PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٢١: ١ - ١٣
Season 29 · Episode 13

زه‌بوره‌كان ٢١: ١ - ١٣

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 17, 202417m 19s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٢١: ١ - ١٣

  • 1ئەی یەزدان، پاشا بە هێزی تۆ شادمان دەبێت.
  • چەند دڵخۆشە بەو ڕزگارییەی پێت بەخشیوە!
  • 2ئارەزووی دڵیت پێ بەخشیوە و
  • لە داواکارییەکانی زمانیت ڕانەگرتووه.
  • 3بە بەرەکەتێکی زۆرەوە پێشوازیت لێکرد و
  • تاجێکی زێڕی بێگەردت لە سەری کرد.
  • 4داوای ژیانی لێکردیت، پێت بەخشی،
  • ڕۆژگاری درێژی هەتاهەتاییە.
  • 5بەو ڕزگارییەی کە پێت داوە، شکۆمەندییەکەی مەزنە،
  • تۆ شکۆمەندی و پایەبەرزیت پێ بەخشیوە.
  • 6بێگومان بەرەکەتێکی بێ کۆتاییت داوەتێ،
  • بە خۆشی دیداری خۆت شادی دەکەیت.
  • 7لەبەر ئەوەی پاشا پشت بە یەزدان دەبەستێت،
  • بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودای هەرەبەرزە هەرگیز نالەقێت.
  • 8دەستت بەسەر هەموو دوژمنەکانتدا دەڕوات،
  • دەستی ڕاستت بەسەر ناحەزانت.
  • 9کە دەردەکەویت وەک تەنوورێکی بڵێسەداریان لێ دەکەیت،
  • لە تووڕەییدا یەزدان هەڵیاندەلووشێت،
  • ئاگریش دەیانخوات.
  • 10ڕەچەڵەکیان لەسەر زەوی لەناودەبەیت،
  • نەوەیان لەناو ئادەمیزاد.
  • 11هەرچەندە پیلانیان لە دژت دانا و
  • بیریان لە خراپە کردەوە، سەرناکەون،
  • 12چونکە تۆ وایان لێ دەکەیت ڕابکەن،
  • کاتێک بە تیروکەوان نیشانیان لێ دەگریت.
  • 13ئەی یەزدان، بە هێزی خۆت پایەبەرز بە،
  • گۆرانی و ستایش بۆ توانای تۆ دەڵێین.