PLAY PODCASTS
ئیشایا ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٤
Season 36 · Episode 27

ئیشایا ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٤

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 17, 202514m 34s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٤

  • 1ئەوەتا پاشایەک بە ڕاستودروستی پاشایەتی دەکات و
  • میرانیش بە دادوەری سەرۆکایەتی دەکەن،
  • 2مرۆڤ وەک حەشارگەیەک دەبێت لە ڕووی با و
  • وەک چەتر لە ڕووی لێزمەی باران،
  • وەک جۆگەی ئاو لە شوێنێکی وشکدا و
  • وەک سێبەری تاشەبەردێکی گەورە لە خاکی ماندووبووندا.
  • 3چاوی بینەران کز نابێت و
  • گوێی گوێگرەکان دەبیستێت.
  • 4دڵی هەڵەشەکان دەزانن و تێدەگەن و
  • زمانی زمانگرانەکان بە ڕوونی و ڕەوانی دەدوێن.
  • 5ئیتر گێل بە «ڕێزدار» بانگ ناکرێت،
  • بە فێڵبازیش ناگوترێت «خانەدان»،
  • 6چونکە گێل بە گێلی دەدوێت و
  • دڵیشی خراپە دەکات،
  • بۆ ئەوەی گڵاوی ئەنجام بدات،
  • لە دژی یەزدان بوختان هەڵدەبەستێت،
  • بۆ ئەوەی برسی تێر نەبێت و
  • تینوو لە خواردنەوە بێبەش بێت.
  • 7ڕێبازی فێڵبازیش خراپە و
  • پیلانی بەدکاری دەگێڕێت،
  • هەتا بە قسەی درۆ کڵۆڵان تەفروتونا بکات
  • ئەگەر قسەی نەدارانیش ڕاست بێت.
  • 8بەڵام ڕێزدار بە ڕێزداری پلان دادەنێت و
  • لەسەر ڕێزیش جێگیر دەبێت.
  • 9ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان،
  • هەستن گوێ لە دەنگی من بگرن!
  • ئەی کیژە دڵنیاکان،
  • گوێ شل بکەن بۆ قسەی من!
  • 10ئەی دڵنیاکان، ڕۆژانێک پتر لە یەک ساڵ
  • لەرز دەتانگرێت،
  • چونکە ڕەزچنین بەسەرچوو و
  • کۆکردنەوە نایەت.
  • 11ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، بلەرزن!
  • ئەی کیژە دڵنیاکان لەرز بتانگرێت!
  • جلتان دابکەنن و خۆتان ڕووت بکەنەوە،
  • گوش لە کەمەرتان ببەستن.
  • 12لە سنگی خۆتان بدەن بۆ کێڵگە بەردارەکان،
  • بۆ ڕەزی بەردار،
  • 13بۆ خاکی گەلەکەم
  • دڕکوداڵ دەڕوێت،
  • بەڵێ، بۆ هەموو ماڵە شادەکان،
  • بۆ شارە گەشاوەکە.
  • 14بێگومان کۆشک چۆڵ دەکرێت،
  • شاری قەرەباڵغ چۆڵ دەبێت،
  • قەڵا و قوللەی چاودێری لەگەڵ زەوی تەخت دەبن بۆ هەتاهەتایە،
  • دەبن بە سەیرانگای گوێدرێژەکان، لەوەڕگا بۆ مێگەلەکان،
  • 15هەتا ئەو کاتەی لە بەرزاییەوە ڕۆحی خودا بەسەرماندا دەڕژێت،
  • جا چۆڵەوانی دەبێت بە باخ و
  • باخیش بە دارستان دادەنرێت.
  • 16جا دادپەروەری یەزدان لە چۆڵەوانی نیشتەجێ دەبێت و
  • ڕاستودروستییەکەشی لەناو باخ دادەنیشێت.
  • 17جا ئەنجامدانی ڕاستودروستی ئاشتی دەبێت و
  • کاری ڕاستودروستیش ئارامی و ئاسوودەیی هەتاهەتایی.
  • 18ئینجا گەلی من لە ئاشتی و ئاوەدانی نیشتەجێ دەبێت و
  • لە نشینگەی ئاسوودەیی و
  • شوێنی پشوودانەکانیان بە ئارامی.
  • 19تەرزە دەبارێت و دارستانەکان دەکوتێت،
  • شارەکە بە تەواوی دەکەوێنێت،
  • 20بەڵام خۆزگە بە خۆتان
  • کاتێک تۆو لەدەم هەموو ئاوەکان دەچێنن و
  • گا و گوێدرێژەکانتان دەلەوەڕن.

ئیشایا ٣٣

  • 1قوڕبەسەرت ئەی تێکدەر،
  • کە تێکیان نەدایت!
  • قوڕبەسەرت ئەی ناپاک،
  • کە ناپاکییان لێ نەکردوویت!
  • کاتێک لە تێکدان تەواو دەبیت،
  • خۆت تێکدەدرێیت؛
  • کاتێک لە ناپاکی بوویتەوە،
  • خۆت ناپاکیت لێ دەکرێت.
  • 2ئەی یەزدان، لەگەڵماندا میهرەبان بە،
  • هیوامان بە تۆیە.
  • هەموو بەیانییەک ببە هێزمان و
  • هەروەها ڕزگاریمان لە کاتی تەنگانەدا.
  • 3لە نەڕەی دەنگت گەلان ڕایانکرد،
  • کە ڕاپەڕیت نەتەوەکان پەرت بوون.
  • 4ئەی نەتەوەکان، دەستکەوتەکانتان کۆ دەکرێنەوە وەک چۆن کوللە لە دەغڵ دەدات،
  • وەک ڕەوە کوللە خەڵک ڕووتتان دەکەنەوە.
  • 5یەزدان پایەبەرزە، چونکە نیشتەجێی بەرزاییە،
  • سییۆن لە ڕاستودروستی و دادپەروەری پڕ دەکات.
  • 6یەزدان دەبێتە مایەی دڵنیایی کاتەکانت.
  • گەنجینەی ڕزگاری و دانایی و زانینە،
  • لەخواترسی کلیلی ئەو گەنجینەیە.
  • 7ئەوەتا دلێرەکانیان لە دەرەوە دەقیژێنن،
  • نێردراوانی ئاشتی بە تاڵی دەگرین.
  • 8ڕێگاکان چۆڵ بوون،
  • بڕانەوە ڕێبواران.
  • پەیمان شکا و
  • شایەتەکانی ڕەتکرانەوە و
  • کەس بە هیچ دانانرێت.
  • 9زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو،
  • لوبنان ڕیسوا بوو، داڕزا،
  • شارۆن وەک بیابانی عەراڤای لێهات،
  • باشان و کارمەل ڕووتانەوە.
  • 10یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا هەڵدەستم،
  • ئێستا بە گەورە دەزانرێم،
  • ئێستا بڵند دەکرێمەوە.
  • 11بە گیا دووگیان دەبن و
  • کاتان دەبێت،
  • هەناسەتان ئاگرە و خۆتان دەخوات.
  • 12گەلان دەبن بە گەچ،
  • وەک چقڵی بڕاوە بە ئاگر دەسووتێنرێن.»
  • 13ئەی دوورەکان گوێتان لێ بێت چیم کردووە،
  • ئەی نزیکەکان هێزم بزانن!
  • 14گوناهباران لە سییۆن تۆقین،
  • گڵاوەکان لەرز دایگرتن:
  • «کێ لە ئێمە لەناو ئاگری لووشدەر دەمێنێتەوە؟
  • کێ لە ئێمە لەناو سووتانی هەمیشەیی دەمێنێتەوە؟»
  • 15ئەوەی بە ڕاستودروستی هەڵسوکەوت دەکات و
  • ڕاستی دەڵێت،
  • ئەوەی قازانجی زۆرداری ڕەت دەکاتەوە و
  • ڕێگری دەکات لە دەستەکانی بۆ وەرگرتنی بەرتیل،
  • ئەوەی لە بیستنی خوێنڕشتن گوێی خۆی کەڕ دەکات و
  • لە بینینی خراپە چاوی خۆی دەنوقێنێت،
  • 16ئەو لە بەرزایی نیشتەجێ دەبێت،
  • قەڵای چیاکان پەناگایەتی،
  • نانی دەدرێت و
  • ئاوی مسۆگەرە.
  • 17چاوت پاشا لە جوانی خۆیدا دەبینێت،
  • سنوورێکی فراوان دەبینن.
  • 18دڵت لە تۆقین ڕادەمێنێت:
  • «کوا خامەی نهێنی و کوا باجگر؟
  • کوا بەرپرسی قوللەکان؟»
  • 19ئیتر گەلی دڕندە نابینن،
  • گەلێک قسەیان ئاڵۆزە بۆ بیستن،
  • زمانیان گرانە تێیان ناگەیت.
  • 20بڕوانە سییۆن شاری جەژنمان،
  • چاوەکانت ئۆرشەلیم دەبینن،
  • ماڵێکی ئاسوودە، چادرێک ناگوازرێتەوە.
  • سنگەکانی هەرگیز هەڵناکەنرێن،
  • هیچ کام لە گوریسەکانی ناپسێن.
  • 21بێگومان لەوێ یەزدانی توانادار پشتگیرمان دەبێت.
  • شوێنی ڕووبارەکان و کەناری جۆگە فراوانەکان دەبێت.
  • کەشتی سەوڵدار پێیدا ناڕوات و
  • کەشتی مەزن پێیدا تێناپەڕێت.
  • 22یەزدان دادوەرمانە،
  • یەزدان فەرزدانەرمانە،
  • یەزدان پاشامانە،
  • ئەو ڕزگارمان دەکات.
  • 23گوریسەکانت شل بوون،
  • بنکەی دار ئاڵای کەشتییەکەیان توند ناکەن،
  • چارۆکە بڵاو ناکەنەوە.
  • ئینجا دەستکەوتی زۆر دابەش کرا،
  • شەلەکانیش تاڵانییان تاڵان کرد.
  • 24دانیشتووی سییۆن ناڵێت، «نەخۆش کەوتم،»
  • ئەو گەلەی تێیدا نیشتەجێیە تاوانەکانی بەخشراو دەبێت.