
گەنجینەکانی دانایی
1,041 episodes — Page 14 of 21

S28 Ep 19گەلاتیا ٦: ٦ - ١٠
گەلاتیا ٦: ٦ - ١٠6ئەو کەسەی فێری وشەی خودا دەکرێت، دەبێت فێرکارەکەی لە هەموو شتێکی باشدا بەشدار بکات.7خۆتان هەڵمەخەڵەتێنن، خودا گاڵتەی پێ ناکرێت. مرۆڤ چی بچێنێت، ئەوە دەدروێتەوە.8ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە.9کەواتە با لە چاکەکاری نەکەوین، چونکە ئەگەر ورە بەرنەدەین لە کاتی خۆیدا دروێنەی دەکەین.10ئینجا هەتا دەرفەتمان هەیە، با چاکە لەگەڵ هەمووان بکەین، بە تایبەتی لەگەڵ خێزانی باوەڕداران.

S28 Ep 18گەلاتیا ٦: ١ - ٥
گەلاتیا ٦: ١ - ٥1خوشکان، برایان، ئەگەر کەسێک تووشی گوناهێک بوو، با ئێوەی ڕۆحانی کەسی ئاوا بە ڕۆح نەرمی ڕاست بکەنەوە. سەیری خۆشت بکە، نەوەک تۆش تاقی بکرێیتەوە.2باری یەکتری هەڵبگرن و بەم شێوەیە شەریعەتی مەسیح بهێننە دی.3ئەگەر یەکێک خۆی بە شتێک زانی، بەڵام لەڕاستیدا هیچ نەبوو، ئەوا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت.4بەڵام با هەریەکە کرداری خۆی تاقی بکاتەوە، ئەوسا با تەنها شانازی بە خۆیەوە بکات، نەک بە کەسێکی دیکەوە،5چونکە هەرکەسێک باری خۆی هەڵدەگرێت.

S28 Ep 17گەلاتیا ٥: ٢٢ - ٢٦
گەلاتیا ٥: ٢٢ - ٢٦22بەڵام بەروبوومی ڕۆحی پیرۆز ئەمەیە: خۆشەویستی، خۆشی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاکە، دڵسۆزی،23دڵنەرمی و بەسەرخۆدا زاڵبوون. شەریعەت نییە لە دژی ئەمانە بێت.24بەڵام ئەوانەی هی عیسای مەسیحن سروشتی دنیاییان لەگەڵ حەز و ئارەزووەکانیان لە خاچ داوە.25ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز بژین، با هەنگاوەکانی ڕۆحەکەش بپارێزین.26با لەخۆبایی نەبین، یەکتری تووڕە نەکەین، ئیرەیی بە یەکتر نەبەین.

S28 Ep 16گەلاتیا ٥: ١٦ - ٢١
گەلاتیا ٥: ١٦ - ٢١16پێتان دەڵێم: بە ڕۆحی پیرۆز بژین، ئینجا ئارەزووی سروشتی دنیایی تێر ناکەن،17چونکە ئارەزووی سروشتی دنیایی لە دژی ڕۆحەکەیە، ڕۆحەکەش لە دژی سروشتی دنیاییە. هەریەکەیان بەربەرەکانێی ئەوی دیکە دەکات، تاکو ئەوە نەکەن کە دەتانەوێت.18بەڵام ئەگەر ئێوە بە ڕۆحەکە بەڕێوە بچن، ئەوا لەژێر سایەی شەریعەتدا نین.19ئێستا کردەوەکانی سروشتی دنیایی مرۆڤ ڕوونن، ئەوانیش: داوێنپیسی، گڵاوی، بەڕەڵایی،20بتپەرستی، جادووگەری، دوژمنایەتی، یاخیبوون، دڵپیسی، تووڕەبوون، خۆپەرستی، دووبەرەکی، ناکۆکی،21چاوپیسی، سەرخۆشی، ڕابواردن، شتی دیکەی وەک ئەمانە، ئاگادارتان دەکەمەوە، وەک پێشتر ئاگادارم کردوونەتەوە: ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن نابنە میراتگری شانشینی خودا.

S28 Ep 15گەلاتیا ٥: ٥ - ١٥
گەلاتیا ٥: ٥ - ١٥5بەڵام ئێمە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە، بە باوەڕ، چاوەڕێی هیوای ڕاستودروستین.6بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا خەتەنەکردن یان نەکردن هیچ سوودێکی نییە، بەڵکو ئەو باوەڕە گرنگە کە بە خۆشەویستی کار دەکات.7باش ڕاتاندەکرد. کێ ڕێی لێ گرتن تاکو گوێڕایەڵی ڕاستی نەبن؟8ئەم بیروباوەڕە لەلایەن ئەوەوە نییە کە بانگتان دەکات.9«هەویرترشێکی بچووک، هەموو هەویرەکە هەڵدێنێت.»10لەبەر ئەوەی ئێمە لەگەڵ مەسیح یەکین، دڵنیام کە بە شێوەیەکی دیکە بیرناکەنەوە. ئەوەی بتانشێوێنێ سزای خۆی وەردەگرێت، جا هەرکەسێک بێت.11بەڵام خوشکان، برایان، ئەگەر هەتا ئێستا من خەتەنەکردن ڕادەگەیەنم، ئیتر بۆچی هەتا ئێستا دەچەوسێمەوە؟ ئەگەر وا بێت، کۆسپی خاچ لادراوە.12خۆزگە ئەو کەسانە دەخەسێنران کە دەتانشێوێنن.13ئەی خوشک و برایانم، ئێوە بۆ ئازادی بانگکراون، بەڵام ئازادی مەقۆزنەوە بۆ ڕازیکردنی سروشتی دنیایی، بەڵکو بە خۆشەویستی خزمەتی یەکتری بکەن،14چونکە تەورات هەمووی لە یەک ڕاسپاردەدا دێتە دی: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾15ئەگەر پەلاماری یەکتری بدەن و یەکتری بخۆن، ئاگاداربن یەکتری لەناونەبەن.

S28 Ep 14گەلاتیا ٤: ٢٧ - ٥: ٤
گەلاتیا ٤: ٢٧ - ٥: ٤27چونکە نووسراوە:﴿ئەی نەزۆک، دڵشادبە،ئەی ئەوەی منداڵت نەبووە،ئەی ئەوەی ژانت نەگرتووە،لە خۆشیدا بە دەنگی بەرز هاوار بکە،چونکە منداڵی ژنی بەجێهێڵراو زیاترنلەوەی مێردی لەگەڵیەتی.﴾28بەڵام ئێوە، خوشکان و برایان، وەک ئیسحاق منداڵی بەڵێنن.29جا چۆن لە کاتێکدا ئەوەی بەگوێرەی جەستە لەدایک بوو، ئەوەی چەوساندەوە کە بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز لەدایک ببوو، ئێستاش ئاوایە.30بەڵام نووسراوە پیرۆزەکە چی دەفەرموێ؟ ﴿کەنیزەکە و کوڕەکەی دەربکە، چونکە کوڕی کەنیزەکە لەگەڵ کوڕی ئازادەکە نابێتە میراتگر.﴾31کەواتە ئەی خوشک و برایان، ئێمە منداڵی کۆیلەکە نین، بەڵکو هی ئازادەکەین.گەلاتیا ٥1مەسیح ئازادی کردین تاکو بە ئازادی بژین. بۆیە چەسپاو بن و جارێکی دیکە ملکەچی نیری کۆیلایەتی مەبن.2ئاگاداربن، من پۆڵسم پێتان دەڵێم: ئەگەر ڕێبدەن خەتەنە بکرێن ئەوا مەسیح هیچ سوودێکی بۆتان نابێت!3دیسان شایەتی دەدەم، هەر مرۆڤێک ڕێ بدات خەتەنە بکرێت، دەبێت کار بە هەموو شەریعەت بکات.4ئەی ئەوانەی دەتانەوێت بە شەریعەت بێتاوان بکرێن، ئەوا لە مەسیح جیا بوونەوە و لە نیعمەتی خودا کەوتن.

S28 Ep 13گەلاتیا ٤: ١٢ - ٢٦
گەلاتیا ٤: ١٢ - ٢٦12خوشکان، برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، وەکو من بن، چونکە من خۆم وەکو ئێوەم لێهات. هەڵەتان لەگەڵم نەکردووە.13هەروەک دەزانن بەهۆی نەخۆشییەکەمەوە بوو کە یەکەم جار مژدەم پێدان،14نەخۆشییەکەم تاقیکردنەوەیەکی ئاسان نەبوو بۆتان، بەڵام بە چاوێکی سووک سەیرتان نەکردم و ڕقتان لێم نەبووەوە، بەڵکو وەک فریشتەی خودا، وەک عیسای مەسیح پێشوازیتان لێکردم.15ئەو خۆشییەتان چی بەسەرهات؟ چونکە شایەتیتان بۆ دەدەم ئەگەر بتانتوانیایە چاوی خۆتان دەردەهێنا و دەتاندامێ.16ئایا ئێستا بوومەتە دوژمنی ئێوە، چونکە ڕاستیتان پێ دەڵێم؟17ئەوانەی کە دڵگەرمن بۆ ئێوە، نیازیان باش نییە، چونکە دەیانەوێت لە ئێمەتان بترازێنن تاکو بۆ ئەوان دڵگەرم بن.18دڵگەرمی شتێکی باشە، ئەگەر هەموو کاتێک بە مەبەستێکی پاک بێت، نەک تەنها ئەو کاتەی من لەگەڵتانم.19ڕۆڵە خۆشەویستەکانم، جارێکی دیکە لە پێناوتاندا ژانی منداڵبوون دەچێژم، هەتا وێنەی مەسیح لە ژیانتاندا بەرجەستە دەبێت،20بەڵام دەمویست ئێستا لەگەڵتان بم، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دیکە لەگەڵتان بدوێم، چونکە سەرم لە ئێوە سوڕماوە.21ئەی ئەوانەی حەز دەکەن لەژێر سایەی شەریعەتدا بن، پێم بڵێن، ئایا تەورات نابیستن؟22چونکە نووسراوە کە ئیبراهیم دوو کوڕی هەبووە، یەکێکیان لە کۆیلەکە، ئەوی دیکەیان لە ئازادەکە.23ئەوەی لە کۆیلەکە بوو بەگوێرەی جەستە لەدایک بوو، بەڵام ئەوەی لە ئازادەکە، بە بەڵێن بووە.24هەموو ئەمانەش هێمان، چونکە ئەو دوو ژنە دوو پەیمانەکەن، یەکێکیان لە شاخی سیناوەیە، بۆ کۆیلایەتی منداڵی دەبێت، ئەوەش هاجەرە.25هاجەر هێمایە بۆ شاخی سینا لە عەرەبستان، ئەو ئۆرشەلیمەی ئێستا دەنوێنێت، ئەویش لەگەڵ منداڵەکانی کۆیلەن.26بەڵام ئۆرشەلیمی سەرەوە ئازادە، دایکی ئێمەیە،

S28 Ep 12گەلاتیا ٤: ٦ - ١١
گەلاتیا ٤: ٦ - ١١6لەبەر ئەوەی ئێوە ڕۆڵەی خودان، خودا ڕۆحی کوڕەکەی خۆی ناردە دڵتانەوە، بە هاوارەوە دەیفەرموو: «بابە! باوکە!»7کەواتە ئیتر کۆیلە نیت، بەڵکو ڕۆڵەی ئەویت، ئەگەر ڕۆڵەش بیت، ئەوا خودا تۆی کردووەتە میراتگر.8بەڵام ئەو کاتەی کە خوداتان نەدەناسی، کۆیلەی ئەوانە بوون کە بە سروشت خودا نین.9بەڵام ئێستا خودا دەناسن، ڕاستتریش لەلای خوداوە ناسران، ئایا چۆن دیسان دەگەڕێنەوە لای بنەما سەرەکییە لاواز و هەژارەکان؟ ئایا دەتانەوێ سەرلەنوێ ببنەوە کۆیلەی ئەوانە؟10ئایا بایەخ بە ڕۆژ و مانگ و وەرز و ساڵی تایبەت دەدەن؟11دەترسم بەخۆڕایی لە پێناوتان ماندووبووبم.

S28 Ep 11گەلاتیا ٤: ١ - ٥
گەلاتیا ٤: ١ - ٥1دەمەوێت ئەمەتان پێ بڵێم: ئەگەر میراتگر ناکام بێت جیاوازیی نابێت لەگەڵ کۆیلە، هەرچەندە میراتگرەکە خاوەنی هەموو میراتەکەیە،2بەڵام لەژێر دەسەڵاتی سەرپەرشتیکار و سەرکاردا دەمێنێتەوە هەتا ئەو ماوەیەی کە باوکی دیاریی کردووە.3ئێمەش بە هەمان شێوە، کاتێک ناکام بووین کۆیلەی دەستی بنەما سەرەکییەکانی جیهان بووین.4بەڵام کە کاتی تەواوی خۆی هات، خودا کوڕی خۆی نارد، لە ژنێک لەدایک بوو، لە سایەی شەریعەتی تەورات لەدایک بوو،5بۆ ئەوەی ئەوانە بکڕێتەوە کە لە سایەی شەریعەتدان، تاکو وەک ڕۆڵە لەخۆگرتنەوە بەدەستبهێنین.

S28 Ep 10گەلاتیا ٣: ٢٣ - ٢٩
گەلاتیا ٣: ٢٣ - ٢٩23پێش ئەوەی باوەڕ بێت، لەلایەن تەوراتەوە بەند کرابووین، لە ژوورەوە کرابووین هەتا ئاشکراکردنی باوەڕەکەی داهاتوو.24تەورات پەروەردەی دەکردین تاکو بمانهێنێت بۆ لای مەسیح، بۆ ئەوەی بە باوەڕ بێتاوان بکرێین.25بەڵام دوای هاتنی باوەڕ، ئێمە ئیتر لەژێر سایەی تەمبێکار نین.26هەمووتان لە ڕێگەی باوەڕەوە ڕۆڵەی خودان، بەو یەکبوونەی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەتانە،27چونکە کاتێک لە ئاو هەڵکێشران، هەمووتان لەگەڵ مەسیح یەکتانگرت و مەسیحتان وەک جلوبەرگێک لەبەرکرد.28جولەکە و ناجولەکە نییە، کۆیلە و ئازاد نییە، ژن و پیاو نییە، چونکە هەمووتان بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیح، یەکن.29جا ئەگەر ئێوە هی مەسیح بن، ئەوا لە نەوەی ئیبراهیمن و بەگوێرەی بەڵێنەکە میراتگرن.

S28 Ep 9گەلاتیا ٣: ١٧ - ٢٢
گەلاتیا ٣: ١٧ - ٢٢17مەبەستم ئەمەیە: ئەو شەریعەتەی پاش چوار سەد و سی ساڵ هات، پەیمانی چەسپاوی پێشووی خودا هەڵناوەشێنێتەوە، تاکو بەڵێنەکە بشکێنێت،18چونکە ئەگەر میرات بەهۆی شەریعەتەوە هەبێت، ئیتر بەهۆی بەڵێنەوە نییە. بەڵام خودا بە نیعمەتی خۆی بەڵێنی بە ئیبراهیم دا.19کەواتە شەریعەت بۆ چییە؟ بەهۆی پێشێلکردنەکانەوە زیادکراوە، هەتا ئەو کاتەی نەوەی بەڵێندراو دێت، لە ڕێگەی فریشتەکانەوە بە دەستی پەیوەندی ڕێکخەرێک ڕێکخرا.20پەیوەندی ڕێکخەر تەنها نوێنەری یەک لایەن نییە، بەڵام خودا یەکە.21ئایا تەورات لە دژی بەڵێنەکانی خودایە؟ حاشا! چونکە ئەگەر شەریعەتێک هەبووایە بتوانێت ژیان ببەخشێت، ئەوا ڕاستودروستی بە شەریعەتی تەورات دەبوو.22بەڵام نووسراوە پیرۆزەکە هەمووی کردووەتە بەندی گوناه، تاکو ئەو بەڵێنەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە و بەهۆی باوەڕەوە دراوە، بۆ ئەوانە بێتە دی کە باوەڕ دەهێنن.

S28 Ep 8گەلاتیا ٣: ٩ - ١٦
گەلاتیا ٣: ٩ - ١٦9کەواتە ئەوانەی باوەڕدارن، لەگەڵ ئیبراهیمی باوەڕدار بەرەکەتدار دەبن.10هەموو ئەوانەی پشت بە کرداری شەریعەت دەبەستن، لەژێر نەفرەتن، چونکە نووسراوە: ﴿هەرکەسێک لە هەموو نووسراوی پەڕتووکەکانی تەورات نەچەسپێت بۆ پەیڕەوکردن، نەفرەت لێکراوە.﴾11ئاشکرایە لە بەرامبەر خودا کەس بە شەریعەت بێتاوان ناکرێت، چونکە: ﴿ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.﴾12بەڵام شەریعەت پشت بە باوەڕ نابەستێت، بەڵکو: ﴿ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.﴾13مەسیح ئێمەی لە نەفرەتی شەریعەت کڕییەوە، بەوەی لە پێناوماندا بووە نەفرەت، چونکە نووسراوە: ﴿هەرکەسێک لەسەر دار هەڵبواسرێت نەفرەت لێکراوە.﴾14ئەو ئێمەی کڕییەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەرەکەتی ئیبراهیم بۆ نەتەوەکان بێت، تاکو بەهۆی باوەڕەوە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆز بەدەستبهێنین.15خوشکان، برایان، با نموونەیەکی مرۆڤانەتان بۆ بهێنمەوە: ئەگەر یەکێک پەیمانێکی مۆرکراوی پێ بێت، کەس ناتوانێت بەتاڵی بکاتەوە یاخود شتێکی بخاتە سەر.16هەروەک بەڵێنەکان بۆ ئیبراهیم و نەوەکەی گوتراوە. نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت: «بە نەوەکان» وەک ئەوەی زۆر بن، بەڵام ﴿بە نەوەی تۆ،﴾ واتا یەک، ئەوەی مەسیحە.

S28 Ep 7گەلاتیا ٣: ٦ - ٩
گەلاتیا ٣: ٦ - ٩6وەک چۆن ئیبراهیم ﴿باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا.﴾7جا بزانن ئەوانەی لە باوەڕدان، نەوەی ئیبراهیمن.8نووسراوە پیرۆزەکە پێشتر بینیویەتی کە خودا نەتەوەکان بەهۆی باوەڕ بێتاوان دەکات، پێشتر مژدەی بە ئیبراهیم دا، پێی فەرموو: ﴿هەموو نەتەوەکان لە ڕێگەی تۆوە بەرەکەتدار دەبن.﴾9کەواتە ئەوانەی باوەڕدارن، لەگەڵ ئیبراهیمی باوەڕدار بەرەکەتدار دەبن.

S28 Ep 6گەلاتیا ٢: ٢٠ - ٣: ٥
گەلاتیا ٢: ٢٠ - ٣: ٥20من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام، ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت، بەڵکو مەسیحە لە مندا دەژیێت. ئێستاش کەوا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم، ئەوەی منی خۆشویست و خۆی کردە قوربانی بۆ من.21من نیعمەتی خودا پووچەڵ ناکەمەوە، چونکە ئەگەر بێتاوانبوون بە شەریعەت بووایە، ئەوا مردنی مەسیح بێ سوود دەبوو.»گەلاتیا ٣1ئەی گەلاتیاییە گێلەکان! کێ جادووی لێکردوون؟ لەپێش چاوتان وێنەی عیسای مەسیح بە لە خاچ دراوی کێشرا!2تەنها دەمەوێ ئەوەتان لێ فێربم: ئایا بەهۆی کارکردن بە شەریعەت ڕۆحی پیرۆزتان وەرگرت، یاخود بەهۆی باوەڕ بەوەی بیستتان؟3ئایا هەتا ئەم ڕادەیە گێلن؟ ئێوە کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە دەستتان پێکرد، ئایا ئێستا دەتانەوێت بەهۆی جەستەوە کۆتایی پێ بهێنن؟4ئایا لەخۆڕایی ئەوەندە ئازارتان چێژت؟ ئایا بەڕاستی لەخۆڕایی بوو؟5ئەوەی ڕۆحتان پێ دەبەخشێت و لەنێوانتاندا پەرجوو دەکات، ئایا بەهۆی کارکردنە بە شەریعەت، یاخود بەهۆی باوەڕە بەوەی بیسترا؟

S28 Ep 5گەلاتیا ٢: ١١ - ١٩
گەلاتیا ٢: ١١ - ١٩11بەڵام کاتێک پەترۆس هاتە ئەنتاکیا، ڕووبەڕوو بەربەرەکانێم کرد، لەبەر ئەوەی گلەیی لەسەر بوو،12چونکە پێش ئەوەی کەسانێک لەلای یاقوبەوە بێن، ئەو لەگەڵ ناجولەکەکان نانی دەخوارد، بەڵام کاتێک ئەوان هاتن، لە ترسی ئەو تاقمەی کە دەڵێن دەبێ باوەڕدار خەتەنە بکرێت، خۆی کێشایەوە.13جولەکەکانی دیکەش لەگەڵیدا دەستیان بە دووڕوویی کرد، تەنانەت بەرناباسیش بە دووڕووییان چەواشە بوو.14کاتێک بینیم بەگوێرەی ڕێگای ڕاستی پەیامی ئینجیل ناڕۆن، لەبەرچاوی هەمووان بە پەترۆسم گوت: «ئەگەر تۆ جولەکەی، وەک ناجولەکە دەژیت نەک وەکو جولەکە، ئیتر چۆن ناجولەکەکان ناچار دەکەیت نەریتی جولەکەکان پەیڕەو بکەن؟15«ئێمە بە جولەکەیی لەدایک بووین و لە نەتەوە گوناهبارەکان نین،16دەزانین مرۆڤ بە کارکردن بە شەریعەت بێتاوان ناکرێ، بەڵکو بە باوەڕ بە عیسای مەسیح. جا ئێمە باوەڕمان بە عیسای مەسیح هێنا تاکو بە باوەڕ بە مەسیح بێتاوان بکرێین، ئەمەش نەک بە کارکردن بە شەریعەت، چونکە لە ڕێی کارکردن بە شەریعەت کەس بێتاوان ناکرێت.17«بەڵام ئەگەر ئێمە لە هەوڵدانمان بۆ بێتاوانبوون بە مەسیح، خۆمان دۆزییەوە کە گوناهبارین، ئیتر ئایا مەسیح خزمەتکاری گوناهە؟ بێگومان نەخێر!18ئەگەر من شتێک بنیاد بنێمەوە کە لەپێشدا تێکمدابێت، ئەوا دەیسەلمێنم سەرپێچیکارم.19«چونکە لە ڕێگەی شەریعەت بۆ شەریعەت مردم، تاکو بۆ خودا بژیم.

S28 Ep 4گەلاتیا ٢: ١ - ١٠
گەلاتیا ٢: ١ - ١٠1دوای چواردە ساڵ لەگەڵ بەرناباس گەڕامەوە ئۆرشەلیم و تیتۆسیشم لەگەڵ خۆم برد.2گەڕانەوەکەم بەگوێرەی ئاشکراکردنێک بوو و ئەو پەیامەی ئینجیل کە لەنێو نەتەوەکان جاڕی دەدەم، تەنها خستمە بەردەم گەورە پیاوانی کڵێسا، تاکو ئەوەی بۆی ڕادەکەم و ڕامکردووە بەفیڕۆ نەڕوات.3بەڵام هەرچەندە تیتۆس کە لەگەڵم بوو یۆنانی بوو، زۆریان لێ نەکرد خەتەنە بکرێت.4ئەم بابەتە لەوەوە سەری هەڵدا کە هەندێک لە برایانی درۆزن بە نهێنی هاتبوونە ناومان بۆ سیخوڕیکردن لەسەر ئەو ئازادییەی لە عیسای مەسیحدا هەمانە، تاکو بمانکەنە کۆیلە.5بۆ کاتژمێرێکیش ملکەچیان نەبووین، تاکو ڕاستی ئینجیل لەگەڵتان بمێنێتەوە.6بەڵام ئەوانەی بە گەورە پیاو دادەنران، هەرچییەک بن، بەلای منەوە گرنگ نییە، چونکە خودا تەماشای ڕواڵەتی مرۆڤ ناکات، ئەوان هیچیان بۆ پەیامەکەم زیاد نەکرد.7بەڵکو بە پێچەوانەوە، بینییان کە پەیامی ئینجیل بۆ ناجولەکەکان بە من سپێردراوە، هەروەک پەیامی ئینجیل بۆ جولەکەکان بە پەترۆس سپێردراوە،8چونکە خودا بەهۆی پەترۆسەوە وەک نێردراو بۆ جولەکەکان کاری دەکرد، لە منیشدا بۆ ناجولەکەکان کاری دەکرد.9کاتێک یاقوب و پەترۆس و یۆحەنا کە بە کۆڵەکە دانرابوون، بەم نیعمەتەیان زانی کە بە من دراوە، ئەوسا ئەوان دەستی ڕاستی هاوبەشییان بۆ من و بەرناباس درێژکرد، تاکو ئێمە بۆ لای نەتەوەکان بچین و ئەوانیش بۆ لای جولەکەکان بچن.10تەنها داوایان کرد هەژاران لەیاد نەکەین، ئەمەش شتێکە هەمیشە کۆششم بۆی کردووە.

S28 Ep 3گەلاتیا ١: ١١ - ٢٤
گەلاتیا ١: ١١ - ٢٤11پێتان دەڵێم، خوشکان، برایان، ئەو پەیامەی ئینجیل کە جاڕم بۆی داوە، لە مرۆڤەوە نییە.12لە کەسیشم وەرنەگرتووە و فێریش نەکراوم، بەڵکو بە ئاشکراکردنی عیسای مەسیح وەرمگرتووە.13بێگومان سەربوردەی منتان بیستووە لە جولەکایەتی، کە چۆن دڕندانە کڵێسای خودام چەوساندەوە و هەوڵم دا لەناوی ببەم.14لە جولەکایەتی پێش زۆربەی خەڵک کەوتم لە نەوەی خۆم، زۆر دڵگەرمتر بووم لەوان بۆ دابونەریتی باوکان.15بەڵام کاتێک خودا کە لە سکی دایکمەوە تەرخانی کردم، بە نیعمەتی خۆی بانگی کردم، خۆشحاڵ بوو16کوڕەکەی لە مندا دەربکەوێت، تاکو لەناو نەتەوە ناجولەکەکاندا مژدە بدەم. لەو کاتەدا دەستبەجێ ڕاوێژم بە کەس نەکرد،17سەرنەکەوتمە ئۆرشەلیم بۆ لای ئەوانەی پێش من نێردراو بوون، بەڵکو ڕۆیشتم بۆ عەرەبستان و دیسان گەڕامەوە دیمەشق.18ئینجا دوای سێ ساڵ سەرکەوتمە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی پەترۆس بناسم، پازدە ڕۆژ لای ئەو مامەوە.19بەڵام جگە لە یاقوبی برای عیسای خاوەن شکۆ هیچ نێردراوێکی دیکەم نەبینی.20خودا دەزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم درۆ نییە.21دوایی چوومە هەرێمەکانی سوریا و کیلیکیا،22بەڵام هێشتا لەلای کڵێساکانی یەهودیا کە سەر بە مەسیحن بە ڕوخسار نەناسراو بووم،23تەنها بیستبوویان: «ئەوەی جاران ئێمەی دەچەوساندەوە، ئێستا مژدەی ئەو باوەڕە دەدات، کە جاران لەناوی دەبرد.»24ئیتر بەهۆی منەوە ستایشی خودایان دەکرد.

S28 Ep 2گەلاتیا ١: ٢ - ١٠
گەلاتیا ١: ٢ - ١٠2هەروەها هەموو ئەو برایانەی لەگەڵمدان،بۆ ئەو کڵێسایانەی لە گەلاتیان:3با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت،4ئەوەی لە پێناوی گوناهەکانمان خۆی بەخشی، تاکو بەگوێرەی خواستی خودای باوکمان، لەم دنیایە خراپەی ئێستا ڕزگارمان بکات.5هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین.6پێم سەیرە چۆن وا بە خێرایی، لەوەی بە نیعمەتی مەسیح بانگی کردوون، بۆ مزگێنییەکی دیکە وەردەگەڕێن!7مزگێنییەکی دیکە بوونی نییە، بەڵکو هەندێک کەس دەیانەوێت سەرتان لێ بشێوێنن و پەیامی مزگێنیی مەسیح بگۆڕن.8بەڵام تەنانەت ئەگەر ئێمە یان فریشتەی ئاسمان مزگێنییەکمان پێدان، جگە لەو مزگێنییەی ئێمە پێمان دان، با نەفرەتی لێ بێت.9وەک پێشتر پێمان گوتوون ئێستاش پێتان دەڵێمەوە: ئەگەر کەسێک مزگێنییەکی پێدان جگە لەوەی پەسەندتان کردووە، با نەفرەتی لێ بێت.10ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح.

S28 Ep 1گەلاتیا پێشەكى، ١: ١
گەلاتیا پێشەكى، ١: ١1لە پۆڵسەوە، ئەوەی نە لەلایەن خەڵک و نە بەهۆی مرۆڤێکەوە نێردراوە، بەڵکو لەلایەن عیسای مەسیح و خودای باوکەوە، کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە،

S27 Ep 23ئهیوب ٨:٣٨-١٧:٤٢
ئهیوب ٨:٣٨-١٧:٤٢8«کێ بە دەروازەکان دەریای بەندکرد،کاتێک بە پاڵەپەستۆ لە منداڵدان هاتە دەرەوە،9کە هەورم کردە بەرگی وهەوری تاریکم کرد بە قۆنداغی،10کە فەرزی خۆم بەسەریدا سەپاند ودەروازە و شمشیرەم بۆ دانا،11فەرمووم: ”هەتا ئێرە دێیت و تێناپەڕیت؛لێرە شەپۆلەکانی لووتبەرزیت دەشکێن“؟12«ئایا لە هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژانی ژیانتدا فەرمانت بە بەرەبەیان کردووە،هەتا زەردەی خۆر هەڵنەیێت،13هەتا ڕۆخەکانی زەوی بگرێت وبەدکارانی لێ بتەکێنێت؟14وەکو مۆرێک کە لە قوڕی دەدەیت،دەوەستێت هەروەکو بەرگی پۆشیبێت.15ڕووناکی لە بەدکاران قەدەغە دەکرێت ودەستی بەرزکراوەیان دەشکێنرێت.16«ئایا گەیشتیتە سەرچاوەکانی دەریا وبەناو کون و کەلەبەرەکانی قووڵاییدا هاتوچۆت کرد؟17ئایا دەروازەکانی مردنت بۆ ئاشکرا بوونیان دەروازەکانی سێبەری مەرگت بینی؟18ئایا پانوبەرینی زەوی دەزانیت؟ئەگەر هەموو ئەم شتانە دەزانیت، پێم بڵێ.19«کام ڕێگایە دەچێتە نشینگەی ڕووناکی؟ئەی شوێنی نیشتەجێبوونی تاریکی لەکوێیە؟20ئایا دەتوانیت هەریەکەیان بۆ سنووری خۆی ببەیت وڕێگای ماڵەکانیان شارەزابیت؟21لەبەر ئەوەی تۆ لەپێش ئەمانەوە لەدایک ببوویت!بە دڵنیاییەوە تۆ زۆر تەمەن درێژیت!22«ئایا چووی بۆ ناو ئەمبارەکانی بەفریان کۆگاکانی تەرزەت بینیوە،23ئەوەی هەڵمگرتووە بۆ کاتی تەنگانە،بۆ ڕۆژانی نەهامەتی و جەنگ؟24لە چ ڕێگایەکەوە بروسکە دابەش دەبێت وبای ڕۆژهەڵات لەسەر زەوی بڵاو دەبێتەوە؟25کێ لێکی جیا کردەوە جۆگەکان بۆ بارانی بە لێشاو وڕێچکە بۆ باوبۆران؟26بۆ ئاودانی خاکێک کە مرۆڤی تێدا نییە،بەسەر چۆڵەوانییەک کە ئادەمیزادی تێدا نییە،27بۆ ئەوەی خاکی کاول و وێران تێر بکات،وا بکات گیای لێ بڕووێت.28ئایا باران باوکی هەیە؟ئەی کێ دڵۆپەکانی شەونم دەخاتەوە؟29بەستەڵەک لە سکی کێ دێتە دەرەوە؟شەختەی ئاسمان بۆ کێ لەدایک دەبێت،30کاتێک ئاوەکان وەک بەردیان لێ دێت وڕووی قووڵاییەکان دەیبەستێت؟31«ئایا تۆ دەتوانیت گرێیەکانی حەوتەوانە ببەستیتیان گرێ بەستراوەکانی ڕاوچی بکەیتەوە؟32ئایا تۆ دەتوانیت کەلووەکان لە کاتی خۆی دەربخەیت،یان ڕێنمایی کەلووی ورچ بکەیت لەگەڵ بەچکەکانی؟33ئایا یاساکانی ئاسمان دەزانیت،یاخود تۆ بڕیاری دەسەڵاتی ئەو بەسەر زەویدا دەچەسپێنیت؟34«ئایا دەتوانیت دەنگت بۆ هەورەکان بەرز بکەیتەوەهەتا بە لێشاوی ئاو داتبپۆشێت؟35ئایا توانای ئەوەت هەیە بروسکەکان بنێریت،جا بڕۆن و بڵێن: ”ئەوەتاین ئێمە“؟36کێ دانایی دەبەخشێتیان تێگەیشتن بە مێشک دەدات؟37کێ بە داناییەوە هەورەکان دەژمێرێتیان مەشکەکانی ئاسمان دەڕژێنێت،38کاتێک تێکەڵ بە خۆڵ دەبێتیەکدەگرن و دەبنە قوڕ؟39«ئایا تۆ نێچیر بۆ شێرە مێ ڕاو دەکەیتیان هەڵپەی بەچکە شێرەکان ئارام دەکەیتەوە،40کاتێک لەناو بێشەکەیان خۆیان دەکێشنەوە وخۆیان مەڵاس دەدەن بۆ بۆسە؟41کێ ڕاو بۆ قەلەڕەش ئامادە دەکاتکە بەچکەکانی دەقیڕێنن بۆ خودا ولەبەر نەبوونی خواردن پەرتەوازە بوون؟ئهیوب ٣٩1«ئایا دەزانیت کەی بزنە کێوییەکان دەزێن؟یان تێبینیت کردووە ئەو کاتەی کە ئاسک ژان دەیگرێت؟2ئایا مانگەکانی ئاوسبوونی دەژمێریتیان کاتی زاوزێکردنیان دەزانیت؟3چۆک دادەدەن و پاڵ بە ئازارەکانیانەوە دەنێن وبەچکەکانیان دەبێت.4بەچکەکانیان لە چۆڵەوانی بەهێز و گەورە دەبن؛دەڕۆن و ئیتر ناگەڕێنەوە لایان.5«کێ کەرەکێوی بەڕەڵا کرد ومێخ زنجیری ئەو کێوییەی کردەوە؟6ئەوەی چۆڵەوانیم کرد بە ماڵی وخوێڵێنم کردە ژینگەی.7بە دەنگەدەنگی شار پێدەکەنێت،گوێی لە هاواری لێخوڕ نابێت.8لە چیاکاندا بەدوای لەوەڕگادا دەگەڕێت،بۆ دۆزینەوەی هەموو سەوزاییەک.9«ئایا گای کێوی ڕازی دەبێت خزمەتت بکاتیان بە شەو لەلای ئاخوڕەکەت بمێنێتەوە؟10ئایا دەتوانیت گای کێوی بە گاسنەوە ببەستیتەوە و جووتی پێ بکەیت؟ئایا بەدواتدا دێت دۆڵەکان خەرتە بکات؟11ئایا پشتی پێ دەبەستیت، چونکە هێزەکەی مەزنەیان کارەکەی خۆتی بۆ بەجێدەهێڵیت؟12ئایا متمانەی پێ دەکەیت کە دەغڵودانەکەت بهێنێت وبۆ سەر جۆخینەکەت کۆی بکاتەوە؟13«بە خۆشییەوە وشترمرغ باڵەفڕکێ دەکات،ئایا پەڕوباڵەکەی وەک لەقلەق پیرۆزە؟14وشترمرغ هێلکەکەی لەسەر زەوی بەجێدەهێڵێت وخۆڵ گەرمیان دادەهێنێت،15لەبیری دەچێت کە پێ وردوخاشی دەکات وئاژەڵی کێوی پێی پێدا دەنێن.16لەگەڵ بەچکەکانی دڵڕەقە وەک ئەوەی بەچکەی ئەو نەبن؛گوێی ناداتێ کە ماندووبوونەکەی بێهوودە دەڕوات،17چونکە خودا دانایی لەبیر بردووەتەوە،لە تێگەیشتن بەشی نەداوە.18کاتێک پەڕەکانی فش دەکاتەوە بۆ ڕاکردن،بە ئەسپ و بە سوارەکەی پێدەکەنێت.19«ئایا تۆ هێز بە ئەسپ دەدەیتیان ملی بە یاڵ دادەپۆشیت؟20ئایا وای لێ دەکەیت کە وەک کوللە قەڵەمباز بدات ودەنگی حیلەکەی تۆقێنەر بێت؟21بە توندی سم بە زەویدا بکوتێت، بە هێزەوە دەربپەڕێت،بەرەو مەیدانی جەنگ مل بنێت.22بە ترس پێبکەنێت و نەتۆقێت؛لە ڕووی شمشێر نەگەڕێتەوە.23تیردان شەقەشەقی بێت وخەنجەر و نووکی ڕم ببریسکێنەوە.24بەوپەڕی جۆشوخرۆشەوە غار دەدات،هەتا کاتی لێدانی کەڕەنا خۆی پێ ڕاناگیرێت.25لە کاتی فووکردن بە کەڕەنادا دەڵێت: ”ئەها!“لە دوورەوە بۆنی شەڕ دەکات،هاواری سەرکردەکان و نەعرەتەی جەنگ.26«ئایا لە تێگەیشتنی تۆدایە هەڵۆ بفڕێت وڕووەو باشوور باڵەکانی بکاتەوە؟27یان بە فەرمانی تۆیە هەڵۆ بەرز بفڕێت وهێلانەکەی لە بەرزی دابنێت؟28لەسەر لووتکەی چیا نیشتەجێ دەبێت و بە شەو دەمێنێتەوە،هەڵدێری بەردەڵان قەڵاکەیەتی.29لەوێوە نێچیری خۆی دەدۆزێتەوە وچاوەکانی لە دوورەوە دەبینن.30بەچکەکانی خوێن هەڵدەمژن،لە هەرکوێ کوژراوی لێ بێت، ئەو لەوێیە.»ئهیوب ٤٠1یەزدان بە ئەیوبی فەرموو:2«ئایا ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ توانادارەکە دەکات مافی ئەوەی هەیە سەرزەنشتی بکات؟ئەوەی خودا تاوانبار دەکات با وەڵام بداتەوە!»3ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە:4«من وا سووکوچروکم، چۆن وەڵامت بدەمەوە؟من دەست دەخەمە سەر دەمی خۆم.5جارێک قسەم کرد و بێ وەڵام بووم،دوو جار و ئیتر دووبارەی ناکەمەوە.»6یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:7«ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە؛من پرسیارت لێ دەکەم وتۆش وەڵامم بدەوە.8«ئایا دادپەرو

S27 Ep 22ئهیوب ١:٣٦-٧:٣٨
ئهیوب ١:٣٦-٧:٣٨1دیسان ئەلیهو گوتی:2«تۆزێک ئارامم لەگەڵ بگرە جا پێتی نیشان دەدەمکە هێشتا قسە هەیە لەبەر خودا بگوترێت.3زانینم لە دوورەوە هەڵدەگرم وڕاستودروستی دەدەمە پاڵ دروستکەرەکەم.4بەڕاستی قسەکانم درۆ نین،ئەو کەسەی زانیاری تەواوە لەلای تۆیە.5«خودا مەزنە و بە چاوی سووک تەماشای کەس ناکات،گەورەیە و ئامانجەکەی چەسپاوە.6خراپەکار ناژیێنێت ومافی زەلیلان دەدات.7چاوەکانی لەسەر کەسی ڕاستودروست لا نادات،بەڵکو لەگەڵ پاشایان لەسەر تەخت دایاندەنیشێنێت وهەتاسەر پایەداریان دەکات.8ئەگەر بە زنجیر ببەسترێنەوە،ئەگەر بە پەتی زەلیلی ببردرێن،9کردەوە و یاخیبوونەکانی خۆیانیان بۆ دەردەخات،چونکە لووتبەرز بوون.10گوێیەکانیان بۆ ئاگادارکردنەوە دەکاتەوە وفەرمانیان پێ دەکات لە خراپەکانیان تۆبە بکەن.11ئەگەر گوێ بگرن و بیپەرستن،ڕۆژگاریان بە باشە وساڵانیان بە خۆشی بەسەردەبەن.12ئەگەر گوێش نەگرن،بە شمشێر لەناودەچن وبە نەزانی دەمرن.13«خوانەناسان تووڕەیی کۆدەکەنەوە،تەنانەت کاتێک دەیانبەستێتەوە هاواری فریاکەوتن ناکەن.14لەنێو پیاوە لەشفرۆشەکانی نزرگەکانلە گەنجیێتیدا دەمرن.15بەڵام فریای کڵۆڵ دەکەوێت لە زەلیلییەکەی ولە کاتی تەنگانە گوێیان دەکاتەوە.16«هەروەها لە ڕووی تەنگانە پاڵت پێوە دەنێتبەرەو شوێنێکی پانوبەرین و بێ بەربەست وسەر خوانەکەت پڕ دەبێت لە خواردنی بەتام.17بەڵام ئێستا ئەو حوکمدانەی کە بۆ خراپەکارە بەسەر تۆدا درا،حوکمدان و دادپەروەری دەتگرن.18ئاگاداربە دەوڵەمەندی پەلکێشت نەکات،زۆری بەرتیل بەڕەڵات ناکات.19ئایا دەوڵەمەندیت بۆ فریاکەوتنلە تەنگانە دەتپارێزێتیان هەموو ئەو کۆششکردنە لە تواناتدایە؟20تامەزرۆی شەو مەبە،هەتا خەڵک لە ماڵەکانیان ڕابکێشیت.21ئاگاداربە! ئاوڕ لە خراپە مەدەوە،چونکە ئەمەت هەڵبژارد نەک زەلیلی.22«خودا بە توانای خۆی پایەبەرزە.کێ وەک ئەو مامۆستایە؟23کێ ڕێگای ئەوی بەسەردا سەپاندووە؟یان کێ پێی دەڵێت: ”خراپەت کردووە؟“24لەبیرت بێت کە کارەکەی بە مەزن بزانیت،کە خەڵکی گۆرانی بەسەردا دەڵێن.25هەموو مرۆڤ دەیبینێت؛خەڵکی لە دوورەوە تەماشای دەکەن.26خودا چەند مەزنە و ئێمەش نایناسین وژمارەی ساڵەکانی ناپشکێنرێن.27«دڵۆپەکانی ئاو ڕادەکێشێت،دەیانکات بە هەور پاشان دەیانبارێنێت؛28لە هەورەکانەوە بارانێکی زۆربەسەر ئادەمیزاد دەڕژێنێت.29ئایا کەس تێدەگات چۆن هەورەکان پەرت دەکاتیان چۆن لە کەپرەکەیەوە هەورەتریشقە دەنێرێت؟30ببینە بروسکەی خۆی بەسەر خۆیدا پەرتوبڵاو دەکات وقووڵایی دەریا دادەپۆشێت،31چونکە بەمە حوکمڕانی گەلان دەکات وبە پڕی خواردن دەدات.32بە دەستەکانی بروسکە دەگرێت وفەرمانی پێدەدات لە دوژمن بدات.33گرمەکەی ڕایدەگەیەنێت،مەڕوماڵاتیش بە هاتنی دەزانن.ئهیوب ٣٧1«لەبەر ئەمە دڵم خورپە دەکات ولە جێی خۆی دەست دەکات بە کوتان.2بۆ نەڕەی دەنگەکەی و گرمەگرمی دەمیگوێ شل بکە!3لەژێر هەموو ئاسمان هەتا ئەوپەڕی زەوی،بە بروسکەکەی دەردەبڕێت.4لەدوای ئەوەش هەر دەنگی نەڕەکەی دێت،بە دەنگی پڕ شانازییەکەی دەگرمێنێت.کاتێک دەنگ دەداتەوەبروسکەکەی ڕاناگرێت.5خودا بە دەنگێکی سەرسوڕهێنەر دەگرمێنێت؛کاری مەزنی وا دەکات کە ئێمە تێیناگەین.6بە بەفر دەفەرموێت: ”بکەوە سەر زەوی،“هەروەها بە تاوە باران دەفەرموێت: ”بە لێزمە ببارێ.“7مۆر لە دەستی هەموو مرۆڤێک دەدات،بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی دروستکەری خۆیان بناسن.8گیانلەبەران دەچنە ناو لانەکانی خۆیانەوە ولەناو کونەکانی خۆیان دەمێننەوە.9لە باشوورەوە ڕەشەبا دێت ولە باکووریشەوە سەرما.10لە هەناسەی خوداوە بەستەڵەک پەیدا دەبێت وسەر ڕووی ئاوەکان دەبنە سەهۆڵ.11هەروەها هەورەکان بە شێ بار دەکات؛بروسکەکەی بەناو هەورەکاندا پەرت دەکات.12بەگوێرەی خواستی ئەولەسەر ڕووی زەوی ئاوەدان دەگەڕێنهەتا هەموو ئەوە بکات کە فەرمانی پێ دەکرێت.13هەورەکان دەهێنێت بۆ تەمبێکردنی خەڵک،یان بۆ ئەوەی ئاو بداتە زەوییەکەی وخۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پیشان بدات.14«ئەیوب گوێ بۆ ئەمە شل بکە!هەستە و لە پەرجووەکانی خودا وردبەرەوە.15ئایا دەزانیت خودا چۆن فەرمان بە هەورەکان دەکات،یان درەوشانەوەی هەورە بروسکەکەی چۆنە؟16ئایا دەزانیت چۆن هەورەکان بە ئاسمانەوە وەستاون،ئایا کارە سەرسوڕهێنەرەکانی خودا دەزانیت ئەوەی کە زانیاری تەواوە؟17ئەی ئەوەی لەناو جلوبەرگەکەت گەرما دەتخواتبە کپبوونی زەوی بە بای باشوور،18ئایا دەتوانیت هاوکاری ئەو بکەیت ئاسمان بڵاو بکەیتەوە،کە وەک ئاوێنەیەکی لە بڕۆنز داڕێژراو ڕەقە؟19«پێمان بڵێ کە چی پێ بڵێین؛لەبەر ئەوەی ئێمە لە تاریکیداین ناتوانین داواکارییەکەمان ئامادە بکەین.20ئایا دەبێت پێی بگوترێت کە من دەمەوێ قسە بکەم؟ئایا مرۆڤ قسە دەکات بۆ ئەوەی خۆی بە قووتدان بدات؟21ئێستاش کەس ناتوانێت تەماشای خۆر بکاتکە لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوەدوای ئەوەی با هەڵیکرد و ئاسمانی بێگەرد کرد.22لە باکوورەوە بە شکۆمەندییەکی زێڕین دێت،خودای شکۆدار و سامناک دێت.23ئێمە پەی بە خودای هەرە بەتوانای باڵادەست نابەین،کە لەبەر دادپەروەرییە مەزنەکەی و ڕاستودروستییە زۆرەکەی ستەم ناکات.24لەبەر ئەمە خەڵکی لێی دەترسن،چونکە ئاوڕ دەداتەوە لەوانەی کە بە دڵیان دانان.»ئهیوب ٣٨1یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:2«ئەمە کێیە، بێ زانیاری قسە دەکات وڕاوێژی من تێک دەدات؟3ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە،پرسیارت لێ دەکەم ووەڵامم بدەوە.4«کاتێک زەویم دامەزراند لەکوێ بوویت؟ئەگەر تێگەیشتنت هەیە پێم بڵێ.5کێ پێوانەکانی دانا؟ بێگومان تۆ دەزانیت!یان کێ گوریسی پێوانەی بەسەردا هێنا؟6بناغەکانی لەسەر چی چەسپاند،یان کێ بەردی بناغەکەی دانا،7کاتێک ئەستێرەکانی بەرەبەیان پێکەوە هاواری خۆشییان دەکرد وهەموو فریشتەکان هوتافیان دەکێشا؟

S27 Ep 21ئهیوب ١:٣٤-١٥:٣٥
ئهیوب ١:٣٤-١٥:٣٥1ئیتر ئەلیهو گوتی:2«گوێ لە قسەکانم بگرن دانایان،گوێم بۆ شل بکەن، ئەی ئەوانەی دەزانن،3چونکە گوێ قسە تاقی دەکاتەوەوەک چۆن مەڵاشوو خواردن تام دەکات.4با بۆ خۆمان دادگەری تاقی بکەینەوە ولەنێو خۆمان بزانین چی باشە.5«ئەیوب گوتی: ”من ڕاستودروست بووم،بەڵام خودا مافی منی داماڵی.6لە کاتی دادگاییمبە درۆ دەخرێمەوە وبرینەکەم ساڕێژ نابێتلەگەڵ ئەوەی بێ یاخیبوونم.“7چ پیاوێک وەک ئەیوبە؟سووکایەتیکردن وەک ئاو دەخواتەوە و8پێکەوە لەگەڵ بەدکاران ملی ڕێ دەگرێت ولەگەڵ خراپەکاران دەڕوات؟9لەبەر ئەوەی گوتی: ”سوودی نییە بۆ مرۆڤجێی ڕەزامەندی بێت لەلای خودا.“10«لەبەر ئەوە گوێم لێ بگرن، ئەی تێگەیشتووان.خراپە لە یەزدان بە دوورە وستەمیش لە خودای هەرە بەتوانا،11چونکە مرۆڤ بەگوێرەی کردەوەکانی پاداشت دەداتەوە وپیاویش بەپێی ڕێگاکەی تووش دەکات.12جا بە ڕاستی خودا خراپە ناکات،توانادارەکەش دادپەروەری خوار ناکاتەوە.13کێ کردی بە لێپرسراو لەسەر زەوی وکێ لەسەر هەموو جیهان داینا؟14ئەگەر بیخاتە دڵی خۆیەوەڕۆح و هەناسەی بۆ خۆی کۆبکاتەوە،15هەموو مرۆڤ پێکەوە ڕۆح بەدەستەوە دەدەن ومرۆڤ بۆ خۆڵ دەگەڕێتەوە.16«ئەگەر تێگەیشتنت هەیە،ئەمە ببیستە و بۆ دەنگی وشەکانم گوێ شل بکە.17ئایا ئەوەی ڕقی لە دادپەروەرییە دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی بکات؟یان ئەوەی ڕاستودروست و مەزنە تاوانباری دەکەیت؟18ئایا خودا نییە کە بە پاشا دەفەرموێت: ”ئەی هیچوپووچ!“یان بە پیاوماقوڵان: ”ئەی خراپەکاران!“19ئایا خودا نییە ئەوەی لایەنگری میران ناکات ودەوڵەمەند لە هەژار بە زیاتر دانانێت،چونکە هەمووان کاری دەستی ئەون؟20لەناکاو دەمرن، لە نیوەشەودا؛گەل دەهەژێن و بەسەردەچن؛بەهێزەکان دادەماڵرێن، بەڵام نەک بە دەستی مرۆڤ.21«چاوەکانی لەسەر ڕێگاکانی مرۆڤە؛ئەو هەموو هەنگاوەکانی دەبینێت.22نە تاریکی هەیە و نە سێبەری مەرگ،کە بەدکاران بتوانن خۆیانی تێدا بشارنەوە.23پێویست ناکات خودا زیاتر لێکۆڵینەوە لەگەڵ مرۆڤ بکات،هەتا بێتە بەردەمی بۆ دادگاییکردن.24دلێران بەبێ پشکنین تێکدەشکێنێت وخەڵکی دیکە لە جێیان دادەنێت.25لەبەر ئەوەی تێبینی کردەوەکانیان دەکات،بە شەو سەرەوژێریان دەکات و وردوخاش دەبن.26لەبەر ئەوەی خراپەکارنلەبەرچاوی بینەران سزایان دەدات،27چونکە لەدوای ئەو لایاندا ولە هیچ یەکێک لە ڕێگاکانی ئەو وردنەبوونەوە،28بەم جۆرەیان کرد هاواری هەژار پێی بگات،بەم شێوەیە گوێی لە قیژەی زەلیلان بوو.29بەڵام ئەگەر بێدەنگ بێت،کێ هەیە تاوانباری بکات؟ئەگەر ڕووی خۆی بشارێتەوە، کێ دەیبینێت؟لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانڕەوایەتی نەتەوە و تاکە کەسیش دەکات30بۆ ئەوەی خوانەناس پاشایەتی نەکات ونەبێت بە تەڵە بۆ گەل.31«ئەگەر بە خودا بگوترێت:”من تاوانبارم بەڵام ئیتر گەندەڵی ناکەم،32ئەوەی نەمبینیوە تۆ پیشانی منی بدە،ئەگەر خراپەم کردووە، چیتر نایکەمەوە؟“33ئایا دەبێت خودا بەگوێرەی ئەوەی تۆ پێت باشە پاداشتت بداتەوە،لە کاتێکدا کە تۆ ئامادە نیت تۆبە بکەیت؟تۆ هەڵدەبژێریت نەک من،ئەوەی دەیزانیت دەیڵێیت.34«تێگەیشتووان پێم دەڵێن،ئەو پیاوە دانایانەی گوێیان لێمە دەڵێن:35”ئەیوب بەبێ زانین قسە دەکات وقسەکانی بەبێ وریاین.“36خۆزگە ئەیوب هەتاسەر تاقی دەکرایەوەلەبەر وەڵامەکانی وەک بەدکاران!37یاخیبوونی بۆ سەر گوناهەکەی زیاد کرد؛بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵە لێدەدات وزیادەڕۆیی لەسەر خودا دەکات.»ئهیوب ٣٥1ئەلیهوش بەردەوام بوو و گوتی:2«ئایا ئەمە بە ڕاست دادەنێیت؟گوتت: ”ڕاستییەکەی لای منە، نەک لای خودا.“3لەگەڵ ئەوەشدا لێی دەپرسیت: ”چ سوودێکی بۆم هەیە،قازانجی چیم کرد لە نەکردنی گوناه؟“4«من حەز دەکەم وەڵامی تۆ بدەمەوە،وەڵامی تۆ و هاوڕێیەکانیشت دەدەمەوە.5تەماشای ئاسمان بکە و ببینە،تێبینی هەورەکان بکە لە تۆ بەرزترن.6ئەگەر گوناهە بکەیت چیت لێکردووە وئەگەر یاخیبوونەکانت زۆر بکەیت چیت پێکردووە؟7ئەگەر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوە،یان چی لە دەستت وەردەگرێت؟8خراپەکەت بۆ مرۆڤێک دەبێت کە وەک خۆتە وڕاستودروستیشت بۆ ئادەمیزادە.9«خەڵک لەتاوی زۆرداری هاوار دەکەن،لەبەر ستەمکاران هاواری فریاکەوتن دەکەن.10ناڵێن: ”کوا خودای بەدیهێنەرم،ئەوەی لە شەودا زەبوور دەدات،11ئەوەی فێرمان دەکات زیاتر لە ئاژەڵەکانی زەوی ولە باڵندەکانی ئاسمان داناترمان دەکات؟“12کاتێک خەڵک لە دەست لووتبەرزی خراپەکاران هاوار دەکەن،وەڵام ناداتەوە.13خودا گوێ لە داواکاری پووچیان ناگرێت،توانادارەکە تەماشای ناکات.14ئیتر چۆن گوێ لە تۆ بگرێتئەگەر بڵێیت کە نایبینیت،داواکارییەکەت لەبەردەمیەتی ودەبێت چاوەڕێی ئەو بکەیت،15هەروەها تووڕەییەکەی هەرگیز سزا نادات وگوێ نادات بە زۆری خراپەکاری.

S27 Ep 20ئهیوب ٥:٣٣-٣٣
ئهیوب ٥:٣٣-٣٣5ئەگەر دەتوانیت، وەڵامم بدەوە وهەستە سەرپێ و کێشەکەت بخەرە بەردەمم.6لەبەرچاوی خودا منیش هەروەکو تۆم،لە قوڕ دروستکراوم.7ناشێت شەوکەتم بتترسێنێت وزۆرکردنم لێت بارت گران بکات.8«تۆ لەبەردەمم گوتت،من بە وردی گوێم لێت بوو،9گوتت: ”من بێتاوانم بەبێ یاخیبوون،بێگەردم و تاوانم نییە.10لەگەڵ ئەوەشدا خودا دەگەڕێت هەڵەم لێ بدۆزێتەوە وبە دوژمنی خۆی دامدەنێت.11پێیەکانمی لەناو کۆت داناوە؛چاودێری هەموو ڕێگاکانم دەکات.“12«بەڵام پێتان دەڵێم، لەمەدا ڕاست ناکەیت،چونکە خودا لە مرۆڤ مەزنترە.13بۆچی سکاڵای لێ دەکەیت:”وەڵامی هیچ کام لە وشەکانی مرۆڤ ناداتەوە؟“14بە ڕاستی خودا هەرجارەو بە ڕێگایەک دەدوێت،کەس ڕامانی ئەوە ناکات.15لە خەون، لە بینینی شەودا،کاتێک هەموو خەڵک خەوی قورسیان لێدەکەوێتلە کاتی خەواڵووبوون لەناو جێگا،16ئەو کاتە گوێی خەڵک دەکاتەوە وبە ئاگادارکردنەوەکانی دەیانتۆقێنێت،17تاکو لە خراپەکردن بیانگەڕێنێتەوە ولە لووتبەرزیش بیانپارێزێت،18هەتا لە کەوتنە ناو گۆڕ ڕزگاریان بکات،ژیانیشیان لە لەناوچوون بە شمشێر.19«یان ئەگەر کەسێکی هەبێت لەناو جێگاکەی بە ئازار تەمبێ بکرێت وململانێی ئێسکەکانیشی بەردەوامە،20ئەو کاتە گیانی ڕقی لە نان دەبێتەوە ونەوسیشی لە خواردنی خۆش.21گۆشتیان وا دەفەوتێت کە ئیتر نەبینرێت،ئێسکەکانیشیان کە شاردرابوونەوە ئێستا دیارن.22گیانیان لە گۆڕ نزیک دەبنەوە،ژیانیشیان لە فریشتەی مەرگ.23لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لەلایان نێردراوێک هەبێت،پەیوەندی ڕێکخەرێک، یەک لە هەزارتاکو ڕاستودروستی بە مرۆڤ بناسێنێت،24لەگەڵ ئەو کەسە میهرەبان دەبێت و بە خودا دەڵێت:”بیانگەڕێنەوە با نەکەونە گۆڕ؛کڕینەوەی ژیانی ئەوانم بۆ دۆزینەوە.25با گۆشتیان لە گۆشتی منداڵ ناسکتر بێت؛با ڕۆژانی گەنجیێتییان بگەڕێتەوە.“26ئەو کاتە ئەوانە داوا لە خودا دەکەن و لێیان ڕازی دەبێت،بە هاواری خۆشییەوە ڕووی خودا دەبینن،ئەویش پاداشتی ڕاستودروستی مرۆڤ دەداتەوە.27دەچن بۆ لای کەسانی دیکە و دەڵێن:”گوناهم کرد و ڕاستیم خواروخێچ کرد،بەڵام سزا نەدرام لەسەری.28خودا منی کڕییەوە لە جیهانی مردووان،ئیتر ژیانم ڕووناکی دەبینێت.“29«خودا هەموو ئەمانە دەکات،دوو جار و سێ جار لەگەڵ مرۆڤ،30بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە لە کەوتنی ناو گۆڕ وتاوەکو بە ڕووناکی زیندووان ڕووناک بێتەوە.31«جا گوێ شل بکە و گوێم لێ بگرە ئەیوب!بێدەنگ بە من قسە دەکەم.32ئەگەر قسەت لەلایە وەڵامم بدەوە،قسە بکە! چونکە دەمەوێت ئەستۆپاکت بکەم.33ئەگەر نا، تۆ گوێم لێ بگرە؛بێدەنگ بە فێری داناییت دەکەم.»

S27 Ep 19ئهیوب ١:٣٢-٤:٣٣
ئهیوب ١:٣٢-٤:٣٣1ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی.2بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد.3لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد.4ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون.5کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو.6ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە:ئهیوب ٣٣1«بەڵام ئەی ئەیوب، ئێستا گوێ لە قسەکانم بگرە!گوێ شل بکە بۆ هەموو وشەکانم.2ئەوەتا من دەمم کردەوە؛قسەکانم لەسەر زمانی منن.3قسەکانم لە دڵی پاکمەوەن؛زمانیشم بە دڵسۆزییەوە ئەوە دەردەبڕێت کە دەیزانم.4ڕۆحی خودا دروستی کردم،هەناسەی توانادارەکە ژیانی پێ بەخشیم.

S27 Ep 18ئهیوب ١:٣١-٣:٣٢
ئهیوب ١:٣١-٣:٣٢1«پەیمانم لەگەڵ چاوەکانم بەست،ئیتر چۆن تەماشای پاکیزەیەک بکەم؟2بەشی ئێمە لە خودا لە سەرەوە چییە،چ میراتێکمان هەیە لە توانادارەکەی ئاسمان؟3ئایا کارەسات بۆ بەدکار وبەڵا بۆ خراپەکار نییە؟4ئایا ئەو تەماشای ڕێگای من ناکات وهەموو هەنگاوەکانم ناژمێرێت؟5«ئەگەر لەگەڵ درۆ ملی ڕێم گرتبێتەبەریان پێیەکانم پەلەیان کردبێت بەرەو فێڵ،6با خودا لە تەرازووی ڕاستودروستیدا بمکێشێت وبزانێت کە کەموکوڕیم نییە.7ئەگەر هەنگاوەکانم لە ڕێچکە لایانداوە،ئەگەر دڵم بەدوای چاوم کەوتووە،یان ئەگەر کردەوەکانم دەستەکانی منیان گڵاو کردووە،8ئەوا ئەوەی من چاندم با کەسانی دیکە بیخۆن،با لقەکانم ڕیشەکێش بکرێن.9«ئەگەر دڵم بەلای ژنێکدا فریوی خواردووە،یان لە بەردەرگای دراوسێکەم بۆسەم داناوە،10با ژنەکەم دانەوێڵەی پیاوێکی دیکە بهاڕێت وبا خەڵکانی دیکە بەسەریدا بچەمێنەوە.11لەبەر ئەوەی ئەمە بێ ناموسییە،تاوانە و پێویستە دادگایی بکرێت.12ئاگرێکە هەتا لەناوچوون دەخوات وهەموو دروێنەکەم ڕیشەکێش دەکات.13«ئەگەر مافی خزمەتکار و کارەکەرەکەم ڕەت کردووەتەوەکاتێک لە دژی من سکاڵایان کردووە،14ئەو کاتە چی بکەم لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەم لەگەڵ خودا؟ئەگەر لێکۆڵینەوەم لەگەڵ بکرێت بە چی وەڵامی بدەمەوە؟15ئایا دروستکەری من لە سکدا دروستکەری ئەوانیش نییە؟ئایا شێوەکێشمان لە سکی دایک یەک نییە؟16«ئەگەر هەژارانم لە مرازی خۆیان قەدەغە کردبێتیان چاوی بێوەژنم فەوتاندبێت،17یان پارووەکەی خۆم بە تەنها خواردبێت،کە هەتیو لێی نەخواردبێت،18بەڵام لە گەنجیمەوە وەک باوک بە هەتیوی بەخێوم کردووە ولە سکی دایکمەوە ڕێنمایی بێوەژنم کردووە.19ئەگەر فەوتاوێکم بینیبێت لەبەر نەبوونی جلیان نەدارێکی بێ بەرگ،20کە بە کەوڵی مەڕەکەم خۆیان گەرم نەکردووەتەوەئیتر لە دڵیانەوە داوای بەرەکەتیان بۆ نەکردووم،21ئەگەر پەیوەندیم لەگەڵ کاربەدەستانم بەکارهێناوەبۆ ئەوەی دەستدرێژی بکەمە سەر هەتیو،22با شانم لە ئەستۆم بەربێتەوە وبا قۆڵم لە جومگەکەیەوە بشکێت.23لەبەر ئەوەی کارەسات لە خوداوە بەلامەوە تۆقێنەرە ولە ترسی شکۆیەکەی نەمتوانی شتی وا بکەم.24«ئەگەر پشتم بە زێڕی خۆم بەستووە وئەگەر بە زێڕی بێگەردم گوت: ”تۆ پاڵپشتی منی،“25ئەگەر دڵخۆش بووم کە سامانەکەم زۆر بوو ولەبەر ئەوەی زۆریان بەدەستهێناوە،26ئەگەر تەماشای ڕووناکی خۆرم کردووە کاتێک درەوشاوەتەوە،یان مانگ کاتێک بە جوانییەوە دەڕوات27تاوەکو دڵم بە نهێنی فریودراو ودەستم دەمی داپۆشی،28ئەوا ئەمانەش تاوان دەبن و دەدرێن بە دادگا،چونکە ئەگەر شتی وام بکردایە ناپاک دەبووم بەرامبەر بە خودا لە سەرەوە.29«ئەگەر بە بەڵای ناحەزەکەم دڵخۆش بوومیان بزەم گرت کە تووشی خراپە بوو،30بەڵکو نەمهێشت مەڵاشووم گوناه بکاتبەوەی کە بە نەفرەتەوە داوای ژیانی ئەو بکات؛31ئەگەر کەسانی ناو چادرەکەم هەرگیز نەیانگوتایە،”کێ یەکێک دەهێنێت لە خواردنەکەی ئەیوب تێری نەخواردبێت؟“32ئاوارەیەک لە دەرەوە شەوی بەسەرنەبرد،دەرگای ماڵەکەم بۆ ڕێبوار کردەوە.33ئەگەر وەک خەڵکی دیکە یاخیبوونی خۆم داپۆشیوە،بە شاردنەوەی تاوانەکانم لە باوەشی خۆم،34بەهۆی ئەوەی لە قسەی خەڵک ترساوم،لە سووکایەتی پێکردنی خێڵەکان تۆقیوم،لەبەر ئەوەیە کە بێدەنگم و لە ماڵەوە دانیشتووم.35«خۆزگە یەکێک دەبوو گوێی لێم دەگرت!ئەوەتا مۆری من، با خودای هەرە بەتوانا وەڵامم پێ بداتەوە؛ئەوەی سکاڵا لە من دەکات با سکاڵانامەکەی پێشکەش بکات.36بێگومان لەسەر شانم هەڵمدەگرت،دەمبەست وەک تاج بەسەرمەوە.37ژمارەی هەنگاوەکانی خۆم پێی دەگوت،پێشکەشیشم دەکرد وەک بۆ فەرمانڕەوایەک.38«ئەگەر زەوییەکەم هاواری کردووە لە دژی من وهەموو هێڵی جووتەکانی بە فرمێسک تەڕ دەبێت،39ئەگەر بەروبوومەکەی ئەوم بەبێ پارە خواردووەیان گیانی کرێچییەکانیم کوژاندووەتەوە،40با لە جێی گەنم دڕک بڕووێت ولە جێی جۆ زیوان.»وشەکانی ئەیوب تەواو بوون.ئهیوب ٣٢1ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی.2بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد.3لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد.

S27 Ep 17ئهیوب ١:٢٩-٣١:٣٠
ئهیوب ١:٢٩-٣١:٣٠1ئەیوب سەرلەنوێ دەستی بە قسە کردەوە و گوتی:2«خۆزگەم بە مانگەکانی ڕابردوو،بەو ڕۆژانەی کە خودا منی پاراست،3کاتێک چراکەی خۆی لە سەرم هەڵکرد وبە ڕووناکی ئەو بەناو تاریکیدا دەڕۆیشتم!4خۆزگە بەو ڕۆژانەی کە لە هەڕەتی هێز و توانادا بووم،هاوڕێیەتییە گیانی بەگیانییەکەم لەگەڵ خودا چادرەکەی منی بەرەکەتدار کردبوو،5خودای هەرە بەتوانا هێشتا لەگەڵم بوو ومنداڵەکانیشم لە چواردەورم بوون،6کاتێک پێیەکانم بە شیر دەشوشت،تاشەبەردیش جۆگەکانی زەیتی بۆ هەڵدەقوڵاندم.7«کاتێک بۆ لای دەروازەی شارەکە دەچووم ولە گۆڕەپانەکەدا دیوەخانی خۆم ئامادە دەکرد،8گەنجەکان کە منیان دەبینی خۆیان دەشاردەوە،پیرانیش لەبەرم هەڵدەستان و ڕادەوەستان؛9پیاوە گەورەکان نەیاندەویست قسە بکەن،دەستیان دەخستە سەر دەمی خۆیان؛10پیاوماقوڵان دەنگیان لێ دەبڕا وزمانیان بە مەڵاشوویانەوە دەنووسا.11ئەوەی گوێی لێم دەبوو ستایشی دەکردم،ئەو چاوەی کە دەیبینی شایەتی بۆ دەدام،12چونکە ئەو هەژارانەی کە هاواریان بۆ دەهێنام وئەو هەتیوانەی کە بێکەس بوون ڕزگارم دەکردن.13ئەوانەی لە سەرەمەرگدا بوون بەرەکەتیان دەدامێ ودڵی بێوەژنم دەهێنایە قریوە.14ڕاستودروستیم لەبەر دەکرد و دەمپۆشی؛دادپەروەری کەوا و مێزەرەکەم بوو.15دەبووم بە چاو بۆ نابینایان وبە قاچ بۆ شەلان.16من بۆ نەداران باوکێک دەبووم وبەرگریم لە کەسێک دەکرد کە پێی ئاشنا نەبووم.17کەڵبەی ستەمکارم وردوخاش دەکرد ولەنێو ددانەکانی نێچیرم دەڕفاند.18«جا گوتم: ”لەناو لانەکەی خۆم ڕۆح بەدەستەوە دەدەم ووەک لم ڕۆژگارم زۆر دەبێت.19ڕەگم بەرەو ئاوەکان درێژ دەبێتەوە،بە درێژایی شەو شەونم بەسەر چڵەکانمەوە دەبێت.20شکۆمەندیم بە هەمیشەیی لەگەڵم دەبێت،کەوانەکەم لە دەستم نوێ دەبێتەوە.“21«گوێیان لە من دەگرت و چاوەڕێیان دەکردلە کاتی ڕاوێژکردنم گوێیان بۆم شل دەکرد.22لەدوای قسەکانم هیچیان لە دەم نەدەهاتە دەرەوە؛قسەکانم دڵۆپەی بەسەریاندا کرد.23چاوەڕێیان دەکردم وەک چاوەڕێی نمە باران بکەن ودەمیان دەکردەوە وەک بۆ بارانی بەهار.24کاتێک لەگەڵیان ڕووخۆش دەبووم، باوەڕیان نەدەکرد؛کاتێک ڕەزامەندیم پیشان دەدا، چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد.25ڕێگام بۆیان هەڵدەبژارد و وەک سەرۆک دادەنیشتم؛وەک پاشایەک لەناو سوپا نیشتەجێ دەبووم،وەک ئەوەی دڵنەوایی شیوەنگێڕان دەداتەوە.ئهیوب ٣٠1«بەڵام ئێستا ئەوانەی لە من منداڵترنگاڵتەم پێ دەکەن،ئەوانەی بێزم نەدەهات باوکیانلەگەڵ سەگەکانی ناو ڕانەکەم دابنێم.2دەبێت هێزی دەستیان چ سوودێکی بۆ من هەبێت؟لەبەر ئەوەی سست بوون و لە کەڵک کەوتوون.3لە دەستکورتی و لە برسیێتیدا لەڕ بوون؛بە شەو بەناو زەوی وشکدا دەگەڕان،کە وێران و کاول بوون.4ئەوانەی وشترالووک و گەڵایان لە دەوەنەکانەوە دەهێنا،ڕەگی دار گەز خۆراکیان بوو.5لەنێو کۆمەڵەی خەڵک دەردەکران،هاواریان بەسەردا دەکردن وەک بەسەر دزدا هاوار بکەن.6لەناو دۆڵە وشکەکان نیشتەجێ بوون،لە ئەشکەوت و لەناو تاشەبەردەکان.7لەنێو دەوەنەکان زەڕین ولەژێر گەزگەزەکان خۆیان مات کرد.8نەوەی گێلی، هەروەها نەوەی ئەوانەی بێ ناو بوون،لە خاکەکە تێهەڵدراون.9«بەڵام ئێستا ئەو گەنجانە بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن؛پەندم بەسەردا دەڵێن.10قێزم لێ دەکەنەوە، دوورەپەرێزیم لێ دەگرن؛لە تفەکانیان ڕووی من ناپارێزن.11خودا پەتی کەوانەکەی منی بەرداوە و منی چەماندووەتەوە،جڵەوی لغاوەکەم بەدەستیانەوەیە،12لەلای ڕاستم گەنجە لاسارەکان هێرش دەکەنە سەرم،پاشقولم لێ دەگرن و سەنگەر لە دژی من لێ دەدەن.13ڕێگاکانم لێ تێکدەدەن،بۆ ژێرکەوتنم هاوکاری یەکتر دەکەن،کەس نییە پشتگیری من بکات.14ئەوان دێن هەروەک لە کەلێنێکی فراوانەوە بێن،لەژێر وێرانیەوە خلۆر دەبنەوە.15نەهامەتی بەسەرمدا وەرگەڕا،هەروەکو با ڕێزی منی برد،ئاسوودەییم وەک هەور تێپەڕی.16«بە هێواشی ژیانم بەرە و کۆتایی دەچێت،کەوتمە ڕۆژانی زەلیلییەوە.17شەوگار ئێسکەکانم لەناومدا کلۆر دەکات،ئازارەکانم پشوو نادەن.18خودا بە زۆری هێزەکەی منی بە جلەکانم گرت و شێوەی گۆڕیم،وەک یەخەی کراسەکەم، منی پێچایەوە.19فڕێیدامە ناو قوڕەوە،ڕەنگی خۆڵ و خۆڵەمێشم لێ نیشت.20«ئەی خودا هاوارت بۆ دەهێنم و وەڵامم نادەیتەوە؛ڕادەوەستم و ئاوڕم لێ نادەیتەوە.21لەگەڵ مندا توند دەجوڵێیتەوە،بە توانای دەستەکانت دژایەتیم دەکەیت.22دەمڕفێنیت و دەمدەیتە دەست ڕەشەبا؛فڕێمدەدەیتە ناو زریانەوە.23دەزانم بۆ مردن دەمگەڕێنیتەوە،بۆ ماڵی چاوەڕوانکراوی هەموو زیندووێک.24«بێگومان کەس دەستدرێژی ناکاتە سەر مرۆڤێکی تێکشکاو،کاتێک لە تەنگانەیدا هاوار دەکات.25ئایا بۆ لێقەوماوان نەگریام؟ئایا بۆ نەدار گیانم خەمبار نەبوو؟26لەگەڵ ئەوەشدا، کە ئاواتەخوازی چاکە بووم، خراپە هات؛چاوەڕوانی ڕووناکی بووم، تاریکی هات.27هەناوم گڕی گرتووە و ناوەستێت،ڕۆژانی زەلیلی بەرەوپیرم دێن.28ڕەش هەڵگەڕام بەڵام بەبێ خۆر؛لەناو کۆمەڵ هەستام هاوارم کرد.29بووم بە برای چەقەڵەکان وهاوڕێی کوندەپەپووەکان.30پێستم ڕەش و هەڵوەری لەبەرم،لەشم لەبەر تایەکی توند دەسووتێت.31قیسارەکەم بۆ لاوانەوەیە وشمشاڵەکەم بۆ دەنگی گریاوەکانە.

S27 Ep 16ئهیوب ٨:٢٦-٢٢:٢٨
ئهیوب ٨:٢٦-٢٢:٢٨8ئاو لەناو هەورەکانی دەپێچێتەوە وهەور لەژێری نادڕێت.9ڕووی مانگی چواردە شەوە دەشارێتەوە،هەوری خۆی بەسەردا بڵاو دەکاتەوە.10ئاسۆی لەسەر ڕووی ئاوەکان کێشاوەوەک سنوور لەنێوان ڕووناکی و تاریکی.11کۆڵەکەکانی ئاسمان دەلەرزن ولە سەرزەنشتکردنەکەی دەتۆقن.12بە هێزی خۆی دەریا دەهەژێنێت وبە تێگەیشتنی خۆی زەبر لە ڕەهەڤ دەوەشێنێت.13بە هەناسەی ئەو ئاسمان ساماڵە ودەستی ئەو مارە هەڵاتووەکەی پێکا.14بێگومان ئەمانە شتە دەرەکییەکانی کارەکانی ئەون.هەواڵەکانی بە چرپە دێنە بەر گوێمان!ئیتر کێ لە هەورەتریشقەی هێزی تێدەگات؟»ئهیوب ٢٧1ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی:2«بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە،سوێند بە توانادارەکە کە ناخی منی تاڵکردووە،3هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت،هەناسەی خودا لە لووتمدا بێت،4لێوەکانم بە خراپە نادوێن وزمانم بە فێڵ ناگەڕێت.5لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە،هەتا ئەو کاتەی ژیان بەدەستەوە دەدەم دروستی لە خۆم دانابڕم.6دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم،بە درێژایی ژیانم ویژدانم سەرزەنشتم ناکات.7«با دوژمنم وەک بەدکار بێت وبەرهەڵستکارم وەک زۆردار بێت.8خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە،کاتێک خودا ژیانی دەڕفێنێت؟9ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێتکە تەنگانەی بەسەردا دێت؟10یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟ئایا هەموو کاتێک داوا لە خودا دەکات؟11«من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛کارەکانی توانادارەکە لە ئێوە ناشارمەوە.12ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان،ئیتر بۆچی بە پووچی دەدوێن؟13«ئەمە بەشی کەسی بەدکارە لەلایەن خوداوە،میراتی ستەمکارە کە لە توانادارەکەوە وەریدەگرن.14ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن ونەوەکەشی تێر نان نابن.15دەرد پاشماوەکەی دەخاتە ناو گۆڕ وبێوەژنەکانیان ناگرین.16ئەگەر زیو وەک خۆڵ وجلوبەرگ وەک قوڕ کەڵەکە بکات،17ئەوەی ئامادەی دەکات ڕاستودروست لەبەری دەکات،بێتاوان زیوەکەی دابەش دەکات.18وەک قۆزاخەی مۆرانە ماڵەکەی خۆی بنیاد دەنێت ووەک کەپرێک چاودێر دروستی بکات.19بە دەوڵەمەندی ڕادەکشێت، بەڵام جارێکی دیکە نایکات؛کە چاوی دەکاتەوە هیچی نەماوە.20کارەساتەکان وەک لافاو پێی دەگەن،ڕەشەبایەک بە شەو دەیڕفێنێت.21بای ڕۆژهەڵات هەڵیدەگرێت و دەڕوات،لە شوێنی خۆی ڕایدەماڵێت.22لەبەردەم با بەهێزەکە هەڵدێت،بایەکەش بەبێ بەزەیی لێی دەدات.23بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدات،بە فیکەلێدان لە جێی خۆیەوە دەریدەکات.»ئهیوب ٢٨1زیو کانی هەیە وبۆ زێڕیش شوێنێک هەیە بۆ پاڵاوتنی.2ئاسن لە خۆڵ دەردەهێنرێت،مسیش لە توانەوەی بەرد.3مرۆڤ کۆتایی بە تاریکی دەهێنێت؛لەناو تاریکی سێبەری مەرگبۆ بەردی کانزایی دوورترین کون و کەلەبەرەکان دەپشکنن.4کانێکی لێدا دوور لە خەڵکی،لە شوێنێکی لەبیرکراو لەلایەن ڕێبوارانەوە؛شۆڕ کرانەوە و دوور لە خەڵکی جۆلانەیان پێکرا.5زەوی ئەوەی کە نانی لێوە دەردەهێنرێت،لە ژێرەوە دەگۆڕدرێت بە چەشنی ئاگر؛6بەردەکانی یاقووتی شینی تێدایە ولە خۆڵەکەیدا زێڕ هەیە.7ڕێگایەک کە مەلە گۆشتخۆرەکان پێی نازانن وچاوی هەڵۆ نایبینێت.8ئاژەڵە دڕندەکان پێیدا نەڕۆیشتوون،شێر پێیدا تێنەپەڕیوە.9مرۆڤ دەستدرێژی دەکاتە سەر بەرد،بنکەی چیاکان دەردەخات.10لە تاشەبەردەکان تونێل دەکات؛چاوەکانی هەموو شتێکی گرانبەها دەبینێت.11ئاودزی ڕووبارەکان دەپشکنێت وئەوەی شاراوەیە دەیخاتە بەر ڕووناکی.12بەڵام دانایی لەکوێ دەدۆزرێتەوە وتێگەیشتن لەکوێ نیشتەجێیە؟13مرۆڤ نرخەکەی نازانێت ولە خاکی زیندوواندا نادۆزرێتەوە.14قووڵایی ژێر زەوی دەڵێت: «لەناو مندا نییە،»دەریا دەڵێت: «لەلای من نییە.»15دانایی نە زێڕی بێگەرد لە جیاتی دەدرێت ونە بە زیویش نرخەکەی دەکێشرێت.16نە بە زێڕی ئۆفیر و نە بە بەردی عاشقبەندی گرانبەها ونە بە یاقووتی شین دەکێشرێت.17نە زێڕ و نە بلور هاوتایەتی،نە بە دەفرێکی زێڕی بێگەرد دەگۆڕدرێتەوە.18لە پاڵ ئەودا نە مەرجان و نە یەشب باسیان ناکرێت ونرخی دانایی لە یاقووت بەهادارترە.19یاقووتی زەردی کوش هاوتای نابێت وبە زێڕی بێگەرد ناکێشرێت.20ئیتر دانایی لەکوێ دەدۆزرێتەوە وتێگەیشتن لەکوێ نیشتەجێیە؟21لەبەرچاوی هەموو زیندووێک شاراوەیە ولەبەرچاوی باڵندەکانی ئاسمان داپۆشراوە.22لەناوچوون و مردن دەڵێن:«بە گوێی خۆمان هەواڵی ئەومان بیست.»

S27 Ep 15ئهیوب ٢٤: ١ - ٢٦: ٧
ئهیوب ٢٤: ١ - ٢٦: ٧1«بۆچی خودای هەرە بەتوانا کاتەکانی دادگاییکردنی خراپەکاران دیاری ناکات؟بۆچی خواناسەکان ئەو ڕۆژانە نابینن؟2خراپەکاران سنوور دەگوازنەوە،دەست بەسەر مێگەلێکدا دەگرن و دەیلەوەڕێنن.3گوێدرێژی هەتیوان دەدەنە پێش خۆیان وگای بێوەژن وەک بارمتە دەبەن.4نەداران لەسەر ڕێگا دەردەکەن،هەژارانی خاکەکە ناچار دەکەن خۆیان بشارنەوە.5هەژاران وەک کەرەکێوی لە چۆڵەوانی،بۆ گەڕان بەدوای خواردندا دەچن،دەشتودەریش نان بۆ منداڵەکانیان دابین دەکات.6لە کێڵگە ئالیکی خۆیان دروێنە دەکەن،لە ڕەزی خراپەکار هەڵدەگرنەوە.7بە ڕووتی بەبێ جل سەر دەنێنەوە،هیچ بەرگێکیان نییە لە سەرمادا.8لەبەر نەبوونی پەناگا بە بارانی چیاکان تەڕ دەبن وخۆیان بە تاشەبەردەوە دەگرن.9بەدکار هەتیو لە مەمکان دەڕفێنن،منداڵی ساوای هەژار وەک بارمتە دەگرن.10نەدار بە ڕووتی دەڕۆن، بەبێ جل،بە برسیێتی کۆڵەکان هەڵدەگرن.11لەنێو کەڵەکی زەوییەکان زەیت دەگوشن،بە پێیان گوشەرەکان دەپەستن و تینوو دەبن.12ئەوانەی لەناو شار لەناودەچن دەناڵێنن،گیانی برینداران بۆ فریاکەوتن هاوار دەکەن،بەڵام خودا هیچ کەس بە خراپەکاری تاوانبار ناکات.13«ئەوانە کە لە ڕووناکی یاخین،نە ڕێگاکانی دەزانن ونە لە ڕێڕەوەکانی دەمێننەوە.14بکوژ لەگەڵ ڕووناکی هەڵدەستێت وهەژار و نەدار دەکوژێت؛بە شەویش بۆ دزی دەچێت.15چاوی داوێنپیسیش تێبینی تاریکوڕوونی دەکات؛دەڵێت: ”هیچ چاوێک چاودێریم ناکات،“ڕووپۆشێک لەسەر ڕووی دادەنێت.16لە تاریکیدا ماڵ دەبڕن،لە ڕۆژیشدا دەرگا لەسەر خۆیان دادەخەن؛ڕووناکی ناناسن.17تاریکی شەو بەیانییە لەلای ئەوان،هاوڕێی تۆقێنەرەکانی تاریکین.18«لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانە کەفن لەسەر ڕووی ئاوەکان؛بەشیان لە زەوی نەفرەت لێکراوە،لەبەر ئەوە کەس ناچێتە ڕەزەکان.19وەک چۆن وشکەساڵی و گەرما ئاوی بەفر دەبات،جیهانی مردووانیش گوناهباران دەڕفێنێت.20سکی دایک لەبیریان دەکات وکرم تامی دەمی پێیان خۆش دەکات؛ئیتر یادی خراپەکار ناکرێتەوە ووەک دار دەشکێت.21لەگەڵ نەزۆک کە منداڵی نەبووە بە خراپی هەڵسوکەوت دەکەن،هیچ چاکەیەک لەگەڵ بێوەژن ناکەن.22بەڵام خودا بە هێزی خۆی پاڵەوانان دەگرێت؛هەرچەندە هەڵدەستن بەڵام کەسیان لە ژیانی خۆی دڵنیا نابێت.23دەشێت بیانهێڵێت بە ئاسوودەیی بژین،بەڵام چاوی لەسەر ڕێگاکانیانە.24کەمێک پایەدار دەبن و ئیتر نامێنن؛نزم دەبن و وەک هەمووان کۆدەکرێنەوە،وەک سەری گوڵەگەنم دەبڕێنەوە.25«ئەگەر وا نییە، کێ بە درۆم دەخاتەوە وقسەکانم وەک هیچ لێ دەکات؟»ئهیوب ٢٥1بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:2«دەسەڵات و شکۆ لەلای خودایە؛ئەو بەرزاییەکانی ئاسمان بەرقەرار دەکات.3ئایا هێزەکانی دەتوانرێت بژمێردرێن؟ڕووناکییەکەی بەسەر کێدا هەڵنایەت؟4ئیتر چۆن مرۆڤ لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست دەبێت؟لەدایکبوو لە ژن چۆن بێتاوان دەبێت؟5ئەگەر لەبەرچاوی خودا تەنانەت مانگ ڕۆشن نییە وئەستێرەکانیش بێگەرد نین،6ئیتر چۆن مرۆڤ بێگەرد دەبێت کە مۆرانەیەکە،ئادەمیزاد کە کرمێکە!»ئهیوب ٢٦1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«چۆن یارمەتی ئەوەت دا کە هێزی نییە!چۆن بازووی بێ توانات گرت و ڕزگار کرد!3چۆن ڕاوێژت کرد بۆ ئەوەی دانایی نییە!چۆن زانینی زۆرت دەرخست!4بە یارمەتی کێ وتەکانت ڕاگەیاند وڕۆحی کێ لە زارتەوە قسەی کرد؟5«تارماییەکان لە جیهانی مردوواندالە سامناکی خودا دەلەرزن.6جیهانی مردووان لەبەردەم خودا ئاشکرایە،شوێنی لەناوچوون شاردراوە نییە.7ئاسمانی باکوور بەسەر بۆشاییدا لێک دەکێشێت وزەوی لەسەر هیچ هەڵدەواسێت.

S27 Ep 14ئهیوب ٢٢: ١ - ٢٣: ١٧
ئهیوب ٢٢: ١ - ٢٣: ١٧1ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:2«ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟تەنانەت کەسێکی دانا، ئایا سوودی بۆ خودا هەیە؟3ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟ئەگەر ڕەفتارەکەشت بێ کەموکوڕی بێت، ئایا قازانجی بۆ خودا تێدایە؟4«ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات وتۆ دەداتە دادگا؟5ئایا خراپەکانت زۆر نین وتاوانەکانیشت بێ کۆتایی نین؟6بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت وجلت لەبەر داکەند ڕووتت کردەوە.7ئاوت نەدا بە تینوو وئامادە نەبووی نان بدەیتە برسی،8هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی،کە وەک کەسێکی ناودار تێدا نیشتەجێ بوو.9بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد ودەستی هەتیوانت شکاند.10لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە وترسی لەناکاو دەتتۆقێنێت،11لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت ولافاوێک داتدەپۆشێت.12«ئایا خودا لە بەرزی ئاسمان نییە؟سەیری لووتکەی ئەستێرەکان بکە چەند خۆیان بڵند گرتووە!13بەڵام تۆ دەڵێیت: ”خودا چی دەزانێت؟ئایا لە پشت هەوری ڕەشەوە دادوەری دەکات؟14هەورەکان پەردەن بۆ ئەو ئیتر نامانبینێتکە بەسەر بازنەی ئاسمان هاتوچۆ دەکات.“15ئایا تۆش بەو ڕێگا کۆنەدا دەڕۆیتکە خراپەکاران پێیدا ڕۆیشتوون؟16ئەوانەی پێشوەخت دەستیان بەسەردا گیرا،ڕووبار بەسەر بناغەکەیاندا ڕژا.17ئەوانەی بە خودایان گوت: ”لێمان دوور بکەوە!خودای هەرە بەتوانا چیمان لەگەڵ دەکات؟“18بەڵام ئەو بوو کە ماڵەکانی ئەوانی پڕکردووە لە خێروخۆشی،با ڕاوێژی خراپەکاران لێم دوور بێت.19ڕاستودروستان کە وێرانییان دەبینن، دڵخۆش دەبن،بێگەردیش گاڵتەیان پێ دەکات:20”بێگومان بەرهەڵستکارانمان لەناودەچن وسامانەکەشیان ئاگر دەیخوات.“21«تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە،بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت.22تکایە فێرکردنەکان لە دەمیەوە وەربگرە وقسەکانی بخە دڵتەوە.23ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لای خودای هەرە بەتوانا بنیاد دەنرێیتەوە،ئەگەر ستەم لە چادرەکەت دووربخەیتەوە،24ئەگەر زێڕ فڕێبدەیتە سەر خۆڵ وزێڕی ئۆفیر بۆ ناو بەردی شیوەکان،25ئەو کاتە توانادارەکە دەبێت بە زێڕەکەت وبە زیوی گرانبەها بۆ تۆ.26بێگومان ئیتر خۆشی لە توانادارەکە دەبینیت،ڕووت لە خودا دەکەیت.27نوێژی بۆ دەکەیت و گوێت لێ دەگرێت،نەزرەکانت بەجێدەهێنیت.28بڕیار دەدەیت و بۆت جێبەجێ دەبێت،بەسەر ڕێگاکانت ڕووناکی دەدرەوشێتەوە.29کاتێک خەڵک دەکەون تۆ دەڵێیت: ”هەڵیانبستێنەوە!“ئەوا خودا ماتومەلوولەکان ڕزگار دەکات.30تەنانەت ئەو کەسەی کە بێگەرد نییە دەربازی دەکات،بەهۆی دەستپاکییەکەت دەرباز دەبێت.»ئهیوب ٢٣1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«هەروەها ئەمڕۆش سکاڵاکەم جەرگبڕە؛لەگەڵ ناڵینم دەستی خودا لەسەرم هەر قورسە.3خۆزگە دەمزانی چۆن پێی بگەم؛دەهاتمە لای نشینگەکەی!4بە ڕێکوپێکی کێشە دەخەمە بەردەمی،دەمم پڕ دەکەم لە بەهانە،5هەتا بزانم چۆن وەڵامم دەداتەوە ولەوە تێبگەم کە پێم دەڵێت.6ئایا بە زۆری هێز مشتومڕم لەگەڵ دەکات؟نەخێر، بەڵکو پەلکێشی دادگام ناکات.7لەوێ کەسی ڕاست بەهانەی بۆ دەهێنایەوە وبۆ هەتاهەتایە لە دەست دادەورەکەم دەرباز دەبووم.8«بەڵام ئەگەر بەرەو ڕۆژهەڵات بچم لەوێ نییە،بەرەو ڕۆژئاواش هەستی پێ ناکەم.9کاتێک لە باکوور کار دەکات، بەرچاوم ناکەوێت؛کاتێک بەرەو باشوور دەسووڕێتەوە، نایبینم.10بەڵام ڕێگام دەزانێت،دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم.11پێیەکانم بە هەمان هەنگاوی ئەو ڕۆیشتوون،ڕێگای ئەوم گرتەبەر و لام نەدا.12لە فەرمانەکانی زمانی ئەو لام نەداوە؛لە نانی پێویستی خۆم زیاتر قسەکانی دەمی ئەوم لە گەنجینەی دڵم هەڵگرتووە.13«بەڵام ئەو تاک و تەنهایە و کێ ڕێی لێ دەگرێت؟ئەوەی ئارەزووی لێ بێت، دەیکات.14فەرزی خۆی لە دژی من جێبەجێ دەکات،پلانی وەک ئەمانەش زۆرە لەلای.15لەبەر ئەوە لەبەردەمی دەتۆقم؛سەرنج دەدەم و لێی دەترسم.16خودا دڵی بێهێز کردم؛توانادارەکە منی تۆقاند.17لەگەڵ ئەوەشدا تاریکی و تەمە چڕەکەشکە ڕوخساری داپۆشیم بێدەنگم ناکات.

S27 Ep 13ئهیوب ٢٠: ١ - ٢١: ٣٤
ئهیوب ٢٠: ١ - ٢١: ٣٤1چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە:2«لەبەر جۆشانی ناخم،بیرکردنەوەکانم هانم دەدەن وەڵام بدەمەوە.3گوێم لە سەرزەنشتەکانی تۆ دەبێت کە سووکایەتیم پێ دەکەیت،ڕۆحی تێگەیشتنم وام لێ دەکات وەڵام بدەمەوە.4«ئایا لە کۆنەوە ئەمەت نەزانیوە،لەو کاتەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی دانراوە؟5هاواری خۆشی خراپەکاران کورتە وخۆشی خوانەناس بۆ ساتێکە.6هەرچەندە لووتبەرزی خوانەناس بگاتە ئاسمان وسەریشی لە هەور بدات،7بەڵام وەک تەپاڵە خۆی بۆ هەتاهەتایە لەناودەچێت وئەوانەی بینیویانە دەڵێن: ”کوا؟“8وەک خەون دەفڕێت و ئیتر نامێنێت،وەک مۆتەکەیەک دەردەکرێت.9چاوێک کە بینیویەتی دیسان نایبینێتەوە،جارێکی دیکە شوێنەکەشی نابینرێت.10کوڕەکانی هەوڵ دەدەن هەژاران ڕازی بکەن؛دەستەکانی سامانەکەی دەدەنەوە.11ئێسکەکانی پڕ لە گەنجیێتین،بەڵام ئەو گەنجیێتییە لەگەڵیدا لەناو خاک ڕادەکشێت.12«کە خراپە لەناو دەمی شیرین بێت ولەژێر زمانی بیشارێتەوە،13دڵی پێی سووتاو و بەجێی نەهێشت،بەڵکو لەناو گەرویدا بەندی کرد،14بەڵام نانەکەی لەناو ڕیخۆڵەکانی دەگۆڕێت،دەبێتە تاڵی ژەهری مار لەناو سکی.15سامانێکی قووت دا و دەیڕشێنێتەوە؛خودا لەناو سکی وەدەری دەنێت.16ژەهری مار دەمژێت؛زمانی مار دەیکوژێت.17جۆگەکان نابینێت،ڕووبارە ڕۆیشتووەکانی هەنگوین و قەیماغ.18بەری ماندووبوونەکەی دێنێتەوە و قووتی نادات،لە قازانجی بازرگانییەکەی خۆشی نابینێت.19لەبەر ئەوەی هەژارانی وردوخاش کرد و بەجێی هێشتن؛دەستی بەسەر ماڵێکدا گرت کە بنیادی نەنابوو.20«بێگومان لە ناخیدا نەیزانی بەس چییە؛ئەوەی ئارەزووی دەکات دەربازی ناکات.21خواردنەکەی پاشماوەی نییە؛ئیتر خێروخۆشییەکەی بەردەوام نابێت.22لەوپەڕی سەڵتەنەتیدا تووشی تەنگانە دەبێت،دەستی هەموو ڕەنجدەرێکی دێتە سەر.23لە کاتێکدا سکی خۆی پڕ دەکات،خودا گڕی تووڕەیی خۆی بۆ دەنێرێت ووەکو باران بەسەریدا دەیبارێنێت.24لە چەکی ئاسنەوە ڕادەکات وتیری بڕۆنز دەیبڕێت.25تیرەکەی ڕاکێشا و لە پشتییەوە هاتە دەرەوە،نووکی بریسکەدار زراوی بڕی.ترسی بەسەرەوەیە؛26هەموو تاریکییەک بۆ گەنجینەکانی شاردراوەتەوە.ئاگرێک دەیخوات فووی لێ نەکراوە،ئەوەی لە چادرەکەی مابێتەوە لووشی دەدات.27ئاسمان تاوانەکەی ئاشکرا دەکات،زەوی لێی ڕادەپەڕێت.28لەو ڕۆژەی کە خودا تووڕەییەکەی دەبارێنێت،لافاوێک ماڵەکەی دەبات.29ئەمە بەشی کەسی خراپە لە خوداوە،میراتی دیاریکراوە لە خوداوە.»ئهیوب ٢١1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«بە گوێگرتن گوێ لە قسەکانم بگرن؛با ئەمە ببێتە دڵنەواییتان.3بەرگەم بگرن کە قسە دەکەم وپاش قسەکانم گاڵتە بکەن.4«ئایا من سکاڵاکەم لە مرۆڤە؟بۆچی ئارامیم لێ نەبڕێت؟5ڕووم لێ بکەن، واقتان وڕبمێنێت ودەست بخەنە سەر دەمتان.6کاتێک بەبیرم دێتەوە دەتۆقم؛موچڕکە بە لەشمدا دێت.7بۆچی بەدکاران دەژین و پیر دەبن،هەروەها بە هێزەوە زاڵ دەبن؟8نەوەیان لەبەردەمیان لەگەڵیان ڕاوەستاوە،وەچەیان لەبەرچاویانە.9ماڵەکانیان لە ترس دڵنیایە؛کوتەکی خودا بەسەریانەوە نییە.10گایەکەیان دەپەڕێت و هەڵە ناکات؛مانگاکەیان ئاوس دەبێت و لە باری ناچێت.11منداڵەکانیان وەک مەڕ بەڕەڵا دەکرێن؛شیرەخۆرەکانیان سەما دەکەن.12دەف و قیسارە بەدەستەوە دەگرن؛بە دەنگی دووزەلە دڵخۆش دەبن.13ڕۆژگاریان بە خێروخۆشی بەسەردەبەن وبە ئارامییەوە بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ دەبنەوە.14لەگەڵ ئەوەشدا بە خودا دەڵێن: ”لێمان دوور بکەوە!دڵخۆش نابین بە ناسینی ڕێگاکانت.15توانادارەکە کێیە هەتا خزمەتی بکەین؟سوودی چی دەبینین کە لێی بپاڕێینەوە؟“16بەڵام خێروخۆشییان لە دەستی خۆیان نییە،با ڕاوێژی بەدکاران لێم دوور بێت.17«چەند کەم چرای بەدکاران دەکوژێتەوە وکارەساتیان بەسەردێت،یان خودا لە تووڕەیی خۆیدا ئازاری کردووە بە بەشیان؟18یان وەک کا بن لەبەردەم با ووەک ئەو سەرکۆزەرەی ڕەشەبا بردوویەتی؟19دەگوترێت: ”خودا تاوانی بەدکاران بۆ کوڕەکانیان هەڵدەگرێت.“با سزای گیانی خۆیان بدات تاوەکو بزانن!20با چاوەکانیان لەناوچوونەکەیان ببینن،لە جامی تووڕەیی خودای هەرە بەتوانا بخۆنەوە،21چونکە لەدوای ئەوان، کە ژمارەی مانگەکانیان تەواو دەبێت،ئایا گوێ بە کەسوکاریان دەدەن؟22«ئایا خودا فێری زانین دەکرێت،ئەو کە دادوەری پایەدارەکان دەکات؟23کەسانێک هەن لەوپەڕی تەندروستیدا دەمرن،کاتێک بە تەواوی دڵنیا و ئارامن،24لەشیان ساغن ومۆخی ناو ئێسکەکانیان هێشتا تەڕە.25کەسانێکی دیکەش بە پەژارەوە دەمرن وتامی خێروخۆشییان نەکردووە.26هەردووکیان پێکەوە لەناو گڵ ڕادەکشێن وکرم دایاندەپۆشێت.27«بیرکردنەوەی ئێوە باش دەزانم وئەو پیلانانەی بۆ ستەملێکردنم داتانناوە،28چونکە دەڵێن: ”کوا ماڵی گەورە پیاوەکە؟کوا چادری نشینگەی خراپەکاران؟“29ئایا پرسیارتان لە ڕێبواران نەکردووە وسەرنجتان نەداوەتە هەواڵەکانیان؟30بەدکار لە ڕۆژی کارەسات هەڵدێت،ئایا لە ڕۆژی تووڕەیی دەرباز دەبێت؟31کێ بەرەو ڕوو لەسەر ڕەفتارەکەی سەرزەنشتی دەکات؟کێ سزای دەدات لەسەر ئەوەی کردوویەتی؟32ئەو بەرەو گۆڕەکان دەبردرێت ولەسەر گۆڕستان شەوارە دەگرێت.33قوڕی دۆڵەکە شیرینە بۆ ئەو؛هەموو مرۆڤ بەدوایەوە دەڕۆن ولەپێشیشیەوە بەبێ ژمارە.34«ئیتر چۆن بە قسەی پڕوپووچ دڵنەواییم دەدەنەوە؟لە وەڵامەکانتان تەنها بێوەفایی دەبینم!»

S27 Ep 12ئهیوب ١٨: ١ - ١٩: ٢٩
ئهیوب ١٨: ١ - ١٩: ٢٩1بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:2«هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین.3بۆچی بە ئاژەڵ دانراین ولەبەرچاوتان گێل بووین؟4ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە،ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت وتاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟5«بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە وگڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت.6لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت وچراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە.7هێزی هەنگاوەکانی کورت دەبن وڕاوێژەکەی خۆی دەیخات.8بە پێیەکانی خۆی بۆ ناو داو هەنگاو دەنێت،جا لەناو تۆڕدا گیر دەخوات.9تەڵە پاژنەی پێی دەگرێت وفاقە توند دەیگرێت.10داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە وتەڵەکەی لەسەر ڕێگایە.11بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن وهەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون.12برسیێتی بڕستی لێ بڕی وکارەسات چاوەڕێی کەوتنی دەکات.13نەخۆشی پارچەکانی پێستەکەی دەخوات،یەکەم بەری مەرگ ئەندامەکانی لەشی دەخوات.14لە ئارامی ناو چادرەکەی خۆی دەڕفێنرێت،بەرەو لای پاشای بەڵاکان پەلکێش دەکرێت.15ئەوەی هی ئەو نییە لەناو چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت،گۆگرد بەسەر جێی مانەوەی پەخش دەکرێت.16لە ژێرەوە ڕەگوڕیشەی وشک دەبێت ولە سەرەوەش لقەکانی سیس دەبن.17یادەوەری لە زەوی نامێنێت ولەسەر ڕووی وشکانیش هیچ ناوێکی نییە.18لە ڕووناکییەوە پاڵ دەدرێت بۆ تاریکی ولە جیهان دەردەکرێت.19نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت،نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی.20خەڵکی ڕۆژئاوا لە ڕۆژی حوکمدان لەسەر ئەودا دەحەپەسێن،گەلانی ڕۆژهەڵات مووچڕکەیان پێدا دێت.21ئەوە نشینگەی بەدکارانە وئەمە شوێنی ئەوانەیە کە خودا ناناسن.»ئهیوب ١٩1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«هەتا کەی گیانم ئازار دەدەن وبە قسە وردم دەکەن؟3ئەمە دەیەم جارە ڕیسوام دەکەن،بەبێ شەرمی هێرشتان کردە سەرم.4گریمان بە ڕاستی گومڕا بووم،گومڕاییەکەم بەسەر خۆم دەشکێتەوە.5ئەگەر بەڕاستی ئێوە خۆتان لە من بە گەورەتر دادەنێن وشەرمەزارییەکەی من لە دژی خۆم بەکاردەهێنن،6ئەوا با لەلاتان زانراو بێت، خودا خۆی منی خوار کردووەتەوە وتۆڕەکەی بەدەورمدا ڕاکێشا.7«هەرچەندە لەبەر ستەم هاوار دەکەم، بەڵام وەڵامم نادرێتەوە،هاوار دەهێنم، بەڵام دادپەروەری نییە.8ڕێی لێ گرتم و ناپەڕمەوە،تاریکی خستووەتە سەر ڕێڕەوم.9شکۆمەندییەکەمی لێم داماڵی وتاجەکەی سەرمی لێکردەوە.10لە هەموو لایەکەوە منی ڕووخاند تاوەکو نەمێنم وهیوای منی وەک دار هەڵکەند.11تووڕەیی خۆی بەسەرمدا داگیرساند وبە دوژمنی خۆی دانام.12پەلاماردەرەکانی پێکەوە هاتن وسەنگەریان لە دژی من لێدا ولە دەوری چادرەکەم خۆیان دامەزراند.13«کەسوکاری منی لێم دوورخستەوە وناسیاوەکانم لێم بوون بە بێگانە.14خزمەکانم وازیان لێ هێنام وئەوانەی منیان ناسی لەبیریان کردم.15میوان و کارەکەرەکانم وەک بیانی دایاننام،وەک نامۆیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن.16بانگی خزمەتکارەکەی خۆمم کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە،هەرچەندە بە دەمی خۆم لێی پاڕامەوە.17بۆنم ناخۆش بووە لەلای ژنەکەم وقێزەونم لەلای جگەرگۆشەکانم.18تەنانەت منداڵانیش سووکایەتییان پێکردم،کە هەستم، باسی من دەکەن.19هەموو دۆستەکانم ڕقیان لێم بووەوە وئەوانەی خۆشم دەویستن لە دژم هەڵگەڕانەوە.20ئێسکم بە پێست و گۆشتمەوە نووساوە وبە خۆم و پووکمەوە دەرباز بووم.21«بەزەییتان پێم بێتەوە، بەزەییتان پێم بێتەوە ئەی هاوڕێیان،چونکە دەستی خودا لێی داوم.22بۆچی ئێوەش وەک خودا ڕاوم دەنێن؟لە گۆشتم تێر نابن؟23«خۆزگە وشەکانم دەنووسرانەوە،خۆزگە لەناو تۆمارێکدا وێنەیان دەکێشرا،24خۆزگە بە پێنووسی ئاسن لەسەر قورقوشم دەنووسران یانبۆ هەتاهەتایە لەسەر بەرد هەڵدەکۆڵران.25بەڵام من زانیم ئەوەی کە دەمکڕێتەوە زیندووە ولە کۆتاییدا لەسەر زەوی ڕاست دەبێتەوە.26پاش ئەوەی ئەم پێستەم لەناودەچێت،هەر لە جەستەی خۆم خودا دەبینم.27ئەوەی من بۆ خۆم دەیبینم وچاوەکانم تەماشا دەکەن، نەک یەکێکی دیکە،لە ناخمەوە تامەزرۆی ئەوەم!28«ئەگەر ئێوە دەڵێن: ”چەند ڕاوی دەنێین،چونکە ڕەگی کێشەکە لەلای ئەوە،“29لە خۆتان بترسن لە ڕووی شمشێر،چونکە تووڕەیی سزای شمشێر دەهێنێت،ئیتر دەزانن کە دادوەری هەیە.»

S27 Ep 11ئهیوب ١٦: ١ - ١٧: ١٦
ئهیوب ١٦: ١ - ١٧: ١٦1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«زۆرم لەمانە گوێ لێ بووە،هەموو دڵنەواییەکەتان بریندارکەرن!3ئایا قسەی پووچ کۆتایی هەیە؟یان چی دەتوروژێنێت هەتا وەڵام بدەیتەوە؟4منیش وەک ئێوە قسەم دەکرد،ئەگەر ئێوە لە جێی من بوونایە؛قسەم بۆ دەگێڕانەوە وسەرم لە ئاستتان دەلەقاند.5بەڵام بە دەم هانم دەدان وجوڵەی لێوەکانم ڕایدەگرتن.6«ئەگەر قسە بکەم لە خەمۆکیەکەم کەم نابێتەوە،ئەگەر بێدەنگیش بم لێم دوور ناکەوێتەوە.7ئەی خودایە، بێگومان تۆ بێزارت کردووم،هەموو کەسوکارەکەی منت لەناوبردووە.8سستت کردم، سستییەکەم بووە شایەت،لاوازییەکەم لێم هەستاوە، بەرەوڕوو شایەتیم لەسەر دەدات.9تووڕەییەکەی پەلاماری دام و منی چەوساندەوە،ددانەکانی لێم جیڕکردەوە،دوژمنەکەم چاوی تێبڕیوم.10خەڵک دەمیان لێ داچەقاندووم،بە گاڵتەپێکردنەوە زللەیان لێدەدام،پێکەوە گەلەکۆمەیان لێکردم.11خودا منی دایە دەست زۆردار وفڕێیدامە نێو دەستی خراپەکارەوە.12من ئاسوودە بووم و ئەو جێی لەق کردم،پشتەملی گرتم و وردوخاشی کردم.منی کرد بە نیشانی خۆی؛13تیرهاوێژەکانی دەوریان دام.جەرگی بڕیم و دڵی نەسووتا،زراوی منی بەسەر زەویدا ڕشت.14جار لەدوای جار شەقم دەکات،وەک جەنگاوەرێک هێرش دەکاتە سەرم.15«جلوبەرگی گوشم بە پێستمەوە دووری وخۆڵەمێشم بە سەری خۆمدا کرد.16دەموچاوم لەبەر گریان سوور هەڵگەڕا وڕەشی بەسەر پێڵوی چاومدا هات.17لەگەڵ ئەوەی زۆرداری لە دەستی مندا نییە ونوێژەکەم بێگەردە.18«ئەی زەوی، خوێنەکەم دامەپۆشە،با جێیەک نەبێت بۆ هاوارم!19ئەوەتا لە ئێستاوە شایەتەکەم لە ئاسمانە،پارێزگارەکەم لە بەرزاییەکانە،20ئەو هاوڕێمە و داکۆکیم لێ دەکات.کاتێک لەبەردەم خودا چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن،21ئەو لە پێناوی پیاوێک لە خودا دەپاڕێتەوە،وەک پاڕانەوەی کەسێک بۆ هاوڕێکەی.22«تەمەنم کورتە و بەسەردەچێت،لە ڕێگایەکدا دیلم کە لێی ناگەڕێمەوە.ئهیوب ١٧1ڕۆحم شکا،ڕۆژگارم کوژایەوە،گۆڕ چاوەڕێی منە.2بێگومان گاڵتەجاڕان لە دەورمدان وناچار تەماشای کێشمەکێشیان بکەم.3«تکایە لەلای خۆت ببە پشتگیرم،بێجگە لە تۆ کێ هەیە ببێتە کەفیلم؟4تێگەیشتنت لە مێشکیان شاردووەتەوە،لەبەر ئەوە بەرزیان ناکەیتەوە.5ئەوەی لە پێناوی پارە پەنجەی تاوان بۆ هاوڕێیەکانی ڕادەکێشێت،نەبوونی چاوی منداڵەکانی دەپوکێنێتەوە.6«منی کردە پەندی گەلان وبووم بەوەی تف لە ڕووم بکرێت.7چاوەکانم لەبەر خەم کز بوون،هەموو ئەندامەکانم زۆر لاواز بوون.8ئەوانەی ڕاستن بەمە سەرسام دەبن وبێتاوان بەسەر خوانەناسدا ڕادەپەڕێت.9کەسی ڕاستودروست ڕێگای خۆی دەگرێت وئەوەی دەست پاکە هێزی بۆ زیاد دەکرێت.10«ئێستا وەرنەوە، دووبارە هەوڵ بدەن،بەڵام من هیچ دانایەکتان تێدا نادۆزمەوە.11ڕۆژگارم بەسەرچوو، مەبەستەکانم هەڵکەنران.لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووەکانی دڵم12شەو دەکەن بە ڕۆژ،لە تاریکیدا ڕووناکی بە نزیک دەبینن.13ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم ولە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم،14ئەگەر بە گۆڕم گوت: ”تۆ باوکی منیت،“بە کرمیش: ”تۆ دایکی منیت“ یان ”خوشکی منیت،“15ئیتر ئومێدم کوا؟کێ تەماشای ئومێدم دەکات؟16ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟»

S27 Ep 10ئهیوب ١:١٣-٢١:١٥
ئهیوب ١:١٣-٢١:١٥1«چاوەکانم هەموو ئەمانەی بینیوە،گوێیەکانم بیستوویانە و تێیان گەیشتووم.2وەک زانینی ئێوە منیش زانیومە؛من لە ئێوە کەمتر نیم.3بەڵام من لەگەڵ توانادارەکە قسە دەکەم،دەمەوێت لەلای خودا دادگایی بکرێم.4بەڵام ئێوە درۆم بۆ هەڵدەبەستن،هەمووتان پزیشکی بێ کەڵکن.5خۆزگە بە تەواوی بێدەنگ دەبوون!ئەوە بۆتان دەبوو بە دانایی.6ئێستا گوێ لە بەهانەم بگرن وبۆ سکاڵای لێوەکانم گوێ شل بکەن.7ئایا بە درۆ بەرگری لە خودا دەکەن؟ئایا بە دەم خوداوە درۆ دەکەن؟8ئایا لایەنگری دەکەن،یان بۆ خودا مشتومڕ دەکەن؟9ئەگەر تاقیتان بکاتەوە، ئایا دەردەچنیان دەتانەوێت وەک مرۆڤ هەڵیبخەڵەتێنن؟10بێگومان سەرزەنشتتان دەکاتئەگەر بە نهێنی لایەنگری بکەن.11ئایا شکۆمەندییەکەی ناتانترسێنێت وترسی ئەو دەستتان بەسەردا ناکێشێت؟12یادەوەری و پەندەکانتان تەنها خۆڵەمێشە وبەرگرییەکانتان بەرگرییە لە قوڕ.13«لێم بێدەنگ بن، من قسە دەکەم وئەوەی بەسەرم دێت با بێت!14بۆچی من کێشە بۆ خۆم دروستبکەم،ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە؟15ئەگەر بشمکوژێت هەر پشتی پێ دەبەستم،لەبەردەمیدا تەنها مشتومڕ لەسەر هەڵسوکەوتم دەکەم.16هەروەها ئەمە بۆ ڕزگاریمە،کە خوانەناس نایەتە بەردەمی.17بە تەواوی گوێ لە قسەکانم بگرن وئەوەی ڕایدەگەیەنم با گوێتان لێی بێت.18ئەوەتا من بە باشی سکاڵای خۆمم خستووەتە ڕوو،دەزانم ئەستۆپاک دەردەچم.19کێیە ئەوەی مشتومڕم لەگەڵ دەکات،تاکو هەر ئێستا بێدەنگ بم و ڕۆح بەدەستەوە بدەم؟20«ئەی خودا، تەنها بەم دوو کارە پشتگیریم بکە،ئیتر لەبەردەمت ون نابم.21دەستت لێم دووربخەوە وبا سامی تۆ نەمترسێنێت.22ئینجا بانگم بکە و من وەڵام دەدەمەوە،یان من قسە دەکەم و تۆ وەڵامم بدەوە.23چەند تاوان و گوناهم هەیە؟یاخیبوون و گوناهەکەی خۆمم پێ بناسێنە.24بۆچی ڕووی خۆت دەشاریتەوە وبە دوژمنی خۆت دامدەنێیت؟25ئایا گەڵایەکی هەڵوەریو پان دەکەیتەوە؟ئایا بەدوای پووشی وشکدا ڕادەکەیت؟26تۆ بە تاڵی لە دژم دەنووسیت ولەسەر تاوانەکانی لاویێتیم سزام دەدەیت.27جا پێیەکانی منت خستووەتە ناو کۆتەوە وچاوت بڕیوەتە هەموو ڕێڕەوەکانم وشوێن پێیەکانم دەپشکنیت.28«وەک دارێکی کلۆر لەناو دەچم،وەک جلێک کە مۆرانە لێی دابێت.ئهیوب ١٤1«مرۆڤی لەدایکبوو لە ژنڕۆژگاری کەمە و چەرمەسەری زۆرە.2وەک گوڵ دەپشکوێت و پاشان سیس دەبێت،وەک سێبەر دەڕوات و ناوەستێت.3ئایا چاوت لەسەر کەسێکی وەکو ئەم دەبێت؟ئێستاش ئەوت هێناوەتە بەردەم خۆت بۆ دادگایی؟4کێ دەتوانێت پاکێک لە گڵاوێک دەربهێنێت؟بێگومان کەس!5جا ئەگەر ڕۆژانی هەرکەسێک دیاریکراو بێت وژمارەی مانگەکانی لای تۆ بێت وکاتێکت بۆ دیاریکردبێت کە لێی تێنەپەڕێت،6ئیتر لێیگەڕێ با پشوو بدات،هەتا وەک ڕەنجدەرێک دڵخۆش بێت بە تەواوبوونی ڕۆژەکەی.7«لانی کەم دار ئومێدی ئەوەی هەیە کەئەگەر بڕایەوە چەکەرە بکاتەوە و دووبارە شین بێتەوە ولقوپۆپی تازە دەربکات.8ئەگەر ڕەگەکەی لەناو زەویدا کۆنیش بێت وبنەدارەکەی لەناو خۆڵدا بمرێت،9هەر کاتێک بۆنی ئاو بکات چەکەرە دەکات ووەک ڕووەکێکی نوێ لق دەردەکات.10بەڵام پیاو دەمرێت و لەناودەچێت؛مرۆڤ ڕۆح بەدەستەوە دەدات و بوونی نابێت.11هەروەک ئاوەکان لەناو دەریاچە نامێنن وڕووبار ئاوی تێدا نامێنێت و وشک دەبێت،12هەروەها مرۆڤیش ڕادەکشێت و هەڵناستێتەوە،لە خەوەکەی خەبەری نابێتەوە و بەئاگا نایەتهەتا ئاسمان نامێنێت.13«خۆزگە لەناو جیهانی مردووان لەچاو ونت دەکردم ودەتشاردمەوە هەتا تووڕەییەکەت دادەمرکایەوە!خۆزگە کاتێکت بۆ دیاری دەکردم وبەبیرت دەهاتمەوە!14ئەگەر پیاوێک بمرێت، ئایا زیندوو دەبێتەوە؟هەموو ڕۆژانم تێکۆشانە،ئارام دەگرم هەتا دەرووم لێ دەکرێتەوە.15بانگم دەکەیت من وەڵامت دەدەمەوە،تامەزرۆ دەبیت بۆ ئەو بوونەوەرەی کە دروستت کرد.16بێگومان ئەو کاتە چاودێری هەنگاوەکانم دەکەیت،بەڵام تێبینی گوناهەکەم ناکەیت.17یاخیبوونەکەم گرێی لێدراوە لەناو بوخچەیەک،تاوانەکەم دەشاریتەوە.18«هەروەک چۆن کە چیا بکەوێت پارچەپارچە دەبێت وتاشەبەرد لە جێی خۆی دەلەقێت،19ئاو بەرد دەسووێنێت ولافاو خۆڵی زەوی ڕادەماڵێت،بەو جۆرە تۆش هیوای مرۆڤ لەناودەبەیت.20بۆ هەتاهەتایە بەسەریدا زاڵ دەبیت و کۆتایی پێ دێت،ڕووی دەگۆڕیت و دەریدەکەیت.21ئەگەر کوڕەکانی ڕێزیان لێ بگیرێت، پێی نازانێت،ئەگەر لە پلەوپایەشیان نزم بکرێتەوە، ئاگای لێ نییە.22تەنها هەست بە ئازاری خۆی دەکات وداخ بۆ حاڵی خۆی دەخوات.»ئهیوب ١٥1ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:2«ئایا کەسی دانا بە نەزانی وەڵام دەداتەوە ومێشکی بە شتی هیچوپووچ پڕ دەکات؟3ئایا بە قسەی بێ سوود بەڵگە دێنێتەوە وبەو لێدوانانەی قازانجی لێ ناکات؟4بەڵام تۆ لەخواترسی پێشێل دەکەیت وخەڵک لە خواپەرستی دوور دەخەیتەوە.5بێگومان گوناهەکانت دەمت فێر دەکەن وزمانی تەڵەکەبازی هەڵدەبژێریت.6زمانی خۆت تاوانبارت دەکات، نەک من،لێوەکانت لە دژت شایەتی دەدەن.7«ئایا تۆ یەکەم مرۆڤ بوویت لەدایک بوویت؟یان لەپێش گردەکانەوە دروستبوویت؟8ئایا لە ئەنجومەنی خودا گوێت گرتبوو؟ئایا داناییت بە باڵای خۆتدا بڕیوە؟9چی دەزانیت کە ئێمە نایزانین،چی تێدەگەیت کە لەلای ئێمە نەبێت؟10پیر و ڕیش سپی وامان لەناودایە،تەمەنی لە باوکت زیاترە.11ئایا دڵنەواییەکانی خودا وبە نەرمی قسەکردن لەگەڵت کەمە؟12بۆچی دڵت دەتبات وبۆچی چاوەکانت دەبریسکێنەوە،13بۆ ئەوەی ڕۆحت لە دژی خودا وەربگێڕیت وقسەی وا لە دەمت بهێنیتە دەرەوە؟14«مرۆڤ کێیە هەتا بێگەرد بێت ولەدایکبوو لە ژن کێیە هەتا ڕاستودروست بێت؟15ئەگەر خودا متمانە بە پیرۆزەکانی خۆی ناکات،کەواتە ئاسمان لەبەرچاوی بێگەرد نییە،16ئیتر مرۆڤ کە ناڕەوایی وەک ئاو دەخواتەوەدەبێت چەند قێزەون و گەندەڵ بێت؟17«من پێت دەڵێم گوێم لێ بگرە،باسی ئەوە دەکەم کە بینیم،18ئەوەی دانایان لە باوباپیرانیانەوە پێیان ڕاگەیەنراوە وئەوانیش نەیانشاردووەتەوە،19ئەوانەی خاکەکە تەنها بەوان دراوە وهیچ نامۆیەک بەناویاندا تێنەپەڕیوە.20بەدکار ڕۆژانە دەتلێتەوە،ژمارەی ساڵانی ستەمکاریش دیاریکراوە.21دەنگێکی ترسناک لە گوێیەکانیەتی ولە ساتی ئاشتیدا تێکدەر بۆی دێت.

S27 Ep 9ئهیوب ١:١١-٢٥:١٢
ئهیوب ١:١١-٢٥:١٢1چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە:2«ئایا ئەم هەموو قسانە شایانی وەڵام نین،یاخود پیاوی زۆربڵێ ئەستۆپاک دەبێت؟3ئایا قسە پووچەکانت خەڵکی بێدەنگ دەکات،یان گاڵتە دەکەیت و کەس نییە شەرمەزارت بکات؟4بە خودا دەڵێیت ”باوەڕم بێگەردە ومن لەبەرچاوی تۆدا پاکم،“5بەڵام خۆزگە خودا دەدوا ولێوەکانی بەرامبەر بە تۆ دەکردەوە و6نهێنییەکانی دانایی بۆت ئاشکرا دەکرد،چونکە دانایی لایەکی ئاشکرا و لایەکی شاردراوەشی هەیە،جا دەتزانی کە خودا لە تاوانەکەی خۆت کەمتر سزای داویت.7«ئایا دەتوانیت لە نهێنییەکانی خودا بگەیت؟ئایا دەتوانیت بگەیتە سنووری خودای هەرە بەتوانا؟8ئەو لە ئاسمان بەرزترە، ئیتر تۆ چی دەکەیت،لە جیهانی مردووان قووڵترە، ئیتر تۆ چی دەزانیت؟9پێوانەکەی لە زەوی درێژترە ولە دەریاش پانترە.10«ئەگەر هات و تۆی خستە بەندیخانەوە وتۆی بردە دادگا، کێ ڕێی لێ دەگرێت؟11بێگومان ئەو دەزانێت خراپەکاران کێن وخراپەکاری دەبینێت، وا دەزانیت ئاگای لێ نییە؟12بەڵام پیاوێکی بێ ئەقڵ نابێتە تێگەیشتووهەتا جاشکی کەرەکێوی وەک مرۆڤ لەدایک نەبێت.13«ئەگەر تۆ دڵی خۆت ئامادە بکەیت ودەستی خۆتی بۆ پان بکەیتەوە،14ئەگەر ئەو خراپەیەی لەناو دەستتە دووری بخەیتەوە ونەهێڵیت ستەم لەناو چادرەکەت نیشتەجێ بێت،15ئەو کاتە بەبێ کەموکوڕی شەرم ناکەیت وچەسپاو دەبیت و ناترسیت.16چەرمەسەری لەبیر دەکەیت ووەک ئاوێکی تێپەڕیو یادی دەکەیتەوە.17ژیانت لە نیوەڕۆ ڕۆشنتر دەبێت وتاریکی وەک ڕووناکی بەیانی لێدێت.18دڵنیا دەبیت، چونکە ئومێدت هەیە،دەوروبەرەکەت دەپشکنیت و بە ئاسوودەییەوە پشوو دەدەیت.19خۆت مات دەکەیت و کەس نییە هەراسانت بکات وزۆر کەس لە ڕووی تۆ دەپاڕێنەوە.20بەڵام چاوی بەدکاران کوێر دەبن وپەناگا نامێنێت بۆ دەربازبوون؛ئاواتیان ڕۆح سپاردنە.»ئهیوب ١٢1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«ڕاستە ئێوە گەلێکن،بە مردنتان داناییش دەمرێت،3بەڵام منیش وەک ئێوە تێگەیشتنم هەیە،من لە ئێوە کەمتر نیم.ئایا ئەوەی تۆ دەیڵێیت لای هەموو کەسێک نەزانراوە؟4«لە خودا پاڕامەوە و ئەویش وەڵامی دایەوە،بەڵام بووم بە گاڵتەجاڕی هاوڕێیەکانم،هەرچەندە پیاوێکی ڕاستودروست و بێ کەموکوڕیم، بوومە مایەی گاڵتەجاڕی!5کەسێکی دڵنیاگاڵتە بە شکستی پێ هەڵخلیسکاو دەکات.6چادری تێکدەران ئارامە وئاسوودەییش بۆ ئەوانەی خودا تووڕە دەکەن،بۆ ئەوانەی بە دەستی خۆیان بتەکانیان دەهێنن.7«بەڵام پرسیار لە ئاژەڵان بکە، ئەوان فێرت دەکەن،هەروەها پرسیار لە باڵندەی ئاسمانیش بکە، ئەوان پێت ڕادەگەیەنن؛8یان لەگەڵ زەوی بدوێ، فێرت دەکات،ماسی دەریاش بۆت باس دەکەن.9کام لەمانە نازانێت کەدەستی خودا ئەمەی ئەنجام داوە؟10ئەوەی ژیانی هەموو زیندووێک وڕۆحی هەموو مرۆڤێکی لەناو دەستدایە؟11ئایا گوێ قسەکان تاقی ناکاتەوە ومەڵاشوو تامی خواردن ناکات؟12لە ڕیش سپیێتی دانایی ولە تەمەن درێژیش تێگەیشتن.13«دانایی و تواناداری لەلای خوداوەیە،ڕاوێژ و تێگەیشتن هی ئەون.14ئەوەی دەڕووخێنێت بنیاد نانرێتەوە،ئەگەر دەرگای لەسەر کەسێک داخست لێی ناکرێتەوە.15ڕێ لە ئاو دەگرێت، وشکەساڵی دێت،بەڕەڵای دەکات زەوی سەرەوژێر دەکات.16هێز و دانایی لەلای ئەوە،چەواشەکار و چەواشەکراو هی ئەون.17ڕاوێژکاران بە پێ خاوسی دەبات،دادوەران تووشی شێتی دەکات.18کۆتی پاشاکان دەکاتەوە وناوقەدیان بە پشتێن دەبەستێتەوە.19کاهینەکان بە پێ خاوسی دەبات وپتەوەکان سەرەوژێر دەکات.20ڕێگری گفتوگۆ لە شارەزایان دەکات،ژیری لە پیران دەستێنێتەوە.21سووکایەتی بەسەر پایەداراندا دەبارێنێت وپشتێنی بەهێزان شل دەکاتەوە.22قووڵاییەکان لە تاریکی ئاشکرا دەکات وسێبەری مەرگ بۆ ڕووناکی دەردەخات.23نەتەوەکان مەزن دەکات و لەناویان دەبات،نەتەوەکان بەرفراوان دەکات و پەرتەوازەیان دەکات.24مێشک لە سەرکردەکانی گەلی زەوی دەستێنێتەوە ولە چۆڵەوانییەکی بێ ڕێگا وێڵیان دەکات.25لە تاریکیدا بە پەلەکوتێ دەڕۆن و ڕووناکی نییە،وەک سەرخۆش بە ئەملا و ئەولادا دەکەون.

S27 Ep 8ئهیوب ١:٩-٢٢:١٠
ئهیوب ١:٩-٢٢:١٠1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«ڕاستە، دەزانم کە وایە.جا چۆن مرۆڤ لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست دەبێت؟3ئەگەر بیەوێت مشتومڕی لەگەڵ بکات،ناتوانێت وەڵامی یەک لە هەزار بداتەوە.4خودا داناییەکی فراوان و توانایەکی زۆری هەیە.کێ هەیە دژایەتی کردبێت و بە سەلامەتی دەرچووبێت؟5هەژێنەری چیاکانە بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن،ئەوەی لە کاتی تووڕەییدا سەرەوژێریان دەکات.6زەوی لە جێی خۆی لەق دەکات،جا کۆڵەکەکانی دەخاتە بوومەلەرزە.7فەرمان بە خۆر دەدات، کە هەڵنەیەت،بە ئەستێرەکانیش کە نەدرەوشێنەوە.8خۆی بە تەنها ئاسمانی لێک کردووەتەوە،بەسەر شەپۆلەکانی دەریادا ڕۆیشتووە.9دروستکەری کەلووەکانی ورچ و ڕاوچی وحەوتەوانە و ئەو کەلووانەیە کە لە باشووری زەوی دەبینرێن.10کاری مەزنی بەم جۆرەی کردووە کە لە سەرووی بیرکردنەوەن،هێندە پەرجوو کە لە ژماردن نایەن.11کاتێک بەسەرمدا دەڕوات نایبینم،کاتێک تێدەپەڕێت هەستی پێ ناکەم!12ئەگەر شتێکمان لێ بستێنێت کێ دەتوانێت بەرەنگاری بێتەوە؟کێ پێی دەڵێت: ”ئەوە چی دەکەیت؟“13خودا تووڕەیی خۆی ناگێڕێتەوە،یارمەتیدەرانی ڕەهەڤ لە ژێریدا دەچەمێنەوە.14«ئیتر من چۆن وەڵامی بدەمەوە وچۆن وشە هەڵبژێرم بۆ وەڵامدانەوەی؟15ئەگەر ڕاستودروستیش بم، ناتوانم وەڵامی بدەمەوە،بەڵکو داوای بەزەیی لە دادوەرم دەکەم.16ئەگەر بانگی بکەم، ئەویش وەڵامم بداتەوە،باوەڕ ناکەم کە گوێی بۆ دەنگم شل بکات،17بەڵکو ئەو بە زریان تێکمدەشکێنێت وبەبێ هۆ برینەکانم زۆر دەکات.18ناهێڵێت هەناسە بدەم،بەڵام لە تاڵی تێرم دەکات.19ئەگەر تاقیکردنەوەی هێز بێت، ئەو بەهێزترینە!ئەگەر کێشەی دادگا بێت، کێ دەتوانێت بانگی بکات؟20ئەگەر بێتاوان بم دەمم تاوانبارم دەکات،ئەگەر بێ کەموکوڕیش بم، دەیسەلمێنێت تاوانبارم.21«هەرچەندە من بێ کەموکوڕیم،بەڵام بایەخ بە ژیانی خۆم نادەم؛ڕقم لە ژیانم دەبێتەوە.22”خودا کۆتایی بە چاک و بە خراپ دەهێنێت.“لەبەر ئەوە گوتم: بەلامەوە هەردووکیان وەک یەکن،23ئەگەر کارەساتی لەناکاو مردن بهێنێت،بە نائومێدیی بێتاوان پێدەکەنێت.24کە خاکێک درابێت بە دەست بەدکارەوە،ئەوا پەردە بەسەر ڕووی دادوەرەکانی دەدات،ئەگەر ئەو نەبێت، ئەی کێیە؟25«ڕۆژگارم خێراترە لە کەسێک کە ڕادەکات،گوزەر دەکات و چێژی لێ نابینم.26وەک چۆن کەشتی زەل ڕووبار دەبڕێتهەروەک هەڵۆیەک کە دەنیشێتە سەر نێچیرەکەی.27ئەگەر بڵێم: ”سکاڵاکەی خۆم فەرامۆش دەکەم وواز لە ڕووگرژی دەهێنم و زەردەخەنە دەخەمە سەر لێوەکانم،“28لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو ئازارەکانم دەترسم،چونکە دەزانم بێتاوانم ناکەیت.29من تاوانبار دەکرێم،ئیتر بۆچی بەخۆڕایی خۆم ماندوو بکەم؟30ئەگەر بە بەفراو خۆم بشۆم ودەستەکانم بە ئەسپۆن پاک بکەمەوە،31لەناو چاڵێک ڕیخ نوقومم دەکەیت،تەنانەت جلوبەرگەکەم قێزم لێ دەکەنەوە.32«ئەو وەک من مرۆڤ نییە هەتا وەڵامی بدەمەوە ولە دادگا ڕووبەڕووی یەک ببینەوە.33خۆزگە ناوبژیوانێک لەنێوانمان دەبوو،دەستی لەسەر هەردووکمان دادەنا،34تاوەکو کوتەکەکەی خودام لەسەر هەڵبگرێت وترسەکەی نەمتۆقێنێت.35ئەو کاتە قسەم دەکرد و لێی نەدەترسام،چونکە من بەو شێوەیە نیم کە ئەو لێم تێگەیشتووە.»ئهیوب ١٠1«لە ناخەوە قێزم لە ژیان دەبێتەوە،بە ئازادی سکاڵای خۆم دەردەبڕم،بە دڵێکی بریندارەوە قسە دەکەم.2بە خودا دەڵێم: بڕیاری تاوانباریم بەسەردا مەسەپێنە!تێمبگەیەنە بۆچی دادگاییم دەکەیت.3ئایا بەلاتەوە باشە ستەم بکەیت،ئەوەی بە دەستی خۆت دروستت کرد، زەلیلی بکەیت؟بە پیلانی بەدکاران پێبکەنیت؟4ئایا چاوی گۆشتیت هەیە؟ئایا وەک چاوی مرۆڤ دەبینیت؟5ئایا ڕۆژگارت وەک ڕۆژگاری مرۆڤە،یان تەمەنت وەک تەمەنی ئێمە دیاریکراوە؟6بۆچی بەدوای تاوانمدا دەگەڕێیت وچاو بۆ گوناهم دەگێڕیت؟7هەرچەندە تۆ دەزانیت کە من تاوانبار نیم وکەسیش نییە لە دەستی تۆ فریام بکەوێت.8«دەستەکانی تۆ منیان پێکهێنا و دروستیان کردم،ئایا دەستت دەگێڕیتەوە سەرم و لەناوم دەبەیت؟9لەبیرت نەچێت کە تۆ وەک قوڕ شێوەی منت کێشا،ئایا ئێستا دەمگەڕێنیتەوە بۆ خۆڵ؟10ئایا وەک شیر منت نەچۆڕاند ووەک پەنیر منت نەمەیاند؟11بە پێست و گۆشت منت پۆشی وبە ئێسک و ماسوولکە منت چنی.12ژیان و خۆشەویستی نەگۆڕت پێ بەخشیم،چاودێریی تۆ ڕۆحی منی پاراست.13«بەڵام ئەمەت لە دڵی خۆتدا شاردەوە،من زانیم کە چیت لە دڵدایە.14ئەگەر گوناه بکەم، چاودێریم دەکەیت ولە تاوانەکەم بێبەریم ناکەیت.15ئەگەر تاوانبار بم، قوڕبەسەرم!ئەگەر بێتاوانیش بم، ناتوانم شانازی پێوە بکەم،چونکە من تێرم لە شەرمەزاری وزەلیلی خۆم بینی.16ئەگەر سەرم بەرز بکەمەوە وەک شێر ڕاوم دەکەیت،دەگەڕێیتەوە و سامی خۆتم نیشان دەدەیت.17شایەتەکانت لە دژم نوێ دەکەیتەوە وتووڕەیی خۆتم لەسەر زیاد دەکەیت ویەک لەدوای یەک هێزەکانت دەنێریتە سەرم.18«ئیتر بۆچی لە سکی دایکمەوە دەرتهێنام؟خۆزگە بفەوتامایە و ئەو کاتە هیچ چاوێکیش نەیدەبینیم.19وەک ئەوەی نەبووبم، وا دەبوو،لە سکی دایکمەوە بۆ گۆڕ دەبردرام.20ئایا ڕۆژگارم کەم نییە؟بەرمدە! وازم لێ بهێنە! با تاوێک زەردەخەنە بێتە سەر لێوم،21پێش ئەوەی بڕۆم و ئیتر نەگەڕێمەوە،بۆ خاکی تەمومژ و سێبەری مەرگ،22خاکی تاریکی، وەک شەوەزەنگ،سێبەری مەرگ و ناڕێکی،خۆرهەڵاتنیشی وەک شەوەزەنگە.»

S27 Ep 7ئهیوب ١٤:٦-٢٢:٨
ئهیوب ١٤:٦-٢٢:٨14«ئەگەر کەسێک خۆشەویستی بۆ هاوڕێکەی دەرنەبڕێت،ئەوا ڕێزی خودای هەرە بەتواناشی نەگرتووە.15بەڵام براکانم وەک جۆگەی ئاو پشتیان لێکردم،وەک جۆگەی ناو دۆڵەکان پڕن و بەسەر کەنارەکانیاندا دەڕژێن.16کاتێک لێڵن لەبەر شەختەبەفر تێیاندا دەتوێتەوە،17بەڵام کە دەڕۆن کۆتاییان پێ دێت،کە گەرما داهات لە شوێنی خۆیان وشک دەبن.18کاروانەکان لە ڕێگای خۆیان لا دەدەن،دەچنە ناو چۆڵەوانی و لەناودەچن.19کاروانەکانی تێما بۆی دەگەڕێن،بازرگانەکانی شەبا هیوادارن کە بیدۆزنەوە،20کە هاتنە لای بێ ئومێد بوون،بێزار بوون، چونکە متمانەیان پێی کردبوو.21ئێستا ئێوەش وەک ئەوتان لێهاتووە، سوودتان نییە،بینیتان کە چیم بەسەرهاتووە ئێوە تۆقین.22ئایا هیچ کاتێک پێم گوتن: ”لە پێناوی من شتێک بدەن،بە سامانی خۆتان بمکڕنەوە،23لە دەستی دوژمن دەربازم بکەن،لە دەستی ستەمکار بمکڕنەوە؟“24«فێرم بکەن، من بێدەنگ دەبم،تێمبگەیەنن لە چ شتێک گومڕا بووم!25ئای، قسەی ڕاست چەند بریندارکەرە!بەڵام ئەو بەڵگانەی کە دەیانهێننەوە چی دەسەلمێنن؟26ئایا لەسەر قسەکانم سەرزەنشتم دەکەن،ئەوەی دەیڵێم بە با دەڕوات؟27بەڵکو ئێوە هەتیو دەفرۆشن وچاڵ بۆ هاوڕێی خۆتان هەڵدەکەنن.28«ئێستا باش تێم بڕوانن،چونکە من لە ڕووی ئێوەدا درۆ ناکەم.29تکایە پاشگەز بنەوە! ستەمم لێ مەکەن،ئەگینا ڕاستودروستییەکەم دەخەنە گومانەوە.30ئایا بەدکاری لەسەر زاری منە،یان زمانم تامی خراپەکاری جیا ناکاتەوە؟ئهیوب ٧1«ئایا ژیانی مرۆڤ لەسەر زەوی خزمەتکردن و ڕەنجکێشان نییە،ڕۆژانیشی وەک ڕۆژانی ڕەنجدەرێک نییە؟2وەک چۆن کۆیلە تامەزرۆی سێبەرە وکرێکاریش چاوەڕێی کرێیەکەیەتی،3ئاواش مانگەکانی بێ ئومێدی بۆم بوون بە میرات وشەوانی چەرمەسەری بوون بە بەشم.4کە دەچمە سەر جێگاکەم دەڵێم: ”کەی بێت هەستم،“شەو درێژە دەکێشێت و هەتا بەرەبەیان ئەم دیو و ئەو دیو دەکەم.5گۆشتم کرم و قەتماغە پۆشیویەتی،پێستم شەقار بووە و کێمی کردووە.6«ڕۆژگارم لە تەون خێراترە وبێ هیوا کۆتایی دێت.7ئەی خودا، لە یادت نەچێت کە ژیانم هەناسەیەکە وئیتر چاوەکانم خۆشی نابینن.8ئەو چاوەی کە ئێستا دەمبینێت لەمەودوا نامبینێت،چاوت بڕیوەتە من، بەڵام من بوونم نابێت.9هەور پەرت دەبێت و نامێنێت،بە هەمان شێوە ئەوەی دادەبەزێتە ناو جیهانی مردووان سەرناکەوێتەوە.10ئیتر ناگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی ودەوروپشتی لە یادی دەکەن.11«لەبەر ئەوە منیش دەمم ناگرم،لە تەنگی ڕۆحمەوە قسە دەکەم،لە دڵشکاویمەوە سکاڵا دەکەم.12بۆچی پاسەوانت لەسەر داناوم؟ئایا من دەریام یان ئەژدیهام؟13ئەگەر بڵێم نوێنەکەم دڵنەواییم دەداتەوە،جێگاکەم دڵتەنگییەکەم دەڕەوێنێتەوە،14بە خەون دەمترسێنیت وبە مۆتەکە دەمتۆقێنیت.15لەبەر ئەوە گیانم خنکان هەڵدەبژێرێت،مردنم پێ باشترە لەم پەیکەرە ئێسکە.16توامەوە، بۆ هەتاهەتایە ناژیم،وازم لێ بهێنە، چونکە ڕۆژگارم هیچ واتایەکی نییە.17«مرۆڤ چییە هەتا بایەخی پێبدەیت وهەتا بیری خۆتی پێوە خەریک بکەی،18هەموو بەیانییەک بەسەری بکەیتەوە وهەموو ساتێک تاقی بکەیتەوە؟19هەتا کەی ڕووت لێم وەرناگێڕیت ومۆڵەتم نادەیتێ هەتا تفەکەم قووت بدەم؟20ئەگەر گوناهیشم کردبێت،کە تۆ چاودێری مرۆڤیت،ئایا هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر تۆ هەبووە؟بۆچی منت کردووە بە نیشانەی تیری خۆت؟ئایا بووم بە بار بەسەر تۆوە؟21ئەی بۆ لە یاخیبوونم خۆش نابیت وتاوانم ناسڕیتەوە؟چونکە بەم نزیکانە لەناو خاکدا ڕادەکشێم وبەدوامدا دەگەڕێیت، بەڵام من بوونم نابێت.»ئهیوب ٨1ئینجا بیلدەدی شوحی وەڵامی دایەوە:2«هەتا کەی بەم شێوەیە قسە دەکەیت؟ئەوەی لە دەمت دێتە دەرەوە ڕەشەبایە.3ئایا خودا دادپەروەری بە لاڕێدا دەبات؟ئایا توانادارەکە ڕاستودروستی بەدرۆدەخاتەوە؟4ئەو کاتەی ڕۆڵەکانت گوناهیان دەرهەق بە خودا کرد،ئەوا خودا سزای گوناهەکانی خۆیانی بەسەر هێنانەوە.5بەڵام ئەگەر تۆ بەیانییان زوو ڕوو لە خودا بکەیت،لە خودای هەرە بەتوانا بپاڕێیتەوە،6ئەگەر تۆ بێگەرد و ڕاست بیت،ئەوا هەر ئێستا ئاوڕت لێ دەداتەوە وماڵەکەی خۆتت وەک پاداشت بۆ دەگەڕێنێتەوە.7پاشەڕۆژەکەت هێندە تێروتەسەل دەبێت،کە سەرەتاکەت زۆر هەژار بووە.8«پرسیار لە نەوەی ڕابردوو بکە وبزانە لە باوباپیرانیانەوە چی فێربوون،9چونکە ئێمە منداڵی دوێنێین و هیچ نازانین،ڕۆژگاریشمان لەسەر زەوی وەک سێبەر تێدەپەڕێت.10ئایا ئەو نەوەیە فێرت ناکەن و پێت ناڵێن؟یان بە بیری خۆیان قسەت لێ دەرناهێنن؟11ئایا زەل بەبێ زۆنگاو گەشە دەکات،یان قامیش بەبێ ئاو شین دەبێت؟12بەڵکو ئەوان کە هێشتا گەشە دەکەن و نەبڕدراون،کەچی پێش هەموو گیایەک وشک دەبن،13بەو جۆرەیە سەرگوزەشتەی ژیانی هەموو ئەوانەی خودایان لەبیر کردووە وهیوای خوانەناسان لەناودەچێت.14ئەوەی پاڵپشتەکەیەتی دەبڕدرێتەوە،پشتی بە تەونی جاڵجاڵۆکە بەستووە.15خۆی بە تەونەکەوە ڕادەگرێت بەڵام دەپچڕێت،دەستی پێوە دەگرێت و خۆی ڕاناگرێت.16ئەوانە وەک ڕووەکێکی تەڕ لەژێر تیشکی خۆردان،کە لەناو باخچەکەیدا چڵی تازە دەردەکات.17بەسەر کۆمەڵە بەرددا ڕەگ دادەکوتێت وبە تاشەبەردەکانەوە خۆیان توند دەگرن.18بەڵام کە لە شوێنی خۆی هەڵکەنرا،شوێنەکەی نکۆڵی لێ دەکات و دەڵێ: ”من جێگای تۆ نیم.“19ببینە، خۆشی ژیانەکەی تەنها ئەوەیە،کە لە جێگاکەیەوە یەکێکی دیکە چەکەرە دەکات.20«بێگومان خودا ئەو کەسە ڕەت ناکاتەوە کە بێ کەموکوڕی بێت،کە هانی خراپەکاران نادات.21کاتێک دەمت پڕ لە پێکەنین دەکات ولێوەکانت پڕ لە هوتاف،22ناحەزانت شەرمەزاری لەبەر دەکەن و ڕەشماڵیخراپەکارانیش تەفروتوونا دەبن.»

S27 Ep 6ئهیوب ٧:٥-١٥:٦
ئهیوب ٧:٥-١٥:٦7بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت،وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت.8«بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد وکێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو.9ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن وکارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن.10ئەوەی باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت وئاو بۆ سەر ڕووی دەشتودەر دەنێرێت.11ئەوەی بێفیزەکان بەرزدەکاتەوە،هەروەها خەمبارەکان بەرەو دڵنیایی دەبات.12ئەو تەگبیری تەڵەکەبازان پووچ دەکاتەوەبۆ ئەوەی هیچ کارێک لەسەر دەستی ئەوان سەرکەوتوو نەبێت.13ئەوەی داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت،ڕاوێژی تەڵەکەبازان ڕادەماڵێت.14لە ڕۆژدا تاریکی بەسەریاندا دێت،لە نیوەڕۆشدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک بە شەو.15ئەو نەدار لە دەمی خراپەکار ولە دەستی ستەمکار ڕزگار دەکات.16جا زەلیل بە هیوا دەبێت وناڕەوا دەمی دادەخات.17«سەرزەنشتکردن لەلایەن خوداوە بەرەکەتە،لەبەر ئەوە تەمبێکردنی خودای هەرە بەتوانا ڕەت مەکەرەوە.18لەبەر ئەوەی ئەو بریندار دەکات و برینیش ساڕێژ دەکات،وردوخاش دەکات و بە دەستەکانی خۆی دەیگرێتەوە.19لە شەش بەڵا ڕزگارت دەکات ولە حەوتەمیش خراپەت لێ ناکەوێت.20لە قاتوقڕیدا لە مردن دەتکڕێتەوە ولە جەنگیشدا لە دەمی شمشێر.21لە خەنجەری زمان پارێزراو دەبیت،کە وێرانە ڕووت تێ دەکات ناترسیت.22بە وێرانی و قاتوقڕی پێدەکەنیت ولە ئاژەڵە دڕندەکان ناترسیت،23چونکە لەگەڵ بەردەکانی دەشتودەر پەیمانت دەبێت وئاژەڵە کێوییەکان ئاشتیت لەگەڵ دەبەستن.24جا دەزانیت کە ڕەشماڵەکەت سەلامەتە وسەرژمێری ماڵەکەت دەکەیت و هیچت ون نەبووە.25ئەو کاتە دەزانیت کە منداڵت چەند زۆر دەبن ونەوەکانت وەک گیای زەوی دەبن.26لەوپەڕی تەندروستیدا دەچیتە ناو گۆڕەوەوەک هەڵگرتنی کۆڵێک لە کاتی خۆیدا.27«ئێمە لەمە وردبووینەوە و بینیمان کە ڕاستە،جا تۆش گوێ بگرە و لە ژیانی خۆتدا پەیڕەوی بکە.»ئهیوب ٦1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«خۆزگە دەتوانرا خەم و پەژارەکەم بکێشن وهەموو دەرد و بەڵاکەم بخەنە تای تەرازووەوە!3بێگومان لە لمی دەریا قورستر دەبوو،لەبەر ئەوە بە هەڵەشەیی قسەم کرد.4تیرەکانی خودای هەرە بەتوانا لە مندان وڕۆحم لە ژەهراوەکەیان دەخواتەوە؛بەڵا تۆقێنەرەکانی خودا لە دژی من ڕیزیان بەستووە.5ئایا کەرەکێوی کە گیای هەبێت دەزەڕێنێت،یان گا لەسەر ئالیکەکەی دەقۆڕێنێت؟6ئایا خواردنێکی بێ تام بەبێ خوێ دەخورێت،یان لینجاوی پاڵپینە تامی هەیە؟7من قێز لەو خواردنانە دەکەمەوە،نەفسم ڕەتیان دەکاتەوە دەستیان لێ بدەم.8«خۆزگە داواکارییەکەم دەهاتە دی وئەوەی چاوەڕێم دەکرد خودا پێی دەدام،9کە خودا ڕازی بێت وردوخاشم بکات ودەستی لێم بکاتەوە تاوەکو ژیانم ببڕێتەوە!10هەرچەندە ئازارەکانم دەستم لێ ناپارێزن،بەڵام هەتا ئێستاش دڵنەواییەکەم ئەمەیە،کە نکۆڵیم لە وشەکانی خودا پیرۆزەکە نەکردووە.11«هێزی من چییە هەتا چاوەڕوان بم وکۆتاییم چییە هەتا دانبەخۆمدا بگرم؟12ئایا هێزم هێزی بەردە؟یان گۆشتم بڕۆنزە؟13سەرکەوتن لە من دوور کەوتووەتەوە،ئایا هیچ لە دەسەڵاتی مندا هەیە؟14«ئەگەر کەسێک خۆشەویستی بۆ هاوڕێکەی دەرنەبڕێت،ئەوا ڕێزی خودای هەرە بەتواناشی نەگرتووە.15بەڵام براکانم وەک جۆگەی ئاو پشتیان لێکردم،وەک جۆگەی ناو دۆڵەکان پڕن و بەسەر کەنارەکانیاندا دەڕژێن.

S27 Ep 5ئهیوب ١:٤-٧:٥
ئهیوب ١:٤-٧:٥1ئینجا ئەلیفازی تێمانی وەڵامی دایەوە:2«ئەگەر یەکێک قسەیەک بکات دڵگران دەبیت؟بەڵام کێ دەتوانێت لە قسەکردن ڕابوەستێت؟3لە یادت بێ تۆ ڕێنمایی زۆر کەست کردووە ودەستە شلبووەکانت توند کردووە.4قسەکانت ئەوانەی هەستاندەوە کە کەوتوون وئەژنۆ لەرزۆکەکانت چەسپاند.5بەڵام ئێستا کە خۆت تووشی تەنگانە بوویت، ورەت بەرداوە،لەوەی کە بەسەر خۆت هاتووە، پەرێشان بوویت.6ئایا پشت بە لەخواترسییەکەت نابەستیت؟ئایا بێ کەموکوڕییەکەت هیوابەخش نییە؟7«بەبیر خۆتی بهێنەرەوە، بێتاوانێکت بینیوە فەوتابێت،یاخود کەسە سەرڕاستەکان لەناوچووبن؟8وەک بینیوتە، ئەوانەی خراپە دەکێڵن وچەرمەسەری دەچێنن، خۆیان دروێنەی دەکەن.9بە هەناسەی خودا لەناودەچن وبە بای تووڕەییەکەی نامێنن.10مڕەمڕی شێر و دەنگی نەڕەی وکەڵبەی شێرەکان شکێنران.11شێر دەفەوتێت لەبەر نەبوونی نێچیر وبەچکەی شێرەکە پەرتەوازە دەبن.12«وشەیەک بۆ لای من دزەی کرد،گوێم چرپەیەکی بیست.13لە مۆتەکەی شەومداکاتێک مرۆڤ خەوێکی قووڵ دەیباتەوە،14ترس و تۆقینێک منی داگرت وهەموو ئێسکەکانم لەرزین.15ڕۆحێک بە بەردەممدا تێپەڕی ومووەکانی لەشم مووچڕکەیان پێدا هات.16ڕاوەستا،بەڵام نەمزانی چی بوو،شێوەیەک لەبەرچاوم بوو،چرپەیەک و دەنگێکم بیست:17”ئایا مرۆڤ لە خودا ڕاستودروستترە،یان پیاو لە بەدیهێنەرەکەی بێگەردتر دەبێت؟18ئەگەر خودا متمانە بە خزمەتکارەکانی نەکات وگومڕایی بخاتە پاڵ فریشتەکانی،19ئەی چەند زیاتر متمانە بە دانیشتووانی ناو خانووی قوڕ ناکات،ئەوانەی بنەچەیان لە خۆڵەوەیە ووەک مۆرانە پان دەکرێنەوە.20لەنێوان بەیانی و ئێوارەدا تێکدەشکێنرێن،بێ ئەوەی کەس ئاگای لێیان بێت بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن.21ئایا گوریسی ڕەشماڵەکانیان هەڵنەکێشراوە،تاکو بەبێ دانایی بمرن؟“ئهیوب ٥1«ئێستا بانگ بکە، بزانە کێ وەڵامت دەداتەوە؟ڕوو لە کام لە پیرۆزان دەکەیت؟2قین گێل دەکوژێت وبەغیلیش ساویلکە دەمرێنێت.3من گێلێکم بینی ڕەگی داکوتا،بەڵام لەناکاو ماڵەکەی بە نەفرەت کرا:4با کوڕەکانی لە ئاسوودەیی بەدوور بن،لە دادگا تێکبشکێنرێن و کەس فریایان نەکەوێت.5دروێنەکەیان کەسانی برسی دەیخۆن،ئەگەر لەناو دڕکیش بێت هەر دەیبەن،تینووش سامانەکەی هەڵدەقورتێنێت،6چونکە بەڵا لەناو خۆڵەوە دەرناچێت وچەرمەسەریش لە زەوییەوە ناڕووێت.7بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت،وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت.

S27 Ep 4ئهیوب ١٤:٣-٢٦
ئهیوب ١٤:٣-٢٦14لەگەڵ پاشایان و ڕاوێژکارانی زەوی،ئەوانەی ئەو کۆشکانەیان بۆ خۆیان بنیاد نا کە ئێستا بوونەتە کەلاوە،15یان لەگەڵ میران کە زێڕیان هەیە،ئەوانەی ماڵەکانیان لە زیو پڕکردووە،16یان وەک لەبارچووێکی لەخاکنراو، ئینجا نەدەبووم،وەک کۆرپەیەک ڕووناکی نەبینیوە.17لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستنلەوێ ماندووان پشوو دەدەن،18دیلەکان تێکڕا ئاسوودە دەبن،گوێیان لە دەنگی سەرکار نابێت،19لەوێ بچووک وەک گەورە وایە،کۆیلەش ئازادە لە دەستی گەورەکەی.20«بۆ ڕووناکی دەدرێتە ڕەنجدەران وژیانیش بۆ ئەوەی تاڵاوی تێدایە،21ئەوانەی چاوەڕوانی مردن دەکەن و نییە،لە گەنجینە زیاتر بەدوایدا دەگەڕێن،22هەتا ئەوپەڕی شادمانی دڵخۆشن،دڵشادن کە گۆڕێک دەبیننەوە؟23بۆ ژیان دەدرێتە پیاوێککە ڕێگای شاردراوەتەوە،خوداش بە چواردەوریدا پەرژینی لێ داوە؟24لەبەر ئەوەی ئاخ هەڵکێشانم بووەتە نانی ڕۆژانەم،هەنسکیشم وەک ئاو دەڕژێت.25ئەوەی دەمتۆقێنێت هاتە سەر ڕێگام،ئەوەی لێی دەترسام بەسەرم هات.26ئاسوودە نەبووم و بێدەنگ نەبووم،پشووم نەدا و ئاژاوە هات.»

S27 Ep 3ئهیوب ٤:٢-١٣:٣
ئهیوب ٤:٢-١٣:٣4شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «پێست بە پێست! مرۆڤ هەرچی هەبێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خۆی دەیدات.5بەڵام ئێستا دەست درێژبکە و لە ئێسک و گۆشتی خۆی بدە، بزانە چۆن بەرەو ڕوو نەفرەتت لێ دەکات.»6یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «ئەوەتا لەبەردەستی خۆتدایە، بەڵام ژیانی بپارێزە.»7ئیتر شەیتان لەبەردەم یەزدان چووە دەرەوە و ئەیوبی تووشی برینی پیس کرد، لە بنی پێیەوە هەتا تەپڵی سەری.8ئەویش پارچە گۆزەیەکی بۆ خۆخوراندن لەدەست گرت و لەناو خۆڵەمێش دانیشتبوو.9ژنەکەی پێی گوت: «ئایا هەتا ئێستاش هەر پابەندیت بە دروستییەکەتەوە؟ نەفرەت لە خودا بکە و بمرە!»10ئەویش پێی گوت: «وەک نەزانێک قسە دەکەیت، ئایا چاکەی خودا قبوڵ بکەین، بەڵام نەهامەتی قبوڵ نەکەین؟»لە هەموو ئەمەدا ئەیوب گوناهی بەسەر لێودا نەهات.11سێ هاوڕێکەی ئەیوب هەموو ئەو نەهامەتییانەیان بیست کە بەسەر ئەیوب هاتووە، جا هەریەکە لە جێی خۆیەوە هات، ئەلیفازی تێمانی و بیلدەدی شوحی و چۆفەری نەعماتی، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بێن و دڵنەوایی بکەن و دڵی بدەنەوە.12کاتێک لە دوورەوە چاویان هەڵبڕی، نەدەناسرایەوە. دەنگیان بەرزکردەوە و گریان، هەریەکە کەواکەی خۆی دادڕی و بەرەو ئاسمان خۆڵیان بەسەر خۆیاندا کرد.13لەسەر زەوی لەگەڵی دانیشتن، حەوت ڕۆژ و حەوت شەو، کەسیش بە وشەیەک نەیدوواند، چونکە بینییان خەمۆکیەکەی لە ڕادەبەدەرە.ئهیوب ٣1دوای ئەمە ئەیوب دەمی کردەوە و نەفرەتی لەو ڕۆژە کرد کە تێیدا لەدایک بووە.2ئەیوب دەستی بە قسە کرد و گوتی:3«با لەناوبچێت ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم،ئەو شەوەش کە گوترا: ”کوڕێک لەدایک بوو!“4با ئەو ڕۆژە تاریک بێت،نە خودا لە سەرەوە بایەخی پێ بدات ونە ڕۆژی بەسەردا هەڵبێت.5با تاریکی و سێبەری مەرگ لەسەری بێت،با هەور دایبگرێت،با ڕۆژ تاریک دابێت و بیتۆقێنێت.6ئەو شەوە، با شەوەزەنگ بیگرێت،لەناو ڕۆژانی ساڵ دڵخۆش نەبێتنەیەتە ناو ژمارەی مانگەکان.7با ئەو شەوە نەزۆک بێت،هاواری خۆشی تێدا نەبێت.8بەر نەفرەتی ئەوانە بکەوێت کە نەفرەت لە ڕۆژگار دەکەن،ئەوانەی ئامادەن لیڤیاتان بەئاگا بهێنن.9با ئەستێرەکانی بەرەبەیان تاریک دابێن،چاوەڕوانی ڕووناکی بێت و نەیەت،با گزنگی بەیان نەبینێت،10چونکە دەرگاکانی سکی لەسەر من دانەخست وچەرمەسەری لە چاوەکانم نەشاردەوە.11«بۆ لە بار دایکم نەچووم،کە لەدایک بووم، بۆ ڕۆحم بەدەستەوە نەدا؟12بۆچی ئەژنۆکان هەڵیانگرتم،بۆ مەمک هەبوو تاکو شیر بدرێم؟13چونکە ئێستا ڕاکشابووم و بێدەنگ ببووم،ئەو کاتە بە ئاسوودەیی دەخەوتم،

S27 Ep 2ئهیوب ٦:١-٣:٢
ئهیوب ٦:١-٣:٢6ئەوە بوو ڕۆژێکیان فریشتەکان هاتن بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدان بوەستن، شەیتانیش لەگەڵیان هات.7جا یەزدان بە شەیتانی فەرموو: «لەکوێوە هاتیت؟»شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «لە گەڕان لەسەر زەوی و هاتوچۆکردن تێیدا.»8یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «خۆ چاوت نەبڕیوەتە سەر ئەیوبی بەندەم؟ لە زەویدا کەس نییە وەک ئەو، کەسێکی وا ڕاست و بێ کەموکوڕی، لەخواترسە و لە خراپە لادەدات.»9شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «ئایا ئەیوب بەخۆڕایی لەخواترسە؟10ئایا لەبەر ئەوە نییە کە تۆ لە دەوری خۆی و ماڵەکەی و هەرچی هەیەتی لە هەموو لایەکەوە پەرژینت لێ داوە؟ کارەکانی دەستی ئەوت بەرەکەتدار کردووە، جا مەڕوماڵاتی بەناو زەویدا بڵاو بووەتەوە،11بەڵام ئێستا دەست درێژبکە و لە هەموو ئەوە بدە کە هەیەتی، بزانە چۆن بەرەو ڕوو نەفرەتت لێ دەکات.»12جا یەزدان بە شەیتانی فەرموو: «ئەوەتا هەرچی هەیەتی لە دەستی تۆدایە، بەڵام دەست بۆ خۆی مەبە.»ئینجا شەیتان لەبەردەم یەزدان چووە دەرەوە.13ئەوە بوو ڕۆژێکیان کوڕ و کچەکانی لە ماڵی برا گەورەکەیان دەیانخوارد و شەرابیان دەخواردەوە.14نێردراوێک بۆ لای ئەیوب هات و گوتی: «مانگاکان جووتیان دەکرد و ماکەرەکانیش لەلایانەوە دەلەوەڕان،15سەبئییەکان بەسەریاندا دان و بردیانن، خزمەتکارەکانیان دایە بەر شمشێر، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!»16هێشتا ئەم قسەی دەکرد، یەکێکی دیکە هات و گوتی: «ئاگری خودا لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و مەڕەکان و خزمەتکارەکانی سووتاند، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!»17هێشتا ئەم قسەی دەکرد، یەکێکی دیکە هات و گوتی: «کلدانییەکان بە سێ کۆمەڵەوە پەلاماری وشترەکانیان دا و بردیانن، خزمەتکارەکانیان دایە بەر شمشێر، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!»18هێشتا ئەم قسەی دەکرد، یەکێکی دیکە هات و گوتی: «کوڕ و کچەکانت لە ماڵی برا گەورەکەیان دەیانخوارد و شەرابیان دەخواردەوە،19لەناکاو بایەکی بەهێز لە چۆڵەوانییەوە هات و لە هەر چوار گۆشەی ماڵەکەی دا و ماڵەکە بەسەر خزمەتکارەکاندا داڕما و مردن، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!»20جا ئەیوب هەستا و کەواکەی دادڕی و سەری خۆی ڕنییەوە و کەوتە سەر زەوی و کڕنۆشی برد،21گوتی:«بە ڕووتی لە سکی دایکمەوە هاتووم وبە ڕووتیش دەگەڕێمەوە ئەوێ.یەزدان دای و یەزدانیش بردییەوە،ستایش بۆ ناوی یەزدان.»22لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەیوب گوناهی نەکرد و خودای خەتابار نەکرد.ئهیوب ٢1ئەوە بوو ڕۆژێکیان فریشتەکان هاتن بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدان بوەستن، شەیتانیش لەگەڵیان هات.2یەزدان بە شەیتانی فەرموو: «لەکوێوە هاتیت؟»شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «لە گەڕان لەسەر زەوی و هاتوچۆکردن تێیدا.»3جا یەزدان بە شەیتانی فەرموو: «خۆ چاوت نەبڕیوەتە سەر ئەیوبی بەندەم؟ لە زەویدا کەس نییە وەک ئەو، کەسێکی وا ڕاست و بێ کەموکوڕی، لەخواترسە و لە خراپە لادەدات. هەتا ئێستاش پابەندە بەوەی کەسێکی دروست بێت، هەرچەندە هانت دام بۆ ئەوەی بەبێ هۆ لووشی بدەم.»

S27 Ep 1ئهیوب پێشهكی – ٥:١
ئهیوب پێشهكی – ٥:١1پیاوێک هەبوو لە خاکی عوچ ناوی ئەیوب بوو، کەسێکی ڕاست و بێ کەموکوڕی بوو، لەخواترس بوو، خۆی لە خراپە لا دەدا.2حەوت کوڕ و سێ کچی هەبوو.3مەڕوماڵاتەکەشی، حەوت هەزار مەڕ و سێ هەزار وشتر و پێنج سەد جووت مانگا و پێنج سەد ماکەر بوو، خزمەتکارەکانیشی زۆر زۆر بوون، ئەیوب لەنێو هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵاتدا مەزنترین کەس بوو.4کوڕەکانیشی بە نۆرە هەر جارەی لە ماڵی یەکێکیان خوانیان ساز دەکرد، سێ خوشکەکەیان بانگهێشت دەکرد بۆ ئەوەی لەگەڵیان بخۆن و بخۆنەوە.5کاتێک کە ڕۆژانی خوان سازکردنەکە دەسووڕایەوە، ئەیوب بەدوایاندا دەینارد و پیرۆزی دەکردن، بۆ ڕۆژی پاشتر بەیانی زوو هەڵدەستا و بەپێی ژمارەیان قوربانی سووتاندنی پێشکەش دەکرد، چونکە ئەیوب دەیگوت: «ڕەنگە منداڵەکانم گوناهیان کردبێت و لە دڵیاندا نەفرەتیان لە خودا کردبێت.» ئەیوب بە بەردەوامی ئەم کارەی دەکرد.

S26 Ep 10ئهستێر ٩: ١ - ١٠: ٣
ئهستێر ٩: ١ - ١٠: ٣1لە سێزدەی دوازدە، واتا لە مانگی ئادار، کاتی جێبەجێکردنی قسە و فەرمانەکەی پاشا هات. لەو ڕۆژەدا کە دوژمنەکانی جولەکەکان چاوەڕوان بوون تێیدا بەسەریاندا زاڵ بن، بەڵام دۆخەکە لە دژیان هەڵگەڕایەوە بە شێوەیەک کە جولەکەکان بەسەر ناحەزەکانیاندا زاڵ بوون.2جولەکەکان لە هەموو هەرێمەکانی ئەحەشوێرۆشی پاشا لەناو شارەکانیان کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر ئەوانەی دەیانویست خراپەیان بەرامبەر بکەن. بەڵام کەس لەبەردەمیان خۆی ڕانەگرت، چونکە خەڵک زۆر لێیان ترسان.3هەموو سەرکردەکانی هەرێمەکان، میر و پارێزگار و لێپرسراوەکانی پاشاش یارمەتی جولەکەکانیان دەدا، چونکە ترسی مۆردەخای لەسەریان نیشتبوو.4مۆردەخای لە کۆشکی پاشا پلەیەکی گەورەی هەبوو، ناوبانگی لەناو هەموو هەرێمەکان بڵاوببووەوە، بەردەوام بەهێز دەبوو.5جولەکەکان بە شمشێر لە هەموو دوژمنەکانیان دا، کوشتیانن و لەناویانبردن، ئەوەی ویستیان بە ناحەزەکانیان کرد.6جولەکەکان لە قەڵای شوش پێنج سەد پیاویان کوشت و لەناویانبردن.7هەروەها ئەوانەشیان کوشت: پەرشەنداتا، دەلفۆن، ئەسپاتا،8پۆراتا، ئەدەلیا، ئەریداتا،9پەرمەشتا، ئەریسەی، ئەریدەی و ڤەیزاتا،10کە دە کوڕەکەی هامانی کوڕی هەمەداسای دوژمنی جولەکەکان بوون، بەڵام دەستیان بۆ تاڵانی درێژ نەکرد.11لەو ڕۆژەدا ژمارەی کوژراوەکان لە قەڵای شوش هێنرایە بەردەستی پاشا.12جا پاشا بە شاژنە ئەستێری گوت: «جولەکەکان لە قەڵای شوش پێنج سەد پیاویان لەگەڵ دە کوڕەکەی هامان کوشتووە و لەناویانبردوون. ئایا دەبێت لە هەرێمەکانی دیکەی پاشادا چییان کردبێت؟ ئێستاش بابەتەکەت چییە؟ پێت دەدرێت. چ داواکارییەکی دیکەت هەیە؟ بۆت جێبەجێ دەکرێت.»13ئەستێریش گوتی: «ئەگەر پاشا ڕازی بێت، با سبەینێش لە قەڵای شوش کارەکەی ئەمڕۆیان بکەنەوە، هەروەها با تەرمی هەر دە کوڕەکەی هامان لە دار بدرێن.»14ئینجا پاشا فەرمانی دا ئەوە بکەن. لە شوش فەرمان دەرکرا و تەرمی هەر دە کوڕەکەی هامان لە دار دران.15پاشان جولەکەکانی ناو شوش لە چواردەی ئادار دووبارە کۆبوونەوە، سێ سەد پیاویان لە شوش کوشت، بەڵام دەستیان بۆ تاڵانی درێژ نەکرد.16هەروەها جولەکەکانی دیکەش کە لە هەرێمەکانی پاشادا بوون، کۆبوونەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و ڕزگاربوونیان لە دوژمنەکانیان. حەفتا و پێنج هەزار کەسیان لە ناحەزەکانیان کوشت، بەڵام دەستیان بۆ تاڵانی درێژ نەکرد.17ئەمە لە سێزدەی ئادار ڕوویدا، لە چواردەی مانگ پشوویان دا و کردیانە ئاهەنگگێڕان و خۆشی.18بەڵام جولەکەکانی ناو شوش لە سێزدە و چواردەی مانگ کۆبوونەوە و لە پازدەی مانگ پشوویان دا و کردیانە ڕۆژی ئاهەنگ و خۆشی.19لەبەر ئەوە ئەو جولەکانەی لە دەشت و گوندە بچووکەکان دەژیان چواردەی مانگی ئاداریان کردە شادی و ئاهەنگگێڕان و خواردنیان بە دیاری بۆ یەکتر دەنارد.20ئینجا مۆردەخای ئەم ڕووداوانەی تۆمار کرد و چەندین نامەی نارد بۆ هەموو جولەکەکانی ناو هەموو هەرێمەکانی ئەحەشوێرۆشی پاشا، بە دوور و نزیکەوە،21بۆ ئەوەی فەرزی بکات لەسەریان کە هەموو ساڵێک لە چواردە و پازدەی مانگی ئادار ئاهەنگ بگێڕن،22چونکە ئەوە ئەو کاتەیە جولەکەکان لە دوژمنەکانیان ڕزگار بوون، ئەو مانگەیە کە شیوەنیان بووە خۆشی و هاواریان بووە پێکەنین. مۆردەخای داوای لێکردن ئەوە ببێتە جەژنێک و خوان بڕازێننەوە و دڵخۆش بن و دیاری پێشکەش بە یەکتری بکەن، هەروەها دیاری پێشکەش بە هەژاران بکەن.23ئیتر جولەکەکان داواکارییەکەی مۆردەخایان پەسەند کرد، بەردەوام بوون لەو ئاهەنگگێڕانەی دەستیان پێی کردبوو.24هامانی کوڕی هەمەداسای ئەگاگی دوژمنی هەموو جولەکەکان پیلانی گێڕا بۆ ئەوەی جولەکەکان لەناو ببات، پوری فڕێدا، واتا تیروپشکی کرد، بۆ ئەوەی قڕیان بکات و لەناویان ببات.25بەڵام کاتێک ئەستێر چووە ژوورەوە بۆ بەردەم پاشا، پاشا بە نووسراوێک فەرمانی دا، ئەو پیلانە خراپەی کە هامان لە دژی جولەکەکان دایڕشتبوو هەڵبگەڕێتەوە بۆ سەر خۆی، خۆی و کوڕەکانی لە دار دران.26لەبەر ئەوە ئەو ڕۆژانە ناونران پوریم لەسەر ناوی پور. لەبەر هەموو وشەکانی ئەم نامەیە و ئەوەی بینییان و بەسەریان هات،27جولەکەکان پەسەندیان کرد و کردیانە نەریت، خۆیان و نەوەکانیان و ئەوانەشی دەچنە پاڵیان پەیڕەویان کرد، بۆ ئەوەی لە یاد نەکرێن، هەمیشە لەو دوو ڕۆژەدا بەپێی ئەوەی کە نووسراوە و لە کاتی خۆیاندا هەموو ساڵێک ئاهەنگ بگێڕن.28هەروەها ئەم ڕۆژانە یادیان بکرێتەوە، لەنێو هەموو نەوە و هۆز و هەرێمێک و لە هەموو شارێک ئاهەنگیان بۆ ساز بکرێت. ڕۆژانی پوریم هەرگیز لەنێو جولەکەکان لەبیر نەکرێن و ناشبێت لەلایەن نەوەکانیانەوە لە یاد بکرێت.29ئینجا شاژنە ئەستێری کچی ئەبیحەیل لەگەڵ مۆردەخای جولەکە بە هەموو دەسەڵاتێکەوە نامەیەکی دیکەیان نووسی بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم نامەیەی دووەم کە سەبارەت بە پوریم بوو.30مۆردەخای نامەکانی بۆ هەموو جولەکەکانی ناو سەد و بیست و حەوت هەرێمەکەی شانشینی ئەحەشوێرۆش نارد، وێڕای هیوای شادی ئارامییان بۆ جولەکەکان،31بۆ چەسپاندنی دوو ڕۆژەکەی پوریم لە کاتی دیاریکراوی خۆی. هەروەک مۆردەخای جولەکە و شاژنە ئەستێر داوایان لێیان کرد، ئەوانیش بۆ خۆیان و نەوەکانیان پەسەندیان کرد کە بەڕۆژوو بن و شین بگێڕن.32فەرمانەکەی ئەستێر ڕێنماییەکانی پوریمی دووپات کردەوە و لە پەڕتووکێکدا تۆمار کرا.ئهستێر ١٠1ئەحەشوێرۆشی پاشا سەرانەی بەسەر شانشینەکە و دوورگەکانی دەریاشدا سەپاند.2هەموو کاری دەسەڵاتەکەی و تواناکەی، هەروەها هەموو کاروبارەکانی و گەورەیی مۆردەخای کە پاشا پایەی بەرز کردەوە، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی مادی و فارس تۆمار کراون.3مۆردەخای جولەکە لەدوای ئەحەشوێرۆشی پاشاوە بە پلەی دووەم دەهات، لەنێو جولەکەکانیش گەورە بوو، لەلای برا جولەکەکانی زۆر ڕێزدار بوو، چونکە داوای چاکەی بۆ نەتەوەکەی دەکرد و بەرگری لە بەرژەوەندییە گشتییەکانیان دەکرد.

S26 Ep 9ئهستێر ٨: ١ - ١٧
ئهستێر ٨: ١ - ١٧1لەو ڕۆژە ئەحەشوێرۆشی پاشا سامانی هامانی دوژمنی جولەکەکانی دایە ئەستێری شاژن. مۆردەخای هاتە بەردەم پاشا، چونکە ئەستێر پێی گوتبوو کە خزمی ئەوە.2هەروەها پاشا ئەنگوستیلەکەی لە دەستی خۆی داکەند کە لە هامانی سەندبووەوە و دایە مۆردەخای. ئەستێریش مۆردەخای کردە بریکاری سامانەکەی هامان.3ئەستێر جارێکی دیکە لەگەڵ پاشا قسەی کرد. خۆی خستە بەر پێیەکانی و گریا و لێی پاڕایەوە بۆ ئەوەی پیلانەکەی هامانی ئەگاگی هەڵبوەشێنێتەوە کە لە دژی جولەکەکان دایڕشتبوو.4ئینجا پاشا داردەستە زێڕینەکەی بۆ ئەستێر درێژکرد، ئەستێر هەستا و لەبەردەم پاشا ڕاوەستا.5گوتی: «ئەی پاشا، ئەگەر تۆ ڕازی بیت، ئەگەر منت بە دڵە و دەبینیت کە داواکارییەکەم ڕەوایە، ئەگەر من لەلای تۆ پەسەندم، تکایە داوای نووسینی فەرمانێک بکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پیلانەی هامانی کوڕی هەمەداسای ئەگاگی دایڕشتبوو. ئەو نامەی نووسیبوو بۆ ئەوەی جولەکەکان لە هەموو هەرێمەکانی پاشا لەناوببردرێن.6ئەوسا چۆن دەتوانم تەماشای ئەو کارەساتە بکەم کە تووشی نەتەوەکەم دەبێت؟ چۆن دەتوانم تەماشای لەناوچوونی ڕەگەزەکەم بکەم؟»7ئەحەشوێرۆش پاشا وەڵامی شاژنە ئەستێر و مۆردەخای جولەکەی دایەوە: «لەبەر ئەوەی هامان دەستدرێژی کردە سەر جولەکە، سامانەکەی ئەوم دایە ئەستێر، لە داریان دا.8ئێوەش ئەوەی پێتان باشە بە ناوی پاشاوە بۆ جولەکەکانی بنووسن، بە ئەنگوستیلەکەی پاشا مۆری بکەن، چونکە ئەو نووسینەی بە ناوی پاشاوە دەنووسرێت و بە ئەنگوستیلەکەی مۆر بکرێت هەڵناوەشێنرێتەوە.»9لەو کاتە، لە بیست و سێی سێ، واتا مانگی سیڤان، خامەی نهێنییەکانی پاشا بانگ کران. هەموو ئەو شتانەی کە مۆردەخای فەرمانی پێ کردن بۆ جولەکە و میر و پارێزگار و سەرکردەکانی هەرێمەکان نووسییان، سەد و بیست و حەوت هەرێم بوون، لە هیندستانەوە هەتا کوش، بۆ هەر هەرێمێک بە زمان و ڕێنووسی خۆی، بۆ جولەکەکانیش بە زمان و ڕێنووسی خۆیان.10مۆردەخای ئەو نامانەی بە ناوی ئەحەشوێرۆش پاشاوە نووسی و بە ئەنگوستیلەکەی پاشا مۆری کردن، بە پەیامبەرەکاندا ناردی، کە سواری ئەسپە تیژڕەوە ڕەسەنەکانی پاشا ببوون.11ئەو فەرمانەی پاشا مافی ئەوەی بە جولەکەکانی هەموو شارێک دابوو کۆببنەوە بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆیان بکەن و هەر هێزێکی چەکدار لە هەر نەتەوە و هەرێمێک بێت هێرشیان بکاتە سەر لەناوی ببەن، بیانکوژن و قڕیان بکەن، بە ژن و منداڵەکانیشیانەوە، ئەوەی هەشیانە تاڵانی بکەن.12ئەو ڕۆژە لەناو هەموو هەرێمەکانی ئەحەشوێرۆشی پاشا دیاریکراوە، لە سێزدەی دوازدە، واتا لە مانگی ئادار.13وێنەیەک لەو فەرمانە کە وەک یاسا دەرکرابوو لەنێو هەموو هەرێم و گەلەکان بڵاو کرایەوە، بۆ ئەوەی جولەکەکان ئامادە بن بۆ ئەو ڕۆژە تاکو تۆڵە لە دوژمنەکانیان بستێننەوە.14پەیامبەرەکان هەروەک پاشا فەرمانی پێ کردبوون، بە سواری ئەسپی شاهانە بە پەلە و خێرا ڕۆیشتن. هەروەها فەرمانەکە لە قەڵای شوشیش دەرچوو.15ئینجا مۆردەخای بە بەرگی شاهانەی مۆر و سپییەوە لەبەردەم پاشا هاتە دەرەوە، تاجێکی گەورەی زێڕین لەسەر ناوچەوانی بوو، کەوایەکی ئەرخەوانی لە کشمیر دروستکراویشی لەسەر شان بوو. شادی و خۆشی شاری شوشی گرتەوە.16ڕووناکی بۆ جولەکەکان درەوشایەوە، پڕبوون لە خۆشی و شادی و هەستکردن بە ڕێز.17جا لە هەر هەرێم و شارێک کە فەرمانەکەی پاشا و یاساکەیان پێ دەگەیشت، دەبووە شادی و خۆشی بۆ جولەکەکان، خوانیان دەڕازاندەوە و ئاهەنگیان دەگێڕا. زۆریش لە نەتەوەکانی دیکە بوونە جولەکە، چونکە زۆر لە جولەکە دەترسان.

S26 Ep 8ئهستێر ٦: ٧ - ٧: ١٠
ئهستێر ٦: ٧ - ٧: ١٠7ئیتر هامان وەڵامی پاشای دایەوە: «بۆ ئەو پیاوەی کە پاشا پێی خۆشە ڕێزی لێ بگرێت،8با ئەو جلوبەرگە شاهانەیەی کە پاشا لەبەری دەکات و ئەو ئەسپەی کە پاشا سواری دەبێت، لەگەڵ ئەو تاجەی شاهانە کە لەسەر سەری ئەسپەکە دادەنرێت بهێنرێ.9ئینجا با جلوبەرگەکە و ئەسپەکە بدرێنە پیاوێک لە میرانی سەرکردەی پاشا، بۆ ئەوەی لەبەری ئەو پیاوەی بکات کە پاشا پێی خۆشە ڕێزی لێ بگرێت، لە شەقامەکانی شار بە سواری ئەسپەکە بیگەڕێنن و لەبەردەمیەوە هاوار بکەن و بڵێن: ”ئاوا بۆ ئەو پیاوە دەکرێت کە پاشا پێی خۆش بێت ڕێزی لێ بگرێت!“»10پاشا بە هامانی گوت: «بە پەلە بڕۆ هەروەک گوتت جلوبەرگ و ئەسپەکە ببە، هەموو ئەو شتانەی پێشنیارت کرد بۆ مۆردەخای جولەکە بیکە، ئەوەی لە دەروازەی پاشا دانیشتووە. هیچیان فەرامۆش مەکە لەوەی کە گوتت.»11هامان جلوبەرگەکە و ئەسپەکەی برد. جلەکەی لەبەر مۆردەخای کرد و لە شەقامەکانی شار بە سواری ئەسپەکەی گەڕاندی، لەبەردەمی هاواری دەکرد و دەیگوت: «ئاوا بۆ ئەو پیاوە دەکرێت کە پاشا پێی خۆش بێت ڕێزی لێ بگرێت!»12پاشان مۆردەخای گەڕایەوە بۆ دەروازەی پاشا. بەڵام هامان خێرا بە لاواندنەوە و سەرشۆڕییەوە گەڕایەوە ماڵەکەی.13هامان هەموو ئەوەی بەسەری هات بۆ زەرەشی ژنی و بۆ دۆستەکانی گێڕایەوە.ڕاوێژکارەکانی و زەرەشی ژنی پێیان گوت: «کەوتنی تۆ لەبەردەم مۆردەخای دەستی پێکرد. لەبەر ئەوەی ئەو لە ڕەچەڵەکی جولەکەیە، تۆ ناتوانیت لە دژی بووەستیتەوە، تۆ لەبەردەمی ئەو دەڕووخێیت!»14لە کاتێکدا کە هێشتا قسەیان لەگەڵ دەکرد، کاربەدەستەکانی پاشا پەیدا بوون بۆ ئەوەی بە پەلە هامان ببەن بۆ ئەو خوانەی کە ئەستێر ئامادەی کردبوو.ئهستێر ٧1ئینجا پاشا و هامان چوونە داوەتەکەی ئەستێری شاژن.2لە ڕۆژی دووەم کاتێک شەرابیان دەخواردەوە، دیسان پاشا پرسیاری لە ئەستێر کرد: «ئەی شاژن، چیت دەوێت؟ پێت دەدرێت. داواکارییەکەت چییە؟ تەنانەت داوای نیوەی شانشینەکەش بکەیت، پێت دەدرێت.»3شاژنە ئەستێر وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئەی پاشا، ئەگەر لێم ڕازی بیت، پاشا پێی خۆش بێت، ژیانم ڕزگار بکە. ئەوە بابەتەکەمە. نەتەوەکەم ڕزگار بکە. ئەمە داواکارییەکەمە،4چونکە خۆم و نەتەوەکەم لەلایەن کەسێکەوە بۆ لەناوبردن و کوشتن و قڕکردن فرۆشراوین. ئەگەر ئێمە تەنها وەک کۆیلە و کەنیزە بفرۆشراینایە من دەنگم نەدەکرد، چونکە ئەمە نابێتە تەنگانەیەک پاشای پێ بێزار بکرێت.»5ئینجا ئەحەشوێرۆشی پاشا لە شاژنە ئەستێری پرسی: «ئەو کەسە کێیە و لەکوێیە؟ چۆن بوێری ئەوەی هەیە کارێکی وا بکات؟»6ئەستێر گوتی: «ئەوە ناحەزەکەمانە، دوژمنمانە، هامانی خراپەکار!»هامان لەبەردەم پاشا و شاژن تۆقی.7پاشا بە تووڕەییەوە دەستی لە شەراب خواردنەوەکە هەڵگرت و ڕووەو باخچەکەی کۆشک ڕۆیشت. هامانیش ڕاوەستا و بۆ ڕزگاربوونی ژیانی خۆی لە شاژنە ئەستێر پاڕایەوە، چونکە زانی کە پاشا بڕیاری داوە لە سێدارەی بدات.8لەو کاتەی پاشا لە باخچەی کۆشکەوە گەڕایەوە هۆڵی خوانەکە، هامان خۆی بەسەر ئەو سەکۆیەدا دابوو کە ئەستێر لەسەری دادەنیشت.پاشا گوتی: «ئایا لاساری بەرامبەر بە شاژنیش دەکات، لەنێو ماڵەکەم و لەگەڵیشمدایە؟»هەرکە فەرمانەکە لە دەمی پاشا دەرچوو، دەم و چاوی هامانیان داپۆشی.9ئینجا حەرڤۆنا، کە یەکێک بوو لەو کاربەدەستانەی خزمەتی پاشایان دەکرد، گوتی: «لە ماڵی هامان دارێک هەیە بەرزییەکەی پەنجا باڵە، هامان بۆ مۆردەخای ئامادە کردووە، کە قسەیەکی چاکی گەیاندە پاشا.»پاشا گوتی: «هامان لەو دارە بدەن!»10بەو شێوەیە هامانیان لەو دارە دا کە بۆ مۆردەخای ئامادە کردبوو. پاشان تووڕەیی پاشا دامرکایەوە.

S26 Ep 7ئهستێر ٥: ٥ - ٦: ٦
ئهستێر ٥: ٥ - ٦: ٦5پاشاش گوتی: «بە پەلە هامان بهێنن بۆ ئەوەی داواکەی ئەستێر جێبەجێ بکات.»ئینجا پاشا و هامان چوون بۆ ئەو خوانەی کە ئەستێر ئامادەی کردبوو.6پاشا لە کاتی شەراب خواردنەوە بە ئەستێری گوت: «بابەتەکەت چییە؟ پێت دەدرێت. داواکارییەکەت چییە؟ تەنانەت داوای نیوەی شانشینەکەش بکەیت، پێت دەدرێت.»7ئەستێر وەڵامی دایەوە و گوتی: «بابەتەکەم و داواکارییەکەم ئەمەیە:8ئەگەر پاشا لێم ڕازی بێت و پێی خۆش بێت بابەتەکەم و داواکارییەکەم بۆ جێبەجێ بکات، با سبەینێ پاشا لەگەڵ هامان بێتە ئەو خوانەی کە بۆیان ئامادە دەکەم، ئەو کاتە وەڵامی پرسیارەکەی پاشا دەدەمەوە.»9ئەو ڕۆژە هامان بە شادی و دڵخۆشییەوە چووە دەرەوە. بەڵام کاتێک هامان لە دەروازەی پاشا مۆردەخای بینی لەبەری هەڵنەستا و خۆی تێکنەدا، زۆر ڕقی لە مۆردەخای هەستا.10بەڵام هامان خۆی گرت و گەڕایەوە ماڵەوە.هامان دۆستەکانی و زەرەشی ژنی بانگکرد،11شانازی بە زۆری دەوڵەمەندی و زۆری کوڕەکانی کرد، هەروەها چۆن پاشا ڕێزی لێی ناوە و پایەی بەرزکردووەتەوە لەسەر سەرکردە و کاربەدەستەکانی دیکەی.12هەروەها هامان گوتی: «تەنانەت شاژنە ئەستێر جگە لە من کەسی دیکەی لەگەڵ پاشا بۆ ئەو خوانە داوەت نەکردووە کە ئامادەی کردووە، بۆ سبەینێ منیشی لەگەڵ پاشا داوەت کردووە.13بەڵام ئەمانە هەموویان هیچ بەهایەکیان لەلای من نییە، هەر کاتێک مۆردەخای جولەکە دەبینم لە دەروازەی پاشادا دانیشتووە.»14زەرەشی ژنی و هەموو دۆستەکانی پێیان گوت: «با دارێک بە بەرزی پەنجا باڵ ئامادە بکرێت، بەیانی بە پاشا بڵێ کە فەرمان بدات مۆردەخای لەو دارە بدرێت. پاشان بە خۆشییەوە لەگەڵ پاشا بڕۆ سەر خوانەکە.» هامان ئەو قسەیەی پێ باش بوو، فەرمانی دا دارەکە ئامادە بکرێت.ئهستێر ٦1ئەو شەوە پاشا خەوی زڕا. فەرمانی دا پەڕتووکی پوختەی مێژووی بۆ بهێنن و بۆی بخوێننەوە.2بینرا ئەوەی تێدا نووسراوە کە مۆردەخای لەبارەی بیگتانا و تەرەشەوە ئاشکرای کردبوو، دوو لەو ئەفسەرانەی پاشا، کە پاسەوانی دەروازەکە بوون و ویستیان دەستیان بۆ ئەحەشوێرۆش پاشا درێژ بکەن.3پاشا پرسیاری کرد: «چ ڕێز و گەورەییەک بەرامبەر بەمە بۆ مۆردەخای کراوە؟»خزمەتکارەکانی پاشا ئەوانەی لەبەردەستی بوون گوتیان: «هیچی بۆ نەکراوە.»4پاشا گوتی: «کێ لە دیوانەکەیە؟» لەو کاتەدا هامان هاتبووە ناو دیوانەکەی دەرەوەی کۆشکی پاشا، بۆ ئەوەی بە پاشا بڵێت مۆردەخای لەو دارە بدات کە بۆی ئامادە کردبوو.5خزمەتکارەکانی پاشا وەڵامیان دایەوە: «وا هامان لە دیوانەکە ڕاوەستاوە.»پاشاش فەرمانی دا: «با بێتە ژوورەوە.»6کە هامان هاتە ژوورەوە، پاشا لێی پرسی: «چی بۆ پیاوێک بکرێت پاشا پێی خۆش بێت ڕێزی لێ بگرێت؟»هامان لە دڵی خۆیدا گوتی: «لە من زیاتر کێ هەیە پاشا پێی خۆش بێت ڕێزی لێ بگرێت؟»

S26 Ep 6ئهستێر ٤: ٤ - ٥: ٤
ئهستێر ٤: ٤ - ٥: ٤4کاتێک کەنیزەکانی ئەستێر و کاربەدەستەکانی چوونە ژوورەوە و باسی مۆردەخایان بۆی کرد، شاژن زۆر دڵتەنگ بوو. دەستە جلێکی نارد بۆ ئەوەی لە جیاتی جلوبەرگی گوش لەبەری بکرێت، بەڵام ئەو پەسەندی نەکرد.5پاشان ئەستێر هەتاخی بانگکرد، کە یەکێک لە کاربەدەستەکانی پاشا بۆ خزمەتکردنی تەرخان کرابوو و فەرمانی پێ کرد بچێتە لای مۆردەخای، بزانێت ئەمە چییە و لەسەر چییە.6ئیتر هەتاخ چووە دەرەوە بۆ لای مۆردەخای لە مەیدانی شارەکە، ئەوەی لەبەردەم دەروازەی پاشایە.7مۆردەخای هەموو ئەو شتانەی پێ ڕاگەیاند کە بەسەری هاتبوو، هەروەها ئەو بڕە زیوەی کە هامان گوتبووی بۆ لەناوبردنی جولەکەکان بیداتە گەنجینەی پاشا.8وێنەیەکیشی لەو فەرمانە نووسراوە دایێ کە لە شوشەوە بۆ لەناوبردنیان دەرکرابوو، بۆ ئەوەی پیشانی ئەستێری بدات و بابەتەکەی بۆ ڕوون بکاتەوە، هەروەها پێی گوت کە ڕێنمایی ئەستێر بکات تاکو بچێتە ژوورەوە بۆ لای پاشا و لە پێناوی نەتەوەکەی لێی بپاڕێتەوە و داوای بەزەیی لێ بکات.9هەتاخ گەڕایەوە و قسەکانی مۆردەخای بە ئەستێر ڕاگەیاند.10ئەستێریش هەتاخی ڕاسپاردەوە بە مۆردەخای بڵێت:11«هەموو کاربەدەستەکانی پاشا و هەموو نەتەوەکانی هەرێمەکانی پاشا دەزانن، کە هەر پیاوێک یان هەر ژنێک بچێتە ژوورەوە بۆ لای پاشا بەبێ ئەوەی بانگ بکرێتە دیوانەکەی ناوەوە، یەک یاسای بەسەردا دەسەپێنرێت، ئەویش مردنە، تەنها ئەو کەسە نەبێت کە پاشا داردەستە زێڕینەکەی خۆی بۆ درێژ دەکات، ئەو کەسە دەژیێت. منیش سی ڕۆژە بانگ نەکراوم بۆ ئەوەی بچمە ژوورەوە بۆ لای پاشا.»12کاتێک قسەکەی ئەستێریان بە مۆردەخای ڕاگەیاند،13ئەویش ئەم وەڵامەی بۆ ناردەوە: «وا مەزانە کە تۆ لە ماڵی پاشادا بەدەر لە هەموو جولەکەکان دەرباز دەبیت،14چونکە ئەگەر تۆ لەم کاتەدا بێدەنگ بیت، یارمەتی و دەربازبوون لە شوێنێکی دیکە بۆ جولەکەکان سەرهەڵدەدات، بەڵام خۆت و ماڵی باوکت لەناو دەبردرێن. هەروەها کێ دەزانێت، لەوانەیە بۆ کاتێکی وەک ئەمە بە پلەی پاشایەتی گەیشتوویت؟»15ئینجا ئەستێر ئەم وەڵامەی بۆ مۆردەخای ناردەوە:16«بڕۆ هەموو جولەکەکانی ناو شوش کۆبکەرەوە، لە پێناوی من ڕۆژوو بگرن. سێ شەو و سێ ڕۆژ هیچ مەخۆن و هیچ مەخۆنەوە. خۆم و کەنیزەکانم بە هەمان شێوە ڕۆژوو دەگرین. دوای ئەوە بە پێچەوانەی یاسا دەچمە ژوورەوە بۆ لای پاشا. ئەگەر لەناویش چووم، با لەناوبچم.»17ئیتر مۆردەخای چوو هەموو ئەو شتانەی کرد کە ئەستێر ڕایسپاردبوو.ئهستێر ٥1لە سێیەمین ڕۆژ ئەستێر جلوبەرگی شاهانەی لەبەرکرد و لە دیوانەکەی ناوەوەی کۆشکی پاشا بەرامبەر دیوەخانی پاشا ڕاوەستا، پاشاش لە دیوەخانەکە لە بەرامبەر دەروازەکە لەسەر تەختەکەی دانیشتبوو.2کاتێک پاشا ئەستێری شاژنی بینی لە دیوانەکەدا ڕاوەستاوە، دڵی پێی خۆشبوو و داردەستە زێڕینەکەی دەستی بۆ ئەستێر درێژکرد. ئەستێریش چووە پێشەوە و دەستی لەسەری داردەستەکە دا.3ئینجا پاشا پێی گوت: «شاژنە ئەستێر، چیتە و داواکاریت چییە؟ هەتا داوای نیوەی شانشینەکەش بکەیت پێت دەدرێت.»4ئەستێر گوتی: «ئەگەر پاشا پێی خۆشە، با ئەمڕۆ پاشا لەگەڵ هامان بێنە ئەو خوانەی کە بۆم ئامادە کردووی.»

S26 Ep 5ئهستێر ٣: ٧ - ٤: ٣
ئهستێر ٣: ٧ - ٤: ٣7لە مانگی یەک کە مانگی نیسانە، لە ساڵی دوازدەیەمینی ئەحەشوێرۆشی پاشا، لەبەردەم هامان تیروپشکیان دەکرد کە پێی دەگوترا پور، بۆ هەڵبژاردنی ڕۆژ و مانگێک. تیروپشک کەوتە سەر مانگی دوازدە، واتا مانگی ئادار.8ئینجا هامان بە ئەحەشوێرۆش پاشای گوت: «نەتەوەیەک هەیە لەنێو هەموو نەتەوەکانی هەرێمەکانی پاشایەتییەکە پەرتەوازەن و بە جیاواز دەژین. نەریتەکانیان لەگەڵ نەریتی هەموو نەتەوەکان جیاوازترە و یاساکانی پاشا جێبەجێ ناکەن. بۆ پاشا باش نییە لێیان بگەڕێت بە ئاسوودەیی دانیشن.9ئەگەر پاشا پێی باشە با فەرمانێک بۆ لەناوبردنیان دەربکرێت، منیش دە هەزار تالنت زیو دەدەمە دەست خەزنەدارانی پاشا بۆ گەنجینەی شاهانە.»10ئینجا پاشا ئەو ئەنگوستیلەیەی لە دەستی خۆی داکەند کە مۆری شاهانەی پێوە بوو، دایە هامانی کوڕی هەمەداسای ئەگاگی دوژمنی جولەکەکان.11پاشا بە هامانی گوت: «زیوەکە بۆ خۆت بێت، چیشت پێ باشە ئاوا لە نەتەوەکە بکە.»12لە سێزدەی مانگی یەک خامەی نهێنییەکانی پاشا بانگ کران، هەموو ئەوەی هامان فەرمانی پێیدان نووسرایەوە بۆ میرەکانی پاشا و پارێزگارەکانی هەرێمە جیاوازەکان و سەرکردەکانی نەتەوە جیاکان، هەر هەرێمە و بە ڕێنووسی خۆی و هەر نەتەوەیە و بە زمانی خۆی. نامەکانیش بە ناوی ئەحەشوێرۆش پاشاوە نووسراون و بە ئەنگوستیلەکەی ئەویش مۆر کران.13بە دەستی پەیامبەرەکانیشدا نامەکان بۆ هەموو هەرێمەکانی پاشا نێردران و تێیاندا فەرمانی دابوو کە لە یەک ڕۆژ، لە سێزدەی مانگی دوازدە، واتا لە مانگی ئادار هەموو جولەکەکان بە گەنج و پیر و ژن و منداڵەوە قڕ بکرێن و بکوژرێن و لەناو ببردرێن، کەلوپەلەکانیشیان بە تاڵان ببردرێن.14وێنەی نووسراوەکەش وەک فەرمانێک درایە هەموو هەرێمەکان و لەناو هەموو نەتەوەکان بڵاوکرایەوە بۆ ئەوەی خۆیان بۆ ئەم ڕۆژە ئامادە بکەن.15هەروەک پاشا فەرمانی کرد پەیامبەرەکان بە پەلە ڕۆیشتن، هەروەها ئەو فەرمانە لە قەڵای شوشیش درا. پاشا و هامان بۆ خواردنەوە دانیشتن، بەڵام شاری شوش شڵەژا.ئهستێر ٤1پاش ئەوەی مۆردەخای هەموو ئەو کردەوانەی زانی کە کران، جلەکەی دادڕی و جلوبەرگی گوشی پۆشی و خۆڵەمێشی بەسەر خۆیدا کرد، چووە دەرەوە بۆ ناوەڕاستی شار و هاوارێکی گەورە و تاڵی کرد.2بەڵام تەنها چووە بەردەم دەروازەی پاشا، چونکە ڕێگا بە کەس نەدەدرا بە پۆشینی جلوبەرگی گوشەوە بچێتە ناو دەروازەی پاشا.3هەروەها هەر هەرێمێک فەرمانەکەی پاشا و یاساکەی پێ دەگەیشت، لەنێو جولەکەکان دەبووە شیوەنێکی گەورە و ڕۆژووگرتن، گریان و لاواندنەوە. زۆریان جلوبەرگی گوشیان دەپۆشی و لەناو خۆڵەمێش ڕادەکشان.

S26 Ep 4ئهستێر ٢: ١٥ - ٣: ٦
ئهستێر ٢: ١٥ - ٣: ٦15کاتێک نۆرەی ئەستێر هات، کچی ئەبیحەیلی مامی مۆردەخای، ئەوەی مۆردەخای کردییە کچی خۆی، بۆ ئەوەی بچێتە ژوورەوە بۆ لای پاشا، هیچ شتێکی داوا نەکرد جگە لەوەی هێگەیی کاربەدەستی پاشا و بەرپرسی حەرەمسەرا پێشنیاری کردبوو. هەرکەسێکیش ئەستێری ببینیایە دەچووە دڵییەوە.16ئەستێر لە مانگی دە بردرایە ژوورەوە بۆ لای ئەحەشوێرۆش پاشا لە کۆشکی شاهانە، لە مانگی تێڤێت، لە حەوتەمین ساڵی پاشایەتییەکەی.17پاشا ئەستێری لە هەموو ژنەکان زیاتر خۆشویست، لە هەموو پاکیزەکانی دیکە زیاتر پەسەندی کرد و چووە دڵییەوە. تاجی شاهانەی لەسەر سەری دانا و لە شوێنی ڤەشتی کردییە شاژن.18ئینجا پاشا خوانێکی گەورەی بۆ هەموو سەرکردە و خزمەتکارەکانی سازکرد وەک رێزگرتنێک لە ئەستێر، پشووی لە هەرێمەکاندا ڕاگەیاند و بەقەد بەخشندەیی پاشا دیاری بەخشرا.19کاتێک پاکیزەکان بۆ جاری دووەم کۆکرانەوە، مۆردەخای لەلای دەروازەی پاشا دانیشتبوو.20ئەستێریش هەروەک مۆردەخای ڕایسپاردبوو هیچ شتێکی لەبارەی ڕەگەز و ڕەچەڵەکی ئاشکرا نەکردبوو، چونکە ئەستێر هەروەک ئەو ڕۆژانەی مۆردەخای بەخێوی دەکرد بە قسەی ئەو دەجوڵایەوە.21لەو ڕۆژانەدا لە کاتێکدا مۆردەخای لە دەروازەی پاشا دانیشتبوو، بیگتانا و تەرەش کە دوو ئەفسەری پاشا بوون لەو ئەفسەرانەی پاسەوانیێتی دەروازەکەیان دەکرد، تووڕە بوون و پیلانیان گێڕا کە دەستیان بۆ ئەحەشوێرۆش پاشا درێژ بکەن.22بەڵام مۆردەخای بەو کارەی زانی و بە شاژنە ئەستێری گەیاند، ئەویش بە ناوی مۆردەخایەوە بە پاشای گوت.23کاتێک بابەتەکە لێی کۆڵڕایەوە و زانییان کە ڕاستە، هەردووکیان لە دار دران. ئەو ڕووداوەش لەبەردەم پاشا لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانە تۆمار کرا.ئهستێر ٣1پاش ئەم ڕووداوانە، ئەحەشوێرۆشی پاشا هامانی کوڕی هەمەداسای ئەگاگی گەورە کرد و بەرزی کردەوە، پایەیەکی بەرزتری لە پایەی هەموو سەرکردەکانی دیکە پێ بەخشی کە لەگەڵین.2هەموو کاربەدەستەکانی پاشا کە لەلای دەروازەی پاشاوەن بەپێی فەرمانی پاشا سەریان بۆ هامان دادەنەواند و کڕنۆشیان بۆ دەبرد، بەڵام مۆردەخای سەری بۆ دانەدەنەواند و کڕنۆشی بۆ نەدەبرد.3لەبەر ئەوە خزمەتکارەکانی پاشا ئەوانەی لە دەروازەکەی پاشادا بوون بە مۆردەخایان گوت: «بۆچی سەرپێچی فەرمانی پاشا دەکەیت؟»4ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قسەیان لەگەڵ دەکرد، بەڵام ئەو هەر گوێی لێ نەدەگرتن. لەبەر ئەوە بە هامانیان گوت بۆ ئەوەی بزانن ئەو قسەیەی مۆردەخای خۆی ڕادەگرێت، چونکە پێی ڕاگەیاندبوون کە ئەو جولەکەیە.5جا کە هامان بینی مۆردەخای سەری بۆ دانانەوێنێت و کڕنۆشی بۆ نابات، زۆر تووڕە بوو.6بە تەنها کوشتنی مۆردەخای بەلاوە کەم بوو، چونکە زانی مۆردەخای لە چ نەتەوەیەکە. هامان بەدوای ئەوە دەگەڕا هەموو نەتەوەکەی مۆردەخای، بە واتا هەموو جولەکەکان، کە لە شانشینی ئەحەشوێرۆش بوون لەناویان ببات.

S26 Ep 3ئهستێر ٢: ١ - ١٤
ئهستێر ٢: ١ - ١٤1پاش ئەوەی تووڕەیی ئەحەشوێرۆشی پاشا دامرکایەوە، پاشا ڤەشتی و ڕەفتارەکەی و ئەو بڕیارەی کە لە دژی دەریکرد بەبیری هاتەوە.2ئینجا ئەوانەی خزمەتی پاشایان دەکرد پێشنیاریان کرد: «با بگەڕێن بۆ کچانی پاکیزە و ڕوخسار جوان بۆ پاشا،3با پاشا بریکار دابنێت لەناو هەموو هەرێمەکانی شانشینەکەیدا تاکو هەموو کچە پاکیزە و جوانەکان لە حەرەمسەرای قەڵای شوش کۆبکەنەوە. با لەژێر سەرپەرشتی هێگەیدا بن، کە کاربەدەستی پاشا و بەرپرسی حەرەمسەراکەیە، هەروەها با بۆنوبەرامیان پێ بدرێت.4ئینجا ئەو کچەش کە پاشا پەسەندی دەکات، با ببێتە شاژن و شوێنی ڤەشتی بگرێتەوە.» پاشا ئەو قسەیەی پێ باش بوو، کاری پێکرد.5لەو کاتە لەناو قەڵای شوش پیاوێکی جولەکە هەبوو لە هۆزی بنیامین بوو، ناوی مۆردەخای کوڕی یائیری کوڕی شیمعی کوڕی قیش بوو.6یەکێک بوو لەو ڕاپێچکراوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لە ئۆرشەلیمەوە ڕاپێچی کردبوون، لەنێو ئەو ڕاپێچکراوانەی یەهۆیاکینی پاشای یەهودایان لەگەڵ بوو.7مۆردەخای ئامۆزایەکی هەبوو بە ناوی هەدەسا، خۆی پەروەردەی کردبوو، چونکە نە باوکی هەبوو نە دایک. ئەم کچە بە ئەستێر ناسراوبوو، کچێکی نازدار و ڕوخسار جوان بوو، پاش مردنی دایک و باوکی مۆردەخای کردییە کچی خۆی.8بە بیستنی فەرمانەکەی پاشا و یاساکەی بۆ کۆکردنەوەی کچانی زۆر لە قەڵای شوش و سپاردنیان بە دەستی هێگەی، ئەستێریش بردرایە کۆشکی پاشا و بە هێگەیی بەرپرسی حەرەمسەرا سپێردرا.9کچە لەبەرچاوی هێگەی پەسەند بوو و بە دڵی بوو. لەبەر ئەوە دەستبەجێ بۆن و کەلوپەلی جوانکاری و خواردنی تایبەتی پێدا. هەروەها حەوت خزمەتکاری هەڵبژێردراوی لە کۆشکی پاشا پێدا، ئینجا ئەو و خزمەتکارەکانی بۆ باشترین شوێنی حەرەمسەرا گواستەوە.10ئەستێر هیچی لەبارەی ڕەگەز و ڕەچەڵەکی ئاشکرا نەکرد، چونکە مۆردەخای ڕایسپاردبوو کە ئەوە نەکات.11مۆردەخای هەموو ڕۆژێک لەبەردەم حەوشەی حەرەمسەرا دەهات و دەچوو، بۆ ئەوەی بزانێت ئەستێر چۆنە و ئاگاداربێت لەوەی چی بەسەردێت.12بەگوێرەی یاسای پەیڕەوکراو بۆ ئافرەتان هەر کچێک ساڵێکی تەواوی لە ئاراییشت و ئامادەکاری بەسەردەبرد: شەش مانگ بە زەیتی موڕ، شەش مانگیش بە بۆن و کەرەستەی دیکەی جوانکاری. ئینجا لەدوای ئەوە نۆرەی دەهات بچێتە لای ئەحەشوێرۆشی پاشا.13بەم شێوەیە بۆ لای پاشا دەچوو، هەرچی دەویست پێی دەدرا، بۆ ئەوەی لە حەرەمسەراوە لەگەڵ خۆی بیباتە کۆشکی پاشا.14ئێوارە دەچووە ژوورەوە و بەیانی بۆ بەشێکی دیکەی حەرەمسەرا دەگەڕایەوە، بۆ ژێر سەرپەرشتی شەعەشگەزی کاربەدەستی پاشا و بەرپرسی کەنیزەکان. جارێکی دیکە نەدەچووە ژوورەوە بۆ لای پاشا، تەنها ئەگەر پاشا پێی دڵخۆش بووایە و بە ناوی خۆیەوە بانگی بکردایە.