
Season 29 · Episode 40
زهبورهكان ٩١: ١ - ٩٩: ٩
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 13, 202422m 53s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ٩١: ١ - ٩٩: ٩
- 1ئەوەی لە پەناگای هەرەبەرز دادەنیشێت،
- ئەوەی لە سێبەری خودای هەرە بەتوانا دەمێنێتەوە،
- 2بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی،
- خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.»
- 3بێگومان لە تۆڕی ڕاوچی دەربازت دەکات،
- لە دەرد و بەڵای کوشندە.
- 4بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت،
- لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت و
- دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە.
- 5نە لە تۆقینی شەو دەترسیت و
- نە لەو تیرەی بە ڕۆژ دەهاوێژرێت،
- 6نە لەو دەردەی کە لە تاریکی دێت،
- نە لەو ئافاتەی بە ڕۆژی نیوەڕۆ زیان دەبەخشێت.
- 7هەزار کەس لەتەنیشتت بەردەبنەوە،
- دە هەزار لەلای دەستی ڕاستت،
- بەڵام لە تۆ نزیک ناکەوێتەوە.
- 8بەڵکو تەنها بە چاوی خۆت سەیر دەکەیت و
- سزای بەدکاران دەبینیت.
- 9ئەگەر یەزدانت کرد بە پەناگات،
- هەرەبەرزت کرد بە لانەی خۆت،
- 10هیچ خراپەت بەسەرنایەت و
- هیچ بەڵایەک لە ماڵت نزیک ناکەوێتەوە.
- 11لەبەر ئەوەی سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات،
- بۆ ئەوەی لە هەموو هەنگاوێکت بتپارێزن،
- 12لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن،
- تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.
- 13پێ بە شێر و ماری کۆبرادا دەنێیت،
- بەچکە شێر و ئەژدیها پێشێل دەکەیت.
- 14یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی دڵی بە منەوە بەندە، ڕزگاری دەکەم،
- دەیپارێزم، چونکە من دەناسێت.
- 15نزام بۆ دەکات، وەڵامی دەدەمەوە،
- لە تەنگانە لەگەڵیدام،
- دەربازی دەکەم و ڕێزداری دەکەم.
- 16بە ڕۆژگاری درێژ تێری دەکەم،
- ڕزگاریی خۆمی نیشان دەدەم.»
زهبورهكان ٩٢
- 1چاکە ستایشی یەزدان بکرێت،
- گۆرانی گوتن بۆ ناوت، ئەی هەرەبەرز،
- 2بەیانییان خۆشەویستی نەگۆڕت ڕابگەیەنرێت و
- دڵسۆزیت بە شەوان،
- 3بە قیسارەی دە ژێیی،
- بە ئاوازی ساز.
- 4ئەی یەزدان، بە کردارەکانت دڵخۆشت کردووم،
- هەلهەلە لێدەدەم بۆ کارەکانی دەستت.
- 5ئەی یەزدان، کردارەکانت چەندە مەزنە!
- بیرکردنەوەی تۆ چەندە قووڵە!
- 6مرۆڤی گێل ئەمە نازانێت،
- نەزانیش ئەمە تێناگات:
- 7هەرچەندە خراپەکاران وەک گیا بگەشێنەوە و
- هەموو بەدکاران چرۆ بکەن،
- بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن.
- 8بەڵام ئەی یەزدان، تۆ هەمیشە بەرزیت.
- 9ئەی یەزدان، دوژمنانت،
- بێگومان دوژمنانت دەفەوتێن و
- هەموو بەدکاران پەرتەوازە دەبن.
- 10بەڵام وەک گای کێوی بەهێز بووم،
- بە ڕۆنی گرانبەها چەور کرام.
- 11بە چاوی خۆم بەزینی دوژمنانم دەبینم،
- گوێم لە بەزینی ئەوانە دەبێت کە بە خراپە دژم هەستاون.
- 12ڕاستودروستان وەک دار خورما گەشە دەکەن،
- وەک ئورزی لوبنان گەشە دەکەن،
- 13لە ماڵی یەزدان ڕواون،
- لە حەوشەی ماڵەکەی خودامان گەشە دەکەن.
- 14بە پیریش هەر بەریان دەبێت،
- هەمیشە تەڕ و سەوزن،
- 15بۆ ئەوەی ڕابگەیەنن کە یەزدان ڕاستودروستە،
- تاشەبەردمە و خراپە لە ئەودا نییە.
زهبورهكان ٩٣
- 1یەزدان پاشایەتی دەکات، پایەبەرزی لەبەر دەکات،
- یەزدان هێزی لەبەر دەکات و لە خۆی بەستووە،
- هەروەها جیهان چەسپاوە و ناهەژێت.
- 2لە دێر زەمانەوە تەختت چەسپاوە،
- تۆ لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە هەیت.
- 3ئەی یەزدان، دەریاکان بەرزیان کردەوە،
- دەریاکان دەنگیان بەرزکردەوە،
- دەریاکان شەپۆلەکانیان بەرز دەکەنەوە.
- 4لە خوڕەی ئاوی زۆر،
- لە توانای شەپۆلەکانی دەریا،
- یەزدانی ئاسمان توانادارترە.
- 5یاساکانت زۆر چەسپاون،
- ئەی یەزدان، پیرۆزی لە ماڵی تۆ دەوەشێتەوە،
- بە درێژایی ڕۆژگار.
زهبورهكان ٩٤
- 1ئەی یەزدان، خودای تۆڵە،
- ئەی خودای تۆڵە، بدرەوشێوە.
- 2ئەی دادوەری زەوی، ڕاپەرە،
- سزای لووتبەرزەکان بدەوە.
- 3ئەی یەزدان، هەتا کەی بەدکاران،
- هەتا کەی بەدکاران دڵشاد دەبن؟
- 4بەدکاران لووتبەرزی لە قسەکانیانەوە هەڵدەقوڵێت،
- شانازی بە خۆیانەوە دەکەن.
- 5ئەی یەزدان، گەلەکەت وردوخاش دەکەن،
- میراتی تۆ دەچەوسێننەوە.
- 6بێوەژن و نامۆ دەکوژن،
- هەتیو سەردەبڕن.
- 7دەڵێن: «یەزدان نابینێت،
- خودای یاقوب ئاگای لێ نییە.»
- 8ئەی دەبەنگەکان لەنێو گەل، وریابن!
- ئەی گێلەکان، کەی تێدەگەن؟
- 9ئایا ئەوەی گوێی چاندووە، نابیستێت؟
- ئایا ئەوەی چاوی دروستکردووە، نابینێت؟
- 10ئایا ئەوەی نەتەوەکان تەمبێ دەکات، سەرزەنشت ناکات؟
- ئایا ئەوەی فێری مرۆڤ دەکات، زانیاری نییە؟
- 11یەزدان بیرکردنەوەی مرۆڤ دەزانێت،
- کە پووچە.
- 12ئەی یەزدان، خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تۆ تەمبێی دەکەیت،
- لە تەوراتی خۆت فێری دەکەیت،
- 13لە ڕۆژی سەختدا ئارامی بکەیتەوە،
- هەتا گۆڕ بۆ بەدکار هەڵبکەنرێت،
- 14چونکە یەزدان واز لە گەلی خۆی ناهێنێ،
- میراتی خۆی ڕەت ناکاتەوە.
- 15دادوەری بۆ ڕاستودروستی دەگێڕێتەوە،
- هەموو دڵڕاستەکان شوێنی دەکەون.
- 16کێ بۆم لە دژی بەدکاران هەڵدەستێتەوە؟
- کێ بۆم لە دژی خراپەکاران بوەستێتەوە؟
- 17یەزدان هاریکارم بوو، ئەگینا هێندەی نەمابوو
- گیانم لەنێو بێدەنگی مردووان نیشتەجێ بێت.
- 18کاتێک گوتم: «پێم دەخلیسکێت،»
- ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت پشتی گرتم.
- 19کە خەم لە ناخم زۆر بوو،
- دڵنەوایی تۆ گیانی منی شاد کرد.
- 20ئایا تەختی گەندەڵی هاوڕێیەتی لەگەڵ تۆ دەبەستێت،
- ئەوانەی بەگوێرەی زۆرداری خۆیان، شێوەی یاسا دادەڕێژن؟
- 21لە دژی گیانی ڕاستودروست کۆدەبنەوە،
- خوێنێکی بێگەرد تاوانبار دەکەن.
- 22بەڵام یەزدان بۆم دەبێتە قەڵا،
- خودا بۆم بووە بە تاشەبەردی پەناگام.
- 23ئەو خراپەیەی دەیکەن بەسەر خۆیانیدا دەداتەوە و
- لە سزای بەدکاری خۆیان کڕیان دەکات،
- یەزدانی پەروەردگارمان کڕیان دەکات.
زهبورهكان ٩٥
- 1وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین،
- هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.
- 2بە ستایشەوە بچینە بەردەمی،
- بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.
- 3لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە،
- پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە.
- 4قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە و
- لووتکەی شاخەکان هی ئەون.
- 5دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە،
- بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا.
- 6وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین،
- لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،
- 7چونکە ئەو خودامانە و
- ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین،
- مەڕی دەستی ئەوین.
- ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت:
- 8«دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا،
- وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا لە بیابان،
- 9لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە،
- هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی،
- بەڵام هەر تاقییان کردمەوە.
- 10چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم،
- فەرمووم: ”ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و
- ڕێگای منیان نەناسی.“
- 11بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:
- ”نایەنە ناو حەسانەوەی من.“»
زهبورهكان ٩٦
- 1گۆرانی بڵێن بۆ یەزدان، گۆرانییەکی نوێ،
- گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ئەی هەموو زەوی.
- 2گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ستایشی ناوی بکەن،
- ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن.
- 3لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن،
- لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی.
- 4یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە،
- سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە،
- 5چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن،
- بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە.
- 6شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان،
- هێز و جوانی لە پیرۆزگاکەیدان.
- 7ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن،
- ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن.
- 8ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،
- دیاری بهێنن و وەرنە ناو حەوشەی ماڵەکەی.
- 9کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە،
- ئەی هەموو خەڵکی زەوی، لەبەردەمی بلەرزن.
- 10لەنێو نەتەوەکان بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات!
- جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت،
- بە دادپەروەری حوکم بەسەر گەلاندا دەدات.»
- 11با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت،
- با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن،
- 12با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن.
- ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان گۆرانی دەڵێن،
- 13لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت،
- دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات،
- دادوەری جیهان دەکات، بە ڕاستودروستی،
- گەلانیش بە دڵسۆزی.
زهبورهكان ٩٧
- 1یەزدان پاشایەتی دەکات، با زەوی دڵخۆش بێت،
- دوورگە زۆرەکان شادمان بن.
- 2هەور و تەم لە دەوروپشتی ئەوە،
- ڕاستودروستی و دادپەروەری بنچینەی تەختی ئەوە.
- 3ئاگر لەپێشیەوە،
- دوژمنەکانی دەوروبەری دەسووتێنێت.
- 4بروسکەکانی جیهان ڕووناک دەکەنەوە،
- زەوی چاوی پێکەوت و لەرزی.
- 5چیاکان وەک مۆم لەبەردەم یەزدان توانەوە،
- لەبەردەم پەروەردگاری هەموو جیهان.
- 6ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،
- هەموو گەلان شکۆمەندی ئەویان بینی.
- 7ئەوانەی پەیکەر دەپەرستن شەرمەزار دەبن،
- ئەوانەی شانازی بە بت دەکەن.
- ئەی هەموو خوداوەندەکان، کڕنۆشی بۆ ببەن.
- 8سییۆن بیستی و شادمان بوو،
- کچانی یەهودا دڵخۆش بوون،
- بە حوکمەکانت، ئەی یەزدان،
- 9چونکە لەسەر هەموو زەوی تۆ هەرەبەرزی،
- تۆ لە هەموو خوداوەندەکان پایەبەرزتری.
- 10با دۆستانی یەزدان ڕقیان لە بەدکاری ببێتەوە،
- لەبەر ئەوەی گیانی خۆشەویستانی دەپارێزێت و
- لە دەست خراپەکاران دەربازیان دەکات.
- 11ڕووناکی لەسەر ڕاستودروستان دەدرەوشێتەوە و
- شادییش بۆ دڵڕاستەکان.
- 12ئەی ڕاستودروستان، بە یەزدان شاد بن،
- ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن.
زهبورهكان ٩٨
- 1گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ،
- چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە.
- دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی،
- سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە.
- 2یەزدان ڕزگاریی خۆی ڕاگەیاند،
- ڕاستودروستییەکەی بۆ گەلان دەرخست.
- 3خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی،
- بەیادهێنایەوە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل.
- هەموو زەوی هەتا ئەوپەڕی دنیا،
- ڕزگاریی خودای ئێمەیان بینی.
- 4ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان،
- بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن.
- 5بە قیسارە مۆسیقا بۆ یەزدان بژەنن،
- بە قیسارە و دەنگی گۆرانی.
- 6بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا،
- هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا.
- 7با دەریا و هەرچی تێیدایە،
- با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن.
- 8با ڕووبارەکان چەپڵە لێبدەن و
- هەموو چیاکان هەلهەلە لێبدەن،
- 9لەبەردەم یەزدان،
- چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات،
- بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات،
- گەلانیش بە دادپەروەری.
زهبورهكان ٩٩
- 1یەزدان پاشایەتی دەکات،
- با گەلان بلەرزن،
- لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتووە،
- با زەوی بهەژێت.
- 2یەزدان مەزنە لە سییۆن،
- بەرزە و بەسەر هەموو گەلانەوەیە.
- 3با ستایشی ناوە مەزن و سامناکەکەت بکەن،
- ئەو پیرۆزە.
- 4پاشا بەهێزە، حەز لە دادپەروەری دەکات.
- تۆ ڕاست و ڕێکیت چەسپاند،
- تۆ دادپەروەری و ڕاستودروستیت لەناو یاقوب دروستکردووە.
- 5یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،
- لە تەختەپێی کڕنۆش ببەن،
- ئەو پیرۆزە.
- 6موسا و هارون لەناو کاهینەکانی ئەون،
- ساموئێل لەناو ئەو کەسانەیە بە ناوی ئەو دەپاڕێنەوە.
- لە یەزدان پاڕانەوە،
- ئەویش وەڵامی دانەوە،
- 7بە ستوونی هەور قسەی لەگەڵ کردن،
- یاساکەیان پەیڕەو کرد، هەروەها ئەو فەرزەی پێیدان.
- 8ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، تۆ وەڵامت دانەوە،
- خودایەکی لێبوردە بوویت،
- هەرچەندە تۆ لەسەر کردەوەکانیان تۆڵەت لێ سەندنەوە.
- 9یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،
- لە چیای پیرۆزی ئەو کڕنۆش ببەن،
- چونکە یەزدانی پەروەردگارمان پیرۆزە.