PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٢٩: ١ - ٣٠: ١٢
Season 29 · Episode 18

زه‌بوره‌كان ٢٩: ١ - ٣٠: ١٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 22, 202420m 14s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٢٩: ١ - ٣٠: ١٢

  • 1ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن،
  • ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان.
  • 2ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،
  • کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە.
  • 3دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە،
  • خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات،
  • یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات.
  • 4دەنگی یەزدان بە هێزە،
  • دەنگی یەزدان بە شکۆیە.
  • 5دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت،
  • یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت،
  • 6وا دەکات لوبنان وەک گوێرەکە ڕابکات و
  • حەرمۆنیش وەک جوانەگای کێوی.
  • 7دەنگی یەزدان چەخماخە دەدات
  • بە بروسکە و تریسکەوە.
  • 8دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێت
  • یەزدان بیابانی قادێش دەلەرزێنێت.
  • 9دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات و
  • دارستانەکان ڕووت دەکاتەوە.
  • لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!»
  • 10یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت،
  • یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت.
  • 11یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت،
  • یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی.

زه‌بوره‌كان ٣٠

  • 1ئەی یەزدان، بە گەورەت دەزانم،
  • چونکە هەڵتکێشام و
  • نەتهێشت دوژمنەکانم شانازیم بەسەردا بکەن.
  • 2ئەی یەزدان، خودای من، هاوارم بۆ تۆ هێنا،
  • تۆش چاکت کردمەوە.
  • 3ئەی یەزدان، تۆ گیانی منت لەناو جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە،
  • منت دەرباز کرد لەوەی شۆڕببمەوە ناو گۆڕ.
  • 4ئەی خۆشەویستانی یەزدان، گۆرانی بۆ بڵێن،
  • ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن،
  • 5چونکە تووڕەبوونی تەنها چرکەیەکە،
  • بەڵام ڕەزامەندی بە درێژایی ژیانە.
  • ڕەنگە گریان بۆ شەوێ بمێنێت،
  • بەڵام بۆ بەیانییەکەی هەلهەلە دێنێت.
  • 6کاتێک هەستم بە دڵنیایی کرد گوتم:
  • «هەرگیز نالەقێم.»
  • 7ئەی یەزدان، بە ڕەزامەندی خۆت،
  • منت وەک چیایەکی بەهێز چەسپاند،
  • بەڵام کە ڕووی خۆتت لە من شاردەوە،
  • پەرێشان بووم.
  • 8ئەی یەزدان، من هاوارم بۆ تۆ هێنا،
  • من لە پەروەردگار پاڕامەوە:
  • 9«مەرگی من سوودی چی تێدایە،
  • ئەگەر من شۆڕ ببمەوە ناو گۆڕ؟
  • ئایا خۆڵ ستایشت دەکات؟
  • ئایا دڵسۆزیت ڕادەگەیەنێت؟
  • 10ئەی یەزدان، گوێ بگرە و لەگەڵم میهرەبان بە!
  • ئەی یەزدان، ببە بە یارمەتیدەرم!»
  • 11تۆ شینی منت گۆڕی بۆ شایی،
  • جلوبەرگی گوشت لەبەر داماڵیم و بەرگی شادیت لەبەرکردم،
  • 12بۆ ئەوەی دڵم گۆرانیت بۆ بڵێت و بێدەنگ نەبێت.
  • ئەی یەزدان، خودای من، هەتاهەتایە هەر ستایشت دەکەم.