PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ٢٢: ٢١ - ٢٤: ١٠
Season 29 · Episode 15

زه‌بوره‌كان ٢٢: ٢١ - ٢٤: ١٠

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 19, 202420m 54s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ٢٢: ٢١ - ٢٤: ١٠

  • 21لە دەمی شێر ڕزگارم بکە،
  • لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە.
  • 22ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم،
  • لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم.
  • 23ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن!
  • ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن!
  • ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن!
  • 24لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات،
  • ڕووی لێ وەرناگێڕێت،
  • بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت.
  • 25لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا تۆ بابەتی ستایشکردنی منی،
  • نەزرەکانم بەجێدەهێنم لەپێش ئەوانەی ترسی تۆیان هەیە.
  • 26هەژارەکان دەخۆن و تێر دەبن،
  • ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن ستایشی دەکەن،
  • دڵتان بۆ هەتاهەتایە بژیێت.
  • 27سەرانسەری زەوی یەزدانیان بەبیر دێتەوە و دەگەڕێنەوە لای ئەو،
  • هەروەها هەموو هۆزەکانی نەتەوەکان لەبەردەمی کڕنۆش دەبەن،
  • 28چونکە پاشایەتی بۆ یەزدانە و
  • ئەو فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان دەکات.
  • 29هەموو دەوڵەمەندەکانی سەر زەوی دەخۆن و کڕنۆشی بۆ دەبەن،
  • هەروەها هەموو ئەوانەی دەچنە ناو خۆڵ لەبەردەمی ئەو چۆک دادەدەن،
  • ئەوانەی ناتوانن خۆیان بە زیندوویی بهێڵنەوە.
  • 30نەوەکان دەیپەرستن،
  • باسی پەروەردگار بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکرێت.
  • 31ڕاستودروستییەکەی بەو خەڵکانە ڕادەگەیەنن کە هێشتا لەدایک نەبوونە،
  • چونکە ئەم کارەی کردووە.

زه‌بوره‌كان ٢٣

  • 1یەزدان شوانی منە، پێویستم بە هیچ نابێت.
  • 2لە لەوەڕگای سەوزدا دەملەوەڕێنێت و
  • دەمباتە سەر ئاوی هێمن و سازگار،
  • 3گیانم دەبووژێنێتەوە.
  • بەرەو ڕێگای ڕاستودروستی ڕێنماییم دەکات
  • لە پێناوی ناوی خۆی.
  • 4ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم،
  • لە هیچ خراپەیەک ناترسم،
  • لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای،
  • گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن.
  • 5سفرەم بۆ ئامادە دەکەیت لەبەردەم دوژمنانم،
  • زەیت لە سەرم دەدەیت بۆ دەستنیشانکردنم،
  • جامەکەم لێوانلێو دەکەیت.
  • 6بێگومان بە درێژایی ژیانم چاکە و خۆشەویستی نەگۆڕ بەدوام دەکەون،
  • بۆ هەتاهەتایە لە ماڵی یەزدان دەژیم.

زه‌بوره‌كان ٢٤

  • 1زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە،
  • جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین،
  • 2چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە و
  • لەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە.
  • 3کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟
  • کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟
  • 4ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت،
  • ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و
  • بە درۆ سوێند نەخوات.
  • 5لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت،
  • لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن.
  • 6ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت،
  • ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب.
  • 7ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!
  • ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە،
  • هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.
  • 8ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟
  • یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە،
  • یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ.
  • 9ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!
  • ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە!
  • هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.
  • 10ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟
  • یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە.