PLAY PODCASTS
گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی

1,039 episodes — Page 4 of 21

S56 Ep 13یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٣: ١ - ٤

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٣: ١ - ٤1تەماشا بکەن باوک چ خۆشەویستییەکی پێداوین، تاکو پێمان بگوترێت ڕۆڵەی خودا! ئێمە ئەوەین! بۆیە جیهان نامانناسێت، چونکە ئەوی نەناسیوە.2خۆشەویستان، ئێستا ڕۆڵەی خوداین و هێشتا دەرنەکەوتووە دەبینە چی. بەڵام دەزانین کاتێک ئەو دەردەکەوێت ئێمە وەک ئەو دەبین، چونکە وەک خۆی دەیبینین.3هەرکەسێک ئەم هیوایەی بەو هەبێت، خۆی پاک دەکاتەوە، هەروەک چۆن ئەو پاکە.4هەرکەسێک گوناه بکات سەرپێچی دەکات، چونکە گوناه سەرپێچییە.

Dec 15, 202516 min

S56 Ep 12یۆحه‌نای یه‌كه‌م ١: ١ - ٢: ٢٩ پێداچوونەوە

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ١: ١ - ٢: ٢٩ پێداچوونەوە1ئێمە ئەمە ڕادەگەیەنین سەبارەت بە وشەی ژیان، ئەوەی لە سەرەتاوە بوو، ئەوەی گوێمان لێی بوو، ئەوەی بە چاوی خۆمان بینیمان، ئەوەی تەماشامان کرد و دەستمان لێیدا.2ژیانەکە دەرکەوت، ئێمە بینیومانە و شایەتی بۆ دەدەین، ژیانە هەتاهەتاییەکەتان بۆ ڕادەگەیەنین، ئەو ژیانەی کە لەلای باوکی ئاسمانی بوو و بۆ ئێمە دەرکەوت.3ئەوەی بینیومانە و بیستوومانە بە ئێوەی ڕادەگەیەنین، بۆ ئەوەی پێکەوە ژیانی هاوبەشمان هەبێت، پێکەوە ژیانی ئێمەش پەیوەستە لەگەڵ باوکی ئاسمانی و عیسای مەسیحی کوڕی.4ئێمە ئەمانەتان بۆ دەنووسین تاکو خۆشییەکەمان پڕ و تەواو بێت.5ئەمەش ئەو پەیامەیە کە لە مەسیحەوە بیستمان و پێتانی ڕادەگەیەنین: خودا ڕووناکییە، هیچ تاریکییەکی تێدا نییە.6ئەگەر بڵێین لەگەڵیدا پێکەوە دەژین و بە تاریکیدا بڕۆین، ئەوا درۆ دەکەین و ڕاست ناکەین،7بەڵام ئەگەر بە ڕووناکیدا بڕۆین، هەروەک چۆن خودا لە ڕووناکیدایە، ئەوا پێکەوە دەژین و خوێنی عیسای کوڕی لە هەموو گوناهێک پاکمان دەکاتەوە.8ئەگەر بڵێین گوناهمان نییە، ئەوا خۆمان هەڵدەخەڵەتێنین و ڕاستی لە ئێمەدا نییە.9ئەگەر دانمان بە گوناهەکانماندا نا، ئەوا خودا دڵسۆز و دادپەروەرە، تەنانەت لە گوناهەکانمان خۆشدەبێت و لە هەموو ناڕەواییەک پاکمان دەکاتەوە.10ئەگەر بڵێین گوناهمان نەکردووە، ئەوا بە درۆزنی دادەنێین و پەیامەکەی لە ئێمەدا نییە.یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢1ڕۆڵە خۆشەویستەکانم، ئەمانەتان بۆ دەنووسم تاکو گوناه نەکەن. بەڵام ئەگەر یەکێک گوناهی کرد، ئەوا لەلای باوک داکۆکیکارمان هەیە کە عیسای مەسیحی ڕاستودروستە.2ئەو کەفارەتی گوناهەکانمانە، نەک تەنها هی ئێمە، بەڵکو گوناهەکانی هەموو جیهان.3بەمەدا دەزانین کە ئەومان ناسیوە، ئەگەر کار بە ڕاسپاردەکانی بکەین.4ئەوەی دەڵێت: «ناسیومە» بەڵام ڕاسپاردەکانی بەجێناگەیەنێت، ئەوا درۆزنە و ڕاستی لەودا نییە.5بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی پەیامی خودا بێت، ئەوا بە ڕاستی خۆشەویستی خودا لەو کەسەدا تەواوە. بەمەدا دەزانین کە ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژین:6هەرکەسێک بڵێت: «من بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژیم»، ئەوا دەبێت بەو شێوەیە بژیێت کە عیسا ژیاوە.7خۆشەویستان، ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ نانووسم، بەڵکو ڕاسپاردەیەکی کۆن کە هەر لە سەرەتاوە هەتانبوو. ڕاسپاردە کۆنەکە ئەو پەیامەیە کە لە سەرەتادا گوێتان لێی بوو.8لەگەڵ ئەوەشدا ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ دەنووسم، ئەو ڕاستییەی کە لە مەسیح و ئێوەدا هەیە، چونکە تاریکی بەسەردەچێت، وا ڕووناکییە ڕاستەقینەکە پڕشنگ دەداتەوە.9ئەوەی دەڵێت: «من لە ڕووناکیدام» و ڕقی لە خوشکی یان لە براکەی دەبێتەوە، ئەوا هەتا ئێستا لە تاریکیدایە.10هەرکەسێک خوشکی یان براکەی خۆشبوێ، ئەوا لە ڕووناکیدا دەژیێت و هیچ شتێکی تێدا نییە کە تووشی گوناهیان بکات.11بەڵام ئەوەی ڕقی لە خوشک یان برای خۆی ببێتەوە، لە تاریکیدایە و بە تاریکیدا دەڕوات، نازانێت بۆ کوێ مل دەنێت، چونکە تاریکی چاوی کوێر کردووە.12ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوە دەنووسم،چونکە لەبەر ناوی ئەو گوناهەکانتان بەخشرا.13ئەی باوکان، بۆ ئێوە دەنووسم،چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە.ئەی لاوان، بۆ ئێوە دەنووسم،چونکە بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون.14ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوەم نووسی،چونکە خودای باوک دەناسن.ئەی باوکان، بۆ ئێوەم نووسی،چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە.ئەی لاوان، بۆ ئێوەم نووسی،چونکە بەهێزن،پەیامی خوداتان تێدا چەسپاوە وبەسەر شەیتاندا زاڵ بوون.15نە جیهانتان خۆشبوێت، نە ئەو شتانەی لە جیهاندایە. ئەگەر یەکێک جیهانی خۆشبوێ، ئەوا خۆشەویستی باوکی تێدا نییە.16لەبەر ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە جیهاندایە، ئارەزووی جەستە و ئارەزووی چاو و سەڵتەنەتی ژیانە، ئەمانەش لە باوکەوە نین، بەڵکو لە جیهانەوەن.17جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت.18ڕۆڵەکان ئەمە دوا کاتژمێرە. وەک بیستووتانە دژە مەسیح دێت، ئێستاش زۆر دژە مەسیح هاتوون، بەمەدا دەزانین دوا کاتژمێرە.19ئەوان لێمان جیا بوونەوە، بەڵام بەڕاستی سەر بە ئێمە نەبوون، چونکە ئەگەر سەر بە ئێمە بوونایە، لەگەڵمان دەمانەوە، بەڵام چوون بۆ ئەوەی دەریبخەن کە کەسیان سەر بە ئێمە نین.20بەڵام مەسیحی پیرۆز بە ڕۆحی خۆی دەستنیشانی کردن و هەمووتان ڕاستی دەزانن.21من ئەمەتان بۆ نانووسم لەبەر ئەوەی کە ڕاستی نازانن، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕاستی دەزانن و دەشزانن کە هیچ درۆیەک لە ڕاستییەکەوە نایەت.22کێ درۆزنە؟ ئەوەی نکۆڵی بکات کە عیسا مەسیحەکەیە. ئەوە دژە مەسیحە کە نکۆڵی لە باوک و کوڕەکە دەکات.23هەرکەسێک نکۆڵی لە کوڕەکە بکات باوکی نابێت، ئەوەش دان بە کوڕەکەدا بنێت باوکی دەبێت.24پەیوەست بن بەوەی لە سەرەتادا بیستتان. ئەگەر بەمەوە پەیوەست بن، ئەوا بە کوڕەکە و باوکەوە پەیوەست دەبن.25ئەمەیە ئەو بەڵێنەی ئەو پێیداوین، ژیانی هەتاهەتایی.26ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی لەبارەی ئەوانەی هەوڵ دەدەن چەواشەتان بکەن.27بەڵام ئێوە ئەو دەستنیشانکردنەی کە لە مەسیحتان وەرگرتووە بە ئێوەوە پەیوەست بووە، لەبەر ئەوە پێویستتان بە مرۆڤ نییە فێرتان بکات، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز هەموو شتێکتان فێردەکات. ئەم دەستنیشانکردنە ڕاستە و درۆ نییە، بۆیە پەیوەست بن بە مەسیحەوە وەک ڕۆحی پیرۆز فێری کردوون.28ئێستا ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح پەیوەست بن تاکو کاتێک ئەو دەردەکەوێت متمانەمان هەبێت و لە هاتنەوەکەی شەرمی لێ نەکەین.29ئەگەر بزانن ئەو ڕاستودروستە، دەزانن کە هەرکەسێک ڕاستودروستی پەیڕەو بکات لە ئەوەوە لەدایک بووە.

Dec 14, 202520 min

S56 Ep 11یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ٢٦ - ٢٩

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ٢٦ - ٢٩26ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی لەبارەی ئەوانەی هەوڵ دەدەن چەواشەتان بکەن.27بەڵام ئێوە ئەو دەستنیشانکردنەی کە لە مەسیحتان وەرگرتووە بە ئێوەوە پەیوەست بووە، لەبەر ئەوە پێویستتان بە مرۆڤ نییە فێرتان بکات، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز هەموو شتێکتان فێردەکات. ئەم دەستنیشانکردنە ڕاستە و درۆ نییە، بۆیە پەیوەست بن بە مەسیحەوە وەک ڕۆحی پیرۆز فێری کردوون.28ئێستا ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح پەیوەست بن تاکو کاتێک ئەو دەردەکەوێت متمانەمان هەبێت و لە هاتنەوەکەی شەرمی لێ نەکەین.29ئەگەر بزانن ئەو ڕاستودروستە، دەزانن کە هەرکەسێک ڕاستودروستی پەیڕەو بکات لە ئەوەوە لەدایک بووە.

Dec 13, 202520 min

S56 Ep 10یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ١٩ - ٢٦

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ١٩ - ٢٦19ئەوان لێمان جیا بوونەوە، بەڵام بەڕاستی سەر بە ئێمە نەبوون، چونکە ئەگەر سەر بە ئێمە بوونایە، لەگەڵمان دەمانەوە، بەڵام چوون بۆ ئەوەی دەریبخەن کە کەسیان سەر بە ئێمە نین.20بەڵام مەسیحی پیرۆز بە ڕۆحی خۆی دەستنیشانی کردن و هەمووتان ڕاستی دەزانن.21من ئەمەتان بۆ نانووسم لەبەر ئەوەی کە ڕاستی نازانن، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕاستی دەزانن و دەشزانن کە هیچ درۆیەک لە ڕاستییەکەوە نایەت.22کێ درۆزنە؟ ئەوەی نکۆڵی بکات کە عیسا مەسیحەکەیە. ئەوە دژە مەسیحە کە نکۆڵی لە باوک و کوڕەکە دەکات.23هەرکەسێک نکۆڵی لە کوڕەکە بکات باوکی نابێت، ئەوەش دان بە کوڕەکەدا بنێت باوکی دەبێت.24پەیوەست بن بەوەی لە سەرەتادا بیستتان. ئەگەر بەمەوە پەیوەست بن، ئەوا بە کوڕەکە و باوکەوە پەیوەست دەبن.25ئەمەیە ئەو بەڵێنەی ئەو پێیداوین، ژیانی هەتاهەتایی.26ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی لەبارەی ئەوانەی هەوڵ دەدەن چەواشەتان بکەن.

Dec 12, 202517 min

S56 Ep 9یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ١٧ - ١٩

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ١٧ - ١٩17جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت.18ڕۆڵەکان ئەمە دوا کاتژمێرە. وەک بیستووتانە دژە مەسیح دێت، ئێستاش زۆر دژە مەسیح هاتوون، بەمەدا دەزانین دوا کاتژمێرە.19ئەوان لێمان جیا بوونەوە، بەڵام بەڕاستی سەر بە ئێمە نەبوون، چونکە ئەگەر سەر بە ئێمە بوونایە، لەگەڵمان دەمانەوە، بەڵام چوون بۆ ئەوەی دەریبخەن کە کەسیان سەر بە ئێمە نین.

Dec 11, 202519 min

S56 Ep 8یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ١٥ - ١٦

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ١٥ - ١٦15نە جیهانتان خۆشبوێت، نە ئەو شتانەی لە جیهاندایە. ئەگەر یەکێک جیهانی خۆشبوێ، ئەوا خۆشەویستی باوکی تێدا نییە.16لەبەر ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە جیهاندایە، ئارەزووی جەستە و ئارەزووی چاو و سەڵتەنەتی ژیانە، ئەمانەش لە باوکەوە نین، بەڵکو لە جیهانەوەن.

Dec 10, 202518 min

S56 Ep 7یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ١٠ - ١٤

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ١٠ - ١٤10هەرکەسێک خوشکی یان براکەی خۆشبوێ، ئەوا لە ڕووناکیدا دەژیێت و هیچ شتێکی تێدا نییە کە تووشی گوناهیان بکات.11بەڵام ئەوەی ڕقی لە خوشک یان برای خۆی ببێتەوە، لە تاریکیدایە و بە تاریکیدا دەڕوات، نازانێت بۆ کوێ مل دەنێت، چونکە تاریکی چاوی کوێر کردووە.12ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوە دەنووسم،چونکە لەبەر ناوی ئەو گوناهەکانتان بەخشرا.13ئەی باوکان، بۆ ئێوە دەنووسم،چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە.ئەی لاوان، بۆ ئێوە دەنووسم،چونکە بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون.14ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوەم نووسی،چونکە خودای باوک دەناسن.ئەی باوکان، بۆ ئێوەم نووسی،چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە.ئەی لاوان، بۆ ئێوەم نووسی،چونکە بەهێزن،پەیامی خوداتان تێدا چەسپاوە وبەسەر شەیتاندا زاڵ بوون.

Dec 9, 202515 min

S56 Ep 6یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ٥ - ٩

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ٥ - ٩5بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی پەیامی خودا بێت، ئەوا بە ڕاستی خۆشەویستی خودا لەو کەسەدا تەواوە. بەمەدا دەزانین کە ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژین:6هەرکەسێک بڵێت: «من بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژیم»، ئەوا دەبێت بەو شێوەیە بژیێت کە عیسا ژیاوە.7خۆشەویستان، ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ نانووسم، بەڵکو ڕاسپاردەیەکی کۆن کە هەر لە سەرەتاوە هەتانبوو. ڕاسپاردە کۆنەکە ئەو پەیامەیە کە لە سەرەتادا گوێتان لێی بوو.8لەگەڵ ئەوەشدا ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ دەنووسم، ئەو ڕاستییەی کە لە مەسیح و ئێوەدا هەیە، چونکە تاریکی بەسەردەچێت، وا ڕووناکییە ڕاستەقینەکە پڕشنگ دەداتەوە.9ئەوەی دەڵێت: «من لە ڕووناکیدام» و ڕقی لە خوشکی یان لە براکەی دەبێتەوە، ئەوا هەتا ئێستا لە تاریکیدایە.

Dec 8, 202519 min

S56 Ep 5یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ١ - ٤

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢: ١ - ٤1ڕۆڵە خۆشەویستەکانم، ئەمانەتان بۆ دەنووسم تاکو گوناه نەکەن. بەڵام ئەگەر یەکێک گوناهی کرد، ئەوا لەلای باوک داکۆکیکارمان هەیە کە عیسای مەسیحی ڕاستودروستە.2ئەو کەفارەتی گوناهەکانمانە، نەک تەنها هی ئێمە، بەڵکو گوناهەکانی هەموو جیهان.3بەمەدا دەزانین کە ئەومان ناسیوە، ئەگەر کار بە ڕاسپاردەکانی بکەین.4ئەوەی دەڵێت: «ناسیومە» بەڵام ڕاسپاردەکانی بەجێناگەیەنێت، ئەوا درۆزنە و ڕاستی لەودا نییە.

Dec 7, 202520 min

S56 Ep 4یۆحه‌نای یه‌كه‌م ١: ٨ - ٢: ١

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ١: ٨ - ٢: ١8ئەگەر بڵێین گوناهمان نییە، ئەوا خۆمان هەڵدەخەڵەتێنین و ڕاستی لە ئێمەدا نییە.9ئەگەر دانمان بە گوناهەکانماندا نا، ئەوا خودا دڵسۆز و دادپەروەرە، تەنانەت لە گوناهەکانمان خۆشدەبێت و لە هەموو ناڕەواییەک پاکمان دەکاتەوە.10ئەگەر بڵێین گوناهمان نەکردووە، ئەوا بە درۆزنی دادەنێین و پەیامەکەی لە ئێمەدا نییە.یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٢1ڕۆڵە خۆشەویستەکانم، ئەمانەتان بۆ دەنووسم تاکو گوناه نەکەن. بەڵام ئەگەر یەکێک گوناهی کرد، ئەوا لەلای باوک داکۆکیکارمان هەیە کە عیسای مەسیحی ڕاستودروستە.

Dec 6, 202519 min

S56 Ep 3یۆحه‌نای یه‌كه‌م ١: ٥ - ٧

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ١: ٥ - ٧5ئەمەش ئەو پەیامەیە کە لە مەسیحەوە بیستمان و پێتانی ڕادەگەیەنین: خودا ڕووناکییە، هیچ تاریکییەکی تێدا نییە.6ئەگەر بڵێین لەگەڵیدا پێکەوە دەژین و بە تاریکیدا بڕۆین، ئەوا درۆ دەکەین و ڕاست ناکەین،7بەڵام ئەگەر بە ڕووناکیدا بڕۆین، هەروەک چۆن خودا لە ڕووناکیدایە، ئەوا پێکەوە دەژین و خوێنی عیسای کوڕی لە هەموو گوناهێک پاکمان دەکاتەوە.

Dec 5, 202519 min

S56 Ep 2یۆحه‌نای یه‌كه‌م ١: ١ - ٥

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ١: ١ - ٥1ئێمە ئەمە ڕادەگەیەنین سەبارەت بە وشەی ژیان، ئەوەی لە سەرەتاوە بوو، ئەوەی گوێمان لێی بوو، ئەوەی بە چاوی خۆمان بینیمان، ئەوەی تەماشامان کرد و دەستمان لێیدا.2ژیانەکە دەرکەوت، ئێمە بینیومانە و شایەتی بۆ دەدەین، ژیانە هەتاهەتاییەکەتان بۆ ڕادەگەیەنین، ئەو ژیانەی کە لەلای باوکی ئاسمانی بوو و بۆ ئێمە دەرکەوت.3ئەوەی بینیومانە و بیستوومانە بە ئێوەی ڕادەگەیەنین، بۆ ئەوەی پێکەوە ژیانی هاوبەشمان هەبێت، پێکەوە ژیانی ئێمەش پەیوەستە لەگەڵ باوکی ئاسمانی و عیسای مەسیحی کوڕی.4ئێمە ئەمانەتان بۆ دەنووسین تاکو خۆشییەکەمان پڕ و تەواو بێت.5ئەمەش ئەو پەیامەیە کە لە مەسیحەوە بیستمان و پێتانی ڕادەگەیەنین: خودا ڕووناکییە، هیچ تاریکییەکی تێدا نییە.

Dec 4, 202520 min

S56 Ep 1یۆحه‌نای یه‌كه‌م پێشەكى، ١: ١

یۆحه‌نای یه‌كه‌م پێشەكى، ١: ١1ئێمە ئەمە ڕادەگەیەنین سەبارەت بە وشەی ژیان، ئەوەی لە سەرەتاوە بوو، ئەوەی گوێمان لێی بوو، ئەوەی بە چاوی خۆمان بینیمان، ئەوەی تەماشامان کرد و دەستمان لێیدا.

Dec 3, 202512 min

S55 Ep 11یونس ٤: ٤ - ١١

یونس ٤: ٤ - ١١4یەزدانیش فەرمووی: «ئایا کارێکی باشە تووڕە بیت؟»5ئینجا یونس لە شارەکە چووە دەرەوە و لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە دانیشت، لەوێ کەپرێکی بۆ خۆی دروستکرد و لەژێر سێبەرەکەیدا دانیشت، بۆ ئەوەی ببینێت چی لە شارەکەدا ڕوودەدات.6یەزدانی پەروەردگاریش ڕووەکێکی ئامادە کرد و لەسەر یونس بەرزی کردەوە، هەتا ببێتە سێبەر لە سەری، بۆ ئەوەی لە خەمەکەی دەربازی بکات. یونسیش زۆر دڵی بە ڕووەکەکە خۆش بوو.7بەڵام خودا لە بەرەبەیاندا کرمێکی ئامادە کرد، کرمەکە لە ڕووەکەکەی دا و وشکی کرد.8لە کاتی خۆر هەڵاتندا خودا بایەکی ڕۆژهەڵاتی گەرمی ئامادە کرد، هەتاو لەسەری یونسی دا و گێژی کرد، ئەویش داوای مردنی بۆ خۆی کرد و گوتی: «مردنم باشترە لە ژیانم.»9خوداش بە یونسی فەرموو: «ئایا کارێکی باشە لەبەر ڕووەکەکە تووڕە بیت؟»ئەویش گوتی: «بەڵێ، من ڕاستم. هەتا ئاستی مردن تووڕەم.»10یەزدانیش فەرمووی: «تۆ دڵت بە ڕووەکەکە سووتا کە پێوەی ماندوو نەبوویت و بەخێوت نەکردووە، بە یەک شەو بوو، هەر بە یەک شەویش لەناوچوو.11ئەی باشە نەینەوا، ئەو شارە مەزنە کە زیاد لە سەد و بیست هەزار کەسی تێدایە، ڕاستیان لە چەپیان جیا ناکەنەوە، هەروەها ئەو هەموو ئاژەڵە زۆرەش کە تێیدایە، دڵم پێیان نەسووتێت؟»

Dec 2, 202515 min

S55 Ep 10یونس ٣: ١٠ - ٤: ٣

یونس ٣: ١٠ - ٤: ٣10کاتێک خودا کارەکانی ئەوانی بینی کە لە ڕێگای خراپەکاری گەڕاونەتەوە، خودا پاشگەز بووەوە لەو خراپەیەی کە فەرمووبووی بەسەریان دەهێنێت، ئیتر نەیکرد.یونس ٤1بەڵام ئەمە یونسی زۆر پەست کرد و ڕقی هەستا.2نزای بۆ یەزدان کرد و گوتی: «ئای ئەی یەزدان، ئایا ئەمە قسەی من نەبوو کە هێشتا لە خاکی خۆمدا بووم؟ لەبەر ئەوە هەوڵی هەڵاتنم دا بۆ تەرشیش، چونکە زانیم تۆ خودایەکی میهرەبانیت و بە بەزەییت، پشوودرێژیت و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زۆرە، لە خراپەهێنان بەسەر خەڵکی پاشگەز دەبیتەوە.3ئێستاش ئەی یەزدان، گیانم لێ بستێنە، چونکە مردنم باشترە لە ژیانم.»

Dec 1, 202514 min

S55 Ep 9یونس ٣: ٢ - ٩

یونس ٣: ٢ - ٩2«هەستە بڕۆ بۆ شاری مەزنی نەینەوا، ئەو پەیامەی پێت دەفەرمووم پێی ڕابگەیەنە.»3یونسیش بەو شێوەیەی یەزدان پێی فەرموو هەستا و چوو بۆ نەینەوا، نەینەواش شارێکی زۆر مەزن بوو، سەردانیکردنی پێویستی بە سێ ڕۆژ هەبوو.4یونس چووە ناو شارەکە. لە یەکەم ڕۆژەوە بانگەوازی کرد و گوتی: «چل ڕۆژی دیکە نەینەوا سەرەوژێر دەبێت.»5ئیتر خەڵکی نەینەوا باوەڕیان بە خودا هێنا، بانگەوازی ڕۆژووگرتنیان ڕاگەیاند و جلوبەرگی گوشیان پۆشی، لە گەورەیانەوە هەتا بچووکیان.6کارەکە گەیشتەوە پاشای نەینەوا، ئەویش لەسەر تەختەکەی هەستا و کەواکەی لەبەر خۆی داکەند، جلوبەرگی گوشی پۆشی و لەسەر خۆڵەمێش دانیشت.7ئیتر لە نەینەوا جاڕدرا و گوترا:بە فەرمانی پاشا و پیاوە گەورەکانی:نابێت نە خەڵک و نە ئاژەڵ، نە لە گاگەل نە لە مێگەل، هیچ بچێژن، مەهێڵن نان بخۆن و ئاو بخۆنەوە.8با خەڵک و ئاژەڵەکان جلوبەرگی گوش بپۆشن و زۆر لە خودا بپاڕێنەوە، با هەریەکە لە ڕێگا خراپەکانی و لە ستەمکارییەکەی بگەڕێتەوە.9کێ دەزانێت؟ بەڵکو خودا سزایەکە ڕەت بکاتەوە، کڵپەی تووڕەییەکەی دابمرکێتەوە و لەناونەچین.

Nov 30, 202515 min

S55 Ep 8یونس ٣: ١ - ٢

یونس ٣: ١ - ٢1ئینجا جارێکی دیکە فەرمایشتی یەزدان بۆ یونس هاتەوە، پێی فەرموو:2«هەستە بڕۆ بۆ شاری مەزنی نەینەوا، ئەو پەیامەی پێت دەفەرمووم پێی ڕابگەیەنە.»

Nov 29, 202517 min

S55 Ep 7یونس ٢: ٧ - ١٠

یونس ٢: ٧ - ١٠7«ئەی یەزدان، کاتێک گیانم شەکەت بوو،تۆم بیرکەوتەوە،نزاکەم گەیشتە لات،بۆ پەرستگای پیرۆزت.8«ئەوانەی بتی پووچ دەپەرستنلە خۆشەویستی خودا بۆ خۆیان هەڵدەگەڕێنەوە.9بەڵام من بە دەنگی ستایشەوەقوربانیت بۆ سەردەبڕم،ئەوەی نەزرم کردووە بەجێی دەهێنم.ڕزگاری لە یەزدانەوەیە.»10ئینجا یەزدان فەرمانی بە ماسییەکە دا، ئەویش ڕشایەوە و یونسی فڕێدایە سەر وشکانی.

Nov 28, 202515 min

S55 Ep 6یونس ٢: ٢ - ٦

یونس ٢: ٢ - ٦2گوتی:«لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد،وەڵامی دامەوە.لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد،گوێت لە دەنگم بوو.3فڕێتدامە قووڵایی،لەناو جەرگەی دەریاکان،لافاو دەوری دام،شەپۆلەکانت بە لێشاودایانپۆشیم.4گوتم: ”لەبەرچاوت دەرکرام،بەڵام دەگەڕێمەوەبۆ تەماشاکردنی پەرستگای پیرۆزت.“5ئاو دەوری دام، تاکو ئەوەی ترس گەیشتە گیانم،قووڵایی دەوری گرتم،گیای دەریا لەسەرم ئاڵا.6هەتا بنی چیاکان شۆڕ بوومەوە،بۆ هەتاهەتایە لە زەوی بەندی کردم.ئەی یەزدانی پەروەردگارم،بەڵام تۆ ژیانی منت لە جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە.

Nov 27, 202515 min

S55 Ep 5یونس ١: ٩ - ٢: ٢

یونس ١: ٩ - ٢: ٢9ئەویش وەڵامی دانەوە: «من عیبرانیم و لە یەزدان دەترسم، خودای ئاسمان، ئەوەی دەریا و وشکانیی دروستکردووە.»10پیاوەکان ترسێکی زۆریان لێ نیشت و لێیان پرسی: «بۆچی ئەمەت کرد؟» پیاوەکان زانییان کە لە یەزدان هەڵاتووە، چونکە پێشتر پێی گوتبوون.11لێیان پرسی: «چیت لێ بکەین بۆ ئەوەی دەریاکە هێمن بێتەوە؟» چونکە دەریاکە زیاتر هەڵدەچوو.12ئەویش وەڵامی دانەوە: «بمبەن و فڕێمبدەنە ناو دەریاکەوە، ئیتر دەریاکەتان لێ هێمن دەبێتەوە، چونکە من دەزانم بەهۆی منەوەیە ئەم ڕەشەبا مەزنەتان لەسەرە.»13بەڵام پیاوەکان زیاتر و زیاتر سەوڵیان لێدەدا بۆ ئەوەی کەشتییەکە بگەڕێننەوە بۆ وشکانی، کەچی نەیانتوانی، چونکە دەریاکە زیاتر هەڵدەچوو.14ئیتر هاواریان بۆ یەزدان کرد و گوتیان: «ئای ئەی یەزدان، با لەناونەچین، لەبەر گیانی ئەم پیاوە خوێنی بێتاوانێک مەخەرە ئەستۆمان. ئەی یەزدان، ئەوەی ویستت کردت.»15ئینجا یونسیان گرت و فڕێیان دایە ناو دەریاکەوە، ئیتر هاژەی دەریاکە هێمن بووەوە.16پیاوەکان زۆر لە یەزدان ترسان و قوربانییان بۆ یەزدان سەربڕی و نەزریان کرد.17یەزدانیش ماسییەکی ئامادە کرد کە زۆر گەورە بوو بۆ ئەوەی یونس قووت بدات، ئیتر یونس سێ شەو و سێ ڕۆژ لەناو سکی ماسییەکەدا مایەوە.یونس ٢1یونس لەناو سکی ماسییەکەوە نزای بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆی کرد،2گوتی:«لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد،وەڵامی دامەوە.لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد،گوێت لە دەنگم بوو.

Nov 26, 202514 min

S55 Ep 4یونس ١: ٤ - ٩

یونس ١: ٤ - ٩4یەزدانیش بایەکی مەزنی بۆ سەر دەریاکە نارد و ڕەشەبایەکی مەزن لە دەریاکە هەڵیکرد، خەریک بوو کەشتییەکە پارچەپارچە بێت.5کەشتیوانەکان ترسان، هەریەکەیان هاواری بۆ خوداوەندەکەی خۆی کرد، ئەو شتانەی کە لەناو کەشتییەکەدا بوون فڕێیان دایە ناو دەریاکە، بۆ ئەوەی باری خۆیان سووک بکەن.کەچی یونس چوو بووە نهۆمی خوارەوەی کەشتییەکە و پاڵکەوتبوو، لە خەوێکی قووڵدا بوو.6سەرۆکی سەوڵ لێدەرەکان چووە لای و پێی گوت: «ئەوە بۆچی نوستوویت؟ هەستە هاوار بکە بۆ خوداوەندەکەت، بەڵکو ئاوڕمان لێ بداتەوە و لەناونەچین.»7ئینجا کەشتیوانەکان بە یەکتریان گوت: «وەرن با تیروپشک بکەین، بۆ ئەوەی بزانین ئەم بەڵایە بەهۆی کێیە.» ئیتر تیروپشکیان کرد و کەوتە سەر یونس.8لێیان پرسی: «پێمان بڵێ بەهۆی کێ تووشی ئەم بەڵایە بووین؟ ئیشت چییە و لەکوێوە هاتوویت؟ سەر بە چ خاکێکیت و لە چ نەتەوەیەکیت؟»9ئەویش وەڵامی دانەوە: «من عیبرانیم و لە یەزدان دەترسم، خودای ئاسمان، ئەوەی دەریا و وشکانیی دروستکردووە.»

Nov 25, 202515 min

S55 Ep 3یونس ١: ١ - ٣

یونس ١: ١ - ٣1فەرمایشتی یەزدان بۆ یونسی کوڕی ئەمیتەی هات، پێی فەرموو:2«هەستە بڕۆ بۆ شاری مەزنی نەینەوا و بانگەوازی دژایەتی بکە، چونکە خراپەکانیان بەرز بووەتەوە بۆ بەردەمم.»3یونسیش بۆ ئەوەی لە یەزدان هەڵبێت دەستی بە گەشتێک کرد بۆ تەرشیش. سەرەتا چوو بۆ بەندەری یافا و کەشتییەکی دۆزییەوە کە دەچووە تەرشیش، کرێیەکەی دا و سوار بوو، بۆ ئەوەی لەگەڵیان بچێتە تەرشیش و خۆی لە ڕووی یەزدان بدزێتەوە.

Nov 24, 202515 min

S55 Ep 2یونس پێشەكى ٢

یونس پێشەكى ٢

Nov 23, 202515 min

S55 Ep 1یونس پێشەكى ١

یونس پێشەكى ١

Nov 22, 202514 min

S54 Ep 4عوبه‌دیا ١: ١٣ - ١٤

عوبه‌دیا ١: ١٣ - ١٤13نابێت بچیتە ناو دەروازەی گەلەکەملە ڕۆژی کارەساتیان،یان بە ناخۆشییەکەیان دڵخۆش بیتلە ڕۆژی کارەساتیان،یان دەستت بۆ سامانەکەیان درێژ بکەیتلە ڕۆژی کارەساتیان.14نابێت لەسەر دووڕیانەکان بوەستیتبۆ کوشتنی دەربازبووەکانیان،نابێت هەڵاتووەکانیان ڕادەست بکەیتلە ڕۆژی تەنگانەیاندا.

Nov 21, 202519 min

S54 Ep 3عوبه‌دیا ١: ٥ - ١٢

عوبه‌دیا ١: ٥ - ١٢5«ئەگەر دز یان چەتەی شەوانت بۆ بێت،ئایا تەنها ئەوەی پێویستیان بێت نایدزن؟ئەگەر ڕەزبڕت بۆ بێتئایا هەندێک ترێ بەجێناهێڵن؟ئای چۆن بە تەواوی بڕایتەوە!6ئای عیسۆ چۆن دەپشکێنرێت!گەنجینە شاردراوەکانی تاڵان دەکرێن!7هەموو هاوپەیمانەکانت هەتا سنوور ڕاویان نای،هەڵیانخەڵەتاندی و بەسەرتدا زاڵبوون،ئەوانەی نمەکی تۆیان کردبوو داوت بۆ دەنێنەوە،بەڵام تۆ تێناگەیت.»8یەزدان دەفەرموێت:«ئایا لەو ڕۆژەدا،دانایان لە ئەدۆم لەناو نابەم،تێگەیشتووانیش لە چیای عیسۆ؟9ئەی تێمان، پاڵەوانەکانت دەتۆقن،هەموو ئەوانەی لە چیای عیسۆنبە کوشتن لەناودەچن.10لەبەر ستەمی تۆ لە یاقوبی برات،ڕیسوایی داتدەپۆشێت،بۆ هەتاهەتایە لەناودەچیت.11ئەو ڕۆژەی تەماشات دەکردکاتێک بیانییەکان سامانەکەیان داگیر کرد ونامۆکان هاتنە ناو دەروازەکانی ولەسەر ئۆرشەلیم تیروپشکیان کرد،هەروەها تۆش وەک یەکێک بووی لەوان.12بەڵام نابێت بە ڕۆژی کارەساتی براکەت دڵخۆش بیت،یان لە ڕۆژی لەناوچوونی نەوەی یەهودا شادمان بیت،یان لە ڕۆژی تەنگانەیاندا شانازی بکەیت.

Nov 20, 202515 min

S54 Ep 2عوبه‌دیا ١: ١ - ٤

عوبه‌دیا ١: ١ - ٤1بینینەکەی عۆبەدیا.یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە ئەدۆم ئەمە دەفەرموێت،هەواڵێکمان لەلایەن یەزدانەوە بیست،نێردراوێک بۆ نەتەوەکان نێردراوە تاکو پێیان بڵێت:«هەستن! هەستن بۆ جەنگ.»2«ئێستا لەنێو گەلاندا بچووکت دەکەمەوە،تۆ زۆر ڕیسوا دەبیت.3فیزی دڵت هەڵیخەڵەتاندی،ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد،ئەوەی نشینگەکەت لە بەرزاییدایە،ئەوەی لە دڵی خۆتدا دەڵێیت:”کێ دامدەگرێتە سەر زەوی؟“4ئەگەر وەک هەڵۆ بەرز بیتەوە وئەگەر هێلانەت لەناو ئەستێرەکان دابنێیت،لەوێوە دەتهێنمە خوارەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Nov 19, 202519 min

S54 Ep 1عوبه‌دیا پێشەكى

عوبه‌دیا پێشەكى

Nov 18, 202518 min

S53 Ep 14په‌تڕۆسی دووه‌م ٣: ١١ - ١٨

په‌تڕۆسی دووه‌م ٣: ١١ - ١٨11کە هەموو ئەو شتانە لەناوبچن، ئیتر پێویستە ئێوە چ جۆرە کەسانێک بن؟ دەبێت بە پیرۆزی و لەخواترسی بژین،12چاوەڕوانی ڕۆژی خودا دەکەن و پەلە لە هاتنی دەکەن، چونکە تێیدا ئاسمان بە ئاگر لەناودەچێت، توخمەکانیش بە سووتان دەتوێنەوە.13بەڵام بەگوێرەی بەڵێنەکەی، ئێمە چاوەڕوانی ئاسمانی نوێ و زەوی نوێین، کە ڕاستودروستی تێیدا نیشتەجێیە.14خۆشەویستان، کە چاوەڕێی ئەو شتە دەکەن، تێبکۆشن بۆ ئەوەی بێ لەکەیی و بێ گلەیی لە ئاشتیدا لەلای ئەو بدۆزنەوە.15بزانن کە پشوودرێژی پەروەردگارمان هەلێکە بۆ ڕزگاری، وەک پۆڵسی برای خۆشەویستمان بەگوێرەی ئەو داناییەی خودا پێیداوە بۆی نووسین.16ئەو لە هەموو نامەکانیدا لەبارەی ئەم شتانەوە دواوە، ئەوەی هەندێک شتی تێدایە گرانە بۆ تێگەیشتن کە نەزان و نەچەسپاوەکان، وەک نووسراوە پیرۆزەکانی دیکە، بۆ لەناوچوونی خۆیان دەیشێوێنن.17بۆیە خۆشەویستان، چونکە ئێوە لەپێشدا دەزانن، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک بە خراپەی سەرپێچیکاران چەواشە بن و لە چەسپاوی خۆتان بکەون.18بەڵکو لە نیعمەت و ناسینی عیسای مەسیحی ڕزگارکەر و پەروەردگارماندا گەشە بکەن.شکۆی ئێستا و هەتاهەتایە بۆ ئەوە. ئامین.

Nov 17, 202514 min

S53 Ep 13په‌تڕۆسی دووه‌م ٣: ٧ - ١٠

په‌تڕۆسی دووه‌م ٣: ٧ - ١٠7بەڵام زەوی و ئاسمانی ئێستا بە هەمان فەرمایشت بۆ ئاگر هەڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە و لەناوچوونی خراپەکاران پارێزراون.8بەڵام خۆشەویستان تەنها ئەم شتەتان لەیاد نەچێت، ڕۆژێک لەلای یەزدان وەک هەزار ساڵە و هەزار ساڵیش وەک ڕۆژێکە.9یەزدان سەبارەت بە بەڵێنەکەی خاو نییە، وەک هەندێک بە خاوی دەزانن، بەڵام لەگەڵمان پشوو درێژە، نایەوێت کەس لەناوبچێت، بەڵکو دەیەوێت هەمووان بۆ تۆبەکردن بێن.10بەڵام هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە، تێیدا بە دەنگێکی بەرز ئاسمان نامێنێت، بە سووتان توخمەکان لەناودەچن، زەوی و ئەو کارانەی تێیدایە نامێنێت.

Nov 16, 202513 min

S53 Ep 12په‌تڕۆسی دووه‌م ٣: ١ - ٦

په‌تڕۆسی دووه‌م ٣: ١ - ٦1خۆشەویستان، ئەمە دووەمین نامەیە بۆتان دەنووسم، تێیاندا بە یادتان دەهێنمەوە تاکو بیری پاکتان بوروژێنم،2هەروەها تاکو وتەکانی پێغەمبەرە پیرۆزەکان بێنەوە یادتان، هەروەها ڕاسپاردەی مەسیحی خاوەن شکۆ و ڕزگارکەرمان کە لە ڕێگەی نێردراوانتان دراون.3پێش هەموو شتێک پێویستە ئەوە بزانن کە لە کۆتایی زەمانەدا خەڵکی گاڵتەجاڕ دێن و گاڵتە دەکەن، دوای ئارەزووە خراپەکانیان دەکەون،4دەڵێن: «کوانێ بەڵێنی هاتنەوەی؟ لەو کاتەوەی باوباپیرانمان مردوون، لە سەرەتای بەدیهێنانەوە هەموو شتێک وەک خۆیەتی.»5بە ئەنقەست ئەوە پشتگوێ دەخەن کە لە کۆنەوە بە فەرمایشتی خودا ئاسمان دروست بووە و زەویش لە ئاو و بە ئاوەوە پەیدابووە.6هەروەها بەهۆی ئەم ئاوەشەوە بوو کە جیهانی ئەو کات ژێر ئاو کەوت و لەناوچوو.

Nov 15, 202514 min

S53 Ep 11په‌تڕۆسی دووه‌م ٢: ٢١ - ٢٢

په‌تڕۆسی دووه‌م ٢: ٢١ - ٢٢21چونکە باشتر بوو ڕێگای ڕاستودروستییان نەناسیبووایە، لەوەی ناسییان و دوایی لەو ڕاسپاردە پیرۆزەی پێیان درا هەڵگەڕانەوە.22ئەو پەندە ڕاستەیان لەسەر دەچەسپێت: ﴿سەگ گەڕایەوە سەر ڕشانەوەکەی،﴾ هەروەها: «بەرازی شوشتراو گەڕایەوە ناو چڵپاو.»

Nov 14, 202519 min

S53 Ep 10په‌تڕۆسی دووه‌م ٢: ١٣ - ٢٠

په‌تڕۆسی دووه‌م ٢: ١٣ - ٢٠13کرێی خراپەکارییەکانیان وەردەگرن. وا دادەنێن چێژوەرگرتن لەوەیە کە بە درێژایی ڕۆژ سەڵتەنەت لێبدەن، ئەوانە لەکە و کەموکوڕی ئێوەن، کاتێک بەشداری لە خوانەکانتان دەکەن چێژ لە فێڵەکانیان وەردەگرن.14چاویان پڕە لە داوێنپیسی و لە گوناه ناوەستن، دەروونە لەرزۆکەکان هەڵدەخەڵەتێنن، دڵیان بە چاوبرسی ڕاهێنراوە، ئەوانە ڕۆڵەی نەفرەتن.15لە ڕێگای ڕاستی لایانداوە و چەواشە کراون، دوای ڕێبازی بەلعامی کوڕی بەعۆر کەوتن، ئەوەی حەزی لە کرێی خراپەکاری بوو،16بەڵام سەرزەنشتی سەرپێچییەکەی وەرگرت، گوێدرێژی بێزمان بە دەنگی مرۆڤانە هاتە دوان و سەرشێتی ئەو پێغەمبەرەی ڕاگرت.17ئەوانە کانی بێ ئاون، هەورن بە گەردەلوول دەبردرێن، ئەوپەڕی تاریکاییان بۆ هەڵگیراوە.18چونکە کە بە قسەی گەورە و پووچ دەدوێن، بە ئارەزووەکانی سروشتی دنیایی و بە بەڕەڵایی، ئەوانە هەڵدەخەڵەتێنن کە تازە هەڵاتوون لە دەست ئەو کەسانەی لە گومڕاییدا دەژین.19بەڵێنی ئازادییان پێدەدەن، کەچی خۆیان کۆیلەی گەندەڵین، چونکە مرۆڤ کۆیلەی هەر شتێکە بەسەریدا زاڵ بێت.20ئەگەر بەهۆی ناسینی ڕزگارکەرمان عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لە گڵاوی جیهان هەڵاتبن، بەڵام دیسان لەو گڵاوییە بئاڵێنەوە و بەسەریاندا زاڵ بێت، ئەو کاتە کۆتاییان لە سەرەتایان خراپتر دەبێت،

Nov 13, 202517 min

S53 Ep 9په‌تڕۆسی دووه‌م ٢: ١٠ - ١٢

په‌تڕۆسی دووه‌م ٢: ١٠ - ١٢10بە تایبەتی ئەوانەی کەوتوونەتە دوای هەوەسی گڵاوی سروشتی دنیایی، سووکایەتی بە دەسەڵات دەکەن.چاونەترس و کەللەڕەقن، ناترسن لەوەی بوختان بە فریشتەکان بکەن،11هەرچەندە فریشتەکان لەوان بە تواناتر و بەهێزترن، بەڵام لەبەردەم یەزداندا حوکمی بوختانکردنیان بەسەردا نادەن.12بەڵام ئەو خراپەکارانە کفر لە شتێک دەکەن کە لێی تێناگەن، ئەوانە وەک ئاژەڵی بەستەزمانن کە لەدایک بوون بۆ ئەوەی ڕاوبکرێن و بکوژرێن، بە گەندەڵی خۆیان لەناودەچن.

Nov 12, 202516 min

S53 Ep 8په‌تڕۆسی دووه‌م ٢: ٤ - ٩

په‌تڕۆسی دووه‌م ٢: ٤ - ٩4خودا بەزەیی بەو فریشتانەدا نەهاتەوە کە گوناهیان کرد، بەڵکو فڕێیدانە دۆزەخ و لەنێو تاریکیدا بەندی کردن و بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە هەڵیگرتن.5هەروەها کە بەزەیی بە جیهانی کۆندا نەهاتەوە کاتێک لافاوی هێنایە سەر جیهانی خراپەکاران، بەڵکو نوحی ڕاگەیەنەری ڕاستودروستی لەگەڵ حەوت کەسی دیکە پاراست.6کاتێک شارەکانی سەدۆم و عەمۆرای تاوانبار کرد بە تێکدانی تەواو و ئەوانی کردە خۆڵەمێش، کردنییە پەند بۆ داهاتووی خراپەکاران.7کاتێک لوتی پیاوچاکی دەرباز کرد کە لە بەڕەڵایی بەدکاران بێزار بوو،8چونکە ئەو پیاوچاکە کە لەنێویاندا دەژیا، کردەوە خراپەکانیانی دەبینی و دەبیست، ڕۆژ بە ڕۆژ گیانی ڕاستودروستی ئازار دەدرا.9ئەگەر وابێت، یەزدان دەزانێت چۆن لەخواترسان لە تاقیکردنەوە دەرباز بکات و خراپەکاران هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە لەژێر سزاداندا بهێڵێتەوە،

Nov 11, 202515 min

S53 Ep 7په‌تڕۆسی دووه‌م ٢: ١ - ٣

په‌تڕۆسی دووه‌م ٢: ١ - ٣1بەڵام لەنێو گەلەکەدا پێغەمبەری درۆزن هەبوون، وەک لەنێوان ئێوەشدا مامۆستای درۆزن دەبێت، ئەوانەی بە نهێنی فێرکردنی چەوتی لەناوبەر دەهێننە ناوەوە، تەنانەت نکۆڵی لە مەسیحی باڵادەست دەکەن کە ئەوانی کڕییەوە، لەناوچوونێکی خێرا بەسەر خۆیاندا دەهێنن.2زۆر کەسیش بەدوای بەڕەڵاییەکانیان دەکەون، لەبەر ئەوان کفر بە ڕێبازی ڕاستی دەکرێت.3ئەو مامۆستایانەی بەهۆی چاوبرسیێتیانەوە، لە ڕێگەی چەند چیرۆکێکی هەڵبەستراوەوە بۆ سوودی خۆیان بەکارتاندەهێنن، تاوانبارکردنیان نزیک بووەتەوە و لەناوچوونیان بەلاوە نەنراوە.

Nov 10, 202515 min

S53 Ep 6په‌تڕۆسی دووه‌م ١: ٢٠ - ٢: ١

په‌تڕۆسی دووه‌م ١: ٢٠ - ٢: ١20لە سەرووی هەموو شتێکەوە ئەمە بزانن، کە هیچ پێشبینییەک لە نووسراوە پیرۆزەکاندا بە لێکدانەوەی خودی پێغەمبەرەکە نەنووسراوە،21چونکە هەرگیز پێشبینی بە خواستی مرۆڤ نەهاتووە، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز ڕابەرایەتی مرۆڤەکانی کردووە، بۆ ئەوەی پەیامی خودا ڕابگەیەنن.په‌تڕۆسی دووه‌م ٢1بەڵام لەنێو گەلەکەدا پێغەمبەری درۆزن هەبوون، وەک لەنێوان ئێوەشدا مامۆستای درۆزن دەبێت، ئەوانەی بە نهێنی فێرکردنی چەوتی لەناوبەر دەهێننە ناوەوە، تەنانەت نکۆڵی لە مەسیحی باڵادەست دەکەن کە ئەوانی کڕییەوە، لەناوچوونێکی خێرا بەسەر خۆیاندا دەهێنن.

Nov 9, 202514 min

S53 Ep 5په‌تڕۆسی دووه‌م ١: ١٥ - ١٩

په‌تڕۆسی دووه‌م ١: ١٥ - ١٩15هەروەها تێدەکۆشم تاکو دوای دەرچوونم هەردەم ئەم شتانەتان وەبیربێتەوە.16کاتێک هاتنی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و هێزەکەیمان پێ ناساندن، ئێمە بەدوای کۆمەڵە ئەفسانەیەکی زیرەکانەی هەڵبەستراو نەکەوتبووین، بەڵکو شایەتحاڵی پایەبەرزییەتی ئەو بووین.17ڕێز و شکۆی لە خودای باوک وەرگرت کاتێک ئەم دەنگەی لە شکۆداری پایەبەرزەوە بۆ هات: «ئەمەیە کوڕی خۆشەویستم، ئەوەی زۆر پێی دڵشادم.»18ئێمەش گوێمان لەم دەنگە بوو کە لە ئاسمانەوە هات، کاتێک لە شاخی پیرۆز لەگەڵی بووین.19هەروەها پەیامی پێغەمبەرانمان هەیە کە بە تەواوی پشتی پێ دەبەسترێت، چاک دەکەن کە گرنگی پێ بدەن، هەروەک چۆن گرنگی بەو چرایە دەدەن کە لە شوێنێکی تاریکدا دەدرەوشێتەوە هەتا ئەو کاتەی ڕۆژ دەبێتەوە و ئەستێرەی بەیان لە دڵتاندا هەڵدێت.

Nov 8, 202516 min

S53 Ep 4په‌تڕۆسی دووه‌م ١: ١١ - ١٤

په‌تڕۆسی دووه‌م ١: ١١ - ١٤11هەروەها پێشوازییەکی گەرمتان لێ دەکرێت بۆ چوونە ناو شانشینی هەتاهەتایی عیسای مەسیحی پەروەردگار و ڕزگارکەرمان.12لەبەر ئەوە بەردەوام دەمەوێ ئەم شتانەتان بەبیر بهێنمەوە، هەرچەندە دەیانزانن و لەو ڕاستییەی ئێستادا چەسپاون.13باوەڕم وایە هەتا لەم جەستەیەدا بم، ئەرکی خۆمە بەبیرتان بهێنمەوە،14چونکە دەزانم بە زوویی ئەم جیهانە بەجێدەهێڵم، هەروەک چۆن عیسای مەسیحی پەروەردگارمان بۆی دەرخستم.

Nov 7, 202516 min

S53 Ep 3په‌تڕۆسی دووه‌م ١: ٤ - ١٠

په‌تڕۆسی دووه‌م ١: ٤ - ١٠4خودا بەهۆی هەموو ئەمانەوە بەڵێنە بەهادار و گەورەکانی پێداین، تاکو ئێوە بەهۆی ئەم بەڵێنانەوە بتوانن لەو گەندەڵییەی جیهان دەرباز بن کە لە ئارەزووی خراپدایە و بەشدار بن لە سروشتی خودایی.5هەر لەبەر ئەمەش، تێبکۆشن تاکو لە باوەڕتان چاکە بکەوێتەوە، لە چاکەش، زانیاری،6لە زانیاریش بەسەرخۆدا زاڵبوون، لە بەسەرخۆدا زاڵبوونیش دانبەخۆداگرتن، لە دانبەخۆداگرتنیش لەخواترسی،7لە لەخواترسیش هەست و سۆزی هاوبەش، لە هەست و سۆزی هاوبەشیش خۆشەویستی،8چونکە ئەگەر ئەوانەتان تێدابێت و زیاد بکات، واتان لێدەکات بۆ ناسینی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان تەمبەڵ و بێ بەرهەم نەبن.9بەڵام ئەوەی ئەمانەی نەبێت، ئەوا کوێر و کەمبینە، لە یادی چووە کە گوناهە کۆنەکانی پاک بووەتەوە.10خوشکان، برایان، هەر بۆیە زیاتریش تێبکۆشن بۆ چەسپاندنی هەڵبژاردن و بانگەوازەکەتان، چونکە ئەگەر ئەمانەتان کرد ئەوا هەرگیز ناکەون،

Nov 6, 202517 min

S53 Ep 2په‌تڕۆسی دووه‌م ١: ١ - ٤

په‌تڕۆسی دووه‌م ١: ١ - ٤1لە شیمۆن پەترۆسی بەندە و نێردراوی عیسای مەسیحەوە،بۆ ئەوانەی لە ڕێگەی ڕاستودروستی خودا و عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمانەوە باوەڕێکی بەهاداری وەک باوەڕی ئێمەیان دەستکەوتووە.2با لە ڕێگەی ناسینی خودا و عیسای خاوەن شکۆمانەوە، نیعمەت و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت.3هێزە خوداییەکەی مەسیح هەموو ئەو شتانەی پێ بەخشیوین کە بۆ ژیان و لەخواترسی پێویستە، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو ناسینەی کە هەمانە بۆ ئەو خودایەی کە بانگی کردین بۆ شکۆ و چاکییەکەی.4خودا بەهۆی هەموو ئەمانەوە بەڵێنە بەهادار و گەورەکانی پێداین، تاکو ئێوە بەهۆی ئەم بەڵێنانەوە بتوانن لەو گەندەڵییەی جیهان دەرباز بن کە لە ئارەزووی خراپدایە و بەشدار بن لە سروشتی خودایی.

Nov 5, 202516 min

S53 Ep 1په‌تڕۆسی دووه‌م پێشەكى، ١: ١

په‌تڕۆسی دووه‌م پێشەكى، ١: ١1لە شیمۆن پەترۆسی بەندە و نێردراوی عیسای مەسیحەوە،بۆ ئەوانەی لە ڕێگەی ڕاستودروستی خودا و عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمانەوە باوەڕێکی بەهاداری وەک باوەڕی ئێمەیان دەستکەوتووە.

Nov 4, 202513 min

S52 Ep 16عاموس ٩: ١ - ١٥

عاموس ٩: ١ - ١٥3ئەگەر لە لووتکەی کارمەل خۆیان بشارنەوە،لەوێ بە شوێنیاندا دەگەڕێم و دەیانگرم؛ئەگەر لە بنی دەریا خۆیان لەبەرچاوم بشارنەوە،لەوێ فەرمان بە مار دەدەم و پێیانەوە دەدات.4ئەگەر لەپێش دوژمنەکانیانەوە ڕاپێچ کران،لەوێ فەرمان بە شمشێر دەدەم و دەیانکوژێت.«چاوەکانم دەبڕمە سەریانبۆ خراپە نەک بۆ چاکە.»5یەزدانیش، پەروەردگاری سوپاسالار،ئەوەی دەست لە زەوی دەدات، زەوی دەتوێتەوە وهەموو دانیشتووانەکەی شیوەن دەگێڕن،هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت،وەک ڕووباری میسر دادەکشێت.6ئەوەی لە ئاسمان کۆشکی خۆی بنیاد دەنێت ولە زەویش بناغەی خۆی دادەمەزرێنێت،ئەوەی بانگی ئاوی دەریا دەکات وبەسەر ڕووی زەویدا دەیڕژێنێت،ناوی یەزدانە.7«ئەی نەوەی ئیسرائیل،ئایا ئێوە بۆ من وەک نەوەی کوشییەکان نین؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«ئایا ئیسرائیلم لە خاکی میسرەوە نەهێنایە دەرەوە وفەلەستییەکان لە کریتەوە وئارامییەکان لە قییرەوە؟8«بە دڵنیاییەوە چاوەکانی یەزدانی باڵادەستلەسەر پاشایەتییە گوناهبارەکەن.لەناوی دەبەم لەسەر ڕووی زەوی،بەڵام بنەماڵەی یاقوب بە تەواوی لەناو نابەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9«من فەرمان دەدەم ولەنێو هەموو نەتەوەکان بنەماڵەی ئیسرائیل لە بێژنگ دەدەم،وەک چۆن بە بێژنگ لە بێژنگ دەدرێتبێ ئەوەی دەنکێک بکەوێتە سەر زەوی.10هەموو گوناهبارانی گەلەکەمبە شمشێر دەکوژرێن،هەموو ئەوانەی دەڵێن:”بەڵا نزیک نابێتەوە و نایەتە ناومان.“11«لەو ڕۆژەدا چادرە ڕووخاوەکەی داودهەڵدەدەمەوە.شوورابەندە شکێنراوەکانی بنیاد دەنێمەوە،ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە،وەک ڕۆژانی ڕابردوو بنیادی دەنێمەوە،12تاکو ئەوەی دەبنە خاوەنی پاشماوەی نەتەوەی ئەدۆم وهەموو ئەو نەتەوانەی ناوی منیان هەڵگرتووە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی ئەم کردارانە ئەنجام دەدات.13یەزدان دەفەرموێت:«سەردەمێک دێت جوتیار بە سەپان دەگاتەوە وشێلەری ترێش بە چێنەری تۆو.چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت وهەموو گردەکانیش لێیان دەچۆڕێتەوە.14ڕاپێچکراوانی ئیسرائیلی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە.«شارە کاولکراوەکان بنیاد دەنێنەوە و تێیدا نیشتەجێ دەبن.ڕەزەمێو دەچێنن و شەرابەکەی دەخۆنەوە،باخ دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.15لە خاکەکەیاندا دەیانچێنم،هەرگیز لەو خاکەی کە پێم داون هەڵناکەنرێن.»یەزدانی پەروەردگارت دەفەرموێت.

Nov 3, 202517 min

S52 Ep 15عاموس ٨: ٧ - ٩: ٢

عاموس ٨: ٧ - ٩: ٢7یەزدان سوێندی بە شانازی یاقوب خوارد: «هەتاهەتایە کردەوەکانیان لەیاد ناکەم.8«ئایا لەبەر ئەمە زەوی نالەرزێت وهەموو دانیشتووانەکەی شیوەن ناگێڕن؟هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت،وەک ڕووباری میسر هەڵدەکشێت و دادەکشێتەوە.»9یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت:«جا لە نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەدا خۆر ئاوا دەکەم ولە ڕۆژی ڕووناکدا زەوی تاریک دەکەم.10جەژنەکانتان دەگۆڕم بە شیوەن وهەموو گۆرانییەکانتان بە لاوانەوە.جلوبەرگی گوش دەکەمە بەر هەمووتان وقژ بەسەرتانەوە ناهێڵم.دەیکەم بە شیوەنی تاقانە وکۆتاییەکەشی وەک ڕۆژێکی تاڵ.»11یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت،قاتوقڕی دەنێرمە سەر خاکەکە،نەک قاتوقڕی بۆ نان و تینووێتی بۆ ئاو،بەڵکو بۆ گوێگرتن لە وشەکانی یەزدان.12جا لە دەریایەکەوە بۆ دەریایەک ولە باکوورەوە بۆ ڕۆژهەڵات وێڵ دەبن،بەدوای پەیامی یەزداندا دەگەڕێن،بەڵام نایدۆزنەوە.13لەو ڕۆژەدا پاکیزە جوانەکان و کوڕە لاوەکانلە تینووێتیدا دەبوورێنەوە.14ئەوانەی سوێند بە تاوانی سامیرە دەخۆن ودەڵێن: ”ئەی دان، سوێند بە خوداوەندەکەت کە زیندووە…“ و”سوێند بە خوداوەندی بیری شابەع کە زیندووە…“جا دەکەون وئیتر هەڵناستنەوە.»عاموس ٩1پەروەردگارم بینی لەلای قوربانگاکەوە ڕاوەستابوو و فەرمووی:«لە سەری کۆڵەکەکان بدەهەتا بەردەرگاکان بلەرنەوە،بیانشکێنە بەسەر سەری هەموویاندا وئەوانەی لێیان ماونەتەوە بە شمشێر دەیانکوژم.کەسیان لێ هەڵنایەت وکەسیشیان لێ دەرباز نابێت.2ئەگەر بەرەو جیهانی مردووان هەڵبکۆڵن،لەوێوە دەستم دەیانگرێت؛ئەگەر بۆ ئاسمانیش سەربکەون،لەوێوە دایاندەگرمە خوارەوە؛

Nov 2, 202517 min

S52 Ep 14عاموس ٧: ١٤ - ٨: ٦

عاموس ٧: ١٤ - ٨: ٦14ئامۆسیش وەڵامی دایەوە و بە ئەمەسیای گوت: «من پێغەمبەر نەبووم و کوڕی پێغەمبەریش نیم، بەڵکو من گاوانم و باخەوانی دار هەنجیری کێویم.15بەڵام یەزدان لەسەر مێگەلەکەوە هەڵیگرتم، یەزدان پێی فەرمووم: ”بڕۆ پێشبینی بۆ ئیسرائیلی گەلی من بکە.“16ئێستاش گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، تۆ دەڵێیت:«”پێشبینی لەسەر ئیسرائیل مەکە،لێدووان لە دژی بنەماڵەی ئیسحاق مەدە.“17«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”ژنەکەت لە شاردا لەشفرۆشی دەکات،کوڕ و کچەکانت بە شمشێر دەکوژرێن،زەوییەکەت بە گوریس دابەش دەکرێت،خۆشت لەسەر خاکێکی گڵاودا دەمریت،ئیسرائیلیش لە خاکەکەی خۆیبە دیلی ڕاپێچ دەکرێت.“»عاموس ٨1یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، سەبەتەیەک میوەی گەییو.2جا فەرمووی: «ئەی ئامۆس، چی دەبینیت؟»منیش گوتم: «سەبەتەیەک میوەی گەییو.»ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی گەلی من گەیشتە کۆتایی. پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم!3«لەو ڕۆژەدا گۆرانییەکانی پەرستگا دەبن بە ناڵین، تەرمەکان زۆرن و لە هەموو شوێنێکدا فڕێدراون، سەراپا کپە!» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.4ئەی ئەوانەی هەناسەبڕکێتانە بەدوای نەدارانەوە،هەتا کۆتایی بە هەژارانی زەوی بهێنن،گوێتان لەمە بێت:5ئێوە دەڵێن،«کەی جەژنی سەرەمانگ بەسەردەچێتتاکو ئێمە دانەوێڵە بفرۆشین،کەی ڕۆژی شەممە تەواو دەبێت،تاکو گەنم بخەینە بازاڕەوە؟»بۆ ئەوەی پێوانە کەم بکەنەوە ونرخ زیاد بکەن وفێڵ لە تەرازوو بکەن،6بۆ ئەوەی هەژاران بە زیو بکڕن ونەداران بە جووتێک پێڵاو وبن بێژنگی گەنم بفرۆشن.

Nov 1, 202519 min

S52 Ep 13عاموس ٦: ٨ - ٧: ١٣

عاموس ٦: ٨ - ٧: ١٣8یەزدانی باڵادەست سوێندی بە گیانی خۆی خواردووە، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت:«من قێزم لە شانازی یاقوب دەبێتەوە وڕقم لە قەڵاکانییەتی،ئینجا شار و هەموو ئەوەی تێیدایە بەدەستەوەی دەدەم.»9وای لێدێت، ئەگەر دە کەس لە خانووێکدا بمێننەوە ئەوانیش دەمرن.10ئەگەر خزمێک هات بۆ دەرهێنانی تەرم لە خانووێک بۆ ئەوەی بیسووتێنێت، لە کەسێکی ناو خانووەکە بپرسێت، «ئایا کەسی دیکەت لەگەڵ ماوە؟» ئەو وەڵامی دەداتەوە «کەس نەماوە،» هەروەها دەڵێت: «وسبە، چونکە نابێت ناوی یەزدان بهێنین.»11لەبەر ئەوەی یەزدان فەرمان دەدات،لە ماڵی گەورە دەدات و وردوخاشی دەکات،ماڵی بچووکیش پارچەپارچە دەکات.12ئایا ئەسپ لەسەر بەردەڵان ڕادەکات؟یان کەس لەوێ بە گا کێڵان دەکات؟بەڵام ئێوە دادپەروەریتان ژەهراوی کرد وبەری ڕاستودروستیشتان کردە زەقنەبووت.13ئێوە بە لۆدەڤار دڵخۆشن،دەڵێن: «ئایا بە توانای خۆمان قەرنایممان وەرنەگرت؟»14یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت:«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئەوەتا نەتەوەیەکتان لێ ڕاست دەکەمەوە،لە دەروازەی حەماتەوە هەتا شیوی عەراڤاتەنگتان پێهەڵچنن.»عاموس ٧1یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گژوگیا شێوەی کوللەی دەکێشا، گژوگیاکە پاش دروێنەی بەشەکەی پاشایە.2پاش ئەوەی لە خواردنی گژوگیای خاکەکە بووەوە، گوتم: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تکایە ببەخشە! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»3یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە و فەرمووی: «ئەمە ڕوونادات.»4یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام: ئەوەتا یەزدانی باڵادەست بۆ دادگاییکردن بە ئاگر بانگەشەی کرد، ئاگرەکە دەریا گەورەکەی ژێر زەوی لووشدا، خاکەکەشی خوارد.5ئینجا گوتم: «یەزدانی باڵادەست، تکایە با بەس بێت! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»6یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە.یەزدانی باڵادەست فەرمووی: «هەروەها ئەمەش ڕوونادات.»7ئاوای پیشان دام: پەروەردگار لەسەر دیوارێکی دروستکراو ڕاوەستاوە و شاووڵێکی لەدەست بوو.8یەزدان پێی فەرمووم: «ئامۆس تۆ چی دەبینیت؟»منیش گوتم: «شاووڵ.»ئینجا پەروەردگار فەرمووی: «ئەوەتا من شاووڵێک لە ناوەڕاستی ئیسرائیلی گەلمدا دادەنێم، پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم!9«نزرگەکانی ئیسحاق لەسەر بەرزاییەکان چۆڵ دەبن وپیرۆزگاکانی ئیسرائیل وێران دەبن،بە شمشێرەوە هەڵدەکوتمە سەر ماڵی یارۆڤعام.»10جا ئەمەسیای کاهینی بێت‌ئێل پەیامی بۆ یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیل نارد و گوتی: «ئامۆس لە ناوەڕاستی ماڵی ئیسرائیلدا پیلانی لە دژت گێڕاوە، خاکەکە ناتوانێت بەرگەی هەموو قسەکانی بگرێت،»11چونکە ئامۆس وای گوتووە:«”یارۆڤعام بە شمشێر دەکوژرێت،ئیسرائیل لە خاکەکەی خۆیبێگومان ڕاپێچ دەکرێت.“»12ئینجا ئەمەسیا بە ئامۆسی گوت: «ئەی پێشبینیکەر، بڕۆ ڕابکە بۆ خاکی یەهودا، لەوێ نان بخۆ و لەوێ پێشبینی بکە.13بەڵام چیتر لە بێت‌ئێل پێشبینی مەکە، چونکە پیرۆزگای پاشایە و پەرستگای پاشایەتییە.»

Oct 31, 202517 min

S52 Ep 12عاموس ٦: ١ - ٧

عاموس ٦: ١ - ٧1ئەی لەخۆڕازییەکانی سییۆن،ئەی ئەوانەی کە بە ئاسوودەیی لەسەر کێوی سامیرە دەژین،ئەی پیاوماقوڵانی پێشەنگی گەلانکە بنەماڵەی ئیسرائیل دێنە لاتان، قوڕبەسەرتان!2بۆ کەلنێ بپەڕنەوە و تەماشا بکەن،لەوێوە بڕۆنە حەماتی گەورە وپاشان بۆ گەتی فەلەستییەکان دابەزن.ئایا دۆخی ئێوە لەم شانشینانە باشترە؟یان ئایا سنوورەکانیان لە سنوورەکانتان فراوانترە؟3ئێوە ڕۆژی بەڵا بە دوور دەزانن وتەختی ستەم نزیک دەخەنەوە،4لەسەر قەرەوێڵەی عاج ڕادەکشێن ولەسەر نوێنەکانتان پاڵدەکەون.ئێوە بەرخی ناو ڕان وجوانەگای قەڵەو دەخۆن.5لەگەڵ دەنگی ساز دەنگەدەنگتانەوەک داود ئامێری مۆسیقا بۆ خۆتان دادەهێنن.6بە قەڕابە شەراب دەخۆنەوە وبە باشترین زەیت خۆتان چەور دەکەن،بەڵام بۆ وێرانی نەوەی یوسف خەفەت ناخۆن.7لەبەر ئەوە ئێستا لە یەکەمی ڕاپێچکراوان دەبن وچوونە داوەت و تەوەزەلیتان کۆتایی دێت.

Oct 30, 202518 min

S52 Ep 11عاموس ٥: ١٨ - ٢٧

عاموس ٥: ١٨ - ٢٧18قوڕبەسەر ئەوانەی تامەزرۆیڕۆژی یەزدانن!بۆچی تامەزرۆی ڕۆژی یەزدانن؟ئەو ڕۆژە تاریکییە نەک ڕووناکی.19وەک پیاوێک لەبەردەم شێر هەڵبێت وتووشی ورچێک بێت،یان بێتە ماڵەوە و دەستی لەسەر دیوارەکە دابنێت ومار پێوەی بدات.20ئایا ڕۆژی یەزدان تاریک و بێ ڕووناکی نابێت؟ئایا ئەنگوستەچاو و بێ تروسکایی نابێت؟21«ڕقم لە جەژنەکانتان دەبێتەوە و ڕەتیان دەکەمەوە،چێژ لە کۆڕەکانتان نابینم.22تەنانەت ئەگەر قوربانی سووتاندنەکان وپێشکەشکراوەکانی دانەوێڵەتان پێشکەش بکەن ڕازی نابم،ئاوڕ لە قوربانی هاوبەشی نادەمەوە، لە دابەستەکانتان.23ژاوەژاوی گۆرانییەکانتانم لێ دووربخەنەوە!گوێ لە ئاوازی سازەکانتان ناگرم.24لەبری ئەوە با دادپەروەری وەک زێ بڕوات وڕاستودروستیش وەک ڕووبارێکی هەمیشەیی.25«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانیقوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟26بەڵکو نزرگەی پاشای خۆتان،بنکەی بتەکانتان هەڵگرت،پەیکەرەکانتان بۆ کەیوان، ئەستێرەی خوداوەندەکەتان،کە بۆ خۆتان دروستتان کرد.»27لەبەر ئەوە یەزدان کە ناوی خودای سوپاسالارە، دەفەرموێت:«من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە دیمەشق دوورترە.»

Oct 29, 202514 min

S52 Ep 10عاموس ٥: ٦ - ١٧

عاموس ٥: ٦ - ١٧6ڕوو لە یەزدان بکەن و بژین،ئەگینا وەک ئاگر پڕدەداتە بنەماڵەی یوسف،ئاگرەکەش دانیشتووانی بێت‌ئێل دەخوات وکەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.7ئەی ئەوانەی دادپەروەریتان کردە زەقنەبووت،ڕاستودروستیش بە زەویدا دەدەن!8ئەوەی کەلووەکانی حەوتەوانە و ڕاوچی دروستکردووە،سێبەری مەرگ بۆ بەیان دەگۆڕێت وڕۆژ وەک شەو تاریک دەکات،ئاوی دەریا بانگ دەکات وبەسەر ڕووی زەویدا دەیڕێژێت،ناوی یەزدانە،9ئەوەی وێرانی بەسەر قەڵادا دەبارێنێت ووێرانی بەسەر شاری قەڵابەنددا دێت.10ئەوان لە دادگا ڕقیان لە سەرزەنشتکار دەبێتەوە وقێزیان لە کەسی ڕاستگۆ دەبێتەوە.11لەبەر ئەوەی ئێوە هەژار پێشێل دەکەن وبەشە گەنمی لێ دەستێنن،ئەوا ئەو کۆشکەی کە لە بەردی داتاشراو بنیاد نراوە،تێیاندا دانانیشن،ئەو ڕەزەمێوە بەردارەی چاندووتانە،لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.12دەزانم یاخیبوونەکانتان زۆرن،گوناهەکانتان گەورەن.ستەمکارانی ڕاستودروست و بەرتیلخۆران،مافی هەژاران لە دادگادا دادەماڵن.13لەبەر ئەوە لەو کاتەدا کەسی وریا بێدەنگ دەبێت،چونکە کاتێکی خراپە.14دوای چاکە بکەون نەک خراپە،بۆ ئەوەی بژین،جا وا دەبێت، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار لەگەڵتاندا دەبێت،وەک خۆتان گوتتان.15ڕقتان لە خراپە بێتەوە و حەزتان لە چاکە بێت،دادپەروەری لە دادگادا بچەسپێنن،ڕەنگە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالارلەگەڵ پاشماوەی یوسف میهرەبان بێت.16لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، پەروەردگار ئەمە دەفەرموێت:«لە هەموو گۆڕەپانەکاندا شیوەن دەگێڕن ولە هەموو شەقامەکاندا دەڵێن: ”ئای! ئای!“جوتیارەکان بۆ گریان بانگ دەکەن وئەوانەی وەستای لاوانەوەشن بۆ شیوەن گێڕان.17لە هەموو ڕەزەمێوەکاندا شیوەن دەبێت،چونکە بە ناوەڕاستتدا تێدەپەڕم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Oct 28, 202517 min

S52 Ep 9عاموس ٤: ١١ - ٥: ٥

عاموس ٤: ١١ - ٥: ٥11«هەندێکتانم هەڵگەڕاندەوە،وەک چۆن سەدۆم و عەمۆرام هەڵگەڕاندەوە،وەک پارچە دارێکی گڕگرتووتان لێهات کە لەناو ئاگرەوە دەرهێنرابێت،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12«ئەی ئیسرائیل، ئاوات پێ دەکەم،ئەی ئیسرائیل، لەبەر ئەوەی ئەمەت پێ دەکەم،ئامادەبە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خوداکەت.»13شێوەداڕێژی چیاکان وبەدیهێنەری با،ئەوەی بیرکردنەوەی خۆی بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت،ئەوەی بەرەبەیان دەکاتە تاریکی،بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات،ناوی یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالارە.عاموس ٥1ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەم پەیامە بگرن، ئەم لاوانەوەیە کە من بەسەر ئێوەیدا هەڵدەدەم:2«ئیسرائیلی پاکیزە کەوت،جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە،فڕێدرایە سەر خاکەکەی،کوا ئەوەی هەڵیدەستێنێتەوە؟»3سەبارەت بەمەش یەزدانی باڵادەست بەم جۆرە دەفەرموێت:«ئەو شارەی لە ماڵی ئیسرائیل هەزار سەرباز دەنێرێت،سەد سەربازی بۆ دەمێنێتەوە،ئەو شارۆچکەیەی سەد سەرباز دەنێرێت،دە سەربازی بۆ دەمێنێتەوە.»4لەبەر ئەوە یەزدان ئاوا بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەفەرموێت:«ڕوو لە من بکەن و بژین،5ڕوو لە بێت‌ئێل مەکەن ومەچن بۆ گلگال وبۆ بیری شابەع مەپەڕنەوە،چونکە گلگال بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکرێت وبێت‌ئێل دەبێتە نەبوو.»

Oct 27, 202518 min