
Season 29 · Episode 17
زهبورهكان ٢٧: ١ - ٢٨: ٩
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
August 21, 202420m 44s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ٢٧: ١ - ٢٨: ٩
- 1یەزدان ڕووناکی و ڕزگاریی منە،
- لە کێ بترسم؟
- یەزدان قەڵای ژیانی منە،
- لە کێ بتۆقم؟
- 2کاتێک بەدکاران لێم نزیک بنەوە
- بۆ ئەوەی گۆشتم بخۆن،
- کاتێک دوژمنان و ناحەزانم پەلامارم بدەن،
- ساتمە دەکەن و دەکەون.
- 3ئەگەر لەشکرێکیش دەورم بدات،
- دڵم ناترسێت.
- ئەگەر جەنگ بەرپا بکەن دژم،
- ئەو کاتەش هەر دڵنیا دەبم.
- 4داوای یەک شت لە یەزدان دەکەم،
- ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێم:
- کە هەموو ڕۆژانی ژیانم
- لە ماڵی یەزدان نیشتەجێ بم،
- تاکو تەماشای جوانی یەزدان بکەم و
- لە پەرستگاکەی ورد ببمەوە.
- 5لەبەر ئەوەی لە ڕۆژی بەڵا،
- لەژێر سێبەری خۆی دەمشارێتەوە،
- بە پڵاسی نشینگەکەی دامدەپۆشێت.
- بۆ سەر تاشەبەردێک بڵندم دەکاتەوە.
- 6ئێستاش سەرفرازم بەسەر دوژمنانی دەوروبەرم،
- لەناو نشینگەکەیدا بە هاوار و خۆشییەوە قوربانی پێشکەش دەکەم،
- سروود بۆ یەزدان دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.
- 7ئەی یەزدان، گوێت لە دەنگم بێ کاتێک لێت دەپاڕێمەوە،
- لەگەڵم میهرەبان بە و وەڵامم بدەوە.
- 8سەبارەت بە تۆ دڵم دەڵێت: «ڕووت لەو بکە!»
- ئەی یەزدان، ڕووم لە تۆ دەکەم.
- 9ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە،
- خزمەتکاری خۆت لە کاتی تووڕەییت مەگەڕێنەوە،
- تۆ یارمەتیدەری من بوویت.
- ئەی خودای ڕزگارکەرم،
- ڕەتم مەکەرەوە و جێم مەهێڵە.
- 10تەنانەت دایک و باوکیشم وازم لێ بهێنن،
- یەزدان دەمگرێتە خۆی.
- 11ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە،
- بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییم بکە،
- لەبەر دوژمنەکانم.
- 12بە ویستی ناحەزەکانم مەمسپێرە،
- چونکە شایەتی درۆ لێم ڕاست بوونەتەوە،
- هەناسەی زۆردارییان لێ دێتە دەرەوە.
- 13من هێشتا باوەڕم بەوە هەیە،
- کە لە خاکی زیندووان
- چاکەی یەزدان دەبینم.
- 14چاوەڕێی یەزدان بە،
- خۆت ئازا بکە و دڵت بەهێز بکە،
- چاوەڕێی یەزدان بە.
زهبورهكان ٢٨
- 1ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم.
- ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە،
- چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت،
- وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ.
- 2گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە،
- کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم،
- دەستەکانم بەرز دەکەمەوە
- بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ.
- 3لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە،
- ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن،
- بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن،
- بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە.
- 4بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە،
- بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و
- ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان.
- 5لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و
- بە کارەکانی دەستی،
- تێکیان دەشکێنێت و
- جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە.
- 6ستایش بۆ یەزدان،
- چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو.
- 7یەزدان هێز و قەڵغانی منە،
- دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت،
- دڵم شاد دەبێت و
- بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.
- 8یەزدان هێزی گەلەکەیەتی،
- قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی.
- 9گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە،
- ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە.