PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ١٣: ١ - ١٥: ٥
Season 29 · Episode 9

زه‌بوره‌كان ١٣: ١ - ١٥: ٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 13, 202418m 58s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ١٣: ١ - ١٥: ٥

  • 1ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟
  • هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟
  • 2هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت و
  • خەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟
  • هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟
  • 3ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە،
  • چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت،
  • 4نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،»
  • نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن.
  • 5بەڵام من پشتم بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەستووە،
  • دڵم بە ڕزگاریی تۆوە خۆشە.
  • 6سروود بۆ یەزدان دەڵێم،
  • چونکە چاکەی لەگەڵ کردووم.

زه‌بوره‌كان ١٤

  • 1گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.»
  • ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە،
  • کەس نییە چاکە بکات.
  • 2یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،
  • تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،
  • کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.
  • 3هەموو ڕوویان وەرگێڕا،
  • هەموو گەندەڵ بوون،
  • کەس نییە چاکە بکات،
  • تەنانەت یەکێکیش نییە.
  • 4ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟
  • ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و
  • ئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە.
  • 5لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،
  • چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە.
  • 6ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن،
  • بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە.
  • 7با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت!
  • کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،
  • با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!

زه‌بوره‌كان ١٥

  • 1ئەی یەزدان، کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟
  • کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟
  • 2ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت و
  • ڕاستودروستی پەیڕەو دەکات،
  • لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات و
  • 3بە زمانی بوختان ناکات،
  • کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات و
  • هاوڕێکەی شەرمەزار ناکات،
  • 4کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکاران
  • بەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە،
  • کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت،
  • ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی،
  • 5کە پارە بە سوود نادات و
  • بەرتیل وەرناگرێت لە دژی پیاوی بێتاوان.
  • ئەوەی ئەم شتانە بکات،
  • هەتاهەتایە جێی لەق نابێت.