PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٢٥: ١ - ٢٦: ١٢
Season 29 · Episode 16

زه‌بوره‌كان ٢٥: ١ - ٢٦: ١٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 20, 202415m 53s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٢٥: ١ - ٢٦: ١٢

  • 1ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە.
  • 2ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە.
  • ڕێ مەدە شەرمەزار بم،
  • دوژمنانم پێ خۆش مەکە.
  • 3هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە
  • شەرمەزار نابن،
  • بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن
  • کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن.
  • 4ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە،
  • ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە.
  • 5لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە،
  • چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت،
  • بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە.
  • 6ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت،
  • چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن.
  • 7ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و
  • یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە،
  • بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە،
  • لە پێناوی چاکی خۆت.
  • 8یەزدان چاک و سەرڕاستە،
  • بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات،
  • 9ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری،
  • ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات.
  • 10هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕن
  • بۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن.
  • 11ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت،
  • لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە.
  • 12کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟
  • خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە.
  • 13هەموو ڕۆژانی لە چاکەدا دەبێت و
  • زەوی بە میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە.
  • 14خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن،
  • وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان.
  • 15من هەمیشە چاوم ئاراستەی یەزدان کردووە،
  • چونکە تەنها ئەو پێم لە تەڵە دەکاتەوە.
  • 16ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە،
  • چونکە تەنها و کڵۆڵم.
  • 17دڵتەنگیم زیاد بووە،
  • لە تەنگانەکانم ڕزگارم بکە.
  • 18تەماشای داماوی و ڕەنجکێشانم بکە و
  • لە هەموو گوناهەکانم خۆشبە.
  • 19تەماشای دوژمنەکانم بکە چەند زۆر بوونە و
  • چەند بە قینەوە ڕقیان لێمە.
  • 20ژیانم بپارێزە و ڕزگارم بکە،
  • شەرمەزارم مەکە،
  • چونکە پەنا وەبەر تۆ دەهێنم.
  • 21با دروستی و سەرڕاستی پارێزەرم بن،
  • چونکە ئومێدم بە تۆیە.
  • 22ئەی خودایە، ئیسرائیل بکڕەوە
  • لە هەموو تەنگانەکانی!

زه‌بوره‌كان ٢٦

  • 1ئەی یەزدان، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە،
  • چونکە بەبێ کەموکوڕی ژیاوم،
  • پشتم بە یەزدان بەستووە،
  • بەبێ دوودڵی.
  • 2ئەی یەزدان، تاقیم بکەوە، بمخە ناو لێکۆڵینەوە،
  • مێشک و دڵم بپشکنە،
  • 3چونکە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆم لەبەرچاوە،
  • بە ڕاستیی تۆ ڕەفتار دەکەم.
  • 4لەگەڵ فێڵبازان دانانیشم،
  • تێکەڵی دووڕووان نابم.
  • 5ڕقم لە کۆمەڵی بەدکاران دەبێتەوە و
  • لەگەڵ خراپەکار دانانیشم.
  • 6دەستەکانم دەشۆم تاکو بێتاوانیم دەربخەم،
  • ئەی یەزدان، بە دەوری قوربانگاکەتدا دەسووڕێمەوە و
  • 7بە دەنگی بەرز ستایشت دەکەم و
  • هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.
  • 8ئەی یەزدان، ئەو ماڵەم خۆشدەوێت کە تۆ تێیدا دەژیت،
  • ئەو شوێنەی کە شکۆی تۆی تێدا نیشتەجێیە.
  • 9گیانم لەگەڵ گوناهباران کۆ مەکەوە،
  • ژیانم لەگەڵ خوێنڕێژان،
  • 10ئەوانەی کە دەستیان بە خراپە پیس بووە،
  • ئەوانەی دەستی ڕاستەیان پڕ لە بەرتیلە.
  • 11بەڵام من بەبێ کەموکوڕی ژیاوم،
  • بمکڕەوە و لەگەڵم میهرەبان بە.
  • 12پێم لەسەر زەوییەکی تەختە،
  • لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی یەزدان دەکەم.