
گەنجینەکانی دانایی
1,039 episodes — Page 6 of 21

S48 Ep 12هۆشهع ٨: ١ - ١٤
هۆشهع ٨: ١ - ١٤1«کەڕەنا ببە بۆ دەمت!هەڵۆیەک هاتە سەر ماڵی یەزدان،لەبەر ئەوەی پەیمانەکەی منیان شکاند ولە فێرکردنەکانم یاخی بوون.2هاوار بۆ من دەکەن:”ئەی خودای ئێمە، ئێمەی ئیسرائیل دانت پێدا دەنێین!“3بەڵام ئیسرائیل بێزی لە چاکە بووەوە،لەبەر ئەوە دوژمن ڕاوی دەنێت.4ئەوان پاشایان دانا، بەڵام لە منەوە نەبوو،میریان دانا، کە من نایانناسم.لە زێڕ و زیوەکانیان بتیان بۆ خۆیان دروستکرد،بۆ لەناوچوونیان.5ئەی سامیرە، بتە گوێرەکەکەت بەلاوە بنێ!تووڕەییم بەسەریاندا دەجۆشێت.هەتا کەی ناتوانن خۆیان بێگەرد ڕابگرن؟6هەروەها ئەوانیش هەر لە ئیسرائیلن!وەستایەک ئەم بتەی دروستکردووە، نابێتە خودا.گوێرەکەکەی سامیرە پارچەپارچە دەبێت.7«ئەوان با دەچێنن وگەردەلوول دەدورنەوە.چێنراوێک کە بەروبوومی نییە وئاردی لێ دروستناکرێت وئەگەر دروستیش کرابێگانەکان هەڵیدەلووشن.8ئیسرائیل هەڵلووشرا!ئێستا لەنێو نەتەوەکانداوەک قاپێکیان لێ هاتووە کە هیچ سوودی نییە.9وەک کەرەکێوییەکی تاک و تەنهاچوونە ئاشور.ئەفرایم خۆی بە چەند دۆستێک فرۆشتووە.10هەرچەندە ئەوان لەنێو نەتەوەکان خۆیان فرۆشتووە،بەڵام ئێستا من کۆیان دەکەمەوە،ئینجا ئەوان لەژێر باری پاشای توانادار دەفەوتێن.11«هەرچەندە ئەفرایم قوربانگاکانی قوربانی گوناهی زۆر کرد،بۆی بوونە قوربانگای گوناهکردن.12شتی زۆری بۆ دەنووسم کە پەیوەستە بە فێرکردنەکانم،بەڵام ئەو بە نامۆیان دادەنێت.13قوربانیم پێشکەش دەکەن وخۆیان گۆشتەکەی دەخۆن،بەڵام یەزدان پێیان ڕازی نییە.ئێستا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یاد وسزای گوناهەکانیان دەدات:ئەوان دەگەڕێنەوە میسر.14ئیسرائیل دروستکەری خۆی لە یاد کرد وچەندین کۆشکی بنیاد نا،یەهوداش شارە قەڵابەندەکان.بەڵام من ئاگر دەنێرمە سەر شارەکانیئینجا قەڵاکانی دەخوات.»

S48 Ep 11هۆشهع ٧: ١ - ١٦
هۆشهع ٧: ١ - ١٦1کاتێک ئیسرائیلم چارەسەر دەکرد،تاوانی ئەفرایم ئاشکرا بوون،هەروەها خراپەی سامیرە.فێڵیان کرد،دز چووە ژوورەوە وجەردەکانیش لە دەرەوە تاڵانیان کرد،2بەڵام لە دڵی خۆیاندا بیر لەوە ناکەنەوەکە من هەموو خراپەکەی ئەوانم لەبیرە.ئێستا کردەوەکانیان دەوریان دەدات،لە بەرچاومدان.3«بە خراپەکەیان پاشا دڵخۆش دەکەن وبە درۆکانیشیان میر.4هەموو داوێنپیسنوەک تەنوورێکی گەرمکراونکە نانەواکە ئاگرەکەی گڕ نادات،لە کاتی هەویر شێلانەوە هەتا کاتی هەڵهاتنی.5لە ڕۆژی جەژنی پاشاماندا،میر نەخۆش دەکەون، لەبەر شەراب تایان لێ دێت،پاشا لەگەڵ گاڵتەجاڕان دەست تێکەڵ دەکات.6دڵیان وەک ناخی تەنوورە،بە فرتوفێڵ لە پاشا نزیک دەبنەوە.قینیان بە درێژایی شەو کپ دەبێت وبۆ بەیانی وەک ئاگرێکی گڕ گرتوو گەرمە.7هەموویان وەک تەنوور گەرمن،دادوەرەکانی خۆیان دەخۆن،هەموو پاشاکانیان دەکەون،کەسیان تێدا نییە نزا بۆ من بکات.8«ئەفرایم تێکەڵ بە گەلان دەبێت.ئەفرایم بووە بە کولێرەیەکی هەڵنەگەڕاوە.9بێگانەکان هێزەکەی دەخۆن وئەویش پێی نازانێت.قژی ماشوبرنج بووە وئەویش پێی نازانێت.10لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات،لەگەڵ هەموو ئەوەشداناگەڕێنەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان وبەدوایدا ناگەڕێن.11«ئەفرایم وەک کۆترێکی لێهاتووە،گێل و بێ مێشک،بانگی میسر دەکەن وبۆ لای ئاشور دەچن.12کاتێک دەڕۆن، تۆڕەکەم بەسەریاندا هەڵدەدەم،وەک باڵندەی ئاسمان دایاندەگرم.کاتێک کۆدەبنەوە تەمبێیان دەکەمبەگوێرەی ئەوەی دەیبیستم.13قوڕبەسەریان، چونکە لە من هەڵاتن!ماڵوێرانی بۆیان، چونکە لێم یاخی بوون!من دەیانکڕمەوە،بەڵام ئەوان درۆم بۆ هەڵدەبەستن.14کاتێک لەسەر جێگاکانیان دەناڵێننلە دڵەوە هاوارم بۆ ناکەن.بۆ دانەوێڵە و شەراب کۆدەبنەوە،لە من هەڵدەگەڕێنەوە.15من فێرم کردن و بازووی ئەوانم بەهێز کرد،بەڵام ئەوان لە دژی من بیر لە خراپە دەکەنەوە.16دەگەڕێنەوە، بەڵام نەک بۆ لای خودای هەرەبەرز،وەک کەوانێکی ناڕێکیان لێدێت.لەبەر قینی زمانیان ڕابەرانیان بە شمشێر دەکوژرێن.لەبەر ئەمە لە میسر دەبنە گاڵتەجاڕ.

S48 Ep 10هۆشهع ٥: ١٣ - ٦: ١١
هۆشهع ٥: ١٣ - ٦: ١١13«کاتێک ئەفرایم نەخۆشییەکەی خۆی بینی ویەهوداش ناسۆرەکەی خۆی،ئینجا ئەفرایم چووە لای ئاشور وبەدوای پاشا گەورەکەدا ناردی.بەڵام ناتوانێت چارەسەرتان بکات وبرینەکەتان لەسەر لاببات.14من بۆ ئەفرایم وەک شێرم وبۆ بنەماڵەی یەهوداش وەک بەچکە شێر،چونکە من پارچەپارچەیان دەکەم و دەڕۆم،دەبەم و فریادڕەسیش نییە،15دەڕۆم و دەگەڕێمەوە بۆ شوێنەکەی خۆمهەتا دان بە تاوانەکەیان دەنێن وڕوویان لە من دەکەن،لە تەنگانەیاندا بە پەرۆشەوە ڕوویان لە من دەکەن.»هۆشهع ٦1«وەرن، با بگەڕێینەوە لای یەزدان،چونکە ئەو پارچەپارچەی کردووین وهەر ئەویش چارەسەرمان دەکات.ئەو برینداری کردووین وهەر ئەویش برینەکانمان ساڕێژ دەکات.2دوای دوو ڕۆژ دەمانژیێنێتەوە،لە ڕۆژی سێیەمدا هەڵماندەستێنێتەوەبۆ ئەوەی ئێمە لەبەردەمیدا بژین.3با دان بە یەزداندا بنێین،با تێبکۆشین بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین.بێگومان وەک چۆن ڕۆژ هەڵدێتئاواش یەزدان دەردەکەوێت،وەک بارانی زستان دێتە لامان،وەک بەهارە باران کە زەوی ئاو دەدات.»4«ئەی ئەفرایم، چیت لێ بکەم؟ئەی یەهودا، چیت لێ بکەم؟خۆشویستنی ئێوە وەک هەوری بەیانییان وایە،وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات.5لەبەر ئەوە بە پێغەمبەران پارچەپارچەم کردن،بە وشەکانی دەمم ئێوەم کوشت،حوکمەکەشم وەک ڕووناکی دەرکەوت،6چونکە میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی،لەلای من خواناسی لە قوربانی سووتاندن گرنگترە.7بەڵام ئەوان وەک ئادەم سەرپێچی پەیمانیان کرد،لەوێدا ناپاکییان لە من کرد.8گلعاد شاری خراپەکارانە وبە خوێن پێپەستە.9وەک چۆن جەردە بۆسە بۆ کەسێک دەنێنەوە،ئاواش دەستەی کاهینەکان،لە ڕێگادا ڕووەو شەخەم خەڵک دەکوژن،بەدڕەوشتی ئەنجام دەدەن.10لە بنەماڵەی ئیسرائیلدا کارێکی تۆقێنەر دەبینم،لەوێدا ئەفرایم لەشفرۆشی دەکات،ئیسرائیل گڵاوە.11«تۆش ئەی یەهودا،ڕۆژی لێپێچینەوەت بۆ دیاریکراوە.«هەر کاتێک بمەوێت ڕاپێچکراوانی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە،

S48 Ep 9هۆشهع ٥: ١ - ١٢
هۆشهع ٥: ١ - ١٢1«ئەی کاهینەکان، گوێتان لەمە بێت!ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، سەرنج بدەن!ئەی ماڵی پاشا گوێ بگرن!حوکمەکە لە دژی ئێوەیە،چونکە ئێوە لە میچپا بوونە تەڵە،هەروەها تۆڕێکی ڕاخراویش بوون بەسەر تاڤۆر.2یاخیبووان لە کوشتن قووڵبوونەوە،منیش هەموویان تەمبێ دەکەم.3من ئەفرایم دەناسم وئیسرائیلیش لە من شاردراوە نییە.ئەی ئەفرایم، ئێستا ڕێگای لەشفرۆشیت گرتووەتەبەر،ئیسرائیل گڵاو بووە.4«کارەکانیان ڕێیان ناداتبۆ لای خودای خۆیان بگەڕێنەوە،چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی لە ناخیاندایە وئەوان دان بە یەزداندا نانێن.5لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات وئیسرائیل و ئەفرایم بە تاوانەکانیان تێکدەشکێن،یەهوداش لەگەڵیاندا تێکدەشکێت.6بە مەڕ و مانگاکانیانەوە دەڕۆنبۆ ئەوەی ڕوو لە یەزدان بکەن،بەڵام بۆیان دەرناکەوێت،چونکە لێیان دوور کەوتووەتەوە.7ناپاکییان لە یەزدان کرد،چونکە منداڵی زۆڵیان بوو.ئێستا جەژنی سەرەمانگەکانیانخۆیان و کێڵگەکانیشیان دەخوات.8«لە گیڤعادا کەڕەنا لێ بدەن ولە ڕامەش زوڕنا.لە بێتئاڤن نەعرەتەی جەنگ بکێشن؛”ئەی بنیامین، ئێمە لەدوای تۆین.“9ئەفرایم وێران دەبێتلە ڕۆژی تەمبێکردندا.لەنێو هۆزەکانی ئیسرائیلداڕاستی ڕادەگەیەنم.10میرانی یەهودا وەک ئەوانەنکە سنوور دەگوازنەوە،منیش تووڕەیی خۆم وەک بارانبەسەریاندا هەڵدەڕێژم.11ئەفرایم زۆرلێکراوە،بە حوکم تێکشکێنراوە،چونکە بڕیاری دا دوای بت بکەوێت.12من بۆ ئەفرایم وەک مۆرانەم ووەک کلۆربوونیش بۆ بنەماڵەی یەهودا.

S48 Ep 8هۆشهع ٤: ٧ - ١٩
هۆشهع ٤: ٧ - ١٩7ئەوەندەی کاهینەکان زیاد بوون،ئەوەندەش گوناهیان لە دژی من کرد،منیش شکۆیان دەگۆڕم بۆ شەرمەزاری.8قوربانی گوناهی گەلەکەم دەخۆن وئاواتەخوازن کە تاوان بکات.9جا کاهین وەک گەل دەبێت،بەپێی ڕەفتارەکەی سزای دەدەم،کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەدەمەوە.10«دەخۆن و تێر نابن،لەشفرۆشی دەکەن و زیاد نابن،چونکە وازیان لە یەزدان هێنابۆ ئەوەی خۆیان تەرخان بکەن11بۆ لەشفرۆشی وبۆ شەرابی کۆن و شەرابی نوێکە هزر و هۆشی گەلەکەی منی بردووە.12گەلەکەم پرس بە بتە دارینەکەیان دەکەن،وەڵام لە گۆچانەکەی دەستی وەردەگرن،چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی گومڕای کردوون ودڵسۆزی خودای خۆیان نین.13لەسەر لووتکەی چیاکان قوربانی سەردەبڕن ولەسەر گردەکان بخوور دەسووتێنن،لەژێر دار بەڕوو و ئەسپیندار و دارەبەن،چونکە سێبەری باشە!لەبەر ئەوە کچەکانتان لەشفرۆشی دەکەن وبووکەکانیشتان داوێنپیسی.14«کچەکانتان سزا نادەمکە لەشفرۆشی دەکەن وبووکەکانیشتانکە داوێنپیسی دەکەن،چونکە پیاوەکان خۆیان دەچنە پاڵ لەشفرۆشەکان ولەگەڵ لەشفرۆشەکان دەچنە نزرگەکان و قوربانی سەردەبڕن.گەلێک تێگەیشتنی نەبێت لەناودەچێت!15«ئەی ئیسرائیل، ئەگەر تۆش داوێنپیسیت،بەڵام با یەهودا تاوان نەکات.«مەچن بۆ گلگال وسەرمەکەون بۆ بێتئاڤن وسوێند مەخۆن: ”بە یەزدانی زیندوو!“16وەک نوێنگینێکی کەللەڕەقئیسرائیلیش کەللەڕەق بووە،ئیتر یەزدان چۆن بیانلەوەڕێنێتوەک بەرخ لە شوێنێکی پانوبەریندا؟17ئەفرایم بە بتەکانەوە بەستراوەتەوە،وازی لێ بهێنن!18تەنانەت خواردنەوەشیان تەواوبێت،هەر نوقومی لەشفرۆشییەکەیان دەبن،گەورەکانیان بە تەواوی حەزیان لە شەرمەزارییە نەک لە ڕێز.19با لەژێر باڵەکانی خۆیدا دەیپێچێتەوە،بە قوربانییەکانیان شەرمەزار دەبن.

S48 Ep 7هۆشهع ٤: ١ - ٦
هۆشهع ٤: ١ - ٦1ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،چونکە یەزدان سکاڵای هەیەلە دانیشتووانی خاکەکە:«نە وەفاداری، نە خۆشەویستی نەگۆڕ،نە خواناسی لە خاکەکەدا هەیە.2نەفرەتکردن و درۆ و کوشتن،دزی و داوێنپیسی،پەرەی سەندووە وخوێنڕشتن، خوێنڕشتنی بەدوادا دێت.3لەبەر ئەوە خاکەکە شین دەگێڕێت وئەوەی تێیدا نیشتەجێیە بەرەو نەمان دەچێت،بە ئاژەڵی کێوی و باڵندەی ئاسمانیشەوە،تەنانەت ماسی دەریاش لەناودەچێت.4«بەڵام با کەس سکاڵا نەکات وکەسیش تاوانبار نەکرێت،چونکە گەلەکەی تۆ وەک ئەوانەن کەسکاڵا لە کاهین دەکەن.5تۆش بە ڕۆژ تێکدەشکێیت وبە شەویش پێغەمبەر لەگەڵت تێکدەشکێت،منیش دایکت لەناودەبەم.6گەلەکەم بەهۆی نەزانینەوە لەناوچووە.«لەبەر ئەوەی تۆ زانینت ڕەتکردەوە،منیش ڕەتت دەکەمەوە لەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەیت.لەبەر ئەوەی فێرکردنەکانی خودای خۆتت لەیاد کرد،منیش نەوەکانت لەیاد دەکەم.

S48 Ep 6هۆشهع ٣: ٤ - ٥
هۆشهع ٣: ٤ - ٥4ئەمەش لەبەر ئەوەی ماوەیەکی درێژ نەوەی ئیسرائیل بەبێ پاشا یان میر، بەبێ قوربانی و بەردە تەرخانکراوەکان، بەبێ ئێفۆد و تەرافیم دەمێننەوە.5پاش ئەوە نەوەی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە و ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاریان و داودی پاشایان دەکەن، لە ڕۆژانی کۆتاییدا بە لەرزەوە ڕوو لە یەزدان و چاکەکەی دەکەن.

S48 Ep 5هۆشهع ٢: ١٦ - ٣: ٣
هۆشهع ٢: ١٦ - ٣: ٣16یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا دەبێت،پێم دەڵێیت: ”مێردەکەم“ وچیتر پێم ناڵێیت: ”گەورەم.“17ناوی بەعلەکان لە دەمی دادەماڵم وئیتر ناویان ناهێنێت.18لەو ڕۆژەدا پەیمانێکیان بۆ دەبەستملەگەڵ ئاژەڵی کێوی و باڵندەکانی ئاسمان وخشۆکەکانی زەوی.کەوان و شمشێر و جەنگلە خاکەکەدا بنبڕ دەکەم ووایان لێ دەکەم بە ئاسوودەیی پاڵ بکەون.19بۆ هەتاهەتایە بۆ خۆم نیشانت دەکەم وبە ڕاستودروستی و دادوەری،بە خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی بۆ خۆمت نیشان دەکەم.20بە دڵسۆزییەوە بۆ خۆم نیشانت دەکەم ودان بە یەزداندا دەنێیت.21«یەزدان دەفەرموێت:لەو ڕۆژەدا من کاردانەوەم دەبێت،من کاردانەوەم بەرامبەر بە ئاسمان دەبێت وئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە زەوی دەبێت،22زەویش کاردانەوەی بەرامبەر بە دانەوێڵە وشەرابی نوێ و زەیت دەبێت،ئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە یەزرەعیل دەبێت.23لە خاکەکەدا بۆ خۆم دەیچێنم،بەزەییم دێتەوە بەوانەی کە فەرمووم ”بەزەییم پێیاندا نایەتەوە.“ئەوانەی کە پێیان دەگوترا ”گەلی من نین“ پێیان دەڵێم: ”ئێوە گەلی منن.“ئەوانیش دەڵێن: ”تۆ خودای ئێمەیت.“»هۆشهع ٣1یەزدان پێی فەرمووم: «دیسان بڕۆ ژنەکەت خۆشبوێتەوە، هەرچەندە خاوەنی دۆستە و داوێنپیسە، وەک خۆشەویستی یەزدان بۆ نەوەی ئیسرائیل، ئەوانیش ڕوویان لە خوداکانی دیکە کردووە و نانی کشمیشیان خۆشدەوێت.»2منیش دیسان بە پازدە شاقل زیو و بارێک و دوو قەزناخ جۆ کڕیمەوە،3پێم گوت: «ماوەیەکی درێژ لەگەڵ من دەژیت، بێ ئەوەی داوێنپیسی بکەیت و بۆ هیچ پیاوێک بیت، هەروەها منیش بە هەمان شێوە دەبم بۆت.»

S48 Ep 4هۆشهع ٢: ١ - ١٥
هۆشهع ٢: ١ - ١٥1«بە براکانتان بڵێن: ”گەلی من،“ و بە خوشکەکانتان: ”بەر بەزەیی کەوتوو.“2«سەرزەنشتی دایکتان بکەن، سەرزەنشتی بکەن،چونکە ئەو ژنی من نییە ومنیش مێردی ئەو نیم.بەدڕەوشتی لە ڕوخساری وناپاکی لەنێوان مەمکەکانی داماڵێت.3ئەگینا ڕووتوقووتی دەکەمەوە،وەک ئەو ڕۆژە ڕایدەگرم کە تێیدا لەدایک بووە؛وەک چۆڵەوانی لێ دەکەم،وەک خاکی وشکی لێ دەکەم،بە تینووێتی دەیمرێنم.4بەزەییم بە منداڵەکانیدا نایەتەوە،چونکە زۆڵن.5بێگومان دایکیان داوێنپیسی کردووە وبە بێ ئابڕوویی سکی پێیان پڕ بووە.ئەو گوتی: ”دوای دۆستەکانم دەکەوم،ئەوانەی نان و ئاو،خوری و کەتان، زەیت و خواردنەوەم پێدەدەن.“6لەبەر ئەوە ڕێگاکەی بە دڕک پەرژین دەکەم،دیوارێک بە دەوریدا دروستدەکەم بۆ ئەوەی ڕێڕەوەکانی نەدۆزێتەوە.7دوای دۆستەکانی دەکەوێت و پێیان ناگات،بەدوایاندا دەگەڕێت و نایاندۆزێتەوە.ئینجا دەڵێت:”دەچم و وەک جاران دەگەڕێمەوە بۆ لای مێردەکەم،چونکە ئەو کاتم لە ئێستام باشتر بوو.“8ئەو دانی پێدا نەناوە ئەوە من بووم کەدانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتم پێیداوە،زێڕ و زیوم بۆی زیاد کردووە،بەڵام ئەوان بۆ بەعل بەکاریانهێنا.9«لەبەر ئەوە دەگەڕێمەوە و دانەوێڵەکەم لە کاتی خۆیدا دەبەمەوە،شەرابە تازەکەشم لە کاتی خۆیدا.خوری و کەتانەکەم کە ڕووتییەکەی دادەپۆشنلەبەری دادەکەنم.10ئێستا شوێنی شەرمیلەبەرچاوی خۆشەویستەکانیدا دەردەخەم،کەسیش لە دەستم فریای ناکەوێت.11هەموو خۆشییەکانی ڕادەگرم:جەژن و سەرەمانگەکانی،شەممە و جەژنە دیاریکراوەکانی.12ڕەزەمێو و هەنجیرەکانی تێکدەدەم،کە گوتی: ”ئەوانە کرێیەکەی منن، خۆشەویستانم پێیان داوم.“دەیانکەم بە دارستان وئاژەڵی کێوی دەیانخوات.13لەسەر ئەو ڕۆژانەی سزای دەدەمکە بخووری بۆ بەعلەکان دەسووتاند،بە خەزێم و خشڵەکانی خۆی دەڕازاندەوە،دوای خۆشەویستانی کەوت،بەڵام منی لەیاد کرد.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.14«لەبەر ئەوە بە زمانی شیریندەیبەمە چۆڵەوانی وبە نەرمی قسەی لەگەڵدا دەکەم.15لەوێ ڕەزەمێوەکانی دەدەمەوە،دۆڵی عاخۆر دەکەم بە دەرگای هیوا.لەوێ وەک ڕۆژانی هەرزەکاری گۆرانی دەڵێت،وەک ڕۆژی سەرکەوتنی لە خاکی میسرەوە.»

S48 Ep 3هۆشهع ١: ١ - ١١
هۆشهع ١: ١ - ١١1ئەمە ئەو پەیامەی یەزدانە کە لە سەردەمەکانی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا بۆ هۆشەعی کوڕی بئێری هات، کە هاوسەردەمی یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل بوو.2سەرەتا یەزدان لە ڕێگەی هۆشەعەوە پەیامی خۆی ڕاگەیاند، ئینجا بە هۆشەعی فەرموو: «بڕۆ ژنێکی سۆزانی بهێنە و با منداڵی زۆڵت ببێت، چونکە خەڵکی خاکەکە وەک ژنێکی داوێنپیس ناپاکی بەرامبەر بە یەزدان کردووە.»3ئەویش گۆمەری کچی دیڤلایمی هێنا، سکی پڕ بوو، کوڕێکی لێ بوو.4یەزدان بە هۆشەعی فەرموو: «ناوی بنێ یەزرەعیل، چونکە پاش کەمێکی دیکە بنەماڵەی یێهو سزا دەدەم، لەسەر ئەو خوێنەی کە لە یەزرەعیل ڕشتیان، پاشایەتی ئیسرائیلیش لەناودەبەم.5لەو ڕۆژەدا کەوانی ئیسرائیل لە دۆڵی یەزرەعیلدا دەشکێنم.»6دیسان گۆمەر سکی پڕ بوو، کچێکی بوو. یەزدان بە هۆشەعی فەرموو: «ناوی لێ بنێ لۆڕوحامە، چونکە چیتر بەزەییم بە بنەماڵەی ئیسرائیلدا نایەتەوە، لێیان خۆشنابم.7بەڵام بەزەییم بە بنەماڵەی یەهودا دێتەوە، بە کەوان، شمشێر یان جەنگ، ئەسپ و سوار ڕزگاریان ناکەم، بەڵکو بە یەزدانی پەروەردگاریان ڕزگاریان دەکەم.»8لەدوای ئەوەی گۆمەر لۆڕوحامەی لە شیر بڕییەوە، دیسان سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو.9یەزدان فەرمووی: «ناوی لێ بنێ لۆعامی، چونکە ئێوە گەلی من نین و منیش بۆ ئێوە نابم.10«بەڵام لە داهاتوودا ژمارەی نەوەکانی ئیسرائیل وەک لمی دەریا دەبێت کە ناپێورێن و ناژمێردرێن، لەو شوێنەی پێیان گوترا، ”ئێوە گەلی من نین،“ بە ”ڕۆڵەکانی خودای زیندوو“ ناودەبردرێن.11لەو کاتەدا نەوەی یەهودا و نەوەی ئیسرائیل یەکدەگرنەوە و یەک سەرۆک بۆ خۆیان دادەنێن، لەو خاکەی بۆی ڕاپێچ کراون سەردەکەون و دێنە دەرەوە، چونکە ڕۆژی یەزرەعیل گەورە دەبێت.»

S48 Ep 2هۆشهع پێشەكى ٢
هۆشهع پێشەكى ٢

S48 Ep 1هۆشهع پێشەكى ١
هۆشهع پێشەكى ١

S47 Ep 43عیبڕانییهكان ١٣: ١٧ - ٢٥
عیبڕانییهكان ١٣: ١٧ - ٢٥17گوێڕایەڵی ڕابەرەکانتان بن و ملکەچیان بن، چونکە ئێشکتان بۆ دەگرن، وەک بڵێی حیسابیان پێشکەشی خودا دەکەن، تاکو بە شادییەوە ئەمە بکەن نەک بە بێزاری، چونکە ئەمە زیانی بۆتان دەبێت.18نوێژمان بۆ بکەن، چونکە دڵنیاین ویژدانێکی باشمان هەیە، حەز دەکەین لە هەموو شتێکدا هەڵسوکەوتمان چاک بێت.19زیاتر لێتان دەپاڕێمەوە ئەمە بکەن، تاکو بە خێرایی بگەڕێمەوە لاتان.20با خودای ئاشتی کە بە خوێنی پەیمانی هەتاهەتایی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە، شوانە پایەبەرزەکەی مەڕەکان،21بە هەموو شتێکی باش ئامادەتان بکات تاکو بە خواستی ئەو هەڵسوکەوت بکەن، لە ئێمەشدا بەپێی ڕەزامەندی خۆی کار بکات بەهۆی عیسای مەسیحەوە کە هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین.22خوشکان، برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، بە سنگفراوانییەوە ئەم وتەی هاندانە وەربگرن، چونکە تەنها نامەیەکی کورتم بۆ نووسیون.23بزانن تیمۆساوسی برامان ئازاد کراوە. ئەگەر زوو هات، بەیەکەوە دیدەنیتان دەکەین.24سڵاو لە هەموو ڕابەران و تەواوی باوەڕداران بکەن.باوەڕدارانی ئیتالیا سڵاوتان لێدەکەن.25با نیعمەتی خودا لەگەڵ هەمووتان بێت.

S47 Ep 42عیبڕانییهكان ١٣: ٩ - ١٦
عیبڕانییهكان ١٣: ٩ - ١٦9مەهێڵن فێرکردنی جۆراوجۆر و نامۆ بەڕێوەتان ببات، چونکە باشە دڵ بە نیعمەت بەهێز بکرێت، نەک بە یاساکانی خۆراک کە سوودی نەبوو بۆ ئەوانەی پێی دەژین.10ئێمە قوربانگایەکمان هەیە کە ئەوانەی خزمەتی چادری پەرستن دەکەن بۆیان نییە لێی بخۆن.11سەرۆکی کاهینان خوێنی ئاژەڵان وەک قوربانی گوناه دەهێنێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز، بەڵام کەلاکەکانیان لە دەرەوەی ئۆردوگا دەسووتێنرێن.12لەبەر ئەوە عیساش لە دەرەوەی دەرگای شار ئازاری چێژت، تاکو بە خوێنی خۆی گەل پیرۆز بکات.13کەواتە با بچینە دەرەوەی ئۆردوگا بۆ لای عیسا، ڕیسواییەکەی هەڵبگرین.14لەبەر ئەوەی لێرەدا هیچ شارێکمان بۆ نامێنێتەوە، بەڵام داوای ئەو شارە دەکەین کە لە داهاتوودا دێت.15لەبەر ئەوە، با بەردەوام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە لێوەکانمان ستایشی خودا بکەین، کە قوربانیی ئێمەیە بۆ خودا.16هەروەها چاکەکاری و یارمەتیدانی خەڵک پشتگوێ مەخەن، چونکە ئەو جۆرە قوربانییانە خودا دڵشاد دەکات.

S47 Ep 41عیبڕانییهكان ١٣: ١ - ٨
عیبڕانییهكان ١٣: ١ - ٨1بەردەوام بن لەسەر خۆشەویستیتان بۆ یەکتر وەک خوشک و برا.2میوانداری نامۆکان لەیاد مەکەن، چونکە بەمە کەسانێک بێ ئەوەی بزانن میوانداری فریشتەکانیان کردووە.3یادی بەندکراوان بکەنەوە هەروەک ئەوەی لەگەڵیان بەند کرابن، هەروەها زۆرلێکراوانیش وەک ئەوەی خۆتان لەگەڵ ئەواندا زۆرلێکراو بن.4با لەلای هەمووان هاوسەرایەتی ڕێزی هەبێت، نوێنی هاوسەرایەتیش پاک بێت، چونکە خودا بەڕەڵا و داوێنپیس تاوانبار دەکات.5با ژیانتان بێ خۆشویستنی پارە بێت و ڕازی بن بەوەی هەتانە، چونکە خودا فەرموویەتی:﴿هەرگیز پشتگوێت ناخەم،هەرگیز وازت لێ ناهێنم.﴾6کەواتە بە متمانەوە دەڵێین:﴿یەزدان یارمەتیدەری منە، ناترسم.مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟﴾7ڕابەرەکانتان لەیاد بێت، ئەوانەی باسی وشەی خوداتان بۆ دەکەن، تەماشای سەربوردەیان بکەن و لاسایی باوەڕیان بکەنەوە.8عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە.

S47 Ep 40عیبڕانییهكان ١٢: ٢٢ - ٢٩
عیبڕانییهكان ١٢: ٢٢ - ٢٩22بەڵکو ئێوە هاتوونەتە کێوی سییۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، ئۆرشەلیمی ئاسمانی، بۆ ئاهەنگێک کە فریشتەیەکی بێشوماری کۆکردووەتەوە،23بۆ کڵێسای نۆبەرە تۆمارکراوەکان لە ئاسماندا، بۆ لای خودا کە دادوەری هەمووانە، بۆ لای ڕۆحی ڕاستودروستان کە تەواوکراون،24بۆ لای عیسا، کە ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، بۆ خوێنێکی پرژێنراو کە لە خوێنی هابیل باشتر دەدوێت.25ئاگاداربن قسەکەرەکە ڕەت مەکەنەوە، چونکە ئەگەر ئەوانەی قسەکەری سەر زەوییان ڕەتکردەوە دەرباز نەبووبن، ئایا ئێمە چۆن دەرباز دەبین ئەگەر لە قسەکەری ئاسمان هەڵبگەڕێینەوە؟26ئەوسا دەنگی خودا زەوی هەژاند، بەڵام ئێستا بەڵێنی داوە و دەفەرموێ: ﴿جارێکی دیکە نەک تەنها زەوی دەهەژێنم، بەڵکو ئاسمانیش.﴾27وشەی «جارێکی دیکە» ئاماژەیە بۆ سڕینەوەی ئەو شتانەی کە دەهەژێن، واتا شتە دروستکراوەکان، تاکو ئەو شتانەی کە ناهەژێن بمێننەوە.28لەبەر ئەوە با سوپاسگوزار بین، چونکە شانشینێک وەردەگرین کە ناهەژێت، بەهۆیەوە بە شێوازێکی پەسەند بە ترس و ڕێزەوە خودا بپەرستین،29چونکە ﴿خودامان ئاگرێکی بەتینە.﴾

S47 Ep 39عیبڕانییهكان ١٢: ١٢ - ٢١
عیبڕانییهكان ١٢: ١٢ - ٢١12کەواتە دەستە لاوازبووەکان و ئەژنۆ لەرزۆکەکان بەهێز بکەن،13﴿ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،﴾ تاکو شەل پێی لەجێ نەچێت، بەڵکو چاک بێتەوە.14کۆشش بکەن تاوەکو لەگەڵ هەموو کەسێک بە ئاشتی بژین، هەروەها پیرۆز بن. بێ پیرۆزی کەس مەسیحی خاوەن شکۆ نابینێت.15ئاگاداری ئەوە بن، کەس خۆی لە نیعمەتی خودا بێبەش نەکات، نەوەک ڕەگی تاڵی لەناوتاندا گەشە بکات و پەشێوی دروستبکات، بەهۆی ئەمەشەوە زۆر کەس گڵاو ببێت.16ئاگاداربن نەوەک یەکێک داوێنپیس بێت یان وەک عیسۆ بەڕەڵا بێت، ئەوەی مافی نۆبەرایەتی خۆی بە ژەمێک خواردن فرۆشت.17دواتر وەک ئاگادارن، ویستی ئەم بەرەکەتە بە میرات وەربگرێت، بەڵام ڕەتکرایەوە. هەرچەندە بە فرمێسکەوەش داوای بەرەکەتەکەی کرد، بەڵام دەرفەتی تۆبەکردنی بۆ نەمابووەوە.18ئێوە نەهاتوونەتە لای شاخێک دەستی لێ بدرێت، لای ئاگرێکی بەتین، لای تاریکی، لای تەم، لای گەردەلوول،19لای دەنگی کەڕەنا، لای دەنگی قسەکردنێک وا لە گوێگران بکات بپاڕێنەوە ئیتر ئەم قسانەیان بۆ نەکرێت،20لەبەر ئەوەی نەیانتوانی بەرگەی فەرمانەکانی خودا بگرن: ﴿تەنانەت ئەگەر ئاژەڵیش دەستی بەر ئەو کێوە بکەوێ، دەبێ بەردباران بکرێت.﴾21دیمەنەکە ئەوەندە ترسناک بوو، موسا گوتی: ﴿من لە ترسان دەلەرزم.﴾

S47 Ep 38عیبڕانییهكان ١٢: ٥ - ١١
عیبڕانییهكان ١٢: ٥ - ١١5ئایا ئێوە بە تەواوی ئەو پەیامەی هاندانتان لەبیر چووەوە کە وەک ڕۆڵە لەگەڵتان دەدوێت؟ پەیامەکە دەڵێت:﴿ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە،هەروەها کاتێک سەرزەنشتت دەکات ورە بەرمەدە،6چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات،هەروەها هەر یەکێک وەک ڕۆڵەی خۆی وەریبگرێت، بە گۆچان لێی دەدات.﴾7کەواتە بەرگەی تەمبێکردن بگرن، خوداش وەک ڕۆڵەی خۆی لەگەڵتان دەجوڵێتەوە. چ ڕۆڵەیەک هەیە باوکی تەمبێی نەکات؟8ئەگەر بێتو خودا تەمبێتان نەکات وەک هەموو منداڵەکانی دیکەی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ئێوە زۆڵن و منداڵی ئەو نین.9سەرەڕای ئەمە، باوکی مرۆڤانەمان هەیە کە تەمبێی کردووین و ڕێزی ئەومان گرتووە. ئەی چەند زیاتر ملکەچی باوکی ڕۆحیمان بین، بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتایی بەدەستبهێنین؟10باوکانمان بۆ ماوەیەک ئەوەندەی بە باشیان زانیوە تەمبێیان کردووین، بەڵام خودا بۆ سوودی ئێمەیە تەمبێمان دەکات، تاکو بەشداری پیرۆزییەکەی بکەین.11هەموو تەمبێکردنێک لە کاتی خۆیدا وا دەردەکەوێت کە ئازاربەخشە و خۆش نییە، بەڵام دواتر بەروبوومی ئاشتییانەی ڕاستودروستی دەگرێت بۆ ئەوانەی پێی ڕاهێنراون.

S47 Ep 37عیبڕانییهكان ١٢: ١ - ٤
عیبڕانییهكان ١٢: ١ - ٤1کەواتە لەبەر ئەوەی ئێمە بە هەورێکی شایەتیدەری ئاوا گەورە دەورە دراوین، با هەموو بارگرانییەک و ئەو گوناهانەی کە بە ئاسانی لێمان دەئاڵێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە و بە دانبەخۆداگرتنەوە لەو پێشبڕکێیە ڕابکەین کە لەپێشمان دانراوە.2با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان، ئەوەی لە پێناوی ئەو خۆشییەی لەپێشی دانرابوو، بەرگەی خاچی گرت و شەرمەزاری بە سووک وەرگرت، جا لە دەستەڕاستی تەختی خودا دانیشت.3با بیر بکەنەوە لەوەی کە دانی بەخۆیدا گرت بەرامبەر ئەو دژایەتییەی کە گوناهباران لەگەڵیان کرد، تاکو شەکەت نەبن و ورە بەرنەدەن.4لە خەباتی ئێوە لە دژی گوناه هەتا ئاستی خوێنڕشتن بەرگریتان نەکردووە.

S47 Ep 36عیبڕانییهكان ١١: ٣٥ - ٤٠
عیبڕانییهكان ١١: ٣٥ - ٤٠35هەندێک ژن مردووەکانیان بە هەستانەوە وەرگرتەوە. بەڵام خەڵکی دیکە ئەشکەنجە دران و ڕزگارییان نەویست، تاکو هەستانەوەیەکی باشتریان دەستبکەوێت.36هەندێکی دیکە ڕووبەڕووی سووکایەتی و قامچی و کۆت و زیندان بوونەوە.37بەردباران کران، بە مشار لەت لەت کران، بە شمشێر کوژران. هەندێکیش بە پێستی مەڕ و بزن خۆیان داپۆشی، تووشی نەبوونی و چەوسانەوە و زەلیلی بوون.38جیهان شایانی ئەمان نەبوو. دەربەدەری بیابان و شاخ و ئەشکەوت و کون و کەلەبەری زەوی بوون.39هەموو ئەمانەش بەهۆی باوەڕیانەوە شایەتییان بۆ درا، بەڵام بەڵێنی خودایان دەست نەکەوت،40چونکە خودا پێشتر شتێکی باشتری بۆمان بینی، تاکو بێ ئێمە تەواو نەبن.

S47 Ep 35عیبڕانییهكان ١١: ٣١ - ٣٤
عیبڕانییهكان ١١: ٣١ - ٣٤31بە باوەڕ ڕاحابی لەشفرۆش لەگەڵ یاخیبووان لەناونەچوو، چونکە پێشوازییەکی ئاشتییانەی لە سیخوڕەکان کرد.32چی دیکەش بڵێم؟ کاتم نییە باسی گدعۆن و باراک و شەمشون و یەفتاح و داود و ساموئێل و پێغەمبەران بکەم،33کە بە باوەڕ پاشایەتییەکانیان بەزاند، دادپەروەرییان هێنایە کایەوە، بەڵێنەکانیان بۆ هاتە دی، دەمی شێریان داخست،34هێزی ئاگریان کوژاندەوە، لە تیخی شمشێر دەرباز بوون، لە لاوازیدا بەهێزبوون، لە شەڕدا توند بوون، لەشکری بێگانەیان گەڕاندەوە.

S47 Ep 34عیبڕانییهكان ١١: ٢٠ - ٣٠
عیبڕانییهكان ١١: ٢٠ - ٣٠20بە باوەڕ ئیسحاق داوای بەرەکەتی خودای بۆ داهاتووی یاقوب و عیسۆ کرد.21بە باوەڕ یاقوب لە سەرەمەرگیدا داوای بەرەکەتی بۆ هەریەکە لە کوڕەکانی یوسف کرد و خۆی بەسەر دەسکی گۆچانەکەیدا دا و ستایشی خودای کرد.22بە باوەڕ یوسف لە سەرەمەرگیدا باسی چوونەدەرەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە میسر کرد و لەبارەی گواستنەوەی ڕوفاتەکەی وەسیەتی بۆ کردن.23بە باوەڕ کاتێک موسا لەدایک بوو، سێ مانگ دایک و باوکی شاردییانەوە، چونکە بینییان منداڵەکە جوانە، لە فەرمانی پاشا نەترسان.24بە باوەڕ کاتێک موسا گەورە بوو، نەیویست بە کچەزای فیرعەون بناسرێت.25بەلایەوە باشتر بوو لەگەڵ گەلی خودا سووکایەتیی پێ بکرێت، لەوەی لەزەتێکی کاتیی لە گوناهدا هەبێت.26موسا ئەو ڕیسواییەی لە پێناوی مەسیحدا چێژتی بە سامانێکی گەورەتری دانا لە گەنجینەی میسر، چونکە چاوی لەوە بوو کە خودا پاداشتی بداتەوە.27بە باوەڕ میسری بەجێهێشت و لە تووڕەیی پاشا نەترسا. دانی بەخۆیدا گرت چونکە ئەوەی بینی کە نەبینراوە.28بە باوەڕ پەسخەی کرد و خوێنەکەی پرژاند، نەوەک لەناوبەری نۆبەرە دەستیان لێ بدات.29بە باوەڕ بە دەریای سووردا پەڕینەوە وەک بە وشکانیدا بڕۆن، بەڵام کاتێک میسرییەکان ویستیان بپەڕنەوە نوقوم بوون.30بە باوەڕ شووراکانی ئەریحا ڕووخان، دوای ئەوەی حەوت ڕۆژ بە دەوریدا سووڕانەوە.

S47 Ep 33عیبڕانییهكان ١١: ٨ - ١٩
عیبڕانییهكان ١١: ٨ - ١٩8بە باوەڕ کاتێک ئیبراهیم بانگکرا بچێتە ئەو شوێنەی خەریک بوو بە میرات وەریبگرێت، گوێڕایەڵ بوو و ڕۆیشت، هەرچەندە نەیدەزانی بۆ کوێ دەچێت.9بە باوەڕ وەک بێگانە لە خاکی بەڵێندراو نامۆ بوو، لە چادردا ژیا، وەک ئیسحاق و یاقوب کە ئەوانیش میراتگری هەمان بەڵێن بوون،10چونکە ئیبراهیم چاوەڕێی ئەو شارەی دەکرد کە بناغەیەکی چەسپاوی هەیە، ئەوەی خودا ئەندازیار و دروستکەرەکەیەتی.11بە باوەڕ سارا توانای سکوزای پێدرا، هەرچەندە نەزۆک بوو و تەمەنی سکوزاشی بەسەرچوو بوو، چونکە دڵنیا بوو ئەوەی بەڵێنی داوە دڵسۆزە.12بۆیە لە پیاوێک کە هەر وەک مردوو وابوو، نەوەیەک دروست بوو کە وەک ئەستێرەی ئاسمان و لمی سەر کەناری دەریا لە ژمارە نەدەهات.13هەموو ئەوانە لە باوەڕدا مردن و بەڵێنەکانیان وەرنەگرت، بەڵکو لە دوورەوە بینییان و پێشوازییان لێکرد، دانیان پێدا نا کە ئەوان لەسەر زەویدا نامۆ و بێگانەن.14ئەوانەی ئەو شتانە دەڵێن، دەریدەخەن کە داوای نیشتیمان دەکەن.15ئەگەر ئەوان بیریان لەو نیشتیمانە بکردایەوە کە بەجێیان هێشتبوو، ئەوا هەلی گەڕانەوەیان بۆی دەبوو.16بەڵام ئێستا ئارەزووی نیشتیمانێکی باشتر دەکەن، کە ئاسمانییەکەیە. بۆیە خودا شەرمی پێیان نییە بە خودای ئەوان ناوببردرێت، چونکە شارێکی بۆ ئامادەکردن.17بە باوەڕ ئیبراهیم ئیسحاقی کوڕی وەک قوربانی پێشکەش کرد، کاتێک خودا ئیبراهیمی تاقی کردەوە. ئەوەی بە بەڵێن لە خودا وەریگرت ئامادە بوو کوڕە تاقانەکەی بکاتە قوربانی،18هەرچەندە خودا سەبارەت بەو فەرمووبووی: ﴿لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.﴾19ئیبراهیم دڵنیابوو لەوەی کە خودا دەتوانێت ئیسحاق لەدوای مردنی زیندوو بکاتەوە. بە واتایەکی دیکە، خودا ئەوی بە شێوەیەکی نموونەیی لەنێو مردووان هەستاندەوە.

S47 Ep 32عیبڕانییهكان ١١: ٥ - ٧
عیبڕانییهكان ١١: ٥ - ٧5بە باوەڕ حەنۆخ بەرزکرایەوە لای خودا تاکو مردن نەبینێ، ئیتر لەسەر زەوی نەما، چونکە خودا بردی بۆ لای خۆی. پێش بردنیشی شایەتی وەرگرت کە خودای ڕازی کردووە.6بەبێ باوەڕ مەحاڵە ڕەزامەندی خودا بەدەستبهێنرێت، چونکە ئەوەی لەو نزیک بێتەوە، دەبێ باوەڕی بە بوونی ئەو هەبێت و پاداشتی ئەوانەش دەداتەوە کە بە پەرۆشەوە ڕوویان لەو دەکەن.7بە باوەڕ نوح کاتێک لەلایەن خوداوە سەبارەت بەوەی کە هێشتا نەبینرابوو ئاگادار کرایەوە، ترسی خودای کەوتە دڵ و کەشتییەکی بنیاد نا بۆ ڕزگارکردنی خاووخێزانەکەی. بەم شێوەیە، بە باوەڕ جیهانی حوکم دا و بوو بە میراتگری ئەو ڕاستودروستییەی کە بەگوێرەی باوەڕ بوو.

S47 Ep 31عیبڕانییهكان ١١: ٣ - ٤
عیبڕانییهكان ١١: ٣ - ٤3بە باوەڕ تێدەگەین کە گەردوون بە فەرمایشتی خودا بەدیهێنراوە، تەنانەت ئەوەی دەیبینین لەو شتانەی کە بینراوە نەهاتووەتە کایەوە.4بە باوەڕ هابیل قوربانییەکی باشتری لەوەی قایین پێشکەشی خودا کرد. بە باوەڕ شایەتی بۆ درا کە ڕاستودروستە کاتێک خودا شایەتی بۆ قوربانییەکەی دا. هەرچەندە هابیل مرد بەڵام هێشتا بە باوەڕ قسە دەکات.

S47 Ep 30عیبڕانییهكان ١١: ١ - ٢
عیبڕانییهكان ١١: ١ - ٢1باوەڕ دڵنیاییە بەوەی هیوامان پێیەتی، بێگومانییە لەوەی نایبینین،2چونکە بەم باوەڕە پێشینان پەسەند کراون.

S47 Ep 29عیبڕانییهكان ١٠: ٢٦ - ٣٩
عیبڕانییهكان ١٠: ٢٦ - ٣٩26ئەگەر لەدوای ئەوەی کە ڕاستیمان ناسی، بەردەوام بین لەوەی بە ئەنقەست گوناه بکەین، ئەوا هیچ قوربانییەک نییە بۆ ئەوەی گوناهەکانمان پاک بکاتەوە،27بەڵکو تەنها چاوەڕێکردنی حوکمدانی ترسناک و ئاگری بڵێسەدار کە خەریکە دوژمنەکانی خودا دەخوات.28ئەوەی سەرپێچی تەوراتی موسای دەکرد، بێ بەزەییانە بە شایەتی دوو یان سێ شایەت حوکمی مردنی بەسەردا دەدرا.29بە ڕای ئێوە شایانی سزای چەند خراپترە ئەوەی سووکایەتی بە کوڕی خودا کردووە و خوێنی پەیمان بە پیس دادەنێت کە پیرۆزی کردووە، سووکایەتیش بە ڕۆحی پیرۆز دەکات کە نیعمەتی لێ وەرگرتووە؟30لەبەر ئەوەی ئەو خودایە دەناسین کە ئەمەی فەرمووە: ﴿تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم.﴾ هەروەها: ﴿یەزدان حوکم بەسەر گەلی خۆیدا دەدات.﴾31کەوتنە ناو دەستی خودای زیندوو ترسناکە.32ڕۆژانی ڕابردووتان بە یاد بێتەوە کە ڕووناک کرانەوە و بەرگەی ململانێیەکی سەختی پڕ لە ئازارتان گرت.33هەندێک جار تووشی جنێو و چەوسانەوەی ئاشکرا هاتوون، هەندێک جار بەشداری ناخۆشی ئەوانەتان کردووە کە بە هەمان شێوەی ئێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە.34هاوسۆزی بەندکراوانتان کرد، کاتێک سامانتان تاڵان کرا بە خۆشییەوە قبوڵتان کرد، چونکە دەزانن لە ئاسماندا سامانی باشترتان هەیە و دەمێنێتەوە.35کەواتە متمانەتان فڕێمەدەن کە پاداشتی گەورەی هەیە،36چونکە پێویستیتان بە دانبەخۆداگرتن هەیە، تاکو لەدوای ئەوەی بە خواستی خوداتان کرد، بەڵێنەکە بەدەستبهێنن،37چونکە دوای ماوەیەکی زۆر کورت،﴿ئەوەی دێت، بێگومان دێت و دواناکەوێت.38ئەوەی ڕاستودروستە و هی خۆمە بە باوەڕ دەژیێت،هەروەها ئەگەر هەڵگەڕایەوە،ئەوە جێی ڕەزامەندی من نابێت.﴾39جا ئێمە سەر بەوانە نین کە هەڵدەگەڕێنەوە و لەناودەچن، بەڵکو سەر بە ئەوانەین کە باوەڕیان هەیە و ڕزگار دەکرێن.

S47 Ep 28عیبڕانییهكان ١٠: ١٨ - ٢٥
عیبڕانییهكان ١٠: ١٨ - ٢٥18لەکوێ لێخۆشبوونی ئەم گوناهانە هەبێت، ئیتر پێویست ناکات قوربانی بۆ گوناه بکرێت.19بۆیە ئەی خوشک و برایانی باوەڕدار، لەبەر ئەوەی متمانەمان هەیە بۆ چوونە ناو شوێنی هەرەپیرۆز بەهۆی خوێنی عیساوە،20بەو ڕێگا زیندوو و تازەیەی کە بەهۆی بەخشینی جەستەی خۆی بەناو پەردەدا بۆی کردینەوە،21لەبەر ئەوەی کاهینێکی بەرزمان هەیە سەرپەرشتی ماڵی خودا دەکات،22هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە، جەستەشمان بە ئاوێکی پاک شوشتراوە، با بە دڵێکی ڕاست و بە متمانەی تەواوی باوەڕ بچینە بەردەم خودا.23با بێ ڕاڕایی دەستبگرین بە دانپێدانانی هیوامان، چونکە ئەوەی بەڵێنی پێمان داوە جێی متمانەیە.24هەروەها با ئاگاداری یەکتری بین بۆ هاندان لەسەر خۆشەویستی و کاری چاک.25با واز لە کۆبوونەوەکانمان نەهێنین، وەک هەندێک لەسەری ڕاهاتوون، بەڵکو یەکتری هانبدەین، بە تایبەتی کە دەبینن ڕۆژی هاتنەوەی مەسیح نزیک دەبێتەوە.

S47 Ep 27عیبڕانییهكان ١٠: ٤ - ١٧
عیبڕانییهكان ١٠: ٤ - ١٧4چونکە مەحاڵە خوێنی گا و بزن گوناه لاببات.5لەبەر ئەوە کاتێک مەسیح هاتە ناو جیهان فەرمووی:﴿بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت،بەڵکو جەستەیەکت بۆ دابین کردم.6بە قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناه دڵخۆش نەبووی.7ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە،تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم، ئەی خودا.»﴾8لە سەرەوە فەرمووی: ﴿تۆ قوربانی و پێشکەشکراو و قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەویست و پێی دڵخۆش نەبووی،﴾ ئەوەی بەگوێرەی تەورات دەکرێت،9ئینجا مەسیح فەرمووی: ﴿ئەوەتا هاتم تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم.﴾ یەکەم لادەبات، تاکو دووەم دابنێ.10بەم خواستەی خودا بە یەک جار بەهۆی پێشکەشکردنی جەستەی عیسای مەسیحەوە پیرۆز بووین.11هەر کاهینێک هەموو ڕۆژێک ڕادەوەستێت و خزمەت دەکات بەردەوام هەمان قوربانی دەکاتەوە، کە هەرگیز ناتوانێت گوناه لاببات.12بەڵام کاتێک مەسیحی کاهین لە جیاتی گوناه یەک قوربانی بۆ هەموو کاتێک پێشکەش کرد، لە دەستەڕاستی خوداوە دانیشت،13لەو کاتەوە چاوەڕوانە، تاکو خودا هەموو دوژمنانی بکاتە تەختەپێی،14چونکە ئەو بە یەک قوربانی بۆ هەمیشە ئەوانەی تەواو کرد کە ئەو پیرۆزیان دەکات.15ڕۆحی پیرۆزیش شایەتیمان بۆ دەدات، چونکە دوای ئەوەی فەرمووی:16﴿یەزدان دەفەرموێ، ئەمە ئەو پەیمانەیە کەلەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵیان دەیبەستم،«فێرکردنەکانم دەخەمە ناو دڵیان ولەناو مێشکیان دەینووسم.»﴾17پاشان دەفەرموێت:﴿لەمەودوا گوناه و تاوانەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.﴾

S47 Ep 26عیبڕانییهكان ٩: ١٨ - ١٠: ٣
عیبڕانییهكان ٩: ١٨ - ١٠: ٣18بۆیە پەیمانەکەی یەکەمیش بێ خوێن بەجێنەگەیەنرا،19چونکە موسا، دوای ئەوەی هەموو ڕاسپاردەکانی بەگوێرەی تەورات بە هەموو گەل ڕاگەیاند، خوێنی گوێرەکەی هێنا لەگەڵ ئاو و خوریی سوور و زوفا، بەسەر تەورات و هەموو گەلدا پرژاندی.20فەرمووی: ﴿ئەمە خوێنی ئەو پەیمانەیە کە خودا فەرمانی پێ کردن.﴾21هەروەها خوێنەکەی پرژاندە سەر چادری پەرستن و هەموو کەلوپەلەکانی خزمەتکردن.22بەگوێرەی تەورات نزیکەی هەموو شتێک بە خوێن پاک دەبێتەوە، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت.23پاککردنەوەی وێنەی شتە ئاسمانییەکان دەبووایە ئاوا بکرێت، بەڵام خودی شتە ئاسمانییەکان بە قوربانی باشتر لەمانە پاک دەبنەوە،24چونکە مەسیح نەچووە پیرۆزگای دەستکرد کە لەبەرگیراوەی شتە ڕاستەقینەکەیە، بەڵکو خودی ئاسمان، ئێستاش لەوێ لەبەردەم خودا بۆ ئێمە دەردەکەوێت.25هەروەها بۆ ئەوە نەچووە ئاسمان کە چەند جارێک خۆی پێشکەش بکات، وەک سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک بە خوێنێک کە هی خۆی نییە دەچێتە شوێنی هەرەپیرۆز.26ئەگینا دەبووایە مەسیح لە دامەزراندنی جیهانەوە چەندین جار ئازاری بچێژتبووایە. بەڵام ئێستا لە کۆتایی زەمان تەنها جارێک دەرکەوت تاکو گوناه بسڕێتەوە، بەوەی خۆی کردە قوربانی.27وەک بۆ مرۆڤ دانراوە جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینەوەیە،28مەسیحیش، جارێک خۆی کرد بە قوربانی تاکو گوناهی خەڵکێکی زۆر لاببات. بەڵام هاتنەوەی عیسا بۆ جاری دووەم بۆ لابردنی گوناه نییە، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەیە کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن.عیبڕانییهكان ١٠1تەورات تەنها سێبەری شتە باشەکانی داهاتووە، نەک وێنەی تەواوی ڕاستییەکان. لەبەر ئەوە بەردەوام بە هەمان قوربانییەکانی ساڵ لەدوای ساڵ پێشکەش دەکرێتەوە، هەرگیز ناتوانێ ئەوانە کامڵ و تەواو بکات کە بۆ پەرستن نزیک دەبنەوە.2ئەگینا، ئایا لە پێشکەشکردن نەدەوەستان؟ لەبەر ئەوەی ئەگەر خواپەرستان تەنها جارێک پاک بوونەتەوە، بۆیە چیتر لە ویژدانیاندا هەست بە گوناه ناکەن.3بەڵام لەو قوربانییانەدا ساڵانە یادەوەری گوناه دەکرێتەوە،

S47 Ep 25عیبڕانییهكان ٩: ١١ - ١٧
عیبڕانییهكان ٩: ١١ - ١٧11بەڵام کاتێک مەسیح وەک سەرۆکی کاهینان هات بۆ ئەو شتە باشانەی ئێستا هەن، چووە ناو ئەو چادرەی کە گەورەتر و تەواوترە و هەروەها دەستکرد نییە، واتا هی بەدیهێنراو نییە.12بە خوێنی بزن و گوێرەکە نەچوو، بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت،13چونکە ئەگەر خوێنی بزن و گا و خۆڵەمێشی گوێرەکە کە بەسەر گڵاوەکاندا دەپرژێنرێت، پیرۆز بکات بۆ پاککردنەوەی جەستە،14ئیتر خوێنی مەسیح چەند زیاترە، ئەوەی بە ڕۆحی پیرۆزی هەتاهەتایی بێ کەموکوڕی خۆی پێشکەشی خودا کرد، ئەوەی ویژدانمان لەو کارانە پاک دەکاتەوە کە دەبنە هۆی مردن، تاکو خزمەتی خودای زیندوو بکەین.15لەبەر ئەمە مەسیح ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، تاکو بانگکراوان بەڵێنی میراتی هەتاهەتایی وەربگرن، چونکە مردنەکە بەهای خوێنە بۆ ئازادکردن لەو گوناهانەی کە لە پەیمانی یەکەمدا کردوویانە.16ئەگەر وەسیەتنامە هەبێ، پێویستە مردنی وەسیەتکار بسەلمێنرێ،17چونکە وەسیەتنامە کاتێک کاری پێ دەکرێ کە خاوەنەکەی مردبێت، بەڵام ئەگەر زیندوو بێت هیچ کاری پێ ناکرێت.

S47 Ep 24عیبڕانییهكان ٩: ٦ - ١٠
عیبڕانییهكان ٩: ٦ - ١٠6کاتێک شتەکان ئاوا ڕێکخرابوون، کاهینان هەموو کاتێک دەچوونە ژووری یەکەم بۆ جێبەجێکردنی خزمەت.7بەڵام بۆ ژووری دووەم تەنها سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک دەچوو، ئەویش بێ خوێن نەدەبوو. خوێنەکەی لە پێناوی خۆی و گوناهەکانی گەل پێشکەش دەکرد کە بە نەزانی کردوویانە.8بەمەش ڕۆحی پیرۆز ئاماژەی دەکرد کە هەتا چادری پەرستن لەسەر زەوی بێت، ڕێگای شوێنی هەرەپیرۆز لە ئاسمان ئاشکرا ناکرێت.9ئەوەش هێما بوو بۆ ئەم سەردەمە، کە تێیدا دیاری و قوربانی پێشکەش دەکرێت، ناتوانێت ئاسوودەیی بە ویژدانی ئەوانە ببەخشێت کە خودا دەپەرستن.10ئەوانە تەنها ڕێوڕەسمی ڕواڵەتین کە چڕدەبێتەوە لەسەر خواردن و خواردنەوە و شێوازەکانی شوشتن، هەتا کاتی داڕشتنەوەی نوێ.

S47 Ep 23عیبڕانییهكان ٨: ٧ - ٩: ٥
عیبڕانییهكان ٨: ٧ - ٩: ٥7لەبەر ئەوەی ئەگەر پەیمانی یەکەم بێ کەموکوڕی بووایە، ئیتر شوێن بۆ دووەم داوا نەدەکرا.8بەڵام خودا کەموکوڕی لە گەلەکەی دۆزییەوە، بۆیە پێیان دەفەرموێ:﴿یەزدان دەفەرموێ: ئەوەتا سەردەمێک دێت،پەیمانێکی نوێ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا دەبەستم.9وەک ئەو پەیمانە نابێت کە لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستمئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم،چونکە لەسەر پەیمانەکەم نەڕۆیشتن،ئیتر منیش پشتگوێم خستن،ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.10یەزدان دەفەرموێت: ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم،فێرکردنەکانم دەخەمە ناو مێشکیان ولەسەر دڵیان دەینووسم،من دەبم بە خودای ئەوان وئەوانیش دەبن بە گەلی من.11لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی یانبراکەی خۆی فێرناکات و بڵێت، «یەزدان بناسە،»چونکە هەموویان دەمناسن،لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان،12چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم، چیترگوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.﴾13کاتێک باسی ئەم پەیمانە دەکات و دەفەرموێ: «نوێ»، پەیمانی یەکەم کۆن دەکات. شتێکیش کە کۆن و پیر بوو، ئەوا لە نەمان نزیکە.عیبڕانییهكان ٩1ڕاستە کە پەیمانەکەی یەکەم ڕێوڕەسمی خزمەت و پیرۆزگای زەمینییە.2چادری پەرستن هەڵدرا، لە ژووری یەکەم چرادان و مێز و نانی تەرخانکراوی تێدابوو کە پێی دەگوترا شوێنی پیرۆز.3پشتی پەردەی دووەم، ژوورێک هەبوو پێی دەگوترا شوێنی هەرەپیرۆز،4بخووردانێکی زێڕین و سندوقی پەیمانی تێدابوو کە لە هەموو لایەکانی بە زێڕ ڕووپۆش کرابوو. لەناو ئەمەش گۆزەیەکی زێڕین هەبوو مەنی تێدابوو، لەگەڵ گۆچانەکەی هارون کە گەڵای سەوزی کردبوو، هەروەها دوو تەختە بەردەکەی پەیمان.5لەسەریشی کەڕوبەکانی شکۆ سێبەریان کردبووە سەر قەپاغی کەفارەت. لێرەدا بە وردی ناتوانین باسی ئەمانە بکەین.

S47 Ep 22عیبڕانییهكان ٨: ٣ - ٦
عیبڕانییهكان ٨: ٣ - ٦3لەبەر ئەوەی هەر سەرۆک کاهینێک بۆ پێشکەشکردنی بەخشین و قوربانی دانراوە، هەر بۆیە پێویست بوو ئەویش شتێکی هەبێت کە پێشکەشی بکات.4ئەگەر لەسەر زەوی بووایە، نەدەبووە کاهین، چونکە کەسانێکی هەیە بەگوێرەی تەورات قوربانی بکات.5ئەوانەی خزمەتی وێنە و سێبەری شتە ئاسمانییەکان دەکەن، کە موساش بەتەمابوو چادری پەرستن دروستبکات، ئاگادار کرایەوە: ﴿بڕوانە کە هەموو شتێک لەسەر ئەو نموونەیە دروستبکەی کە لەسەر کێوەکە پیشانت دراوە.﴾6بەڵام لەڕاستیدا ئەو خزمەتەی کە عیسا وەریگرت لە خزمەتی ئەوان زۆر نایابترە، بەو ئاستەی کە خۆی پەیوەندی ڕێکخەرە بۆ پەیمانێکی باشتر، چونکە پەیمانە نوێیەکەی لەسەر بەڵێنی باشتر بنیاد نراوە.

S47 Ep 21عیبڕانییهكان ٧: ٢٣ - ٨: ٢
عیبڕانییهكان ٧: ٢٣ - ٨: ٢23کاهینەکان زۆربوون، چونکە مەرگ بووە کۆسپ لەوەی بەردەوام بن.24بەڵام لەبەر ئەوەی عیسا هەتاهەتایە دەمینێتەوە، کاهینیێتییەکی نەگۆڕی هەیە.25بەو هۆیەوە دەتوانێ ئەوانە بە تەواوی ڕزگار بکات کە لە ڕێگەی ئەوەوە دەچنە لای خودا، ئەو هەمیشە دەژیێت تاکو داکۆکییان لێ بکات.26لەڕاستیدا ئەو جۆرە سەرۆکی کاهینانە هەموو پێویستییەکانمان دابین دەکات، ئەو پیرۆز و بێ گلەیی و بێگەردە، لە گوناهباران جیا کرایەوە و لە ئاسمان بەرزتر کرا.27ئەو پێویستی بەوە نییە وەک سەرۆکی کاهینانی دیکە ڕۆژانە قوربانی بکات، یەکەم بۆ گوناهەکانی خۆی و دوایی بۆ گوناهەکانی گەلەکەی، چونکە یەک جار خۆی کرد بە قوربانی بۆ هەمووان.28تەورات کەسانێک لە پێگەی سەرۆکی کاهینان دادەنێت کە لاوازییان هەیە، بەڵام وشەی سوێند کە دوای تەوراتە، کوڕەکە دادەنێت کە بۆ هەتاهەتایە کامڵ و تەواو کراوە.عیبڕانییهكان ٨1گرنگترین خاڵ لەوەی گوترا ئەمەیە: ئێمە سەرۆک کاهینێکی ئاوامان هەیە کە لە ئاسماندا لە دەستەڕاستی تەختی خودای پایەبەرز دانیشت،2خزمەتکاری پیرۆزگا و چادری پەرستنی ڕاستەقینەیە، ئەوەی پەروەردگار دایناوە نەک مرۆڤ.

S47 Ep 20عیبڕانییهكان ٧: ٣ - ٢٢
عیبڕانییهكان ٧: ٣ - ٢٢3بێ دایک و باوک، بێ ڕەچەڵەکە، بێ سەرەتای ڕۆژان و کۆتایی ژیان، بەڵکو وەک کوڕی خودا وایە، هەتاهەتایە وەک کاهین دەمێنێتەوە.4سەرنج بدەن چەند کەسێکی گەورە بووە، تەنانەت ئیبراهیمی بابەگەورە دەیەکی دەستکەوتی داوەتێ.5بەڵام ئەوانەی لە نەوەی لێڤین و کاهینیێتییان وەرگرتووە، ڕاسپاردەیان هەیە کە بەگوێرەی تەورات دەیەک لە خەڵک وەربگرن، واتا لە براکانیان، هەرچەندە لە پشتی ئیبراهیمن.6ئەوەی لە ڕەچەڵەکی ئەوانیش نییە، دەیەکی لە ئیبراهیم وەرگرت و ئەوەی بەڵێنەکانی هەیە بەرەکەتداری کرد.7بێگومان بچووکترین لەلایەن گەورەترینەوە بەرەکەتدار دەکرێت.8لێرەش خەڵکی کە دەمرن دەیەک وەردەگرن، بەڵام لەوێ شایەتی بۆ دەدرێت کە زیندووە.9ئاوا قسەیەک دەکرێت: تەنانەت لێڤی کە دەیەک وەردەگرێ، خۆی لە ڕێگەی ئیبراهیمەوە دەیەکی داوە،10چونکە کاتێک مەلکیسادق تووشی ئیبراهیم بوو، هێشتا لێڤی لە پشتی باوکیدا بوو.11ئێستا ئەگەر بە ڕێگەی کاهینیێتی لێڤی تەواوەتی بەدەستبهاتبایە، کە گەلیش لەسەر ئەمە تەوراتی وەرگرت، ئایا پێویستە کاهینێکی دیکە لە پلەی مەلکیسادق و نەک لە پلەی هارون دابنرێت؟12چونکە ئەگەر کاهینیێتی بگۆڕدرێت، ئەوا پێویستە شەریعەتیش بگۆڕدرێت.13ئەوەی ئەم باسەی لەسەر دەکرێ، سەر بە هۆزێکی جیاوازە، کەسیش لەم هۆزە خزمەتی قوربانگای نەکردووە.14ئاشکرایە کە مەسیحی خاوەن شکۆمان سەر بە هۆزی یەهودایە، موساش لەبارەی کاهینیێتی باسی ئەم هۆزەی نەکردووە.15زۆر ڕوونتریشە، ئەگەر لە شێوەی مەلکیسادق کاهینێکی دیکە دەربکەوێت،16کە ئەو بەپێی تەورات بە کاهین دانەنراوە کە لە ڕێگەی ڕەچەڵەکەوەیە، بەڵکو بەپێی هێزی ئەو ژیانەی کە لەناوناچێت،17چونکە شایەتی دەدات:﴿هەتاهەتایە تۆ کاهینیت،لە پلەی مەلکیسادق.﴾18ئیتر ڕاسپاردەی پێشوو لابردرا، لەبەر ئەوەی لاواز و بێ سوود بوو،19چونکە تەورات هیچ شتێکی تەواو نەکرد، بەڵکو هیوایەکی چاکتر هاتە کایەوە کە بەهۆیەوە لە خودا نزیک دەبینەوە.20ئەمەش بێ سوێند نەبوو. ئەوانەی دیکە بێ سوێند بوون بە کاهین،21بەڵام ئەمە بە سوێندەوە بوو، لەوەی پێی فەرموو:﴿یەزدان سوێندی خواردووە وبڕیاری ناگۆڕێت:«هەتاهەتایە تۆ کاهینیت.»﴾22بەگوێرەی ئەم سوێندەش عیسا بووە دەستەبەری پەیمانێکی باشتر.

S47 Ep 19عیبڕانییهكان ٦: ١٠ - ٧: ٢
عیبڕانییهكان ٦: ١٠ - ٧: ٢10خودا زۆردار نییە کاری ئێوە لەبیر بکات، هەروەها ئەو خۆشەویستییەتان لەبیر ناکات کە بۆ خودا لە خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خۆی دەرتانبڕی و هەتا ئێستا بەردەوامن.11ئێمەش خوازیارین هەر یەکێکتان هەمان دڵگەرمی دەربخات بۆ دڵنیایی تەواوی هیوا هەتا کۆتایی،12بۆ ئەوەی تەمبەڵ نەبن، بەڵکو لاسایی ئەوانە بکەنەوە کە بە باوەڕ و ئارامگرتن میراتگری بەڵێنەکانن.13کاتێک خودا بەڵێنی بە ئیبراهیم دا، سوێندی بەخۆی خوارد، چونکە کەسی پایەبەرزتری نەبوو سوێندی پێ بخوات،14فەرمووی: ﴿بێگومان بەرەکەتدارت دەکەم و نەوەکەت زۆر دەکەم.﴾15بەم شێوەیە ئیبراهیم ئارامی گرت هەتا بەڵێنەکەی بەدەستهێنا.16خەڵک سوێند بە گەورەتر دەخۆن، کۆتایی هەموو دەمەقاڵەیەک بۆ چەسپاندن سوێندە.17خودا سوێندی خوارد، چونکە ویستی خواستی نەگۆڕی خۆی بە میراتگری بەڵێن پیشان بدات.18خودا ئەمەی کرد تاکو لە ڕێگەی دوو شتی نەگۆڕەوە کە مەحاڵە خودا تێیاندا درۆ بکات، دەیەوێت ئێمە زۆر هانبدرێین، کە پەنامان بۆ ئەو بردووە بۆ ئەوەی دەستبگرین بەو هیوایەی کە پێمان دراوە.19ئەم هیوایەمان هەیە کە وەک لەنگەرە بۆ دەروونمان، چەسپاو و ڕاگرە. دەچێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز لە پشت پەردەکە،20لەوێدا عیسا پێشتر و لەبری ئێمە چووە ناوی، هەتاهەتایە بووە سەرۆکی کاهینان، لە پلەی مەلکیسادق.عیبڕانییهكان ٧1ئەم مەلکیسادقە پاشای شالیم بوو، هەروەها کاهینی خودای هەرەبەرز بوو، کاتێک ئیبراهیم لە بەزاندنی پاشاکان گەڕایەوە، تووشی بوو و داوای بەرەکەتی بۆ کرد،2ئەوەی ئیبراهیم دەیەکی هەموو شتێکی بۆ جیا کردەوە. یەکەم جار ناوی بە واتای «پاشای ڕاستودروستی» دێت، دواتر «پاشای شالیم» واتا «پاشای ئاشتی».

S47 Ep 18عیبڕانییهكان ٦: ٦ - ٩
عیبڕانییهكان ٦: ٦ - ٩6ئەگەر هەڵگەڕانەوە، بۆ تۆبەکردن نوێ بکرێنەوە، چونکە بۆ خۆیان کوڕی خودا لە خاچ دەدەنەوە و ڕیسوای دەکەن.7لەبەر ئەوەی زەوی لەو بارانە دەخواتەوە کە چەندین جار دێتە سەری، ڕووەکێکی بە سوود دەدات بۆ ئەوانەی بۆیان کێڵدراوە، لە خوداشەوە بەرەکەتدار دەبێت.8بەڵام ئەگەر دڕک و داڵی بەرهەم هێنا، ئەوا پووچە و نزیکە لە نەفرەت، کۆتاییەکەشی سووتانە.9خۆشەویستان، هەرچەندە ئاوا قسە دەکەین، دڵنیا بووین لەبارەی ئێوەوە ڕەوشێکی باشتر هەیە کە تایبەتە بە ڕزگاری.

S47 Ep 17عیبڕانییهكان ٦: ١ - ٦
عیبڕانییهكان ٦: ١ - ٦1بۆیە کە وازمان لە فێرکردنی سەرەتایی لەبارەی مەسیح هێنا، با بەرەو پێگەیشتن بڕۆین، دیسان بناغەڕێژی ناکەین بۆ تۆبەکردن لەو کارانەی کە دەبنە هۆی مردن و باوەڕهێنان بە خودا،2فێرکردن دەربارەی لەئاوهەڵکێشان و دەست لەسەر دانان و هەستانەوەی مردووان و لێپرسینەوەی هەتاهەتایی.3ئەگەر خودا ڕێگا بدات، ئەمەش دەکەین.4ناکرێ ئەوانەی جارێک ڕووناک کراونەتەوە و تامی بەهرەی ئاسمانییان کردووە و بەشدار بوونە لە ڕۆحی پیرۆز،5هەروەها تامی باشی وشەی خودا و هێزەکانی جیهانی داهاتوویان کردووە،6ئەگەر هەڵگەڕانەوە، بۆ تۆبەکردن نوێ بکرێنەوە، چونکە بۆ خۆیان کوڕی خودا لە خاچ دەدەنەوە و ڕیسوای دەکەن.

S47 Ep 16عیبڕانییهكان ٥: ٧ - ١٤
عیبڕانییهكان ٥: ٧ - ١٤7عیسا لە ماوەی ژیانی لەسەر زەوی، بە هاواری توند و فرمێسکەوە نوێژ و پاڕانەوەی پێشکەش بە خودا کرد، ئەوەی توانای ڕزگارکردنیی هەبوو لە مردن، ئیتر لەبەر لەخواترسییەکەی گوێی لێ گیرا.8هەرچەندە عیسا کوڕی خودا بوو، بەڵام بەو ئازارانەی کە چێژتی فێری گوێڕایەڵی بوو و9لە ڕێی ئازارەکانیەوە بووە مرۆڤێکی پڕ و تەواو، بەم ڕێگایە بووە سەرچاوەی ڕزگاریی هەتاهەتایی بۆ هەموو ئەوانەی گوێڕایەڵی دەبن.10ئیتر لەلای خوداشەوە بە سەرۆکی کاهینان ناونرا، لە پلەی مەلکیسادق.11لەم بارەیەوە قسەمان زۆرە بیکەین، بەڵام ڕوونکردنەوەی زەحمەتە، چونکە گوێتان گران بووە.12هەرچەندە دەبووایە ئێوە ئێستا مامۆستا بوونایە، پێویستتان بە کەسێکە دیسان بنەما سەرەکییەکانی وشەی خوداتان فێر بکات. واتان لێ هاتووە پێویستتان بە شیر بێت نەک خۆراکی بەهێز.13هەر یەکێک شیرەخۆرە بێت ئەوا لە فێرکردنی ڕاستودروستی ڕانەهاتووە، چونکە ساوایە.14بەڵام خۆراکی بەهێز بۆ ئەوانەیە کە پێگەیشتوون، ئەوانەی کە بە بەردەوامی مەشقیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن چاکە و خراپە جیا بکەنەوە.

S47 Ep 15عیبڕانییهكان ٥: ١ - ٦
عیبڕانییهكان ٥: ١ - ٦1هەر سەرۆک کاهینێک لەنێو خەڵک هەڵبژێردراوە، وەک نوێنەری خەڵک لە کاروباری خودا دەستنیشان کراوە، تاکو دیاری و قوربانییەکانی گوناه پێشکەش بکات.2دەتوانێ لەگەڵ نەزان و چەواشە کراوان دڵنەرم بێت، چونکە خۆشی وەک ئەوان گرفتاری لاوازییە.3لەبەر ئەوە پێویستە لە پێناوی گوناهەکانی خۆی قوربانی بکات، هەروەک لە پێناوی گوناهەکانی کەسانی دیکە دەیکات.4کەس ئەم ڕێزە بۆ خۆی وەرناگرێت، بەڵکو دەبێت خودا بانگی بکات، هەروەک چۆن خودا هارونی بانگکرد.5بە هەمان شێوە، مەسیح خۆی شکۆدار نەکرد تاکو ببێتە سەرۆکی کاهینان، بەڵکو خودا پێی فەرموو:﴿تۆ کوڕی منی،من ئەمڕۆ بوومە باوکت.﴾6وەک لە شوێنێکی دیکەش دەفەرموێ:﴿هەتاهەتایە تۆ کاهینیت،لە پلەی مەلکیسادق.﴾

S47 Ep 14عیبڕانییهكان ٤: ١٤ - ١٦
عیبڕانییهكان ٤: ١٤ - ١٦14لەبەر ئەوەی ئەو سەرۆکی کاهینانە پایەبەرزەمان هەیە کە بە ئاسماندا تێپەڕی، عیسای کوڕی خودا، با دەستبگرین بەو باوەڕەی کە دانمان پێدا ناوە،15چونکە سەرۆک کاهینێکمان نییە کە نەتوانێت هاوخەمی لاوازییەکانمان بێت، بەڵکو سەرۆک کاهینێکمان هەیە کە وەکو ئێمە لە هەموو شتێک تاقی کراوەتەوە، بەڵام بێ گوناه دەرچوو.16بۆیە با بە متمانەوە لە تەختی نیعمەت بچینە پێش، بۆ ئەوەی بەزەیی وەربگرین و نیعمەت بدۆزینەوە تاکو لە کاتی پێویستدا یارمەتیمان بدات.

S47 Ep 13عیبڕانییهكان ٤: ١١ - ١٣
عیبڕانییهكان ٤: ١١ - ١٣11بۆیە با تێبکۆشین تاکو بچینە ناو ئەو حەسانەوەیە، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک دیسان دوای هەمان پەندی یاخیبوون نەکەوێت و لەناونەچێت.12چونکە پەیامی خودا زیندووە، کاریگەرە، لە هەموو شمشێرێکی دوودەم تیژترە، نێوانی دەروون و ڕۆح و جومگە و مۆخی ئێسک دەبڕێت، نیاز و بیری دڵ جیا دەکاتەوە.13بەدیهێنراو نییە لەبەرچاوی خودا شاردراوە بێت، بەڵکو هەموو شتێک ڕووت و ئاشکرایە لەبەرچاوی خودا کە هەر یەکێک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بخاتە بەردەستی.

S47 Ep 12عیبڕانییهكان ٤: ١ - ١٠
عیبڕانییهكان ٤: ١ - ١٠1بۆیە کە بەڵێنی چوونە ناو شوێنی حەسانەوەی خودا هەر ماوە، دەبێ بترسین نەوەک یەکێکتان ئەو بەڵێنەی لەدەست بچێت.2هەرچەندە ئێمەش وەک ئەوان مزگێنیمان درایێ، بەڵام ئەو پەیامەی ئەوان بیستوویانە سوودی بۆیان نەبوو، چونکە ئەوانەی ئەو پەیامەیان بیست لە دڵیانەوە بە باوەڕ وەریان نەگرت.3ئێمەی باوەڕدار دەچینە ناو حەسانەوەی خودا، هەروەک خۆی فەرموویەتی:﴿بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:«نایەنە ناو حەسانەوەی من.»﴾هەرچەندە کارەکان لە دامەزراندنی جیهانەوە تەواو بوون.4لە شوێنێکدا دەربارەی ڕۆژی حەوتەمی هەفتە فەرموویەتی: ﴿ئیتر خودا لە ڕۆژی حەوتەم لە هەموو کارەکانی پشووی دا.﴾5دیسان لەو دەقەدا دەفەرموێت: ﴿نایەنە ناو حەسانەوەی من.﴾6ئەوانەی پێشتر مزگێنییان درایێ نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەی خودا، چونکە یاخیبوون. ئیتر شتێکی ڕوونە کە شوێنی حەسانەوەی خودا چاوەڕێی کەسانی دیکە دەکات.7دیسان خودا ڕۆژێکی دیاری کرد، ناوی ئەو ڕۆژەشی نا «ئەمڕۆ»، کاتێک لەدوای ماوەیەکی زۆر لە ڕێگەی داودی پێغەمبەرەوە قسەی کرد، هەروەک پێشتر باسمان کرد:﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،دڵی خۆتان ڕەق مەکەن.﴾8لەبەر ئەوەی ئەگەر یەشوع ئەوانی بحەساندبایەوە، ئەوا پاش ئەوە خودا باسی ڕۆژێکی دیکەی نەدەکرد.9کەواتە حەسانەوەی ڕۆژی حەوتەم بۆ گەلی خودا ماوە،10چونکە ئەوەی بچێتە ناو حەسانەوەی خودا لە کارەکانیشی پشوو دەدات، وەک خوداش لە کارەکانی پشووی دا.

S47 Ep 11عیبڕانییهكان ٣: ١٣ - ١٩
عیبڕانییهكان ٣: ١٣ - ١٩13بەڵکو هەموو ڕۆژێک یەکتری هانبدەن، ئەوەندەی پێی دەگوترێ ﴿ئەمڕۆ،﴾ تاکو کەستان بە فێڵی گوناه دڵی ڕەق نەبێت.14بووینەتە هاوبەشی مەسیح، ئەگەر هەتا کۆتایی دەستبگرین بەو متمانەیەی لە سەرەتاوە هەمانە.15وەک چۆن گوتراوە:﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا.﴾16جا کێن ئەوانەی بیستیان و یاخیبوون؟ ئایا هەموو ئەوانە نەبوون کە لە میسر بە ڕابەرایەتی موسا هاتنە دەرەوە؟17خودا بۆ ماوەی چل ساڵ لە کێ تووڕە بوو؟ ئایا لەوانە نەبوو کە گوناهیان کرد و لە بیاباندا تەرمەکانیان کەوت؟18خودا سوێندی لە کێ خوارد کە ناچێتە حەسانەوەکەی؟ ئایا لەوانە نەبوو کە یاخیبوون؟19هەر بۆیە دەبینین لەبەر بێباوەڕییان نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەکەی.

S47 Ep 10عیبڕانییهكان ٣: ٧ - ١٢
عیبڕانییهكان ٣: ٧ - ١٢7لەبەر ئەوە، وەک ڕۆحی پیرۆز دەفەرموێ:﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،8دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا،لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە لە بیابان.9لەوێ باوباپیرانتان ئەزموونیان کردم و تاقییان کردمەوە،هەرچەندە بۆ ماوەی چل ساڵ کردارەکانی منیان بینی.10لەبەر ئەوە لەو نەوەیە تووڕە بووم،فەرمووم: «دڵیان هەر بەرەو گومڕایی دەڕوات وڕێگای منیان نەناسی.»11بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:«نایەنە ناو حەسانەوەی من.»﴾12خوشکان، برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک یەکێکتان دڵێکی خراپ و بێباوەڕی هەبێت کە لە خودای زیندوو هەڵبگەڕێتەوە.

S47 Ep 9عیبڕانییهكان ٣: ٢ - ٦
عیبڕانییهكان ٣: ٢ - ٦2ئەو دڵسۆز بوو بەرامبەر ئەو خودایەی کە دەستنیشانی کرد، هەروەک موسا لە هەموو ماڵی خودا دڵسۆز بوو.3عیسا بۆی دانرا شایانی شکۆیەکی زیاتر بێت لە موسا، وەک چۆن دروستکەری خانووێک ڕێزی لە خودی خانووەکە زیاترە.4لەبەر ئەوەی هەموو خانووێک کەسێک دروستی کردووە، بەڵام ئەوەی هەموو شتێکی دروستکردووە خودایە.5موسا وەک خزمەتکارێکی دڵسۆز لە هەموو ماڵی خودا بوو و شایەتی بۆ ئەو فەرمایشتانە دەدا کە لە داهاتوودا خودا دەیفەرموو.6بەڵام مەسیح وەک کوڕەکە لەسەر ماڵی خودا دڵسۆزە، ئەو ماڵەش ئێمەین، ئەگەر دەستبگرین بەو متمانە و هیوایەی کە شانازی پێوە دەکەین.

S47 Ep 8عیبڕانییهكان ٢: ١٨ - ٣: ١
عیبڕانییهكان ٢: ١٨ - ٣: ١18لەبەر ئەوەی خۆی ئازاری چێژتووە و تاقی کراوەتەوە، دەتوانێت یارمەتیی ئەوانەش بدات کە تاقی دەکرێنەوە.عیبڕانییهكان ٣1کەواتە ئەی خوشک و برایانی پیرۆز، ئێوە کە لە بانگەوازی ئاسمانی بەشدارن، سەیری عیسا بکەن کە نێردراو و سەرۆکی کاهینانی دانپێدانانمانە.

S47 Ep 7عیبڕانییهكان ٢: ١٠ - ١٧
عیبڕانییهكان ٢: ١٠ - ١٧10لە خودا دەوەشایەوە، ئەوەی هەموو شتێک بۆ ئەو و بەهۆی ئەوەوەیە، کاتێک دەیویست ڕۆڵەی زۆر بهێنێتە نێو شکۆمەندییەکەی، دەبووایە عیسا کە پێشەنگی ڕزگارکردنیانە، لە ڕێگەی ئازارەوە بکاتە ڕزگارکەرێکی تەواو.11عیسا کە خەڵک پیرۆز دەکات و ئەو خەڵکەی پیرۆز کراون هەردووکیان سەر بە یەک خێزانن، لەبەر ئەم هۆیەش عیسا شەرم ناکات بە خوشک یان برا ناویان ببات.12دەفەرموێ:﴿ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم،لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم.﴾13هەروەها:﴿من پشت بەو دەبەستم.﴾دیسان:﴿ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە خودا پێیداوم.﴾14بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد، تاکو بەهۆی مردنی خۆیەوە شەیتان لەناوببات کە هێزی مردنی هەیە،15ئەوانەش ئازاد بکات کە بە درێژایی ژیانیان لە ترسی مردن ملکەچی کۆیلایەتی بوون.16بە ڕاستی ئەوە بۆ یارمەتیدانی فریشتە نییە، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی نەوەی ئیبراهیمە.17لەبەر ئەوە پێویست بوو لە هەموو ڕووێکەوە لە خوشکان و برایانی بچێت تاکو ببێتە سەرۆک کاهینێکی بە بەزەیی و دڵسۆز لە خزمەتکردنی خودا، هەروەها ببێتە کەفارەت لە پێناوی گوناهەکانی خەڵک.

S47 Ep 6عیبڕانییهكان ٢: ٥ - ٩
عیبڕانییهكان ٢: ٥ - ٩5ئەو جیهانەی کە دێت و باسی دەکەین، ملکەچی فریشتەکانی نەکردووە.6بەڵام لە شوێنێکدا کەسێک شایەتی داوە:﴿مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟7بۆ ماوەیەکی کەم ئەوت لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا وتاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری،8تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو.﴾کاتێک خودا هەموو شتێکی ملکەچ کردووە، هیچ شتێکی نەهێشتەوە ملکەچی نەکات. هەرچەندە ئێستا نابینین هەموو شتێک ملکەچی کرابێت.9بەڵام عیسا دەبینین، ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت لە فریشتەکان کەمتر دانرا، لەبەر ئازاری مردن تاجی شکۆ و ڕێزی خراوەتە سەر، تاکو بە نیعمەتی خودا لە جیاتی هەموو کەسێک مردن بچێژێ.