PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٥٢: ١ - ٥٥: ٢٣
Season 29 · Episode 29

زه‌بوره‌كان ٥٢: ١ - ٥٥: ٢٣

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

September 2, 202422m 27s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٥٢: ١ - ٥٥: ٢٣

  • 1ئەی پاڵەوان، بۆچی شانازی بە خراپەوە دەکەیت؟
  • ئەی شەرمەزار لەبەرچاوی خودا،
  • بۆچی بە درێژایی ڕۆژ شانازی دەکەیت؟
  • 2زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت،
  • وەک گوێزانێکی تیژ وایە،
  • خەریکی فێڵبازییە.
  • 3زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە،
  • لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی.
  • 4حەزت لە هەموو وشەیەکی زیانبەخشە،
  • ئەی زمانی فێڵباز!
  • 5بێگومان خودا هەتاهەتایە وێرانت دەکات،
  • دەتڕفێنێت و لە ماڵەکەت دەرتدەهێنێت،
  • ڕیشەکێشت دەکات لە خاکی زیندووان.
  • 6ڕاستودروستان ئەمە دەبینن و دەترسن،
  • پێی پێدەکەنن و دەڵێن:
  • 7«ئا ئەوەتا ئەو کەسەی کە خودا ناکاتە پەناگای خۆی،
  • بەڵکو پشتی بە زۆریی سامانەکەی بەستبوو،
  • بە تێکشکاندنی کەسانی دیکە بەهێز بوو!»
  • 8بەڵام من لە ماڵی خودا وەک دار زەیتوونێکی سەوزم،
  • هەتاهەتایە پشت بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودا دەبەستم.
  • 9هەتاهەتایە لەبەردەم خۆشەویستانت ستایشت دەکەم بۆ کردەوەکانت،
  • ئومێدم بە ناوی تۆیە، چونکە چاکە.

زه‌بوره‌كان ٥٣

  • 1گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت:
  • «خودا نییە.»
  • ئەوانە گەندەڵن و خراپەکانیان پیسە،
  • کەس نییە چاکە بکات.
  • 2خودا لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،
  • تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،
  • کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.
  • 3هەموو هەڵگەڕانەوە،
  • هەموو گەندەڵ بوون،
  • کەس نییە چاکە بکات،
  • تەنانەت یەکێکیش نییە.
  • 4ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟
  • ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و
  • ئەوانەی لە خودا ناپاڕێنەوە.
  • 5لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،
  • کە هیچ ترسی لێ نەبوو.
  • خودا ئێسقانی ئەوانە پەرشوبڵاو دەکاتەوە کە گەمارۆیان داویت،
  • ڕیسوایان دەکەیت، چونکە خودا ڕەتی کردنەوە.
  • 6با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت!
  • کاتێک خودا گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،
  • با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!

زه‌بوره‌كان ٥٤

  • 1ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە،
  • بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە.
  • 2ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە،
  • قسەکانی دەمم ببیستە.
  • 3بێگانە لێم هەستاون،
  • دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن،
  • ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە.
  • 4بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە،
  • پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات.
  • 5با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم،
  • بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە.
  • 6ئەی یەزدان، بەخشینی ئازادت پێشکەش دەکەم،
  • ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە.
  • 7لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم،
  • سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم.

زه‌بوره‌كان ٥٥

  • 1ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە،
  • پاڕانەوەم پشت گوێ مەخە،
  • 2گوێم لێ بگرە و وەڵامم بدەوە.
  • سەرم لێ شێواوە لە نەگبەتی خۆم و بێزارم،
  • 3لە بیستنی دەنگی دوژمن،
  • لە چاو لێ سوور کردنەوەی بەدکاران،
  • چونکە ئەمانە تووشی گرفتم دەکەن و
  • بە تووڕەییەوە دەمچەوسێننەوە.
  • 4دڵم لە ناخمدا پڕ لە ئازارە،
  • ترسی مەرگ هاتووەتە سەرم.
  • 5ترس و لەرز دایگرتووم،
  • تۆقین باڵی بەسەرمدا کێشاوە.
  • 6گوتم: «خۆزگە وەک کۆتر باڵم دەبوو،
  • دوور دەفڕیم و دەحەسامەوە،
  • 7بە ڕاستی دووردەکەوتمەوە و
  • لە چۆڵەوانی دەمامەوە.
  • 8پەلەم دەکرد بۆ شوێنی پەناگای خۆم،
  • دوور لە ڕەشەبا و لە گەردەلوول.»
  • 9ئەی پەروەردگار، سەریان لێ بشێوێنە، زمانیان تێک بئاڵێنە،
  • چونکە زۆرداری و دووبەرەکی لە شاردا دەبینم.
  • 10شەو و ڕۆژ بەسەر شووراکانیدا دەسووڕێنەوە و
  • خراپە و ناڕەوایی لە ناوەڕاستیدایە.
  • 11وێرانکاری لە ناوەڕاستیدایە،
  • دەستدرێژی و ساختەکاری هەرگیز شەقامەکانی بەرنادەن.
  • 12ئەگەر دوژمن سووکایەتی پێم بکردایە،
  • بەرگەم دەگرت،
  • ئەگەر ناحەز بەسەرمدا زاڵ بووایە،
  • دەمتوانی خۆمی لێ بشارمەوە.
  • 13بەڵام ئەوە تۆی! هاوشێوەی من مرۆڤی،
  • هاوڕێمی، نزیکترین برادەری منی،
  • 14کە بەیەکەوە پەیوەندییەکی شیرینمان هەبوو،
  • بەیەکەوە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا بەرەو ماڵی خودا دەچووین.
  • 15با مەرگ چەواشەیان بکات،
  • با بە زیندوویی دابەزنە ناو جیهانی مردووان،
  • چونکە خراپە شوێنی خۆی کردووەتەوە لەنێویان.
  • 16بەڵام هاواری من بۆ خودایە،
  • یەزدانیش ڕزگارم دەکات.
  • 17ئێواران و بەیانییان و نیوەڕۆیان
  • گلەیی دەکەم و دەناڵێنم،
  • ئەویش گوێم لێ دەگرێت.
  • 18گیانمی بە تەواوی کڕییەوە
  • لەو جەنگەی دژم هەڵگیرساوە،
  • چونکە زۆرن بەرهەڵستکارانم.
  • 19خودا، ئەوەی لە ئەزەلەوە لەسەر تەخت دانیشتووە،
  • گوێی لێ دەبێت و ڕیسوایان دەکات؛
  • ئەوانەی ناگۆڕێن و
  • ترسی خودایان لە دڵدا نییە.
  • 20هاوڕێکەم دەستدرێژی دەکاتە سەر دۆستەکانی،
  • پەیمانی خۆی دەشکێنێت.
  • 21زمانی وەک کەرە لووسە،
  • بەڵام دڵی پڕ لە شەڕە.
  • قسەی لە ڕۆن نەرمترە،
  • بەڵام شمشێری هەڵکێشراوە.
  • 22خەمەکانت بە یەزدان بسپێرە،
  • ئەو پشتگیریت دەکات،
  • هەرگیز ناهێڵێت ڕاستودروستان بهەژێن.
  • 23بەڵام تۆ ئەی خودایە، فڕێیان بدە ناو قووڵترین بیر،
  • خوێنڕێژ و فێڵبازەکان،
  • ڕۆژگاریان ناگاتە نیوە.
  • بەڵام من پشت بە تۆ دەبەستم.