PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٢
Season 29 · Episode 20

زه‌بوره‌كان ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 24, 202419m 59s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٢

  • 1خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لە یاخیبوونەکانی بەخشراوە،
  • گوناهەکانی داپۆشراوە.
  • 2خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی
  • کە یەزدان تاوانی لەسەر ناژمێرێت و
  • لە ڕۆحەکەی بێ فێڵە.
  • 3کاتێک دانم بە گوناهەکانمدا نەنا،
  • ئێسقانەکانم پووکانەوە،
  • لە ناڵینم بە درێژایی ڕۆژ.
  • 4لەبەر ئەوەی بە شەو و بە ڕۆژ،
  • دەستت بەسەر سەرمەوە قورس بوو،
  • تەڕێتیم گۆڕا بۆ وشکی هاوین.
  • 5ئینجا لەلای تۆدا داندەنێم بە گوناهم و
  • تاوانم ناشارمەوە.
  • گوتم: «لەلای یەزدان داندەنێم بە یاخیبوونم.»
  • تۆش لە تاوانی گوناهم خۆشبوویت.
  • 6بۆیە با هەموو خواناسێک لێت بپاڕێتەوە
  • لە کاتی خۆی بتدۆزێتەوە،
  • بێگومان کە لافاو هەستا، نایگاتێ.
  • 7تۆ پەناگای منیت،
  • لە تەنگانە دەمپارێزی و
  • بە سروودی دەربازبوون دەورم دەدەیت.
  • 8خودا دەفەرموێت: «من فێرت دەکەم و ڕێنماییت دەکەم بۆ ئەو ڕێگایەی کە دەبێت پێیدا بڕۆیت،
  • ئامۆژگاریت دەکەم و چاودێریت دەکەم.
  • 9وەک ئەسپ و هێستر مەبە کە هیچ تێناگەن،
  • بەڵکو دەبێت لغاوی لە دەم بکرێت و جڵەوی ڕابکێشرێت،
  • بۆ ئەوەی لێت نزیک ببێتەوە.
  • 10بەدکارەکان ئازاریان زۆرە،
  • بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت،
  • خۆشەویستی نەگۆڕ دەوری دەدات.»
  • 11ئەی سەرڕاستەکان، شاد بن بە یەزدان و دڵخۆش بن،
  • ئەی هەموو دڵڕاستەکان، گۆرانی بڵێن!

زه‌بوره‌كان ٣٣

  • 1ئەی سەرڕاستان گۆرانی شادی بۆ یەزدان بڵێن،
  • ستایشکردن لە دڵڕاستان دەوەشێتەوە.
  • 2بە ساز ستایشی یەزدان بکەن،
  • بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقای بۆ بژەنن.
  • 3سروودێکی نوێی بۆ بڵێن،
  • بە کارامەیی مۆسیقا بژەنن، بە هەلهەلەوە.
  • 4لەبەر ئەوەی فەرمایشتی یەزدان ڕاستە،
  • لە هەموو کردارەکانی دڵسۆزە.
  • 5یەزدان ڕاستودروستی و دادپەروەری خۆشدەوێت،
  • زەوی پڕ بووە لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی.
  • 6بە فەرمانی یەزدان ئاسمان دروستکرا،
  • بە هەناسەی دەمی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان.
  • 7ئاوی دەریا وەک بەنداو کۆدەکاتەوە و
  • زەریاکان دەخاتە ناو ئەمبارەوە.
  • 8با هەموو زەوی لە یەزدان بترسێت،
  • با هەموو خەڵکی دنیا سام دایانگرێت!
  • 9لەبەر ئەوەی کە فەرمووی، پەیدا بوو،
  • فەرمانی دا، بوو.
  • 10یەزدان پیلانی نەتەوەکانی پووچ کردەوە،
  • تەگبیری گەلانی هەڵوەشاندەوە.
  • 11بەڵام پلانی یەزدان هەتاهەتایە دەمێنێت،
  • تەگبیری دڵی بۆ هەموو نەوەکانە.
  • 12خۆزگە دەخوازرێ بەو نەتەوەیەی کە یەزدان خودایانە،
  • بەو گەلەی هەڵیبژاردووە بۆ میراتی خۆی.
  • 13یەزدان لە ئاسمانەوە دەڕوانێتە خوارێ،
  • هەموو ئادەمیزاد دەبینێت.
  • 14لە نشینگەکەی خۆیەوە
  • چاودێری هەموو دانیشتووانی زەوی دەکات.
  • 15ئەو کە شێوەی دڵی هەمووانی دروستکردووە،
  • ئاگاداری هەموو کردەوەکانیانە.
  • 16هیچ پاشایەک بە گەورەیی سوپاکەی ڕزگاری نابێت،
  • هیچ پاڵەوانێک بە هێزی بازووی دەرباز نابێت.
  • 17ئەسپ ئومێدێکی دۆڕاوە بۆ ڕزگار بوون،
  • بە توندی هێزی ناتوانێت کەس دەرباز بکات.
  • 18بەڵام یەزدان چاوی لەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،
  • ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستی نەگۆڕی ئەوە،
  • 19بۆ ئەوەی لە مردندا فریایان بکەوێت و
  • لە قاتوقڕیدا ژیانیان دابین بکات.
  • 20ئێمە بە ئومێدی چاوەڕوانی یەزدانین،
  • یەزدان یارمەتیدەر و قەڵغانمانە.
  • 21دڵمان بەو خۆشە،
  • چونکە ئێمە پشت بە ناوی پیرۆزی ئەو دەبەستین.
  • 22ئەی یەزدان، با خۆشەویستی نەگۆڕت بەسەرمانەوە بێت،
  • بەگوێرەی هیوامان بە تۆ.