
Season 36 · Episode 16
ئیشایا ١٢: ١ - ١٣: ١٦
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
February 6, 202520m 41s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ١٢: ١ - ١٣: ١٦
- 1لەو ڕۆژەدا دەڵێیت:
- «ئەی یەزدان، ستایشت دەکەم،
- هەرچەندە لێم تووڕە بوویت،
- بەڵام تووڕەییەکەت لە من دامرکایەوە و دڵت دامەوە.
- 2ئەوەتا خودای ڕزگاریی من،
- دڵنیا دەبم و ناترسم،
- چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە و
- ئەو بوو بە ڕزگاریم.»
- 3بە شادییەوە ئاو دەکێشنەوە
- لە کانییەکانی ڕزگاری.
- 4لەو ڕۆژەدا دەڵێن:
- «ستایشی یەزدان بکەن، ناوی ڕابگەیەنن،
- وا بکەن کردارەکانی لەنێو گەلاندا زانراو بێت،
- باسی ئەوە بکەن کە ناوی بەرز بووەتەوە.
- 5گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،
- چونکە کاری شکۆمەندانەی کردووە،
- با ئەمە لە هەموو جیهاندا زانراو بێت.
- 6ئەی نیشتەجێی سییۆن دەنگ بەرز بکەرەوە و هاوار بکە!
- چونکە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لەنێوتاندا مەزنە.»
ئیشایا ١٣
- 1سروشێک سەبارەت بە بابل ئەوەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی:
- 2لەسەر کێوێکی ڕووت ئاڵایەک هەڵبکەن،
- دەنگیان لێ بەرز بکەنەوە،
- دەست ڕابشەکێنن با بێنە ژوورەوە
- بۆ ناو دەرگای میران.
- 3من فەرمانم بە تەرخانکراوەکانم کرد،
- هەروەها بانگی پاڵەوانەکانی خۆمم کرد لەبەر تووڕەییم،
- ئەو پاڵەوانانەی دڵخۆشن بە سەرکەوتنم.
- 4گوێ بگرن، دەنگی هەراوهۆریا لە چیاکان دێت،
- وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر!
- گوێ بگرن، دەنگی هاتوهەرای شانشینەکان دێت،
- وەک دەنگی نەتەوەکان کۆبوونەتەوە!
- یەزدانی سوپاسالار
- سوپایان لێ پێکدەهێنێت بۆ جەنگ!
- 5لە خاکێکی دوورەوە دێن،
- لەوپەڕی ئاسمانەوە دێن،
- یەزدان و چەکەکانی تووڕەیی،
- بۆ تێکوپێکدانی سەراپای زەوی.
- 6واوەیلا بکەن، چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە،
- وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.
- 7لەبەر ئەوە هەموو دەستەکان شل دەبن،
- هەموو دڵێکی مرۆڤ دەتوێتەوە.
- 8ڕادەچڵەکێن،
- ئازار و ژان دەیانگرێت،
- وەک منداڵبوو دەتلێنەوە.
- پیاو واقی وڕدەمێنێت لە هاوڕێکەی،
- ڕوویان وەک ڕووی گڕی ئاگرە.
- 9ئەوەتا ڕۆژی یەزدان دێت،
- سەختە، توندوتیژ و تووڕەیی بە جۆشە،
- بۆ ئەوەی زەوی وێران بکات و
- گوناهبارانی لێ ببڕێتەوە.
- 10ئەستێرەکانی ئاسمان و کەلووەکانی
- ڕووناکییان دەرناخەن،
- خۆر لە کاتی هەڵاتنی تاریک دادێت،
- مانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە.
- 11سزای جیهان دەدەم لەسەر خراپەکەی،
- بەدکارانیش لەسەر تاوانەکانیان،
- کۆتایی دەهێنم بە فیزی لووتبەرزان و
- سەری بێ ویژدانەکان شۆڕ دەکەم.
- 12مرۆڤ لە زێڕی بێگەرد دەگمەنتر دەکەم و
- ئادەمیزادیش لە زێڕی ئۆفیر.
- 13لەبەر ئەوە ئاسمان دەهەژێنم و
- زەویش لە شوێنی خۆی دەلەرزێت،
- لەبەر تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار و
- لە ڕۆژی هەڵچوونی تووڕەییەکەی.
- 14وەک مامزی ڕاونراو دەبێت و
- وەک ڕانە مەڕ کەس نەبێت کۆی بکاتەوە،
- هەرکەسە ڕوو لە گەلەکەی خۆی دەکات و
- هەرکەسە بەرەو خاکەکەی خۆی هەڵدێت.
- 15ئەوەی بدۆزرێتەوە دەدرێتە بەر خەنجەر و
- ئەوەی بگیرێت بە شمشێر دەکوژرێت.
- 16منداڵەکانیان لەبەرچاویان پارچەپارچە دەکرێن و
- ماڵیان تاڵان دەکرێت و ژنەکانیان زەوت دەکرێن.