PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٧٩: ١ - ٨١: ١٦
Season 29 · Episode 36

زه‌بوره‌كان ٧٩: ١ - ٨١: ١٦

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

September 9, 202421m 41s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٧٩: ١ - ٨١: ١٦

  • 1ئەی خودایە، نەتەوەکان هاتوونەتە ناو میراتی تۆ،
  • پەرستگای پیرۆزی تۆیان گڵاو کردووە،
  • ئۆرشەلیمیان کردووە بە کەلاوە.
  • 2تەرمی خزمەتکارەکانی تۆیان
  • کردووە بە خۆراکی باڵندەی ئاسمان و
  • گۆشتی خۆشەویستانت بۆ دڕندەی زەوی.
  • 3لە دەوروبەری ئۆرشەلیم وەک ئاو خوێنیان ڕشتن،
  • کەس نەبوو بیاننێژێت.
  • 4بووین بە پەندی دراوسێکانمان،
  • بووین بە سووکایەتی و گاڵتەجاڕی دەوروبەرمان.
  • 5ئەی یەزدان هەتا کەی؟ ئایا هەتاسەر هەر تووڕە دەبیت؟
  • هەتا کەی ئیرەییت وەک ئاگر دەسووتێت؟
  • 6تووڕەیی خۆت بەسەر ئەو نەتەوانەدا ببارێنە کە پشت گوێت دەخەن،
  • بەسەر ئەو شانشینانەدا بیڕێژە کە بە ناوی تۆ ناپاڕێنەوە،
  • 7چونکە ئەوانە یاقوبیان هەڵلووشیوە،
  • نیشتیمانیان خاپوور کردووە.
  • 8گوناهی باپیرانی پێش خۆمان لەسەر مەژمێرە،
  • با بەزەییت زوو پێشمان بکەوێت،
  • چونکە ئێمە زۆر زەلیل بووین.
  • 9ئەی خودای ڕزگارکەرمان، یارمەتیمان بدە،
  • لەبەر شکۆی ناوی خۆت.
  • دەربازمان بکە و لە گوناهمان خۆشبە،
  • لە پێناوی ناوی خۆت.
  • 10بۆچی نەتەوەکان بڵێن:
  • «کوا خوداکەیان؟»
  • با هەموو نەتەوەکان بزانن کە تۆ لەبەرچاوی هەموومان
  • تۆڵەی خوێنی ڕژاوی خزمەتکارەکانی خۆت دەکەیتەوە.
  • 11با ناڵە و هاواری دیلەکانت پێ بگات،
  • بە گەورەیی بازووی خۆت بیانهێڵەوە
  • ئەوانەی سزای مردنیان بەسەردا دراوە.
  • 12ئەی پەروەردگار، حەوت ئەوەندەی ئەو سووکایەتییەی
  • دراوسێکانمان پێیان کردی،
  • لە باوەشیان سووکایەتییان پێ بکە.
  • 13ئینجا ئێمەی گەلی تۆ، مەڕی لەوەڕگای تۆ،
  • هەتاهەتایە ستایشت دەکەین،
  • نەوە بە نەوە باسی ستایشی تۆ دەکەین.

زه‌بوره‌كان ٨٠

  • 1ئەی شوانی ئیسرائیل، گوێ ڕادێرە،
  • ئەی ڕابەری یوسف وەک مێگەل،
  • ئەی ئەوەی لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتوویت، بدرەوشێوە
  • 2لەبەردەم ئەفرایم و بنیامین و مەنەشە.
  • پاڵەوانیێتی خۆت دەربخە،
  • بۆ ڕزگاریی ئێمە وەرە.
  • 3ئەی خودایە، بمانگەڕێنەوە،
  • ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە
  • بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.
  • 4ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار،
  • هەتا کەی لەسەر نوێژی گەلەکەت تووڕە دەبیت؟
  • 5تۆ نانی فرمێسکت دەرخوارد داون،
  • فرمێسکت پڕ بە پێوانە پێ نۆشیون.
  • 6دەمانکەیتە مایەی ناکۆکی لەلای دراوسێکانمان،
  • ناحەزانمان لەناو خۆیان پێمان پێدەکەنن.
  • 7ئەی خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە،
  • ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە
  • بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.
  • 8دار مێوێکت لە میسرەوە گواستەوە،
  • نەتەوەکانت وەدەرنا و چاندت.
  • 9خاکت بۆ ئامادە کرد،
  • ڕەگ و ڕیشەیت داکوتا، زەوی پڕکرد.
  • 10سێبەرەکەی چیاکانی داپۆشی،
  • چڵەکانی ئورزە گەورەکان.
  • 11لقی هەتا دەریا هاویشت،
  • پۆپکەکانی بۆ دەم ڕووبار.
  • 12بۆچی شووراکانیت ڕووخاند
  • تاکو هەر ڕێبوارێک لێی بکاتەوە؟
  • 13بەرازی دارستان وێرانی دەکات،
  • زیندەوەرەکانی کێڵگە لەسەری دەلەوەڕێن.
  • 14ئەی خودای سوپاسالار بمانگەڕێنەوە!
  • لە ئاسمانەوە سەیر بکە و ببینە!
  • ئەم دار مێوە بەسەربکەوە،
  • 15ئەو قەدەی دەستی ڕاستت چاندوویەتی،
  • ئەو کوڕەی بۆ خۆت بەهێزت کردووە.
  • 16سووتاوە و بە ئاگر بڕاوەتەوە،
  • بە سەرزەنشتی ڕووی تۆ گەلەکەت لەناودەچێت.
  • 17با دەستت لەسەر مرۆڤی دەستە ڕاستت بێت،
  • لەسەر ئەو کوڕەی مرۆڤ بۆ خۆت بەهێزت کردووە.
  • 18ئینجا لێت هەڵناگەڕێینەوە،
  • بمانژیێنەوە و بە ناوی تۆوە نزا دەکەین.
  • 19ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە!
  • ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە
  • بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.

زه‌بوره‌كان ٨١

  • 1هەلهەلە لێدەن بۆ خودا ئەوەی هێزمانە،
  • بە خۆشییەوە هاوار بکەن بۆ خودای یاقوب.
  • 2ئاوازێک بەرز بکەنەوە و دەف بهێنن،
  • سازێکی ناسک لەگەڵ قیسارە.
  • 3لە جەژنی سەرەمانگ کەڕەنا لێدەن و
  • لە مانگی تابان، بۆ ڕۆژی جەژنەکانمان،
  • 4چونکە ئەمە فەرزە لەسەر ئیسرائیل،
  • حوکمی خودای یاقوبە.
  • 5لە بنەماڵەی یوسفدا کردی بە یاسا،
  • کە لە خاکی میسر دەریهێنا.
  • گوێمان لە دەنگێک بوو بە زمانێک کە لێی تێنەگەیشتین:
  • 6«بارم لەسەر شانەکانی لادا،
  • دەستەکانی لە سەبەتە بەربوون.
  • 7لە تەنگانەدا هاوارت کرد، دەربازم کردیت،
  • لەژێر سێبەری هەورەتریشقە وەڵامم دایتەوە،
  • لە مێرگی مەریبا تاقیم کردیتەوە.
  • 8ئەی گەلی من، گوێ بگرە، ئاگادارت دەکەمەوە.
  • ئەی ئیسرائیل، خۆزگە گوێت لە من دەگرت!
  • 9لەنێو ئێوەدا خوداوەندێکی بێگانە نابێت،
  • کڕنۆش بۆ خوداوەندێکی بیانی نابەیت.
  • 10من یەزدانی پەروەردگاری تۆم،
  • کە لە خاکی میسر دەرمهێنای،
  • دەمت بکەوە و پڕی دەکەم.
  • 11«بەڵام گەلەکەم گوێی لە قسەم نەگرت،
  • ئیسرائیل منی نەویست.
  • 12منیش ئەوانم دایە دەست کەللەڕەقییەکەی خۆیان،
  • بە ڕاوێژی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن.
  • 13«خۆزگە گەلەکەم بە قسەی منیان دەکرد،
  • ئەگەر ئیسرائیل ڕێگای منیان دەگرتەبەر،
  • 14هەر زوو دوژمنەکانم بۆ زەلیل دەکردن،
  • دەستم درێژ دەکردە سەر ناحەزانیان!
  • 15ئەوانەی ڕقیان لە یەزدانە، ملکەچی دەبن،
  • هەتاهەتایە کاتی سزایان دەبێت.
  • 16باشترین گەنمم دەرخوارد دەدایت،
  • لە تاشەبەردەوە تێر هەنگوینم دەکردیت.»