PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٤٤: ٤ - ٤٥: ١٧
Season 29 · Episode 25

زه‌بوره‌كان ٤٤: ٤ - ٤٥: ١٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 29, 202421m 41s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٤٤: ٤ - ٤٥: ١٧

  • 4تۆ پاشا و خودای منی،
  • تۆی فەرمانی ڕزگاری دەدەیت بۆ یاقوب.
  • 5لە ڕێگەی تۆوە دوژمنەکانمان دەبەزێنین،
  • بە ناوی تۆوە ناحەزەکانمان پێشێل دەکەین.
  • 6من پشت بە کەوانەکەم نابەستم،
  • شمشێرەکەم ڕزگارم ناکات.
  • 7بەڵام تۆ لە دوژمنەکانمان ڕزگارت کردین،
  • تۆ ناحەزەکانی ئێمەت ڕیسوا کرد.
  • 8بە درێژایی ڕۆژ شانازی بە خوداوە دەکەین،
  • هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەین.
  • 9بەڵام ئێستا وازت لێ هێناوین و ڕیسوات کردین،
  • لەگەڵ سوپاکانمان دەرناچیت.
  • 10وات لێکردین لەبەر دوژمنەکانمان ڕابکەین،
  • ناحەزەکانمان تاڵانیان کردین.
  • 11وەک مەڕ بۆ سەربڕین بەدەستەوەت داین،
  • لەنێو نەتەوەکان پەرشوبڵاوت کردینەوە.
  • 12گەلی خۆتت هەرزان فرۆش کردووە،
  • قازانجت لە فرۆشتنەکەیان نەکردووە.
  • 13لەلای نەتەوەکانی دراوسێمان ئێمەت کردووە بە مایەی ڕیسوایی،
  • بە مایەی گاڵتەجاڕی و سووکایەتی پێکردن لەلای ئەوانەی دەوروبەرمان.
  • 14ئێمەت کردووە بە پەندی نەتەوەکان،
  • خەڵکی سەریان بادەدەن لە ئاستمان.
  • 15ڕیسواییم بە درێژایی ڕۆژ لەپێشمە،
  • شەرمەزاریم ڕووی داپۆشیوم،
  • 16لەبەر دەنگی توانج لێدەر و جنێو پێدەرم،
  • لە ڕووی دوژمن و تۆڵەسێنەر.
  • 17ئەمانەمان هەمووی بەسەرهاتووە،
  • لەگەڵ ئەوەشدا تۆمان لەبیر نەکردووە،
  • پەیمانی تۆمان نەشکاندووە.
  • 18دڵمان پاشگەز نەبووەتەوە،
  • پێیەکانمان ڕێگای تۆیان بەرنەداوە.
  • 19بەڵام تۆ وردوخاشت کردین و ئێمەت کردە جێگای چەقەڵ،
  • بە سێبەری مەرگ داتپۆشین.
  • 20ئەگەر ناوی خودای خۆمان لەبیر بکردایە،
  • یان دەستمان لەبەر خوداوەندێکی بیانی پان بکردایەوە،
  • 21ئایا لەلای خودا ئاشکرا نەدەبوو،
  • چونکە هەموو نهێنییەکانی دڵ دەزانێت؟
  • 22لەگەڵ ئەمەشدا لە پێناوی تۆ بە درێژایی ڕۆژ ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە،
  • وەک مەڕ بۆ سەربڕین دادەنرێین.
  • 23ئەی پەروەردگار، بەئاگا بە! بۆ خەواڵوو بوویت؟
  • هەستە! هەتاهەتایە وازمان لێمەهێنە!
  • 24بۆچی ڕووی خۆتمان لێ دەشاریتەوە؟
  • بۆچی تەنگانە و چەوسانەوەمان لەبیردەکەیت؟
  • 25گیانمان بەرەو خاک شۆڕ بووەتەوە،
  • سکمان بە زەوییەوە نووساوە.
  • 26ڕاپەڕە! بگە فریامان!
  • لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمانکڕەوە.

زه‌بوره‌كان ٤٥

  • 1دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت،
  • کاتێک هۆنراوەکانم بۆ پاشا دەخوێنمەوە،
  • زمانم پێنووسی نووسەرێکی کارامەیە.
  • 2تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و
  • نیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە،
  • چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت.
  • 3ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە،
  • شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە.
  • 4بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە،
  • لە پێناوی ڕاستی و نەرمونیانی و دادپەروەری،
  • با دەستی ڕاستت شتی سامناک بخاتە پێش چاو.
  • 5با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن،
  • با گەلان لەبەر پێت بکەون.
  • 6ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،
  • داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.
  • 7تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە،
  • بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،
  • بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت.
  • 8جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا و کاسیا بۆندار بووە،
  • لە کۆشکی بە عاج ڕازاوەوە دەنگی مۆسیقا دڵخۆشت دەکات.
  • 9لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن،
  • شاژنیش بە بەرگی زێڕی ئۆفیرەوە لەلای دەستی ڕاستتە.
  • 10ئەی کچ، گوێ بگرە، لەبەرچاوتی بگرە و گوێ شل بکە،
  • گەلەکەت و بنەماڵەکەت لەبیر بکە.
  • 11پاشا تامەزرۆی جوانی تۆیە،
  • کڕنۆشی بۆ ببە، چونکە گەورەی تۆیە.
  • 12دانیشتووانی شاری سور بە دیارییەوە دێن،
  • خاوەن سامانەکان ڕەزامەندی تۆیان دەوێت.
  • 13کچی پاشا لە ماڵی خۆی بە تەواوی شکۆدارە،
  • جلوبەرگەکەی بە زێڕ چنراوە.
  • 14بە کراسێکی نەخشێنراوەوە بۆ لای پاشا دەیبەن،
  • یاوەرە پاکیزەکانی بەدوایەوە بۆ لای تۆ دێنن.
  • 15بە شادی و خۆشییەوە دەیانهێنن،
  • دێنە ناو کۆشکی پاشا.
  • 16کوڕەکانت جێی باوکانیان دەگرنەوە،
  • دەیانکەیتە میری سەرانسەری زەوی.
  • 17یادی ناوت دەکەمەوە نەوە دوای نەوە،
  • بۆیە نەتەوەکان هەتاهەتایە ستایشت دەکەن.