PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ١١: ١ - ١٢: ٨
Season 29 · Episode 8

زه‌بوره‌كان ١١: ١ - ١٢: ٨

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 12, 202418m 43s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ١١: ١ - ١٢: ٨

  • 1من پەنا دەبەمە بەر یەزدان،
  • ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن:
  • «وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە،
  • 2چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن و
  • تیر دەخەنە بەر کەوان،
  • بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن.
  • 3کاتێک بنچینەکان بڕووخێن،
  • کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟»
  • 4یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی،
  • تەختی یەزدان لە ئاسمانە،
  • تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات و
  • چاوەکانی تاقییان دەکاتەوە.
  • 5یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە،
  • بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە.
  • 6پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت،
  • گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە.
  • 7لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە،
  • کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات.

زه‌بوره‌كان ١٢

  • 1ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە،
  • چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە.
  • 2هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن،
  • بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن.
  • 3یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت،
  • هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن،
  • 4ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین،
  • بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین.
  • کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟»
  • 5یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران و
  • ناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم،
  • ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.»
  • 6وتەکانی یەزدان وتەی پاکن،
  • وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت،
  • حەوت جار پاڵێوراوە.
  • 7ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت و
  • هەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت.
  • 8بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن،
  • کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن.