PLAY PODCASTS
میخا ٢: ٦ - ٣: ٤
Season 57 · Episode 5

میخا ٢: ٦ - ٣: ٤

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

January 1, 202619m 33s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

میخا ٢: ٦ - ٣: ٤

  • 6پێغەمبەرەکانیان دەڵێن: «پێشبینی مەکەن!
  • دەربارەی ئەم شتانە پێشبینی مەکەن،
  • ڕیسواییمان بەسەردا نایەت.»
  • 7ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئایا دروستە خەڵک بپرسێت:
  • «ئایا یەزدان ئارامی لەبەر دەبڕێت؟
  • یان ئەمە کارەکانی ئەوە؟»
  • «ئایا وشەکانم باش نین
  • بۆ ئەوانەی بە ڕێکی هاتوچۆ دەکەن؟
  • 8بەڵام لەم دواییەدا گەلەکەم
  • بۆ دوژمنایەتی ڕاپەڕین.
  • ئێوە کراس و کەوا پێکەوە دادەماڵن
  • لەوانەی بە دڵنیاییەوە تێدەپەڕن،
  • وەک ئەوانەی لە جەنگ دەگەڕێنەوە.
  • 9ژنانی گەلەکەم دەردەکەن
  • لەو ماڵانەیان کە دڵیان پێی خۆشە.
  • بەرەکەتەکەم لە منداڵەکانیان
  • بۆ هەتاهەتایە دەبەیت.
  • 10هەستن و بڕۆن!
  • چونکە ئەمە شوێنی حەسانەوە نییە،
  • لەبەر ئەوەی گڵاو بوو،
  • وێران بوو، وێرانبوونێکی خراپ.
  • 11ئەگەر درۆزن و چەواشەکار بێت و بڵێت:
  • ”پێشبینیت بۆ دەکەم، سەبارەت بە شەراب و مەی زۆر دەبێت،“
  • ئەوا ئەو دەبێتە پێغەمبەری ئەم گەلە!
  • 12«ئەی یاقوب، بە دڵنیایی بە تەواوی کۆتدەکەمەوە،
  • بە دڵنیایی پاشماوەی ئیسرائیل خڕدەکەمەوە.
  • یەکیاندەخەم وەک ڕانە مەڕی ناو پشتیر،
  • وەک ڕانێک لەناو لەوەڕگاکەی،
  • ئەم شوێنە پڕ لە خەڵک دەبێت.
  • 13کەلێندڕ پێشیان دەکەوێت،
  • دەروازەکە دەشکێنن و لێی تێدەپەڕن و دێنە دەرەوە.
  • پاشاکەشیان لەپێشیانەوە تێدەپەڕێت،
  • یەزدانیش پێشەنگیانە.»

میخا ٣

  • 1گوتم:
  • «ئەی سەرکردەکانی یاقوب،
  • ئەی ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن.
  • ئایا بۆ ئێوە نییە زانینی دادپەروەری؟
  • 2ئێوە کە ڕقتان لە چاکەیە و حەز لە خراپە دەکەن،
  • پێستی گەلەکەم دادەماڵن و
  • گۆشتیان لە ئێسکەکانیان جیا دەکەنەوە؛
  • 3ئێوە کە گۆشتی گەلەکەم دەخۆن،
  • کەوڵیان دەکەن،
  • ئێسکیان دەشکێنن،
  • پارچەپارچەیان دەکەن وەک بۆ ناو مەنجەڵ،
  • وەک گۆشتی ناو تاوە.»
  • 4ئینجا هاوار بۆ یەزدان دەکەن،
  • بەڵام وەڵامیان ناداتەوە.
  • لەو کاتەدا ڕووی خۆی لێیان دەشارێتەوە،
  • لەبەر ئەو خراپانەی کردیان.