
گەنجینەکانی دانایی
1,041 episodes — Page 11 of 21

S34 Ep 4گۆرانی گۆرانیهكان ١: ٥ - ٨
گۆرانی گۆرانیهكان ١: ٥ - ٨5ئەی کچانی ئۆرشەلیم،من ئەسمەرێکی جوانم،وەک ڕەشماڵەکانی قێدار،وەک نێوبەندی ڕەشماڵەکانی سلێمان.6تەماشام مەکەن کە من ئەسمەرم،ئەوە خۆر لێیداوم.کوڕانی دایکم لە من تووڕە بوون،منیان کردە چاودێری ڕەزەمێو،لەبەر ئەوەی ناچار کرام، چاودێری ڕەزەمێوەکەم نەکرد.7ئەی خۆشەویستی گیانم، پێم بڵێ،لەکوێ مێگەلی خۆت دەڵەوەڕێنیت،کاتی نیوەڕۆش پشتیری مەڕەکانت لەکوێیە؟بۆچی وەک پەچەکراوێک بم،لەلای مێگەلی هاوڕێیەکانت؟8ئەی جوانترینی نێو ئافرەتان، ئەگەر نازانیتبە شوێن پێی مەڕاندا بڕۆ وکارەبزنەکانت بلەوەڕێنەلەلای نشینگەی شوانەکان.

S34 Ep 3گۆرانی گۆرانیهكان ١: ١ - ٤
گۆرانی گۆرانیهكان ١: ١ - ٤1گۆرانی گۆرانییەکانی سلێمان.2با بە ماچەکانی دەمی ماچم بکات،چونکە ئەوینی تۆ لە شەراب خۆشترە.3بۆنی عەترەکەت خۆشە؛ناوت عەتری پرژاوە،مایەی سەرسوڕمانی نییە کە پاکیزەکان تۆیان خۆشدەوێ.4پەلم بگرە و با پێکەوە بڕۆین!با پاشا بمهێنێتە ناو ژوورەکەی خۆی.شاد و دڵخۆش دەبین پێت،لە شەراب زیاتر یادی ئەوینی تۆ دەکەینەوە.بەڕاستی تۆیان خۆشدەوێ.

S34 Ep 2گۆرانی گۆرانیهكان پێشەكى ٢
گۆرانی گۆرانیهكان پێشەكى ٢

S34 Ep 1گۆرانی گۆرانیهكان پێشەكى ١
گۆرانی گۆرانیهكان پێشەكى ١

S33 Ep 12كۆمكار ١٢: ١ - ١٤
كۆمكار ١٢: ١ - ١٤1بەدیهێنەری خۆت لەبیر بێتلە سەردەمی گەنجیێتیت،پێش ئەوەی ڕۆژگاری خراپە بێتیان ئەو ساڵانە نزیک بێتەوە کە بڵێی:«خۆشییان تێدا نابینم،»2پێش ئەوەی درەوشانەوەی خۆر وڕووناکی و مانگ و ئەستێرە تەواو بێت،پێش ئەوەی گەڕانەوەی هەوری باران ئاسمان تاریک بکات؛3ئەو ڕۆژەی پارێزەرانی ماڵ دەلەرزن،پیاوانی بەهێز دەچەمێنەوە،ئەو ئافرەتانەی کە ئیشی دەستاڕیان دەکرد لەبەر کەمی لە کار دەکەون،تاریک دادێن ئەو ژنانەش کە لە پەنجەرەکانەوە تەماشا دەکەن؛4کاتێک دەرگاکانی بازاڕ دادەخرێن ودەنگی هاڕین نزم دەبێتەوە؛ئەو ڕۆژەی کە پیرەمێرد لە دەنگی چۆلەکە هەڵدەستێت،هەرچەندە بەلایەوە گۆرانی کچەکان کز دەبن؛5ئەو ڕۆژەش کە خەڵک لە بەرزایی دەترسن ولە ڕێگا تۆقیون،کە بادەم چرۆ دەکات وکوللەحاجی خۆی ڕادەکێشێت وهیچ ئارەزوو نامێنێت.ئیتر مرۆڤ بەرەو ماڵی هەتاهەتایی خۆی دەچێت وشینگێڕەکان بە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە.6لەبیرت بێت، پێش ئەوەی زنجیری زیو بپچڕێت وقاپی زێڕین بشکێت؛پێش ئەوەی گۆزە لەسەر کانی وردوخاش بکرێت،یان چەرخە لەسەر بیر بشکێنرێت و7خۆڵ دەگەڕێتەوە سەر زەوی وەک پێشوو،ڕۆحیش دەگەڕێتەوە لای ئەو خودایەی کە بەخشیویەتی.8وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «بێ واتایە! بێ واتایان!هەموو شتێک بێ واتایە!»9سەرباری ئەوەی کە وتاربێژی ژیرمەند دانا بوو، گەلیشی فێری زانین کرد، شارەزای هەڵسەنگاندن و پشکنین و ڕێکخستنی پەندی زۆر بوو.10وتاربێژی ژیرمەند هەوڵی دا وشە شادی بەخشەکان بدۆزێتەوە کە بە سەرڕاستی نووسراون و وشەکانی ڕاستین.11وشەکانی پیاوی دانا وەک نەقیزە وایە، وەک بزمارە چەقیوەکانن لە پیاوانی کۆمەڵ، لەلایەن یەک شوانەوە دراون.12ئەی ڕۆڵە، سەرەڕای ئەمانە، ئاگاداری شتەکانی دیکەش بە.دانانی پەڕتووکی زۆر کۆتایی بۆ نییە، لێکۆڵینەوەی زۆریش لەش ماندوو دەکات.13هەموو شت ئێستا بیستراوە ودەرئەنجامەکەی ئەوەیە:لە خودا بترسە و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنە،چونکە ئەمە ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤە.14خودا حوکم بەسەر هەموو کارێکدا دەدات،بە هەموو کارێکی نهێنیشەوە،جا چاک بێت یان خراپ.

S33 Ep 11كۆمكار ١٠: ١١ - ١١: ١٠
كۆمكار ١٠: ١١ - ١١: ١٠11ئەگەر پێش نوشتەکردن مار پێتەوە بدات،ئیتر نوشتەکەر کرێیەکەی وەرناگرێت.12قسەی زاری دانا شیرینە،بەڵام گێل لێوەکانی خۆی هەڵیدەلووشن.13سەرەتای وشەکانی دەمی گێلییە،لە کۆتاییدا دەبنە شێتێکی خراپ.14گێل زۆر قسە دەکات.مرۆڤ نازانێت چی دەبێت وکێ دەتوانێت بە کەسێکی دیکە ڕابگەیەنێتکە چی لەدوای خۆی ڕوودەدات؟15ماندووبوونی گێل خۆی شەکەت دەکات،بە جۆرێک نازانێت چۆن بۆ شار بچێت.16قوڕبەسەر ئەو خاکەی کە پاشاکەی پێشتر خزمەتکار بوو ومیرەکانیشی بەیانییان لەسەر خوان دادەنیشن.17خۆزگە بەو خاکەی کە پاشاکەی لە نەوەی شازادە بێت ومیرەکانیشی نان لە کاتی خۆیدا بخۆن،بۆ هێز نەک بۆ سەرخۆشی.18بە تەمبەڵی بنمێچ دێتە خوارێ وبە دەست شلکردنیش خانوو دڵۆپە دەکات.19بۆ ئەوەی پێبکەنن خوان ئامادە دەکەن وشەرابیش ژیان خۆش دەکات،بەڵام پارە هەموو شتێکی پێ دەکرێت.20تەنانەت لەبیری خۆشت نەفرەت لە پاشا مەکە،لە ژووری نوستنیشت نەفرەت لە دەوڵەمەند مەکە،چونکە چۆلەکەی ئاسمان دەنگەکەت دەگەیەنێت وباڵداریش قسەکەت ڕادەگەیەنێت.كۆمكار ١١1نان بدە بە دەم ئاوەوە،چونکە لە پاشەڕۆژدا دێتەوە ڕێگای خۆت.2بەش بدە بە حەوت کەس، بەڵێ، بە هەشتیش،چونکە نازانیت چ کارەساتێک لەسەر زەوی ڕوودەدات.3ئەگەر هەور پڕبێت،باران بەسەر زەویدا دەبارێنێت.ئەگەر دارێک بەرەو باشوور بکەوێت یان بەرەو باکوور،ئەو شوێنەی دارەکەی لێ دەکەوێت، لەوێ دەبێت.4ئەوەی چاوی لە با بێت ناچێنێت،ئەوەی سەیری هەور بکات دروێنە ناکات.5هەروەک نازانیت کامە ڕێگای بایە،یان چۆن کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا شێوەی دەکێشرێت،بە هەمان شێوە ناتوانیت لە کارەکانی خودا تێبگەیت،کە هەمووان دروستدەکات.6سەر لە بەیانی تۆوی خۆت بچێنە،سەر لە ئێوارەش دەستت شل مەکە،چونکە نازانیت کامیان سەوز دەبێت،ئەم یان ئەو،یان بەرهەمی هەردووکیان وەک یەک باش دەبێت.7ڕووناکی شیرینە وباشە بۆ چاوان کە خۆر ببینێت.8ئەگەر مرۆڤ تەمەنێکی درێژ ژیا،با بە هەمووی دڵخۆش بێت.بەڵام با ڕۆژانی تاریکی لەبیربێت،چونکە زۆر دەبێت.هەموو ئەوەی دێت بێ واتایە.9ئەی لاو، لە سەردەمی گەنجیێتیت شادمان بە،با لە ڕۆژانی لاویێتیت دڵت خۆش بێت.بە ڕێگای دڵی خۆت وبە بینینی چاوەکانتدا بڕۆ،بەڵام بزانە کە لەسەر هەموو ئەمانەخودا دەتهێنێت بۆ حوکم بەسەردادان.10پەستی لە دڵت داماڵە وخراپە لە لەشت دووربخەوە،چونکە نەوجەوانی و گەنجیێتی بێ واتان.

S33 Ep 10كۆمكار ٩: ١٠ - ١٠: ١٠
كۆمكار ٩: ١٠ - ١٠: ١٠10ئەوەی لە دەستت دێت، بەوپەڕی هێز و تواناوە بیکە، چونکە نە کار و نە پلاندانان و نە زانین و نە دانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەوەی تۆ دەچیت بۆ ئەوێ.11دیاردەیەکی نوێم لەسەر زەوی بینی:ڕاکردن بۆ سووکەڵەکان نییە وجەنگ بۆ پاڵەوانان نییە ونان بۆ دانایان نییە ودەوڵەمەندی بۆ تێگەیشتووان نییە وپەسەندی بۆ زانایان نییە،چونکە کات و بەخت تووشی هەمووان دێت.12هەروەها مرۆڤ کاتی خۆی نازانێت:وەک ئەو ماسییانەی بە تۆڕێکی لەناوبەر دەبردرێن،یان وەک ئەو چۆلەکانەی بە تەڵەوە دەبن،ئادەمیزادیش بە هەمان شێوەی ئەوانلەناکاو و لە کاتێکی خراپدا دەکەونە تەڵەوە.13ئەم داناییەشم لەسەر زەویدا بینی، لەلای من مەزنە:14شارێکی بچووک و خەڵکێکی کەمی تێدابوو، پاشایەکی مەزن پەلاماری دا و ئابڵوقەی دا و قوللەی مەزنی بەدەوریدا بنیاد نا.15ئەو شارە پیاوێکی هەژاری دانای تێدابوو، بە دانایی خۆی شارەکەی دەرباز کرد. بەڵام کەس ئەو پیاوە هەژارەی لەبیر نەما.16منیش گوتم: «دانایی لە هێز باشترە،» بەڵام دانایی هەژاریش بە سووکی تەماشا دەکرێت و گوێ لە قسەکانی ناگیرێت.17قسەی بە هێمنی لەلایەن دانایان شایانی سەرنجدانەزیاتر لە هاواری دەسەڵاتدار لەناو گێلان.18دانایی لە چەکی جەنگ چاکترە،بەڵام یەک گوناهبار چاکەیەکی زۆر تێک دەدات.كۆمكار ١٠1وەک چۆن مێشی مردوو بۆنی خۆش بۆگەن دەکات،کەمێک کاری گێلانە دەتوانێت دانایی و ڕێزی کەسێک لەناوبەرێت.2دڵی دانا مەیلی ڕێی ڕاست دەکات،دڵی گێلیش مەیلی ڕێی چەوت دەکات.3کە گێل بە ڕێگادا دەڕواتگێلی لێ دەبارێت،ئیتر گێلایەتییەکەی بۆ هەموو لایەک دیارە.4ئەگەر تووڕەیی فەرمانڕەوا بەسەرتدا جۆشا،شوێنی کاری خۆت بەجێمەهێڵە،چونکە هێمنی هەڵەی گەورە ئارام دەکاتەوە.5خراپەیەک هەیە لەسەر زەویدا بینیم،وەک هەڵەیەکی مەزنە لەلایەن فەرمانڕەوا:6گێل زۆر جار لە پلەوپایەی بەرز دادەنرێت ودەوڵەمەندەکانیش لە شوێنە نزمەکان دادەنیشن.7بینیم خزمەتکاران ئەسپ سوار بوون ومیران پیادە بوون وەک خزمەتکار.8ئەوەی چاڵ هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت،ئەوەی دیوار بڕووخێنێت مار پێیەوە دەدات.9ئەوەی بەرد هەڵبکەنێت ئازاری پێوە دەبینێت،ئەوەی دار ببڕێت لە مەترسییەکەیدا دەبێت.10ئەگەر تەور کول بێت ودەمی تیژ نەکرێت،هێزی زیاتری دەوێت،بەڵام دانایی بەسوودە بۆ سەرکەوتن.

S33 Ep 9كۆمكار ٩: ١ - ١٠
كۆمكار ٩: ١ - ١٠1ئیتر لە هەموو ئەوانە ڕامام و بۆم دەرکەوت کە ڕاستودروستان و دانایان و کردەوەکانیان لەژێر دەسەڵاتی خودان، بەڵام کەس نازانێت لە ڕێگەی خۆشەویستی یان ڕق لێبوونەوەوە دێت.2هەموویان یەک چارەنووسیان هەیە، ڕاستودروست و بەدکار، چاک و خراپ، پاک و گڵاو، قوربانی سەربڕ و ئەوەی قوربانی سەرنابڕێت؛چاکەکار و گوناهبار،سوێندخۆر و ئەوەی دەترسێت سوێند بخوات.3ئەمە ئەو خراپەیە کە لە پشتی هەموو ڕووداوەکانی سەر زەوییە: کە یەک چارەنووس بۆ هەمووان بێت، هەروەها دڵی ئادەمیزاد پڕە لە خراپە، شێتییش لە دڵیاندایە لە کاتێکدا زیندوون و پاشان کە دەچنە پاڵ مردووان.4هەرکەسێک کە لەنێو زیندووان بێت، ئومێدەوارە. تەنانەت سەگی زیندووش لە شێری تۆپیو چاکترە!5زیندووان دەزانن کە دەمرن،بەڵام مردووان هیچ نازانن ولەمەودواش پاداشتیان نییە،تەنانەت ناویان لەبیرکراوە.6خۆشەویستی و ڕق وبەغیلیشیان لەمێژە لەناوچوون،ئیتر بەشیان نییە هەتاهەتایەلە هەموو ئەوەی لەسەر زەویدا دەکرێت.7بڕۆ بە شادی نانی خۆت بخۆ و بە دڵێکی خۆش شەرابی خۆت بنۆشە، چونکە لەمێژە خودا لە کردەوەت ڕازییە.8با هەموو کاتێک جلوبەرگت سپی بێت و زەیت لە سەری خۆت بدە.9خۆشی ببینە لەگەڵ ژنەکەت کە خۆشت دەوێت، هەموو ڕۆژانی ژیانی بێ واتات، کە خودا لەسەر زەوی پێیداویت، هەموو ڕۆژانی بێ واتات، چونکە ئەمە بەشی تۆیە لە ژیان و لە ماندووبوونەکەت کە لەسەر زەوی پێوەی ماندوو دەبیت.10ئەوەی لە دەستت دێت، بەوپەڕی هێز و تواناوە بیکە، چونکە نە کار و نە پلاندانان و نە زانین و نە دانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەوەی تۆ دەچیت بۆ ئەوێ.

S33 Ep 8كۆمكار ٧: ١ - ٨: ١٧
كۆمكار ٧: ١ - ٨: ١٧1ناوبانگی باش لە بۆنی خۆش باشترە وڕۆژی مردنیش لە ڕۆژی لەدایکبوون.2چوون بۆ ماڵی ماتەمدار باشترەلە چوون بۆ ماڵی ئاهەنگدار،چونکە مردن کۆتایی هەموو مرۆڤێکە،زیندوو دەیخاتە دڵی خۆیەوە.3وەڕسبوون لە پێکەنین باشترە،چونکە بە خەمۆکی ڕوخسار دڵ چاک دەبێتەوە.4دڵی دانایان لە ماڵی ماتەمدارە ودڵی گێلانیش لە ماڵی ئاهەنگدارە.5گوێگرتن لە سەرزەنشتی دانا باشترەلە گوێگرتن لە گۆرانیی گێلەکان،6چونکە پێکەنینی پیاوی گێل،وەک قرچەی دڕکە کە لەژێر مەنجەڵدا.ئەمەش هەر بێ واتایە.7زۆرداری پیاوی دانا گێل دەکات وبەرتیل دڵ گەندەڵ دەکات.8کۆتایی شت باشترە لە سەرەتاکەی،پشوو درێژ باشترە لە هەڵەشە.9لە ناخەوە زوو پەست مەبە،چونکە تووڕەیی لەناو سنگی گێلەکاندا جێگیرە.10مەڵێ: «بۆچی سەردەمانی کۆن لە ئەمڕۆ باشتر بوون؟»چونکە لە داناییەوە نییە لەمە پرسیار دەکەیت.11دانایی باشە وەک میرات وبە سوودە بۆ ئەوانەی کە خۆر دەبینن.12دانایی پەناگایەوەک چۆن پارەش پەناگایەکە،بەڵام ئەمە سوودی زانینە:دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی.13تەماشای کاری خودا بکە:کێ دەتوانێت ڕاستی بکاتەوەئەوەی خودا خواری کردووەتەوە؟14لە ڕۆژی باشدا، لە خۆشیدا بە،بەڵام لە ڕۆژی خراپدا، ئەوە بزانە کەخودا هەردووکیانی دروستکردووە.ئیتر مرۆڤ ناتوانێت هیچ شتێکسەبارەت بە داهاتووەکەی بدۆزێتەوە.15لە ڕۆژگاری بێ واتای خۆمدا ئەم دووانەم بینی:کەسی ڕاستودروست هەیە بە ڕاستودروستییەکەی دەفەوتێت،خراپەکاریش هەیە درێژە بە خراپەکەی دەدات.16زۆر ڕاستودروست مەبە وزیاد دانا مەبە.بۆچی خۆت تێکدەدەیت؟17زۆر بەدکار مەبە ومەبە بە گێل.بۆچی بمریت لە کاتی خۆت نەبێت؟18باشترە دەست بە یەکێکیانەوە بگریت ودەست لەوەی دیکەش شل نەکەیت،چونکە لەخواترس بە هیچ شێوەیەک زیادەڕۆیی ناکات.19دانایی دانا بەهێزتر دەکاتلە دە فەرمانڕەوا کە لە شاردا بن.20بێگومان هیچ مرۆڤێکی ڕاستودروست لەسەر زەویدا نییە،کە چاکە دەکات و هەرگیز گوناه ناکات.21هەروەها هەموو قسەیەک کە دەیکەن دڵی خۆتی مەدەرێ،نەوەک گوێت لە خزمەتکارەکەت بێت نەفرەتت لێ بکات،22چونکە دڵت دەزانێتکە تۆش زۆر جار نەفرەتت لەوانی دیکە کردووە.23هەموو ئەمانەم بە دانایی تاقی کردەوە و گوتم:«دانا دەبم،»کەچی لێم دوور بوو.24ئەو داناییە کە هەیە دوورە و زۆر قووڵە؛کێ دەیدۆزێتەوە؟25هاتم سەرنجم دا لە دانایی و لێم کۆڵییەوە وگەڕام بەدوای ڕاستیەکاندا بۆ ئەوەی لێی تێبگەم،لە ئەنجامدا بۆم دەرکەوت کە خراپەکاری نەزانینە وگێلایەتیش شێتییە.26من دۆزیمەوە کە لە مردن تاڵترەئەو ژنەی کە تۆڕە و دڵی تەڵەیە،دەستەکانیشی کۆتن.ئەوەی لەبەردەم خودا چاک بێت، لێی دەرباز دەبێت،بەڵام گوناهبار بە تەڵەکەیەوە دەبێت.27وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «سەیر بکە، ئەمەم دۆزییەوە:«بۆ ئەوەی بگەمە ئەنجامی ڕاستییەکان زانیارییەکانم یەک بە یەک کۆکردەوە،28لە کاتێکدا کە هێشتا دەگەڕام وجارێ نەگەیەشتبوومە ئەنجام،پەندێکم بیستووە کە دەڵێت:”لەنێو هەزار پیاودا تەنها یەکێکم دۆزییەوە،بەڵام لەنێو هەموویان یەک ئافرەتم نەبینی.“29تەنها شتێکم دۆزیوەتەوە، ئەمەش ئەوەیە:خودا مرۆڤی لەسەر بنچینەیەکی ڕاست دروستکردووە،بەڵام ئەوان دوای داهێنانی زۆر کەوتوون.»كۆمكار ٨1کێ وەک مرۆڤی دانایە؟کێ ڕوونکردنەوەی شت دەزانێت؟دانایی مرۆڤ ڕووی ڕووناک دەکاتەوە وتاڵی ڕوخساری دەگۆڕێت.2من دەڵێم: فەرمانی پاشا بەجێبگەیەنە، لە پێناوی ئەو سوێندەی کە بۆ خودات خوارد.3پەلە مەکە لە ڕۆیشتن لەبەردەمی پاشا. داکۆکی لە خراپە مەکە، چونکە پاشا هەرچی پێی خۆش بێت دەیکات.4فەرمایشتی پاشا فەرموودەی دەسەڵاتدارە، کێ دەتوانێت پێی بڵێت: «تۆ چی دەکەیت؟»5ئەوەی فەرمانەکەی بەجێبگەیەنێت تووشی خراپە نابێت،دڵی داناش کات و ڕێوشوێنی گونجاو دەزانێت،6چونکە هەر شتێک کات و ڕێوشوێنی خۆی هەیە،هەرچەندە مرۆڤ دەردەسەری زۆر بێت.7کەس نازانێت لە داهاتوودا چی دەبێت،ئەوەی ڕوودەدات کێ پێی ڕادەگەیەنێت؟8وەک چۆن کەس دەسەڵاتی بەسەر بادا نییە، بۆ ئەوەی با بگرێت،مرۆڤ دەسەڵاتی بەسەر ڕۆژی مردندا نییە.وەک چۆن نەسرەوتن لە کاتی شەڕدا نییە،خراپەکار توانای نییە خۆی لە خراپە ئازاد بکات.9هەموو ئەمانەم بینی، کە سەرنجم دایە هەموو ئەو کارانەی لەسەر زەوی کراون. کاتێک هەیە کەسێک بەسەر کەسێکی دیکەدا دەسەڵاتدار دەبێت بۆ زیانی خۆی.10بەم جۆرە بینیم خراپەکاران لە گۆڕ نران، ئەوانەی کە لە شوێنی پیرۆزەوە هاتوچۆیان دەکرد و لەو شارەی ئەو کارانەیان کرد ستایش کرابوون. ئەمەش هەر بێ واتایە.11لەبەر ئەوەی سزای تاوان بە پەلە جێبەجێ ناکرێت، دڵی ئادەمیزاد پڕ بووە لە پیلانی خراپ.12هەرچەندە بەدکار کە سەد جار تاوانی کردبێت و تەمەنێکی درێژ بژیێت، بەڵام من دەزانم کە بۆ لەخواترس کە ڕێزی خودا دەگرێت باشتر دەبێت.13بەڵام بۆ بەدکاران چاک نابێت و وەک سێبەر ڕۆژانیان درێژە ناکێشێت، چونکە لە خودا ناترسن.14شتێکی دیکەی بێ واتا هەیە کە لەسەر زەویدا دەکرێت، ئەمەیە: ڕاستودروستان هەن بەگوێرەی کاری بەدکارانیان بەسەردا دێت و بەدکارانیش هەن بەگوێرەی کاری ڕاستودروستانیان بەسەردا دێت. گوتم، ئەمەش هەر بێ واتایە.15لەبەر ئەوە ئامۆژگاری دەکەم بەشدار بن لە شادی، چونکە کوا چاکە بۆ مرۆڤ لەسەر زەوی؟ بێجگە لەوەی کە بخوات و بخواتەوە و شادبێت و ئەمەی بۆ دەمێنێتەوە لە ماندووبوونەکەی بە درێژایی ژیانی، کە خودا پێیداوە لەسەر زەویدا.16کاتێک سەرنجم دایە دانایی و ڕەنجکێشانی خەڵکی زەوی، کە شەو و ڕۆژ خەو نەدەچووە چاویان،17هەموو ئەوەی خودا ئەنجامی داوە بینیم. کەس ناتوانێت لە کارەکانی خودا لەسەر زەوی تێ بگات. سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ ماندوو دەبێت بۆ دۆزینەوەی بنچینەکەی، بەڵام نایدۆزێتەوە. هەرچەندە کەسی داناش دەڵێت دەزانم، بەڵام ناتوانێت بیدۆزێتەوە.

S33 Ep 7كۆمكار ٥: ٧ - ٦: ١٢
كۆمكار ٥: ٧ - ٦: ١٢7زیادبوونی خەون و چەنەبازی بێ واتان، لەبەر ئەوە لەخواترس بە.8ئەگەر بینیت لە هەرێمێکدا هەژار ستەمی لێ کرا و ڕاستودروستی و دادپەروەری پشتگوێ خرا، ئەوا سەرسام مەبە، چونکە لێپرسراوی بەرز لێپرسراوی بەرزتر دەپارێزێت و بەرزتریش لەوان هەردووکیان دەپارێزێت.9بەڵام گەل لە وڵات سوود وەردەگرن، چونکە پاشا هەموو کێڵگەکانی دەپارێزێت.10ئەوەی حەزی لە پارە بێت لە پارە تێر نابێت،ئەوەی حەزی لە سامان بێت لە داهات تێر نابێت،هەروەها ئەمەش بێ واتایە.11بە زیادبوونی خێروبێرزیاد دەبن ئەوانەی دەیخۆن.ئایا چ سوودێکی بۆ خاوەنەکەی هەیە،جگە لەوەی تەنها چاوەکانی تێری لێ دەخۆن؟12خۆشە خەوی کارگەر،کەم بخوات یان زۆر،بەڵام تێریی دەوڵەمەندڕێ بە خەو نادات.13خراپەیەکی ناخۆش هەیە لەسەر زەویدا بینیم:سامانێک پارێزراوە بۆ خراپەی خاوەنەکەی،14ئەم سامانەش لە مامەڵەیەکی خراپدا لەناوچوو،ئینجا کوڕێکی بوو و هیچی بۆ نەمایەوە هەتا بۆ کوڕەکەی بەجێبهێڵێت.15وەک چۆن لە سکی دایکی هاتە دەرەوە،بە ڕووتی دەگەڕێتەوە، دەڕوات وەک هات.هیچ شتێک لە ماندووبوونەکەی ناباتلەگەڵ دەستی کە دەڕوات.16ئەمەش خراپەیەکی ناخۆشە:هەروەک چۆن مرۆڤ دێتە جیهان، بە هەمان شێوە بەجێدەهێڵێت،ئەوەی ماندووبوونەکەی بۆ با دەبێتچ قازانجێک دەکات؟17هەروەها هەموو ڕۆژانی ژیانی لە تاریکیدا بەسەردەبات،لەگەڵ وەڕسبوونێکی زۆر و نەخۆشی و تووڕەیی.18ئەوەی من بینیومە باشە، ئەوەی گونجاوە، کە مرۆڤ بخوات و بخواتەوە و خۆشی ببینێت لە هەموو ئەوەی کە لەسەر زەویدا پێوەی ماندوو دەبێت، بە درێژایی ئەو ڕۆژگارە کەمەی کە خودا پێیداوە، چونکە بەشی ئەوە.19هەروەها کە خودا بە یەکێک دەوڵەمەندی و سامان دەدات و ئەویش دەتوانێت سوودی لێی وەربگرێت و بە بەشی خۆی ڕازی بێت و بە ماندووبوونەکەی دڵخۆش بێت، ئەمە دیارییەکە لە خوداوە.20جا ڕۆژگاری ژیانی بەبیر نایەتەوە، چونکە خودا بە خۆشی دڵییەوە خەریکی کردووە.كۆمكار ٦1بارگرانییەکم لەسەر زەوی بینیوە کە ئادەمیزاد خراپ گیرۆدە بوون بە دەستیەوە،2کەسێک خودا دەوڵەمەندی و سامان و ڕێزی پێدابێت و هیچ کەمی نەبێت لەوەی گیانی ئارەزووی دەکات، بەڵام خودا دەسەڵاتی پێنەداوە بۆ ئەوەی بیخوات، بەڵکو بێگانە دەیخوات، ئەمە بێ واتایە و دەردێکی خراپە.3ئەگەر کەسێک سەد منداڵی هەبێت و ساڵانێکی زۆر بژیێت و تەمەنی زۆر بێت، بەڵام گیانی تێر خۆشی نەبێت و هەروەها ناشتنی بۆ نەبێت، دەڵێم: لەبارچووێک لەو باشترە،4چونکە بێ واتایانە دێت و بە تاریکیدا دەڕوات، ناویشی بە تاریکی دادەپۆشرێت.5هەروەها نە خۆری بینی و نە دەشزانێت، ئەم ئاسوودەترە لەو کەسە.6ئەگەر هەزار ساڵ دووبارەش بژیێت بەڵام خۆشی نەبینێت، ئایا هەمووان بۆ یەک شوێن ناڕۆن؟7هەموو ماندووبوونی مرۆڤ بۆ دەمییەتی،بەڵام هەرگیز تێر ناخوات.8دانا چی لە گێل زیاترە؟چی یارمەتی هەژار دەداتکە ئەو بزانێت چۆن هەڵسوکەوت بکاتلەگەڵ ئەوانەی کە لە ژیاندان؟9ئەوەی هەتە و لەبەرچاوتەباشترە لەوەی کە نیتە و ئارەزووت لێیەتی.ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.10ئەوەی هەبووە لە کۆنەوە ناوی لێنراوە وزانراوە.مرۆڤ ناتوانێت ململانێ لەگەڵ یەکێک بکاتکە لە خۆی بەهێزترە.11ئەوەندە قسە زیاد دەبێت،ئەوەندە سوودی کەم دەبێتەوە،جا مرۆڤ چی بۆ دەمێنێتەوە؟12کێ دەزانێت چی باشە بۆ مرۆڤ لە ژیاندا کە درێژی تەمەنی بێ واتا وەک سێبەر بەسەردەچێت؟ کێ بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت پاش ئەو لەسەر زەوی چی ڕوودەدات؟

S33 Ep 6كۆمكار ٤: ٩ - ٥: ٦
كۆمكار ٤: ٩ - ٥: ٦9دوو کەس لە یەک کەس باشترە،چونکە لە ماندووبوونەکەیان قازانجێکی باشتریان دەبێت.10ئەگەر یەکێکیان بکەوێت،هاوڕێکەی هەڵیدەستێنێتەوە.بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە تەنهایە،دەکەوێت و کەس نییە هەڵیبستێنێتەوە.11هەروەها ئەگەر دوو کەس پێکەوە ڕابکشێن، گەرم دەبنەوە،بەڵام یەکێک تەنها بێت، چۆن گەرم دەبێتەوە؟12ئەگەر یەکێک یەک کەس ببەزێنێت،دووان دەتوانن بەرامبەری بوەستن،گوریسی سێ تاڵیش زوو ناپسێت.13گەنجێکی هەژار و دانا باشترە لە پاشایەکی پیر و گێل، کە ئیتر ناتوانێت گوێ لە هۆشداری بگرێت.14دەشێت گەنجەکە لە بەندیخانەوە هاتبێتە دەرەوە هەتا ببێت بە پاشا، یاخود بە هەژاری لەو شانشینەدا لەدایک بووبێت.15ڕوانیمە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە بەسەر زەویدا هاتوچۆیان دەکرد پشتگیری گەنجەکەیان دەکرد کە جێگەی پاشاکەی گرتەوە.16ئەو مرۆڤانەی کە هاتنە بەردەمی پاشا بێشومار بوون، بەڵام گەل دڵیان بەو پاشایە خۆش نەبوو. ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.كۆمكار ٥1کاتێک دەچیت بۆ ماڵی خودا، ئاگاداری پێی خۆت بە. وەرە پێشەوە هەتا گوێ بگریت، نەوەک قوربانی گێلەکان بکەی کە خراپەکاری خۆیان نازانن.2با دەمت لە قسەکردندا پەلە نەکات،با دڵیشت خێرا نەکات،لە دەربڕینی قسە لەبەردەم خودا،چونکە خودا لە ئاسمانە وتۆ لەسەر زەویت،لەبەر ئەمە با وشەکانت کەم بن.3خەون لە ئەنجامی ماندووبوونی زۆرەوە دێت وقسەی گێلیش لە زۆر گوتن.4ئەگەر نەزرێکت بۆ خودا کرد، دوا مەکەوە لە ئەنجامدانی، چونکە بە گێلەکان دڵخۆش نابێت. جا ئەوەی نەزرت کردووە ئەنجامی بدە.5باشترە نەزر نەکەیت لەوەی بیکەیت و ئەنجامی نەدەیت.6ڕێگا مەدە دەمت وا بکات لەشت گوناه بکات و لەبەردەم نێردراوی پەرستگا مەڵێ: «ئەم نەزرە هەڵە بوو.» بۆچی خودا لە قسەکەت تووڕە بێت و ئەوەی کردووتە لەناوی ببات؟

S33 Ep 5كۆمكار ٣: ١ - ٤: ٨
كۆمكار ٣: ١ - ٤: ٨1هەر شتێک وەرزی خۆی هەیە،هەر چالاکییەک لەسەر زەوی کاتی خۆی هەیە:2لەدایکبوون کاتی خۆی هەیە و مردنیش کاتی خۆی،چاندن کاتی خۆی هەیە و هەڵکێشانی چێنراویش کاتی خۆی،3کوشتن کاتی خۆی هەیە و چاکبوونەوەش کاتی خۆی،ڕووخاندن کاتی خۆی هەیە و بنیادنانیش کاتی خۆی،4گریان کاتی خۆی هەیە و پێکەنینیش کاتی خۆی،شیوەن گێڕان کاتی خۆی هەیە و سەماکردن کاتی خۆی،5بەرد بڵاوکردنەوە کاتی خۆی هەیە و بەرد کۆکردنەوە کاتی خۆی،لەئامێزگرتن کاتی خۆی هەیە و لەئامێزنەگرتنیش کاتی خۆی،6کۆڵدان کاتی خۆی هەیە و کۆڵنەدان کاتی خۆی،پارێزگاریکردن کاتی خۆی هەیە و فڕێدان کاتی خۆی،7دڕاندن کاتی خۆی هەیە و دوورینەوە کاتی خۆی،بێدەنگی کاتی خۆی هەیە و قسەکردن کاتی خۆی،8خۆشویستن کاتی خۆی هەیە و ڕق کاتی خۆی،جەنگ کاتی خۆی هەیە و ئاشتی کاتی خۆی.9کرێکار چی بۆ دەمێنێتەوە لەوەی خۆی پێوە ماندوو دەکات؟10ئەو بارەم بینی کە خودا داویەتی بە ئادەمیزاد هەتا هەڵیبگرن.11خودا هەموو شتێکی دروستکرد کە لە کاتی خۆیدا جوان بێت، هەروەها وای کرد مرۆڤ هەستی ژیانی هەتاهەتایی هەبێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا کەس ناتوانێت لە بنجوبنەوانی کاری خودا تێبگات، لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی.12جا زانیم کە لەوە باشتر نییە بۆ مرۆڤ کە پێی دڵخۆش بێت و چاکە بکات لە ژیانیدا.13هەروەها کە هەموو مرۆڤێک بخوات و بخواتەوە و چێژ لە هەموو ماندووبوونەکەی ببینێت، ئەوە دیاری خودایە.14زانیم کە هەموو ئەوەی خودا ئەنجامی دەدات بۆ هەتاهەتایە، هیچی بۆ زیاد ناکرێت و هیچیشی کەم ناکرێتەوە. خودا کردوویەتی بۆ ئەوەی خەڵک لێی بترسن.15ئەوەی هەیە پێشتر هەبووە،ئەوەش کە دەبێت پێشتر بووە،خوداش لێپرسینەوە لەسەر ڕابردوو دەکات.16هەروەها لەسەر زەوی بینیم:خراپەکاری لە جێی دادپەروەری،بەدکاریش لە جێگای ڕاستودروستی.17جا لە دڵی خۆمدا گوتم:«کەسی ڕاستودروست و خراپەکاریشخودا دادگایی هەردووکیان دەکات،چونکە بۆ هەر چالاکییەک کاتی خۆی دەبێت،بۆ بڕیاردانیش لەسەر هەر کارێک کاتی خۆی.»18من لە دڵی خۆمدا گوتم: «سەبارەت بە ئادەمیزاد، خودا تاقییان دەکاتەوە بۆ ئەوەی تێیانبگەیەنێت کە ئاژەڵ چۆنە ئەوانیش بەو شێوەیەن.19بێگومان چارەنووسی مرۆڤ هەروەک چارەنووسی ئاژەڵە، چونکە مردنی ئەمیان وەک مردنی ئەویانە و یەک هەناسە بۆ هەردووکیانە، مرۆڤ هیچی لە ئاژەڵ زیاتر نییە. بێگومان هەرچی هەیە بێ واتایە.20هەموو بۆ یەک شوێن دەڕۆن: هەردووکیان لە خۆڵەوە هاتن و دەشگەڕێنەوە بۆ خۆڵ.21کێ دەزانێت: ئایا ڕۆحی ئادەمیزاد بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێت یان ڕۆحی ئاژەڵ بەرەو خوارەوە بۆ زەوی دادەبەزێت؟»22ئیتر بینیم لەوە باشتر نییە کە مرۆڤ بە کارەکەی دڵخۆش بێت، لەبەر ئەوەی ئەمە بەشی ئەوە، چونکە کێ دەیبینێت بۆ ئەوەی بیگێڕێتەوە کە لەدوای ئەو چی دەبێت؟كۆمكار ٤1پاشان ئاوڕم دایەوە و بینیم هەموو ئەو ستەمەی کە لەسەر زەویدا دەکرێت و ئەوەتا:فرمێسکی ستەملێکراوانم بینی،کەس نەبوو دڵنەواییان بکات،ستەمکارانیشیان زەبریان بەدەست بوو،کەس نەبوو دڵنەواییان بکات.2خۆزگە بە مردووان دەخوازرێتکە دەمێکە مردوون،ئەوان خۆشحاڵترن لەوانەیکە لە ژیاندا ماون.3بەڵام لە هەردووکیان باشتر ئەوەیەکە هێشتا لەدایک نەبووە،ئەوەی ئەو خراپەکارییەی نەدیوەکە لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێت.4من بینیم کە هەموو ماندووبوون و هەموو ئەوەی مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت لە ئەنجامی ئەو کێشمەکێشەی کە مرۆڤ بەرامبەر بە نزیکەکەی دەیکات، ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.5کەسی گێل دەست دەخاتە سەر دەست وگۆشتی خۆی دەخوات.6مشتێک حەسانەوە باشترەلە دوو مشتی پڕ ماندووبوون و گڤەی با.7دیسان شتێکی بێ واتام لەسەر زەوی بینی:8یەکێکی تاک و تەنها،نە کوڕی هەبوو، نە برا،هەموو ماندووبوونەکەی بێ کۆتایی بوو،هەروەها چاوی لە دەوڵەمەندی تێر نەدەبوو.گوتی: «ئیتر بۆ کێ خۆم ماندوو بکەم وگیانی خۆم بۆچی لە خۆشی بێبەش بکەم؟»ئەمەش بێ واتایە و بارێکی قورسە.

S33 Ep 4كۆمكار ٢: ١١ - ٣: ١
كۆمكار ٢: ١١ - ٣: ١11بەڵام کاتێک سەیری هەموو کارەکانی دەستی خۆمم کرد،لەوانەی کە پێیانەوە ماندوو ببووم،بینیم هەمووی بێ واتا بوون وەک گڤەی با.لەسەر زەوی هیچت بۆ نامێنێتەوە.12پاشان ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی دانایی وشێتی و گێلایەتی ببینم،چونکە ئەو کەسەی کە دوای پاشا دێتچی زیاتر دەکات، لەوەی پێشتر کراوە؟13جا بینیم دانایی لە گێلی بەسوودترە،وەک چۆن ڕووناکی بەسوودترە لە تاریکی.14دانا چاوی لە سەریدایە،بەڵام گێل بە تاریکیدا دەڕوات،پاشان بۆم دەرکەوتکە هەردووکیان یەک چارەنووسیان هەیە.15ئینجا لە دڵی خۆمدا گوتم:«ئەوەی لە گێل ڕوودەدات لە منیش ڕوودەدات،ئیتر قازانجی چییە کە من داناتربم؟»لەبەر ئەوە لە دڵی خۆمدا گوتم:«ئەمەش هەر بێ واتایە.»16نە دانا و نە گێل، هەتاهەتایە یاد ناکرێنەوە،لە ڕۆژانی داهاتوودا هەردووکیان لەبیر دەچنەوە.هەروەک گێل، داناش دەمرێت.17ئیتر ڕقم لە ژیان هەستا، چونکە ئەوەی لەسەر زەویدا دەکرێت، لەلام خراپە، هەمووی بێ واتایە و گڤەی بایە.18ڕقم لە هەموو ماندووبوونەکەم هەستا کە لەسەر زەویدا ڕەنجم بۆی کێشا، لەبەر ئەوەی بە ناچاری بۆ ئەو کەسەی بەجێدەهێڵم کە لەپاش خۆم دێت.19کێ دەزانێت ئەو کەسە دانا دەبێت یان گێل؟ لەگەڵ ئەوەشدا دەست بەسەر هەموو ماندووبوونەکەم دەگرێت کە لەسەر زەویدا ڕەنجم بۆی کێشا. ئەمەش هەر بێ واتایە.20ئیتر دڵی خۆم بێ ئومێد بووە لە هەموو ئەو ماندووبوونە کە لەسەر زەویدا پێوەی ماندوو بووم.21لەوانەیە کەسێک بە دانایی و زانین و کارامەییەوە خۆی ماندوو بکات، بەڵام بۆ کەسێک کە پێوەی ماندوو نەبووبێت وەک میرات بەجێی بهێڵێت. هەروەها ئەمەش بێ واتایە و نەهامەتییەکی گەورەیە.22چی تێدایە بۆ مرۆڤ لە هەموو ئەو ماندووبوون و کۆششەی کە بە دڵەڕاوکێ لەسەر زەویدا ڕەنجی بۆ دەکێشێت؟23بە درێژایی ژیانی کارەکەی پڕ لە خەم و ئازارە، بگرە لە شەویشدا بیری ئاسوودە نابێت. ئەمەش هەر بێ واتایە.24لەوە باشتر نییە بۆ مرۆڤ کە بخوات و بخواتەوە و چێژ لە ماندووبوونەکەی ببینێت. هەروەها ئەمەشم بینی کە لە خوداوەیە،25چونکە بەبێ خودا کێ دەتوانێت بخوات و کێ دەتوانێت خۆشی ببینێت؟26خودا ئەوەی چاکە لەبەردەمی، دانایی و زانین و دڵخۆشی دەداتێ، گوناهباریش خەریک دەکات بە کۆکردنەوەی ماڵ و سامان و ئەمبارکردنی، هەتا بیداتە ئەو کەسەی کە خودا پەسەندی دەکات. ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.كۆمكار ٣1هەر شتێک وەرزی خۆی هەیە،هەر چالاکییەک لەسەر زەوی کاتی خۆی هەیە:

S33 Ep 3كۆمكار ١: ١٥ - ٢: ١٠
كۆمكار ١: ١٥ - ٢: ١٠15خوار ناتوانرێت ڕاست بکرێتەوە وونبوو ناتوانرێت بژمێردرێت.16لە دڵی خۆمدا گوتم: «ئەوەتا من مەزن بووم، داناییم زۆرتر بوو لە هەموو ئەوانەی پێش من لەسەر تەختی ئۆرشەلیم بوون و دڵم دانایی و زانینی زۆری بینی.»17ئینجا خۆمم تەرخان کرد بۆ تێگەیشتن لە دانایی، هەروەها شێتی و گێلی، ئەو کاتە بۆم دەرکەوت ئەمەش بە هەمان شێوە گڤەی بایە،18چونکە لە زۆری دانایی، پەستی زۆر دەبێت وئەوەی زانینی زیاتر بێت خەمی زیاد دەبێت.كۆمكار ٢1من لە دڵی خۆمدا گوتم: «ئێستا وەرە با بە شادی تاقیت بکەمەوە، جا چاکە دەبینیت!» بەڵام ئەمیش بووە شتێکی بێ واتا.2لەبارەی پێکەنینەوە گوتم: «گێلایەتییە! ئەی شادی دەتگەیەنێتە چی؟»3هەوڵم دا ڕۆحی خۆم بە شەراب شاد و گێل بکەم، لەو کاتەی کە هێشتا بیرم بە دانایی ڕێنمایی دەکردم. ویستم ببینم چی بۆ مرۆڤ باشە کە بە درێژایی ڕۆژانی ژیانی لەژێر ئاسماندا بیکات.4کاری مەزنم ئەنجام دا، چەندین ماڵم بۆ خۆم بنیاد نا، چەندین ڕەزم بۆ خۆم چاند،5باخ و بێستانم دروستکرد، لەناویاندا هەموو جۆرە دارێکی بەردارم چاند.6حەوزی ئاوم دروستکرد هەتا لەوێوە دارستانە سەوزەکان ئاو بدەم.7کۆیلە و کەنیزەم کڕی و چەند کۆیلەیەکی دیکەشم هەبوو کە لە ماڵەکەم لەدایک ببوون. هەروەها سەرمایەی مەڕ و مانگام زۆرتر بوو لە هەموو ئەوانەی پێش من لە ئۆرشەلیم بوون.8زێڕ و زیو و گەنجینەی پاشاکان و هەرێمەکانم بۆ خۆم کۆکردەوە، چەندین ژن و پیاوی گۆرانیبێژ و کەنیزەم بۆ خۆم دانا. ئەوەی چێژ بداتە مرۆڤ بۆ خۆم دامنا.9مەزن و پایەدارتر بووم لە هەموو ئەوانەی پێش من لە ئۆرشەلیم بوون، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەر بە دانایی مامەوە.10هەرچی چاوم خواستی ڕێم لێ نەگرت،ئەوەی دڵم پێی خۆش بوو کردم.دڵم بە هەموو ماندووبوونەکەم خۆش بوو،ئەمەش پاداشتی هەموو ماندووبوونەکەم بوو.

S33 Ep 2كۆمكار ١: ٥ - ١٤
كۆمكار ١: ٥ - ١٤5خۆر هەڵدێت و خۆرئاوا دەبێت،بە پەلەیە بۆ شوێنەکەی لەوێوە هەڵدێت.6با هەڵدەکات بەرەو باشوور ودەسووڕێتەوە بەرەو باکوور،دەسووڕێتەوە و دەسووڕێتەوە،هەمیشە بۆ خولگەکەی خۆی دەگەڕێتەوە.7هەرچەندە هەموو ڕووبارەکان بەرەو دەریا دەچن،بەڵام دەریا هەر پڕ نابێت.ڕووبارەکان بۆ شوێنەکەی خۆیان دەچنەوە،بۆ ئەوێ دەڕۆن و دەگەڕێنەوە.8هەموو شتەکان ماندووکەرن،مرۆڤ ناتوانێت دەریانببڕێت.چاو لە سەیرکردن تێر نابێت وگوێ لە بیستن پڕ نابێت.9ئەوەی بووە هەر ئەو دەبێت،ئەوەی کراوە هەر ئەو دەکرێت،هیچی نوێ لەسەر زەوی نییە.10هیچ شتێک نییە کە بگوترێت:«سەیر بکە، ئەمە نوێیە!»لە دێرزەمانەوە هەر بووە،لە سەردەمانی پێش ئێمەوە.11کەس یادی نەوەکانی پێشوو ناکاتەوە،تەنانەت نەوەکانی داهاتووشنایەنەوە یادیئەوانەی کە لەپاش ئەوان دێن.12من کە وتاربێژی ژیرمەندم، پاشای ئیسرائیل بووم لە ئۆرشەلیم.13لە ڕێگای داناییەوە خۆمم تەرخان کرد بۆ فێربوون و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هەموو ئەو کارانەی کە لەسەر زەوی کراون. بارێکی گرانە کە خودا لەسەر شانی مرۆڤی داناوە!14ڕوانیمە هەموو کردارەکان کە لەسەر زەویدا کراون و ئەوەتا هەمووی بێ واتایە و گڤەی بایە.

S33 Ep 1كۆمكار پێشەكى، ١: ١ - ٥
كۆمكار پێشەكى، ١: ١ - ٥1وتەکانی وتاربێژی ژیرمەند، کوڕی داود، پاشا لە ئۆرشەلیم:2وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت:«بێ واتایە! بێ واتایە!بێ واتا، هەر بێ واتایە!هەرچی هەیە بێ واتایە.»3مرۆڤ لە هەموو ماندووبوونەکەی چی بۆ دەمێنێتەوە،کە لەسەر زەوی پێوەی ماندوو دەبێت؟4نەوەیەک دێت و نەوەیەک دەڕوات،بەڵام زەوی هەتاهەتایە هەر هەیە.5خۆر هەڵدێت و خۆرئاوا دەبێت،بە پەلەیە بۆ شوێنەکەی لەوێوە هەڵدێت.

S32 Ep 18فیلیپی ٤: ١٣ - ٢٣
فیلیپی ٤: ١٣ - ٢٣13دەتوانم هەموو ئەم شتانە لە ڕێگەی مەسیحەوە بکەم، ئەوەی بەهێزم دەکات.14لەگەڵ ئەوەشدا چاکتان کرد کە بەشداری تەنگانەتان کردم.15ئەی فیلیپییەکان، ئێوەش دەزانن، لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی پەیامی ئینجیل لەنێو ئێوە، کاتێک لە مەکدۆنیا ڕۆیشتم، هیچ کڵێسایەک لە بابەتی وەرگرتن و پێداندا هاوکارییان نەکردووم، ئێوە نەبێت.16تەنانەت ئەو کاتەی لە شاری سالۆنیکی بووم، چەند جارێک هاوکاریتان کردم کاتێک پێویستم بە یارمەتی بوو.17نەک لەبەر ئەوەی حەزم لە بەخشین بێت بەڵکو حەزم لەو بەرهەمەیە کە لەلای خودا بۆتان تۆمار دەکرێت.18ئێستا هەموو شتێکم هەیە، زیاتر لە پێویست. ئەو شتانەی ئەپەفرۆدیتۆس لەلای ئێوە هێنای وەرمگرت و تێربووم، بۆنێکی خۆشە، قوربانییەکی قبوڵکراوە، دڵی خودا خۆش دەکات.19خودای من هەموو پێداویستییەکانتان دابین دەکات بەپێی دەوڵەمەندی ئەو شکۆیەی لە عیسای مەسیحدا هەیەتی.20ئێستاش شکۆمەندی بۆ خودای باوکمان هەتاهەتایە. ئامین.21بە ناوی عیسای مەسیح سڵاو لە هەموو گەلی خودا بکەن.ئەو خوشک و برایانەی لەگەڵمدان سڵاوتان لێدەکەن.22هەموو گەلی خودا کە لێرەن سڵاوتان لێدەکەن، بە تایبەتی ئەوانەی لە خانەوادەی قەیسەرن.23با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحتان بێت.

S32 Ep 17فیلیپی ٤: ٨ - ١٣
فیلیپی ٤: ٨ - ١٣8لە کۆتاییدا خوشکان و برایان، بیر لە هەموو ئەو شتانە بکەنەوە کە ڕاست و ڕێزدارن، دادپەروەر و پاکن، خۆشەویست و ناوبانگ باشن، ڕەوشت بەرز و شایانی ستایشن.9چی لە مندا فێربوون و وەرتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئەوە جێبەجێ بکەن. خودای ئاشتیش لەگەڵتان دەبێت.10زۆر دڵشاد بووم بە مەسیحی خاوەن شکۆ، کە ئێستا دیسان بایەخم پێدەدەن. بە دڵنیاییەوە پێشتریش بایەختان پێم دەدا، بەڵام دەرفەتی ئەوەتان نەبوو کە دەریبخەن.11من ئەمە ناڵێم لەبەر ئەوەی پێویستم بە یارمەتییە، چونکە فێربووم لە هەر دۆخێکدا بم خۆبژێو بم.12دەزانم نەبوونی چییە و دەزانم هەبوونیش چییە، لە هەر شتێک و لە هەموو شتێکدا فێری نهێنی ئەوە بووم لە هەبوونی و نەبوونیدا ئاسوودە بم.13دەتوانم هەموو ئەم شتانە لە ڕێگەی مەسیحەوە بکەم، ئەوەی بەهێزم دەکات.

S32 Ep 16فیلیپی ٤: ٦ - ٧
فیلیپی ٤: ٦ - ٧6نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت.7ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت.

S32 Ep 15فیلیپی ٤: ٤ - ٦
فیلیپی ٤: ٤ - ٦4هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن!5با هەموو خەڵک بە ڕووخۆشیتان بزانێت. هاتنەوەی عیسای خاوەن شکۆ نزیکە.6نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت.

S32 Ep 14فیلیپی ٣: ٢٠ - ٤: ٣
فیلیپی ٣: ٢٠ - ٤: ٣20بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ،21ئەوەی جەستەی کەساسمان بۆ وێنەی لەشی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی هێزی خۆی کە دەتوانێت هەموو شتێک ملکەچی خۆی بکات.فیلیپی ٤1بۆیە خوشکان و برایانم، ئەی ئەوانەی خۆشمدەوێن و پەرۆشتانم، ئێوە خۆشی و تاجی منن. خۆشەویستانم، بەو شێوەیە کە نووسیومە، بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆ بچەسپێن.2لە ئەوۆدیا دەپاڕێمەوە و لە سینتخی دەپاڕێمەوە کە بە یەکبوونیان لەگەڵ مەسیح هاوبیر بن.3بەڵێ تۆش ئەی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ دەکەم یارمەتییان بدەیت، چونکە هەردووکیان لە ڕاگەیاندنی پەیامی ئینجیلدا شانبەشانی من تێکۆشاون، لەگەڵ کلیمنتۆس و هاوکارانی دیکەم کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانە.

S32 Ep 13فیلیپی ٣: ١٤ - ٢٠
فیلیپی ٣: ١٤ - ٢٠14بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان.15با هەموو ئەوانەمان کە لە ڕووی ڕۆحییەوە پێگەیشتووین، ئاوا بیر بکەینەوە، ئەگەر بیرتان لە شتێکی جیاوازیش کردەوە، خودا ئەمەشتان بۆ ئاشکرا دەکات.16با دەست بەوەوە بگرین کە بەدەستمان هێناوە.17ئەی خوشک و برایانم، پێکەوە لاسایی من بکەنەوە و بڕواننە ئەوانەی ئاوا دەژین، بەگوێرەی ئەم نموونەیەی ئێمە پێمان دان.18زۆرم پێ گوتن، ئێستاش بە گریانەوە دەڵێم، زۆر کەس بە شێوەیەک دەژین، دوژمنی خاچی مەسیحن،19ئەوانە کۆتاییان لەناوچوونە، خودایان سکیانە و شانازی بە شەرمەزاربوونیانەوە دەکەن، بیر لە شتی دنیایی دەکەنەوە.20بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ،

S32 Ep 12فیلیپی ٣: ٧ - ١٣
فیلیپی ٣: ٧ - ١٣7بەڵام ئەوەی بۆ من قازانج بوو، لە پێناوی مەسیحدا ئەمانە بە زیان دەزانم.8لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و9وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت.10ئامانجم ئەوەیە مەسیح بناسم و هێزی هەستانەوەکەی بزانم و هاوبەشی ئازاری بم، وەک ئەو بم لە مردنی،11تاوەکو بگەمە هەستانەوەی نێو مردووان.12من ناڵێم پێشوەخت هەموو ئەمەم بەدەستهێناوە یان گەیشتوومەتە ئامانج، بەڵکو کۆشش دەکەم ئەوە بەدەستبهێنم کە عیسای مەسیح لە پێناویدا منی بەدەستهێنا.13خوشکان، برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم،

S32 Ep 11فیلیپی ٣: ١ - ٦
فیلیپی ٣: ١ - ٦1لە کۆتاییدا، خوشکان، برایان، دڵشاد بن بە مەسیحی خاوەن شکۆ! نووسینەوەی هەمان ئەم شتانە ماندووم ناکات، بەڵکو بۆ پاراستنی ئێوەیە.2ئاگاداری سەگەکان بن، ئاگاداری بەدکاران و جەستەبڕەکان بن!3لەبەر ئەوەی ئێمە بە ڕاستی خەتەنەکراوین، کە بە ڕۆحی پیرۆز خودا دەپەرستین و شانازی بە عیسای مەسیحەوە دەکەین، پشت بە جەستە نابەستین.4هەرچەندە منیش هۆکارم هەیە پشت بە جەستە ببەستم.ئەگەر یەکێک وابزانێت هۆکاری هەیە بۆ ئەوەی پشت بە جەستە ببەستێت، من لەپێشترم:5کۆرپەی هەشت ڕۆژ بووم کە خەتەنە کراوم، لە ڕەگەزی ئیسرائیل، تیرەی بنیامین، عیبرانی کوڕی عیبرانی. بەگوێرەی تەورات فەریسی بووم،6بەگوێرەی دڵگەرمی چەوسێنەری کڵێسا بووم، بەگوێرەی ئەم ڕاستودروستییە کە بەپێی شەریعەتە، بێ گلەیی بووم.

S32 Ep 10فیلیپی ٢: ٢٥ - ٣٠
فیلیپی ٢: ٢٥ - ٣٠25بەڵام بە پێویستم زانی ئەپەفرۆدیتۆس بنێرمە لاتان، کە لەگەڵم برا و هاوکار و هاوسەربازە، نێردراوی ئێوەیە و خزمەتکاری پێویستییەکانمە.26ئەو پەرۆشی دیداری هەمووتانە و دڵتەنگ بوو، چونکە هەواڵی نەخۆشبوونی ئەوتان بیستووە.27بە ڕاستی نەخۆش بوو، خەریک بوو بمرێت، بەڵام خودا بەزەیی پێدا هاتەوە، نەک تەنها بە ئەودا، بەڵکو بەزەیی بە منیشدا هاتەوە، بۆ ئەوەی خەفەت لەدوای خەفەتم نەبێت.28بۆیە خێراتر ناردم، تاکو بە بینینەوەی دڵشاد بن و منیش خەفەتم کەم بێتەوە.29کەواتە بەوپەڕی شادییەوە بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن و ڕێز لەوانەی وەک ئەو بگرن،30چونکە لە پێناوی کاری مەسیحدا ڕووبەڕووی مەرگ بووەوە و ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە، تاکو ئەو خزمەتە بکات کە ئێوە نەتانتوانی بۆ منی بکەن.

S32 Ep 9فیلیپی ٢: ١٢ - ٢٤
فیلیپی ٢: ١٢ - ٢٤12بۆیە خۆشەویستانم، هەروەک چۆن کاتێک لەلاتان بووم هەمیشە گوێڕایەڵی ڕێنماییەکانم بوون، ئێستاش کە لەلاتان نیم زۆر گرنگترە کە گوێڕایەڵم بن. بە ترس و لەرزەوە کۆشش بکەن بۆ تەواوکردنی ڕزگاریتان،13چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو.14هەموو شتێک بێ بۆڵەبۆڵ و شەڕەقسە بکەن،15تاکو بێ کەموکوڕی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە،16کاتێک کە ئێوە دەست بە وشەی ژیانەوە دەگرن. ئیتر لە ڕۆژی مەسیحدا دەتوانم شانازی بکەم کە بێهوودە ڕام نەکرد و ڕەنجم نەکێشاوە.17بەڵام ئەگەر بمرم و خوێنم وەک شەرابی پێشکەشکراو بەسەر قوربانی و خزمەتی باوەڕتاندا بڕژێم، ئەوا دڵشاد و دڵخۆشم لەگەڵتان.18جا ئێوەش ئاوا دڵشاد بن و لەگەڵم دڵخۆش بن.19هیوادارم بە یارمەتی عیسای خاوەن شکۆ بتوانم زوو تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تاکو بە زانینی هەواڵتان منیش دڵخۆش بم،20چونکە کەسم نییە وەک ئەو بە دڵسۆزی بایەخ بە کاروبارتان بدات،21لەبەر ئەوەی هەموویان بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، نەک هی عیسای مەسیح.22بەڵام ئێوە ئاگاداری شارەزایی تیمۆساوسن، چونکە هەروەک چۆن منداڵ لەگەڵ باوکیدا خزمەت دەکات، ئەویش بە هەمان شێوە لەگەڵ من خزمەتی لە مزگێنیدان کردووە.23بۆیە هیوادارم هەرکە بۆم ڕوون بووەوە کاروبارم چۆن بەڕێوە دەچێت، یەکسەر ئەو بنێرم.24متمانەم بە مەسیحە کە خۆشم بەم زووانە دێم.

S32 Ep 8فیلیپی ٢: ٨ - ١١
فیلیپی ٢: ٨ - ١١8کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا،خۆی نزم کردەوە وهەتا مردن ملکەچ بوو،تەنانەت مردنی سەر خاچ.9لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە وئەو ناوەی دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە،10تاکو بە ڕاگەیاندنی ناوی عیسا هەموو ئەژنۆیەک چۆک دابدات،لە ئاسمان و سەر زەوی و ژێر زەویش،11هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح خاوەن شکۆیە،بۆ شکۆی خودای باوک.

S32 Ep 7فیلیپی ٢: ٥ - ٨
فیلیپی ٢: ٥ - ٨5وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە:6ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە،نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە،7بەڵکو خۆی کردە هیچ،شێوەی بەندەی وەرگرت،وەک مرۆڤی لێهات،8کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا،خۆی نزم کردەوە وهەتا مردن ملکەچ بوو،تەنانەت مردنی سەر خاچ.

S32 Ep 6فیلیپی ٢: ١ - ٦
فیلیپی ٢: ١ - ٦1ئەگەر یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح مایەی هاندان بێت، ئەگەر خۆشەویستییەکەی دڵنەواییتان بکات، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز هاوبەش بن، ئەگەر بە سۆز و میهرەبان بن،2ئەوا دڵم بە تەواوی خۆش بکەن کە هاوبیر بن و هەمان خۆشەویستیتان هەبێت، هەروەها یەک دڵ و هاوئامانج بن.3هیچ شتێک بە خۆپەرستی و لووتبەرزییەوە مەکەن، بەڵکو بە شێوەیەک بێفیز بن کە بەرامبەرەکەتان لە خۆتان بە باشتر بزانن.4تەنها بایەخ بە بەرژەوەندی تایبەتی خۆتان مەدەن، بەڵکو با هەریەکەتان بایەخ بە بەرژەوەندی خەڵکی دیکەش بدات.5وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە:6ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە،نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە،

S32 Ep 5فیلیپی ١: ١٤ - ٣٠
فیلیپی ١: ١٤ - ٣٠14مەسیحی باڵادەست بەهۆی کۆت و بەندی منەوە وای لە زۆربەی خوشک و برایان کردووە پشت بە ئەو ببەستن، تاکو بتوانن بوێرانەتر و بە چاونەترسییەوە پەیامەکەی ڕابگەیەنن.15بێگومان هەندێک لەبەر ئیرەیی و ناکۆکی مزگێنیی مەسیح ڕادەگەیەنن، بەڵام هەندێکی دیکە بە خواستێکی باش.16ئەوانەی لەبەر خۆشەویستی مزگێنی دەدەن، دەزانن لەبەر بەرگریکردنم لە پەیامی ئینجیل خراومەتە زیندان.17ئەوانەی دیکە کە لە خۆپەرستییەوە مەسیح ڕادەگەیەنن، دڵسۆز نین، مەزەندە دەکەن بە کۆت و زنجیرەکەم حاڵم ناخۆشتر دەکەن.18ئیتر چی؟ بەهەرحاڵ، بە ڕواڵەت بێت یان بە ڕاستی، مەسیح ڕادەگەیەنرێت، بەوەش دڵشادم.بەڵێ، زیاتریش دڵشاد دەبم،19چونکە دەزانم لە ڕێگەی پاڕانەوەکانتان و پشتگیری ڕۆحی عیسای مەسیح ئەمە دەبێتە هۆی ئازادکردنم.20بە پەرۆشەوە چاوەڕوان و ئومێدەوارم کە لە هیچ شتێکدا شەرمەزار نەبم، بەڵکو ورەم بەرز بێت بۆ ئەوەی ئێستاش وەکو هەمیشە مەسیح لە جەستەمدا پایەدار بێت، ئەگەر بە ژیان بێت یان بە مردن،21چونکە بۆ من ژیان مەسیحە، مردنیش قازانج.22بەڵام ئەگەر ژیانم لە جەستە بەردەوام بێت، خەریکی خزمەتێک دەبم کە بەرهەمی هەبێت. چی هەڵبژێرم؟ نازانم!23لە دوو لاوە فشارم لەسەرە، حەز دەکەم ئەم ژیانە بەجێبهێڵم و لەگەڵ مەسیح بژیم، ئەوە زۆر باشترە،24بەڵام مانەوەم بە جەستە بۆ ئێوە پێویستترە.25دڵنیام و دەزانم کە لە ژیاندا دەمێنم و لەگەڵ هەمووتان بەردەوام دەبم، بۆ بەرەوپێشچوون و خۆشیتان لە باوەڕ،26تاکو بەهۆی هاتنەوەی من بۆ لاتان شانازیتان بە عیسای مەسیح لە ڕێگەی منەوە زیاد بکات.27تەنها بە شێوەیەک بژین کە شایستەی پەیامی ئینجیلی مەسیح بێت، تاکو کاتێک بێم و بتانبینم یان لەلاتان نەبم و هەواڵتان ببیستم، بزانم کە ئێوە لە یەک ڕۆحدا چەسپاون و بە یەک دڵ تێدەکۆشن لە پێناوی ئەو باوەڕەی کە لەسەر بناغەی پەیامی ئینجیلە،28بەبێ ئەوەی لە هیچ شتێکی ڕکابەرەکانتان بترسن. ئەمە بەڵگەیە بۆ لەناوچوونیان، بەڵام ڕزگارییە بۆ ئێوە، ئەمەش لە خوداوەیە.29چونکە خودا لەبەر مەسیح تەنها باوەڕهێنان بە ئەوی پێ نەبەخشیون، بەڵکو ئازار چێژتنیش لە پێناوی ئەو،30لەبەر ئەوەی هەمان تێکۆشانتان هەیە، ئەوەی لە منتان بینیوە و ئێستا لە منی دەبیستن.

S32 Ep 4فیلیپی ١: ٩ - ١٣
فیلیپی ١: ٩ - ١٣9لە خودا دەپاڕێمەوە کە خۆشەویستیتان بە زانیاری و ئەوپەڕی تێگەیشتنەوە زیاتر و زیاتر بکات،10تاکو باشترین شت جیا بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی مەسیح پاک و بێ گلەیی بن،11تاکو پڕببن لە بەرهەمی ڕاستودروستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بۆ شکۆ و ستایشی خودا.12خوشکان، برایان، ئێستا دەمەوێ بزانن ئەوەی بەسەرم هات پەیامی ئینجیلی زیاتر بەرەو پێش برد،13تەنانەت هەموو پاسەوانانی کۆشکی ئیمپراتۆر و هەموو لایەک بۆیان دەرکەوت کە من لە پێناوی مەسیحدا کۆت و بەند کراوم.

S32 Ep 3فیلیپی ١: ٦ - ٩
فیلیپی ١: ٦ - ٩6لەمەشدا دڵنیام، خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات.7کەواتە ئەمە ڕاستە سەبارەت بە هەمووتان ئەم هەستەم هەبێت، چونکە ئێوە لە دڵی مندان. ئەگەر بە کۆت و زنجیرەوە بم، یاخود لە کاتێکدا بەرگری لە پەیامی ئینجیل و چەسپاندنی دەکەم، هەمووتان لە نیعمەت لەگەڵم بەشدارن.8خودا شایەتمە چەندە بە پەرۆشم بۆ هەمووتان بە سۆزی عیسای مەسیح.9لە خودا دەپاڕێمەوە کە خۆشەویستیتان بە زانیاری و ئەوپەڕی تێگەیشتنەوە زیاتر و زیاتر بکات،

S32 Ep 2فیلیپی ١: ٢ - ٦
فیلیپی ١: ٢ - ٦2با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.3سوپاسی خودا دەکەم، هەر کاتێک یادتان بکەم.4هەمیشە لە هەموو پاڕانەوەکانم بە خۆشییەوە بۆ هەمووتان داوا دەکەم،5چونکە لە یەکەم ڕۆژەوە هەتا ئێستا بەشداریتان لە خزمەتی ئینجیلدا کردووە.6لەمەشدا دڵنیام، خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات.

S32 Ep 1فیلیپی پێشەكى، ١: ١
فیلیپی پێشەكى، ١: ١1لە پۆڵس و تیمۆساوسی بەندەکانی عیسای مەسیحەوە،بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا لە شاری فیلیپی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، لەگەڵ چاودێران و خزمەتکاران:

S31 Ep 33پهندهكان ٣٠: ٢٠ - ٣١: ٣١
پهندهكان ٣٠: ٢٠ - ٣١: ٣١20«ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە:دەخوات و دەمی دەسڕێتەوە ودەڵێت: ”خراپەم نەکردووە!“21«زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت ولەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت،22خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا،گێلێک کە تێر نان بێت،23ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات،کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی.24«چوار شت هەن لەسەر زەوی بچووکنبەڵام لە دانایان داناترن:25مێروولەکان بوونەوەرێکی بێهێزن،بەڵام لە هاویندا خواردنی خۆیان ئەمبار دەکەن.26گۆڕهەڵکەنەکان گیانلەبەرێکی بێ توانان،بەڵام لەناو بەرد لانەکانیان دروستدەکەن.27کوللەکان پاشایان نییە،بەڵام هەموویان پۆل پۆل دەجوڵێن.28مارمێلکە بەدەست دەگیردرێت،بەڵام لە کۆشکی پاشادا دەبینرێت.29«سێ شت هەن هەنگاویان سەنگینە وچوارەمیش ڕۆیشتنی سەنگینە:30شێر کە پاڵەوانی هەموو گیاندارەکانە،لە ڕووی هیچ شتێک ناگەڕێتەوە،31کەڵەشێری بە فیز، تەگە،پاشایەکیش لە سەرکردایەتی لەشکرەکەی.32«ئەگەر گێلایەتیت کرد بە خۆهەڵکێشانت،یان پیلانی خراپت نایەوە،دەستت بخەرە سەر دەمت!33چونکە وەک چۆن شیر بهەژێنیت کەرەی لێ دەردەچێت ولووت بهەژێنیت خوێنی لێ دێت،تووڕەییش بهەژێنیت ناکۆکی لێ پێدا دەبێت.»پهندهكان ٣١1قسەی لەموئێلی پاشا، ئەو سروشەی کە دایکی فێری کرد:2گوێ بگرە ڕۆڵە! گوێ بگرە، ڕۆڵەی هەناوم!گوێ بگرە ڕۆڵە، ڕۆڵەی نەزرەکانم!3هێزت مەدە ژنان،ڕێگاکانیشت مەدە ژنانی لەناوبەری پاشایان.4ئەی لەموئێل، بۆ پاشایان نییە،بۆ پاشایان نییە شەراب بنۆشن،بۆ میرانیش نییە ئارەزووی ئارەق بکەن،5نەوەک بخۆنەوە و یاسا لەبیر بکەن،مافی ستەملێکراوان زەوت بکەن.6ئارەق بدە بەوەی لەناودەچێت،شەرابیش بەوانەی دەروونیان تاڵە.7با بخواتەوە و هەژارییەکەی لەبیر بکات،ئیتر ماندووبوونەکەی نایەتەوە یاد.8بەرگری لە مافی ئەو کەسانە بکە کە ناتوانن داوای مافەکانیان بکەن،بۆ مافی هەموو دەربەدەران.9دەمت بکەرەوە و بە ڕاستودروستی دادوەری بکە،پارێزگاری لە مافی کڵۆڵان و نەداران بکە.10کێ ژنی خانەدانی دەست دەکەوێت؟نرخی لە یاقووت گرانترە.11مێردەکەی بە تەواوی پشتی پێ دەبەستێت ولە هیچی کەم نابێت.12ژنەکە بە درێژایی ژیانیچاکە دێنێتە سەر ڕێی نەک خراپە.13خوری و کەتان هەڵدەبژێرێت،بە دوو دەستی پەرۆشەوە ئیش دەکات.14وەک کەشتی بازرگان وایە،خۆراکی خۆی لە دوورەوە دەهێنێت.15هێشتا شەوە لە خەو هەڵدەستێت،خواردن بۆ ماڵەوە ئامادە دەکات وئەرک بۆ کارەکەرەکان دیاری دەکات.16لە کێڵگەیەک ورد دەبێتەوە و دەیکڕێت،بە قازانجی دەستی ڕەزەمێوێک دەچێنێت.17ناوقەدی توند دەبەستێت وبازووی لێ هەڵدەکات.18دەبینێت بازرگانییەکەی چاکە،بە شەو چرای ناکوژێتەوە.19خوری بە بازوویەوە دەئاڵێنێت وتەشی لەناو لەپیدایە.20دەستەکانی بۆ کڵۆڵ دەکاتەوە ودەست درێژ دەکات بۆ نەداران.21ترسی ماڵەکەی نییە لە بەفر،چونکە هەموو ماڵەکەی بەرگی ئاڵیان لەبەردایە.22چەرچەف بۆ نوێنەکەی دروستدەکات،کەتانی ناسک و ڕیسی ئەرخەوانی لەبەر دەکات.23مێردی لە دەروازەکانی شاردا ناسراوە،لەوێ لەگەڵ پیرانی شارەکە دادەنیشێت.24ژنەکە کراسی کەتان دروستدەکات و دەیفرۆشێت،پشتێن بۆ بازرگانان دابین دەکات.25هێز و ڕێز بەرگی ئەون،پێدەکەنێت بۆ ڕۆژانی ئاییندە.26دەمی بە دانایی دەکاتەوە وفێرکردنەکانی میهرەبانی لەسەر زمانییەتی.27چاودێری هاتوچۆی ماڵومنداڵەکەی دەکات،نانی تەمبەڵی ناخوات.28منداڵەکانی هەڵدەستن و خۆزگەی پێ دەخوازن،مێردەکەشی ستایشی دەکات:29«زۆر ژن خانەدان بوونە،بەڵام تۆ لە سەرووی هەموویانی.»30شۆخ و شەنگی فریودەرە و جوانی پووچە،بەڵام ئەو ئافرەتەی لە یەزدان بترسێت، ستایش دەکرێت.31ڕەنجی شانی خۆی پێ بدەن وبا کردەوەکانی لەبەر دەروازەکانی شاردا ستایشی بکەن.

S31 Ep 32پهندهكان ٢٩: ٥ - ٣٠: ١٩
پهندهكان ٢٩: ٥ - ٣٠: ١٩5ئەو کەسەی لەگەڵ دراوسێکەی زمانلووسی بکاتداو لەبەرپێی دەنێتەوە.6لە گوناهی پیاوخراپ تەڵە هەیە،بەڵام کەسی ڕاستودروست گۆرانی دەڵێت و دڵخۆش دەبێت.7کەسی ڕاستودروست گرنگی بە مافی هەژار دەدات،بەڵام بەدکار ئەو گرنگییە تێناگات.8گاڵتەجاڕان شار دەخەنە ئاژاوەوە،بەڵام دانایان تووڕەیی کپ دەکەنەوە.9ئەگەر پیاوێکی دانا گێلێک بداتە دادگا،گێلەکە تووڕە بێت یان گاڵتەی پێ بێت ئاشتی نابێت.10خوێنڕێژان ڕقیان لە کەسی دروست دەبێتەوە،بەڵام سەرڕاستان ژیانی دەپارێزن.11گێل هەرچی تووڕەیی لە دڵدایە دەریدەبڕێت،بەڵام دانا خۆی دەگرێت.12ئەگەر فەرمانڕەوایەک گوێ لە قسەی درۆ بگرێت،هەموو خزمەتکارەکانی دەبنە بەدکار.13هەژار لەگەڵ زۆردار لەمەدا لە یەکتری دەچن:یەزدان ڕووناکی بە چاوی هەردووکیان دەدات.14ئەگەر پاشایەک بە ڕاستی دادوەری هەژاران بکات،تەختەکەی هەتاهەتایە دەچەسپێت.15داری تەمبێکردن دانایی دەبەخشێت،بەڵام منداڵ جڵەوی بەربدرێت دایکی خۆی شەرمەزار دەکات.16کاتێک بەدکاران گەشە دەکەن گوناه زۆر دەبێت،بەڵام ڕاستودروستان کەوتنیان دەبینن.17کوڕەکەت تەمبێ بکە دەتحەسێنێتەوە،چێژ دەداتە گیانت.18بەبێ سروش گەل بەڕەڵا دەبێت،بەڵام ئەوەی تەورات پەیڕەو بکات خۆزگەی پێ دەخوازرێت.19خزمەتکار تەنها بە قسە تەمبێ نابێت،هەرچەندە تێدەگات، بەڵام گوێی ناداتێ.20ئەو کەسەت بینیوە بە پەلەیە لە قسەکانی؟گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت.21ئەوەی خزمەتکارەکەی لە منداڵییەوە بە ناز ڕابگرێت،لە کۆتاییدا لێی هەڵدەگەڕێتەوە.22کەسی تووڕە ناکۆکی دەوروژێنێت،کەسی هەڵچووش گوناهی زۆرە.23لووتبەرزی مرۆڤ خۆی نزم دەکاتەوە،بەڵام بێفیز ڕێزدار دەبێت.24هاوبەشی دز ڕقی لە خۆی دەبێتەوە،سوێند دەخوات و دانی پێدا نانێت.25ترسی مرۆڤ تەڵە دەنێتەوە،بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت پەناگیر دەبێت.26زۆر کەس داوای ڕەزامەندی فەرمانڕەوایان دەکەن،بەڵام مرۆڤ لەلایەن یەزدانەوە دادپەروەری بەدەستدەهێنێت.27قێزی ڕاستودروستان لە کەسی ناڕەوایە،قێزی بەدکاریش لەوەیە کە ڕێگای ڕاستە.پهندهكان ٣٠1قسەکانی ئاگوری کوڕی یاقە ئەم سروشە لەخۆ دەگرێت.ئەم پیاوە بە ئیتیێلی ڕاگەیاند:ئەی خودایە، من شەکەتم،بەڵام دەتوانم بەسەریدا زاڵ بم.2«من لە هەموو مرۆڤێک دەبەنگترم،تێگەیشتنی مرۆڤانەم نییە.3فێری دانایی نەبووم وناسینی خودای پیرۆزم نییە.4کێ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان و هاتە خوارەوە؟کێ بای لەناو هەردوو لەپی خۆی کۆکردەوە؟کێ ئاوی لەناو جلدا پێچایەوە؟کێ هەموو لایەکی زەوی دامەزراند؟ناوی چییە؟ ناوی کوڕەکەی چییە؟ئەگەر دەیزانیت پێم بڵێ!5«هەموو وشەیەکی خودا بێگەردە،قەڵغانە بۆ ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن.6هیچ شتێک بۆ وشەکانی زیاد مەکە،نەوەک سەرزەنشتت بکات و بە درۆزن دەربچیت.7«ئەی یەزدان، دوو شتم لێ داوا کردیت،لێمی قەدەغە مەکە پێش مردنم:8شتی پووچ و قسەی درۆم لێ دووربخەوە،هەژاری یان دەوڵەمەندیم مەدەرێ،بەڵام نانی پێویستی خۆم پێ بدە،9نەوەک تێر بم و نکۆڵیت لێبکەم وبڵێم: ”یەزدان کێیە؟“یان نەوەک هەژار بم و دزی بکەم وناوی خودای خۆم بێ ڕێز بکەم.10«بوختان بە خزمەتکار مەکە لەلای گەورەکەی،نەوەک نەفرەتت لێ بکات و تاوانبار بیت.11«نەوەیەک هەیە نەفرەت لە باوکی دەکات ودایکی پیرۆز ناکات.12نەوەیەک هەیە لە ڕوانگەی خۆی پاکە،بەڵام خۆی نەشوشتووەتەوە لە پیسوپۆخڵییەکەی.13نەوەیەک هەیە چەند چاو لە هەوراز وبەرز دەڕوانێت.14نەوەیەک هەیە ددانەکانی شمشێرن وکاکیلەکانی چەقۆن،بۆ خواردنی کڵۆڵەکان لەسەر زەوی ونەدارەکان لەنێو خەڵکی.15«زەروو دوو کچی هەیە،هاوار دەکەن: ”بێنە، بێنە!“«سێ شت هەن تێر نابن،چوارەمیش ناڵێت، ”بەسە!“:16جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک وزەوییەک تێر ئاو نەبێت وئاگرێک هەرگیز نەڵێت: ”بەسە!“17«ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات وسووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک،قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن وبێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن.18«سێ شت هەن زۆر سەیرن بۆ من،چوارەمیش تێناگەم:19ڕێگای هەڵۆ لە ئاسمان،ڕێگای مار لەسەر بەرد،ڕێگای کەشتی لەناو جەرگەی دەریا وڕێگای پیاویش لەگەڵ کچ.

S31 Ep 31پهندهكان ٢٨: ١ - ٢٩: ٤
پهندهكان ٢٨: ١ - ٢٩: ٤1بەدکار بێ ئەوەی کەس ڕاوی بنێت هەڵدێت،بەڵام ڕاستودروست وەک بەچکە شێر چاونەترسە.2کە یاخیبوون لە خاکێک هەبێت میری زۆر دەبێت،بەڵام فەرمانڕەوایەکی تێگەیشتوو و زانا نیشتیمان بەرقەرار دەکات.3ئەو سەرکردەیەی هەژاران بچەوسێنێتەوە،وەک بارانێکی بەخوڕە هیچ خۆراکێک ناهێڵێتەوە.4ئەوانەی واز لە تەورات دەهێنن ستایشی بەدکار دەکەن،بەڵام پارێزەرانی تەورات دژایەتییان دەکەن.5پیاوخراپان لە دادپەروەری تێناگەن،بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن تەواو تێدەگەن.6باشترە هەژار ڕێگای تەواوەتی گرتبێت،لە دەوڵەمەند کە ڕێگاکان خواردەکاتەوە.7ئەوەی تەورات بپارێزێت کوڕێکی تێگەیشتووە،بەڵام هاوڕێی دەستبڵاوان باوکی خۆی ڕیسوا دەکات.8ئەوەی بە سوو و بازاڕگرانکردن سامانی خۆی زۆر بکات،بۆ یەکێکی کۆدەکاتەوە کە بەزەیی بە نەداران دێتەوە.9ئەوەی گوێی دابخات لە بیستنی فێرکردنەکەم،تەنانەت نوێژەکەشی قێزەونە.10ئەوەی سەرڕاستان بەرەو ڕێگای خراپە ببات،دەکەوێتە ئەو چاڵەوە کە خۆی هەڵیکەندووە،بەڵام ئەوانەی کە بێ کەموکوڕین میراتی باشیان بەردەکەوێت.11دەوڵەمەند لەبەرچاوی خۆی دانایە،بەڵام هەژاری تێگەیشتوو دەیپشکنێت.12لە سەرکەوتنی ڕاستودروستان شانازییەکی گەورە هەیە،بەڵام لە هەستانی بەدکاران خەڵکی خۆیان دەشارنەوە.13ئەوەی گوناهەکانی خۆی بشارێتەوە سەرناکەوێت،بەڵام دانپێدانەر و وازلێهێنەر بەر بەزەیی دەکەوێت.14خۆزگە دەخوازرێ بە کەسێک بەردەوام لە یەزدان بترسێت،بەڵام ئەوەی دڵی خۆی ڕەق بکات دەکەوێتە خراپەوە.15وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ و ورچێکی هەڵچووە،فەرمانڕەوای بەدکار بەسەر گەلی نەدارەوە.16فەرمانڕەوای ناتێگەیشتوو زۆرداری زۆر دەکات،بەڵام ئەوەی ڕقی لە دەستکەوتی ناڕەوا بێت تەمەن درێژ دەبێت.17ئەوەی خوێنی کەسێکی لە مل بێتهەتا ڕۆژی مردنی هەڵاتوو دەبێت.با کەس پشتیوانی نەکات.18ئەوەی بە ڕێگای تەواویدا بڕوات ڕزگار دەبێت،بەڵام ئەوەی ڕێگاکانی خوار بکات لەپڕ دەکەوێت.19ئەوەی ئیش لە زەوی خۆیدا بکات تێر نان دەبێت،بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت تێر هەژاری دەبێت.20کەسی دڵسۆز بەرەکەتی زۆرە،بەڵام ئەوەی بە پەلە بێت بۆ دەوڵەمەندی بێ سزا نابێت.21لایەنگری باش نییە،بەڵام مرۆڤ بۆ لەتە نانێک گوناه دەکات.22کەسی بەرچاوتەنگ بە پەلەیە بۆ دەوڵەمەندی،بەڵام نازانێت نەبوونی بۆ دێت.23ئەوەی کەسێک سەرزەنشت بکات لە کۆتاییدا پەسەندتر دەبێتلەوەی زمانلووسی دەکات.24ئەوەی دایک و باوکی تاڵان بکات وبڵێت: «ئەمە گوناه نییە!»ئەو کەسە هاوبەشی کاولکارانە.25چاوبرسی ناکۆکی دەوروژێنێت،بەڵام ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن سەرکەوتوو دەبن.26ئەوەی پشت بە بیرکردنەوەی خۆی ببەستێت گێلە،بەڵام ئەوەی بە ڕێگای داناییدا بڕوات دەرباز دەبێت.27ئەوەی بە هەژار ببەخشێت نەبوون نابێت،بەڵام ئەوەی ڕووی لێ وەرگێڕێت نەفرەتی زۆر دەبێت.28بە هەستانی بەدکاران خەڵکی خۆیان دەشارنەوە،بەڵام بە لەناوچوونیان ڕاستودروستان سەردەکەون.پهندهكان ٢٩1ئەوەی زۆر سەرزەنشت بکرێت و هەر کەللەڕەق بێت،لەناکاو تێکدەشکێت و چارەسەریشی نابێت.2کاتێک ڕاستودروستان زۆر بن گەل دڵخۆش دەبێت،کە بەدکار فەرمانڕەوا بێت گەل دەناڵێنێت.3ئەوەی حەز لە دانایی بکات باوکی دڵخۆش دەکات،هاوڕێی لەشفرۆشانیش سامان بەفیڕۆ دەدات.4پاشا بە دادوەری وڵات ڕادەگرێت،بەڵام ئەوانەی بەدوای پارە بکەون وێرانی دەکەن.

S31 Ep 30پهندهكان ٢٧: ١ - ٢٧
پهندهكان ٢٧: ١ - ٢٧1شانازی بە سبەینێ مەکە،چونکە نازانی ڕۆژ چی لێ دەکەوێتەوە.2با نامۆ ستایشت بکات نەک دەمی خۆت،بێگانە نەک لێوەکانت.3بەرد قورسە و لم بە سەنگە،بەڵام تووڕەیی گێل لە هەردووکیان قورسترە.4هەڵچوون توندوتیژە و تووڕەیی لێشاوە،بەڵام کێ لەبەردەم ئیرەیی خۆ ڕادەگرێت؟5سەرزەنشتی ئاشکرالە خۆشەویستی شاردراوە باشترە.6برینی دۆست دڵسۆزییە،بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە.7کەسی تێر پێ لە هەنگوین دەنێت،بەڵام بۆ برسی هەموو تاڵێتییەک شیرینە.8وەک چۆلەکەی وێڵبوو لە هێلانەکەی،ئاوایە مرۆڤی وێڵ لە هەواری خۆی.9بۆن و بخورد دڵ خۆش دەکەن،شیرینی برادەریش لە پەرۆشی ڕاوێژە.10واز لە برادەرەکانی خۆت و باوکت مەهێنە،لە ڕۆژی لێقەومانت مەچووە ماڵی برات،دراوسێی نزیک لە برای دوور باشترە.11ڕۆڵە، دانا بە و دڵم خۆش بکە،بۆ ئەوەی وەڵامی ئەوانە بدەمەوە کە لۆمەم دەکەن.12ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە،بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ.13ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە،لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە.14ئەوەی بە دەنگی بەرز داوای بەرەکەت بۆ دراوسێکەی بکات لە بەیانی زوودا،بە نەفرەت بۆی ئەژمارد دەکرێت.15دڵۆپەکردنی بەردەوام لە ڕۆژی باران،هەروەک ئافرەتی شەڕانییە.16ئەوەی دەستەمۆی بکات، با دەستەمۆ دەکات،بە دەستی ڕاستی زەیت دەگرێت.17ئاسن بە ئاسن تیژ دەکرێت ومرۆڤیش ڕووی برادەرەکەی تیژ دەکات.18ئەوەی چاودێری دار هەنجیرێک بکات بەرەکەی دەخوات،ئەوەی گەورەکەی خۆی بپارێزێت ڕێزی دەگیرێت.19وەک لە ئاودا وێنەدانەوەی ڕوو دەبینرێت،ئاواش دڵی مرۆڤ وێنەی مرۆڤەکە دەداتەوە.20جیهانی مردووان و لەناوچوون تێر نابن،هەروەها چاوی مرۆڤیش تێر نابێت.21بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ،مرۆڤیش بە دەمی ستایشکەرەکەی تاقی دەکرێتەوە.22هەرچەندە گێل لەناو هاون بکوتی،لەگەڵ دانەوێڵە بە دەسکە هاون،گێلایەتییەکەی لێی جیا نابێتەوە.23باش حاڵی مێگەلەکانت بزانە،دڵت هەر لەلای ڕانە مەڕەکانت بێت،24چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە،تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت.25کاتێک کا نامێنێت و گیا دەردەکەوێت،گیاوگۆڵی شاخان کۆدەکرێنەوە،26بەرخەکان بۆ جلوبەرگ وگیسکەکانیش بۆ نرخی کێڵگە.27بەپێی پێویست شیری بزنیشت دەبێتکە بەشی خواردنی خۆت و خێزانەکەت و بژێوی کەنیزەکانت دەکات.

S31 Ep 29پهندهكان ٢٥: ٢٣ - ٢٦: ٢٨
پهندهكان ٢٥: ٢٣ - ٢٦: ٢٨25وەک ئاوی ساردە بۆ گیانێکی شەکەت،هەواڵی خۆش لە وڵاتێکی دوور.26وەک کانییەکی لێڵ و بیرێکی بۆگەنە،ئەو کەسە ڕاستودروستەی لەبەردەم بەدکار کۆڵ دەدات.27زۆر خواردنی هەنگوین باش نییە،ڕێزدار نابێت ئەوەی داوای ڕێزلێنان بۆ خۆی دەکات.28وەک شارێکی ڕووخاوی بێ شوورایە،ئەو پیاوەی بەسەر خۆیدا زاڵ نەبێت.پهندهكان ٢٦1وەک بەفر لە هاوین و باران لە کاتی دروێنەدا،ئاواش ڕێزلێنان لە گێل ناوەشێتەوە.2وەک چۆلەکەی فڕیو و پەڕەسێلکەی باڵگرتوو،ئاواشە نەفرەت بەبێ هۆ نایێت.3قامچی بۆ ئەسپ و لغاو بۆ گوێدرێژە،کوتەکیش بۆ پشتی گێلەکانە.4وەڵامی گێل مەدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی،نەوەک تۆش وەک ئەوت لێ بێت.5وەڵامی گێل بدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی،نەوەک لەبەرچاوی خۆی ببێت بە دانا.6وەک بڕینەوەی قاچەکانی خۆیەتی و نۆشینی ستەمە،ئەوەی بە دەستی گێل پەیام بنێرێت.7وەک شۆڕبوونەوەی قاچەکانی گۆجە،پەند لە دەمی گێلەکان.8وەک گرێدانی بەرد بە بەردەقانییەوە،ئەوەی ڕێز لە گێل دەگرێت.9وەک دڕکە لە دەستی سەرخۆش،پەند لە دەمی گێلەکان.10وەک تیرهاوێژێکە کوێرانە لە خەڵک بگرێت،بەکرێگری گێل و ڕێبوار.11وەک سەگ بگەڕێتەوە سەر ڕشانەوەکەی،گێلیش گێلایەتییەکەی دووبارەی دەکاتەوە.12کەست بینیوە لەبەرچاوی خۆی دانا بێت؟گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت.13تەمبەڵ دەڵێت: «شێر لەسەر ڕێگایە،نەڕەشێر لەنێو گۆڕەپانەکانە.»14دەرگا لەسەر ڕێزە دەسووڕێتەوە،تەمبەڵیش لەناو نوێنەکەی.15تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ،زەحمەتە بۆی بیباتە ناو دەمی.16تەمبەڵ لەبەرچاوی خۆی داناترە لە حەوت کەسکە وەڵامی ژیرانە دەدەنەوە.17وەک گرتنی سەگێکە بە گوێیەکانیئەوەی ڕێبوارە و خۆی دەخاتە ناو ناکۆکییەکەوە کە هی ئەو نییە.18وەک شێتێکپشکۆ و تیری مەرگ بهاوێژێت،19ئاوایە ئەوەی فێڵ لە دراوسێکەی بکات وبڵێت: «تەنها گاڵتەم کرد!»20دار نەبێت ئاگر دەکوژێتەوە،دەمشڕ نەبێت دووبەرەکی نامێنێت.21خەڵووز بۆ پشکۆ و دار بۆ ئاگرە،پیاوی شەڕانگێزیش بۆ ورووژاندنی ناکۆکییە.22قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە،شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ.23وەک گۆزەی گڵینی داپۆشراوە بە خڵتی زیوقسەی شیرین لە دڵێکی خراپەوە.24قین لە دڵ بە لێوەکانی خۆی دەشارێتەوە،بەڵام لە ناخیدا فڕوفێڵ دادەنێتەوە.25ئەگەر قسەی شیرینی کرد باوەڕی پێ مەکە،چونکە حەوت شتی قێزەون لە دڵیدایە.26هەرچەندە بە فێڵ قینی خۆی بشارێتەوە،خراپەی لەناو کۆمەڵدا ئاشکرا دەبێت.27ئەوەی چاڵێک هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت،ئەوەی بەردێک گلۆر بکاتەوە بەرەو خۆی دەگەڕێتەوە.28زمانی درۆ ڕقی لەوانە دەبێتەوە کە برینداریان دەکات،زمانی لووسیش وێرانکاری دەکات.

S31 Ep 28پهندهكان ٢٥: ١ - ٢٥
پهندهكان ٢٥: ١ - ٢٥1ئەمانەش هەر پەندی سلێمانن کە پیاوەکانی حەزقیای پاشای یەهودا نووسیویانەتەوە:2شکۆمەندیی خودا لە شاردنەوەی بابەتدایە،شکۆمەندیی پاشایانیش لە لێکۆڵینەوەی بابەتدایە.3هەروەک ئاسمان بۆ بەرزییە و زەوی بۆ قووڵییە،دڵی پاشایانیش ناپشکنرێت.4خڵت لە زیو داماڵە،ئەو کاتە دەتوانرێت کەرەستەی لێ دروستبکرێت.5بەدکار لەبەردەم پاشا داماڵە،بە ڕاستودروستی تەختەکەی دەچەسپێت.6لەبەردەم پاشا خۆت بەرز مەکەرەوە،لە شوێنی گەورە پیاوان ڕامەوەستە.7وا چاکترە پێت بگوترێت: «سەربکەوە بۆ ئێرە،»نەک لەلای میر تەریق بیتەوە.ئەوەی بە چاوی خۆت بینیت،8خێرا مەیبە بۆ دادگا،چونکە لە کۆتاییەکەی چی دەکەیتئەگەر دراوسێکەت شەرمەزاری کردیت؟9کە باسی کێشەکەت دەکەیت لەگەڵ دراوسێکەت،نهێنی خەڵکی دیکە مەدرکێنە،10نەوەک گوێگرێک شەرمەزارت بکات،جا ناوە زڕاوەکەت لێ نابێتەوە.11سێوێکی زێڕە و لە زیو گیراوە،ئەو قسەیەی لە کاتی خۆیدا دەکرێت.12وەک گوارەی زێڕە و خشڵی زێڕی بێگەردە،سەرزەنشتی دانا بۆ گوێی بیسەر.13وەک ساردی بەفرە لە ڕۆژی دروێنەدا،نوێنەری دەستپاک بۆ ئەوانەی دەینێرن،دڵی گەورەکانی فێنک دەکاتەوە.14هەور و بای بێ بارانە،ئەوەی شانازی بە دیاری بکات و نەیبەخشێت.15بە نەسرەوتن فەرمانڕەوا قایل دەکرێت،زمانی نەرمیش ئێسک دەشکێنێت.16ئەگەر هەنگوینت دۆزییەوە بەگوێرەی پێویست بیخۆ،ئەگینا پڕ دەبیت و دەیڕشێنیتەوە.17بە کەمی پێت لە ماڵی دراوسێکەت دابنێ،ئەگینا لێت تێر دەبێت و ڕقی لێت دەبێتەوە.18وەک کوتەک و شمشێر و تیری تیژە،ئەوەی شایەتی درۆ لەسەر دراوسێکەی بدات.19وەک ددانی کلۆر و قاچی لەجێ چووە،پشتبەستن بە ناپاک لە ڕۆژی تەنگانەدا.20وەک داکەندنی بەرگ لە ڕۆژی سەرمادا،یان سرکەیە بەسەر سۆدەدا،چڕینی گۆرانی بۆ دڵتەنگ.21ئەگەر دوژمنەکەت برسی بوو نانی دەرخوارد بدە،ئەگەر تینووی بوو ئاوی بدەرێ.22بەمە پشکۆ لەسەر سەری کەڵەکە دەکەیت،یەزدانیش پاداشتت دەداتەوە.23بای باکوور باران دەهێنێت،زمانی پاشملەش ڕووی گرژ.24باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت،نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی.25وەک ئاوی ساردە بۆ گیانێکی شەکەت،هەواڵی خۆش لە وڵاتێکی دوور.

S31 Ep 27پهندهكان ٢٤: ١ - ٣٤
پهندهكان ٢٤: ١ - ٣٤1ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە،ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت،2چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت ولێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن.3بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت،بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت،4بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبنلە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان.5پیاوی دانا بەتوانایە،کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت.6بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت،سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە.7دانایی بەرزە بۆ گێل،لە کۆڕی ناو دەروازەدا دەمی لێک ناکاتەوە.8ئەوەی بیر لە خراپە بکاتەوە،بە تەڵەکەباز ناودەبردرێت.9پیلانی گێلایەتی گوناهە،خەڵک قێزیان لە گاڵتەجاڕە.10ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە،بێ هێزیت!11ئەوانە دەرباز بکە کە بۆ مردن دەبردرێن ولەوانەی بۆ سەربڕین پاڵخراون، کەمتەرخەم مەبە.12ئەگەر بڵێی: «ئەوەتا ئەمەم نەزانیوە،»ئایا هەڵسەنگێنەری دڵەکان تێناگات؟ئەوەی گیانت دەپارێزێت ئایا نازانێت؟ئایا سزای مرۆڤ بەپێی کردەوەکانی ناداتەوە؟13ڕۆڵە، هەنگوین بخۆ، چونکە باشە وشیلەی هەنگوین لە گەرووت شیرینە،14هەروەها بزانە دانایی بۆ گیانت بەم جۆرەیە.ئەگەر دانایی بدۆزیتەوە دواڕۆژت دەبێت وئومێدبڕ نابیت.15وەک خراپەکار خۆت مەڵاس مەدە بۆ ماڵی کەسی ڕاستودروست،هەڵمەکوتە سەر جێی حەسانەوەی،16چونکە کەسی ڕاستودروست حەوت جار دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە،بەڵام کارەسات بەدکاران تێکدەشکێنێت.17بە ساتمەکردنی دوژمنت شاد مەبە،بە کەوتنیشی دڵت خۆش نەبێت،18نەوەک یەزدان ببینێت و بەلایەوە خراپ بێت،جا تووڕەیی خۆی لێ بگێڕێتەوە.19مەراق لە خراپەکاران مەخۆ،ئیرەیی بە بەدکاران مەبە،20چونکە خراپەکار دواڕۆژی نابێت وچرای بەدکاران دەکوژێتەوە.21ڕۆڵە، لە یەزدان و پاشا بترسە،تێکەڵی یاخیبووەکان مەبە،22چونکە بەڵایان لەپڕ دێت،بەڵای هەردووکیان کێ دەیزانێت؟23هەروەها ئەمەش قسەی دانایانە:لایەنگریکردن لە دادوەری باش نییە.24ئەوەی بە بەدکار بڵێت: «تۆ بێتاوانی،»گەلان نەفرەتی لێ دەکەن و نەتەوەکان تاوانباری دەکەن.25بەڵام ئەوانەی بەدکار تاوانبار دەکەن دەکەونە خۆشی وبەرەکەتی باشیان بەسەردا دەڕژێت.26وەڵامی ڕاستوەک ماچی لێوە.27کاروباری خۆت لە دەرەوە ڕاپەڕێنە ولە کێڵگەکەت ئامادەی بکە،دوای ئەمە ماڵی خۆت بنیاد بنێ.28بەبێ هۆ لە دژی دراوسێکەت شایەتی مەدە،بە لێوەکانت فێڵ مەکە.29مەڵێ: «چی لێکردووم، ئاوای لێ دەکەم،سزای ئەو پیاوە بەپێی کردەوەکەی دەدەمەوە.»30بەلای کێڵگەی پیاوی تەمبەڵ تێپەڕیم،بەلای ڕەزەمێوی کەسی تێنەگەیشتووش.31چقڵ هەمووی داگرتبوو،گەزگەزکە هەمووی داپۆشی بوو،کەڵەکە بەردەکانی ڕووخابوو.32تەماشام کرد و لە دڵی خۆمدا لێکم دایەوە،بینیم و وانەم لێ وەرگرت:33کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،34ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،نەبوونیشت وەک چەکدار.

S31 Ep 26پهندهكان ٢٢: ٢٨ - ٢٣: ٣٥
پهندهكان ٢٢: ٢٨ - ٢٣: ٣٥28سنووری کۆن مەگوازەوە،ئەوەی باوباپیرانت دایانناوە.29ئایا ئەو کەسەت بینیوە بە دەستوبردە لە کارەکەی؟لەبەردەم پاشاکان ڕادەوەستێت،نەک لەبەردەم خەڵکی بێ ناوبانگ.پهندهكان ٢٣1کە دانیشتی لەگەڵ فەرمانڕەوایەک نان بخۆیت،باش وردبەرەوە لەوەی لەپێشتە،2چەقۆیەکیش لەناو گەرووت دابنێ،ئەگەر تۆ نەوسنی.3ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە،چونکە ئەم نانە بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنە.4خۆت ماندوو مەکە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت،بە تێگەیشتنەوە وازی لێ بهێنە.5چاو لە دەوڵەمەندی دەبڕیت و نییە،چونکە بێگومان باڵ دەگرێت،وەک هەڵۆ بەرەو ئاسمان دەفڕێت.6نانی کەسی بەرچاوتەنگ مەخۆ،ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە.7لەبەر ئەوەی جۆرە کەسێکەهەردەم بیری لەلای تێچوونەکانە،پێت دەڵێت: «بخۆ و بنۆشە.»بەڵام دڵی لەگەڵت نییە.8ئەو پارووەی خواردووتە دەیڕشێنیتەوە وقسە شیرینەکانت بە با دەدەیت.9قسە بۆ گێل مەکە،چونکە گاڵتەی بە دانایی قسەکانت دێت.10سنوورە کۆنەکان مەگوازەوە،هەروەها مەچووە ناو کێڵگەی هەتیوان،11چونکە ئەوەی دەیانپارێزێت بە توانایە،ئەو بەرگری لە کێشەکەیان دەکات لە دژی تۆ.12دڵت ئاراستەی فێربوون بکە وگوێشت بەرەو قسەی زانیاری.13ڕێگری لە تەمبێکردنی منداڵ مەکە،ئەگەر بە گۆچان لێی بدەیت نامرێت.14تۆ بە گۆچان لێی بدەیت،گیانی لە مردن دەرباز دەبێت.15ڕۆڵە، ئەگەر دڵت دانایە،منیش دڵم خۆش دەبێت.16ناخم شادمان دەبێت،کە لێوەکانت ڕاستییەکان دەڵێن.17دڵت ئیرەیی بە گوناهباران نەبات،بەڵکو بە درێژایی ڕۆژ بە پەرۆش بە بۆ لەخواترسی.18بێگومان دواڕۆژت دەبێت،ئومێدی تۆ نابڕێت.19ڕۆڵە، تۆ گوێ بگرە و دانا بە،دڵت بەرەو ڕێگای ڕاستی ئاراستە بکە.20لەوانە مەبە کە شەراب زۆر دەخۆنەوە،یان ئەوانەی گۆشت زۆر دەخۆن،21چونکە مەیخۆر و زۆر خۆر هەژار دەبن،ئەوەی زۆر بخەوێت پینەوپەڕۆ لەبەر دەکات.22گوێ لە باوکت بگرە کە تۆی خستووەتەوە،دایکت کە پیر بوو گاڵتەی پێ مەکە.23ڕاستی بکڕە و مەیفرۆشە،هەروەها دانایی و تەمبێکردن و تێگەیشتن.24باوکی کەسی ڕاستودروست زۆر دڵخۆش دەبێت،ئەوەی کوڕێکی دانای ببێت پێی شادمان دەبێت.25با دایک و باوکت شادمان بن،ئەوەی تۆی بووە دڵخۆش بێت.26ڕۆڵە، دڵی خۆتم بدەرێ،با چاوەکانت لەسەر ڕێگاکانم بێت،27چونکە لەشفرۆش چاڵێکی قووڵە وژنی داوێنپیس بیرێکی تەنگە.28تەنانەت ئەویش وەک چەتە لە بۆسەدا دەبێت،ناپاک لەنێو خەڵک زۆر دەکات.29واوەیلا بۆ کێیە؟ پەژارەیی بۆ کێیە؟ناکۆکی بۆ کێیە؟ سکاڵاکردن بۆ کێیە؟برینی بەخۆڕایی بۆ کێیە؟ چاو سووربوونەوە بۆ کێیە؟30بۆ ئەوانەی بە دیار شەرابەوە لەنگەر دەگرن،ئەوانەی شەرابی تێکەڵاو تاقی دەکەنەوە.31تەماشای شەراب مەکە بە ڕەنگی سووری،کە لەناو جام پڕشنگی داوە،بە سووکی دەچێتە خوارەوە!32لە کۆتاییەکەی وەک مار دەتگەزێت ووەک توولەمار پێتەوەدەدات.33چاوەکانت شتی نامۆ دەبینن ووڕێنەی سەیر و سەمەرە دەکەیت.34وەک یەکێک دەبیت لەناو دڵی دەریا پاڵکەوتبێت،یان وەک یەکێک بەسەر دارئاڵای کەشتییەوە پاڵکەوتبێت.35دەڵێی: «لێیان دام، ئازارم نەبوو!کوتامیان، نەمزانی!کەی بە هۆش خۆم دێمەوە،هەتا بەردەوام بم و بخۆمەوە؟»

S31 Ep 25پهندهكان ٢١: ٢٢ - ٢٢: ٢٧
پهندهكان ٢١: ٢٢ - ٢٧22پیاوی دانا بە شاری پاڵەوانەکاندا هەڵدەگەڕێت وقەڵا پشتبەستەکەیان وێران دەکات.23ئەوەی دەم و زمانی خۆی بپارێزێت،خۆی لە تەنگانە دەپارێزێت.24لووتبەرز و لەخۆبایی بە گاڵتەجاڕ ناودەبردرێت،بە لێشاوی لووتبەرزییەوە ڕەفتار دەکات.25ئارەزووی کەسی تەمبەڵ دەیکوژێت،چونکە دەستەکانی ئیش ڕەت دەکەنەوە،26بە درێژایی ڕۆژ تامەزرۆی ئارەزووە،بەڵام کەسی ڕاستودروست دەبەخشێت و دەستی پێوە ناگرێت.27قوربانی بەدکاران قێزەونە،لەوەش زیاتر ئەگەر بە نیازێکی خراپەوە بیکات!28شایەتی درۆزن لەناودەچێت،بەڵام شایەتیی گوێگری وریا دەچەسپێت.29پیاوی بەدکار ناوچەوانی خۆی گرژ دەکات،بەڵام سەرڕاست ئاگای لە ڕێگای خۆیەتی.30دانایی و تێگەیشتن و ڕاوێژ نییەلە دژی یەزدان سەربکەوێت.31ئەسپ ئامادەیە بۆ ڕۆژی جەنگ،بەڵام ڕزگاری لە یەزدانەوەیە.پهندهكان ٢٢1ناوبانگی چاک لە دەوڵەمەندی گەورە خوازراوترە،ڕێزیش لە زێڕ و زیو باشترە.2دەوڵەمەند و هەژار لەمەدا یەکدەگرنەوە،دروستکەری هەردووکیان یەزدانە.3ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە،بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ.4پاداشتی بێفیزی و لەخواترسیدەوڵەمەندی و ڕێزداری و ژیانە.5چقڵ و تەڵە لە ڕێگای پیاوی خواردایە،بەڵام ئەوەی خۆی بپارێزێت لێی دوور دەکەوێتەوە.6منداڵ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕابهێنە کە پێویستە بیگرێت،پیریش بێت لێی لا نادات.7دەوڵەمەند بەسەر هەژاردا حوکم دەکات،قەرزاریش کۆیلەی خاوەن قەرزە.8ئەوەی ناڕەوایی بچێنێت دروێنەی خراپە دەکات،کوتەکی تووڕەییشی دەفەوتێت.9ئەوەی چاوتێر بێت بەرەکەتدار دەبێت،چونکە لە نانی خۆی دەداتە هەژار.10گاڵتەجاڕ دەربکە، ناکۆکی دەڕوات،دووبەرەکی و ڕیسواییش نامێنێت.11ئەوەی حەزی لە دڵپاکی بێت و قسەی شیرین بێت،پاشا دەبێتە دۆستی.12چاوی یەزدان چاودێری زانیاری دەکات،بەڵام قسەی ناپاکان سەرەوژێر دەکات.13تەمبەڵ دەڵێت: «شێرێک لە دەرەوەیە!ئەگەر بچمە گۆڕەپانەکان دەکوژرێم!»14دەمی ژنی بەدڕەوشت چاڵێکی قووڵە،ئەوەی بەر تووڕەیی یەزدان بکەوێت دەکەوێتە ناوی.15گێلی بە دڵی منداڵەوە گرێدراوە،بەڵام گۆچانی تەمبێکردن دووری دەخاتەوە لێی.16ئەوەی زۆرداری لە هەژار بکات بۆ ئەوەی بۆ خۆی زیاد بکات وئەوەی بە دەوڵەمەند ببەخشێت، بێگومان هەردووکیان بەرەو نەبوونییە.17گوێ شل بکە و قسەی دانایان ببیستە،دڵت بدە زانیاری من،18چونکە جوانە ئەگەر لە ناختدا هەڵیبگریت وتێکڕا لەسەر لێوەکانت بچەسپێن.19بۆ ئەوەی پشتبەستنت بە یەزدان بێت،ئەمڕۆ تۆ فێر دەکەم، بەڵێ تۆ.20ئایا سی پەندم بۆ نەنووسیویسەبارەت بە ڕاوێژ و زانیاری،21بۆ ئەوەی دروستی قسەی ڕاستیت فێر بکەم،هەتا وەڵامە ڕاستییەکان بدەیتەوە ئەوانەی کە تۆیان ناردووە؟22هەژار تاڵان مەکە لەبەر هەژارییەکەی ونەبوون وردوخاش مەکە لە دادگا،23چونکە یەزدان بەرگری لە کێشەکەیان دەکات وئەوانەی تاڵانیان دەکەن گیانیان تاڵان دەکات.24مەبە برادەری کەسی تووڕە،هاوڕێیەتی کەسی هەڵچوو مەکە،25نەوەک لە ڕێچکەی ئەوان ڕابێیت،خۆت تووشی تەڵە بکەیت.26لەوانە مەبە کە تەوقە دەکەن،دەستەبەری قەرزی خەڵک مەکە.27ئەگەر نەتبوو بیدەیتەوە،بۆچی نوێنەکەی ژێرت ببردرێت.

S31 Ep 24پهندهكان ٢١: ١ - ٢٢
پهندهكان ٢١: ١ - ٢٢1دڵی پاشا لەناو دەستی یەزدان جۆگەی ئاوە،بۆ کوێ بیەوێت ئاراستەی دەکات.2هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی ڕاستە،بەڵام یەزدان دڵەکان هەڵدەسەنگێنێت.3کارکردن بە ڕاستودروستی و دادپەروەریلەلای یەزدان لە قوربانی سەربڕین پەسەندترە.4چاوی بەفیز و دڵی لەخۆبایی،ئەمانە چرای بەدکارانن و گوناهن.5بێگومان پلانی مرۆڤی تێکۆشەر بەرەو پڕییە،هەموو هەڵەشەییەکیش بەرەو نەبوونییە.6کۆکردنەوەی سامان بە زمانی درۆهەڵمە دەڕەوێتەوە و تەڵەی مردنە.7زۆرداری بەدکارەکان ڕایاندەماڵێت،چونکە ڕەتیان کردەوە دادپەروەری بکەن.8ڕێگای پیاوی تاوانبار خوارە،بەڵام کەسی پاک کرداری ڕاستە.9باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت،نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی.10کەسی بەدکار ئارەزووی خراپە دەکات،دراوسێکەی بەزەیی لێی نابینێت.11بە سزادانی گاڵتەجاڕ ساویلکە دانا دەبێت،بە فێرکردنی داناش زانیاری وەردەگرێت.12خودای ڕاستودروست سەرنج دەداتە ماڵی خراپەکار،خراپەکاران لە خراپە سەرەوژێر دەکات.13ئەوەی گوێی خۆی لە هاواری هەژاران کەڕ بکات،ئەویش هاوار دەکات و وەڵام نادرێتەوە.14دیاری بە نهێنی تووڕەیی سارد دەکاتەوە،بەرتیلی ناو باخەڵیش هەڵچوونی توند.15ئەنجامدانی دادپەروەری دڵخۆشی ڕاستودروستانە،بەڵام تۆقاندنی بەدکارانە.16پیاو لە ڕێگای وریایی وێڵ بێتلەناو کۆمەڵی مردووان پاڵدەداتەوە.17ئەوەی حەزی لە ڕابواردن بێت هەژار دەبێت،ئەوەی حەز لە شەراب و ڕۆن بکات دەوڵەمەند نابێت.18بەدکار دەبێتە قوربانی بۆ کەسی ڕاستودروست،ناپاکانیش بۆ سەرڕاستان.19باشترە لە چۆڵەوانی نیشتەجێ بیت،نەک لەگەڵ ئافرەتێکی شەڕانی و تووڕە.20گەنجینەی خۆراکی باش و ڕۆن لە ماڵی کەسی دانا هەیە،بەڵام کەسی گێل هەڵدەلووشێت.21ئەوەی دوای ڕاستودروستی و خۆشەویستی نەگۆڕ بکەوێت،ژیان و ڕاستودروستی و ڕێزداری دەدۆزێتەوە.22پیاوی دانا بە شاری پاڵەوانەکاندا هەڵدەگەڕێت وقەڵا پشتبەستەکەیان وێران دەکات.

S31 Ep 23پهندهكان ٢٠: ١ - ٣٠
پهندهكان ٢٠: ١ - ٣٠1شەراب گاڵتەجاڕە و مەستی غەڵبەغەڵب دەکات،ئەوەی پێی وێڵ بێت دانا نییە.2هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە،ئەوەی تووڕەیی بکات لە دژی گیانی خۆی تاوان دەکات.3وازهێنان لە ناکۆکی ڕێزدارییە بۆ پیاو،بەڵام هەموو گێلێک هەڵیدەگیرسێنێت.4لە زستاندا تەمبەڵ زەوی ناکێڵێت،بۆیە لە کاتی دروێنەدا داوای بەرهەم دەکات و دەستی ناکەوێت.5پلان لە دڵی مرۆڤدا ئاوێکی قووڵە،بەڵام تێگەیشتوو دەریدەهێنێت.6زۆر کەس بانگەشەی خۆشەویستی نەگۆڕ دەکەن،بەڵام کەسی جێگای متمانە کێ دەیدۆزێتەوە؟7کەسی ڕاستودروست بە ڕێگای تەواوی خۆیدا دەڕوات،دوای خۆی خۆزگە بە منداڵەکانی دەخوازرێت.8پاشای دانیشتوو لەسەر تەختی دادوەری،بە چاوەکانی هەموو خراپەیەک شەن دەکات.9کێیە دەڵێت: «دڵی خۆمم بێگەرد ڕاگرت،پاک بوومەوە لە گوناهم»؟10دوو کێش و دوو پێوانەی لاسەنگ،هەردووکیان قێزەونن لەلای یەزدان.11تەنانەت منداڵیش بە کردارەکانی دەناسرێت،ئاخۆ کردەوەکەی پاک و ڕاستە.12گوێ کە دەبیستێت و چاو کە دەبینێت،یەزدان دروستکەری هەردووکیانە.13حەز لە خەو مەکە نەوەک هەژار بیت،چاوت کراوە بێت و تێر نان بە.14کڕیار دەڵێت: «خراپە، خراپە!»بەڵام کە ڕۆیشت شانازی پێوە دەکات.15زێڕ هەیە و یاقووت زۆرە،بەڵام لێوی زانیاری گەوهەرێکی بەهادارە.16ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە،لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە.17بەتامە بۆ مرۆڤ نانی بە فێڵ،بەڵام دواتر دەمی پڕ دەبێت لە چەو.18پلانەکان بە ئامۆژگاری دێنە دی،بە ڕاوێژ بجەنگە.19دەمشڕ نهێنی ئاشکرا دەکات،بۆیە تێکەڵی چەنەباز مەبە.20ئەوەی نەفرەت لە دایک و باوکی بکات،لەناو جەرگەی تاریکیدا چرای دەکوژرێتەوە.21میراتێک لە سەرەتای ژیان و بە زوویی دەست بکەوێتلە کۆتاییدا بێ بەرەکەت دەبێت.22مەڵێ: «خراپە بە خراپە دەدەمەوە.»چاوەڕێی یەزدان بکە ڕزگارت دەکات.23یەزدان قێزی لە بەکارهێنانی دوو کێشی جیاواز دەبێتەوە،تەرازووی لاسەنگ باش نییە.24هەنگاوەکانی مرۆڤ لە یەزدانەوەیە،ئیتر مرۆڤ چۆن لە ڕێگای خۆی تێدەگات؟25تەڵەیە بۆ مرۆڤ بە سەرەڕۆیی نەزرێک تەرخان بکات،ئینجا پاش نەزرەکە پرسوڕا بکات.26پاشای دانا بەدکاران شەن دەکات،بە جەنجەڕ بەسەریاندا دێت.27چرای یەزدان ڕۆحی مرۆڤ دەپشکنێت،هەروەها هەموو ناخی دەروونیش.28خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی پاشا دەپارێزن،بە خۆشەویستی نەگۆڕ تەختی دەچەسپێت.29شانازی لاوان هێزیانە،ڕیش سپیێتیش شکۆمەندی پیرانە.30برینی لێدان خراپە پاک دەکاتەوە،لێدانی قامچیش ناخی دەروون.

S31 Ep 22پهندهكان ١٩: ١ - ٢٩
پهندهكان ١٩: ١ - ٢٩1هەژارێک ڕێگای تەواوەتی گرتبێتباشترە لەوەی زمان خوار و گێلە.2دڵگەرمی بەبێ زانیاری باش نییە وئەوەی پەلە بە پێیەکانی بکات بە هەڵەدا دەچێت.3مرۆڤ بە گێلایەتییەکەی ڕێگای خۆی وێران دەکات،کەچی دڵی لە دژی یەزدان هەڵدەچێت.4دەوڵەمەندیێتی برادەری زۆر پەیدا دەکات،بەڵام هەژار برادەرەکەشی لێی جیا بووەتەوە.5شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت،ئەوەی درۆ پەخش دەکات دەرباز نابێت.6زۆر کەس هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی میر دەدەن،هەمووش دۆستی پیاوی بەخشندەن.7پیاو هەژار بێت براکانی خۆشی ڕقیان لێی دەبێتەوە،لەوەش زیاتر هاوڕێیەکانی لێی دوور دەکەونەوە!بە پاڕانەوەکانی دوایان دەکەوێت،بەڵام بێ سوودە.8ئەوەی دانایی دەست بکەوێت خۆی خۆشدەوێت،ئەوەی بایەخ بە تێگەیشتن بدات چاکە دەدۆزێتەوە.9شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت،ئەوەی درۆ پەخش بکات لەناودەچێت.10گێل خۆشگوزەرانیی لێ ناوەشێتەوە،لەوەش زیاتر دەسەڵاتداربوونی کۆیلە بەسەر میرانەوە.11وریایی مرۆڤ تووڕەبوونی خاودەکاتەوە،شانازیشی لێبوردنە لە یاخیبوون.12هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە،بەڵام ڕەزامەندییەکەی وەک شەونمە بەسەر گیاوە.13کوڕی گێل ماڵوێرانی باوکیەتی،ناکۆکی ژنیش دڵۆپەکردنی بەردەوامە.14ماڵ و سامان میراتی باوکانە،بەڵام ژنی وریا لەلایەن یەزدانەوەیە.15تەمبەڵی خەوی قووڵ دەهێنێت،کەسی سست برسی دەبێت.16ئەوەی ڕاسپاردە بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت،بەڵام ئەوەی بە سووکی بڕوانێتە ڕێگای خۆی لەناودەچێت.17ئەوەی بەزەیی بە هەژاردا بێتەوە قەرز بە یەزدان دەدات،ئەویش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە.18کوڕەکەت تەمبێ بکە ئەوەندەی ئومێدی تێدایە،مەبە هۆکاری مردنی.19ئەوەی زۆر تووڕە بێت بەرگەی ئەنجامەکەی دەگرێت،چونکە ئەگەر جارێک فریای بکەویت دەبێت دووبارەی بکەیتەوە.20گوێ لە ڕاوێژ بگرە و تەمبێکردن وەربگرە،بۆ ئەوەی دانا بیت لە دواڕۆژت.21مرۆڤ پلانی زۆری لە دڵدایە،بەڵام تەنها ڕاوێژی یەزدان دەچەسپێت.22ئارەزووی مرۆڤ لە خۆشەویستی نەگۆڕە،هەژار لە پیاوی درۆزن باشترە.23لەخواترسی بۆ ژیانە،بە تێری دەنوێت و خراپە بەسەری ناکاتەوە.24تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ،تەنانەت بۆ دەمیشی نابات.25لە گاڵتەجاڕ بدە و ساویلکە ژیر دەبێت،تێگەیشتوو سەرزەنشت بکە زانیاری تێدەگات.26ئەوەی باوکی تاڵان بکات و دایکی دەربکات،کوڕێکە مایەی شەرمەزاری و ڕیسوایی.27ڕۆڵە، ئەگەر وازت لە گوێگرتن لە ڕاوێژ هێنا،لە وتەکانی زانیاری گومڕا دەبیت.28شایەتی دڵڕەش گاڵتە بە دادپەروەری دەکات،دەمی بەدکارانیش تاوان قووت دەدات.29سزا بۆ گاڵتەجاڕەکان ئامادەکراوە،لێدانیش بۆ پشتی گێلەکان.

S31 Ep 21پهندهكان ١٨: ١ - ٢٤
پهندهكان ١٨: ١ - ٢٤1کەسی دوورەپەرێز دوای ئارەزووی خۆی کەوتووە،بە ڕووی هەموو داناییەکی تەواودا دەتەقێتەوە.2گێل خۆشی لە تێگەیشتن نابینێت،بەڵکو بە پەخشکردنی ئەوەی لە دڵیدایە.3بە هاتنی خراپەکار سووکایەتیش دێت،لەگەڵ شەرمەزاریش ڕیسوایی.4قسەی دەمی مرۆڤ ئاوێکی قووڵە،بەڵام سەرچاوەی دانایی کانیاوێکی هەڵقوڵاوە.5نە لایەنگری خراپەکار باشە،نە بێبەشکردنی ڕاستودروست لە دادپەروەری.6لێوەکانی کەسی گێل دەیهێننە ناو ناکۆکییەوە،دەمی بانگی لێدان دەکات.7دەمی گێل دەبێتە هۆی لەناوچوونی،لێوەکانیشی تەڵەن بۆ گیانی.8قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە،شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ.9ئەوەی سست بێت لە کارەکەیبرای وەستای وێرانکردنە.10ناوی یەزدان قوللەیەکی بەهێزە،کەسی ڕاستودروست بۆ ئەوێ ڕادەکات و پەناگیر دەبێت.11سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی،وەک شوورایەکی بڵندە بە خەیاڵی ئەو.12پێش شکستهێنان دڵی مرۆڤ بەفیزە،بەڵام پێش ڕێزلێنان بێفیزە.13ئەوەی وەڵامی شتێک بداتەوە پێش بیستنیدەبێتە مایەی گێلایەتی و شەرمەزاری بۆی.14ڕۆحی مرۆڤ بەرگەی نەخۆشی دەگرێت،بەڵام ڕۆحی تێکشکاو کێ بەرگەی دەگرێت؟15دڵی پیاوی تێگەیشتوو زانیاری وەردەگرێت،گوێی دانایانیش داوای زانینی لێ دەکات.16دیاری مرۆڤ ڕێگای خۆش دەکات وبەرەو ئامادەبوونی گەورە پیاوانی دەبات.17ئەوەی یەکەم جار سکاڵا بکات لەوە دەچێت ڕاست بێت،هەتا نزیکەکەی دێت و لێی دەکۆڵێتەوە.18تیروپشک ناکۆکی دەبڕێنێتەوە وبەهێزەکان لە یەکتر جیا دەکاتەوە.19خراپە دەرهەق بە برا، ئاشتکردنەوەی لە شاری قەڵابەند سەختترە،ناکۆکیش وەک شمشیرەی دەروازەی قەڵایە.20لە بەروبوومی دەمی مرۆڤ سکی تێردەبێت،لە دروێنەی لێوەکانی خۆی تێر دەخوات.21مردن و ژیان بە دەست زمانە،ئەوەی حەزی لێی بێت بەروبوومەکەی دەخوات.22ئەوەی ژنێکی دەست بکەوێت خێرێکی دەست دەکەوێت،ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت.23هەژار بۆ بەزەیی دەپاڕێتەوە،بەڵام دەوڵەمەند بە ڕەقی وەڵام دەداتەوە.24پیاو برادەری زۆر بێت خۆی گرفتار دەکات،بەڵام دۆستێک هەیە لە برا نزیکترە.

S31 Ep 20پهندهكان ١٧: ١ - ٢٨
پهندهكان ١٧: ١ - ٢٨1باشترە پارووێکی وشک بە ئارامییەوەلە ماڵێکی پڕ لە خوانی ئامادەکراو، بە ناکۆکی.2بەندەی وریا بەسەر کوڕی شەرمەزاردا زاڵ دەبێت ولەگەڵ برایانی میرات بەشدەکات.3بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ،یەزدانیش دڵ تاقی دەکاتەوە.4بەدکار گوێ لە لێوی خراپ دەگرێت،درۆزنیش گوێ دەداتە زمانی گرفتخواز.5ئەوەی گاڵتە بە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات،ئەوەی بە بەڵا دڵی خۆشبێت بێ سزا دەرناچێت.6منداڵی منداڵ تاجی پیرانە،شانازی کوڕانیش دایک و باوکانن.7قسەی نەستەق لە گێل ناوەشێتەوە،لەوەش زیاتر قسەی درۆ لە میر.8بەرتیل بەردی گرانبەهایە لەبەرچاوی خاوەنەکەی،ڕوو لە هەر لایەک بکات سەردەکەوێت.9ئەوەی تاوان دادەپۆشێت پەرە بە خۆشەویستی دەدات،بەڵام ئەوەی باسی بابەتەکە بکاتەوە دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.10سەرزەنشتکردنێک بۆ تێگەیشتووقووڵترە لە سەد جار دارکاریکردن بۆ گێل.11کەسی خراپ تەنها داواکاری یاخی بوونە،لەبەر ئەوە نێردراوێکی دڵڕەقی بۆ دەنێردرێت.12باشترە تووشی دەڵەورچێکی سک سووتاو بیت،نەک گێلێک لە گێلایەتییەکەی خۆی.13ئەوەی پاداشتی چاکە بە خراپە بداتەوە،خراپە ماڵی بەرنادات.14دەستپێکردنی ناکۆکی وەک تەقینی بەنداوە،جا پێش ئەوەی ناکۆکییەکە بتەقێتەوە وازی لێبهێنە.15بێتاوانکردنی خراپەکار و تاوانبارکردنی ڕاستودروست،هەردووک قێزەونن لەلای یەزدان.16بۆچی پارە بکەوێتە دەست پیاوی گێل؟کە ئارەزووی نییە بۆ کڕینی دانایی!17برادەر هەموو کاتێک خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت،براش بۆ تەنگانە لەدایک دەبێت.18کەسی تێنەگەیشتوو تەوقە دەکات وبە تەواوی دەبێتە کەفیلی دراوسێکەی.19ئەوەی حەز لە ناکۆکی بکات حەز لە گوناه دەکات،ئەوەی دەرگای خۆی بڵند بکات داوای شکان دەکات.20ئەوەی دڵخراپ بێت چاکە نایەتە ڕێی،ئەوەی زمان خوار بێت تووشی خراپە دەبێت.21ئەوەی گێلی ببێت تووشی خەفەت دەبێت،باوکی ڕۆڵەی دەبەنگیش دڵخۆشی نابینێت.22دڵی شادمان تەندروستی دەبەخشێت،بەڵام ڕۆحی تێکشکاو ئێسک وشک دەکات.23بەدکار بە نهێنی بەرتیل وەردەگرێتتاکو ڕێچکەی دادپەروەری خوار بکاتەوە.24کەسی تێگەیشتوو چاوی لەسەر داناییە،بەڵام گێل چاودەبڕێتە ئەوپەڕی زەوی.25کوڕی گێل خەمە بۆ باوکی وتاڵییە بۆ ئەو دایکەی لێی بووە.26پێبژاردن بە کەسی ڕاستودروست باش نییە،هەروەها دارکاریکردنی کەسی خانەدان لەبەر دەستپاکی.27ئەوەی قسەی خۆی ڕاگرێت خاوەن زانیارییە،ئەوەی ڕۆح ئارام بێت پیاوی تێگەیشتنە.28تەنانەت گێلیش کە بێدەنگ بێت بە دانا دادەنرێت،ئەوەی لێویشی لێک نەکاتەوە بە تێگەیشتوو.

S31 Ep 19پهندهكان ١٦: ١ - ٣٣
پهندهكان ١٦: ١ - ٣٣1پلانەکانی دڵ هی مرۆڤە،بەڵام وەڵامدانەوەی زمان لە یەزدانەوەیە.2هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی بێگەردن،بەڵام یەزدان پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت.3کارەکانت بە یەزدان بسپێرە،پلانەکانت جێگیر دەبێت.4یەزدان بۆ مەبەستی خۆی هەموو شتێکی دروستکردووە،تەنانەت بەدکاریش بۆ ڕۆژی بەڵا.5یەزدان قێزی لە هەموو دڵ بەفیزێکە،بێگومان سزادانی لەسەر تێناپەڕێت.6بە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی کەفارەت بۆ تاوان دەکرێت،بە لەخواترسیش دوورکەوتنەوە لە خراپە.7ئەگەر ڕەفتاری مرۆڤ مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت،وا دەکات تەنانەت دوژمنەکانیشی لەگەڵیدا ئاشت ببنەوە.8باشترە کەمت هەبێت بە ڕاستودروستییەوەلەوەی داهاتێکی زۆری بە ناڕەوا.9دڵی مرۆڤ پلان بۆ ڕێگای خۆی دادەنێت،بەڵام یەزدان هەنگاوەکانی ئاراستە دەکات.10قسەی پاشا وەک سروشە،دەبێ لە دادوەریدا دەمی ناپاکی نەکات.11قەپان و تەرازووی دادپەروەر لە یەزدانەوەیە،هەموو کێشێکی ناو کیسە کاری ئەوە.12قێزی پاشایان لە خراپەکردنە،چونکە بە ڕاستودروستی تەخت دەچەسپێت.13ڕەزامەندی پاشایان لێوی ڕاستودروستە،کەسی ڕاستگۆیان خۆشدەوێت.14تووڕەیی پاشا وەک فریشتەی مەرگە،بەڵام کەسی دانا هێمنی دەکاتەوە.15ڕووناکی ڕووی پاشا ژیانی تێدایە،ڕەزامەندیشی وەک هەورە بارانی بەهارە.16دەستکەوتنی دانایی چەند لە زێڕ باشترە،دەستکەوتنی تێگەیشتنیش لە زیو پەسەندترە.17ڕێگای سەرڕاستان دوورکەوتنەوەیە لە خراپە،ئەوەی ڕێگای خۆی بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت.18لەپێش شکان لووتبەرزییە،لەپێش ڕووخانیش ڕۆحزلییە.19باشترە بێفیز بیت و لەگەڵ ستەملێکراوان بیت،لە دابەشکردنی دەستکەوت لەگەڵ لووتبەرزان.20ئەوەی بایەخ بە ئامۆژگاری بدات چاکەی دەست دەکەوێت،ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت خۆزگەی پێ دەخوازرێت.21ئەوەی لە دڵدا دانا بێت پێی دەگوترێت تێگەیشتوو،شیرینی لێوەکانیش فێربوون زیاد دەکات.22وریایی سەرچاوەی ژیانە بۆ خاوەنەکەی،بەڵام گێلەکان بە گێلایەتی خۆیان سزا دەدرێن.23دڵی کەسی دانا ڕێنمایی دەمی دەکات وبەسەر لێوان فێربوون زیاد دەکات.24قسەی جوان شانەی هەنگوینە،بۆ دەروون شیرینە و بۆ ئێسک چاکبوونەوەیە.25ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە،بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە.26نەوسی کرێکار بۆ خۆی ڕەنج دەدات،برسیێتییەکەی پاڵی پێوەدەنێت.27کەسی دڵڕەش کای کۆن بە با دەکات ولەسەر لێوەکانیشی ئاگری کڵپەدارن.28کەسی درۆزن دووبەرەکی دەوروژێنێت ودەمشڕ دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.29کەسی توندڕەو دراوسێی خۆی تەفرە دەدات وبە ڕێگایەکدا دەیبات کە باش نییە.30ئەوەی چاو دەقوچێنێت پیلان بۆ درۆ دادەڕێژێت،ئەوەی لێوی دەکرۆژێت خراپە بە ئەنجام دەگەیەنێت.31ڕیش سپیێتی تاجی شانازییە،لە ڕێگای ڕاستودروستییەوە دەستدەکەوێت.32ئەوەی درەنگ تووڕە بێت لە پاڵەوان باشترە،ئەوەی بەسەر خۆیدا زاڵ بێت باشترە لەوەی شارێک دەگرێت.33تیروپشک هەڵدەدرێتە کۆش،بەڵام هەموو بڕیارێکی لەلایەن یەزدانەوەیە.

S31 Ep 18پهندهكان ١٥: ١ - ٣٣
پهندهكان ١٥: ١ - ٣٣1وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە،بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت.2زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە،بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت.3چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە،چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات.4هێمنی زمان درەختی ژیانە،بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە.5گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات،بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت.6لە ماڵی کەسی ڕاستودروست گەنجینەی گەورە هەیە،بەڵام داهاتی بەدکار پشێوییە.7لێوی دانایان زانیاری بڵاو دەکەنەوە،بەڵام دڵی گێلەکان ئاوا نییە.8قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان،بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات.9قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە،بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە.10تەمبێی سەخت بۆ لەڕێ لادەرە،ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشتە دەمرێت.11جیهانی مردووان و لەناوچوون لەبەردەم یەزدانن،لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد!12گاڵتەجاڕ ئەو کەسەی خۆشناوێت کە سەرزەنشتی دەکات،بۆ لای دانایان ناچێت.13دڵی شادمان ڕوو خۆشدەکات،بەڵام بە دڵتەنگی ڕۆح تێکدەشکێت.14دڵی تێگەیشتوو بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت،بەڵام دەمی گێلەکان لەسەر گێلایەتی دەلەوەڕێت.15هەموو ڕۆژانی ستەملێکراو سەختە،بەڵام دڵخۆش هەمیشە لەسەر خوانی شادییە.16باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسیلە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان.17باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیەلە گایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت.18کەسی سەرگەرم ناکۆکی دەوروژێنێت،بەڵام کەسی هێمن دوژمنایەتی ئارام دەکاتەوە.19ڕێگای تەمبەڵ وەک پەرژینی دڕکە،بەڵام ڕێگای سەرڕاستان تەخت کراوە.20کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،بەڵام گێل دایکی خۆی ڕیسوا دەکات.21گێلایەتی خۆشییە بۆ کەسی تێنەگەیشتوو،بەڵام کەسی تێگەیشتوو بە ڕێکی ڕەفتار دەکات.22پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت،بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت.23دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو،قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە!24ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە،بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت.25یەزدان ماڵی لووتبەرزان ڕیشەکێش دەکات،بەڵام سنووری ماڵی بێوەژن دەچەسپێنێ.26قێزی یەزدان لە پیلانی بەدە،بەڵام قسەی شیرین پاکە.27ئەوەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوە بێت ماڵی خۆی تێکدەدات،بەڵام ئەوەی ڕقی لە بەرتیل ببێتەوە دەژیێت.28دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە،بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت.29یەزدان لە بەدکاران دوورە،بەڵام گوێی لە نوێژی ڕاستودروستان دەبێت.30ڕووناکی چاو دڵ خۆش دەکات،مژدەش ئێسک تەندروست دەکات.31ئەوەی گوێ لە سەرزەنشتی بەرەو ژیان بگرێتلەناو دانایان نیشتەجێ دەبێت.32پشتگوێخەری تەمبێکردن گیانی خۆی ڕیسوا دەکات،بەڵام ئەوەی گوێ لە سەرزەنشت دەگرێت تێگەیشتنی دەستدەکەوێت.33لەخواترسیی مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات،پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە.