
Season 52 · Episode 5
عاموس ٢: ٩ - ٣: ٢
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
October 23, 202520m 15s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
عاموس ٢: ٩ - ٣: ٢
- 9«من بووم کە ئەمۆرییەکانم لەپێشیان لەناوبرد،
- ئەوانەی باڵایان وەک باڵای دار ئورز بوو،
- وەک دار بەڕوو بەهێز بوون.
- بەروبوومی ئەوانم لە سەرەوە لەناوبرد و
- ڕەگوڕیشاڵیان لە ژێرەوە.
- 10من بووم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان،
- چل ساڵ لە چۆڵەوانیدا بەڕێم خستن،
- بۆ ئەوەی دەست بەسەر خاکی ئەمۆرییەکاندا بگرن.
- 11«لەنێو کوڕەکانتان پێغەمبەرانم بۆ دانان و
- لەنێو لاوەکانتان ئەوانەی نەزریان لە خۆیان گرتبوو.
- ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئایا وا نەبوو؟»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 12«بەڵام ئێوە شەرابتان دەرخواردی ئەوانە دا کە نەزریان لە خۆیان گرتبوو،
- فەرمانتان بە پێغەمبەران کرد پێشبینی نەکەن.
- 13«ئەوەتا من لە شوێنی خۆتان دەتانچەقێنم
- وەک چۆن جەنجەڕ دەچەقێت
- لەبەر پڕی گوڵەگەنمەکان.
- 14ئەوەی خێرایە هەڵنایەت،
- بەهێز هێزی خۆی توندوتۆڵ ناکات و
- پاڵەوان گیانی خۆی دەرباز ناکات.
- 15تیرهاوێژ خۆی ڕاناگرێت،
- ئەوەی پێیەکانی سووک بێت هەڵنایەت و
- ئەسپ سواریش گیانی خۆی دەرباز ناکات.
- 16ئەوەی بەجەرگە لەنێو پاڵەوانان
- لەو ڕۆژەدا بە ڕووتی هەڵدێت.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
عاموس ٣
- 1ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێتان لەم فەرمایشتە بێت کە یەزدان فەرموویەتی، لە دژی ئێوە و هەموو ئەو خێڵەی لە خاکی میسرەوە دەریهێنان، کە فەرمووی:
- 2«تەنها ئێوەم ناسی
- لە هەموو خێڵەکانی زەوی،
- لەبەر ئەوە سزاتان دەدەم،
- لەسەر هەموو تاوانەکانتان.»