
Season 29 · Episode 30
زهبورهكان ٥٦: ١ - ٦٠: ١٢
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 3, 202419m 32s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ٥٦: ١ - ٦٠: ١٢
- 1ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن،
- بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن.
- 2دوژمنانم بە درێژایی ڕۆژ ڕاوم دەنێن،
- چونکە زۆرن ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە دەمچەوسێننەوە.
- 3کاتێک ترسم لێ دەنیشێت،
- من پشت بە تۆ دەبەستم.
- 4بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم،
- پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم،
- مرۆڤ چیم لێ دەکات؟
- 5بە درێژایی ڕۆژ دەستکاری قسەکانم دەکەن،
- هەمیشە پیلان بۆ خراپەم دەگێڕن.
- 6گیروگرفت دەنێنەوە، خۆیان مات دەکەن،
- چاویان لە هەنگاوەکانمە،
- بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا بمکوژن.
- 7لە پێناوی تاوانیان سزایان بدە،
- ئەی خودایە، بە تووڕەیی خۆت گەلان ژێر بخە.
- 8خۆت ئاگاداری سەرگەردانی منی،
- فرمێسکەکانم بخەرە مەشکەی خۆتەوە،
- ئایا ئەوان لە پەڕتووکی تۆدا نەنووسراون؟
- 9لەو ڕۆژەی هاوار بۆ تۆ دەکەم،
- دوژمنەکانم بەرەو پاش دەکشێنەوە.
- بەمە دەزانم کە خودا لەگەڵمە.
- 10بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم،
- بە یەزدان، کە ستایشی وشەکەی دەکەم،
- 11بە خودا پشت دەبەستم، من ناترسم.
- مرۆڤ چیم لێ دەکات؟
- 12ئەی خودایە، نەزرەکانی خۆم بۆ تۆ بەجێدەهێنم،
- قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش دەکەم.
- 13بێگومان تۆ لە مردن فریای گیانم دەکەویت،
- تۆ پێیەکانی من لە خلیسکان دەپارێزیت،
- تاکو دۆستایەتی لەگەڵ خودا بکەم و
- لە ڕووناکی ژیاندا بڕۆم.
زهبورهكان ٥٧
- 1لەگەڵم میهرەبان بە، ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە،
- چونکە گیانم پەنا دەهێنێتە بەر تۆ،
- من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ،
- هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت.
- 2بۆ خودای هەرەبەرز هاوار دەکەم،
- بۆ ئەو خودایەی ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت.
- 3لە ئاسمانەوە دەنێرێت و ڕزگارم دەکات،
- ئەوانە ڕیسوا دەکات کە ڕاوم دەنێن.
- خودا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی دەنێرێت.
- 4گیانم لەناو شێرانە،
- لەنێو ئاژەڵی دڕندە ڕادەکشێم،
- ئەو مرۆڤانەی کە ددانەکانیان ڕم و تیرن،
- زمانیشیان شمشێری تیژە.
- 5ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،
- با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.
- 6تۆڕیان ناوەتەوە بۆ پێیەکانم،
- گیانم پەرێشانە.
- چاڵێکیان لەپێشم هەڵکەند،
- بەڵام خۆیان تێی کەوتن.
- 7دڵم چەسپاوە، ئەی خودایە،
- دڵم چەسپاوە،
- سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.
- 8ئەی گیانی من، هەستە!
- ئەی ساز و قیسارە، هەستن!
- من بەرەبەیانان هەڵدەستم.
- 9ئەی پەروەردگار، من لەنێو گەلان ستایشت دەکەم،
- لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم،
- 10چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، دەگاتە ئاسمان،
- دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان.
- 11ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،
- با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.
زهبورهكان ٥٨
- 1ئەی فەرمانڕەوایان، ئایا لە ڕاستیدا بە ڕاستودروستی بڕیار دەدەن؟
- ئایا دادپەروەرانە حوکمی ئادەمیزاد دەکەن؟
- 2بەڵکو ئێوە لە دڵەوە کار بە خراپە دەکەن،
- هەروەها دەستتان توندوتیژی لەسەر زەوی ئەنجام دەدات.
- 3بەدکاران لە کاتی لەدایکبوونەوە گومڕان،
- لە سکی دایکیانەوە درۆ دەکەن.
- 4ژەهریان وەک ژەهری مارە،
- وەک ماری کۆبرا کە کەڕە و گوێی خۆی داخستووە،
- 5کە ئاوازی ئەفسونگەران نابیستێت،
- هەرچەندە بە شارەزاییش ئەفسون بکەن.
- 6ئەی خودایە، ددانیان لە دەمیان بشکێنە،
- ئەی یەزدان، کەڵبەی شێران وردوخاش بکە!
- 7با بتوێنەوە و وەک ئاو بڕۆن،
- با تیرەکانیان بشکێت کاتێک کەوان ڕادەکێشن.
- 8وەک لولپێچ کە دەتوێتەوە کاتێک دەڕوات،
- وەک منداڵی لەبارچوو، با خۆر نەبینن.
- 9پێش ئەوەی مەنجەڵەکانتان هەست بە ئاگری دڕکەکان بکەن،
- چ تەڕ بن چ وشک بن، خراپەکانیان ڕادەماڵرێت.
- 10کەسی ڕاستودروست کە تۆڵە دەبینێت شاد دەبێت،
- پێی خۆی بە خوێنی خراپەکار دەشوا.
- 11ئینجا خەڵکی دەڵێن:
- «بێگومان کەسی ڕاستودروست پاداشتی هەیە،
- بێگومان خودایەک هەیە کە دادگایی زەوی دەکات.»
زهبورهكان ٥٩
- 1ئەی خودای من، فریام بکەوە لە دەست دوژمنەکانم،
- بمپارێزە لە بەرهەڵستکارانم.
- 2فریام بکەوە لە دەست خراپەکاران،
- ڕزگارم بکە لە دەست خوێنڕێژان.
- 3ببینە چۆن خۆیان بۆم مات داوە!
- ئەی یەزدان، زۆرداران گەمارۆیان داوم،
- بەبێ ئەوەی تاوان و گوناهم کردبێ.
- 4هەرچەندە هەڵەم نەکردووە، ئامادەن بۆ پەلاماردانم.
- ڕاپەڕە بۆ فریاکەوتنم، بڕوانە گرفتەکەم!
- 5تۆ ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، خودای ئیسرائیل،
- هەستە بۆ سزادانی هەموو نەتەوەکان،
- لەگەڵ خیانەتکارە بەدکارەکان میهرەبان مەبە.
- 6دەمەو ئێواران دەگەڕێنەوە،
- وەک سەگ دەمڕێنن و
- بەناو شاردا دەسووڕێنەوە.
- 7ئەوەتا تاڵاو لە دەمیانە و
- شمشێر لە لێویانە،
- دەڵێن: «کێ گوێی لێمان دەبێت؟»
- 8بەڵام تۆ ئەی یەزدان، پێیان پێدەکەنیت،
- گاڵتە بە هەموو نەتەوەکان دەکەیت.
- 9ئەی هێزی من، چاوەڕێی تۆ دەکەم،
- ئەی خودایە، تۆ پەناگای منیت.
- 10خودا بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی دێتە لام،
- سەرکەوتنم نیشان دەدات بەسەر دوژمنەکانم.
- 11ئەی پەروەردگار، قەڵغانی ئێمە، مەیانکوژە،
- ئەگینا گەلی من لەبیریان دەچێت.
- بە هێزی خۆت دەربەدەریان بکە و
- بەریان بدەوە.
- 12لەبەر گوناهەکانی دەمیان،
- لەبەر وتەکانی لێویان،
- با گرفتاری لووتبەرزی خۆیان بن.
- لەبەر ئەو درۆ و نەفرەتانەی کردوویانە،
- 13لە تووڕەییدا بیانفەوتێنە،
- بیانفەوتێنە هەتا نەمێنن.
- ئەوسا دەزانن کە خودا فەرمانڕەوایەتی یاقوب دەکات،
- هەتا ئەوپەڕی زەوی.
- 14دەمەو ئێواران دەگەڕێنەوە،
- وەک سەگ دەمڕێنن و
- بەناو شاردا دەسووڕێنەوە.
- 15بەدوای خواردندا وێڵ دەبن،
- دەوەڕن ئەگەر تێر نەبن.
- 16بەڵام من سروود بەسەر هێزی تۆدا دەڵێم،
- بەیانییان گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتدا دەڵێم،
- چونکە تۆ قەڵای منیت،
- لە ڕۆژی تەنگانەدا پەناگای منیت.
- 17ئەی هێزی من، گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێم،
- ئەی خودایە، تۆ پەناگای منیت، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆتم بۆ دەردەخەی.
زهبورهكان ٦٠
- 1ئەی خودایە، ئێمەت ڕەتکردەوە و ئێمەت شکاند،
- تۆ تووڕە بووی، ئێستا بمانگەڕێنەوە!
- 2تۆ زەویت لەرزاند و شەقت کرد،
- شکاوییەکانی چاک بکەرەوە، چونکە لەرزۆکە.
- 3کاتی سەختت نیشانی گەلەکەت دا،
- بادەی سەرگەردانیت پێمان نۆشی.
- 4بەڵام بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئاڵات هەڵکرد،
- بۆ ئەوەی لە دژی تیری دوژمنان بشەکێتەوە.
- 5بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە،
- بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.
- 6خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی:
- «بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و
- دۆڵی سوکۆت دەپێوم.
- 7گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە،
- ئەفرایم کڵاوی منە،
- یەهودا داری دەسەڵاتی منە،
- 8مۆئاب دەستشۆرمە،
- پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم،
- لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»
- 9کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟
- کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟
- 10ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و
- ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟
- 11یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە،
- چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.
- 12لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین،
- هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.