PLAY PODCASTS
ئیشایا ١٩: ١ - ٢٥
Season 36 · Episode 20

ئیشایا ١٩: ١ - ٢٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 10, 202521m 5s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ١٩: ١ - ٢٥

  • 1سروشێک سەبارەت بە میسر:
  • ئەوەتا یەزدان بەسەر هەورێکی خێراوە
  • بەرەو میسر دێت.
  • بتەکانی میسر لە ڕووی ئەودا دەلەرزن،
  • دڵی میسریش لە ناخیدا دەتوێتەوە.
  • 2«میسرییەکان لە دژی میسرییەکان هاندەدەم،
  • هەرکەسە لە دژی برای خۆی شەڕ دەکات،
  • هەرکەسە لە دژی هاوڕێی خۆی،
  • شار لە دژی شار و
  • شانشین لە دژی شانشین.
  • 3میسر ڕۆحی تێدا نامێنێت،
  • ڕاوێژەکەی هەڵدەلووشم،
  • داوا لە بتەکان و لە نوشتەکەران دەکەن،
  • لە نێوانگرەکان و لە ڕۆح ئامادەکاران.
  • 4میسرییەکان ڕادەستی گەورەیەکی دڵڕەق دەکەم و
  • پاشایەکی توندوتیژ فەرمانڕەوایەتییان دەکات،»
  • یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.
  • 5ئاوی نیل وشک دەبێت،
  • ڕووبارەکەش کاول دەبێت و وشک دەبێت.
  • 6نۆکەندەکان بۆن دەکەن،
  • لقەکانی نیل کز دەبن و کاول دەبن.
  • قامیش و زەل بۆگەن دەبن،
  • 7سەوزایی لەسەر نیل،
  • لە ڕێژگەی ڕووبارەکە.
  • هەموو ئەوەی لەسەر نیل چانراوە
  • وشک دەبێت، هەڵدەوەرێت و نامێنێت.
  • 8ماسیگرەکان ئاخ هەڵدەکێشن و شین دەگێڕن،
  • هەموو ئەوانەی قولاپ هەڵدەدەنە ناو نیلەوە،
  • ئەوانەی تۆڕ لەسەر ڕووی ئاوەکان بڵاو دەکەنەوە
  • ورەیان نامێنێت.
  • 9کرێکارەکان لە کەتانی ئامادەکراو بێ ئومێد دەبن،
  • جۆڵاکانیش ڕوو زەرد دەبن.
  • 10جۆڵاکانی میسر وردوخاش دەبن و
  • هەموو کرێکارەکانی خەمبار دەبن.
  • 11بێگومان میرەکانی چۆعەن گێلن:
  • دانا ڕاوێژکارەکانی فیرعەون ڕاوێژەکانیان ئاژەڵانەیە.
  • چۆن بە فیرعەون دەڵێن:
  • «کوڕی دانایانم من،
  • کوڕی پاشا دێرینەکان»؟
  • 12کەواتە کوا داناکانت؟
  • با پێت بڵێن و با بزانن،
  • یەزدانی سوپاسالار
  • پلانی چی داناوە لە دژی میسر.
  • 13میرانی چۆعەن گێل بوون،
  • میرانی مەمفیس چەواشە کران،
  • پیاوماقوڵانی هۆزەکانی
  • میسریان گومڕا کرد.
  • 14یەزدان ڕۆحی گێژبوونی تێدا تێکەڵ کردووە،
  • میسریان گومڕا کرد لە هەموو کردارەکانی
  • وەک گومڕاکردنی سەرخۆش لەناو ڕشانەوەکەی.
  • 15هیچ کارێک نابێت لە میسر
  • کە سەر یان کلک، دار خورما یان زەل، بیکات.
  • 16لەو ڕۆژەدا میسرییەکان وەک ژنیان لێدێت، لە ترسان دەلەرزن، کاتێک یەزدانی سوپاسالار دەستی لێیان بەرز دەکاتەوە.
  • 17میسرییەکان لە خاکی یەهودا دەتۆقن، هەموو ئەوەی بەبیری بێتەوە لە یەهودا دەترسێت، لەبەر ئەو پلانەی یەزدانی سوپاسالار لە دژی دایدەڕێژێت.
  • 18لەو ڕۆژەدا پێنج شار دەبێت لە خاکی میسردا کە بە زمانی کەنعانی بدوێن و بە یەزدانی سوپاسالار سوێند دەخۆن، یەکێکیان پێی دەگوترێت «شاری خۆر».
  • 19لەو ڕۆژەدا، لە ناوەڕاست خاکی میسردا قوربانگایەک بۆ یەزدان دەبێت و ستوونێکیش لەسەر سنوورەکەی بۆ یەزدان.
  • 20جا دەبێتە نیشانە و شایەتی بۆ یەزدانی سوپاسالار لە خاکی میسردا، چونکە هاوار بۆ یەزدان دەکەن لە ڕووی زۆردار، ئەویش ڕزگارکەر و پارێزەریان بۆ دەنێرێت و دەربازیان دەکات.
  • 21ئینجا یەزدان لە میسر ناسراو دەبێت، لەو ڕۆژەدا میسرییەکان یەزدان دەناسن و بە قوربانی و پێشکەشکراوی دانەوێڵە دەیپەرستن و نەزر بۆ یەزدان دەکەن و بەجێی دەهێنن.
  • 22یەزدان لە میسر دەدات، لێیان دەدات و چاکیشیان دەکاتەوە، دەگەڕێنەوە لای یەزدان و وەڵامیان دەداتەوە و چاکیان دەکاتەوە.
  • 23لەو ڕۆژەدا شاڕێگایەک لە میسرەوە بەرەو ئاشور دەبێت، جا ئاشورییەکان دێنە میسر و میسرییەکانیش دێنە ئاشور، میسر لەگەڵ ئاشور پێکەوە خزمەت دەکەن.
  • 24لەو ڕۆژەدا ئیسرائیل دەبێتە یەکێک لە سێیەکە، لەگەڵ میسر و ئاشور، دەبنە بەرەکەت لە خاکەکە.
  • 25ئەوەی یەزدانی سوپاسالار بەرەکەتداریان دەکات و دەفەرموێت: «بەرەکەتدار بێت میسری گەلی من و ئاشوری دەستکردی من و ئیسرائیلی میراتی من.»