PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٨٢: ١ - ٨٤: ١٢
Season 29 · Episode 37

زه‌بوره‌كان ٨٢: ١ - ٨٤: ١٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

September 10, 202422m 17s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٨٢: ١ - ٨٤: ١٢

  • 1خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە،
  • لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات.
  • 2«هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن،
  • لایەنگری بەدکاران دەکەن؟
  • 3بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن،
  • دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.
  • 4فریای لاواز و نەداران بکەون،
  • لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.
  • 5«نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن،
  • هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.
  • 6«من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن،
  • هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“
  • 7بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن،
  • وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»
  • 8خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە،
  • چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.

زه‌بوره‌كان ٨٣

  • 1ئەی خودایە، بێدەنگ مەبە،
  • کپ مەبە، خودایە، هێدی مەبە.
  • 2ئەوەتا دوژمنانت هەرایانە،
  • ناحەزانت لە دژت ڕاپەڕیون.
  • 3ڕاوێژ دەکەن لە دژی گەلەکەت،
  • پیلان دەگێڕن لە دژی ئەوانەی تۆ پەنات داون.
  • 4دەڵێن: «با لەناو نەتەوەکان بیانسڕینەوە،
  • لەمەودوا ناوی ئیسرائیل باس نەکرێت.»
  • 5بە هاوبیری پێکەوە پیلان دەگێڕن،
  • لە دژی تۆ پەیمانیان بەستووە.
  • 6خێوەتەکانی ئەدۆم و ئیسماعیلییەکان،
  • مۆئاب و هاجەرییەکان،
  • 7جوبەیل و عەمۆن و عەمالێق،
  • فەلەستیە لەگەڵ دانیشتووی سور.
  • 8هەروەها ئاشوریش چووەتە پاڵیان،
  • بوونە بازووی بەهێزی نەوەی لوت.
  • 9هەروەک چیت لە میدیان کرد ئاوایان لێ بکە،
  • هەروەک چیت لە سیسرا و یاڤین کرد لە ڕووباری قیشۆن،
  • 10کە لە کانی دۆر فەوتان،
  • بوون بە زبڵ بۆ زەوی.
  • 11گەورەکانیان وەک عۆرێڤ و زئێڤ لێ بکە،
  • هەموو میرەکانیان وەک زەڤەح و زەلموناع،
  • 12ئەوانەی گوتیان: «لەوەڕگاکانی خودا
  • دەکەینە موڵکی خۆمان.»
  • 13ئەی خودای من، بیانکە بە تەپوتۆز،
  • وەک کای دەم بایان لێ بکە.
  • 14وەک چۆن ئاگر دارستان دەسووتێنێت،
  • وەک گڕ چیا دەسووتێنێت،
  • 15ئاوا بە ڕەشەبای خۆت ڕاویان بنێ،
  • بە گەردەلوولی خۆت هوڕیان بکە.
  • 16ئەی یەزدان، ڕوویان بە شەرمەزاریی داپۆشە،
  • تاکو بەدوای ناوتدا بگەڕێن.
  • 17هەتاهەتایە شەرمەزار و پەرێشانن،
  • ڕیسوا دەبن و دەفەوتێن.
  • 18با بزانن کە تۆ، ئەوەی ناوت یەزدانە،
  • لەسەر هەموو زەوی تەنها تۆ هەرەبەرزیت!

زه‌بوره‌كان ٨٤

  • 1ئەی یەزدانی سوپاسالار،
  • ماڵەکەت چەند خۆشە!
  • 2گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە.
  • لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو.
  • 3تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت و
  • پەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت،
  • لە نزیک قوربانگای تۆ،
  • ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام.
  • 4خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن،
  • هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن.
  • 5خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە،
  • ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە،
  • 6کە بە دۆڵی فرمێسک تێدەپەڕن،
  • دەیکەنە کانیاو،
  • پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات.
  • 7لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە،
  • هەتا هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت.
  • 8ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت،
  • خودای یاقوب، گوێ شل بکە.
  • 9ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان،
  • سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت بکە.
  • 10یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆ
  • لە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە.
  • ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد،
  • نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران،
  • 11لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە،
  • یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت،
  • ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە.
  • 12ئەی یەزدانی سوپاسالار،
  • خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.