PLAY PODCASTS
گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی

1,039 episodes — Page 9 of 21

S39 Ep 9ئیرمیا ١٤: ١ - ١٦: ٢١

ئیرمیا ١٤: ١ - ١٦: ٢١1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیا سەبارەت بە وشکەساڵییەکە:2«یەهودا شیوەن دەگێڕێت وشارەکانی دادەڕزێن،بۆ خاکەکە ماتەم دەگێڕن،هاواری ئۆرشەلیمیش بەرزبووەوە.3گەورەکان خزمەتکارەکانی خۆیان بۆ ئاو نارد،هاتنە سەر ئەمباراوەکان،بەڵام ئاویان نەدۆزییەوە.بە گۆزەی بەتاڵەوە گەڕانەوە،شەرمەزار و ڕیسوا بوون،سەری خۆیان شۆڕکرد.4لەبەر ئەوەی خاکەکە شەقار شەقار بووە،چونکە باران لە زەوییەکە نەباری،جوتیاران شەرمەزاربوون،سەری خۆیان شۆڕکرد.5تەنانەت مامزیش لە کێڵگەدابەچکەی بوو و وازی لێی هێنا،چونکە گیا نەبوو.6کەرەکێوییەکان لەسەر گردۆڵکەکان ڕاوەستان،وەک چەقەڵ بایان هەڵمژی،چاویان شل بوو،چونکە گیاوگۆڵ نییە.»7لەگەڵ ئەوەی تاوانەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن،ئەی یەزدان، لەبەر خاتری ناوی خۆت شتێک بکە،چونکە هەڵگەڕانەوەکانمان زۆر بوون،دەرهەق بە تۆ گوناهمان کرد.8ئەی هیوای ئیسرائیل،ئەی ڕزگارکەرەکەی کاتی تەنگانە،بۆچی لە خاکەکە وەک نامۆ دەبیت،وەک ڕێبوارێک بۆ تەنها شەوێک بمێنێتەوە؟9بۆچی وەک پیاوێکی حەپەساو دەبیت،وەک پاڵەوانێک توانای ڕزگارکردنی نەبێت؟ئەی یەزدان، تۆ لە ناوەڕاستمانی وئێمە ناوی تۆ هەڵدەگرین،بەجێمان مەهێڵە!10یەزدان ئاوا بەم گەلە دەفەرموێت:«بەڕاستی حەزیان لە گەڕان کرد،خۆیان لێ نەپاراست.جا یەزدانیش پەسەندی نەکردن،ئێستا تاوانەکانیان بەبیر خۆی دەهێنێتەوە ولەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات.»11هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «نوێژ بۆ چاکەی ئەم گەلە مەکە.12هەرچەندە بەڕۆژووش بن گوێ لە هاواریان ناگرم، کاتێک قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش بکەن قبوڵی ناکەم، بەڵکو من بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد کۆتاییان پێ دەهێنم.»13منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا پێغەمبەرەکان پێیان دەڵێن: ”تووشی شمشێر و قاتوقڕی نابن، بەڵکو لەم شوێنەدا ئاشتی چەسپاوتان دەدەمێ.“»14یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئەو پێغەمبەرانە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن. من نەمناردوون و دەستنیشانم نەکردوون و قسەم لەگەڵ نەکردوون. ئەوان بە بینینی درۆ و فاڵگرتنەوە و پڕوپووچی و خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینیتان بۆ دەکەن.»15لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی ئەو پێغەمبەرانەوە دەفەرموێت: «بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن و منیش نەمناردوون، ئەوان دەڵێن: ”شمشێر و قاتوقڕی لەم خاکە نابێت.“ ئەو پێغەمبەرانە خۆیان بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن.16ئەو گەلەش کە ئەوان پێشبینی بۆ دەکەن، لەبەر قاتوقڕی و شمشێر لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم فڕێدەدرێن. کەسیش نییە بیاننێژێت، خۆیان و ژن و کوڕ و کچیان. خراپەی شایستەی خۆیان بەسەر سەریاندا دەڕێژم.17«ئەم قسەیەیان پێ دەڵێیت:«”با چاوەکانم فرمێسک بڕێژنبە شەو و بە ڕۆژ بەبێ وەستان،چونکە گەلەکەم، کچە پاکیزەکەم،برینێکی ترسناکی هەیە،لێدانێکی جەرگبڕ.18ئەگەر بچمە دەرەوە بۆ کێڵگە،بە شمشێر کوژراوان دەبینم.ئەگەر بێمە ناو شار،نەخۆشەکانی قاتوقڕی دەبینم،چونکە پێغەمبەر و کاهینیشبەناو زەوییەکدا دەگەڕێن و نازانن چی دەکەن.“»19«ئایا بە تەواوی یەهودات ڕەتکردووەتەوە؟ئایا بێزت لە سییۆن دەبێتەوە؟بۆچی وا تووشی بەڵات کردینکە چاکبوونەوەمان نەبێت؟چاوەڕێی ئاشتی بووین،بەڵام چاکە نەهات،هەروەها کاتی چاکبوونەوە،بەڵام ئەوەتا ترس.20ئەی یەزدان، دان دەنێین بە یاخیبوونی خۆمان وتاوانی باوباپیرانمان،گوناهمان دەرهەق بە تۆ کرد.21لە پێناوی ناوی خۆت، ڕەتمان مەکەوە،تەختی شکۆی خۆت ڕیسوا مەکە،پەیمانەکەی خۆت لەگەڵ ئێمە بەبیر بێتەوە،مەیشکێنە.22ئایا لەناو بتە پووچەکانی نەتەوەکان هەیە باران ببارێنێت؟یان ئایا ئاسمان خۆی ڕەهێڵ دەبارێنێت؟ئەی تۆ یەزدانی پەروەردگارمان نیت؟جا هیوامان بە تۆیە،چونکە تۆ ئەوەی کە هەموو ئەمانەت کردووە.»ئیرمیا ١٥1ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «تەنانەت ئەگەر موسا و ساموئێلیش لەبەردەمم ڕاوەستن داکۆکیتان لێ بکەن، دڵم ناچێتە سەر ئەم گەلە. لەبەرچاوی من دەریانبکە! با بڕۆن!2جا کاتێک پێت دەڵێن: ”بۆ کوێ بچین؟“ تۆش پێیان دەڵێیت: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”ئەوانەی بۆ مردنن، بۆ مردن،ئەوانەی بۆ شمشێرن، بۆ شمشێر،ئەوانەی بۆ برسیێتین، بۆ برسیێتی،ئەوانەی بۆ ڕاپێچن، بۆ ڕاپێچ.“»3یەزدان دەفەرموێت: «چوار جۆریان بەسەرەوە دادەنێم، شمشێر بۆ کوشتن، سەگەکان بۆ ڕاکێشان، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانیش بۆ خواردن و لەناوبردن.4هەموو شانشینەکانی زەوی لێتان دەتۆقن، لەسەر ئەوەی مەنەشەی کوڕی حەزقیای پاشای یەهودا لە ئۆرشەلیم کردی.5«ئەی ئۆرشەلیم، کێ دڵی پێت دەسووتێت؟کێ بۆت خەمبار دەبێت؟کێ ئاوڕ دەداتەوە بۆ ئەوەی لە سەلامەتیت بپرسێت؟6تۆ وازت لە من هێنا،لێم یاخی دەبی،لەبەر ئەوە دەست درێژدەکەمە سەرت و لەناوت دەبەم،لە لێبوردنت بێزار بووم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.7«بە شەن شەنیان دەکەم،لە دەروازەی شارەکانی خاکەکە.جەرگسووتاوم کرد، گەلی خۆمم لەناوبرد،ڕەفتاری خۆیان نەگۆڕی.8بێوەژنەکانیان زۆر زیاتر دەکەم،زیاتر لە لمی دەریا.لە نیوەڕۆدا وێرانکەری بۆ دەهێنمبۆ سەر دایکی گەنجان.لەناکاوترس و تۆقاندنی بەسەردا دەدەم.9دایکی حەوت منداڵ سیس بوو،گیانی سپارد.هێشتا ڕۆژ بوو خۆری ئاوابوو،شەرمەزار و ڕیسوا بوو.پاشماوەکەشیان دەدەمە بەر شمشێرلە بەرچاوی دوژمنانیان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.10قوڕبەسەرم دایکە، چونکە منت بوو،پیاوێک کە دەمەقاڵێ و ململانێی لەگەڵ سەراپای خاکەکە هەیە!نە قەرزم کردووە و نە قەرزیان داومەتێ،کەچی هەمووان نەفرەتم لێ دەکەن.11یەزدان فەرمووی:«بێگومان بۆ مەبەستی چاک دەربازت دەکەم،بێگومان وا دەکەم دوژمنلە کاتی بەڵا و لە کاتی تەنگانەدا لێت بپاڕێنەوە!12«کەس دەتوانێت ئاسن بشکێنێت،ئاسنی باکوور و بڕۆنز؟13«سامان و گەنجینەکانتدەکەم بە تاڵانی، بەبێ نرخ،لەبەر هەموو گوناهەکانت،لە سەراپای خاکەکەت.14دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانت،لە خاکێک نەتناسیبێت،چونکە تووڕەییم گڕی گرتووەوەک ئاگرێک دەتانسووتێنێت.»15«ئەی یەزدان، تۆ دەزانیت،بەبیری خۆتم بهێنەرەوە و گرنگیم پێبدە،تۆڵەم بستێنەوە لە چەوسێنەرانم.وا مەکە بەهۆی پشوودرێژی تۆ لەناوبچم،بزانە کە لەبەر تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت.16کاتێک فەر

Apr 9, 202519 min

S39 Ep 8ئیرمیا ١٢: ٣ - ١٣: ٢٧

ئیرمیا ١٢: ٣ - ١٣: ٢٧3بەڵام ئەی یەزدان، تۆ دەمناسیت،دەمبینیت و لەلای خۆت دڵی من تاقی دەکەیتەوە.وەک مەڕ بۆ سەربڕین جیایان بکەوە!بۆ ڕۆژی کوشتن تەرخانیان بکە!4هەتا کەی زەوی بگریێ وگیای هەموو کێڵگەکان وشک بێت؟لەبەر خراپەی دانیشتووانەکەیئاژەڵ و باڵندە لەناوچوون،چونکە گوتیان: «خودا کۆتایی ئێمە نابینێت.»5«ئەگەر لە ڕاکردن لەگەڵ پیادەکان ماندوو بیت،ئەی چۆن پێشبڕکێ لەگەڵ ئەسپەکان دەکەیت؟ئەگەر لەسەر خاکێکی سەلامەت ساتمە دەکەیت و دەکەویت،ئەی لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردون چی دەکەیت؟6براکانت و بنەماڵەکەشت،ئەوانیش ناپاکییان لەگەڵ کردیت،ئەوانیش پڕ بەدەم بەدواتدا هاواریان کرد.لێیان دڵنیا مەبە، هەرچەندە باسی چاکەشیان بۆ کردیت.7«واز لە ماڵی خۆم دەهێنم،میراتی خۆم ڕەت دەکەمەوە،ئەویندارەکەی خۆمدەخەمە چنگی دوژمەنەکانیەوە.8میراتەکەم لێم دەبێتەشێرێک لە دارستان،بەسەرمدا دەنەڕێنێت،لەبەر ئەوە دژایەتی دەکەم.9ئایا میراتەکەم مەلی گۆشتخۆری خاڵدارە،کە مەلە گۆشتخۆرەکانی دیکە چواردەوریان داوە و هێرشیان کردووەتە سەری؟بڕۆن هەموو ئاژەڵە کێوییەکان کۆبکەنەوە،بیانهێنن بۆ خواردن.10زۆر شوان ڕەزەمێوەکەی من تێکدەدەن،کێڵگەکەی من پێپەست دەکەن.کێڵگە ئارەزووبەخشەکەی مندەکەنە چۆڵەوانییەکی کاول.11دەیکەنە کاولگە،کاولگە شیوەن بۆ من دەگێڕێت.هەموو زەوی کاول دەبێت،چونکە کەس نییە گرنگی پێبدات.12لەسەر هەموو گردۆڵکەکانی چۆڵەوانیتاڵانکەران دێن،چونکە شمشێری یەزدانلەوپەڕی زەوییەوە هەتا ئەم پەڕی دەخوات،ئاشتی بۆ هیچ کەسێک نابێت.13گەنم دەچێنن و دڕک دەدورنەوە،ماندوو دەبن و قازانج ناکەن.ئیتر شەرمەزار دەبن لە بەروبوومەکەتان،لە گڕی تووڕەیی یەزدان.»14یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەو نەتەوە بەدکارانەی دراوسێم کە دەستیان لە میراتەکەم دا کە دامە ئیسرائیلی گەلەکەم، ئەوەتا لە خاکەکەدا ڕیشەکێشیان دەکەم و بنەماڵەی یەهوداش لە ناوەڕاستیان ڕیشەکێش دەکەم.15لەدوای ئەوەی ڕیشەکێشیان دەکەم، دەگەڕێمەوە بەزەییم پێیاندا دێتەوە، هەریەکە بۆ میراتەکەی خۆی و بۆ خاکەکەی خۆی دەگەڕێنمەوە.16لە ڕابردوو گەلەکەی منیان فێرکرد سوێند بە ناوی بەعل بخۆن، بەڵام ئەگەر ئێستا بە تەواوی فێری نەریتی گەلەکەی من ببن، ئەگەر سوێندیان بە ناوی من خوارد و گوتیان: ”بە یەزدانی زیندوو،“ ئەوا لەنێو گەلەکەم بنیاد دەنرێن.17بەڵام هەر نەتەوەیەک ئەگەر گوێ نەگرێت، من لە ڕەگەوە ڕیشەکێشی دەکەم و لەناوی دەبەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ١٣1یەزدان ئەمەی پێ فەرمووم: «بڕۆ پشتێنێکی کەتان بۆ خۆت بکڕە و لە ناوقەدی خۆتی ببەستە، بەڵام مەیخەرە ناو ئاوەوە.»2منیش پشتێنم کڕی، بەپێی فەرمانی یەزدان، لە ناوقەدی خۆمم بەست.3ئینجا دووبارە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:4«ئەو پشتێنەی کە کڕیت، کە لە ناوقەدت بەستووە، هەستە و بڕۆ بیبە پەرات و لەوێ لە کەلێنی بەردێک بیشارەوە.»5منیش بەپێی ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردم چووم و لە پەرات شاردمەوە.6دوای ماوەیەکی درێژ، یەزدان پێی فەرمووم: «هەستە، بڕۆ بۆ پەرات و لەوێ ئەو پشتێنە هەڵبگرە کە فەرمانم پێکردیت لەوێ بیشاریتەوە.»7منیش چووم بۆ پەرات، هەڵمکۆڵی و پشتێنەکەم لەو شوێنە هەڵگرتەوە کە تێیدا شاردبوومەوە، ئەوەتا ڕزیوە و بە کەڵکی هیچ نایەت.8ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:9«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئاوا شانازی یەهودا و شانازییە مەزنەکەی ئۆرشەلیم دەڕزێنم.10ئەم گەلە بەدکارەی نایەوێت گوێ لە قسەی من بگرێت و بەدوای کەللەڕەقی خۆی کەوتووە، بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەوێت بۆ ئەوەی بیانپەرستێت و کڕنۆشیان بۆ ببات، وەک ئەم پشتێنەی لێدێت کە بە کەڵکی هیچ نایەت.11وەک چۆن پشتێن لە پشتی مرۆڤ دەبەسرتێت، ئاوا هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل و هەموو بنەماڵەی یەهودام لە پشتی خۆم بەست، هەتا ببنە گەلی من و ناو و شانازی و شکۆمەندی، بەڵام گوێیان نەگرت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12«جا ئەم فەرمایشتەیان پێ ڕابگەیەنە: ”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت.“ جا پێت دەڵێن: ”بۆ ئێمە نازانین هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت؟“13تۆش پێیان دەڵێیت: ”یەزدان دەفەرموێت: ئەوەتا من هەموو دانیشتووانی ئەم خاکە پڕ دەکەم لە سەرخۆشی، ئەو پاشایانەی لە داودن، لەسەر تەختەکەی دانیشتوون، کاهین و پێغەمبەران و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم.14بە یەکتری وردوخاش دەکەم، باوک و کوڕ پێکەوە، دڵم ناسووتێت و دەست ناپارێزم و بەزەییم نایەتەوە لە لەناوبردنیان.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.15گوێ بگرن و گوێ شل بکەن،لووتبەرز مەبن،چونکە یەزدان فەرموویەتی.16شکۆ بدەنە یەزدانی پەروەردگارتانبەر لەوەی تاریکی دابێنێت،بەر لەوەی پەل بکوتنلەسەر چیا بەر لە تاریکایی شەو.ئێوە خوازیاری ڕووناکینبەڵام ئەو دەیکاتە سێبەری مەرگ،دەیکاتە ئەنگوستەچاو.17بەڵام ئەگەر گوێ نەگرن،بە نهێنی دەگریێملەبەر لووتبەرزیتان،چاوەکانم بەکوڵ دەگریێن وفرمێسک دەڕێژێت،چونکە مێگەلی یەزدان ڕاپێچ کرا.18بە پاشا و بە شاژنی دایک بڵێ:«لەسەر تەختەکان وەرنە خوارەوە،چونکە تاجی شکۆمەندیتانلەسەرتان دێتە خوارەوە.»19شارەکانی نەقەب دادەخرێن وکەس نییە بیانکاتەوە.هەموو یەهودا ڕاپێچ دەکرێ،سەراپای ڕاپێچ دەکرێن.20چاوت هەڵبڕە وئەوانە ببینە کە لە باکوورەوە دێن!کوا ئەو مێگەلەی پێت درا،ئەو مەڕانەی شانازیت پێوە دەکردن؟21چی دەڵێی کاتێک یەزدان ئەوانەت لەسەر دادەنێتکە فێری هاوپەیمانیت کردن؟ئایا ژان ناتگرێتوەک ئەو ژنەی منداڵی دەبێت؟22ئەگەر لە دڵی خۆتدا بڵێی،«بۆچی ئەمانەم بەسەرهات؟»لەبەر زۆری تاوانت، دامێنت هەڵکرادەستدرێژییان کردە سەرت.23ئایا حەبەشی دەتوانێت پێستی خۆی بگۆڕێت،یان پڵنگ بەڵەکەکانی؟ئێوەش ناتوانن چاکە بکەن،کە لە خراپە ڕاهاتوون!24«وەک پووش پەرتیان دەکەمکە بای چۆڵەوانی هەڵیدەگرێت.»25یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە بەختی تۆیە،ئەو بەشەی لەلایەن منەوە پێتدراوە،لەبەر ئەوەی منت لەبیر کرد وپشتت بە خوداوەندی درۆیین بەست.26منیش دامێنت بەسەر ڕووتدا هەڵدەدەمەوە،ئینجا دەستدریژیت دەکرێتە سەر!27داوێنپیسی و حیلاندنت،بێڕوویی لەشفرۆشیت!لەسەر گردەکان

Apr 8, 202520 min

S39 Ep 7ئیرمیا ١٠: ١ - ١٢: ٢

ئیرمیا ١٠: ١ - ١٢: ٢1ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن یەزدان چی بە ئێوە دەفەرموێت.2یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئێوە نەریتی نەتەوەکان فێر مەبن ولە نیشانەکانی ئاسمان مەتۆقن،هەرچەندە نەتەوەکان لەم شتانە دەتۆقن.3نەریتی نەتەوەکان مایەپووچە:درەختی بڕاوەی دارستانن،دارتاش بە ئەسکەنە دروستیان دەکات،4بە زێڕ و زیو دەیڕازێننەوە وبە مێخ و چەکوش توندیان دەکەنبۆ ئەوەی نەلەقن.5وەک داوەڵی لە بێستانی خەیاردان،بتەکانیان قسە ناکەن،بە هەڵگرتن هەڵدەگیرێن،چونکە هەنگاو نانێن،لێیان مەترسن، چونکە زیانبەخش نین،هەروەها ناتوانن هیچ سوودێک بگەیەنن.»6ئەی یەزدان، کەس وەک تۆ نییە،تۆ مەزنیت،لە پاڵەوانیێتی ناوت گەورەیە.7کێ لێت ناترسێت،ئەی پاشای نەتەوەکان؟چونکە لە تۆ دەوەشێتەوە.لەناو هەموو دانایانی نەتەوەکان ولە هەموو شانشینەکانیان،کەس هاوتای تۆ نییە.8تێکڕا دەبەنگ و گێل بوون،شتی پووچ لە بتی دارین فێر دەبن.9زیوی کوتراوە لە تەرشیشەوە دەهێنن وزێڕ لە ئوفازەوە.دەستکردی پیشەوەرە و دەستی زێڕنگەرە،بەرگیان مۆر و ئەرخەوانییە،هەمووی دەستکردی وەستایانن.10بەڵام تەنها یەزدان پەروەردگاری ڕاستییە،ئەو خودای زیندوو و پاشای هەتاهەتاییە،زەوی لەبەر تووڕەیی ئەو دەلەرزێت ونەتەوەکان بەرگەی هەڵچوونی ئەو ناگرن.11«ئاوایان پێ دەڵێن: ”ئەو خوداوەندانەی ئاسمان و زەوییان دروستنەکردووە، لەسەر زەوی و لەژێر ئەم ئاسمانە لەناودەچن.“»12بەڵام یەزدان بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە،بە دانایی خۆی جیهانی دامەزراندووە،بە تێگەیشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووە.13کاتێک دەنگ هەڵدەبڕێت، ئاوەکانی ئاسمان هاژەیان دێت،هەڵمەکان لەوپەڕی زەوییەوە بەرز دەکاتەوە،بروسکە بۆ باران دروستدەکات،با لە ئەمباری خۆی دەردەهێنێت.14هەموو کەسێک بێ زانیارییە و دەبەنگە،هەموو زێڕنگەرێک بە پەیکەرەکەی شەرمەزارە،چونکە داڕێژراوی درۆن وڕۆحیان تێدا نییە.15ئەوان پووچن، مایەی گاڵتەجاڕین،لە کاتی سزادانیان لەناودەچن.16بەڵام خودا، ئەوەی بەشی یاقوبە وەک ئەمانە نییە،چونکە ئەو دروستکەری هەموو شتێکە،ئیسرائیل هۆزی میراتی ئەویشی داناوە،یەزدانی سوپاسالار، ئەمە ناوی ئەوە.17لەم خاکە بوخچەکەت بپێچەوە،ئەی دانیشتووی ژێر ئابڵوقە!18لەبەر ئەوەی یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەم جارە دانیشتووانی ئەم خاکەدەردەکەمە دەرەوە،تەنگیان پێ هەڵدەچنم هەتا ئەوەی هەستی پێدەکەن.»19وەی لە حاڵم لەبەر وردوخاشبوونم!برینەکەم بێ چارەیە!بەڵام بە خۆمم گوت: «بێگومان ئەمە دەردی منە ودەبێ بەرگەی بگرم.»20چادرەکەم تێکدراوە،هەموو گوریسەکانی پساون.کوڕەکانم بەجێیان هێشتووم و نەماون،ئیتر کەس نییە بۆ ئەوەی چادرەکەم هەڵبدات وپڵاسەکانی چادرەکەم ڕابگرێت.21شوانەکان دەبەنگ بوون وداوای یەزدانیان نەکرد،لەبەر ئەوە سەرنەکەوتن وهەموو مێگەلەکەیان پەرتەوازە بوو.22گوێ بگرن! دەنگی هەواڵ دێت،هەراوهۆریای گەورە لە خاکی باکوورەوە،تاوەکو شارۆچکەکانی یەهودا وێران بکرێن،بکرێنە داڵدەی چەقەڵ.23ئەی یەزدان، زانیم کە مرۆڤ خاوەنی ڕێگای خۆی نییە،کەس ناتوانێت ڕێڕەوەکانی خۆی ئاراستە بکات.24ئەی یەزدان، تەمبێم بکە،بەڵام بە دادپەروەری، نەک بە تووڕەییت،نەوەک لەناوم ببەیت.25تووڕەییت بەسەر ئەو نەتەوانەدا ببارێنەکە دانت پێدا نانێن وبەسەر ئەو گەلانەی کە بە ناوی تۆوە نزا ناکەن،چونکە یاقوبیان خوارد،بە تەواوی خواردیان ونشینگەکەیان وێران کرد.ئیرمیا ١١1ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات:2«گوێ لە بەندەکانی ئەو پەیمانە بگرن و لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم پێی بدوێن.3پێیان دەڵێیت کە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی گوێڕایەڵی بەندەکانی ئەو پەیمانە نابێت،4کە من فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد، لەو ڕۆژەی لە خاکی میسر، لەناو کوورەی ئاسن دەرمهێنان.“ فەرمووم: ”گوێم لێ بگرن و کاریان پێ بکەن بەپێی هەموو ئەوەی فەرمانتان پێ دەکەم. جا دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئێوە،5بۆ ئەوەی ئەو سوێندە بەجێبهێنم کە بۆ باوباپیرانتان خواردم کە خاکێکیان بدەمێ شیر و هەنگوینی لێ بڕژێتەوە،“ هەروەک ئەو خاکەی ئەمڕۆ تێیدان.»منیش وەڵامم دایەوە: «ئامین، ئەی یەزدان!»6ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «تەواوی ئەم پەیامە لەناو شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم ڕابگەیەنە و بڵێ: ”گوێ لە بەندەکانی ئەم پەیمانە بگرن و کاریان پێ بکەن،7چونکە لەو ڕۆژەوە کە باوباپیرانی ئێوەم لە خاکی میسرەوە هێنایە دەرەوە هەتا ئەمڕۆ، بە تەواوی و بەردەوام ئاگادارم کردوونەتەوە و بە ڕوونی فەرموومە: ’گوێم لێ بگرن.‘8نە گوێیان گرت و نە گوێیان شل کرد، هەریەکە بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆی کەوت، جا منیش هەموو نەفرەتەکانی ئەم پەیمانەم بەسەریاندا هێنا، ئەوەی فەرمانم پێکردن کە کاری پێ بکەن، بەڵام نەیانکرد.“»9ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «بە پیلانگێڕیم زانیوە لەنێو پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم.10گەڕانەوە سەر تاوانی باوباپیرانی پێشوویان، کە ڕەتیان کردەوە گوێ لە پەیامەکەم بگرن، کەوتنە دوای خوداوەندەکانی دیکە بۆ ئەوەی بیانپەرستن. بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا ئەو پەیمانەیان شکاند کە لەگەڵ باوباپیرانیان بەستم.11لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا من بەڵایەکیان بەسەردا دەهێنم کە نەتوانن لێی دەرباز بن، جا هاوارم بۆ دەکەن و منیش گوێیان لێ ناگرم.12شارۆچکەکانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەچن و هاوار دەبەن بۆ ئەو خوداوەندانەی بخووریان بۆ دەسووتێنن، بەڵام ئەوان لە کاتی بەڵایان ڕزگاریان ناکەن.13ئەی یەهودا، خوداوەندەکانت هێندەی ژمارەی شارۆچکەکانت بوون، قوربانگاتان هێندەی ژمارەی شەقامەکانی ئۆرشەلیم بوون بۆ بخوور سووتاندن بۆ خوداوەندی بەعلی شەرمەزاری.“14«تۆش لە پێناوی ئەم گەلە نوێژ مەکە و لە پێناویان پاڕانەوە و نزا بەرز مەکەرەوە، چونکە لە کاتی هاوارکردنیان بۆم لەبەر بەڵاکەیان گوێیان لێ ناگرم.15«ئەی ئەویندارەکەم، لە پەرستگاکەم چی دەکەیت،پلانگێڕیت لەگەڵ زۆر لایەن داڕشتووە،ئایا گۆشتی قوربانی پیرۆزکراو سزات لەسەر لادەبات؟کاتێک خراپە دەکە

Apr 7, 202523 min

S39 Ep 6ئیرمیا ٧: ١ - ٩: ٢٦

ئیرمیا ٧: ١ - ٩: ٢٦1ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات:2«لەناو دەروازەی ماڵی یەزدان بوەستە و لەوێ ئەم پەیامە ڕابگەیەنە و بڵێ:«”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی هەموو گەلی یەهودا، ئەوانەی لەم دەرگایە بۆ کڕنۆش بردن بۆ یەزدان دێنە ژوورەوە.3یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ڕێگا و کردەوەکانتان چاک بکەنەوە و منیش لەم شوێنەدا نیشتەجێتان دەکەم.4پشت بەم قسە هەڵخەڵەتێنەرە مەبەستن، بڵێن: ’ئەمە پەرستگای یەزدانە، پەرستگای یەزدانە، پەرستگای یەزدانە!‘5چونکە ئەگەر بە تەواوی ڕێگا و کردەوەکانی خۆتان چاککردەوە، ئەگەر لەنێو خۆتان بە تەواوی دادپەروەری پەیڕەو بکەن،6ئەگەر ستەم لە نامۆ و هەتیو و بێوەژن نەکەن، لەم شوێنەدا خوێنی بێتاوان نەڕێژن، ئەگەر دوای خوداکانی دیکە نەکەون کە بۆ خراپەی خۆتانە،7ئەوا من لەم شوێنەدا نیشتەجێتان دەکەم، لەو خاکەی لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە بە باوباپیرانتانم داوە.8بەڵام ئێوە پشتتان بە قسەی هەڵخەڵەتێنەر بەستووە کە بێ سوودە.9«”ئایا وا دەزانن دەتوانن بدزن، بکوژن، داوێنپیسی بکەن، سوێند بە درۆ بخۆن، بخوور بۆ بەعل بسووتێنن و دوای خوداکانی دیکە بکەون کە نایانناسن،10ئینجا بێن و لەبەردەمم لەم ماڵە بوەستن کە ناوی منی هەڵگرتووە و بڵێن: ’ئێمە پارێزراوین.‘ ئایا پارێزراون بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ئەنجامدانی ئەم هەموو کارە قێزەونانە؟11ئایا ئەم ماڵەی ناوی منی هەڵگرتووە، لەبەرچاوی ئێوە بووە بە ئەشکەوتی دزان؟ ئەوەتا خۆم بینیومە.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12«یەزدان دەفەرموێت: ”ئێستا بڕۆنە شوێنەکەم کە لە شیلۆیە، ئەوەی سەرەتا ناوی خۆمم لەوێ نیشتەجێ کرد، ببینن لەبەر خراپەی ئیسرائیلی گەلی خۆم چیم لێکردووە.13ئێستاش لەبەر ئەوەی ئێوە ئەم کردەوانەتان کردووە، من پێشوەخت چەند جارێک قسەم لەگەڵتان کرد، بەڵام گوێتان نەگرت. بانگم کردن، بەڵام وەڵامتان نەدایەوە.14لەبەر ئەوە، چیم بە شیلۆم کرد، ئاوا بەو پەرستگایە دەکەم کە ناوی منی هەڵگرتووە کە ئێوە پشتتان پێی بەستووە، ئەو شوێنەی دامە ئێوە و باوباپیرانتان.15لەبەردەمم دەرتاندەکەم، وەک چۆن براکانتانم دەرکرد، هەموو نەوەی ئەفرایم.“16«تۆش نزا بۆ ئەم گەلە مەکە، لەبەر ئەوان نوێژ و نزا بەرز مەکەوە و لێم مەپاڕێوە، چونکە گوێت لێ ناگرم.17ئایا نابینیت لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم چی دەکەن؟18منداڵان دار کۆدەکەنەوە، باوکان ئاگر دەکەنەوە و ژنان هەویر دەشێلن، بۆ ئەوەی کولێرە بۆ شاژنی ئاسمان دروست بکەن. شەرابی پێشکەشکراو بۆ خوداکانی دیکە دەڕێژن بۆ ئەوەی پەستم بکەن.19بەڵام ئایا ئەم پەستکردنە لە دژی منە؟ ئایا زیان بە خۆیان ناگەیەنن، بۆ شەرمەزاری ڕووی خۆیان؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.20«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا تووڕەیی و هەڵچوونی من بەسەر ئەم شوێنەدا هەڵدەڕژێت، بەسەر مرۆڤ و ئاژەڵ و درەختی کێڵگە و بەروبوومی زەوی، گڕ دەگرێت و ناکوژێتەوە.21«”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: قوربانی سووتاندنەکانتان بخەنە سەر قوربانییە سەربڕدراوەکانتان و فەرموون گۆشت بخۆن،22چونکە کاتێک لە خاکی میسرەوە باوباپیرانی ئێوەم دەرهێنا لەگەڵیان دوام، تەنها سەبارەت بە قوربانی سووتاندن و سەربڕاو فەرمانم پێ نەکردن،23بەڵکو فەرمانی ئەم شتەم پێ کردن و فەرمووم: ’گوێم لێ بگرن، من دەبم بە خودای ئێوە و ئێوەش دەبن بە گەلی من، بە هەموو ئەو ڕێگایەدا دەڕۆن کە فەرمانتان پێ دەکەم بۆ ئەوەی بۆتان چاک بێت.‘24بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان شل نەکرد، بەڵکو بە ڕاوێژ و کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆیان ڕێگایان گرتەبەر، جا دواکەوتن و پێش نەکەوتن.25لەو ڕۆژەوە کە باوباپیرانتان خاکی میسریان بەجێهێشت هەتا ئەمڕۆ، من بەردەوام یەک لەدوای یەک بەندە پێغەمبەرەکانی خۆمم بۆ ناردوون.26بەڵام گوێیان لێ نەگرتم و گوێیان شل نەکرد و کەللەڕەقییان کرد، لە باوباپیرانیان زیاتر خراپەیان کرد.“27«جا تۆش بە هەموو ئەم پەیامە لەگەڵیان دەدوێیت، گوێت لێ ناگرن، بانگیان دەکەیت، وەڵامت نادەنەوە.28لەبەر ئەوە پێیان دەڵێیت: ”ئەمە ئەو نەتەوەیەیە کە گوێیان لە یەزدانی پەروەردگاریان نەگرت و تەمبێ نەبوون، ڕاستی نەماوە، لە دەمیان بڕاوەتەوە.29قژت ببڕە و فڕێیبدە، لەسەر گردۆڵکەکان شیوەن بگێڕە، چونکە یەزدان ڕەتی کردووەتەوە و وازی لەم نەوەیە هێناوە کە تووڕەییەکەی لەسەریەتی.“30«یەزدان دەفەرموێت: ”نەوەی یەهودا لەبەرچاوم خراپەیان کردووە، بتە قێزەونەکانیان لەناو ئەو ماڵە دانا کە ناوی منی هەڵگرتووە، بەمە گڵاوییان کرد.31هەروەها نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکانی تۆفەت بنیاد ناوە، ئەوەی لە دۆڵی بەن‌هینۆمە بۆ سووتاندنی کوڕەکانیان و کچەکانیان بە ئاگر کە من نە فەرمانم پێکردووە و نە بەخەیاڵمدا هاتبوو.32یەزدان دەفەرموێت: لەبەر ئەوە، ئاگاداربن! سەردەمێک دێت ئیتر پێی ناگوترێ تۆفەت یان دۆڵی بەن‌هینۆم، بەڵکو دۆڵی کوشتن، چونکە لە تۆفەت دەنێژرێن هەتا شوێنی نامێنێت.33تەرمی ئەم گەلە دەبێتە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی، کەسیش نییە بیانڕەوێنێتەوە.34دەنگی شادی و دەنگی خۆشی، دەنگی زاوا و دەنگی بووک، لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم ناهێڵم، چونکە خاکەکە وێران دەبێت.“ئیرمیا ٨1«یەزدان دەفەرموێت: ”لەو کاتەدا، ئێسکی پاشا و پیاوە گەورەکانی یەهودا، ئێسکی کاهین و پێغەمبەران، ئێسکی دانیشتووانی ئۆرشەلیم لە گۆڕەکانیان دەردەهێنن.2بۆ خۆر و مانگ و هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان دەریدەخەن، ئەوانەی خۆشیان ویستن و ئەوانەی پەرستنیان و دوایان کەوتن و ڕاوێژیان پێ کردن و کڕنۆشیان بۆ بردن. کۆناکرێنەوە و نانێژرێن، بەڵکو دەبنە زبڵ بەسەر ڕووی خاکەکەوە.3هەموو ئەوانەی لەم نەتەوە بەدکارە ماونەتەوە، لە هەر شوێنێک کە دەرمکردن بۆی، مردنیان پێ لە ژیان چاکتر دەبێت. ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.“4«پێیان بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”ئایا کەسێک بکەوێت هەڵناستێتەوە؟یان کەسێک هەڵبگەڕێتەوە، ناگەڕێتەوە؟5بۆچی ئەم گەلە هەڵگەڕایەوە؟بۆچی خەڵکی ئۆرشەلیم بە بەردەوامی هەڵدەگەڕێنەوە؟دەستیان

Apr 6, 202517 min

S39 Ep 5ئیرمیا ٤: ١ - ٦: ٣٠

ئیرمیا ٤: ١ - ٦: ٣٠1یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ئیسرائیل، ئەگەر گەڕایتەوە،بگەڕێوە لای من.ئەگەر بتە قێزەونەکانت لەبەردەمم لابدەی،گومڕا نابیت،2ئەگەر بە ڕاستی و دادپەروەری و ڕاستودروستییەوەسوێند بخۆیت: ”بە یەزدانی زیندوو،“ئەوسا نەتەوەکان بەو بەرەکەتدار دەبن وشانازی بەوەوە دەکەن.»3یەزدان ئەمە بە پیاوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەفەرموێت:«زەوی بەیارتان بکێڵن ولەناو دڕکوداڵدا مەچێنن.4ئەی پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم،خۆتان بۆ یەزدان خەتەنە بکەن،دڵتان خەتەنە بکەن،نەوەک تووڕەییم بجۆشێت و وەک ئاگر بسووتێنێت،لەبەر خراپی کردەوەکانتان،بسووتێنێت و کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.»5«لە یەهودا ڕایبگەیەنن، لە ئۆرشەلیم دەنگتان ببیسترێت، بڵێن:”لە خاکەکە فوو بە کەڕەنادا بکەن!“بە دەنگی بەرز بانگەواز بکەن و بڵێن: ”کۆببنەوە!با هەڵبێین بۆ شارە قەڵابەندەکان!“6ئاڵا بەرز بکەنەوە بۆ چوونە سییۆن!خۆتان بدەنە پەنا! ڕامەوەستن!چونکە من لە باکوورەوە بەڵا دەهێنم،تێکشکانێکی گەورە.»7شێر لە لانەکەیەوە هاتە دەرەوە،تێکشکێنەری نەتەوەکان بەڕێکەوت.لە شوێنەکەی خۆی هاتە دەرەوەبۆ ئەوەی خاکەکەت وێران بکات.شارۆچکەکانت کاول دەبنبێ ئاوەدانی دەبن.8لەبەر ئەمە جلوبەرگی گوش لەبەر بکەن،لە خۆتان بدەن و واوەیلا بکەن،چونکە گڕی تووڕەیی یەزدانهێشتا دانەمرکاوەتەوە.9یەزدان دەفەرموێت: «جا ئەوە دەبێت لەو ڕۆژەدا،پاشا و پیاوە گەورەکان جەرگبڕاو دەبن،کاهینەکان دەحەپەسێن وپێغەمبەرەکان واقیان وڕدەمێنێت.»10جا گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، بێگومان ئەم گەلە و ئۆرشەلیمت بە تەواوی فریودا، فەرمووت: ”ئاشتیتان بۆ دەبێت،“ کەچی شمشێر گەیشتە گیانمان.»11لەو کاتەدا بەم گەلە و بە ئۆرشەلیم دەگوترێت: «بای سووتێنەر لە گردۆڵکەکانی چۆڵەوانییەوە بەرەو گەلەکەم هەڵدەکات، نە بۆ شەن و نە بۆ جیاکردنەوە،12بایەکی لەوە بەگوڕترە، لە منەوە دێت. ئێستاش من حوکمی خۆم بەسەریاندا ڕادەگەیەنم.»13تەماشا بکەن! وەک هەورەکان سەردەکەوێت،گالیسکەکانی وەک گەردەلوولە،ئەسپەکانی لە هەڵۆ تیژڕەوترن.قوڕبەسەرمان، وێران کراین!14ئەی ئۆرشەلیم، دڵت لە خراپە بشۆوە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت.هەتا کەی بیروڕا خراپەکانت لە ناوەڕاستت دەمێنێتەوە؟15دەنگێک لە دانەوە ڕادەگەیەنێت،کارەسات لە شاخەکانی ئەفرایمەوە دەبیسترێت.16«نەتەوەکان ئاگادار بکەنەوە،با خەڵکی ئۆرشەلیم بیبیستن:”ئابڵوقەدەران لە خاکێکی دوورەوە دێن،بەسەر شارەکانی یەهودا دەنگیان بەرز دەکەنەوە.17لە چواردەوری وەک پاسەوانانی کێڵگەیان لێهاتووە،چونکە لە من یاخی بوون.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18«ڕەفتار و کردەوەکانتئەمەیان پێکردیت،ئەمە سزاکەتە،چەند تاڵە!چونکە گەیشتە دڵت.»19ئەی ئازارم، ئەی ئازارم!من لەتاو ئێشم دەتوێمەوە.دڵم ژان دەکات!دڵەکوتێمە، بێدەنگ نابم،چونکە گوێم لە دەنگی کەڕەنا و نەعرەتەی جەنگ بوو.20کارەسات لەدوای کارەسات دێت،هەموو خاکەکە وێران بوو.لەپڕ خێوەتەکانم وێران بوون،لە چرکەیەکدا پەناگاکانم.21هەتا کەی ئاڵای جەنگ دەبینم وگوێم لە دەنگی کەڕەنا دەبێت؟22«گەلەکەم گێلە ومن ناناسێت.ئەوان کوڕی دەبەنگن،ئەوان تێنەگەیشتوون،ئەوان دانان بۆ کاری خراپە،بەڵام نازانن چۆن چاکە بکەن.»23تەماشای زەویم کرد،بێ شێوە و بەتاڵ بوو،بەرەو ئاسمانیش،ڕووناکییەکەی نەمابوو.24تەماشای چیاکانم کرد دەهەژان،هەموو گردەکانیش لەق بوون.25تەماشام کرد، هیچ کەسێک دیار نەبوو،باڵندەکانی ئاسمانیش هەموو هەڵاتبوون،26تەماشام کرد، باخەکان چۆڵەوانین وهەموو شارۆچکەکانی کاول بوونلەبەردەم یەزدان، لە ڕووی گڕی تووڕەییەکەی.27سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت:«هەموو زەوی وێران دەبێت،بەڵام بە تەواوی کۆتایی پێ ناهێنم.28لەبەر ئەمە زەوی شیوەن دەگێڕێت،ئاسمانیش لە سەرەوە تاریک دادێت،لەبەر ئەوەی من قسەم کرد و پاشگەز نەبوومەوە،بڕیارم دا و بڕیارەکەم ناگۆڕم.»29لە دەنگی سوار و تیرهاوێژهەموو شارۆچکەکان ڕایانکرد.هەندێک چوونە ناو دارستانەکان،هەندێک سەرکەوتنە سەر بەردەکان.هەموو شارۆچکەکان بەجێهێڵراون،هیچ کەسێک تێیاندا نیشتەجێ نییە.30تۆش ئەی نەتەوە وێرانەکە، چی دەکەیت؟بۆچی بەرگی ئاڵ لەبەر دەکەیت وخشڵی زێڕ بە خۆتەوە دەکەیت؟بۆچی بە کل چاوەکانت ڕەش دەکەیت؟بێهوودە خۆت جوان دەکەیت،لەبەرچاوی ئەوینداران کەوتووی،ئەوان داوای گیانت دەکەن.31هاوارێکم بیست وەک هاواری ژنێکی ژانگرتوو بوو،لە ناخۆشیدا وەک یەکەم منداڵی بێت.دەنگی سییۆنی کچ هەنسک دەدات،دەست پان دەکاتەوە، دەڵێت:«وەی لە من! دەبوورێمەوە،گیانم لەبەر بکوژان دەردەچێت!»ئیرمیا ٥1«بەناو شەقامەکانی ئۆرشەلیمدا هاتوچۆ بکەن،ئێستا تەماشا بکەن و بزانن،لەناو گۆڕەپانەکانی بگەڕێن.ئەگەر یەکێکتان بینییەوەدادپەروەر بێت و بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت،ئەوا من لەم شارە خۆشدەبم.2هەرچەندە دەڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو،“هێشتا بە درۆ سوێند دەخۆن.»3ئەی یەزدان، ئایا چاوت بەدوای ڕاستیدا ناگەڕێت؟لێت دان بەڵام ئازاریان پێ نەگەیشت،تێکت شکاندن بەڵام ڕەتیانکردەوە تەمبێ بکرێن.ڕووی خۆیان لە بەرد ڕەقتر کرد،تۆبەکردنیان ڕەتکردەوە.4بەڵام من گوتم: «ئەوانە هەژارن،نەزان بوون،چونکە ڕێگای یەزدان ناناسن ونازانن خودا داوای چییان لێ دەکات.5کەواتە دەچمە لای گەورە پیاوان وقسەیان لەگەڵ دەکەم،بێگومان ئەوان ڕێگای یەزدان دەناسن ودەزانن خودا داوای چییان لێ دەکات.»بەڵام ئەوان پێکەوە نیریان شکاند،بەندیان پساند.6لەبەر ئەوە لە دارستان شێر هێرشیان دەکاتە سەر،گورگی بیابان دەیانفەوتێنێت،پڵنگ لە دەوری شارۆچکەکانیان خۆی مات دەدات،تاکو ئەوەی لێی بێتە دەرەوە پارچەپارچەی بکات،چونکە یاخیبوونەکانیان زۆربوون،هەڵگەڕانەوەکانیان گەورە بوون.7«بۆچی دەبێت لێت خۆشبم؟کوڕەکانت وازیان لێ هێنام وسوێند بەوە دەخۆن کە خودا نییە.کە تێرم کردن، داوێنپیسییان کرد،پاڵەپەستۆیانە بۆ ماڵی لەشفرۆش.8بوون بە ئەسپی خورت و بە عیتە،هەریەکە بەسەر ژنی برادەرەکەیدا دەحیلێنێت.9ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.10«سەربکەونە سەر پەرژینی ڕەزەمێوەکان و تێکیان بدە

Apr 5, 202523 min

S39 Ep 4ئیرمیا ٣: ٣ - ٢٥

ئیرمیا ٣: ٣ - ٢٥3جا لێزمە باران ڕاوەستا وبەهارە بارانیش نەبوو،کەچی تۆ ناوچەوانی ژنە لەشفرۆشێکت هەبوو،شەرم لەخۆکردنەوەت ڕەتکردەوە.4ئایا هەر ئێستا بانگت نەکردم،”باوکە! تۆ هاوڕێی گەنجیێتی منیت!5ئایا هەتاهەتایە تووڕە دەبیت؟ئایا هەتا کۆتایی هەڵدەچیت؟“بەم شێوەیە قسەت کرد،بەڵام تۆ ئەو هەموو خراپەیەت کرد کە توانیت.»6لە سەردەمی پاشایەتی یۆشیای پاشادا یەزدان پێی فەرمووم: «ئایا بینیت ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە چی کرد؟ چووە سەر هەموو گردێکی بەرز و ژێر هەموو دارێکی سەوز، لەوێ داوێنپیسی کرد.7بیرم کردەوە لەپاش ئەوەی هەموو ئەمەی کرد، بۆ لای من دەگەڕێتەوە، بەڵام نەگەڕایەوە. جا یەهودای خوشکی ناپاکی ئەمەی بینی.8تەڵاقنامەم دا بە ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە و ناردمەوە، لەبەر هەموو داوێنپیسییەکانی. کەچی بینیم یەهودای خوشکی ناپاکی نەترسا، جا ئەویش چوو و داوێنپیسی کرد.9لەبەر ئەوەی بە سووکی سەیری لەشفرۆشییەکەی کرد، زەوی گڵاو کرد و داوێنپیسی لەگەڵ دار و بەردا کرد.10لەگەڵ هەموو ئەوەشدا، یەهودای ناپاکی خوشکی بە هەموو دڵییەوە نەگەڕایەوە لام، بەڵکو تەنها بە ڕواڵەت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.11ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە لە یەهودای ناپاک ڕاستودروستترە.12بڕۆ، ئەو پەیامە بۆ باکوور ڕابگەیەنە، بڵێ:«یەزدان دەفەرموێت: ”ئەی ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە، بگەڕێوە،ناوچەوانم لێتان گرژ ناکەم،چونکە خۆشەویستییەکەم ناگۆڕێت.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.”تووڕەییم هەتاهەتایی نییە.13تەنها دان بە تاوانەکەتدا بنێی،چونکە لە یەزدانی پەروەردگارت یاخی بوویت وخۆشەویستیت بۆ خوداوەندە بێگانەکان بڵاوکردەوەلەژێر هەموو دارێکی سەوز.ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.14یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە، چونکە من مێردی ئێوەم، دەتانبەم، یەکێک لە شارۆچکەیەک و دووان لە خێڵێک، دەتانهێنمە سییۆن.15شوانتان بۆ دادەنێم بە دڵی خۆم بێت، بە زانین و وریاییەوە بتانلەوەڕێنن.»16یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا، کە لە خاکەکە زۆر دەبن و بەروبوومتان دەبێت، ئیتر ناڵێن: ”سندوقی پەیمانی یەزدان.“ بە مێشکیاندا نایەت و بەبیریان نایەتەوە، بەسەری ناکەنەوە و جارێکی دیکە دروستناکرێتەوە.17لەو کاتەدا بە ئۆرشەلیم دەڵێن، ”تەختی یەزدان“ و هەموو نەتەوەکان لە ئۆرشەلیم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ڕێز لە ناوی یەزدان بگرن. ئیتر بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەیان ناکەون.18لەو ڕۆژانەدا بنەماڵەی یەهودا لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل دەڕۆن، بەیەکەوە لە خاکی باکوورەوە دێن بۆ ئەو خاکەی کە کردمە میرات بۆ باوباپیرانتان.19«بەڵام من، یەزدانم، دەفەرمووم:«”چەند دەمەوێ وەک کوڕانی خۆمتان دابنێم وزەوییەکی ئارەزووبەخشتان بدەمێ،جوانترین میراتی نەتەوەکان!“وامدەزانی ئێوە بە ”باوکە“ بانگم دەکەن ولە شوێنکەوتنی من لانادەن.20بەڵام وەک چۆن ژن ناپاکی لە هاوسەری خۆی دەکات،ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئاوا ناپاکیتان لێکردم،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.21دەنگێک لە گردۆڵکەکانەوە دەبیسترێت،گریان و پاڕانەوەکانی نەوەی ئیسرائیلە،چونکە ڕێگاکانی خۆیان خوارکردووە ویەزدانی پەروەردگاریان لەبیر کردووە.22«ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە،هەڵگەڕانەوەکانتان چاک دەکەمەوە.»«بەڵێ، دەگەڕێینەوە لات،چونکە تۆ یەزدانیت، خودای ئێمەیت.23بێگومان بتپەرستی بە غەڵبەغەڵبەوە لەسەر چیا و گردەکان خۆهەڵخەڵەتاندنە،بێگومان بە یەزدانی پەروەردگارمان ئیسرائیل ڕزگار دەبێت.24لە هەرزەکاریمانەوە بەعلی خوداوەندی شەرمەزاریڕەنجی باوباپیرانی ئێمەی خواردووە،لە مەڕ و مانگا وکوڕ و کچ.25با لەناو شورەیی خۆمان ڕابکشێین،با شەرمەزاریمان دامانبپۆشێت،چونکە ئێمە و باوباپیرانمان گوناهمان کردلە دژی یەزدانی پەروەردگارمان،لە هەرزەکاریمانەوە هەتا ئەمڕۆش،گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارمان نەبووین.»

Apr 4, 202521 min

S39 Ep 3ئیرمیا ٢: ١ - ٣: ٢

ئیرمیا ٢: ١ - ٣: ٢1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:2«بڕۆ و بە ئۆرشەلیمی ڕابگەیەنە با خەڵکەکە بیبیستن، بڵێ:«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”بە یادی خۆمم هێنایەوە، دڵسۆزی کاتی مێردمنداڵیت وخۆشەویستی کاتی بووکێنیت،بەدوای مندا ڕۆیشتیت لە چۆڵەوانی،بە خاکێکدا کە کشتوکاڵی تێدا نەبوو.3ئیسرائیل بۆ یەزدان پیرۆز بوو،یەکەمین بەرهەمی بەروبوومەکەیەتی.هەموو ئەوانەی خواردیان تاوانیان کرد،بەڵایان بەسەردا هات.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.4گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب،ئەی هەموو خێڵەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل،5یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«باوباپیرانتان چ کەموکوڕییەکیان لە مندا بینیکە لێم دوور کەوتنەوە؟چوون دوای بتی پووچ کەوتن وخۆیان پووچ کرد.6پرسیاریان نەکرد: ”کوا یەزدان،ئەوەی لە خاکی میسرەوە دەریهێناین،ئەوەی ئێمەی بەناو چۆڵەوانیدا برد،بە خاکێکی ڕووتەن و چاڵوچۆڵدا،بە خاکێکی وشک و سێبەری مەرگ،بە خاکێکدا کە کەسی پێدا تێنەپەڕیبوو،کەس لەوێ نیشتەجێ نەببوو؟“7ئێوەم هێنایە ناو خاکێکی بەپیتبۆ ئەوەی بەروبووم و بەرهەمە چاکەکانی بخۆن.بەڵام هاتن و زەوییەکەی منتان گڵاو کرد،میراتەکەی منتان قێزەون کرد.8کاهینەکان پرسیاریان نەکرد:”کوا یەزدان؟“ئەوانەی مامۆستای تەوراتن نەیانناسیم،ڕابەرەکان لێم یاخی بوون،پێغەمبەرەکان بەهۆی بەعلەوە پێشبینییان کرد،دوای بتی پووچ کەوتن.»9یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە دیسان دادگاییتان دەکەم،منداڵی منداڵیشتان پەلکێشی دادگا دەکەم.10لە کەنارەکانی کیتیم بپەڕنەوە و ببینن،بنێرن بۆ قێدار و بە وردی سەرنج بدەن،ببینن ئاخۆ شتی وەک ئەمە بووە؟11ئایا هیچ نەتەوەیەک خوداوەندەکانی خۆی گۆڕیوە؟هەرچەندە خودا نین.بەڵام گەلەکەی من خودای شکۆمەندیان گۆڕییەوەبە بتی پووچ.12ئەی ئاسمان، لەبەر ئەمە واقت وڕبمێنێت،موچڕکەت پێدابێت و زۆر سەرسام بە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.13«گەلەکەم دوو خراپەی کردووە:وازیان لە من هێنا،من کە کانی ئاوی ژیانم،هەروەها ئەمباراویان بۆ خۆیان هەڵکەند،ئەمباراوی شکاو کە ئاو ڕاناگرێت.14ئایا ئیسرائیل کۆیلەیە؟ یان کوڕی کۆیلەی لەدایک بووی ماڵە؟بۆچی بوو بە تاڵانی؟15بەچکە شێران بەسەریدا نەڕاندیان،دەنگیان هات،خاکەکەیان وێران کردووە،شارۆچکەکانی سووتاون، بێ دانیشتووانن.16هەروەها نەوەی مەمفیس و تەحپەنحێستەپڵی سەری تۆیان تراشیووە.17ئایا تۆ ئەمەت بە خۆت نەکرد،کە وازت لە یەزدانی پەروەردگارت هێناکاتێک بە ڕێگادا دەیبردیت؟18ئێستا بۆچی دەچیتە میسربۆ خواردنەوەی ئاوی نیل؟ئێستا بۆچی دەچیتە ئاشوربۆ خواردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات؟19خراپەی خۆت تەمبێت دەکات وهەڵگەڕانەوەت سەرزەنشتت دەکات.جا بزانە و ببینە کە بۆتان خراپ و تاڵە،کاتێک واز لە یەزدانی پەروەردگارت دەهێنیت وترسی منت لە دڵدا نییە،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.20«تۆ لە کۆنەوە نیری خۆتت شکاندووە،کۆتەکانت پساندووە،گوتت: ”تۆ ناپەرستم!“تۆ بە ڕاستی لەسەر هەموو گردێکی بەرز ولەژێر هەموو دارێکی سەوزداوەک لەشفرۆشێک ڕاکشایت.21من وەک شامێوێکلە نایابترین جۆر تۆم چاند،ئیتر چۆن لێم گۆڕایت،گۆڕایت بۆ زڕمێو؟22هەرچەندە بە سۆدەش خۆت بشۆیت،زیاد سابوونیش لە خۆت بدەیت،هێشتا لەکەی تاوانەکەت لەبەردەممە.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.23«ئیتر چۆن دەڵێیت: ”گڵاو نەبووم،دوای بەعلەکان نەکەوتووم؟“تەماشای ڕێگاکەی خۆت بکە لە دۆڵەکە،بزانە چیت کردووە.تۆ وەک وشترە سووکەکەی کە لە ڕۆیشتندا بەلادادێی،24وەک کەرەکێوییەکەی کە فێری چۆڵەوانیت،لەتاو هەوەسی با هەڵدەمژێت،لە کاتی بەتەڵەب هاتنی کێ دەیگێڕێتەوە؟هەموو ئەوانەی داوای دەکەنبەبێ ماندووبوون لە کاتی زاوزێ دەیدۆزنەوە.25ئەوەندە مەگەڕێ تاوەکو ئەوەی پێیەکانت ڕووت بێتەوە وگەرووت وشک بێت.بەڵام گوتت: ”بێهوودەیە!نا! چونکە خوداوەندە بێگانەکانم خۆشویستووە،دوای ئەوان دەکەوم.“26«وەک شەرمەزاری دز کە دەگیرێت،ئاوا بنەماڵەی ئیسرائیل شەرمەزاربوون،خۆیان و پاشا و میر وکاهین و پێغەمبەرەکانیان.27هەریەکەیان بە دار دەڵێت: ”تۆ باوکی منیت“ وبە بەرد: ”تۆ منت بووە.“پشتیان تێ کردمنەک ڕوو،بەڵام لە کاتی بەڵایاندا دەڵێن:”هەستە و ڕزگارمان بکە!“28ئیتر کوا خوداوەندەکانت کە بۆ خۆت دروستت کردن؟با هەستن، ئەگەر لە کاتی بەڵادا دەتوانن ڕزگارت بکەن!ئەی یەهودا،خوداوەندەکانت بەقەد ژمارەی شارۆچکەکانتن.»29یەزدان دەفەرموێت: «بۆچی سکاڵام لێ دەکەن؟هەمووتان لێم یاخی بوون،30بەخۆڕایی سزای منداڵەکانتانم دا،تەمبێکردنیان وەرنەگرت،شمشێرەکانتان پێغەمبەرەکانتانی خوارد،وەک شێرێکی لەناوبەر.31«ئەی نەوە، ئێوە ئاگاداری فەرمایشتی یەزدان بن:«ئایا بۆ ئیسرائیل بووم بە چۆڵەوانی،یان خاکی تاریک و تنۆک؟بۆچی گەلەکەم دەڵێن: ”بەڕەڵا بووین،ئیتر بۆ لات نایەینەوە؟“32ئایا کچ خشڵی خۆی لەبیر دەکات،یان بووک جلی بووکێنی؟بەڵام گەلەکەی خۆم ڕۆژانێکی بێشومارمنیان لەبیر کرد.33تۆ چەند لێزانیت لە گەڕان بەدوای خۆشەویستیدا!تەنانەت سۆزانییەکانیشت فێری ڕێگای خۆت کرد.34هەروەها بە جلەکانتەوە دەبینرێت،خوێنی گیانی نەدارە بێتاوانەکان،هەرچەندە ئەوانت لە کاتی دیواربڕیندا نەگرت.بەڵام لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە35دەڵێیت: ”من بێتاوانم،خودا لە من تووڕە نییە.“بەڵام دادگاییت دەکەم،چونکە گوتت: ”گوناهم نەکرد.“36بۆچی زۆر دەگەڕێیتبۆ گۆڕینی ڕێگاکانت؟هەروەها لە میسریش شەرمەزار دەبیت،وەک چۆن لە ئاشور شەرمەزار بوویت.37هەروەها میسر بەجێدەهێڵیت ووەک دیل دەستەکانت بەسەر سەرتەوە دەبن،چونکە ئەوانەی تۆ پشتیان پێ دەبەستیت یەزدان ڕەتیکردنەوە،بەوان سەرکەوتوو نابیت.»ئیرمیا ٣1«ئەگەر پیاو ژنی خۆی تەڵاق بدات وژنەکەی لەلای بڕوات و شوو بە پیاوێکی دیکە بکات،ئایا کابرا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە لای ئەو ژنە؟ئایا ئەو خاکە بە تەواوی گڵاو نابێت؟بەڵام تۆ لەشی خۆتت بە زۆر دۆست فرۆشت،ئایا ئێستا دەگەڕێیتەوە لام؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.2«چاو هەڵبڕە بۆ گردۆڵکەکان و ببینە!بزانە جێی ژووانێک هەیە کە لێی زەلیل نەکرابیت؟وەک کۆچەر لە چۆڵەوانیلەسەر ڕێگاکان بۆ خۆشەویستان دانیشتیت.بە لەشفرۆشیت و بە خراپەتخاکەکەت گ

Apr 3, 202524 min

S39 Ep 2ئیرمیا ١: ٤ - ٢: ١

ئیرمیا ١: ٤ - ٢: ١4فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:5«پێش ئەوەی لەناو سکی دایکت شێوەت بکێشم، تۆم ناسی،پێش ئەوەی لە منداڵدان بێیتە دەرەوە، تەرخانم کردیت،تۆم کردە پێغەمبەری نەتەوەکان.»6بەڵام من گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، وتەبێژی لە توانامدا نییە، چونکە تەمەنم بچووکە.»7ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «مەڵێ: ”تەمەنم بچووکە.“ بۆ لای هەرکەسێک بتنێرم دەچیت و هەموو ئەوەی فەرمانت پێ بکەم ڕایدەگەیەنیت.8لێیان مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9ئینجا یەزدان دەستی درێژکرد و دەستی لە دەمم دا و پێی فەرمووم: «دڵنیابە، من وتەکانم دەخەمە دەمی تۆوە.10ببینە، ئەمڕۆ تۆم کرد بە پێغەمبەر بۆ نەتەوە و شانشینەکان، بۆ ڕیشەکێشکردن و شکاندن، بۆ لەناوبردن و ڕووخاندن، بۆ بنیادنان و چاندن.»11ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: «ئەی یەرمیا، چی دەبینیت؟»منیش گوتم: «چڵە بادەمێک دەبینم.»12یەزدانیش پێی فەرمووم: «چاکت بینی، چونکە من لەسەر فەرمایشتەکەم چاودێر دەبم بۆ ئەنجامدانی.»13دووبارە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: «چی دەبینیت؟»منیش گوتم: «مەنجەڵێک دەبینم هەڵمی لێ هەڵدەستێت و ڕووی بەرەو باشوورە.»14یەزدانیش پێی فەرمووم: «لە باکوورەوە بەڵا بۆ هەموو دانیشتووانی خاکەکە دەبارێت.15خەریکم بانگەواز دەکەم بۆ هەموو نەتەوەکانی شانشینەکانی باکوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«جا پاشاکانیان دێن وهەریەکە و تەختی خۆی لە داڵانی دەروازەی ئۆرشەلیم دادەنێت،هێرش دەبەن بۆ سەر هەموو شووراکانی چواردەوری ئۆرشەلیم وبۆ هەموو شارۆچکەکانی یەهودا.16منیش حوکمەکانم بەسەریان ڕادەگەیەنم،لەسەر هەموو خراپەکانیان کە وازیان لێ هێنام وبۆ خوداکانی دیکە بخووریان سووتاند وبۆ دەستکردەکانی دەستی خۆیان کڕنۆشیان برد.17«تۆش بازووی خۆتی لێ هەڵبکە! هەستە و قسەیان لەگەڵ بکە سەبارەت بە هەموو ئەوەی من فەرمانت پێدەدەم. لێیان مەتۆقە، نەوەک لەبەردەمیان بتتۆقێنم.18من ئەمڕۆ تۆم کردووەتە شارێکی قەڵابەند و کۆڵەکەی ئاسن و دیواری بڕۆنز، لە دژی هەموو خاکەکە، پاشاکانی یەهودا، پیاوە گەورەکانی، کاهینەکانی و گەلی خاکەکە.19لە دژت دەجەنگن و دەرەقەتت نایێن، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ٢1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:

Apr 2, 202523 min

S39 Ep 1ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ٣

ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ٣1پەیامی یەرمیای کوڕی حیلقیا، یەکێک لە کاهینانی شارۆچکەی عەناتۆت لە خاکی بنیامین.2فەرمایشتی یەزدانی بۆ دەهات، لە ساڵی سێزدەیەمینی پاشایەتی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا،3هەروەها لە ماوەی پاشایەتی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، هەتا مانگی پێنجی ساڵی یازدەیەمینی سدقیای کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، کاتی ڕاپێچانەکەی خەڵکی ئۆرشەلیم.

Apr 1, 202520 min

S38 Ep 6ته‌سالۆنیكیی دووه‌م ٣: ٨ - ١٨

ته‌سالۆنیكیی دووه‌م ٣: ٨ - ١٨8بەخۆڕایی نانی کەسمان نەخواردووە، بەڵکو شەو و ڕۆژ بە ڕەنج و ماندووبوون کارمان کردووە، تاکو نەبینە بار بۆ کەستان.9ئەمەش نەک لەبەر ئەوەی مافمان نییە، بەڵکو بۆ ئەوەی خۆمان بکەین بە نموونە بۆ ئێوە تاکو لاساییمان بکەنەوە.10تەنانەت کاتێک لەلاتان بووین ئەم ڕاسپاردەیەمان پێدان: «ئەوەی کار نەکات، ناخوات.»11ئێمە بیستوومانە هەندێکتان بە تەمبەڵی دەژین و کار ناکەن و خۆتان لە کاروباری کەسانی دیکەدا هەڵدەقورتێنن.12بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە ئامۆژگاری و فەرمان بەو کەسانە دەکەین کە بە هێمنی کار بکەن و نانی خۆیان بخۆن.13خوشک و برایان، ئێوەش لە چاکەکاری ماندوو مەبن.14ئەگەر کەسێک گوێڕایەڵی ئەو ڕاسپاردانە نەبوو کە لەم نامەیەدا هاتووە، دیاری بکەن و تێکەڵی مەبن تاکو شەرمەزار بێت.15بە دوژمنی دامەنێن، بەڵکو وەک برایەک ئاگاداری بکەنەوە.16با مەسیحی پەروەردگاری ئاشتی خۆی لە هەموو کات و دۆخێکدا ئاشتیتان بداتێ. با مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ هەمووتان بێت.17من پۆڵسم، ئەم سڵاوە دەستخەتی خۆمە. ئەمەش نیشانەیەکی ڕاستیی هەموو نامەکانی منە، من بەم شێوەیە نامە دەنووسم.18با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵ هەمووتان بێت.

Mar 31, 202523 min

S38 Ep 5ته‌سالۆنیكیی دووه‌م ٣: ١ - ٧

ته‌سالۆنیكیی دووه‌م ٣: ١ - ٧1لە کۆتاییدا ئەی خوشکان و برایانم، نوێژمان بۆ بکەن، تاکو پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ بە خێرایی بڵاوبێتەوە و شکۆدار بێت، هەروەک ئەوەی لەلای ئێوە ڕوویدا،2هەروەها تاکو لە کەسانی بەد و خراپ ڕزگارمان بکات، چونکە هەمووان باوەڕیان نییە.3بەڵام مەسیحی خاوەن شکۆ دڵسۆزە، ئەوەی دەتانچەسپێنێت و لە شەیتان دەتانپارێزێت.4بەهۆی مەسیحی خاوەن شکۆوە متمانەمان بە ئێوە هەیە کە ئەوەی ڕامانسپاردوون دەیکەن و بەردەوام دەبن لەسەری.5با عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ خۆشەویستی خودا و دانبەخۆداگرتنی خۆی بخاتە دڵتانەوە.6ئێستاش خوشکان، برایان، بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە ڕاتاندەسپێرین کە لە هەر خوشک یان برایەک دوور بکەونەوە کە بە تەمبەڵی ژیان بەڕێ دەکات و بەگوێرەی ئەو فێرکردنە ناڕوات کە لە ئێمەوە وەریگرتووە.7ئێوە خۆتان دەزانن کە دەبێت چۆن لاسایی ئێمە بکەنەوە، چونکە کاتێک لەلاتان بووین تەمبەڵ نەبووین،

Mar 30, 202521 min

S38 Ep 4ته‌سالۆنیكیی دووه‌م ٢: ٨ - ١٧

ته‌سالۆنیكیی دووه‌م ٢: ٨ - ١٧8ئەوسا سەرپێچیکار ئاشکرا دەکرێت، ئەوەی عیسای خاوەن شکۆ بە هەناسەی دەمی لەناوی دەبات و بە دەرکەوتنی هاتنەوەی کۆتایی پێ دەهێنێت.9هاتنەوەی سەرپێچیکار پەیوەستە بە کارەکانی شەیتانەوە. ئەو هەموو جۆرە پەرجوو و نیشانە و کارێکی سەرسوڕهێنەری درۆیین بەکاردەهێنێت،10هەروەها بۆ چەواشەکردنی لەناوچووان هەموو بەدکارییەک بەکاردەهێنێت، چونکە خۆشەویستی ڕاستییان ڕەتکردەوە، ئەوەی ڕزگاریان دەکات.11لەبەر ئەم هۆیە خودا چەواشەی بەهێزیان بۆ دەنێرێت بۆ ئەوەی باوەڕ بە درۆ بکەن،12تاکو هەموو ئەوانەی باوەڕ بە ڕاستی ناکەن و حەزیان لە ناڕەواییە، تاوانبار بکرێن.13بەڵام ئەی خوشک و برایانی خۆشەویستی مەسیحی خاوەن شکۆ، ئێمە دەبێت هەردەم لەبەر ئێوە سوپاسی خودا بکەین، چونکە خودا ئێوەی بە یەکەمین بەرهەم هەڵبژاردووە تاکو بەهۆی پیرۆزکردنتان لەلایەن ڕۆحی پیرۆزەوە و باوەڕتان بە ڕاستییەکە، ڕزگارتان بێت.14بۆ ئەمەش خودا لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەکەی ئێمەوە بانگی کردن، بۆ دەستکەوتنی شکۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان.15کەواتە خوشکان و برایان، چەسپاو بن و دەست بگرن بەو نەریتەی لە ئێمەوە فێربوون، چ بە وشە بێت یان بە نامە.16با عیسای مەسیحی پەروەردگارمان خۆی لەگەڵ خودای باوکمان، ئەوەی خۆشیویستین و دڵنەوایی هەتاهەتایی و هیوایەکی باشی بە نیعمەت پێداین،17ورەتان بەرز بکاتەوە و لە هەموو کردار و قسەیەکی چاک بتانچەسپێنێت.

Mar 29, 202522 min

S38 Ep 3ته‌سالۆنیكیی دووه‌م ٢: ١ - ٧

ته‌سالۆنیكیی دووه‌م ٢: ١ - ٧1ئیتر خوشکان و برایان، دەربارەی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و کۆبوونەوەمان لەگەڵیدا، داواتان لێ دەکەین2خێرا بیرتان نەهەژێت و نەترسن لەوەی کە دەڵێن ڕۆژی یەزدان هاتووە، بە پشتبەستن بە بینینی ڕۆحی، پەیامی زارەکی، یان بە نامەیەک کە دەڵێن گوایە لە ئێمەوەیە.3بە هیچ شێوەیەک کەس هەڵتاننەخەڵەتێنێ، چونکە ئەو ڕۆژە نایەت ئەگەر پێشتر هەڵگەڕانەوە نەیەت و مرۆڤی سەرپێچی، واتا کوڕی وێرانبوو دەرنەکەوێت،4ئەوەی بەرهەڵستی دەکات و بەسەر هەموو ئەوەی پێی دەگوترێ خودا یان پەرستراو خۆی بەرز دەکاتەوە، تەنانەت لە پەرستگای خودا دادەنیشێت و بانگەشەی خودایەتی دەکات.5ئایا لە یادتان نییە کە لەلاتان بووم ئەمانەم پێ دەگوتن؟6ئێستاش دەزانن چی بەربەستە، تاکو لە کاتی خۆیدا ئاشکرا بکرێت.7ئێستا هێزی سەرپێچی بە نهێنیی کار دەکات، بەڵام تەنها هەتا ئەو کاتەی بەربەست لەسەر ڕێ لادەچێت.

Mar 28, 202522 min

S38 Ep 2ته‌سالۆنیكیی دووه‌م ١: ٣ - ١٢

ته‌سالۆنیكیی دووه‌م ١: ٣ - ١٢3خوشکان، برایان، دەبێت هەردەم لەبەر ئێوە سوپاسی خودا بکەین، وەک شایستەیە، چونکە باوەڕتان زۆر گەشە دەکات و خۆشەویستی هەر یەکێکتان و هەمووان بۆ یەکتری زیاد دەکات،4بۆیە ئێمە خۆمان لە کڵێساکانی خودا شانازیتان پێوە دەکەین، بەهۆی دانبەخۆداگرتن و باوەڕتان لەو هەموو چەوسانەوە و ناخۆشییانەی کە بەرگەی دەگرن.5ئەمە بەڵگەیە کە حوکمی خودا دادپەروەرانەیە، تاکو شیاوی شانشینی خودا بن، ئەوەی کە لە پێناویدا ئازار دەچێژن.6لەبەر ئەوەی خودا دادپەروەرە، ئەوانەی تەنگتان پێ هەڵدەچنن بە تەنگانە سزایان دەداتەوە،7هەروەها ئێوە کە لە تەنگانەن، لەگەڵ ئێمە حەسانەوەتان دەبێت. ئەوە کاتێک ڕوودەدات کە عیسای خاوەن شکۆ لە ئاسمان لەگەڵ فریشتە بە تواناکانیدا لە گڕی ئاگردا دەردەکەوێت.8سزای ئەوانە دەدات کە خودا ناناسن و گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیلی عیسای خاوەن شکۆمان نابن،9ئەوانە بە لەناوچوونی هەتاهەتایی سزا دەدرێن، دوور لە ئامادەبوونی مەسیح و شکۆی تواناکەی،10کاتێک لەو ڕۆژەدا دێتەوە، تاکو لەلایەن گەلە پیرۆزەکەیەوە ستایش بکرێت و ببێتە جێی سەرسامی لەنێو هەموو ئەوانەی باوەڕیان هێناوە، چونکە لەلای ئێوە شایەتییەکەمان باوەڕی پێ کرا.11هەردەم نزاتان بۆ دەکەین، تاکو خودامان واتان لێ بکات شایانی بانگەوازەکەی بن، هەموو ئارەزووێک بۆ چاکە و ئەو کردارەی لە باوەڕەوە سەرچاوە دەگرێت بە هێزەوە تەواوی بکات،12بۆ ئەوەی ناوی عیسای خاوەن شکۆمان بەهۆی ئێوەوە شکۆدار بێت و ئێوەش بەهۆی ئەوەوە شکۆدار بن، بەگوێرەی نیعمەتی خودامان و عیسای مەسیحی باڵادەست.

Mar 27, 202522 min

S38 Ep 1ته‌سالۆنیكیی دووه‌م ١: ١ - ٣

ته‌سالۆنیكیی دووه‌م ١: ١ - ٣1لە پۆڵس و سیلا و تیمۆساوسەوە،بۆ کڵێسای سالۆنیکییەکان کە لەگەڵ خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆدا بوونەتە یەک:2با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.3خوشکان، برایان، دەبێت هەردەم لەبەر ئێوە سوپاسی خودا بکەین، وەک شایستەیە، چونکە باوەڕتان زۆر گەشە دەکات و خۆشەویستی هەر یەکێکتان و هەمووان بۆ یەکتری زیاد دەکات،

Mar 26, 202523 min

S37 Ep 14ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٥: ١١ - ٢٨

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٥: ١١ - ٢٨11لەبەر ئەوە یەکتری هانبدەن و یەکتری بنیاد بنێن، وەک دەیکەن.12ئیتر خوشکان و برایان، داواتان لێ دەکەین ڕێزی ئەوانە بگرن کە لەنێوتاندا زەحمەت دەکێشن و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەستدا سەرپەرشتی و ئامۆژگاریتان دەکەن،13لەبەر کارەکانیان ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستییان بۆ دەربڕن. بە ئاشتی لەگەڵ یەکتری بژین.14ئەی خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێینەوە کە سەرزەنشتی تەمبەڵەکان بکەن، ورەی ترسنۆکەکان بەرز بکەنەوە، یارمەتی لاوازەکان بدەن و لەگەڵ هەمووان پشوودرێژ بن.15ئاگاداربن پاداشتی خراپە بە خراپە مەدەنەوە، بەڵکو هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ یەکتری و بۆ خەڵکی دیکەش باش بن.16هەمیشە دڵشاد بن،17بەردەوام نوێژ بکەن،18لە هەموو بارودۆخێکدا سوپاسی خودا بکەن، چونکە ئەمە ویستی خودایە بۆ ئێوە بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا.19ڕۆحی پیرۆز مەکوژێننەوە،20پەیامی ئەوانە بە سووک مەزانن کە دەڵێن پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،21بەڵام هەموو شتێک تاقی بکەنەوە، چی باشە دەستی پێوە بگرن،22لە هەموو جۆرە خراپەیەک دوور بکەونەوە.23خودای ئاشتی خۆی بە تەواوی پیرۆزتان بکات. تەواوی ڕۆح و دەروون و جەستەتان لە کاتی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆماندا بێ گلەیی بپارێزن.24ئەو خودایەی بانگتان دەکات، دڵسۆزە و بەڵێنی خۆی دەباتە سەر.25خوشکان و برایانم، نوێژمان بۆ بکەن.26بە ماچی پیرۆز سڵاو لە هەموو گەلی خودا بکەن.27بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە ڕاتاندەسپێرم کە ئەم نامەیە بۆ هەموو باوەڕداران بخوێنرێتەوە.28با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵتان بێت.

Mar 25, 202523 min

S37 Ep 13ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٥: ٣ - ١١

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٥: ٣ - ١١3کاتێک خەڵکی دەڵێن: «ئاشتی و ئاسایشە،» دەستبەجێ مردن دێتە سەریان، وەک ژانی ژنی سکپڕ لە ناوەختدا دێت و ناشتوانن دەربازیان بێت.4بەڵام ئێوە خوشکان، برایان، لە تاریکیدا نین تاکو ئەو ڕۆژە وەک دز لەناکاو بێتە سەرتان،5چونکە هەمووتان ڕۆڵەی ڕووناکی و ڕۆژن. ڕۆڵەی شەو یان تاریکی نین.6کەواتە ئێمە وەک خەڵکی دیکە ناخەوین، بەڵکو با ئێشک بگرین و وریابین،7چونکە ئەوانەی دەخەون بە شەو دەخەون و ئەوانەی سەرخۆش دەبن بە شەو سەرخۆش دەبن.8بەڵام ئێمەی ڕۆڵەی ڕۆژ با وریا بین و زرێی باوەڕ و خۆشەویستی لەبەر بکەین و هیوای ڕزگاری وەک کڵاوی ئاسنین لەسەر بکەین،9چونکە خودا ئێمەی بۆ تووڕەیی دەستنیشان نەکردووە، بەڵکو بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە،10ئەوەی لە پێناوی ئێمەدا مرد، تاکو ئەگەر بەخەبەر بین یاخود نوستوو، لەگەڵ ئەو بژین.11لەبەر ئەوە یەکتری هانبدەن و یەکتری بنیاد بنێن، وەک دەیکەن.

Mar 24, 202520 min

S37 Ep 12ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٤: ١٤ - ٥: ٢

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٤: ١٤ - ٥: ٢14لەبەر ئەوەی باوەڕمان بەوە هەیە کە عیسا مرد و هەستایەوە، بە هەمان شێوە باوەڕیشمان بەوە هەیە کە خودا ئەو باوەڕدارانە بۆ لای خۆی دەبات کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا نوستوون.15ئێمەش بەگوێرەی فێرکردنی مەسیح ئەمەتان پێ ڕادەگەیەنین، ئێمەی زیندوو کە ماوین هەتا هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ، پێش نوستووان ناکەوین،16چونکە مەسیحی خاوەن شکۆ خۆی بە دەنگی بەرز فەرمان دەدات، بە دەنگی سەرۆکی فریشتەکان و بە کەڕەنای خودا، لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە و یەکەم جار ئەو مردووانە هەڵدەستنەوە کە لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک.17ئینجا ئێمەی زیندوو کە ماوین، هەموومان لەگەڵیان لە هەوردا دەڕفێنرێین بۆ پێشوازی مەسیحی خاوەن شکۆ لە ئاسماندا، ئیتر هەمیشە لەگەڵ ئەو دەبین.18بۆیە بەم قسانە یەکتری هانبدەن.ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٥1خوشکان، برایان، سەبارەت بە کات و بەروار پێویست ناکات بۆ1خوشکان، برایان، سەبارەت بە کات و بەروار پێویست ناکات بۆتان بنووسین،2چونکە خۆتان باش دەزانن، هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە لە شەودا.

Mar 23, 202523 min

S37 Ep 11ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٤: ١٣

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٤: ١٣ - ١٣13خوشکان، برایان، نامانەوێت سەبارەت بە نوستووان بێ ئاگا بن، تاکو وەک ئەوانەی دیکە خەمبار نەبن کە هیوایان نییە.

Mar 22, 202523 min

S37 Ep 10ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٤: ٨ - ١٢

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٤: ٨ - ١٢8کەواتە ئەوەی ئەم فێرکردنە ڕەت بکاتەوە، مرۆڤ ڕەت ناکاتەوە بەڵکو خودا ڕەت دەکاتەوە، کە ڕۆحی پیرۆزی خۆی پێدان.9دەربارەی خۆشەویستی برایانە، پێویست ناکات بۆتان بنووسم، چونکە خۆتان لە خوداوە فێربوون یەکتریتان خۆشبوێ.10لەڕاستیدا، هەموو خوشک و برایانتان لە تەواوی مەکدۆنیا خۆشدەوێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەی خوشک و برایان، تکاتان لێ دەکەین کە زیاتر و زیاتر بەم شێوەیە بن.11با ئامانجی ئێوە بەڕێکردنی ژیانێکی ئارام و هێمن بێت. سەرتان لە کاری خۆتاندا بێت و بە دەستی خۆتان کار بکەن، وەک ڕامانسپاردوون،

Mar 21, 202523 min

S37 Ep 9ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٤: ١ - ٨

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٤: ١ - ٨1لە کۆتاییدا خوشکان، برایان، ئێمە فێرمان کردوون کە دەبێت چۆن بژین تاکو خودا ڕازی بکەن، وەک ئاواش دەژین، ئیتر داواتان لێ دەکەین و لێتان دەپاڕێینەوە بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە تاکو زیاتر خۆتان تەرخان بکەن،2چونکە دەزانن ئەو ڕاسپاردانە چی بوون کە بە دەسەڵاتی عیسای باڵادەست پێماندان.3خواستی خودا ئەوەیە کە پیرۆزکراو بن، واتا واز لە داوێنپیسی بهێنن و4هەریەکەتان فێری ئەوە بێت کە چۆن جەستەی خۆی پاک و پیرۆز بپارێزێت،5نەک بە ئارەزووی هەوەسبازی وەک ئەو نەتەوانەی خودا ناناسن؛6هەروەها لەم بارەوە کەس بۆ مەرامی خۆی سوود لە برا و خوشکەکەی وەرنەگرێت، هەروەها خراپەیان بەرامبەر نەکەن، چونکە یەزدان تۆڵەی هەموو ئەمانە دەکاتەوە، وەک پێشتر پێمان گوتوون و ئاگادارمان کردوونەتەوە.7خودا بانگی نەکردووین بۆ گڵاوی، بەڵکو بانگی کردووین تاکو بە پاک و پیرۆزی بژین.8کەواتە ئەوەی ئەم فێرکردنە ڕەت بکاتەوە، مرۆڤ ڕەت ناکاتەوە بەڵکو خودا ڕەت دەکاتەوە، کە ڕۆحی پیرۆزی خۆی پێدان.

Mar 20, 202522 min

S37 Ep 8ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٣: ٣ - ١٣

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٣: ٣ - ١٣3تاکو لەم ناخۆشییانەدا کەس نەهەژێت. خۆتان دەزانن کە بۆ ئەمە دیاری کراوین.4لە ڕاستیدا، کاتێک لەلاتان بووین، بەردەوام پێمان گوتوون کە تووشی چەوسانەوە دەبین، وەک دەزانن ڕوویدا.5لەبەر ئەوە منیش کاتێک بەرگەم نەگرت، تیمۆساوسم نارد بۆ ئەوەی دۆخی باوەڕتان بزانم، نەوەک تاقیکەرەوە تاقی کردبنەوە و ڕەنجمان بەفیڕۆ بچێت.6بەڵام ئێستا تیمۆساوس لەلای ئێوەوە هاتەوە بۆ لامان، مژدەی باوەڕ و خۆشەویستی ئێوەی پێداین، هەروەها چۆن هەردەم بە چاکە یادمان دەکەن و پەرۆشی بینینمانن، هەروەک چۆن ئێمەش بە پەرۆشین بۆ بینینی ئێوە.7لەبەر ئەوە خوشکان و برایان، لە کاتی تەنگانە و چەوسانەوەماندا، باوەڕتان هاندەرێکی گەورە بوو بۆمان،8چونکە ئێوە بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەستدا چەسپاون، ئێستا ئێمەش بەڕاستی دەژین.9نازانین بە چ شێوەیەک سوپاسی خودا بکەین لەبەر ئەو هەموو دڵخۆشییەی لەبەردەم خودامان بە ئێوە هەمانە.10شەو و ڕۆژ گەرمتر دەپاڕێینەوە، تاکو بتانبینین و کەموکوڕیی باوەڕتان دابین بکەین.11با‏ خودای باوکمان‏ و عیسای پەروەردگارمان ڕێگای هاتنمان بۆ لاتان ئاسان بکات،12هەروەها داواکارین عیسای خاوەن شکۆ خۆشەویستیتان بۆ یەکتری و هەموو خەڵکی دیکە زیاد و سەرڕێژ بکات، بە ئەندازەی خۆشەویستی ئێمە بۆتان.13با عیسای خاوەن شکۆمان دڵتان بەهێز بکات تاوەکو لە کاتی گەڕانەوەی لەگەڵ هەموو گەلە پیرۆزەکەی، لەبەردەم خودای باوکمان بێ گلەیی لە پیرۆزیدا بن.

Mar 19, 202523 min

S37 Ep 7ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٢: ١٤ - ٣: ٢

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٢: ١٤ - ٣: ٢14ئەی خوشکان و برایان، ئێوە بوون بە لاساییکەرەوەی کڵێساکانی خودا لە یەهودیا، واتا ئەوانەی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا بوونەتە یەک، چونکە ئێوە بە دەستی هاوڵاتییەکانی خۆتان هەمان ئەو ئازارانەتان کێشا کە باوەڕدارانی یەهودیا بە دەستی جولەکەکان کێشایان،15ئەوانەی عیسای خاوەن شکۆ و پێغەمبەرانیان کوشت و ئێمەیان چەوساندەوە. خودا ڕازی ناکەن و لە دژی هەموو خەڵکن،16ڕێگامان لێ دەگرن لەوەی بۆ نەتەوەکان بدوێین تاکو ڕزگاربن، بەمەش کاسەی گوناهەکانیان سەرڕێژ دەکەن. بەڵام لە کۆتاییدا تووڕەیی خودا هاتووەتە سەریان.17بەڵام ئەی خوشکان و برایان، ئێمە کە بۆ ماوەیەکی کورت لێتان دوور کەوتینەوە، بە چاو نەک بە دڵ، زۆر شەیدا و پەرۆشی بینینتان بووین.18ویستمان بێینە لاتان، لە ڕاستیدا خۆم وەک پۆڵس چەند جارێک هەوڵم دا، بەڵام شەیتان ڕێی لێگرتین.19هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان لەبەردەم عیسای خاوەن شکۆمان چییە لە کاتی هاتنیدا؟ ئایا ئێوە نین؟20ئێوە شکۆ و خۆشیمانن.ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٣1بۆیە، کاتێک بەرگەی دووری ئێوەمان نەگرت، بە باشمان زانی بە تەنها لە ئەسینا بمێنینەوە.2تیمۆساوسمان نارد کە برا و هاوکارمانە بۆ خودا لە مزگێنیی مەسیحدا، بۆ ئەوەی باوەڕتان بەهێز بکات و هانتان بدات،

Mar 18, 202523 min

S37 Ep 6ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٢: ٧ - ١٣

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٢: ٧ - ١٣8بە ڕادەیەک ئێوەمان خۆشویست کە ئامادەبووین نەک تەنها مزگێنیی خودا بەڵکو خۆشمان لەگەڵتاندا بەش بکەین، چونکە ئێوە لەلای ئێمە زۆر ئازیز بوون.9خوشکان و برایان، دڵنیام ڕەنج و ماندووبوونی ئێمەتان لە یادە، شەو و ڕۆژ کارمان دەکرد، تاکو بەسەر کەستانەوە نەبینە بار، کاتێک مزگێنیی خودامان بۆ ڕاگەیاندن.10ئێوە و خوداش شایەتن کە لەنێو ئێوەی باوەڕداردا چۆن بە پیرۆزی و ڕاستودروستی و بێ گلەیی ڕەفتارمان کردووە.11هەروەک دەزانن کە ئێمە لەگەڵ هەریەک لە ئێوە وەکو باوکێک هەڵسوکەوتمان کرد، وەک چۆن باوکێک لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا هەڵسوکەوت دەکات،12هانمان دەدان و ورەمان بەرز دەکردنەوە و لێتان دەپاڕاینەوە، بە شێوەیەک بژین شایانی خودا بێت، ئەوەی بۆ شانشین و شکۆی خۆی بانگتان دەکات.13لەبەر ئەمە بێ بڕانەوە سوپاسی خودا دەکەین، چونکە پەیامی خوداتان وەک پەیامی مرۆڤ لە ئێمە وەرنەگرت، بەڵکو وەک بەڕاستی وشەی خودا بێت، لە ڕاستیشدا هەر بەو جۆرەیە، ئەوەی لەناو ئێوەی باوەڕداریشدا کار دەکات.

Mar 17, 202522 min

S37 Ep 5ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٢: ١ - ٧

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٢: ١ - ٧1ئەی خوشکان و برایان، خۆتان دەزانن هاتنمان بۆ لاتان بێ سوود نەبوو،2بەڵکو وەک دەزانن پێشتر لە فیلیپی ئازارمان چێژت و سووکایەتیمان پێ کرا، بەڵام بە پشتیوانی خودا سەرەڕای دژایەتییەکی زۆر، ئازایانە باسی مزگێنیی خودامان بۆ کردن.3مەبەستی ئێمە لە هاندانتان چەواشەکردن و بەڕەڵایی و خەڵەتاندن نییە،4بەڵکو هەروەک چۆن لەلایەن خوداوە پەسەند کرابین کە متمانەی مزگێنیمان بدرێتێ، بە هەمان شێوە دەدوێین، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک نییە، بەڵکو ڕەزامەندی خودا، کە دڵمان تاقی دەکاتەوە.5خودا شایەتە، نە زمانلووسیتان بۆ دەکەین و نە لەبەر چاوچنۆکییە، وەک دەزانن،6چاوەڕوانی ستایش و پێداهەڵدانی خەڵک نەبووین، نە لە ئێوە و نە لە کەسانی دیکەش.وەک نێردراوانی مەسیح دەمانتوانی بارگرانی بین لەسەرتان،7بەڵام نەرمونیان بووین لەگەڵتاندا، وەک دایکێک شیر بداتە منداڵەکانی.

Mar 16, 202524 min

S37 Ep 4ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ١: ٧ - ١٠

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ١: ٧ - ١٠7تاکو بوونە نموونە بۆ هەموو باوەڕداران لە مەکدۆنیا و ئەخایا.8پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ لەلای ئێوەوە بڵاو کرایەوە، نەک تەنها لە مەکدۆنیا و ئەخایا، بەڵکو ناوبانگی باوەڕتان بە خودا لە هەموو شوێنێکدا بڵاو بووەتەوە. لەبەر ئەوە پێویست ناکات هیچ شتێک بڵێین،9چونکە خۆیان باسمان دەکەن کە پێشوازیتان لە ئێمە چۆن بووە و چۆن لە بتپەرستییەوە گەڕاونەتەوە بۆ لای خودا، تاکو خودای زیندوو و ڕاست بپەرستن و10چاوەڕێی کوڕەکەی بکەن لە ئاسمان، ئەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، مەبەست لە عیسایە، کە لە تووڕەیی داهاتووی خودا دەربازمان دەکات.

Mar 15, 202521 min

S37 Ep 3ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ١: ٤ - ٦

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ١: ٤ - ٦4ئەی خوشکان و برایان، خۆشەویستانی خودا، دەزانین کە خودا ئێوەی هەڵبژاردووە،5چونکە تەنها بە قسە پەیامی ئینجیلمان بۆ نەهێنان، بەڵکو بە هێز و بە ڕۆحی پیرۆز و بە دڵنیایی تەواوەوە، وەک دەزانن لە پێناوی ئێوە لەنێوانتاندا چ جۆرە کەسێک بووین.6ئێوەش لاسایی ئێمە و مەسیحی خاوەن شکۆتان کردەوە، لە تەنگانەیەکی گەورەدا بە خۆشی ڕۆحی پیرۆز پێشوازیتان لە پەیامەکە کرد،

Mar 14, 202523 min

S37 Ep 2ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ١: ٢ - ٣

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ١: ٢ - ٣2هەموو کات لە پێناوی هەر یەکێکتاندا سوپاسی خودا دەکەین و بێ بڕانەوە لە نوێژەکانمان یادتان دەکەین،3بەردەوام لەبەردەم خودای باوکماندا ئەو کارانەتان بەبیر دەهێنینەوە کە بەرهەمی باوەڕتانە، هەروەها ئەو ڕەنجەتان کە لە خۆشەویستییەوەیە و ئەو دانبەخۆداگرتنەشتان کە سەرچاوە دەگرێت لە هیواتان بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان.

Mar 13, 202523 min

S37 Ep 1ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م پێشەكى، ١: ١

ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م پێشەكى، ١: ١1لە پۆڵس و سیلا و تیمۆساوسەوە،بۆ کڵێسای سالۆنیکییەکان کە لەگەڵ خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆدا بوونەتە یەک:با نیعمەت و ئاشتیتان لەگەڵ بێت.

Mar 12, 202524 min

S36 Ep 49ئیشایا ٦٥: ٨ - ٦٦: ٢٤

ئیشایا ٦٥: ٨ - ٦٦: ٢٤8یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«وەک ئەوەی لە هێشوودا شەرابی نوێ هەیە،جا دەگوترێت: ”مەیفەوتێنە،چونکە خێروبێری تێدایە،“ئاوا دەکەم لە پێناوی بەندەکانمبۆ ئەوەی هەمووان نەفەوتێنم.9بەڵکو لە یاقوبەوە نەوەیەک دەردەکەم،لە یەهوداشەوە ئەوانەی دەبنە میراتگری چیاکانم.جا چیاکان دەبن بە میراتی هەڵبژێردراوانم وبەندەکانم لەوێ نیشتەجێ دەبن.10جا شارۆن دەبێت بە لەوەڕگای مێگەل ودۆڵی عاخۆریش بە مۆڵگای مانگا،بۆ گەلەکەم کە داوای منیان کردووە.11«بەڵام ئێوە کە وازتان لە یەزدان هێناوە وکێوی پیرۆزی منتان لەیاد کردووە،خوانتان بۆ بتێک بە ناوی ”گەد“ خوداوەندی بەخت ئامادە کردووە وبۆ ”مەنی“ خوداوەندی چارەنووس شەرابی تێکەڵاوتان پڕکردووە،12چارەنووستان دەخەمە بەر شمشێر وهەمووتان بۆ سەربڕین بە چۆکدا دێن،لەبەر ئەوەی بانگم کرد و وەڵامتان نەدایەوە،قسەم کرد و گوێتان نەگرتبەڵکو لەبەرچاوم خراپەکاریتان کرد،ئەوەی من پێم ناخۆش بوو هەڵتانبژارد.»13لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا بەندەکانم دەخۆن،بەڵام ئێوە برسی دەبن،ئەوەتا بەندەکانم دەخۆنەوە،بەڵام ئێوە تینوو دەبن،ئەوەتا بەندەکانم دڵخۆش دەبن،بەڵام ئێوە شەرمەزار دەبن.14ئەوەتا لە دڵخۆشیدابەندەکانم گۆرانی دەڵێن،بەڵام ئێوە لە دڵتەنگیدا دەقیژێنن ولەبەر دڵشکاندن شین دەگێڕن.15لە داهاتوودا هەڵبژێردراوانم ناوتانوەک نەفرەت بەکاردەهێنن ویەزدانی باڵادەست دەتانکوژێت،بەڵام ناوێکی دیکە لە خزمەتکارەکانی خۆی دەنێت.16ئەوەی لە خاکەکەدا بۆ خۆی داوای بەرەکەت بکات،بە خودای ڕاستەقینەوە داوای بەرەکەت دەکات وئەوەی لە خاکەکەدا سوێند بخواتبە خودای ڕاستەقینە سوێند دەخوات،چونکە تەنگانەکانی پێشوو لەبیر چوون ولەبەرچاوم شاردرانەوە.17«بڕوانن، من لە داهاتوودا ئاسمانی نوێ وزەوی نوێ بەدی دەهێنم وئەوانەی پێشوو نە باس دەکرێن ونە بە مێشکدا دێنەوە.18بەڵکو ئێوە بۆ هەتاهەتایە دڵخۆش و شاد بنلەوەی من بەدی دەهێنم،چونکە ئەوەتا من ئۆرشەلیمی شاد بەدی دەهێنم ودانیشتووانەکەی دڵخۆش دەبن.19بە ئۆرشەلیم دڵخۆش دەبم وبە گەلی خۆم شاد دەبم،چیتر لەناویدا دەنگی گریان و هاوار نابیسترێت.20«چیتر لەوێ نە کۆرپەی تازە لەدایکبوو دەمرێت ونە پیری لە تەمەن تێر نەخواردوو،چونکە ئەوەی لە تەمەنی سەد ساڵی بمرێتبە گەنج دادەنرێت وئەوەی نەگات بە تەمەنی سەد ساڵیوەک نەفرەت لێکراو دەبینرێت.21خانوو بنیاد دەنێن و نیشتەجێ دەبن،ڕەز دەڕوێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.22خانوو بنیاد نانێن و یەکێکی دیکە تێیدا دانیشێت،ڕەز ناڕوێنن و یەکێکی دیکە بیخوات،چونکە ڕۆژانی گەلەکەموەک ڕۆژانی دار دەبێت وهەڵبژێردراوانم خۆشی دەبیننلە کردارەکانی دەستیان.23بەخۆڕایی ماندوو نابن وبۆ تۆقاندن منداڵیان نابێت،چونکە ئەوان نەوەی بەرەکەتپێدراوی یەزدانن ووەچەکانیان لەگەڵیاندان.24جا بەر لەوەی نزا بکەن من وەڵام دەدەمەوە وهێشتا ئەوان قسە دەکەن من گوێم لێیان دەبێت.25گورگ و بەرخ پێکەوە دەلەوەڕێن،شێریش وەک مانگا گیا دەخوات،بەڵام نانی مار خۆڵە.لە هەموو کێوی پیرۆزمنە زیان دەبەخشن و نە دەفەوتێنن،»یەزدان دەفەرموێت.ئیشایا ٦٦1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئاسمان تەختی منە وزەویش تەختەپێمە.کوا ئەو ماڵەی کە ئێوە بۆم بنیاد دەنێن ولەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟2ئایا هەموو ئەمانەش دەستی من دروستی نەکردن؟جا هەموو ئەمانە نەهاتنە دی؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«من ڕوو لەمە دەکەم:لەوەی بێفیز و دڵشکێنراوە ولەبەر ڕێزی فەرمایشتەکەم دەلەرزێت.3بەڵام ئەوەی گا سەردەبڕێتوەک ئەوەیە مرۆڤ بکوژێت،ئەوەی بەرخ دەکاتە قوربانی سەربڕاو،وەک ئەوەیە ملی سەگ بشکێنێت،ئەوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش دەکات،وەک ئەوەیە خوێنی بەراز پێشکەش بکات وئەوەی بخوور دەسووتێنێت،وەک ئەوەیە بت بەرەکەتدار بکات.ئەوان ڕێگاکانی خۆیان هەڵبژارد ودڵیان بە قێزەونەکانیان خۆش بوو،4هەروەها منیش کارەساتەکانیان هەڵدەبژێرم وترسەکانیان بەسەریاندا دەهێنم،لەبەر ئەوەی بانگم کرد و کەس نەبوو وەڵام بداتەوە،قسەم کرد و گوێیان نەگرت،بەڵکو لەبەرچاوم خراپەکارییان کرد،ئەوەی پێی دڵخۆش نەبووم هەڵیانبژارد.»5ئەی ئەوانەی لە ڕێزی وشەی یەزدان دەلەرزن،گوێ لە فەرمایشتی ئەو بگرن:«براکانتان ئەوانەی ڕقیان لێتانە ولەبەر ناوی من دەریانکردن،بە تەوسەوە گوتیان: ”با یەزدان شکۆمەند بێت ودڵخۆشی ئێوە ببینین!“بەڵام ئەوان شەرمەزار دەبن.6دەنگی هاتوهەرایە لە شارەوە،دەنگە لە پەرستگاوە!ئەمە دەنگی یەزدانەسزای شایستەی دوژمنانی دەدات.7«پێش ئەوەی ژان بگرێت، منداڵی بوو،پێش ئەوەی ژانی بۆ بێت، کوڕێکی بوو.8کێ شتی وەک ئەمەی بیستووە؟کێ وەک ئەمەی بینیوە؟ئایا وڵاتێک لە یەک ڕۆژدا ژان دەیگرێتیان نەتەوەیەک بە یەک جار لە دایک دەبێت؟بەڵام ئەو ساتەی کە سییۆن ژان دەیگرێتچەندین منداڵی دەبێت.»9یەزدان دەفەرموێت: «ئایا من کە ژانی منداڵبوون دەهێنم،وا ناکەم منداڵ لەدایک ببێت؟یان ئەگەر من وا دەکەم منداڵ ببێت،سکی دایک دادەخەم؟» خودای تۆ دەفەرموێت.10«ئەی هەموو خۆشەویستانی ئۆرشەلیم،لەگەڵی دڵخۆش بن و تێیدا شاد بن،ئەی هەموو ئەوانەی شیوەنی بۆ دەگێڕن،بە تەواوی لەگەڵی دڵخۆش بن.11بۆ ئەوەی شیری مەمکی بمژن وتێر و ئارام بنهەتا لە پڕی شکۆمەندییەکەی بخۆنەوە وچێژ ببینن.»12سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت:«ئەوەتا من ئاشتی بەسەردا دەشکێنمەوە وەک ڕووبار وشکۆمەندی نەتەوەکان وەک جۆگەیەکی ڕاماڵ،جا ئێوە شیر دەدرێن و لە ئامێز دەگیرێن ولەسەر ئەژنۆکان ڕادەژەنرێن.13وەک کەسێک دایکی دڵنەوایی بکات،منیش ئاوا دڵنەواییتان دەکەم،بە ئۆرشەلیم دڵنەوایی دەکرێن.»14جا دەبینن و دڵتان خۆش دەبێت وجەستەتان وەک گیا نەشونما دەکات.جا دەزانرێت کە یەزدان لەگەڵ خزمەتکارەکانی دەبێت،بەڵام لە دوژمنەکانی تووڕە دەبێت.15ئەوەتا یەزدان بە ئاگرەوە دێت،گالیسکەکانی وەک گەردەلوولن،تاکو تووڕەییەکەی بە گڕەوە بگەڕێنێتەوە،سەرزەنشتەکەی بە بڵێسەی ئاگرەوە.16لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگر و شمشێرەکەیحوکم بەسەر هەموو مرۆڤدا دەدات،ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن زۆر دەبن.17«پێکەوە دەفەوتێن، ئەوانەی خۆیان تەرخان و پا

Mar 11, 202518 min

S36 Ep 48ئیشایا ٦٤: ١ - ٦٥: ٧

ئیشایا ٦٤: ١ - ٦٥: ٧1خۆزگە ئاسمانت شەق دەکرد و دەهاتیتە خوارەوە،چیاکان لەبەردەمت دەلەرزین!2وەک ئەوەی ئاگر گڕ بەردەداتە پوشوپەڵاش وئاگر وا دەکات ئاو بکوڵێت،وەرە خوارەوە، با دوژمنانت ناوت بزانن،با نەتەوەکان لەبەردەمتدا بلەرزن.3کاتێک کارە ترسناکەکانت کرد کە چاوەڕێمان نەدەکرد،دابەزیت و چیاکان لەبەردەمتدا لەرزین.4لە کۆنەوە نە گوێیان لێ بووە ونە بیستوویانە،هیچ چاوێک خودایەکی جگە لە تۆ نەبینیوە،ئەوە بکات بۆ ئەو کەسەی چاوەڕێی دەکات.5تۆ دێیت بۆ یارمەتی ئەوانەی بە دڵخۆشییەوە کاری ڕاستودروستی دەکەن،ئەوانەی بیر لە ڕێگاکانت دەکەنەوە هەتا پەیڕەوی بکەن.بەڵام کاتێک ئێمە بە بەردەوامی گوناهمان لە دژی ئەوان کرد،تۆ تووڕە بوویت.ئیتر چۆن ڕزگار دەبین؟6هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات،هەموو کاری ڕاستودروستیمان وەک پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو.هەموو وەک گەڵا سیس بووین،تاوانەکانمان وەک با هەڵماندەگرێت.7کەس نییە بە ناوی تۆوە نزا بکاتیان وریابێت بۆ ئەوەی خۆی بە تۆوە بگرێت،چونکە ڕووی خۆتت لێمان شاردەوە وبە دەست تاوانەکانمان ئێمەت تواندەوە.8بەڵام ئەی یەزدان، تۆ باوکی ئێمەیت،ئێمە قوڕین و تۆ گۆزەکەری ئێمەیت وئێمە هەموو دەستکردی تۆین.9ئەی یەزدان، تەواو تووڕە مەبە وهەتا کۆتایی تاوانمان بەبیر خۆت مەهێنەرەوە،تکایە، تەماشامان بکە!ئێمە هەموو گەلی تۆین.10شارە پیرۆزەکانت بوون بە چۆڵەوانی،سییۆن بوو بە چۆڵەوانی و ئۆرشەلیم وێران بوو.11پەرستگای پیرۆزی و شانازیمان، کە لەوێ باوباپیرانمان ستایشی تۆیان کرد،بە ئاگر سووتێنراوە وهەموو ئەو شوێنانەی کە بۆ ئێمە گەنجینە بوون، بە کەلاوە بوون.12ئەی یەزدان، ئایا لەدوای هەموو ئەمانە لە یارمەتیدان خۆت بە دوور دەگریت؟ئایا بێدەنگ دەبیت و بە تەواوی سزامان دەدەیت؟ئیشایا ٦٥1«من دەرکەوتم بۆ ئەوانەی کە داوای منیان نەکرد،دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان.بە نەتەوەیەک کە بە ناوی منەوە نزا ناکەن،فەرمووم: ”ئەوەتام! ئەوەتام!“2بە درێژایی ڕۆژ دەستمبۆ گەلێکی کەللەڕەق ڕاگرت،بە ڕێگایەکدا دەڕۆن باش نییە،بەدوای بیرکردنەوەی خۆیان دەکەون.3گەلێک بەردەوامبەرەو ڕووم پەستم دەکەن،گەلێک لەناو باخچەکان قوربانی سەردەبڕێت،لەسەر قوربانگا خشتەکان بخوور دەسووتێنێت،4ئەوەی لەنێو گۆڕەکان دادەنیشێت،لە گۆڕستانەکان شەو بەسەردەبات،گۆشتی بەراز دەخوات ولەناو قاپوقاچاغەکەی گۆشتاوی گڵاو هەیە.5دەڵێت: ”لە شوێنی خۆت ڕابوەستە، لێم نزیک مەکەوە،چونکە من لە تۆ پیرۆزترم!“ئەوانە دووکەڵن لە لووتی مندا،ئاگرێکن کە بە درێژایی ڕۆژ داگیرساوە.6«ئەوەتا لەبەردەمم نووسراوە:بێدەنگ نابم، بەڵکو بە تەواوی پاداشت دەدەمەوە،سزای خۆیان دەخەمە بەردەستیان،7لەبەر تاوانەکانتان و تاوانی باوباپیرانتان پێکەوە،»یەزدان دەفەرموێت.«لەبەر ئەوەی ئەوانە لەسەر چیاکان قوربانییان سووتاند ولەسەر گردەکان سووکایەتییان بە من کرد،کردەوەکانی پێشوویان دەپێومەوە وسزای خۆیان بەسەردا دەسەپێنم.»

Mar 10, 202517 min

S36 Ep 47ئیشایا ٦٣: ١ - ١٩

ئیشایا ٦٣: ١ - ١٩1ئەوە کێیە لە ئەدۆمەوە دێتبە بەرگی سوور لە بۆزراوە،ئەو شکۆمەندەی بە جلوبەرگەکەیەوەبە زۆری هێزەکەیەوە نمایش دەکات؟«منم، بە ڕاستودروستی دەدوێممەزنم بۆ ڕزگاری.»2بۆچی بەرگت سوورە وبەرگت وەک پەستێنەری گوشەری ترێیە؟3«کەس لە گەلان لەگەڵمدا نەبووبە تەنها گوشەرم پەستەوە.لە تووڕەییدا ئەوانم پڵیشاندەوە،بە هەڵچوونی خۆم پێم لێنان.جا خوێنیان بەسەر بەرگمدا پرژا وهەموو جلەکەم لەکەدار بوو.4ڕۆژی تۆڵەسەندنەوە لە دڵمدا بوو وساڵی کڕینەوەی گەلم هات.5تەماشام کرد بەڵام یارمەتیدەر نەبوو،سەرسام بووم کە پشتگیری نەبوو،بەڵام بە هێزی بازووی خۆم ڕزگاریم دەستەبەر کرد،هەڵچوونم پشتگیری کردم.6بە تووڕەیی خۆم گەلانم پەستەوە،بە هەڵچوونی خۆم سەرخۆشم کردن،خوێنی ئەوانم بەسەر زەویدا ڕشت.»7باسی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان دەکەم،کارەکانی کە شایستەی ستایشن،بۆ هەموو ئەوەی کە لە پێناوی ئێمەدا کردی.باسی چاکە مەزنەکەی دەکەم بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل،ئەوەی پاداشتی پێدانەوە بەپێی بەزەییەکەی وبەپێی زۆری خۆشەویستییە بێ سنوورەکەی.8فەرمووی: «بە ڕاستی گەلی منن،کوڕن، ناپاکیم لەگەڵ ناکەن،»جا بۆیان بوو بە ڕزگارکەر.9لە هەموو تەنگانەکانیان ئەویش تەنگاو بوو وفریشتەی ئامادەبوونەکەی ڕزگاری کردن.ئەو بە خۆشەویستییەکەی و بە میهرەبانی ئەوانی کڕییەوە،بەرزی کردنەوە و هەڵیگرتنهەموو ڕۆژانی کۆن.10بەڵام ئەوان یاخی بوون وڕۆحی پیرۆزی ئەویان خەمبار کرد،جا لێیان بوو بە دوژمن ولەگەڵیان کەوتە جەنگەوە.11ئینجا گەل ڕۆژانی کۆنیان بەبیر هاتەوە،ڕۆژانی موسا و گەلەکەی.کوا ئەوەی لە دەریاوە سەری خستنلەگەڵ شوانی مێگەلەکەی؟کوا ئەوەی ڕۆحی پیرۆزی خۆیلەنێویان دانا؟12کوا ئەوەی لەلای دەستی ڕاستی موساهێزە شکۆدارەکەی بازووی خۆی نارد،ئەوەی ئاوی لەبەردەمیان دوو لەت کرد،بۆ ئەوەی ناوێکی هەتاهەتایی بۆ خۆی دروستبکات،13ئەوەی بەناو دەریا قووڵەکاندا بردنی؟وەک ئەسپ بە چۆڵەوانیدا سەرسمیان نەدا،14وەک دابەزینی ڕەشەوڵاخ بەرەو دەشتایی،ڕۆحی یەزدان پشووی پێدان.ئاوا ڕێنمایی گەلەکەتت کردبۆ ئەوەی ناوێکی شکۆمەند بۆ خۆت دروستبکەیت.15لە ئاسمانەوە تەماشا بکە،لە نشینگەی پیرۆز و شکۆمەندیتەوە ببینە،کوا دڵگەرمی و پاڵەوانیێتییەکەت؟ئاخ هەڵکێشانی هەناوت و بەزەییت لە ئێمە بڕی.16بەڵام تۆ باوکی ئێمەی،ئەگەر ئیبراهیم نەمانناسێت وئیسرائیلیش دانمان پێدا نەنێت.ئەی یەزدان تۆ باوکی ئێمەیت،لە ئەزەلەوە ناوت دەمانکڕێتەوە.17ئەی یەزدان، بۆچی لە ڕێگاکانی خۆت وێڵت کردین،بۆچی دڵت ڕەق کردین هەتا لێت نەترسین؟بگەڕێوە لە پێناو خزمەتکارەکانت،هۆزەکانی میراتەکەت.18بۆ ماوەیەکی کەم گەلی پیرۆزت خاوەنی پیرۆزگای تۆ بوون،بەڵام ئێستا دوژمنانمان پێشێلیان کرد.19ئێمە لە کۆنەوە گەلی تۆین،ئێستا وامان لێ هاتووە کە تۆ فەرمانڕەوایی ئێمەت نەکردووە،وەک چۆن هەرگیز بە ناوی تۆوە ناو نەنرابین.

Mar 9, 202518 min

S36 Ep 46ئیشایا ٦١: ١ - ٦٢: ١٢

ئیشایا ٦١: ١ - ٦٢: ١٢1ڕۆحی یەزدانی باڵادەست بەهێزم دەکات،چونکە یەزدان دەستنیشانی کردوومبۆ مژدەدان بە هەژاران.منی ناردووە بۆ تیمارکردنی دڵشکاوەکان،بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ ڕاپێچکراوەکان وئازادکردنی کۆیلەکان،2بۆ ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان وڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی خودامان،بۆ دڵنەواییکردنی هەموو ماتەمدارەکان.3ناردوومی بۆ ئەوەی بە پرسەدارەکانی سییۆن ببەخشم،تاجێکی جوانیان لەسەر بنێم لە جێی قوڕ،زەیتی دڵخۆشی لە جێی پرسە،هەروەها بەرگی ستایش لە جێی ڕۆحی ورەبەردان.جا پێیان دەگوترێت دار بەڕووی ڕاستودروستی،نەمامی یەزدان بۆ دەرخستنی شکۆمەندییەکەی.4کەلاوە کۆنەکان بنیاد دەنێنەوە ووێرانکراوەکانی پێشتر هەڵدەستێننەوە.شارە خاپوورەکان نۆژەن دەکەنەوەکە لە چەرخەکانی پێشووەوە وێران کرابوون.5بێگانە دێنە خزمەتتان و شوانایەتی مێگەلەکانتان دەکەن وکوڕانی نامۆکان دەبنە جوتیار و ڕەزەوانتان.6ئێوەش ناوتان لێ دەنرێت، کاهینەکانی یەزدان،پێتان دەگوترێت، خزمەتکارەکانی خودامان.سامانی نەتەوەکان دەخۆن وشانازی بەسەر شکۆمەندی ئەوانەوە دەکەن.7گەلەکەم لە جێی ڕیسوایی، دوو ئەوەندە میراتی وەردەگرن،لە جێی شەرمەزاربوون، بە بەشی خۆیان دڵخۆش دەبن.ئیتر لە خاکەکەیان دوو هێندە میرات وەردەگرن،خۆشی هەتاهەتاییان بۆ دەبێت.8«من کە یەزدانم، دادپەروەریم خۆشدەوێت،ڕقم لە دزی و بەدکارییە پێکەوە.بە دڵسۆزییەوە پاداشتی گەلەکەم دەدەمەوە وپەیمانێکی هەتاهەتاییان لەگەڵدا دەبەستم.9توخمیان لەنێو نەتەوەکان دەناسرێن ووەچەشیان لەنێو گەلاندا.هەموو ئەوانەی دەیانبینن دانی پێدا دەنێنکە ئەوان گەلێکن یەزدان بەرەکەتداری کردوون.»10بە شادی دڵشاد دەبم بە یەزدان،گیانم بە خودای خۆم شادمان دەبێت،چونکە بەرگی ڕزگاری لەبەرکردم،کەوای ڕاستودروستی بەسەر شانمدا دا،وەک زاوایەک کە سەری خۆی لەسەر شێوەی کاهین بڕازێنێتەوەیان بووکێک بە خشڵ خۆی جوان بکات.11وەک زەوی کە چەکەرەی ڕووەکی خۆی دەردەخات ووەک باخچە کە چێنراوەکانی دەڕوێنێت،ئاواش یەزدانی باڵادەست ڕاستودروستی و ستایشلەبەردەم هەموو نەتەوەکان دەڕوێنێت.ئیشایا ٦٢1لە پێناوی سییۆن بێدەنگ نابم ولە پێناوی ئۆرشەلیم هێمن نابمهەتا بێتاوانییەکەی وەک گزنگی خۆر دەدرەوشێتەوە وڕزگاریشی وەک مەشخەڵ داگیرسێت.2ئەو کاتە هەموو نەتەوەکان بێتاوانییەکەت دەبینن،هەموو پاشاکانیش شکۆمەندییەکەت.ناوێکی نوێت لێ دەنرێتکە دەمی یەزدان دیاری دەکات.3دەبیت بە تاجی جوانی لە دەست یەزدان وتاجەگوڵینە لەناو لەپی خودات.4چیتر ناوت نانرێت «بەجێماو» وچیتر بە خاکەکەت ناگوترێت «وێرانە»،بەڵکو پێت دەگوترێت «حەفچیڤا»،خاکەکەشت، «بەعولە»،چونکە یەزدان بە تۆ دڵخۆش دەبێت،خاکەکەشت مێردی دەبێت.5وەک چۆن گەنج دەبێت بە مێردی کچێکی پاکیزە،ئاواش کوڕەکانت دەبن بە مێردت.وەک دڵخۆشی زاوا بە بووک،ئاواش خودات بە تۆ دڵخۆش دەبێت.6ئەی ئۆرشەلیم، ئێشکگرم لەسەر شووراکانت داناوە،بەردەوام شەو و ڕۆژ بێدەنگ نابن.ئەی ئەوانەی یەزدانتان لە یادە،ئۆقرە مەگرن،7لێ مەگەڕێن یەزدان ئۆقرە بگرێت هەتا ئۆرشەلیم دەچەسپێنێت وناوداری دەکات لە زەویدا.8یەزدان بە دەستی ڕاستی خۆی وبە هێزی بازووی سوێندی خوارد:«چیتر دانەوێڵەکەتناکەم بە خۆراک بۆ دوژمنەکانت وشەرابە نوێیەکەشت کە پێوەی ماندوو بوویت،نامۆکان نایخۆنەوە،9بەڵکو ئەوانە دەیخۆن کە گەنمیان بەرهەم هێناوە وستایشی یەزدان دەکەن،ئەوانەی ترێیان ڕنیوەتەوەلە حەوشەی پیرۆزگاکەم دەیخۆنەوە.»10تێپەڕ بن! تێپەڕ بن لە دەروازەکانەوە!ڕێگای گەل خۆش بکەن.ئامادەی بکەن! ڕێڕەو ئامادە بکەن!لە بەرد پاکی بکەنەوە.ئاڵا بۆ گەل بەرز بکەنەوە.11ئەوەتا یەزدانبە هەر چوار لای زەویدا ڕایگەیاندووە:«بە شاری سییۆن بڵێن،”وا ڕزگارکەرەکەت دێت!وا پاداشتەکەی لەگەڵیەتی وخەڵاتەکەی لەبەردەمییەتی.“»12ناویان لێ دەنێن، «گەلە پیرۆزەکە»،«ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە»،تۆش ناوت لێ دەنرێت، «داواکراوەکە»،«شارە بەجێنەماوەکە».

Mar 8, 202519 min

S36 Ep 45ئیشایا ٥٩: ١ - ٦٠: ٢٢

ئیشایا ٥٩: ١ - ٦٠: ٢٢1بێگومان یەزدان بێ دەسەڵات نییە بۆ ڕزگارکردن،گوێشی گران نییە بۆ بیستن،2بەڵکو تاوانەکانتان بوون بە بەربەستلەنێوان ئێوە و خوداتان،گوناهەکانتان بەم جۆرەی کرد ڕووی خودای لێ شاردنەوەتاکو گوێتان لێ نەگرێت.3لەبەر ئەوەی لەپی دەستتان بە خوێن گڵاو بوو وپەنجەکانیشتان بە تاوان،لێوەکانتان بە درۆ دوان وزمانیشتان ناڕەوایی دەگوتەوە.4کەس نییە بە ڕاستودروستی بچێتە دادگا وکەس نییە بە ڕاستگۆیی سکاڵا بکات.پشت بە شتی پووچ دەبەستن و بە درۆ دەدوێن.بە ئاژاوە دووگیان دەبن و خراپەیان لێ دەبێت.5هێلکەی ماریان هەڵهێنا،تۆڕی جاڵجاڵۆکە دەچنن.ئەوەی هێلکەیان دەخوات دەمرێت،ئەوانەش کە دەشکێن مار هەڵدێنن.6تەونەکانیان نابێتە بەرگ وخۆیان بە کردارەکانیان ناپۆشن،کردارەکانیان کرداری خراپەن وکردەوەی دەستیان ستەمە.7پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،پەلە دەکەن بۆ ڕشتنی خوێنی بێتاوان.بیرکردنەوەیان بیرکردنەوەی خراپەیە،وێرانی و تێکشکاندن لە ڕێگاکانیان هەیە.8ڕێگای ئاشتی پێنازانن،دادپەروەری نییە لە ڕێچکەکانیان.ڕێڕەوەکانی خۆیان خوار کرد،هەموو ئەو کەسانەی پێیدا دەڕۆن ئاشتی نازانن.9لەبەر ئەمە دادپەروەری لێمان دوور کەوتەوە وڕاستودروستی پێمان ناگات.چاوەڕێی ڕووناکی دەکەین و ئەوەتا تاریکی دێت،بە هیواین ڕۆشنایی بێت،بەڵام بە تاریکی ئەنگوستەچاودا دەڕۆین.10وەک کوێر دەست لە دیوار دەدەین،وەک یەکێک دوو چاوی نەبێت دەست دەکوتین.لە نیوەڕۆدا هەروەک کاتی تاریک و ڕوونی پەل دەکوتین،لەنێو چالاکەکان وەک مردوو واین.11هەموومان وەک ورچ دەبۆڕێنین،وەک کۆتر دەگمێنین،چاوەڕێی دادپەروەری دەکەین و نییە،بە هیوای ڕزگارین،بەڵام لێمان دوور دەکەوێتەوە.12بێگومان یاخیبوونەکانمان لە بەرامبەر تۆدا زۆر بوون،گوناهەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن.یاخیبوونەکانمان پێمانەوە لکاون،دان بە تاوانەکانی خۆماندا دەنێین:13یاخیبوون و ناپاکی لە دژی یەزدان،لادان لە ڕێگای خودای خۆمان،هاندان بۆ ستەم و هەڵگەڕانەوە،دروستکردنی درۆ لە دڵەوە و بە ساختە قسەکردن.14دادپەروەری هەڵدەدرێتە دواوە وڕاستودروستی پشتگوێ دەخرێت.ڕاستی لە گۆڕەپانی شاردا کەوتووە وڕێگا نادرێت ڕاستگۆیی بێتە ژوورەوە.15ڕاستی ون بووە وئەوەی لە خراپە لادەدات دەبێت بە نێچیر.یەزدان بینی و لەبەرچاوی خراپ بووکە دادپەروەری نەبوو.16بینی کەس نەبوو،سەرسام بوو کە ناوبژیوان نەبوو.بە هێزی بازووی خۆی ڕزگاری کردین،ڕاستودروستی خۆی پاڵپشتی کرد.17ڕاستودروستی وەک زرێ لەبەرکرد وکڵاوی ئاسنینی ڕزگاریش لەسەری،بەرگی تۆڵەسەندنەوەی لەبەرکرد،دڵگەرمیشی وەک کەوا لە خۆی پێچا.18بەگوێرەی کردەوەکان لە ناحەزانی تووڕە دەبێت،سزای ڕەوای دوژمنانی دەدات،بە تەواوی سزای دوورگەکانیش دەدات.19خەڵکی ڕۆژئاوا لە ناوی یەزدان دەترسن،خەڵکی ڕۆژهەڵات لە شکۆمەندییەکەی،چونکە یەزدان وەک لافاو دێت،بە هەناسەی خۆی پاڵی پێوە دەنێت.20«ئەوەی دەمانکڕێتەوە دێت بۆ سییۆن،بۆ لای ئەوانە لە نەوەی یاقوب کە لە گوناهەکانیان تۆبەیان کرد.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.21یەزدان دەفەرموێت: «ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان: ڕۆحم لەگەڵتدایە و وتەکانی خۆمم خستووەتە دەمی تۆوە، نە لە دەمی خۆت و نە لە دەمی نەوەت و نە لە دەمی نەوەی دوای نەوەت نابڕێنەوە، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە،»یەزدان دەفەرموێت.ئیشایا ٦٠1«ئەی ئۆرشەلیم هەستە! پڕشنگ بدەوە، چونکە ڕووناکییت هات،شکۆمەندی یەزدانیش بەسەرتدا گزنگی داوە.2ئەوەتا تاریکی زەوی داپۆشیوە وهەوری تاریش نەتەوەکان.بەڵام یەزدان بەسەر تۆدا گزنگ دەدات،شکۆمەندییەکەشی بەسەرتەوە دەبینرێت.3نەتەوەکان بەرەو ڕووناکی تۆ دێن،پاشاکانیش بەرەو گزنگی ڕووناکییت.4«چاو هەڵبڕە بۆ دەوروبەری خۆت و تەماشا بکە!هەموو کۆبوونەوە و بۆ لای تۆ هاتن،کوڕەکانت لە دوورەوە دێن وکچەکانیشت لە ئامێز دەگرن.5ئینجا تەماشا دەکەیت و ڕووناکییت لێ دەبارێت،لە خۆشیدا دڵت دادەخورپێت،چونکە سامانی دەریا بۆ تۆ دەگوازرێتەوە،دەوڵەمەندی نەتەوەکان بۆ لای تۆ دێت.6ڕەوە وشتر زەویت دادەپۆشێت،وشترەکانی میدیان و عێفا.هەموو لە شەباوە دێن،زێڕ و بخووریان بارکردووە،ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنن.7هەموو مەڕی قێدار بۆ تۆ کۆدەکرێتەوە،بەرانەکانی نەبایۆت لەژێر دەستتدان،بە پەسەندییەوە سەردەخرێنە سەر قوربانگاکەم وپەرستگای شکۆمەندیم شکۆمەند دەکەم.8«ئەوانە کێن وەک هەور دەفڕن ووەک کۆتر بەرەو ماڵەکانیان؟9بێگومان دوورگەکان چاوەڕوانی منن،هەروەها کەشتییەکانی تەرشیش لەپێشەوەنبۆ هێنانی کوڕەکانت لە دوورەوە،زێڕ و زیوەکانیشیان لەگەڵیاندایەبۆ ناوی یەزدانی پەروەردگارت،خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلکە شکۆداری کردیت.10«نەوەی بێگانە شووراکانت بنیاد دەنێنەوە،پاشاکانیان خزمەتت دەکەن.هەرچەندە لە کاتی تووڕەییمدا لێم دایت،بەڵام لە کاتی ڕەزامەندیمدا بەزەییم پێتدا دێتەوە.11دەروازەکانت هەمیشە واڵا دەبن،شەو و ڕۆژ داناخرێنبۆ هێنانی سامانی نەتەوەکان بۆت وپاشاکانیشیان بە پێش دەدرێن،12چونکە ئەو نەتەوە و شانشینەی خزمەتت نەکات لەناودەچێت وبە تەواوی وێران دەبێت.13«شانازی لوبنان بۆ تۆ دێت،داری سنەوبەر، کاژ و سەروو پێکەوە،بۆ ڕازاندنەوەی جێی پیرۆزگاکەم وشوێنی پێیەکانم شکۆدار دەکەم.14کوڕی ئەوانەی تۆیان زەلیل کرد بە کڕنۆشەوە دێن بۆ لات،هەموو ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکردیت کڕنۆش بۆ بنی پێت دەبەن وپێت دەڵێن: شاری یەزدان،سییۆنی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.15«لە جێی ئەوەی بەجێماو و ڕق لێبوو وبێ ڕێبوار بیت،دەتکەمە شانازی هەتاهەتایی،شادی نەوە دوای نەوە.16لە شیری نەتەوەکان دەخۆیت،لە مەمکی شاهانە شیر دەخۆیت.جا دەزانیت کە منی یەزدان، ڕزگارکەری تۆم،ئەوەی تۆ دەکڕێتەوە توانادارەکەی یاقوبە.17لە جیاتی بڕۆنز زێڕ ولە جیاتی ئاسنیش زیو دەهێنم،لە جیاتی داریش بڕۆنز ولە جیاتی بەردیش ئاسن دەهێنم.سەلامەتی دەکەمە سەرپەرشتیارت وڕاستودروستی دەکەمە سەرکارت.18ئیتر نە ستەم لە خاکەکەتدا دەبیسترێتنە وێرانی و شکانیش لە سنوورەکانت،بەڵکو شووراکانت ناو لێ دەنێیت: ”ڕزگاری“ ودەروازەکانیشت ”ستایش“.19ئیتر خۆر بۆت نابێتە ڕووناکی ڕۆژ،درەوشانەوەی مانگیش نابێتە سەرچ

Mar 7, 202514 min

S36 Ep 44ئیشایا ٥٨: ٤ - ٥٩: ١

ئیشایا ٥٨: ٤ - ٥٩: ١4وا سەرئەنجامی ڕوژووگرتنتان دەبێتە شەڕ و ناکۆکی،بە خراپە مست لە یەکتری دەوەشێنن.ئەمڕۆ ناتوانن بەڕۆژوو بن وچاوەڕێ دەکەن لە ئاسمان دەنگتان ببیسترێت.5ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووەیە کە من دەمەوێت؟مرۆڤ تەنها ڕۆژێک گیانی خۆی زەلیل دەکات،وەک زەل سەری دادەنەوێنێت ولەسەر گوش و خۆڵەمێش ڕادەکشێت؟ئایا ئەمە ناو دەنێیت ڕۆژوو،یان ڕۆژێکی پەسەند لەلای یەزدان؟6«ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووە نییە کە من دەمەوێت:کۆتی ستەمکاری بکرێتەوە وگرێیەکانی نیر شل بکرێنەوە،چەوساوەکان بەڕەڵا بکرێن وهەموو نیرێک بشکێنن؟7ئایا ئەوە نییە کە نانی خۆت بۆ برسی لەت بکەیت وهەژارە بێ لانەکان ببەیتە ماڵەوە،کە ڕووتێکت بینی پۆشتەی بکەیت وخۆت لە خزمەکانی خۆت نەشاریتەوە؟8ئەوسا ڕووناکیت وەک بەیان پڕشنگ دەداتەوە،تەندروستیت بە خێرایی چرۆ دەکات،ڕاستودروستیت لەپێشتەوە دەڕوات وشکۆمەندی یەزدانیش پاشڕەو و پارێزەری تۆیە.9ئەوسا هاوار دەکەیت و یەزدان وەڵام دەداتەوە،هاواری فریاکەوتن دەکەیت، ئەویش پێت دەفەرموێت: ئەوەتام.«ئەگەر بەرگی ستەم لە خۆت داماڵیت وواز لە قسەی بەد و تاوانبارکردنی خەڵکی بهێنیت،10هەروەها ئەگەر خۆت بۆ برسی ماندوو بکەیت وپێداویستی زەلیل دابین بکەیت،ئاوا ڕووناکیت لەناو تاریکی دەدرەوشێتەوە وتاریکی ئەنگوستەچاوت وەک نیوەڕۆ دەبێت.11یەزدان هەمیشە ڕێنماییت دەکات ولە خاکی ڕووتەندا گیانت تێر دەکات وجەستەت بەهێز دەکات.وەک باخچەیەکی تێر ئاوت لێدێت،کانییەک کە ئاوی لێ نەبڕێت.12گەلی تۆ کەلاوە داڕووخاوە کۆنەکان بنیاد دەنێنەوە،بناغەکان هەڵدەستێننەوە، کە لە نەوەکانی پێشووەوەیە،ئینجا ناوت لێ دەنێن، ”بنیادنەرەوەی شوورا“ و”ئاوەدانکەرەوەی کۆڵانەکان“.13«ئەگەر بە پێیەکانت ڕۆژی شەممەت نەشکاند،لە ڕۆژی پیرۆزم بە ئارەزووی خۆت نەکەیت،ئەگەر ڕۆژی شەممە بە ڕۆژی خۆشی دابنێیت وڕۆژی پیرۆزی یەزدان، ڕێزدارە،ئەگەر ڕێزی لێ بگریت بەوەی ڕێگای خۆت ئەنجام نەدەیت وبەدوای خۆشی خۆتەوە نەبیت و قسەکانی خۆت نەکەیت،14ئەوسا خۆشی لە یەزدان دەبینیت وسواری بەرزاییەکانی زەویت دەکەم ومیراتەکەی یاقوبی باوکت دەرخوارد دەدەم.»یەزدان بە دەمی خۆی فەرمووی.ئیشایا ٥٩1بێگومان یەزدان بێ دەسەڵات نییە بۆ ڕزگارکردن،گوێشی گران نییە بۆ بیستن،

Mar 6, 202518 min

S36 Ep 43ئیشایا ٥٧: ٦ - ٥٨: ٣

ئیشایا ٥٧: ٦ - ٥٨: ٣6بەشت ئەو بتانەیە کە لەنێو بەردە لووسەکانی شیوەکانن،بێگومان ئەوان پشکی تۆن.هەروەها بۆ ئەوان شەرابی پێشکەشکراو وپێشکەشکراوی دانەوێڵەت پێشکەش کرد.ئایا لەبەر ئەمە پاشگەز ببمەوە؟7جێگای نوستنت لەسەر کێوێکی بەرز و بڵند داناوە،بۆ ئەوێ سەرکەوتیت تاوەکو قوربانی سەرببڕیت.8لە پشت دەرگا و چوارچێوەکەیهێمای بتەکەتت داناوە.پشتت لە من کرد و خۆتت ڕووت کردەوە،سەرکەوتیتە سەر جێگای خەوی خۆت و فراوانت کرد.پەیمانت لەگەڵ بتەکاندا بەست،حەزت کرد داوێنپیسییان لەگەڵ بکەیت،ناموسی ئەوانت بینی.9بە زەیتەوە چوویتە لای مۆلەخ وبۆنوبەرامی خۆتت زیاد کرد.نێردراوەکانت بۆ دوور نارد،شۆڕ بوویتەوە هەتا جیهانی مردووان!10درێژی گەشتەکانت ماندووی کردیت،کەچی نەتگوت: ”ئەمە بێ ئومێدییە.“هێزێکی نوێت دۆزییەوەلەبەر ئەوە شەکەت نەبوویت.11«لە کێ ترسایت و تۆقیتوا ناپاکیت لەگەڵ کردم،منت لە دڵت نەهێشتەوە ولەبیرت کردم؟ئایا لەبەر ئەوەی من ماوەیەکی زۆرە بێدەنگملە من نەترسایت؟12من ڕاستودروستی و کردەوەکانت دەخەمە ڕوو،کە هیچ سوودیان بۆت نییە.13کاتێک هاوار دەکەیت،با بتە کۆکراوەکانت فریات بکەون!بای گێژەڵوکە هەموویان هەڵدەگرێت،تەنانەت شنەبا دەیانبات.بەڵام ئەوەی پەنای داوەتە پاڵ مندەبێت بە میراتگری خاکەکە،کێوی پیرۆزم دەبێت بە موڵکی.»14یەزدان دەفەرموێت:«ڕێگاکە بنیاد بنێنەوە، بنیادی بنێنەوە و ئامادەی بکەن!کۆسپ لە ڕێگای گەلەکەم هەڵبگرن.»15خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە،ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت:«لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم،هەروەها لەگەڵ ئەوانەدامکە دڵشکێنراون و بێفیزن،بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە.16هەتاسەر کێشمەکێش ناکەم وهەتا کۆتایی تووڕە نابم،چونکە ڕۆح لەبەردەمم گرژ دەبێت،هەناسەی مرۆڤ کە من دروستم کردووە.17لەبەر تاوانی چاوچنۆکییەکەی تووڕە بووم،لێم دا، لە تووڕەییدا ڕوخساری خۆمم شاردەوە،بەڵام هەر بە ڕێگای دڵی خۆی بەردەوام بوو لە یاخیبوون.18ڕێگاکانی ئەوم بینی بەڵام چاکی دەکەمەوە،ڕێنمایی دەکەم و دڵی خۆی و شیوەنگێڕەکانیشی دەدەمەوە،19وا دەکەم بەرهەمی لێوەکانیان سوپاسگوزاری بێت.ئاشتی! ئاشتی بۆ دوور و بۆ نزیک،چاکیشی دەکەمەوە،»یەزدان دەفەرموێت.20بەڵام بەدکاران وەک دەریای هەڵچوونکە ناتوانێت ئارام بێتەوە،ئاوەکانی لیتە و قوڕاو فڕێدەدات.21خودام دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»ئیشایا ٥٨1«پڕ بە گەرووت هاوار بکە و مەیگەڕێنەوە،وەک کەڕەنا دەنگت بەرز بکەوە!یاخیبوونەکەی گەلەکەم بە خۆیان ڕابگەیەنە،گوناهەکانی بنەماڵەی یاقوبیش بە خۆیان.2ڕۆژ بە ڕۆژ داوای من دەکەن وخۆیان وا دەردەخەن کە بە پەرۆشن بۆ زانینی ڕێگاکانم،وەک نەتەوەیەک ڕاستودروستی ئەنجام دابێت وحوکمەکانی خودای خۆیان پشتگوێ نەخستبێت.داوای حوکمەکانی ڕاستودروستیم لێ دەکەن وخۆیان وا دەردەخەن کە بە پەرۆشن بۆ نزیکبوونەوە لە خودا.3دەڵێن: ”بۆچی بەڕۆژوو بووین و سەیرت نەکردین،خۆمان زەلیل کرد و پێت نەزانین؟“«وا لە ڕۆژی بەڕۆژوبوونتان خۆشی دەبینن وهەموو کرێکارەکانتان دەچەوسێننەوە.

Mar 5, 202518 min

S36 Ep 42ئیشایا ٥٦: ١ - ٥٧: ٥

ئیشایا ٥٦: ١ - ٥٧: ٥1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«دادپەروەری بپارێزن وڕاستودروستی ئەنجام بدەن،چونکە بەم نزیکانە ڕزگاریم دێت وڕاستودروستیم ئاشکرا دەبێت.2خۆزگە بەو مرۆڤەی ئەمە دەکات وبەو ئادەمیزادەی توند دەستی پێوە دەگرێت،ئەوەی ڕۆژی شەممە لە گڵاوبوون دەپارێزێت ودەستی دەپارێزێت لە کردنی هەموو خراپەیەک.»3با ئەو بیانییەی خۆی داوەتە پاڵ یەزدان نەڵێت:«یەزدان بە تەواوی جیام دەکاتەوە لە گەلەکەی.»با خەساویش نەڵێت:«ئەوەتا من تەنها دارێکی وشکم.»4لەبەر ئەوەی یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەو خەساوانەی ڕۆژەکانی شەممەم دەپارێزن،ئەوە هەڵدەبژێرن کە دڵم پێی خۆشە ودەستیان بە پەیمانەکەمەوە گرتووە،5لەناو پەرستگای خۆم و دیوارەکانییادەوەری و ناویان پێدەدەم،لە کوڕان و لە کچان باشترن بۆیان.ناوێکی هەتاهەتاییان پێدەدەمکە نابڕدرێتەوە.6ئەو بیانییانەش کە خۆیان داوەتە پاڵ یەزدانبۆ پەرستنی وبۆ خۆشویستنی ناوی یەزدانهەتا بۆی ببن بە بەندە،هەموو ئەوانەی ڕۆژی شەممە لە گڵاوبوون دەپارێزن ودەستیان بە پەیمانەکەمەوە گرتووە7دەیانهێنمە کێوی پیرۆزم،لە ماڵی نوێژم دڵخۆشیان دەکەم.قوربانی سووتاندن و سەربڕاویانمایەی ڕەزامەندین لەسەر قوربانگاکەم،چونکە ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێتبۆ هەموو گەلان.»8یەزدانی باڵادەست،ئەوەی دوورخراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە، دەفەرموێت:«زیاتر کۆدەکەمەوەلەگەڵ ئەوانەی کە کۆمکردوونەتەوە.»9ئەی هەموو گیانلەبەرانی دەشتودەر،ئەی هەموو گیانلەبەرانی دارستان، وەرن، بخۆن!10ئێشکگرەکانی گەل هەموو کوێرن،نەزانن.هەموو سەگی لاڵن،ناتوانن بوەڕن.خەونبین و پاڵکەوتوون،حەزیان لە خەوە.11سەگەکان چاو برسین،تێربوون نازانن.ئەوان شوانن و تێناگەن،هەموو ملی ڕێی خۆیان گرت،هەریەکە و بۆ قازانج لەلای خۆیەوە.12دەڵێن: «وەرن شەراب بهێنین!با مەی بنۆشین!بەیانیش وەک ئەمڕۆ دەبێت،بەڵکو زۆر باشتریش.»ئیشایا ٥٧1ڕاستودروستان لەناودەچن،کەسیش لە دڵی خۆیدا بیر لەمە ناکاتەوە.خودا خۆشەویستانی بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە،بەڵام کەس تێناگاتکە ڕاستودروست بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوەبۆ ئەوەی لە خراپە ڕزگاریان بکات.2ئەوەی ڕێگای ڕاستی گرتووەتەبەردێتە ناو ئاشتییەوە،لەناو تابووتەکانیان دەحەسێنەوە.3«بەڵام ئێوە، ئەی کوڕانی ژنە بەخت خوێنەرەکە،توخمی داوێنپیسە لەشفرۆشەکان، وەرنە پێشەوە!4گاڵتە بە کێ دەکەن؟لە کێ دەم دەکەنەوە وزمان درێژ دەکەن؟ئەی ئێوە کوڕانی یاخیبوون وتوخمی درۆ نین؟5ئێوە لەنێو دار بەڕووەکان،لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا جۆش دەستێنن،ئەوانەی منداڵان لە شیوەکان ولەژێر کەلەبەرەکانی تاوێرەکاندا دەکەنە قوربانی.

Mar 4, 202518 min

S36 Ep 41ئیشایا ٥٥: ١ - ١٣

ئیشایا ٥٥: ١ - ١٣1«هۆ ئەی هەموو تینووەکان، وەرن،وەرن بۆ ئاو،ئەوانەش کە پارەیان نییە،وەرن، بکڕن و بخۆن!وەرن ئێوە پارە مەدەن، بەبێ نرخشەراب و شیر بکڕن.2بۆچی پارە بە شتێک بەهەدەر دەدەن کە نان نییە؟بۆچی کارێک دەکەن لە پێناوی شتێک کە تێرتان ناکات؟بە تەواوی گوێم لێ بگرن و ئەوە بخۆن کە باشە،با گیانتان تام لە چەوری وەربگرێت.3گوێتان شل بکەن و وەرنە لام،گوێ بگرن بۆ ئەوەی گیانتان بژیێت.پەیمانی هەتاهەتاییتان لەگەڵدا دەبەستم،خۆشەویستی نەگۆڕ و چەسپاوم بۆ داود.4ئەوەتا کردم بە شایەت بەسەر نەتەوەکانەوە،ڕابەر و فەرماندە بۆ نەتەوەکان.5ئەوەتا ئەو نەتەوانەی نایانناسیت بانگیان دەکەیت وئەو نەتەوانەی ناتناسن بۆ لات ڕادەکەن،لەبەر یەزدانی پەروەردگارت،لەبەر پیرۆزەکەی ئیسرائیل،چونکە شکۆمەندی کردیت.»6ڕووتان لە یەزدان بکەن هەتا کاتی ماوە،لێی بپاڕێنەوە کە هێشتا نزیکە.7با بەدکار واز لە ڕێگای خۆی بهێنێت وخراپەکاریش لە بیرکردنەوەکانی،با بگەڕێتەوە لای یەزدان، ئەویش بەزەیی پێدا بێتەوە،بۆ لای خودامان، چونکە زۆر لێبوردەیە.8«بێگومان بیرکردنەوەی من بیرکردنەوەی ئێوە نییە وڕێگاکانی ئێوەش ڕێگاکانی من نین،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9«هەروەک بەرزیی ئاسمان لە زەوییەوە،ئاوا بەرزە ڕێگاکانم بەسەر ڕێگاکانتاندا وبیرکردنەوەم بەسەر بیرکردنەوەتان.10هەروەک چۆن باران و بەفرلە ئاسمانەوە دێنە خوارەوە وناگەڕێنەوە ئەوێ،بەڵکو زەوی ئاو دەدەن ووای لێ دەکەن بەرهەم بدات و ڕووەکی لێ بڕووێت وتۆو بدات بۆ تۆوکردن و نان بۆ خواردن،11فەرمایشتەکەم ئاوا دەبێت کە لە دەممەوە دێتە دەرەوە:بە بەتاڵی ناگەڕێتەوە بۆم،بەڵکو ئەوەی من پێم خۆشە دەیکات وسەرکەوتوو دەبێت لەوەی بۆی دەنێرم.12ئەو کاتە بە خۆشییەوە دەچنە دەرەوە وبە ئاشتییەوە ڕابەرایەتیتان دەکرێت،چیاکان و گردەکانلەبەردەمتان دەکەونە هاواری خۆشییەوە،هەموو دارەکانی دەشتودەریشبە دەست چەپڵە لێ دەدەن.13لە جێی دڕک سنەوبەر دەڕوێت ولە جێی چقڵیش مۆرد دەڕوێت،بۆ یەزدان دەبێت بە ناوێک،نیشانەیەکی هەتاهەتاییکە لەناو ناچێت.»

Mar 3, 202518 min

S36 Ep 40ئیشایا ٥٣: ٥ - ٥٤: ١٧

ئیشایا ٥٣: ٥ - ٥٤: ١٧5بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو،لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا.ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت،بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە.6هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین،هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە،بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەیخستە سەر ئەو.7زەلیل کرا و ستەمیان لێکرد،بەڵام دەمی نەکردەوە.ئەو وەک بەرخ بۆ سەربڕین بردرا،وەک چۆن مەڕێک لەبەردەستی ئەوانەی خورییەکەی دەبڕنەوە بێدەنگە،ئەو دەمی نەکردەوە.8بە ستەم و حوکم بەسەردادان بردرا.بەڵام کێ لە نەوەی سەردەمی خۆی لە دژی وەستایەوە؟چونکە لە جیهانی زیندووان هەڵگیرا،لەبەر یاخیبوونی گەلەکەم ئەو لێی درا.9گۆڕی لەگەڵ بەدکاران دانرا،دوای مردنی لە گۆڕی دەوڵەمەندێک نێژرا،هەرچەندە ستەمکاری نەکرد وفڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو.10بەڵام خواستی یەزدان بوو وردوخاشی بکات و ئازار بکێشێت،لەگەڵ ئەوەشدا یەزدان ژیانی کرد بە قوربانیی تاوان،نەوە و ڕۆژگاری درێژ دەبینێت،خواستی یەزدان بە دەستی ئەو سەردەکەوێت.11لەدوای ئەو ئازارەی بەرگەی گرت،ڕووناکی ژیان دەبینێت و تێر دەبێت،بەندە ڕاستودروستەکەم بە ئەزموونی خۆی زۆر کەس بێتاوان دەکات وئەو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت.12لەبەر ئەوە لەگەڵ مەزنەکان بەشی دەدەم،لەگەڵ بەهێزەکان دەستکەوت بەش دەکات،چونکە ژیانی خۆی بەخت کرد ولەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا،لەبەر ئەوەی گوناهی زۆر کەسی هەڵگرت وداکۆکی لە یاخیبووان کرد.ئیشایا ٥٤1«ئەی نەزۆک، گۆرانی بڵێ،ئەی ئەوەی منداڵت نەبووە،ئەی ئەوەی ژانت نەگرتووە،لە خۆشیدا هاوار بکە و گۆرانی بڵێ،چونکە منداڵی ژنی بەجێهێڵراوزیاترن لەوەی مێردی لەگەڵیەتی،»یەزدان دەفەرموێت.2«شوێنی ڕەشماڵەکانت فراوان بکە،پەردەی نشینگەکانت لێک بکەرەوە،دەست مەگێڕەوە،گوریسەکانت درێژ بکە وسنگەکانت توند بچەقێنە،3چونکە بەلای ڕاست و چەپدا پەل دەهاوێیت،نەوەی تۆ نەتەوەکان دەردەکەن وشارە وێرانەکان ئاوەدان دەکەنەوە.4«مەترسە، چونکە ڕیسوا نابیت.گاڵتەت پێ ناکرێت، چونکە شەرمەزار نابیت.ڕیسوایی سەردەمی گەنجیێتیت لەبیر دەکەیت،ئیتر شورەیی بێوەژنیێتیت بەبیر نایەتەوە،5چونکە مێردی تۆ دروستکەرەکەی تۆیە،ناوی یەزدانی سوپاسالارە.ئەوەی دەتکڕێتەوە پیرۆزەکەی ئیسرائیلە،پێی دەگوترێت خودای هەموو زەوی.6وەک ژنێکی بەجێماو و ڕۆح پڕ لە ژانیەزدان بانگت دەکاتەوە،وەک ژنێک کە لە گەنجیدا شووی کردبێت و ڕەتکرابێتەوە،»خودات دەفەرموێت.7«بۆ ساتێکی کەم بەجێم هێشتیت،بەڵام بە بەزەییەکی زۆرەوە کۆت دەکەمەوە.8بە زریانی تووڕەییەوەبۆ ساتێک ڕووی خۆمم لێت داپۆشی،بەڵام بە خۆشەویستی نەگۆڕی هەتاهەتاییبەزەییم پێتدا هاتەوە،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی دەتکڕێتەوە.9«ئەمە وەک لافاوی نوحە بۆ منئەوەی سوێندم خوارد، کە لافاوەکەی نوح جارێکی دیکە بەسەر زەویدا تێنەپەڕێت.ئاوا سوێندم خوارد، کە لێت تووڕە نەبم ولێت ڕانەخوڕم.10هەرچەندە چیاکان نامێنن وگردەکان دەهەژێن،بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی من بۆ تۆ دەمێنێت وپەیمانی ئاشتیم ناهەژێت،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی بەزەیی پێتدا دێتەوە.11«ئەی شارە زەلیلەکە، زریان لێدراوەکە، دڵنەوایی نەکراوەکە،ئەوەتا من بەردەکانت بە بەردە پیرۆزە لەسەر ڕیز دەکەم،بە یاقووتی شین داتدەمەزرێنم.12قوللەکانت دەکەم بە یاقووت ودەروازەکانیشت بە بەردی پڕشنگدار،هەموو سنوورەکانیشت بە بەردی گرانبەها.13هەموو منداڵەکانت لە یەزدانەوە فێر دەبن وئاشتی منداڵەکانت زۆر دەبێت.14بە ڕاستودروستی دەچەسپێیتدوور لە جەوروستەم،چونکە هیچ هۆیەک نییە بۆ ئەوەی بترسیت،هەروەها دووریت لە تۆقینیش،چونکە لێت نزیک ناکەوێتەوە.15ئەگەر پەلامار درایت، ئەوە لەلایەن منەوە نابێت،ئەوەی هێرش دەکاتە سەرت، دەبێتە ژێر دەستت.16«ئەوەتا من ئاسنگەرم بەدیهێناکە کوورەی ئاگری خەڵووز دەم دەدات،چەکی گونجاو دروستدەکات،هەروەها من لەناوبەرم بەدیهێنا بۆ ئەوەی بفەوتێنێت.17هەر چەکێک لە دژی تۆ شێوەی بکێشرێت سەرناکەوێت وهەر زمانێک لە دادگا لە دژی تۆ ڕادەوەستێت بەرپەرچی دەدەیتەوە.ئەمە میراتی خزمەتکارانی یەزدانە،بێتاوانیتان لەلایەن منەوەیە،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Mar 2, 202517 min

S36 Ep 39ئیشایا ٥٣: ١ - ٦

ئیشایا ٥٣: ١ - ٦1کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد وهێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟2بەندەکە وەک چەکەرە لەبەردەمی باڵای کرد،وەک ڕەگ لە خاکێکی تینوو گەشەی کرد.نە جوانی هەبوو و نە پایەبەرزی تاوەکو سەرنجمان بۆی بچێت،نە دیمەن تاوەکو ئارەزووی بکەین.3ڕیسوا و سووک لەلایەن خەڵکەوە،پیاوی ئازار و شارەزای ناخۆشی.وەک یەکێک خەڵک ڕووی خۆیانی لێ بشارنەوە،ڕیسوا بوو و بە هیچمان نەزانی.4بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت،ئازارەکانی ئێمەی برد،ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوە گورزی بەرکەوتووە،لێی دراوە و زەلیلە.5بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو،لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا.ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت،بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە.6هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین،هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە،بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەیخستە سەر ئەو.

Mar 1, 202516 min

S36 Ep 38ئیشایا ٥٢: ١ - ٥٣: ١

ئیشایا ٥٢: ١ - ٥٣: ١1ئەی سییۆن، بەئاگا بە! بەئاگا بە!بەرگی هێزت لەبەر بکە،ئەی ئۆرشەلیم، شاری پیرۆز،بەرگی جوانیت بپۆشە،چونکە ئیتر لەمەودوا نایەتە ناوتخەتەنەنەکراو و گڵاو.2ئەی ئۆرشەلیم، لەناو خۆڵ هەستە وخۆت بتەکێنە، لەسەر تەخت دابنیشە.ئەی ڕاپێچکراوەکە، شاری سییۆن،کۆتەکانی ملت بکەرەوە.3ئێستا یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«بەخۆڕایی فرۆشران،بەبێ پارە دەکڕدرێنەوە.»4هەروەها یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«سەرەتا گەلەکەم دابەزین بۆ میسر و ئاوارەبوون لەوێ،لەم دواییانەشدا ئاشور ستەمی لێدەکرد.»5یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا لێرە چیم هەیە؟«گەلەکەم بەخۆڕایی بردرا وفەرمانڕەواکانی دەلوورێنن،بەردەوام بە درێژایی ڕۆژیشکفر بە ناوی من دەکرێت.6لەبەر ئەوە گەلەکەم بە ناوی من ئاشنا دەبن،لەو ڕۆژەدا دەزاننئەوەتام، ئەوە منم کە ئەم بەڵێنە دەدەم.»یەزدان دەفەرموێت.7چەند جوانە لەسەر چیاکانپێیەکانی مزگێنیدەران،ڕاگەیەنەری ئاشتی،مزگێنیدەری خۆشی،ڕاگەیەنەری ڕزگاری،ئەوانەی بە سییۆن دەڵێن:«خودات پاشایەتی دەکات!»8گوێ بگرە! ئێشکگرەکانت دەنگیان هەڵدەبڕن،پێکەوە هاواری خۆشی دەکەن،بە چاوی خۆیان دەبیننکاتێک یەزدان دەگەڕێتەوە بۆ سییۆن.9ئەی کەلاوەکانی ئۆرشەلیم،پێکەوە بە خۆشی گۆرانی بڵێن،چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلەکەی خۆی دەکات،بێگومان ئۆرشەلیم دەکڕێتەوە.10یەزدان بازووی پیرۆزی خۆی هەڵدەکاتلەبەرچاوی هەموو نەتەوەکان،هەر چوار لای زەویشڕزگاریی خودای ئێمە دەبینن.11ئەی هەڵگرانی کەلوپەلی پەرستگای یەزدان،جیا بنەوە، جیا بنەوە، لە بابل بچنە دەرەوە!دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن!لەناوی وەرنە دەرەوە، خۆتان پاک بکەنەوە!12بەڵام بە پەلە دەرناچن،بە هەڵاتن ناڕۆن،چونکە یەزدان لەبەردەمتانەوە دەڕوات،خودای ئیسرائیل پاشڕەو و پارێزەرتانە.13ببینە، بەندەکەم وا بە وریاییەوە هەڵسوکەوت دەکات،بەرز و بڵند و زۆر پایەبەرز دەبێت.14وەک ئەوەی زۆر کەس واقیان لێی وڕما،دیمەنی وەک مرۆڤ نەبوو،وێنەی لە ئادەمیزاد نەدەچوو،15ئاوا زۆر لە نەتەوەکان لێی سەرسام دەبن،لەبەر ئەو پاشایان دەمی خۆیان دەگرن،چونکە ئەوەی بۆیان باس نەکرابوو دەیبینن،ئەوەی نەیانبیستبوو تێی دەگەن.ئیشایا ٥٣1کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد وهێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟

Feb 28, 202516 min

S36 Ep 37ئیشایا ٥٠: ٢ - ٥١: ٢٣

ئیشایا ٥٠: ٢ - ٥١: ٢٣2بۆچی هاتم و کەس نەبوو؟بانگم کرد و کەس وەڵامی نەدایەوە؟ئایا دەستکورت بووم لە کڕینەوە؟ئایا توانای فریاکەوتنم نییە؟ئەوەتا بە ڕاخوڕینم دەریا وشک دەکەم،ڕووبارەکان دەکەم بە چۆڵەوانی،لەبەر بێ ئاوی ماسییەکانی بۆگەن دەبن،لە تینووان دەمرن.3تاریکی دەکەمە بەر ئاسمان،گوش دەکەم بە پۆشاکی.»4یەزدانی باڵادەست زمانی فێربووانی پێم بەخشیبۆ ئەوەی بزانم کە چۆن بە قسە یارمەتی ماندوو بدەم.هەموو بەیانییەک بەخەبەرم دەهێنێتەوە،گوێی من بەئاگا دەهێنێتبۆ سەرنجدان وەک قوتابی.5یەزدانی باڵادەست گوێیەکانی منی کردەوە،منیش یاخی نەبووم،بەرەو دوا هەڵنەگەڕامەوە.6پشتم ڕاگرت بۆ ئەوەی لێی بدەن،ڕوومەتیشم بۆ ئەوەی ڕیشم بڕننەوە.ڕووی خۆمم دانەپۆشی لەگاڵتەپێکردن و تفلێکردن.7لەبەر ئەوەی یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات،ڕیسوا نابم،لەبەر ئەوە ڕووی خۆمم وەک بەردەئەستێ لێکرد،دەزانم شەرمەزار نابم.8ئەوەی بێتاوانم دەکات نزیکە،کێ سکاڵا لە من دەکات؟با پێکەوە ڕابوەستین،کێ خاوەنی سکاڵایە لە دژی من؟با لێم بێتە پێش!9ئەوەتا یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات،ئیتر کێ تاوانبارم دەکات؟ئەوەتا هەموویان وەک کراس دادەڕزێن،مۆرانە دەیانخوات.10کێ لە ئێوە لە یەزدان دەترسێت وگوێڕایەڵی بەندەکەی دەبێت؟ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات وڕووناکی نابینێت،با پشت بە ناوی یەزدان ببەستێت وپاڵ بداتە پاڵ خودای خۆی.11بەڵام ئەی هەموو ئەوانەی ئاگر دەکەنەوە،مەشخەڵ داگیرسێنن،بڕۆن بە ڕووناکی ئاگرەکەی خۆتان وبەو مەشخەڵانەی داتانگیرساند.لە دەستی منەوە ئەمەتان بۆ دەبێتلەناو ئازاردا ڕادەکشێن.ئیشایا ٥١1«ئەی ئەوانەی دوای ڕاستودروستی کەوتوون، گوێم لێ بگرن،ئەی ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن:تەماشای ئەو تاشەبەردە بکەن کە لێوەی بڕاون وکونی ئەو چاڵەی لێوەی هەڵکەنراون،2تەماشای ئیبراهیمی باوکتان بکەن،بڕواننە سارا، ئەوەی ئێوەی بووە،چونکە کە بانگم کرد تەنها یەک کەس بوو،بەرەکەتدارم کرد و زۆرم کرد.3بێگومان یەزدان دڵنەوایی سییۆن دەکات،دڵنەوایی هەموو کاولبووەکانی دەکات.چۆڵەوانییەکانی وەک عەدەن لێ دەکات وشیوە وشکەکانی وەک باخچەی یەزدان.شادی و خۆشی تێدا دەبینرێتەوە،سوپاس و دەنگی مۆسیقا.4«ئەی گەلی من، گوێم لێ بگرن،ئەی نەتەوەکەم، گوێم بۆ شل بکەن،چونکە فێرکردن لەلای منەوە دەردەچێت ودادپەروەریم بۆ ڕووناکی گەلان دەچەسپێنم.5ڕاستودروستیم نزیکە،ڕزگاریم بەڕێوەیە،بازووی من دادوەری بۆ گەلان دەکات.دوورگەکان چاوەڕێی منن،هیوایان بە بازووی منە.6چاوتان بۆ ئاسمان هەڵبڕن ولە ژێرەوە سەیری زەوی بکەن،چونکە ئاسمان وەک دووکەڵ دەڕەوێتەوە وزەوی وەک جل دادەڕزێت ودانیشتووانەکەی وەک مێشوولە دەمرن.بەڵام ڕزگاریی من بۆ هەتاهەتایە دەبێت،ڕاستودروستیشم هەرگیز ناڕووخێت.7«ئەی ئەوانەی ڕاستودروستی دەزانن، گوێم لێ بگرن،ئەی ئەو گەلەی فێرکردنەکەم لەناو دڵیانە:مەترسن لەوەی خەڵکی گاڵتەتان پێ بکەن،لە جنێوەکانیان مەتۆقن،8چونکە وەک کراس مۆرانە دەیانخوات ووەک خوری کرم لێیان دەدات،بەڵام ڕاستودروستی من بۆ هەتاهەتایە دەبێت وڕزگاریشم بۆ نەوەی نەوەکان.»9بەئاگا بە، بەئاگا بە! هێز لەبەر بکە،ئەی بازووی یەزدان،بەئاگا بە وەک لە ڕۆژگارە دێرینەکان،وەک لە سەردەمانی پێشوو!ئایا تۆ نەبوویت کە ڕەهەڤت لەتکرد،کە ئەو ئەژدیهایەت بە سەختی پێکا؟10ئایا تۆ نەبوویت دەریات وشک کرد،ئاوی دەریا گەورەکەی ژێر زەوی،ئەوەی قووڵایی دەریای کردە ڕێگابۆ پەڕینەوەی ئەوانەی کڕاونەتەوە؟11جا ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە دەگەڕێنەوە،بە هاواری خۆشییەوە بۆ سییۆن دێن،شادییەکی هەتاهەتایی لەسەر سەریانە.خۆشی و شادی پێیان دەگەن وناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن.12«منم، منم کە دڵنەواییتان دەکەم.تۆ کێیت لە مرۆڤ دەترسیت کە دەمرێت،یاخود لە ئادەمیزاد کە وەک گیای لێدێت؟13تۆ کێیت تاوەکو یەزدان لەیاد بکەیت کە دروستی کردوویت،کە ئاسمانی لێککردووەتەوە وزەوی دامەزراندووە،کە بەردەوام هەموو ڕۆژێک زەندەقت چووەلە تووڕەیی ستەمکار،کە ئامادەی کردووە بۆ لەناوبردن؟بەڵام کوا تووڕەیی ستەمکار؟14بەم نزیکانە گەلە دیلەکە ئازاد دەکرێن،لەناو زیندان نامرن،نانیان کەم نابێت،15چونکە من یەزدانی پەروەردگارتانم،ئەوەی دەریا دەهەژێنێت و شەپۆلەکانی دەوروژێنێت،ناوم یەزدانی سوپاسالارە.16من وتەکانم خستووەتە دەمی تۆوە وبە سێبەری دەستم تۆم شاردووەتەوە،من کە ئاسمانم لە شوێنی خۆی دانا وزەویم دامەزراند،کە بە سییۆن دەڵێم: ”تۆ گەلی منیت.“»17بەئاگا بە! بەئاگا بە!ئۆرشەلیم هەستە!ئەوەی جامی تووڕەییتبە دەستی یەزدان خواردەوە،خڵتی جامی بەلاداهاتنتخواردەوە و چۆڕاندتەوە.18کەس نییە ڕێنمایی بکاتلە هەموو ئەو کوڕانەی بۆی لەدایک بوون،کەس نییە دەستی بگرێتلە هەموو ئەو کوڕانەی بەخێوی کردن.19کارەساتەکان بە جووت بە پیرتەوە هاتوون،کاولبوون و وردوخاشبوون، قاتوقڕی و شمشێر.کێ دەتوانێت بۆت بلاوێنێتەوە؟کێ دەتوانێت دڵنەواییت بکات؟20کوڕەکانت گرمۆڵە بوون و ڕاکشانلەسەر سووچی هەموو شەقامێکوەک ئاسک لەناو تۆڕدا.پڕن لە تووڕەیی یەزدان ولە سەرزەنشتی خودات.21لەبەر ئەوە ئێستا گوێ لەمە بگرە ئەی زەلیلەکە،ئەی سەرخۆش، بەبێ شەراب سەرخۆش بوویت.22یەزدانی باڵادەستت ئەمە دەفەرموێت،خوداکەت کە پشتگیری گەلەکەی خۆی دەکات:«ئێستا ئەو جامە لە دەستت دەبەم کە وا دەکات بەلادابێیت،لەمەودوا لەو جامەی کە جامی تووڕەیی منە ناخۆیتەوە.23دامە دەست ئەشکەنجەدەرانت،ئەوانەی بە گیانی تۆیان گوت:”بچەمێوە بۆ ئەوەی بپەڕینەوە.“جا پشتت وەک زەوی دانا،وەک شەقام بۆ ئەوانەی دەپەڕنەوە.»

Feb 27, 202514 min

S36 Ep 36ئیشایا ٤٨: ١ - ٥٠: ١

ئیشایا ٤٨: ١ - ٥٠: ١1«گوێ لەمە بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب،ئێوە پێتان دەگوترێت ئیسرائیل،ئێوە لە پشتی یەهوداوە دەرچوون،ئێوە بە ناوی یەزدانەوە سوێند دەخۆن،ناوی خودای ئیسرائیل دەهێنن،بەڵام نەک بە دڵسۆزی و نەک بە ڕاستودروستی،2بە خۆتان دەڵێن، خەڵکی شاری پیرۆز وخۆتان دەدەنە پاڵ خودای ئیسرائیلکە ناوی یەزدانی سوپاسالارە:3سەرەتاکانم لە کۆنەوە ڕاگەیاندووە،لە دەمی منەوە هاتوونەتە دەرەوە و وام کرد ببیسترێن،لەپڕ کردم و ڕوویان دا.4دەمزانی ئێوە کەللەڕەقن وملتان دەماری ئاسنینە وناوچەوانتان بڕۆنزە.5لەبەر ئەوە لە کۆنەوە ئەمانەم پێ ڕاگەیاندن،وام کرد پێش ئەوەی ڕووبدەن ئێوە گوێتان لێی بێت،نەوەک بڵێن: ”بتەکەم کردی،خوداوەندە دەستکردەکەم فەرمانی دا.“6ئێوە گوێتان لێ بوو، جا بڕواننە هەمووی.ئەی ئێوە دانی پێدا نانێن؟«وا دەکەم لە ئێستاوە گوێتان لە شتە نوێیەکان بێت،ئەو نهێنییانەی کە نایانزانن.7ئێستا بەدیهێنران، لە کۆنەوە نەبوون،بەر لە ئەمڕۆ نەتانبیستبووننەوەک بڵێن،”ئەوەتا دەمانزانی.“8هەروەها نە گوێتان لێ بوو نە زانیشتان،لە کۆنەوەش گوێت نەکردەوە.باش دەزانم چۆن بە تەواوی ناپاکی دەکەن،لەناو سکی دایکتانەوە پێتان گوترا: ”یاخی.“9لە پێناوی ناوی خۆم تووڕەییەکەم دوا دەخەم،لە پێناوی ستایشم دانبەخۆمدا دەگرم،نەوەک بتانبڕمەوە.10ئەوەتا ئێوەم پاڵاوت، بەڵام نەک وەکو زیو،لەناو کوورەی ئازارچێژتن تاقیم کردنەوە.11لە پێناوی خۆم، لە پێناوی خۆم دەیکەم،چۆن ڕێگا دەدەم ناوی من گڵاو بکرێت؟شکۆمەندیم بە یەکێکی دیکە نادەم.12«ئەی یاقوب، گوێم لێ بگرن،ئەی ئیسرائیل، ئەوانەی کە بانگم کردن.ئەوە منم،من سەرەتا و من کۆتاییم.13دەستی من زەوی دامەزراند،دەستی ڕاستم ئاسمانی لێککردەوە.کاتێک من بانگیان دەکەم،پێکەوە دەوەستن.14«هەمووتان کۆبنەوە و گوێ بگرن!کام لە بتەکان ئەمەی ڕاگەیاندووە؟هاوپەیمانی خۆشەویستی یەزدان،هەرچی پێ خۆش بێت بە بابلی دەکات،بازووشی لە دژی بابلییەکان دەبێت.15من، من قسەم کرد و بانگم کرد،هێنام و ڕێگاکەشی سەرکەوتوو دەبێت.16«وەرنە پێش بۆ لام، گوێ لەمە بگرن:«لە سەرەتاوە بە نهێنی قسەم نەکرد،کاتێک ڕوودەدات، من لەوێم.»ئێستاش یەزدانی باڵادەست منی ناردلەگەڵ ڕۆحی خۆی.17یەزدان، ئەوەی دەتانکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل،ئەمە دەفەرموێت:«من یەزدانی پەروەردگارتانم،فێرتان دەکەم بۆ ئەوەی سوود وەربگرن،بەو ڕێگایەدا دەتانبەم کە دەبێت بیگرنەبەر.18خۆزگە گوێتان لە فەرمانەکانم دەگرت،جا ئاشتیتان وەک ڕووبار دەبوو،ڕاستودروستیشتان وەک شەپۆلی دەریا.19نەوەکانتان وەک لم دەبوو،وەچەتان وەک دەنکی لم،ناویان لەبەردەمم نە دەبڕایەوە ونە لەناودەچوو.»20لە بابل بچنە دەرەوە،لە بابلییەکان هەڵبێن!بە هاواری خۆشییەوە ڕایبگەیەنن،جاڕی ئەمە بدەن.سەرتاسەری زەوی لێ ئاگادار بکەنەوە،بڵێن: «یەزدان یاقوبی بەندەی کڕییەوە.»21تینوو نەبوون کە بە چۆڵەوانیدا بردنی،لە تاشەبەردەوە ئاوی بۆ هەڵقوڵاندن،تاشەبەردی شەقکرد وئاو تەقییەوە.22یەزدان دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»ئیشایا ٤٩1ئەی دوورگەکان، گوێم لێ بگرن،ئەی نەتەوە دوورەکان، گوێ شل بکەن:یەزدان پێش لەدایکبوونم بانگی کردم،لەناو سکی دایکمەوە دیاری کردم.2دەمی منی کرد بە شمشێرێکی تیژ،لە سێبەری دەستی خۆیدا منی شاردەوە،منی کردە تیرێکی تیژکراو،لەناو تیردانەکەی منی شاردەوە.3بە منی فەرموو: «تۆ بەندەی منیت،ئیسرائیل، ئەوەی بەهۆیەوە شکۆی خۆم دەردەخەم.»4منیش گوتم: «بەخۆڕایی ماندوو بووم،لە شتی هیچوپووچدا توانای خۆمم نەهێشت،بەڵام دادم لەلای یەزدانە وپاداشتم لای خودامە.»5ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت،یەزدان کە لە سکی دایکمەوە شێوەی منی کێشا،بۆ ئەوەی ببم بە بەندەی خۆی،تاوەکو یاقوب بۆ لای ئەو بگەڕێنمەوە وئیسرائیلیش بخەمەوە پاڵ ئەو،جا لەبەرچاوی یەزدان شکۆمەند دەبم وخوداشم دەبێتە هێزم،6ئەو دەفەرموێت:«ئەمە شتێکی کەمە بۆ تۆ کە بەندەی من بیتبۆ هەستانەوەی هۆزەکانی یاقوب وبۆ گەڕانەوەی ئەوانەی کە لە ئیسرائیل ئەوانم پاراست،بەڵکو دەتکەمە ڕووناکی بۆ نەتەوەکانتاکو ڕزگاریم بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت.»7یەزدان، پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ئەوەی دەیکڕێتەوە، دەفەرموێت:بە گیان ڕیسواکراو، بەوەی مایەی ڕقی نەتەوەیە،بە خزمەتکاری فەرمانڕەواکان:«پاشایان دەبینن و هەڵدەستن،میرانیش کڕنۆش دەبەن،لەبەر یەزدان کە دڵسۆزە ولەبەر پیرۆزەکەی ئیسرائیل کە تۆی هەڵبژارد.»8یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«لە کاتی پەسەندیم وەڵامت دەدەمەوە،لە ڕۆژی ڕزگاریدا یارمەتیت دەدەم،جا دەتپارێزم و دەتکەمە پەیمان بۆ گەل،بۆ بوژاندنەوەی زەوی،بۆ بەمیراتکردنی میراتی چیاوچۆڵەکان،9بە دیلەکان دەڵێت: ”وەرنە دەرەوە،“بەوانەی لە تاریکیدان: ”ئازاد بن!“«لەسەر ڕێگاکان دەلەوەڕێن،لەوەڕگاکانیان لەسەر هەموو گردۆڵکەیەکی ڕووتەنن.10نە برسی دەبن و نە تینوو،نە گەرما لێیان دەدات و نە خۆر،چونکە ئەوەی بەزەیی پێیاندا دێتەوە، ڕێنماییان دەکات وبۆ سەر کانیاوەکانیان دەبات.11هەموو چیاکانم دەکەم بە ڕێگا وڕێڕەوەکانم بەرز دەبنەوە.12ئەوەتا ئەمانە لە دوورەوە دێن وئەوەتا ئەمانە لە باکوور و ڕۆژئاواوە وئەمانەش لە ناوچەی ئەسوانەوە.»13ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە،ئەی زەوی، شادمان بە!چیاکان دەکەونە ناو هاواری خۆشییەوە،چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلی خۆی دەکات وبەزەیی بە زەلیلەکانیدا دێتەوە.14بەڵام سییۆن گوتی: «یەزدان بەجێی هێشتم!پەروەردگار لەبیری کردم.»15«چۆن دایک کۆرپەی شیرەخۆرەی خۆی لەبیر دەکات،یان بەزەیی بە بەری سکی خۆی نایەتەوە؟تەنانەت ئەویش لەبیر دەکات،بەڵام من تۆ لەبیر ناکەم.16ئەوەتا لەناو لەپم تۆم هەڵکۆڵیوە،هەمیشە شووراکانت لەبەرچاومن.17کوڕەکانت خێرا دەگەڕێنەوە،ڕووخێنەران و تێکدەرانت لێت دەچنە دەرەوە.18چاوهەڵبڕە بۆ دەوروبەرت و ببینە!هەموو کۆبوونەوە، هاتن بۆ لات.»یەزدان دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم،تۆ هەموویان وەک خشڵ لەبەر دەکەیت،وەک بووک خۆت بەوان دەڕازێنیتەوە.19«هەرچەندە بوویت بە شوێنێکی کەلاوە و وێران وخاکەکەشت ڕووخێنرا،بەڵام ئێستا تەنگ دەبیت بۆ دانیشتووان،لووشدەرانت دوور دەکەونەوە.20ڕۆژێک لە ڕۆژان گوێت لێ دەبێتکە

Feb 26, 202517 min

S36 Ep 35ئیشایا ٤٦: ١ - ٤٧: ١٥

ئیشایا ٤٦: ١ - ٤٧: ١٥1بێل چۆکی دادا و نەبۆ چەمایەوە،بتەکانیان بارن بۆ ڕەشەوڵاخ.ئەوەی باری دەکەن باری هەڵگیراون،بارن بەسەر ئاژەڵە ماندووەکانەوە.2هەموو چەمانەوە، پێکەوە چۆکیان دادا،نەیانتوانی بارەکە دەرباز بکەن وئەوان خۆشیان ڕاپێچ کران.3«ئەی بنەماڵەی یاقوب، گوێم لێ بگرن،ئەی هەموو پاشماوەی بنەماڵەی ئیسرائیل،ئەی ئەوانەی هەڵمگرتوون لەو کاتەوەی لەناو ڕەحم بوونە،لەو ڕۆژەوەی کە لەدایک بوونە گرنگیم پێداون.4هەتا پیریش بن هەر من ئەوم،هەتا ڕیش سپیێتیش هەر من هەڵتاندەگرم.من دروستم کردوون و ئێوە باری منن،هەر من هەڵدەگرم و دەرباز دەکەم.5«بە کێ هاوشێوەم دەکەن و یەکسانم دەکەن وهاووێنەم دەکەن بۆ ئەوەی لە یەک بچین؟6ئەوانە زێڕ لە کیسەوە بەتاڵ دەکەن وزیویش بە تەرازوو دەکێشن،زێڕنگەرێک بەکرێ دەگرن و دەیکاتە خوداوەندێک،ڕوو لە زەوی دەکەن بۆی و کڕنۆشی بۆ دەبەن.7دەیخەنە سەر شان، هەڵیدەگرن،لە جێی خۆی دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕاوەستێت،لە جێی خۆی ناجوڵێتەوە.هاواری بۆ دەکات و وەڵام ناداتەوە،لە تەنگانەکەی ڕزگاری ناکات.8«ئەمەتان لەبیر بێت و وردبنەوە!ئەی یاخیبووان، بیخەنە مێشکتانەوە.9سەرەتاکانتان لەبیر بێت کە لە کۆنەوەیە،بە ڕاستی من خودام و یەکێکی دیکە نییە،خودام و هیچی دیکە نییە وەک من.10لە سەرەتاوە کۆتاییم ڕاگەیاندووە،لە کۆنەوەش ئەوەی هێشتا نەکراوە.فەرمووم: ”ڕاوێژی من سەر دەگرێت،هەموو ئەوەی پێم خۆشە دەیکەم.“11داڵ لە ڕۆژهەڵاتەوە بانگ دەکەم،لە خاکێکی دووریشەوە ئەوەی ئامانجی من بەجێدەگەیەنێت.فەرمووم و ئەنجامی دەدەم،دامڕشتووە و دەیکەم.12ئەی کەللەڕەقەکان، گوێم لێ بگرن،ئەی دوورەکان لە ڕاستودروستی.13ڕاستودروستی خۆمم نزیک خستووەتەوە،دوور ناکەوێتەوە وڕزگاربوونم دوا ناکەوێت.ڕزگاری بە سییۆن دەبەخشم،بە ئیسرائیلی شکۆمەندیم.ئیشایا ٤٧1«دابەزە و لەسەر خۆڵ دابنیشە،ئەی بابلی کچە پاکیزە.بەبێ تەخت لەسەر زەوی دابنیشە،کچی بابلییەکان،چونکە چیتر پێت ناگوترێتناسک و نازدار.2دەستاڕ ببە و باراش بهاڕە،عەبات فڕێبدە،دامێن هەڵبکە و قاچ بەدەرخە،لە ڕووبارەکان بپەڕەوە.3ڕووتیت دەردەکەوێت،هەروەها ڕیسواییت دەبینرێت.تۆڵەی خۆم دەکەمەوە ولە کەس نابوورم.»4ئەوەی دەمانکڕێتەوە ناوی یەزدانی سوپاسالارە،پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.5«بێدەنگ دابنیشە و وەرە ناو تاریکییەوە،شاری شاهانەی بابلییەکان،چونکە چیتر پێت ناگوترێتشاژنی شانشینەکان.6تووڕە بووم لە گەلی خۆم ومیراتی خۆمم گڵاوکرد.ئەوانم دا بە دەست تۆوە،تۆش لەگەڵیاندا بە بەزەیی نەبوویت.تەنانەت لەسەر پیرەکانیشنیری خۆتت زۆر قورس کرد.7گوتت: ”بۆ هەتاهەتایەدەبمە شاژن!“بەڵام لەم ڕووداوانە وردنەبوویتەوە،بیرت لە کۆتاییەکەی نەکردەوە.8«ئێستا گوێ لەمە بگرە، ئەی سۆزانی،ئەی دانیشتوو بە ئاسوودەیی،ئەی ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەڵێت:”هەر خۆم و بەس!نە بێوەژن دەبم ونە سک سووتاوی دەزانم.“9لەپڕ لە یەک ڕۆژدائەم دووانەت بەسەردێت،سک سووتان و بێوەژنیێتی.بە تەواوی بەسەرت دێت،سەرەڕای زۆری جادووگەری وسەرەڕای لە ڕادەبەدەر نوشتەکردنت.10پشتت بە خراپەکارییەکانت بەست وگوتت: ”کەس نامبینێت.“داناییەکەت و زانینەکەت تۆیان لەڕێ لادا،لە دڵی خۆتدا گوتت:”هەر خۆم و بەس.“11خراپەیەکت بەسەردێت،سەرهەڵدانەکەی نازانیت،بەڵایەکت بەسەردێت.ناتوانیت ڕەتی بکەیتەوە،لەپڕ کاولبوونێکت بەسەردێتپێی نازانیت.12«جا بەردەوام بە، بە نوشتەکانت وبە زۆری جادووگەریت،ئەوەی لە مێردمنداڵیتەوە تێیدا ماندوو بوویت،بەڵکو سوودی هەبێ بۆت،بۆ ئەوەی بیانترسێنیت!13هێزت لەبەر بڕا لە زۆری ڕاوێژەکانت!با ئەستێرەناسەکانت بێنە پێشەوە،ئەوانەی ئاسمان دابەش دەکەن وچاو لە ئەستێرەکان دەبڕن ومانگ لەدوای مانگ پێشبینی دەکەن،با ئەوانە ڕزگارت بکەنلەوەی بەسەرت دێت.14ئەوەتا وەک پووشیان لێدێت،ئاگر دەیانسووتێنێت.لە دەست بڵێسەفریای گیانی خۆیان ناکەون.ئەو پشکۆ خەڵووزە بۆ خۆگەرمکردنەوە نییە،ئەو ئاگرەش بۆ دانیشتن لەبەردەمی نییە.15ئەو جادووگەرانەی لە مێردمنداڵیتەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکردن وپێیانەوە ماندوو بوویت،بەو دەردە دەچن.هەرکەسە و ملی ڕێی خۆی دەگرێت،کەس نییە ڕزگارت بکات.

Feb 25, 202513 min

S36 Ep 34ئیشایا ٤٤: ١ - ٤٥: ٢٤

ئیشایا ٤٤: ١ - ٤٥: ٢٤1«ئێستا یاقوبی بەندەم،ئیسرائیلی هەڵبژاردەم، گوێ بگرە.2دروستکەر، یارمەتیدەرت،شێوەکێشت لە سکی دایکەوە،یەزدان ئەمە دەفەرموێت:مەترسە یاقوبی بەندەم،یەشوروونی هەڵبژاردەم،3چونکە ئاو بەسەر خاکە تینووەکەدا دەڕێژم ولافاو بەسەر زەوییە وشکەکەدا،ڕۆحی خۆم بەسەر نەوەکانتدا دەڕێژم وبەرەکەتم بەسەر توخمت.4جا لەنێو سەوزەگیا سەرهەڵدەدەنوەک شۆڕەبی ڕۆخ جۆگەکان.5ئەمەیان دەڵێت: ”من سەر بە یەزدانم،“ئەویان بە ناوی یاقوب بانگ دەکرێت،ئەمیان لەسەر دەستی دەنووسێت: ”بۆ یەزدانە“ وبە ناوی ئیسرائیلەوە نازناوی لێ دەنرێت.6«یەزدان، پاشای ئیسرائیل و ئەوەی دەیکڕێتەوە،یەزدانی سوپاسالار، ئەمە دەفەرموێت:من سەرەتا و من کۆتاییم،لە من بەولاوە هیچ خودایەک نییە.7کێ وەک منە؟ با بانگەواز بکات،با ڕایبگەیەنێت و بیخاتە بەردەمملەو کاتەوەی گەلی دێرینم داناوە وداهاتووەکان و ئەوەی لەگەڵ خۆی دەیهێنێت،با پێیان ڕابگەیەنن.8مەتۆقن و مەترسن.ئەی لە کۆنەوە پێم نەگوتوویت و پێم ڕانەگەیاندوویت؟ئێوە شایەتی منن، ئایا لە من بەولاوە خودای دیکە هەیە؟نەخێر، هیچ تاشەبەردێکی دیکە نییە؛ هیچی دیکە ناناسم.»9شێوەکێشەکانی بت هەموو پووچن،شتە ئارەزوو بەخشەکانیان بێ سوودن.شایەتیدەری خۆیانن کە نابینن ونازانن، لەبەر ئەوە شەرمەزار دەبن.10کێ شێوەی خودایەکی کێشاوەیان بتێکی داڕشتووە بەبێ سوود؟11ئەوەتا هەموو هاوڕێیەکانی شەرمەزار دەبن.وەستاکانی لە مرۆڤن،هەموو کۆدەبنەوە و ڕادەوەستن،پێکەوە دەتۆقن و شەرمەزار دەبن.12ئاسنگەر بە ئامێرەکانیپارچە ئاسن لەناو خەڵووز سوور دەکاتەوە.بە چەکوش شێوەی دەکات،بە هێزی بازووی دروستی دەکات.برسی دەبێت هێزی نییە،ئاوی نەخواردووەتەوە و ماندوو بوو.13دارتاش گوریسی پێوانەی ڕاکێشا،نیشانی کرد بە نیشانکەر،بە ئەسکەنە دروستی دەکات.بە پرگال وێنەی دەکێشێت،جا وەک شێوەی پیاو دروستی دەکات،وەک جوانی مرۆڤبۆ ئەوەی لە نزرگە جێگیر بێت.14دار ئورزی بۆ خۆی بڕییەوە،یان داری سەروو یاخود داری بەڕووی برد،بەجێی هێشت کە لەنێو دارەکانی دارستان گەشە بکات،یاخود دار سنەوبەرێکی ڕواند و باران گەورەی کرد.15جا بۆ مرۆڤ دەبێت بۆ سووتاندن،لێی دەبات و گەرم دەبێتەوە،دایدەگیرسێنێت و نانی پێ دەبرژێنێت.بەڵام خوداوەندێکیش دروستدەکات و کڕنۆشی بۆ دەبات،دەیکات بە پەیکەر و ڕوو لە زەوی دەکات بۆی.16نیوەی بە ئاگر دەسووتێنێت،لەسەر نیوەی خواردن ئامادە دەکات،گۆشت دەبرژێنێت و تێردەبێت.هەروەها گەرم دەبێتەوە و دەڵێت: «ئەها!گەرم بوومەوە، ئاگرم بینی.»17پاشماوەکەشی خوداوەندێکی لێ دروستکرد، بتە داتاشراوەکەی،ڕوو لە زەوی دەکات بۆی و کڕنۆشی بۆ دەبات.نوێژی بۆ دەکات و دەڵێت:«ڕزگارم بکە، چونکە تۆ خودای منی.»18نازانن و تێناگەن،چونکە چاوەکانیان داخراوە لە بینین ومێشکیان لە تێگەیشتن.19لە دڵی خۆیدا بیری لێ ناکاتەوە وزانین و تێگەیشتنی نییەهەتا بڵێت: «بە نیوەی ئاگرم خۆشکرد،بە پشکۆیەکەشی نان و گۆشتم برژاند و خواردم.ئەو کاتە پاشماوەکەی بکەم بە قێزەون،بۆ قەدی دارێک ڕوو لە زەوی بکەم؟»20لەسەر خۆڵەمێش دەلەوەڕێت، دڵی هەڵخەڵەتا و چەواشەی کرد.گیانی خۆی ڕزگار ناکات،ناڵێت: «ئایا ئەمە درۆ نییە لەنێو دەستی ڕاستم؟»21«ئەمەت لەبیر بێت، ئەی یاقوب،ئەی ئیسرائیل، چونکە تۆ بەندەی منیت،شێوەی تۆم کێشا، تۆ بەندەی منیت.ئەی ئیسرائیل، لەبیرم ناچیت.22یاخیبوونەکانی تۆم وەک هەوری تار سڕییەوە،گوناهەکانیشت وەک تەمی بەیانییان.بگەڕێوە بۆ لام،چونکە تۆم کڕییەوە.»23ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە، چونکە یەزدان ئەمەی کرد؛ئەی ناخی زەوی، هاوار بکەن!هاواری خۆشی بکەن، ئەی چیاکان،ئەی دارستان و هەموو دارێک کە تێیدایە،چونکە یەزدان یاقوبی کڕییەوە ولە ئیسرائیل شکۆدارە.24«یەزدان، ئەوەی دەتکڕێتەوە، شێوەکێشت لە سکی دایکەوە،ئەمە دەفەرموێت:«من یەزدانم،دروستکەری هەموو،بە تەنها ئاسمانم لێککردەوە،زەویم ڕاخست، کەسم لەگەڵ نەبوو،25نیشانەی پێغەمبەرانی درۆزنم پوکاندەوە،فاڵگرەوەم گێل کرد.دانام گەڕاندەوە دواوە،زانینەکەی ئەوانم کردە نەزانی.26وشەی خزمەتکارەکەی بەجێدەهێنێت،پلانی نێردراوەکانی تەواو دەکات،سەبارەت بە ئۆرشەلیم دەڵێت: ”ئاوەدان دەبێتەوە،“بە شارۆچکەکانی یەهوداش: ”بنیاد دەنرێنەوە،“سەبارەت بە کەلاوەکانیش: ”نۆژەنیان دەکەمەوە،“27بە دەریا دەڵێت: ”وشک بە،منیش ڕووبارەکانت وشک دەکەم،“28سەبارەت بە کۆرش دەڵێت: ”ئەو شوانی منە،هەموو ئەوەی دڵم پێی خۆشە دەیهێنێتە دی.سەبارەت بە ئۆرشەلیمیش دەڵێت: ’با بنیاد بنرێتەوە،‘بە پەرستگاش دەڵێت: ’با دابمەزرێتەوە.‘ “»ئیشایا ٤٥1«یەزدان بەم شێوەیە بە کۆرشی دەستنیشانکراوی دەفەرموێت،ئەوەی دەستی ڕاستیم گرتبۆ ئەوەی لەبەردەمی ئەو نەتەوەکان بخەمە ژێر ڕکێفم وپاشایان چەک بکەم،بۆ ئەوەی لەبەردەمیدا دەروازەکان بکەمەوە ودەرگاکان دانەخرێن:2”من لەپێشتەوە دەڕۆم وتەپەکان تەخت دەکەم،دەروازە بڕۆنزییەکان دەشکێنم وشەوبەندە ئاسنینەکان دەبڕمەوە.3گەنجینەکانی تاریکی وخشڵە شاردراوەکانت دەدەمێ،هەتا بزانیت کە من یەزدانم، خودای ئیسرائیل،ئەوەی بە ناوی خۆتەوە بانگت دەکات.4لەبەر یاقوبی بەندەم وئیسرائیلی هەڵبژاردەم،بە ناوی خۆت بانگت دەکەم ونازناوی چاکم بە تۆ بەخشیهەرچەندە تۆ دان بە مندا نانێیت.5من یەزدانم و یەکێکی دیکە نییە،بێجگە لە من خودای دیکە نییە.هەرچەندە دانت بە مندا نەناوە،بەڵام من کەمەربەندی تۆ توند دەکەم،6بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا بزاننبێجگە لە من خودای دیکە نییە.من یەزدانم و یەکێکی دیکە نییە.7شێوەکێشی ڕووناکی و بەدیهێنەری تاریکیم،دروستکەری ئاشتی و بەدیهێنەری خراپەم،من یەزدانم دروستکەری هەموو ئەمانە.“8«ئەی ئاسمان لە سەرەوە، ڕاستودروستییەکەم ببارێنە،با هەورەکان بیپرژێنێت.با زەوی بکرێتەوە و پێکەوەڕزگاری بەر بگرێت وڕاستودروستی سەرهەڵبدات؛من یەزدانم بەدیم هێنا.9«قوڕبەسەر ئەوەی کێشە لەگەڵ شێوەکارەکەی دروستدەکات،پارچەی گۆزەیەکە لەنێو گۆزەکانی سەر زەوی.ئایا قوڕ بە گۆزەکەرەکەی دەڵێت:”چی دروستدەکەیت؟“یان دەڵێت:”ئەوەی دروستت کردووە دوو دەسکی نییە“؟10قوڕبەسەر ئەوەی بە باوکی دەڵێت:”چ

Feb 24, 202519 min

S36 Ep 33ئیشایا ٤١: ٢١ - ٤٣: ٢٨

ئیشایا ٤١: ٢١ - ٤٣: ٢٨21یەزدان دەفەرموێت: «بەرگری لە خۆتان بکەن.»پاشای یاقوب دەفەرموێت: «بەڵگەکانتان بخەنە بەردەستم.22بتەکانتان بهێنن و با پێمان ڕابگەیەننئەوەی ڕوودەدات.ئەوانەی ڕابردوو چین، پێمان ڕابگەیەنن،با مێشکمان بخەینە سەری وبزانین کۆتاییەکەیان چییە.یان داهاتوومان پێ بڵێن،23ئەوانەی لە داهاتوودا دێن، ڕایبگەیەننبۆ ئەوەی بزانین ئێوە خوداوەندەکانن،هەرچی بێت بیکەن، چاکە یان خراپە،هەتا پێکەوە سەرسام بین و ببینین.24بەڵام ئێوە هیچن وکارەکانتان لە هیچ کەمترن،قێزەونە ئەوەی ئێوە هەڵدەبژێرێت.25«لە باکوورەوە هەڵمستاند و هات.لە ڕۆژهەڵاتەوە بە ناوی منەوە نزا دەکات،بەسەر پارێزگارەکاندا دێت وەک بەسەر قوڕدا،وەک گۆزەکەر قوڕ بشێلێت.26کێ لە سەرەتاوە ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی بزانین،پێشوەخت، هەتا بڵێین: ”ڕاستودروستە؟“بێگومان ڕاگەیەنەر نییە،بێگومان بەگوێدادەر نییە،بێگومان گوێگری وشەکانتان نییە.27سەرەتا بە سییۆن: ”ئەوەتا ئەوان!“بە ئۆرشەلیمیش مزگێنیدەرم دا.28بینیم کەس نییە،ئەمانە ڕاوێژکاریان تێدا نییەهەتا پرسیاریان لێ بکەم و بە وشەیەک وەڵام بدەنەوە.29تەماشا بکە، هەموو هەڵخەڵەتێنەرن!کارەکانیان هیچ نین،بتە داتاشراوەکانیان بە وێنەی بایە و پووچن.ئیشایا ٤٢1«ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی پشتیوانی دەکەم،هەڵبژاردەکەم کە پێی دڵشادم،ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر،دادپەروەری بۆ نەتەوەکان بەرپا دەکات.2هاوار ناکات و بانگ ناکات ودەنگی لە شەقامەکان نابیسترێت.3قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت،پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە.بە ڕاستییەوە دادپەروەری دەردەخات.4نە ماندوو دەبێت و نە وردوخاش دەبێتهەتا ئەوەی لەسەر زەوی دادپەروەری بەرقەرار دەکات.دوورگەکان هیوایان بە فێرکردنەکانی ئەو دەبێت.»5خودای پەروەردگار، بەدیهێنەری ئاسمان و لێککەرەوەی،ڕاخەری زەوی و ئەوەی لێی بەرهەم دێت،هەناسەی داوە بەو گەلەی لەسەریەتی،ڕۆحیش بەوانەی هاتوچۆی تێدا دەکەن،ئەمە دەفەرموێت:6«من یەزدانم، بە ڕاستودروستی بانگم کردیت،جا دەستت دەگرم و دەتپارێزم،دەتکەمە پەیمان بۆ گەل و ڕووناکی بۆ نەتەوەکان.7بۆ ئەوەی چاوی نابیناکان بکەیتەوە،بۆ ئەوەی دیلەکان لە زیندان دەربهێنیت،لە بەندیخانەش دانیشتووان لە تاریکی.8«من یەزدانم، ئەمەیە ناوم وشکۆمەندی خۆم نادەمە کەسی دیکە وستایشم نادەمە بتە تاشراوەکان.9ببینن، ئەوەی لە ڕابردوو گوترا هاتە دی،ئێستاش شتی نوێتان پێ ڕادەگەیەنم،پێش ئەوەی سەر دەربێنێتمن پێتانی دەڵێم.»10ئەی ئەوانەی دادەبەزنە ناو دەریا و هەموو ئەوانەی تێیدان،دوورگەکان و دانیشتووانەکانیان،گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن،ستایشیشی لەوپەڕی زەوییەوە.11با چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی دەنگ بەرز بکەنەوە،گوندەکانی نشینگەی قێدار.با دانیشتووانی سەلەع هاواری خۆشی بکەن،لە ترۆپکی چیاکانەوە هاوار بکەن.12با شکۆمەندی بە یەزدان بدەن،لە دوورگەکان ستایشی ڕابگەیەنن.13یەزدان وەک پاڵەوان دێتە دەرەوە،وەک جەنگاوەر دڵگەرمی دەهەژێت،هاوار دەکات و نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت،بەسەر دوژمنانیدا سەردەکەوێت.14«زۆر دەمێکە کپ بووم،بێدەنگ بووم و دانم بە خۆمدا گرت.بەڵام ئێستا وەک ژنێک کە منداڵی ببێت دەقیژێنم،هەناسە دەدەم و هەناسە هەڵدەکێشم پێکەوە.15چیا و گردەکان تێکدەدەم،هەموو گیاوگوڵیان وشک دەکەم.ڕووبار دەکەمە دوورگە وگۆلاوەکان وشک دەکەم.16نابیناکان بە ڕێگایەکدا دەبەم شارەزای نەبن،بە ڕێچکەیەکدا هاتوچۆیان پێ دەکەم کە نایزانن،تاریکی لەبەردەمیاندا دەکەم بە ڕووناکی،ڕێگا خوارەکانیش بە ڕاستە ڕێ.ئەم شتانە دەکەم وبەجێیان ناهێڵم.17بەڵام ئەوانەی پشت بە بتی داڕێژراو دەبەستن،ئەوانەی بە پەیکەری داتاشراو دەڵێن، ”ئێوە خوداوەندی ئێمەن،“بەرەو دواوە دەگەڕێنەوە و بە تەواوی شەرمەزار دەبن.18«ئەی کەڕەکان گوێ بگرن!ئەی کوێرەکان سەیر بکەن بۆ ئەوەی ببینن!19کێ کوێرە تەنها بەندەکەم نەبێت،یان کەڕە وەک نێردراوەکەم کە دەینێرم؟کێ کوێرە وەک ئەوەی تەواوە وکوێرە وەک بەندەی یەزدان؟20زۆرت بینیوە و سەرنجت نەداوە،گوێیەکانت کراونەتەوە و نەتبیستووە.»21یەزدان دڵخۆشە لە پێناوی ڕاستودروستی خۆی،فێرکردنەکانی خۆی بە گەورە دادەنێت و ڕێزی لێ دەگرێت.22بەڵام ئەو گەلێکی تاڵانکراو و ڕووتکراوەیەهەموو کەوتوونەتە چاڵەوە،لە بەندیخانەکان خۆیان شاردووەتەوە،بوون بە تاڵانی و کەس فریایان نەکەوت،ڕووتکرانەوە و کەس نەبوو بڵێت، «دەست بگێڕەوە!»23کێ لە ئێوە گوێ لەمە دەگرێت،گوێ شل دەکات و هەتا کۆتایی دەبیستێت؟24کێ یاقوبی دایە دەست ڕووتکردنەوە وئیسرائیلیش بۆ تاڵانکاران؟ئایا یەزدان نییەکە گوناهمان دەرهەقی کرد ونەیانویست ڕێگاکانی بگرنەبەر وگوێیان لە فێرکردنەکانی نەگرت؟25ئیتر گڕی تووڕەیی خۆی بەسەردا ڕشتن،بە جەنگێکی سەخت،لە هەموو لایەکەوە گڕی تێبەردان، بەڵام پێیان نەزانی،سووتاندنی، بەڵام نەچووە مێشکیانەوە.ئیشایا ٤٣1ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت،بەدیهێنەرت، ئەی یاقوب،شێوەکێشت، ئەی ئیسرائیل:«مەترسە، چونکە تۆم کڕیوەتەوە،بە ناوی خۆتەوە بانگم کردوویت، تۆ هی منیت.2کە بەناو ئاودا بپەڕیتەوە، من لەگەڵتدام،بەناو ڕووبارەکانیشدا، نوقومت ناکەن.بەناو ئاگردا بڕۆیت، داغ نابیت،بڵێسەش ناتسووتێنێت،3چونکە من یەزدانم، خودای تۆم،پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ڕزگارکەری تۆ.میسرم کردووە بە کەفارەتی تۆ،کوش و سەبا لە جێی تۆ.4لەبەر ئەوەی تۆ بەنرخ بوویت لەلام،سەنگین بوویت و من خۆشم ویستیت،لە جێی تۆ خەڵکی دەدەم،لە جیاتی گیانت نەتەوەکان.5مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام.لە ڕۆژهەڵاتەوە نەوەکانت دەهێنم ولە ڕۆژئاواوە کۆت دەکەمەوە.6بە باکوور دەڵێم: ”بیاندەرێ!“ وبە باشووریش: ”مەیانگرە!“کوڕانم لە دوورەوە بهێنە وکچانم لەوپەڕی زەوییەوە.7هەموو ئەوانەی بە ناوی منەوە بانگ دەکرێن،بۆ شکۆمەندیی خۆم بەدیم هێناون،شێوەم کێشاون و دروستم کردوون.»8دەریبخە ئەو گەلەی کوێرە، بەڵام چاوی هەیە،کەڕە، بەڵام گوێی هەیە.9با هەموو نەتەوەکان پێکەوە کۆببنەوە،با نەتەوەکان خڕ ببنەوە.کێ لەوان ئەمە ڕادەگەیەنێت وسەرەتاکانمان پێ دەڵێت؟با شایەتەکانیان بهێننە پێش و ڕاستی پێشبینییەکانیان دەربخەن،یان گوێیان لێ بێت و بڵێن: «ڕاستە.

Feb 23, 202520 min

S36 Ep 32ئیشایا ٤٠: ٣ - ٤١: ٢٠

ئیشایا ٤٠: ٣ - ٤١: ٢٠3کەسێک هاوار دەکات و دەڵێت:«لە چۆڵەوانی ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،لە بیابان شاڕێگا بۆ خودامان ڕێکبخەن.4هەموو دۆڵێک هەڵدەچێت وهەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت.خوار ڕاست دەبێتەوە،هەورازیش دەبێت بە دەشت،5شکۆمەندی یەزدان دەردەکەوێت وهەموو مرۆڤایەتی پێکەوە دەیبینن،چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.»6دەنگێک دەڵێت: «بانگەواز بکە!»منیش گوتم: «بانگەوازی چی بکەم؟»«هەموو مرۆڤێک وەک گژوگیا وایە وهەموو دڵسۆزییەکەی وەک گوڵی کێوی وایە.7گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،چونکە هەناسەی یەزدان هەڵیکردە سەری،بێگومان گەل وەکو گژوگیان.8گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،بەڵام پەیامی خودامان بۆ هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.»9ئەی مزگێنیدەر بۆ سییۆن،بڕۆ سەر کێوێکی بەرز،بە هێزەوە دەنگت بەرز بکەرەوە،بەرزی بکەرەوە، مەترسە.ئەی مزگێنیدەر بۆ ئۆرشەلیم،بە شارۆچکەکانی یەهودا بڵێ:«ئەوەتا خوداتان!»10ئەوەتا یەزدانی باڵادەست بە هێزەوە دێت،بە بازووی فەرمانڕەوایەتی بۆ دەکات.ئەوەتا پاداشتەکەی لەگەڵیدایە وخەڵاتەکەی لەبەردەمی.11وەک شوان مێگەلەکەی دەلەوەڕێنێت:بە بازووی خۆی بەرخەکان کۆدەکاتەوە وبە باوەش هەڵیاندەگرێت،بە نەرمی شیردەرەکان بە پێش خۆی دەدات.12کێ بە چنگ ئاوی پێواوە وبە بست ئاسمان؟کێ خۆڵی زەوی بە قزناغ پێواوە؟کێ چیاکانی بە قەپان کێشاوە وگردەکانیش بە تەرازوو؟13کێ لەبیری یەزدان تێگەیشتووەیاخود وەک ڕاوێژکار فێری کردووە؟14یەزدان ڕاوێژی بە کێ کرد و تێیگەیاند،ڕێگای دادپەروەری فێرکرد؟کێ زانینی فێرکرد وڕێگای تێگەیشتنی پێ ناساند؟15ئەوەتا نەتەوەکان وەک دڵۆپێک ئاوی ناو سەتڵ وبە تۆزی تەرازوو دادەنرێن.ئەوەتا دوورگەکان وەک پووش هەڵدەگرێت.16داری لوبنان بەس نییە بۆ سووتەمەنی قوربانگا وئاژەڵەکانی بەس نین بۆ قوربانی سووتاندن.17هەموو نەتەوەکان وەک هیچن لەبەردەمی،لەلای ئەو بە نەبوو و پووچ دادەنرێن.18جا خودا بە چی هاوشێوە دەکەن،چ وێنەیەک بەو یەکسان دەکەن؟19پەیکەرێک کە وەستا دایدەڕێژێت،زێڕنگەریش بە زێڕ ڕووکەشی دەکات،زنجیری زیویش زیوگەر.20دەستکورتیش بۆ پێشکەشکردنی پیتاکدارێکی ساغ هەڵدەبژێرێت کە نەڕزیبێت.داوای وەستایەکی شارەزا دەکاتبۆ ئەوەی پەیکەرێکی نەلەقیوی بۆ دابنێت.21ئایا نازانن؟ئایا نابیستن؟ئەی لە سەرەتاوە پێتان ڕانەگەیەنراوە؟ئایا لەو کاتەوەی زەوی بەدیهێنراوە تێنەگەیشتوون کە22ئەو لەسەر ئاسۆی زەوی دادەنیشێت ودانیشتووانەکەی وەک پێکوڕە وان؟ئەو ئاسمان وەک پڵاس بڵاو دەکاتەوە،وەک ڕەشماڵ هەڵیدەدات بۆ نیشتەجێبوون.23ئەو مەزنەکان وەک نەبوو لێدەکات وحوکمڕانانی جیهان دەکات بە هیچ.24هەر ئەوەندەی نێژران، چێنران وقەدیان لە زەوی ڕەگی داکوتا،فووی لێکردن و وشک هەڵگەڕان،ڕەشەبا وەک پووش هەڵیاندەگرێت.25خودای پیرۆز دەفەرموێت: «لەگەڵ کێ هاوشێوەم دەکەن؟من هاوتای کێم؟26چاوتان بۆ بەرزی هەڵبڕن وببینن کێ ئەمەی بەدی هێناوە،کێ ئەستێرەکانی بە ژمارە دەردەهێنێت وناو لە هەموویان دەنێت؟لەبەر زۆری هێز و توندی توانایهیچ کامیان ون نابێت.27«ئەی یاقوب، بۆ دەڵێیت،ئەی ئیسرائیل، بۆ سکاڵا دەکەیت:”ڕێگای من لە یەزدان شاردرایەوە،دادی من لە خودام تێپەڕی“؟28ئایا نەتزانی،یان نەتبیست؟یەزدان خودای هەتاهەتاییە،بەدیهێنەری ئەمسەر و ئەوسەری زەوی.نە ماندوو و نە شەکەت دەبێت،کەس پەی بە تێگەیشتنی ئەو نابات.29توانا بە ماندوو دەدات وبۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکات.30گەنجەکان ماندوو و شەکەت دەبن،لاوەکان پێیان هەڵدەکەوێت و دەکەون،31بەڵام ئەوانەی چاوەڕوانی یەزدانن،هێزیان نوێ دەبێتەوە،وەک هەڵۆ لە شەقەی باڵ دەدەن،ڕادەکەن و شەکەت نابن،دەڕۆن و ماندوو نابن.ئیشایا ٤١1«ئەی خەڵکی دوورگەکان لەبەردەمم بێدەنگ بن!با نەتەوەکان هێزیان نوێ بکەنەوە!با نزیک بنەوە ئینجا قسە بکەن،با پێکەوە بچینە دادگاییکردن.2«کێ لە ڕۆژهەڵاتەوە کەسە سەرکەوتووەکەی هەستاندووە،ئەوەی بە ڕاستودروستی بانگی کرد بۆ خزمەتەکەی؟نەتەوەکانی دەداتە پێشی،پاشایان ژێردەستەی دەکات.بە شمشێرەکەی وەک خۆڵیان لێ دەکات،بە کەوانەکەی وەک سەرکۆزەری بەباکراو.3ڕاویان دەنێت، بە سەلامەتی تێدەپەڕێت،بە ڕێگایەکدا کە پێیەکانی پێیدا نەڕۆیشتوون.4کێ کردوویەتی و کێ ئەنجامی داوە،لە سەرەتاوە بانگی نەوەکانی کردووە؟من یەزدانم،لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، من هەر ئەوم.»5دوورگەکان تەماشایان کردووە و دەترسن،هەر چوار لای زەوی دەلەرزن،نزیک بوونەوە و دێن،6هەریەکە و هاوکاری برادەرەکەی دەکات،بە براکەی دەڵێت: «ورەت بەرز بێت!»7دارتاش زێڕنگەر هاندەدات،ئەوەی بە چەکوش لووس دەکاتئاسنگەر هاندەدات لە دەستگاکەی بکوتێت،بە جۆشکردن دەڵێت: «باشە.»بە بزمارەکان توندی دەکات هەتا نەلەقێت.8«بەڵام تۆ ئەی ئیسرائیلی بەندەم،ئەی یاقوب کە هەڵمبژاردووە،توخمی ئیبراهیمی خۆشەویستم،9ئەوەی لەوپەڕی زەوییەوە تۆم گرت،لە دوورترین گۆشەیەوە بانگم کردیت وبە تۆم گوت: ”تۆ بەندەی منیت،“تۆم هەڵبژاردووە و ڕەتم نەکردوویتەوە.10مەترسە، چونکە لەگەڵتدام،مەپەشۆکێ، چونکە من خودای تۆم.بەهێزت دەکەم و یارمەتیت دەدەم،بە دەستی ڕاستی دادپەروەریم پشتیوانیت دەکەم.11«ئەوەتا شەرمەزار و ڕیسوا دەبنهەموو ئەوانەی لە تۆ تووڕەن،وەک هیچیان لێدێت و لەناودەچنئەوانەی دژایەتیت دەکەن.12بەدوایدا دەگەڕێیت و نایانبینیتەوەئەوانەی ناکۆکن لەگەڵت.ئەوانەی لە دژت دەجەنگنوەک هیچ و وەک نەبوو دەبن،13چونکە من یەزدانم، خودای تۆ،ئەوەی دەستی ڕاستی گرتوویت،ئەوەی پێت دەڵێت،مەترسە، من یارمەتیت دەدەم.14مەترسە ئەی یاقوبی کرم،ئەی ئیسرائیلی بچووک،من یارمەتیت دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە،ئەوەی دەتکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل.15«ئەوەتا دەتکەمە جەنجەڕێکیتیژی نوێی دداندار.چیاکان دەکوتییەوە و وردوخاشیان دەکەیت،گردەکان وەک کا لێ دەکەیت.16شەنیان دەکەیت و با هەڵیاندەگرێت،ڕەشەبا پەرتوبڵاویان دەکات،بەڵام تۆ بە یەزدان دڵخۆش دەبیت،شانازی بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل دەکەیت.17«کڵۆڵ و هەژاران بەدوای ئاودا دەگەڕێن و نییە،لە تینووێتییان زمانیان وشک بوو.بەڵام من یەزدانم بە دەنگیانەوە دەچم،خودای ئیسرائیلم بەجێیان ناهێڵم.18ڕو

Feb 22, 202519 min

S36 Ep 31ئیشایا ٣٨: ٩ - ٤٠: ٢

ئیشایا ٣٨: ٩ - ٤٠: ٢9نووسراوی حەزقیای پاشای یەهودا، دوای ئەوەی نەخۆش کەوت و لە نەخۆشییەکەی چاک بووەوە:10گوتم: «ئایا لە هەڕەتی گەنجیمدامن دەچم بۆ جیهانی مردووان،چونکە یەزدان لە پاشماوەی ژیانم بێبەشی کردووم؟»11گوتم: «یەزدان نابینملە خاکی زیندوواندا،لەمەودوا چیتر سەیری ئادەمیزاد ناکەملەسەر ڕووی زەوی.12خانووم هەڵتەکا و لەلام ڕۆیشتوەک خێوەتی شوانان،وەکو جۆڵا ژیانی خۆمم پێچایەوە ولە تەونەکەمدا بڕیمەوە،شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت.13بە ئارامییەوە هەتا بەرەبەیان چاوەڕێ دەکەم،بەڵام وەک شێر ئێسکم ورد دەکات،شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت.14وەک پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵە جیکە جیک دەکەم،وەکو کۆتر دەگمێنم،چاوم شل بوو هێندە لە ئاسمان بڕوانم.وەڕس بووم، ئەی پەروەردگار، بە هانام وەرە!»15ئیتر چی بڵێم؟ئەو پێی فەرمووم و ئەو خۆی کردی.بە بێفیزی بە هەموو ساڵانمدا دەڕۆملەبەر تاڵاوی گیانم.16ئەی پەروەردگار، مرۆڤ لەسەر ئەمانە دەژین،ژیانی ڕۆحیم لە هەموو ئەمانەدایە.تۆ منت چاککردەوە وژیانت پێ بەخشیم.17بێگومان سوودی بۆ من هەبوو کەتاڵی لەسەر تاڵیم چێشت.لە خۆشەویستیدا تۆ گیانی منتلە تەڵەی لەناوچوون ڕزگار کرد،چونکە هەموو گوناهەکانی منتفڕێدایە پشت خۆتەوە.18جیهانی مردووان سوپاست ناکات ومردووانیش ستایشت ناکەن،هەروەها ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێنهیوایان بە دڵسۆزی تۆ نییە.19زیندووان، تەنها زیندووان سوپاست دەکەن،باوکان دڵسۆزی تۆبە منداڵەکانیان دەناسێنن.20یەزدان ڕزگارم دەکات،هەموو ڕۆژانی ژیانمانمۆسیقا دەژەنینلە پەرستگای یەزدان.21ئینجا ئیشایا گوتی: «با هەویری هەنجیر هەڵبگرن و بیخەنە سەر دوومەڵەکە، چاک دەبێتەوە.»22حەزقیاش گوتبووی: «نیشانە چییە، کە دەچمە پەرستگای یەزدان؟»ئیشایا ٣٩1لەو کاتەدا مەرۆدەخ بەلەدانی کوڕی بەلەدانی پاشای بابل نامە و دیاری بۆ حەزقیا نارد، چونکە بیستی کە نەخۆش کەوتووە و چاک بووەتەوە.2جا حەزقیا دڵخۆش بوو بە هاتنیان و هەموو ماڵ و سامانەکەی پیشان دان، لە زێڕ و زیو و بۆن و زەیتی چاک و جبەخانەکەی و ئەو شتانەی کە لە گەنجینەکانی بوون. هیچ شتێک لە کۆشکەکەی و لە شانشینەکەی نەمایەوە کە حەزقیا پیشانیان نەدات.3ئینجا ئیشایا پێغەمبەر هاتە لای حەزقیای پاشا و لێی پرسی: «ئەو پیاوانە چییان گوت و لەکوێوە هاتوونەتە لات؟»حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «لە خاکێکی دوورەوە، لە بابلەوە هاتوون.»4ئیشایا لێی پرسی: «چییان لە کۆشکەکەت بینی؟»حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «هەموو شتەکانی ناو کۆشکەکەمیان بینی، لە گەنجینەکانم هیچ نەمایەوە کە پیشانیان نەدەم.»5ئینجا ئیشایا بە حەزقیای گوت: «گوێ لە پەیامی یەزدانی سوپاسالار بگرە،6یەزدان دەفەرموێت: بێگومان سەردەمێک دێت هەموو ئەوەی لە کۆشکەکەتدایە و هەموو ئەوەی باوباپیرانت هەتا ئەمڕۆ پاشەکەوتیان کردووە بۆ بابل بار دەکرێن، هیچ شتێک بەجێناهێڵدرێت.7لە نەوەکانیشت، ئەوانەی لە تۆ دەبن، ئەوانەی بۆت لەدایک دەبن، لێیان دەبردرێت و لە کۆشکی پاشای بابل دەبنە کاربەدەستی خەسێنراو.»8حەزقیا وەڵامی ئیشایای دایەوە و گوتی: «ئەو پەیامەی یەزدان کە بە منت دا، پەیامێکی باشە،» چونکە لەبیری خۆیدا گوتی: «واتا ئاشتی و ئاسوودەیی لە ماوەی پاشایەتی خۆمدا دەبێت.»ئیشایا ٤٠1دڵنەوایی گەلەکەم بکەن، دڵنەواییان بکەن،خوداتان دەفەرموێت،2بە دڵنەرمی لەگەڵ ئۆرشەلیم بدوێن،پێی ڕابگەیەننکە ڕەنجکێشانەکەی تەواو بووە،کە تاوانەکەی بەخشراوە،چونکە بە دەستی یەزدانلەسەر گوناهەکانی دووقاتی وەرگرتەوە.

Feb 21, 202518 min

S36 Ep 30ئیشایا ٣٧: ١ - ٣٨: ٨

ئیشایا ٣٧: ١ - ٣٨: ٨1کاتێک حەزقیای پاشا گوێی لەمە بوو، جلەکانی لەبەر خۆیدا دادڕی و بەرگی لە گوش دروستکراوی پۆشی و چووە ناو پەرستگای یەزدان2ئینجا ئەلیاقیمی سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و کاهینانی باڵا کە هەموویان جلوبەرگی گوشیان پۆشیبوو ناردیانە لای ئیشایا پێغەمبەری کوڕی ئامۆچ،3پێیان گوت: «حەزقیا دەڵێت، ئەمڕۆ ڕۆژی تەنگانە و سەرزەنشت و سووکایەتییە، وەک کاتێک کە کۆرپە لە سکی دایکیدا ئامادەیە بێتە دەرەوە، بەڵام دایکەکەی هێزی پاڵدانی نییە بۆ ئەوەی منداڵەکەی ببێت.4بەڵکو یەزدانی پەروەردگارت گوێی لە قسەکانی فەرماندەی ناوچەکە بێت، کە گەورەکەی، پاشای ئاشور ناردی، تاکو سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات. با یەزدانی پەروەردگارت سەرزەنشتی بکات لەسەر ئەو قسانەی یەزدانی پەروەردگارت گوێی لێبوو. ئیتر نوێژ بکە لە پێناوی ئەوانەی ماونەتەوە.»5کاتێک خزمەتکارەکانی حەزقیای پاشا هاتنە لای ئیشایا،6ئیشایاش پێی گوتن: «بە گەورەکەتان بڵێن: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەو قسانە مەترسە کە گوێت لێیان بوو، کە خزمەتکارەکانی پاشای ئاشور کفریان بەرامبەر بە من کرد.7گوێ بگرە! من وای لێ دەکەم هەواڵێک ببیستێت و بگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، لەوێش بە شمشێر لەناوی دەبەم.“»8کاتێک فەرماندەی ناوچەکە بیستییەوە کە پاشای ئاشور لاخیشی بەجێهێشتووە، کشایەوە، بینی پاشای ئاشور لە دژی لیڤنا دەجەنگێت.9سەنحێریب دەربارەی تیرهاقای پاشای کوش هەواڵی پێگەیشت کە لە میسرەوە لە دژی ئەو سوپای جوڵاندووە. کاتێک گوێ لەمە بوو، نێردراوی بۆ لای حەزقیا نارد و گوتی:10«بە حەزقیای پاشای یەهودا بڵێن: ڕێگا مەدە خوداوەندەکەت ئەوەی کە پشتت پێی بەستووە فریوت بدات بەوەی کە دەڵێت: ”ئۆرشەلیم ناکەوێتە دەست پاشای ئاشور.“11بە دڵنیاییەوە تۆ خۆت بیستووتە کە پاشاکانی ئاشور چییان بە هەموو خاکەکان کردووە، بە تەواوی لەناویانبردوون. ئایا تۆ دەرباز دەبیت؟12ئایا خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانە فریای ئەوان کەوتن، ئەو نەتەوانەی باوباپیرانم لەناویانبردن، خوداوەندەکانی گۆزان و حەڕان و ڕەچەف و نەوەی عەدەن ئەوەی لە تێل‌ئەسار بوو؟13کوان پاشای حەمات و پاشای ئەرپاد و پاشای شارەکانی سفەرڤەیم، هێنەع و عیڤا؟»14حەزقیا نامەکەی لە دەستی نێردراوەکان وەرگرت و خوێندییەوە. ئینجا سەرکەوت بۆ پەرستگای یەزدان، لەبەردەم یەزدان ڕایخست.15حەزقیا نوێژی بۆ یەزدان کرد و گوتی:16«ئەی یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، تۆ لەسەر تەخت لەنێوان کەڕوبەکان دانیشتوویت، تۆ بە تەنها خودای هەموو شانشینەکانی زەویت، تۆ ئاسمان و زەویت دروستکرد.17ئەی یەزدان، گوێ شل بکە و ببیستە! ئەی یەزدان، چاوەکانت بکەرەوە و ببینە، گوێ لە تەواوی پەیامەکەی سەنحێریب بگرە کە ناردوونی، هەتا سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات.18«ئەی یەزدان، ئەوە ڕاستە کە پاشاکانی ئاشور هەموو ئەو نەتەوانە و خاکەکانیان وێران کردووە.19خوداوەندەکانیشیان لێ فڕێدانە ناو ئاگرەوە و لەناویانبردن، چونکە ئەوانە خودا نەبوون، بەڵکو تەنها دار و بەرد و دەستکردی مرۆڤ بوون.20ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، لە دەستی ئەو ڕزگارمان بکە، تاکو هەموو شانشینەکانی زەوی بزانن کە بە تەنها تۆ، ئەی یەزدان، خودایت.»21ئینجا ئیشایای کوڕی ئامۆچ ناردی بۆ لای حەزقیا و گوتی: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی نوێژت بۆ کردم سەبارەت بە سەنحێریبی پاشای ئاشور،22ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان لەسەر ئەو فەرموویەتی:«سییۆنی کچە پاکیزە،بێزت لێ دەکاتەوە و گاڵتەت پێ دەکات.ئۆرشەلیمی کچ،کە تۆ هەڵدێیت پێت پێدەکەنێت.23سووکایەتی و کفرت بە کێ کرد؟دەنگت بەسەر کێدا بەرز کردەوە وچاوەکانت بە فیزەوە هەڵدەبڕیت؟لەسەر خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل!24لەسەر دەستی خزمەتکارەکانتسووکایەتیت بە پەروەردگار کرد.هەروەها دەڵێیت:”بە زۆری گالیسکەکانمەوەمن سەرکەوتمە سەر بەرزایی چیاکان،هەتا ئەوپەڕی لوبنان.بەرزترین دار ئورز وباشترین دار سنەوبەرم بڕییەوە.چوومە ناو دوورترین بەرزاییەکانی،ناو چڕی دارستانەکانی.25من لە خاکی بێگانەکان چەندین بیرم لێدا وئاوم لێیان خواردەوە.هەموو لقەکانی نیلم،بە بنی پێیەکانم کوێر کردەوە.“26«ئەی گوێت لێ نەبووە؟من لەمێژە دیاریم کردووە،لە ڕۆژگاری کۆنەوە نەخشەم کێشاوە،ئێستاش دەیهێنمە دی،کە تۆ بێیت شارە قەڵابەندەکان بڕووخێنیت،هەتا ببنە وێرانەیەک لە کەڵەکە بەرد.27دانیشتووانەکانیان بێ دەسەڵاتن،ڕەنگ زەرد و شەرمەزار بوون،بوونە گیای کێڵگە،ڕووەکی سەوز،گژوگیای سەربان،هەڵبزڕکاو بەر لەوەی گەشە بکات.28«بەڵام من هەستان و دانیشتنت وکاتی هاتوچۆکەت دەزانم،هەروەها هەڵچوونت لە دژی من.29لەبەر ئەوەی هەڵچوونت لێم و خۆبەزلزانیتگەیشتنە گوێم،قولاپەکەم دەخەمە لووتت ولغاوەکەم لە لێوەکانت وبەو ڕێگایەدا دەتنێرمەوەکە لێوەی هاتوویت.30«ئەی حەزقیا، ئەمەش نیشانەیە بۆ تۆ:«ئەم ساڵ دەغڵی خۆڕسک دەخۆن،ساڵی دووەم ئەوەی لەوەوە بەردەگرێت،بەڵام لە ساڵی سێیەم دەکێڵن و دەدورنەوە ومێو دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.31ئەوانەی لە بنەماڵەی یەهودا دەرباز بوون و ماونەتەوە،جارێکی دیکە لە ژێرەوە ڕەگ دادەکوتن و لە سەرەوەش بەر دەگرن.32لە ئۆرشەلیمەوە پاشماوەیەک بڵاو دەبنەوە ودەربازبووانیش لە کێوی سییۆنەوە،دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالارئەمە دەکات.33«لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی پاشای ئاشورەوە ئەمە دەفەرموێت:«نایەتە ناو ئەم شارەوە وتیرێکیش بۆ ئەوێ ناهاوێژێت.بە قەڵغانیشەوە لێی نایەتە پێشەوە وسەنگەریشی لێ ناگرێت.34نایەتە ناو ئەم شارەوە،بەو ڕێگایەدا دەگەڕێتەوە کە پێیدا هاتووە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.35«بەرگری لەم شارە دەکەم و دەیپارێزم،لە پێناوی خۆم و لە پێناوی داودی بەندەم.»36ئیتر فریشتەی یەزدان هات و سەد و هەشتا و پێنج هەزار کەسی لەناو ئۆردوگای ئاشور کوشت، بەیانی زوو کە هەستان بینییان هەموویان لاشەی مردوون.37ئینجا سەنحێریبی پاشای ئاشور دەستی کێشایەوە و ڕۆیشت، گەڕایەوە و لە نەینەوا مایەوە.38لەدوای ئەوە، کاتێک سەنحێریب لە پەرستگای نیسرۆخی خوداوەندی کڕنۆشی بردبوو، هەردوو کوڕەکەی، ئەدرەمەلەک و سەرئەچەر، بە شمشێر

Feb 20, 202520 min

S36 Ep 29ئیشایا ٣٦: ١ - ٢٢

ئیشایا ٣٦: ١ - ٢٢1لە ساڵی چواردەیەمی حەزقیا پاشا، سەنحێریبی پاشای ئاشور هێرشی کردە سەر هەموو شارە قەڵابەندەکانی یەهودا و داگیری کردن.2ئیتر پاشای ئاشور لە لاخیشەوە فەرماندەی ناوچەکەی بە سوپایەکی گەورەوە بۆ حەزقیای پاشا نارد لە ئۆرشەلیم. کاتێک لەلای ئاوباری گۆمەکەی سەرەوە ڕاوەستا کە لەسەر ڕێگای شوێنی جلشۆرینەکەیە،3ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و یۆئاحی تۆمارکار کوڕی ئاساف چوونە دەرەوە بۆ لای.4فەرماندەی ناوچەکە پێی گوتن: «بە حەزقیا بڵێن:«”پاشای گەورە، پاشای ئاشور دەڵێت: تۆ پشتت بە چی بەستووە؟5تۆ دەڵێیت کە پلان و هێزت هەیە بۆ جەنگ، بەڵام ئەوە قسەی پووچە. ئێستاش پشتت بە کێ بەستووە تاکو لێم یاخی بیت؟6وا پشتت بە پاڵپشتی ئەو قامیشە شکاوەی میسر بەستووە، ئەوەی کە هەرکەسێک خۆی بەسەردا بچەمێنێتەوە لەپی دەستی بریندار دەبێت و کونی دەکات! فیرعەونی پاشای میسر ئاوایە بۆ هەموو ئەوانەی پشتی پێ دەبەستن.7ئەگەر پێشم بڵێیت: ’پشتمان بە یەزدانی پەروەردگارمان بەستووە،‘ ئایا ئەوە ئەو نەبوو کە حەزقیا نزرگەکانی سەر بەرزایی و قوربانگاکانی تێکدا و بە یەهودا و ئۆرشەلیمی گوت: ’لەبەردەم ئەم قوربانگایە کڕنۆش دەبەن‘؟8«”ئێستاش گرەو لەگەڵ پاشای ئاشوری گەورەم بکە، من دوو هەزار ئەسپت دەدەمێ، ئەگەر تۆ بتوانیت بۆ خۆت سوار لەسەریان دابنێیت!9ئیتر چۆن دەتوانیت تاکە ئەفسەرێک لە خزمەتکارە بچووکەکانی گەورەکەم ببەزێنیت، تەنانەت ئەگەر پشت بە میسریش ببەستیت بۆ گالیسکە و سوار؟10ئێستاش ئایا من بەبێ یەزدان هێرشم کردووەتە سەر ئەم خاکە هەتا وێرانی بکەم؟ یەزدان پێی فەرمووم: بەسەر ئەو خاکەدا بدە و وێرانی بکە.“»11ئینجا ئەلیاقیم و شەڤنا و یۆئاح بە فەرماندەی ناوچەکەیان گوت: «تکایە لەگەڵ خزمەتکارەکانت بە زمانی ئارامی قسە بکە، چونکە لێی تێدەگەین، بە عیبری قسەمان لەگەڵ مەکە لەبەرچاوی خەڵکەکەی سەر شووراکە.»12فەرماندەکەش گوتی: «ئایا گەورەم تەنها بۆ لای گەورەکەت و تۆی ناردووین هەتا ئەم قسانە بکەین؟ ئایا بۆ لای ئەو پیاوانەی سەر شووراکەی نەناردووین، بۆ ئەوەی پیسایی خۆیان بخۆن و میزی خۆیان بخۆنەوە لەگەڵتان؟»13ئینجا فەرماندەکە وەستا و بە دەنگێکی بەرز بە زمانی عیبری هاواری کرد و گوتی: «گوێ لە قسەی پاشای گەورە بگرن، پاشای ئاشور!14پاشا ئاوا دەڵێت: مەهێڵن حەزقیا فریوتان بدات، چونکە ناتوانێت ڕزگارتان بکات.15مەهێڵن حەزقیا واتان لێ بکات پشت بە یەزدان ببەستن و بڵێت: ”بێگومان یەزدان فریامان دەکەوێت و ئەم شارە ناداتە دەست پاشای ئاشور.“16«گوێ لە حەزقیا مەگرن، چونکە پاشای ئاشور دەڵێت: ڕازی بن بە ملکەچبوون بۆ من، وەرنە دەرەوە بۆ لام، با هەرکەسە لە مێوەکەی خۆی و لە دار هەنجیرەکەی خۆی بخوات و ئاو لە ئەمباراوەکەی خۆی بخواتەوە،17هەتا ئەو کاتەی دێم و دەتانبەمە خاکێکی وەک خاکەکەی خۆتان، خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ، خاکی نان و ڕەزەمێو.18«با حەزقیا فریوتان نەدات کە دەڵێت: ”یەزدان ڕزگارمان دەکات.“ ئایا خوداوەندی هیچ نەتەوەیەک توانی خاکەکەی خۆی لە دەست پاشای ئاشور ڕزگار بکات؟19کوان خوداوەندەکانی حەمات و ئەرپاد؟ کوان خوداوەندەکانی سفەرڤەیم؟ ئایا فریای سامیرە کەوتن لە دەستم؟20کام لە هەموو خوداوەندەکانی ئەو خاکانە توانی خاکەکەی خۆی لە دەستی من ڕزگار بکات؟ ئیتر چۆن یەزدان فریای ئۆرشەلیم دەکەوێت لە دەستی من؟»21بەڵام گەل بێدەنگ بوون و بە یەک وشەش وەڵامیان نەدایەوە، چونکە پاشا فەرمانی کردبوو: «وەڵامی نەدەنەوە.»22ئینجا ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیای سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و یۆئاحی کوڕی ئاسافی تۆمارکار هاتنە لای حەزقیا و جلەکانیان دادڕی بوو، قسەکانی فەرماندەی ناوچەکەیان پێی ڕاگەیاند.

Feb 19, 202520 min