
Season 29 · Episode 45
زهبورهكان ١١٤: ١ - ١١٦: ١٩
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 18, 202424m 26s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ١١٤: ١ - ١١٦: ١٩
- 1کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە،
- بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون،
- 2یەهودا بووە پیرۆزگای خودا،
- ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی.
- 3دەریا بینی و هەڵات،
- ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە.
- 4چیاکان وەک بەران بازیان دا،
- گردەکان وەک بەرخۆلە.
- 5چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟
- ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟
- 6ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن و
- ئێوەش ئەی گردەکان، وەک بەرخۆلە؟
- 7ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە،
- لەبەردەم خودای یاقوب،
- 8ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو،
- بەردەئەستێی کردە کانیاو.
زهبورهكان ١١٥
- 1بۆ ئێمە نا، ئەی یەزدان، بۆ ئێمە نا،
- بەڵکو بۆ ناوی خۆت شکۆ ببەخشە،
- لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت.
- 2بۆچی نەتەوەکان بڵێن:
- «کوا، خودایان لەکوێیە؟»
- 3خودامان لە ئاسمانە،
- هەرچی حەز بکات، دەیکات.
- 4بتەکانیان زێڕ و زیون،
- دەستکردی مرۆڤن.
- 5دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن،
- چاویان هەیە، بەڵام نابینن،
- 6گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن،
- لووتیان هەیە، بەڵام بۆن ناکەن،
- 7دەستیان هەیە، بەڵام دەست لە هیچ نادەن،
- پێیان هەیە، بەڵام ناڕۆن،
- دەنگ لە گەروویان نایەتە دەرەوە.
- 8دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن،
- هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن.
- 9ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، پشت بە یەزدان ببەستن.
- ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.
- 10ئەی بنەماڵەی هارون، پشت بە یەزدان ببەستن.
- ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.
- 11ئەی ئەوانەی لەخواترسیتان لە دڵدایە، پشت بە یەزدان ببەستن.
- ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.
- 12یەزدان ئێمەی لەبیرە و بەرەکەتدارمان دەکات،
- بەرەکەت بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەبەخشێت،
- بەرەکەت بە بنەماڵەی هارون دەبەخشێت.
- 13بەرەکەت بەوانە دەبەخشێت کە لەخواترسییان لە دڵدایە،
- گەورە و بچووکیش.
- 14با یەزدان هەر زیادتان بکات،
- ئێوە و منداڵەکانتان.
- 15با ئێوە بە یەزدان بەرەکەتدار بن،
- دروستکەری ئاسمان و زەوی.
- 16ئاسمان ئاسمانی یەزدانە،
- زەویشی بە ئادەمیزاد بەخشیوە.
- 17نە مردووان ستایشی یەزدان دەکەن،
- نە هەموو ئەوانەی شۆڕ دەبنەوە ناو بێدەنگی،
- 18بەڵام ئێمە ستایشی یەزدان دەکەین،
- لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.
- هەلیلویا!
زهبورهكان ١١٦
- 1یەزدانم خۆشدەوێت،
- چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت،
- 2چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد،
- هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە.
- 3تۆڕی مەرگ دەوری دام،
- ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم،
- دەرد و تەنگانەم چێژت.
- 4بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە:
- «ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!»
- 5یەزدان میهرەبان و ڕاستودروستە،
- خودامان بە بەزەییە.
- 6یەزدان چاودێری خەڵکی ساکار دەکات،
- کاتێک زەلیل بووم، ئەو ڕزگاری کردم.
- 7ئەی گیانی من، بگەڕێوە بۆ ئارامی خۆت،
- چونکە یەزدان چاکەی بەسەرتدا باراند.
- 8تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد،
- چاوەکانم لە فرمێسک،
- پێیەکانم لە خزان،
- 9تاکو دۆستایەتی یەزدان بکەم
- لە خاکی زیندووان.
- 10باوەڕم هەبوو، بۆیە گوتم:
- «من زۆر دەردەدارم!»
- 11من لە کاتی تۆقینەکەمدا گوتم:
- «مرۆڤ هەموو درۆزنن!»
- 12چی بدەمەوە یەزدان،
- بەرامبەر هەموو چاکەکانی بۆ من.
- 13جامی ڕزگاری بەرز دەکەمەوە و
- بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.
- 14نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،
- بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی.
- 15یەزدان مردنی خۆشەویستانی
- لەلا سەنگینە.
- 16ئەی یەزدان، من بە ڕاستی خزمەتکاری تۆم،
- من خزمەتکاری تۆم، کوڕی کەنیزەکەت،
- تۆ کۆتەکانی منت کردەوە.
- 17قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سەردەبڕم،
- بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.
- 18نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،
- بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی،
- 19لە حەوشەی ماڵی یەزداندا،
- لە ناوەندی تۆدا، ئەی ئۆرشەلیم.
- هەلیلویا!