PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٣٩: ١ - ٤١: ١٣
Season 29 · Episode 23

زه‌بوره‌كان ٣٩: ١ - ٤١: ١٣

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 27, 202419m 43s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٣٩: ١ - ٤١: ١٣

  • 1گوتم: «چاودێری ڕێگای خۆم دەکەم و
  • زمانی خۆم لە گوناه دەپارێزم.
  • ئەوەندەی بەدکار لەبەردەممە،
  • دەمم بە لغاو دەبەستم.»
  • 2بەڵام کاتێک کپ و بێدەنگ بووم،
  • تەنانەت شتی چاکیشم نەدەگوت،
  • ئازارم زیاد بوو.
  • 3دڵم لە ناخمەوە قوڵپی دەدا،
  • هەروەها کە نوقومی بیرکردنەوە دەبووم، گڕم دەگرت،
  • ئەوسا بە زمانم هاتمە قسەکردن:
  • 4«ئەی یەزدان، کۆتایی ژیانی خۆم پیشان بدە،
  • هەروەها ڕۆژەکانی ژیانم چەندە،
  • بۆ ئەوەی بزانم من چ فەوتاوێکم.
  • 5بەڕاستی ڕۆژگاری منت کردووە بە بستێک،
  • تەمەنم لەبەرچاوت وەک هیچە.
  • ژیانی هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە.
  • 6«بەڕاستی مرۆڤ وەک سێبەر دێت و دەچێت،
  • ڕەنج دەدات، بەڵام بێگومان بێهوودەیە،
  • سامان کۆدەکاتەوە، نازانێت دوای خۆی بۆ کێ دەبێت.
  • 7«ئێستاش ئەی پەروەردگار، من چاوەڕێی چی بکەم؟
  • هیوای من بە تۆیە.
  • 8لە هەموو سەرپێچییەکانم ڕزگارم بکە،
  • مەمکە بە گاڵتەجاڕی گێلەکان.
  • 9بێدەنگ بووم، دەمم ناکەمەوە،
  • چونکە تۆ ئەوەی کە ئەمەت کردووە.
  • 10بەڵای خۆت لەسەر من لابدە،
  • بە زەبرەکانی دەستی تۆ فەوتام.
  • 11مرۆڤ بە سەرزەنشتکردنی لەبەر گوناهەکانی تەمبێ دەکەیت،
  • وەک مۆرانە سامانی ئەو لەناودەبەیت،
  • هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە.
  • 12«ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە،
  • گوێ لە هاوارم بگرە،
  • لە ئاست گریانم گوێت دامەخە،
  • چونکە لەلای تۆ وەک نامۆیەکم،
  • میوانم وەک هەموو باوباپیرانم.
  • 13ڕووی گرژت لە من وەرگێڕە، هەتا شادمان ببمەوە،
  • پێش ئەوەی بڕۆم و نەمێنم.»

زه‌بوره‌كان ٤٠

  • 1بە پشوودرێژییەوە چاوەڕێی یەزدانم کرد،
  • ئاوڕی لێ دامەوە و گوێی لە هاوارم بوو.
  • 2لەناو چاڵی لەناوچوون هەڵیکێشامە دەرەوە،
  • لەناو قوڕ و زەلکاو دەریهێنام.
  • پێیەکانمی لەسەر تاشەبەرد دانا و
  • هەنگاوەکانی منی توندوتۆڵ کرد.
  • 3گۆرانییەکی نوێی خستە ناو دەمم،
  • سروودێکی ستایش بۆ خودامان.
  • زۆر کەس ئەمە دەبینن و دەترسن و
  • پشت بە یەزدان دەبەستن.
  • 4خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی
  • پشت بە یەزدان دەبەستێت،
  • ڕوو لە لووتبەرزان ناکات،
  • لەوانەی ڕوویان وەرگێڕاوە بەرەو درۆ.
  • 5ئەی یەزدان، خودای من،
  • زۆرن ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە کردووتە.
  • ئەو شتانەی بۆ ئێمە نەخشەت کێشاوە
  • کەس ناتوانێت بیانژمێرێت بۆت،
  • ئەگەر باسیان بکەم و بیانگێڕمەوە،
  • ئەوەندە زۆرن نایەنە ژماردن.
  • 6بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت،
  • بەڵکو گوێی منت کردەوە،
  • داوای قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەکرد.
  • 7ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم،
  • هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە.
  • 8ئەی خودای من، شادمانیم لەوەدایە کە خواستی تۆ بەجێبهێنم،
  • فێرکردنی تۆ لە ناخی دڵمدایە.»
  • 9لەناو کۆمەڵی گەورە ڕاستودروستی ڕادەگەیەنم،
  • ئەی یەزدان، تۆ خۆت دەزانیت،
  • دەمی خۆم ناگرم.
  • 10ڕاستودروستیت لەناو دڵم کپ ناکەمەوە،
  • باسی دڵسۆزیت و ڕزگاریت دەکەم.
  • خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و ڕاستییەکەت لەناو کۆمەڵی گەورە ناشارمەوە.
  • 11ئەی یەزدان، بەزەیی خۆتم لەسەر لامەبە،
  • با خۆشەویستییە نەگۆڕ و ڕاستییەکەت هەمیشە بمپارێزێت،
  • 12چونکە بەڵای بێشومار دەوری داوم،
  • گوناهەکانم بە شێوەیەک گرفتاریان کردووم ناتوانم ببینم.
  • لە مووی سەرم زیاترن،
  • ورەم بەرداوە.
  • 13یەزدان، ڕازیبە بۆ دەربازکردنم،
  • یەزدان، خێرابە بۆ یارمەتیدانم.
  • 14با هەموو شەرمەزار و سووک بن،
  • ئەوانەی گیانی منیان دەوێت بۆ لەناوبردنی.
  • ببەزن و ڕیسوا بن
  • ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت.
  • 15با لە شەرمەزارییان بپەشۆکێن،
  • ئەوانەی بە من دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!»
  • 16بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن
  • شاد و دڵخۆش بن.
  • با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت یەزدان!»
  • ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن.
  • 17بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم،
  • با پەروەردگار بایەخم پێبدات.
  • یارمەتی و دەربازکەرم تۆی،
  • ئەی خودای من، دوا مەکەوە.

زه‌بوره‌كان ٤١

  • 1خۆزگە دەخوازرێ بەوەی ئاوڕ لە هەژار دەداتەوە،
  • یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕزگاری دەکات.
  • 2یەزدان دەیپارێزێت و ژیانی دەبووژێنێتەوە،
  • لەسەر زەوی خۆشحاڵی دەکات و
  • نایداتە دەست حەزی دوژمنەکانی.
  • 3یەزدان لە کاتی لاوازی پاڵپشتی دەکات و
  • لە کاتی نەخۆشی دەیبووژێنێتەوە.
  • 4گوتم: «ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە،
  • چارەسەرم بکە، چونکە گوناهم دەرهەق بە تۆ کردووە.»
  • 5دوژمنەکانم دەربارەی من قسەی خراپ دەکەن:
  • «کەی دەمرێت و ناوی دەسڕێتەوە؟»
  • 6کاتێک یەکێکیان بۆ دیدەنیم بێت،
  • بە درۆ قسە دەکات، بوختان لە دڵی کۆدەکاتەوە،
  • کە دەچێتە دەرەوەش بڵاوی دەکاتەوە.
  • 7هەموو دوژمنەکانم چرپەچرپ دەکەن،
  • پیلان دژم دەگێڕن، دەڵێن:
  • 8«دەردێکی کوشندە تەنگی پێ هەڵچنیوە،
  • لەکوێ بکەوێ هەستانەوەی نابێت.»
  • 9تەنانەت ئەو برادەرە نزیکەشم کە متمانەم پێی هەبوو،
  • ئەوەی نمەکی کردووم، ناپاکی لەگەڵم کرد.
  • 10بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە،
  • هەڵمستێنەوە بۆ ئەوەی تۆڵەیان لێ بکەمەوە.
  • 11بەمە دەزانم تۆ لێم ڕازیت،
  • چونکە دوژمنەکەم هاواری سەرکەوتن ناکات بەسەرمدا.
  • 12بەهۆی ئەوەی من دروستم، تۆ پاڵپشتیم دەکەیت و
  • لەپێش خۆت ڕامدەگریت، هەتاهەتایە.
  • 13ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل،
  • لە ئەزەلەوە هەتا هەتاهەتایە.
  • ئامین و ئامین.