
Season 29 · Episode 24
زهبورهكان ٤٢: ١ - ٤٤: ٣
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
August 28, 202423m 29s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ٤٢: ١ - ٤٤: ٣
- 1چۆن ئاسک بە پەرۆشە بۆ ئاوی ڕووبار،
- ئەی خودایە، گیانی منیش بە پەرۆشە بۆ تۆ.
- 2گیانم تینووی خودایە، خودای زیندوو.
- کەی دێم و بە دیداری خودا شاد دەبم؟
- 3بە شەو و ڕۆژ فرمێسکەکانم بوون بە خۆراکم،
- لە کاتێکدا بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟»
- 4هەناوم دەتوێتەوە ئەو کاتەی دێتەوە یادم:
- چۆن لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا دەڕۆیشتین،
- بەرەو ماڵی خودا پێشڕەویانم دەکرد،
- بە هەلهەلە و ستایشکردنەوە لەناو کۆمەڵی جەژنگێڕان.
- 5ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟
- بۆ لە ناخمدا پەرێشانیت؟
- ئومێدت بە خودا هەبێت،
- چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم،
- ئەو ڕزگارکەر و خودامە.
- 6گیانم خەمبارە لە ناخم،
- بۆیە یادت دەکەمەوە
- لە لای ڕووباری ئوردون،
- لە بەرزاییەکانی حەرمۆنەوە، لە کێوی میچعارەوە.
- 7قووڵایی بانگی قووڵایی دەکات،
- بە دەم خوڕەی تاڤگەکانتەوە،
- هەموو شەپۆلەکانت و تەوژمەکانت بەسەرمدا کەوتوون.
- 8بە ڕۆژ یەزدان خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی ئاراستە دەکات،
- بە شەویش سروودی ئەو لەسەر لێومە،
- نوێژێکە بۆ خودای ژیانم.
- 9خودا، کە تاشەبەردی منە، پێی دەڵێم:
- «بۆچی لە یادت کردووم؟
- بۆچی دەبێت بناڵێنم،
- بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟»
- 10بە تێکشکانی ئێسقانەکانم
- ناحەزانم توانجم تێدەگرن،
- بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟»
- 11ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟
- بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟
- ئومێدت بە خودا هەبێت،
- چونکە من هەر ستایشی ئەو دەکەم،
- ئەو ڕزگارکەر و خودامە.
زهبورهكان ٤٣
- 1ئەی خودایە، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە،
- پارێزگاریم لێ بکە لە نەتەوەیەکی خوانەناس،
- لە پیاوی فێڵباز و لە زۆردار دەربازم بکە.
- 2تۆ خودا و قەڵای منی.
- بۆ وازت لێ هێنام؟
- بۆچی دەبێت بناڵێنم،
- بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟
- 3ڕووناکی و ڕاستی خۆت بنێرە،
- با ئەوان ڕێنماییم بکەن،
- با ئەوان بمهێننە کێوی پیرۆزت،
- بۆ نشینگەکەت.
- 4ئەوسا دێم بۆ قوربانگای خودا،
- خودای خۆشی و دڵشادیم،
- خودایە، خودای من، بە قیسارەوە ستایشت دەکەم.
- 5ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟
- بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟
- ئومێدت بە خودا هەبێت،
- چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم،
- ئەو ڕزگارکەر و خودامە.
زهبورهكان ٤٤
- 1خودایە، بە گوێی خۆمان بیستمان،
- باوباپیرانمان پێیان ڕاگەیاندین،
- تۆ لە ڕۆژگاری ئەوان،
- لە ڕۆژگاری کۆن چیت کردووە.
- 2بە دەستی خۆت نەتەوەکانت ڕیشەکێش کرد و
- باوباپیرانی ئێمەت چاند،
- گەلانت وردوخاش کرد و
- گەشەت بە باوباپیرانمان دا.
- 3ئەوان بە شمشێری خۆیان دەستیان بەسەر خاکەکەدا نەگرت،
- بە بازووی خۆیان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا،
- بەڵکو دەستی ڕاستی تۆ بوو، بازووی تۆ بوو،
- هەروەها ڕووناکی ڕوخساری تۆ بوو، چونکە ئەوانت خۆشویست.