
Season 29 · Episode 48
زهبورهكان ١٢٠: ١ - ١٢٢: ٩
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 21, 202419m 5s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ١٢٠: ١ - ١٢٢: ٩
- 1لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و
- بە دەنگمەوە هات.
- 2ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە
- لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
- 3چیت پێدەدرێت،
- چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
- 4سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،
- لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
- 5قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم،
- کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم.
- 6نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
- لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
- 7من ئاشتیخوازم،
- بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.
زهبورهكان ١٢١
- 1چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم،
- یارمەتی من لەکوێوە دێت؟
- 2یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،
- دروستکەری ئاسمان و زەوی.
- 3لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،
- ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.
- 4بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت
- خەواڵوو نابێت و نانوێت.
- 5یەزدان پارێزگاری تۆیە،
- یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت،
- 6نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،
- نە مانگ بە شەو.
- 7یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،
- گیانت دەپارێزێت.
- 8یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،
- لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.
زهبورهكان ١٢٢
- 1شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم،
- «با بچینە ماڵی یەزدان.»
- 2ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمان
- لە دەروازەکانت ڕادەوەستن.
- 3ئۆرشەلیم بنیاد نراوە،
- وەک شارێکی یەکگرتوو.
- 4لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون،
- هۆزەکانی یەزدان،
- بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەن
- بەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە.
- 5لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت،
- تەختەکانی بنەماڵەی داود.
- 6داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم:
- «با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن.
- 7با ئاشتی لە شووراکانت بێت،
- ئاسایش لە قەڵاکانت.»
- 8لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانم
- داوای ئاشتیت بۆ دەکەم.
- 9لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان،
- بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم.