PLAY PODCASTS
گۆرانی گۆرانیه‌كان ٢: ٥ - ١٣
Season 34 · Episode 8

گۆرانی گۆرانیه‌كان ٢: ٥ - ١٣

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

January 5, 202519m 49s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

گۆرانی گۆرانیه‌كان ٢: ٥ - ١٣

  • 5بە کشمیش گڕوتینم پێ ببەخشن،
  • بە سێو بمگەشێننەوە،
  • چونکە من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم.
  • 6دەستی چەپی لەژێر سەرمە و
  • دەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت.
  • 7ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم،
  • بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر،
  • کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن
  • هەتا خۆی حەز دەکات.
  • 8گوێ بگرە! ئەوە دەنگی دڵدارەکەمە!
  • تەماشا بکە! وا دێت،
  • لەسەر چیاکان هەڵدەبەزێتەوە،
  • بەسەر گردەکاندا باز دەدات.
  • 9دڵدارەکەم وەک ئاسک یان وەک کارمامزە،
  • وا لە پشت دیوارەکەمان ڕاوەستاوە،
  • لە دەلاقەوە سەیر دەکات،
  • لە کڵاوڕۆژنەوە تەماشا دەکات.
  • 10دڵدارەکەم قسەی کرد، پێی گوتم:
  • «یارەکەم، هەستە،
  • شیرینەکەم، وەرە.
  • 11تەماشا بکە، زستان تێپەڕی،
  • باران بەسەرچوو و نەما.
  • 12گوڵ لەسەر زەوی دەرکەوت،
  • ئێستا کاتی گۆرانییە؛
  • خوێندنی کوکوختی
  • لە خاکی ئێمە دەبیسترێت.
  • 13هەنجیر بەری گرتووە،
  • بۆنی بەرسیلەی مێو بڵاو بووەتەوە.
  • یارەکەم، هەستە،
  • شیرینەکەم، وەرە.»