PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٥١: ١ - ١٩
Season 29 · Episode 28

زه‌بوره‌كان ٥١: ١ - ١٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

September 1, 202420m 54s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٥١: ١ - ١٩

  • 1ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە،
  • بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە.
  • 2بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و
  • لە گوناهم پاکم بکەرەوە،
  • 3چونکە من یاخیبوونم دەزانم،
  • هەمیشە گوناهم لەبەردەممە.
  • 4لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد،
  • لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد،
  • تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت،
  • دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت.
  • 5ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم،
  • گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە.
  • 6ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت،
  • لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت.
  • 7بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم،
  • بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم.
  • 8با گوێم لە شادی و خۆشی بێت،
  • با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن.
  • 9چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و
  • هەموو خراپەکانم بسڕەوە.
  • 10ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و
  • ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە.
  • 11لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە،
  • ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە.
  • 12شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە،
  • بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە.
  • 13ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم،
  • گوناهباران دەگەڕێنەوە لات.
  • 14ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە،
  • هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت.
  • 15ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە و
  • دەمم ستایشت ڕابگەیەنێت.
  • 16تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم،
  • بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت.
  • 17قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە،
  • ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت.
  • 18بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە،
  • شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە.
  • 19ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی و
  • بە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت،
  • ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت.