
Season 29 · Episode 10
زهبورهكان ١٦: ١ - ١٧: ٢
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
August 14, 202418m 3s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ١٦: ١ - ١٧: ٢
- 1ئەی خودایە، بمپارێزە،
- چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ.
- 2بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی،
- بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.»
- 3هەموو خۆشییەکم بە گەلە پیرۆزەکەیە کە لەناو خاکەکەن،
- ئەوانە شکۆدارن.
- 4ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون،
- دەردیان زۆر دەبێت.
- خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و
- ناویشیان لەسەر لێوم نابێت.
- 5ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی،
- تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت.
- 6گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من،
- بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە.
- 7ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات،
- تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات.
- 8هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە،
- لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم.
- 9بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە،
- تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە،
- 10چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت،
- هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.
- 11ڕێگای ژیانت پێ ناساندم،
- تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە،
- خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.
زهبورهكان ١٧
- 1ئەی یەزدان، گوێ لە داواکاری ڕاستودروستی من بگرە،
- بایەخ بە هاوارم بدە،
- گوێ لە نوێژەکەم بگرە،
- لە زاری بێ فێڵمەوە دەردەچێ.
- 2ئەستۆپاکی من لەلای تۆوە دێت،
- چاوەکانت ڕاست و ڕێکی دەبینێت.