
Season 34 · Episode 10
گۆرانی گۆرانیهكان ٣: ١ - ١١
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
January 7, 202517m 41s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
گۆرانی گۆرانیهكان ٣: ١ - ١١
- 1بە درێژایی شەو لەسەر نوێنەکەم
- بەدوای ئەو کەسەدا گەڕام کە گیانم خۆشی دەوێت؛
- بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.
- 2ئێستا هەڵدەستم و بەناو شاردا دەسووڕێمەوە،
- بەناو شەقام و گۆڕەپانەکاندا
- بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێم کە گیانم خۆشی دەوێت.
- ئیتر بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.
- 3تووشی ئێشکگرەکان بووم،
- کاتێک بەناو شاردا دەگەڕان.
- «ئایا ئەوەی گیانم خۆشی دەوێت ئێوە نەتانبینیوە؟»
- 4ئەوەندەی نەمابوو لێیان تێپەڕم
- کاتێک ئەوەم بینییەوە کە گیانم خۆشی دەوێت.
- گرتم و بەرمنەدا،
- هەتا بردمە ماڵی دایکم،
- بۆ ژووری ئەو کەسەی کە بە من سکپڕ ببوو.
- 5ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم
- بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر،
- کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن
- هەتا خۆی حەز دەکات.
- 6ئەوە کێیە لە چۆڵەوانییەوە بەدەرکەوت،
- وەک ستوونی دووکەڵ،
- بە موڕ و بخوور بۆنخۆش کراوە،
- بە هەموو بۆنوبەرامێکی بازرگانان؟
- 7ببینن! گالیسکەکەی سلێمانە،
- شەست پاڵەوان دەوریان داوە
- لە پاڵەوانەکانی ئیسرائیل،
- 8هەموو شمشێر بەدەستن،
- شارەزای جەنگن،
- هەریەکە و شمشێرەکەی بە لاڕانیەوەیە،
- لەبەر مەترسییەکانی شەو.
- 9سلێمانی پاشا گالیسکەیەکی بۆ خۆی دروستکرد
- لە داری لوبنان.
- 10ستوونەکانی لە زیو دروستکرد،
- کاریتەکانی لە زێڕ.
- بەرگی دۆشەکەکان ئەرخەوانییە،
- ناوەوەی بە ئەوین ڕازێنراوەتەوە.
- ئەی کچانی ئۆرشەلیم،
- 11وەرنە دەرەوە،
- ئەی کچانی سییۆن، ببینن.
- سلێمانی پاشا بەو تاجەوە ببینن کە لەسەریەتی،
- کە دایکی لەسەری نا
- لە ڕۆژی زەماوەندی ژنهێنانی،
- لە ڕۆژی شادی دڵی.