PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ١٠٠: ١ - ١٠٢: ٢٨
Season 29 · Episode 41

زه‌بوره‌كان ١٠٠: ١ - ١٠٢: ٢٨

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

September 14, 202420m 16s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ١٠٠: ١ - ١٠٢: ٢٨

  • 1ئەی هەموو زەوی، هاواری خۆشی بۆ یەزدان بکەن،
  • 2بە شادمانییەوە یەزدان بپەرستن،
  • بە هەلهەلەوە وەرنە بەردەمی.
  • 3بزانن کە یەزدان خودایە،
  • ئەوە کە ئێمەی دروستکردووە و ئێمەش هی ئەوین،
  • ئێمە گەل و مەڕی لەوەڕگای ئەوین.
  • 4بە سوپاسەوە بڕۆنە ناو دەروازەکانی،
  • بە ستایشەوە بڕۆنە ناو حەوشەی پەرستگاکەی،
  • سوپاسی بکەن و ستایشی ناوی بکەن،
  • 5چونکە یەزدان چاکە و
  • خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە،
  • دڵسۆزیشی بۆ نەوە دوای نەوەیە.

زه‌بوره‌كان ١٠١

  • 1گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دادپەروەریتدا دەڵێم،
  • ئەی یەزدان، سروودی ستایش بۆ تۆ دەڵێم.
  • 2لە ڕێگای تەواوەتی وریا دەبمەوە.
  • کەی دێیت بۆ لام؟
  • بە دڵێکی تەواوەوە هەڵسوکەوت دەکەم،
  • لەناو ماڵی خۆم.
  • 3شتی قێزەون لەپێش چاوم دانانێم.
  • ڕقم لە کاری یاخیبووانە،
  • قەت بە منەوە نانووسێت.
  • 4دڵی خواروخێچ لە من دوور دەبێت،
  • پەیوەندیم بە بەدکارییەوە نابێت.
  • 5ئەوەی بەدزییەوە بوختان بە کەسێک بکات،
  • دەمکوتی دەکەم،
  • لەگەڵ لووتبەرز و دڵ پڕ لە فیز
  • بەرگە ناگرم.
  • 6چاوم لە سەرڕاستانی زەوییە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆم دایاننیشێنم،
  • ئەوانەی ڕێگای تەواوەتییان گرتووە خزمەتم دەکەن.
  • 7ئەوەی بە فێڵ ئیش بکات، لە ماڵی من دانانیشێت،
  • ئەوەی درۆ بکات، لەبەرچاوی من ناوەستێت.
  • 8بەیانییان زوو هەموو بەدکارەکانی زەوی
  • دەمکوت دەکەم،
  • لە شاری یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم،
  • هەموو ئەوانەی گوناهبارن.

زه‌بوره‌كان ١٠٢

  • 1ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە،
  • با هاوارم بگاتە لات.
  • 2لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە،
  • لەو ڕۆژەی کە هاوارت بۆ دەکەم گوێم بۆ شل بکە،
  • زوو وەڵامم بدەوە.
  • 3ڕۆژگارم وەک دووکەڵ ڕەوییەوە،
  • ئێسکم وەک پشکۆ گڕی گرتووە.
  • 4هەڵپڕووکاوە، دڵم وشک بووەتەوە،
  • نانخواردنم لەبیر نەماوە.
  • 5لە دەنگی ناڵەم
  • ئێسکم بە پێستمەوە نووساوە.
  • 6وەک کوندەپەپووی بیابانم لێهاتووە لە چۆڵەوانیدا،
  • وەک کوندەپەپووی کەلاوەم لێهاتووە.
  • 7ڕادەکشێم و
  • وەک چۆلەکەیەکی تەنهای سەربانم لێهاتووە.
  • 8بە درێژایی ڕۆژ دوژمنەکانم سووکایەتیم پێ دەکەن،
  • ئەوانەی لە دژی منن وەک شێتیان لێ هاتووە، نەفرەتم لێدەکەن.
  • 9بۆیە خۆڵەمێش دەخۆم وەک نان،
  • فرمێسکم تێکەڵ بە خواردنەوەم بووە،
  • 10لەبەر تووڕەیی زۆری تۆ،
  • چونکە هەڵتگرتم و فڕێتدام.
  • 11ڕۆژگارم وەک سێبەری خوارە،
  • خۆشم وەک گیا وشک دەبمەوە.
  • 12تۆش ئەی یەزدان، هەتاهەتایە لەسەر تەختی،
  • نەوە دوای نەوە یادت دەکەنەوە.
  • 13تۆ هەڵدەستیت و بەزەییت بە سییۆن دێتەوە،
  • چونکە ماوەی میهرەبانییە، کاتی هاتووە.
  • 14خزمەتکارەکانت بە تاسەوەن بۆ بەردەکانی،
  • دڵیان دەسووتێ بۆ خۆڵەکەی.
  • 15هەموو نەتەوەکان لە ناوی یەزدان دەترسن،
  • هەموو پاشاکانی زەویش لە شکۆمەندیت،
  • 16چونکە کە یەزدان سییۆن بنیاد دەنێتەوە،
  • بە شکۆمەندی خۆی دەبینرێت.
  • 17ئاوڕ لە نوێژی ڕووتوڕەجاڵەکان دەداتەوە،
  • نوێژەکانیان بە کەم نازانێت.
  • 18ئەمە بۆ نەوەی داهاتوو دەنووسرێت،
  • تاکو ئەو نەوەیە ستایشی یەزدان بکەن، کە هێشتا لەدایک نەبوونە:
  • 19«یەزدان لە بەرزایی پیرۆزگای خۆیەوە دەڕوانێتە خوارێ،
  • لە ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکات،
  • 20بۆ ئەوەی گوێی لە ناڵەی دیلەکان بێت،
  • ئەوانە ئازاد بکات کە دراونەتە دەست مردن.»
  • 21جا لە سییۆن ناوی یەزدان ڕادەگەیەنرێت،
  • لە ئۆرشەلیم ستایشی،
  • 22کاتێک گەلان و پاشایەتییەکان
  • پێکەوە بۆ پەرستنی یەزدان کۆدەبنەوە.
  • 23لە ناوەڕاستی تەمەنم هێزی کزکردم،
  • ڕۆژگاری کورتکردم.
  • 24گوتی: «ئەی خودای من، لە ناوەڕاستی ڕۆژگارم لام مەدە،
  • ساڵانی تۆ بۆ نەوە دوای نەوەیە.
  • 25لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،
  • ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.
  • 26ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،
  • هەموو وەک کراس کۆن دەبن،
  • وەک جلوبەرگ دەیانگۆڕیت و فڕێدەدرێن.
  • 27بەڵام تۆ هەروەک خۆتی،
  • ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.
  • 28کوڕی خزمەتکارەکانت نیشتەجێ دەبن و
  • نەوەکانیان لەبەردەمت دەچەسپێن.»