
Season 29 · Episode 46
زهبورهكان ١١٧: ١ - ١١٨: ٢٩
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 19, 202421m 41s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ١١٧: ١ - ١١٨: ٢٩
- 1ئەی هەموو نەتەوەکان، ستایشی یەزدان بکەن!
- ئەی هەموو گەلان، ستایشی بکەن،
- 2چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی بەسەرمانەوە گەورەیە،
- دڵسۆزی یەزدانیش هەتاهەتاییە!
- هەلیلویا!
زهبورهكان ١١٨
- 1ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 2با ئیسرائیل بڵێ:
- «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»
- 3با بنەماڵەی هارون بڵێن:
- «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»
- 4با ئەوانەی لەخواترسییان لە دڵدایە بڵێن:
- «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»
- 5لە تەنگانەدا هاواری یەزدانم کرد،
- بە دەنگمەوە هات و ئازادی کردم.
- 6یەزدان لەلای منە، ناترسم،
- مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟
- 7یەزدان لەلای منە، ئەو یارمەتیدەری منە،
- سەرکەوتووانە تەماشای ئەوانە دەکەم کە ڕقیان لێمە.
- 8پەنابردنە بەر یەزدان باشترە
- لە پشتبەستن بە مرۆڤ.
- 9پەنابردنە بەر یەزدان باشترە
- لە پشتبەستن بە میران.
- 10هەموو نەتەوەکان ئابڵوقەیان دام،
- بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن.
- 11ئابڵوقەیان دام و دەوریان گرتم،
- بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن.
- 12وەک کوورە هەنگ تێم ئاڵان،
- وەک ئاگری دڕکوداڵ کوژانەوە،
- بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن.
- 13توند پاڵیان پێوەنام بۆ ئەوەی بکەوم،
- بەڵام یەزدان یارمەتی داوم.
- 14یەزدان هێز و گۆرانی منە،
- یەزدان بووەتە ڕزگاریی من.
- 15دەنگی هەلهەلە و ڕزگاری دێت لە خێوەتی ڕاستودروستان:
- «دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات،
- 16دەستی ڕاستی یەزدان بەرز بووەتەوە،
- دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات.»
- 17من نامرم، بەڵکو دەژیم و
- باسی کردارەکانی یەزدان دەکەم.
- 18یەزدان بە توندی تەمبێی کردم،
- بەڵام نەیدامە دەست مەرگ.
- 19دەرگاکانی ڕاستودروستیم لێ بکەنەوە،
- پێیدا دەچمە ژوورەوە و ستایشی یەزدان دەکەم.
- 20ئەم دەرگایە هی یەزدانە،
- ڕاستودروستان پێیدا دەچنە ژوورەوە.
- 21ستایشت دەکەم کە فریام کەوتی،
- بۆم بووی بە ڕزگاری.
- 22ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە
- بوو بە گرنگترین بەردی بناغە.
- 23ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو،
- لەبەرچاومان سەیرە.
- 24ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە یەزدان دروستی کردووە،
- با تێیدا شاد و دڵخۆش بین.
- 25ئەی یەزدان، تکایە، ڕزگارمان بکە،
- ئەی یەزدان، تکایە، سەرکەوتوومان بکە.
- 26پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت،
- لە ماڵی یەزدانەوە داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین.
- 27یەزدان خودامانە و
- ئەو ڕووناکی خۆی بەسەرماندا درەوشاندەوە.
- قوربانی جەژن بە گوریس ببەستنەوە
- بە قۆچەکانی قوربانگا.
- 28تۆ خودای منیت و منیش ستایشت دەکەم،
- تۆ خودای منیت، بە گەورەت دەزانم.
- 29ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،
- خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.