
Season 29 · Episode 4
زهبورهكان ٣: ١ - ٤: ٨
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
August 8, 202419m 29s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ٣: ١ - ٤: ٨
- 1ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن!
- چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە!
- 2زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن:
- «خودا ڕزگاری ناکات.»
- 3بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت،
- شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.
- 4پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،
- ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە.
- 5ڕادەکشێم و دەخەوم،
- بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.
- 6لە دەیان هەزار کەس ناترسم،
- ئەوانەی دەوریان گرتووم.
- 7ئەی یەزدان، ڕاپەڕە!
- ئەی خودای من، ڕزگارم بکە!
- بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و
- کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی.
- 8ڕزگاری لە یەزدانەوەیە،
- با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.
زهبورهكان ٤
- 1ئەی خودای ڕاستودروستم،
- کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە.
- لە تەنگانەدا بە هانامەوە وەرە،
- لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە.
- 2ئەی خەڵکینە، هەتا کەی شکۆی من دەگۆڕن بە شورەیی؟
- هەتا کەی حەز لە قسەی پووچ دەکەن و بەدوای درۆدا دەگەڕێن؟
- 3بەڵام بزانن کە یەزدان دڵسۆزەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە.
- یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە.
- 4کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن،
- بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتانن
- لە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن.
- 5قوربانیی ڕاستودروست بکەن و
- پشت بە یەزدان ببەستن.
- 6زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟»
- ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت.
- 7تۆ خۆشییەکی وات خستووەتە دڵی منەوە
- زۆر لەوانە زیاترە کە دانەوێڵە و شەرابیان زۆرە.
- 8ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم،
- چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت.