
Season 29 · Episode 5
زهبورهكان ٥: ١ - ٧: ١٧
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
August 9, 202420m 17s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ٥: ١ - ٧: ١٧
- 1ئەی یەزدان، گوێ لە قسەکانم بگرە،
- لە ناڵەم وردبەرەوە.
- 2گوێ لە هاوارم بگرە، ئەی پاشا و خودام،
- چونکە لێت دەپاڕێمەوە.
- 3ئەی یەزدان، بەیانییان گوێ لە دەنگم دەگریت،
- بەیانییان خۆم ئامادە دەکەم بۆ نوێژکردن و چاوەڕێ دەکەم،
- 4چونکە تۆ خودایەک نیت خراپەت پێ خۆش بێت،
- بەدکار لەگەڵت نیشتەجێ نابێت.
- 5لووتبەرزەکان لەبەرچاوت ناوەستن،
- ڕقت لە هەموو بەدکارێک دەبێتەوە،
- 6ئەوانەی بە درۆ قسە دەکەن تۆ لەناویان دەبەیت،
- یەزدان قێزی لە کەسی خوێنڕێژ و فێڵباز دەبێتەوە.
- 7بەڵام من، بەهۆی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، دێمە ناو ماڵی تۆ،
- بە ترسی تۆوە بەرەو پەرستگا پیرۆزەکەت کڕنۆش دەبەم.
- 8ئەی یەزدان، لەبەر دوژمنەکانم بە ڕاستودروستی خۆت ڕێنماییم بکە،
- ڕێگای خۆت تەخت بکە لەپێشم،
- 9چونکە لەسەر زمانی ئەوان قسەی ڕاست نییە،
- ناوەڕۆکیان لەناوچوونە،
- قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە،
- زمانیان فێڵی لێ دەڕژێت.
- 10ئەی خودایە، تاوانباریان بکە!
- با بکەونە ناو تۆڕی پیلانی خۆیانەوە،
- لەبەر زۆری گوناهەکانیان دەریانبکە،
- چونکە لە دژی تۆ یاخی بوون.
- 11بەڵام با هەموو ئەوانەی پەنا بە تۆ دەگرن دڵخۆش بن،
- با هەتاهەتایە گۆرانی شادی بڵێن.
- دەیانخەیتە ژێر سێبەری خۆتەوە،
- هەتا هەموو ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت بە تۆ شاد بن.
- 12بێگومان ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکەیت،
- بە ڕەزامەندی خۆت وەک قەڵغان دەوریان دەدەیت.
زهبورهكان ٦
- 1ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،
- لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە.
- 2ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم،
- ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات.
- 3گیانم زۆر دەلەرزێت،
- هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟
- 4ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە،
- بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە،
- 5چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات.
- لە جیهانی مردووان کێ ستایشت دەکات؟
- 6ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم!
- هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم،
- جێگاکەم تەڕ دەکەم.
- 7چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون،
- بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون.
- 8ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە،
- چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە.
- 9یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە،
- یەزدان نوێژم وەردەگرێت.
- 10هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،
- لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.
زهبورهكان ٧
- 1ئەی یەزدان، خودای من، پەنا دەهێنمە بەر تۆ،
- لەوانەی ڕاوم دەنێن ڕزگارم بکە و دەربازم بکە،
- 2ئەگینا وەک شێر پەلامارم دەدەن،
- پارچەپارچەم دەکەن و کەسیش نییە دەربازم بکات.
- 3ئەی یەزدان، خودای من، ئەگەر من وام کردووە،
- ئەگەر دەستەکانم ناڕەوایەتییان کردووە،
- 4ئەگەر خراپەم کردووە دەرهەق بەوەی بە ئاشتی لەگەڵمدا دەژیێت،
- یان بەبێ هۆ دوژمنەکەمم تاڵان کردووە،
- 5با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێ بگرێت،
- با ژیانم پێشێل بکات لەسەر زەوی و
- شکۆمەندیم بکەوێتە سەر خاک.
- 6ئەی یەزدان، لە تووڕەیی خۆت ڕاپەڕە،
- لە دژی قینی دوژمنەکانم ڕاستبەرەوە.
- ئەی خودای من هەستە، فەرمان بکە بۆ دادپەروەری.
- 7کۆڕی گەلان لە دەوری خۆت ببەستە و
- لە بەرزاییەوە فەرمانڕەوایەتییان لەسەر بکە.
- 8با یەزدان دادوەری گەلان بکات.
- ئەی یەزدان، بەگوێرەی ڕاستودروستییەکەم بێتاوانیم دەربخە،
- بەگوێرەی دروستییەکەم.
- 9ئەی خودای ڕاستودروست،
- کە مێشک و دڵەکان دەپشکنی،
- خراپەی بەدکاران مەهێڵە،
- بەڵام ڕاستودروستان بچەسپێنە.
- 10خودای هەرەبەرز قەڵغانی منە،
- ئەوەی دڵڕاستەکان ڕزگار دەکات،
- 11خودا دادوەرێکی ڕاستودروستە،
- هەموو ڕۆژێکیش تووڕە دەبێت.
- 12ئەگەر کەسێک نەگەڕێتەوە،
- خودا شمشێرەکەی خۆی تیژ دەکات،
- کەوانەکەی دەچەمێنێتەوە و ژێیەکەی توند دەکات.
- 13چەکی کوشندەی خۆی ئامادە کردووە،
- تیرەکانی کردووەتە تیری ئاگرین.
- 14ببینە کەسی بەدکار بە خراپەوە ژانی گرتووە،
- بە ئاژاوە سکی پڕ بووە و درۆی دەبێت.
- 15چاڵێک هەڵدەکەنێت و قووڵی دەکات،
- بەڵام خۆی دەکەوێتە ئەو چاڵەی هەڵیکەندووە.
- 16ئاژاوەکەی دەگەڕێتەوە سەر خۆی و
- توندوتیژییەکەشی بەسەر سەری خۆیدا دەبارێت.
- 17ستایشی یەزدان دەکەم بۆ ڕاستودروستییەکەی،
- گۆرانی ستایش دەڵێم بۆ ناوی یەزدانی هەرەبەرز.