PLAY PODCASTS
ناحوم ٢: ٧ - ٣: ١
Season 60 · Episode 6

ناحوم ٢: ٧ - ٣: ١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

January 28, 202619m 11s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ناحوم ٢: ٧ - ٣: ١

  • 7بە فەرمانی خودا بە دیل دەگیرێت و
  • ڕاپێچ دەکرێت.
  • کەنیزەکانی هەروەک کۆتر دەگمێنن،
  • سنگیان دەکوتن.
  • 8نەینەوا وەک حەوزێکی وشکبووە.
  • هاوار دەکەن، «ڕاوەستن! ڕاوەستن!»
  • بەڵام کەس ئاوڕ ناداتەوە.
  • 9«زیو تاڵان بکەن!
  • زێڕ تاڵان بکەن!
  • گەنجینەکانی لەبن نایەن،
  • پڕە لە گەوهەری بەهادار.»
  • 10چۆڵ و تاڵانکراو و داماڵراوە،
  • دڵ دەتوێتەوە و ئەژنۆکان شلن،
  • هەموویان دەلەرزن، ڕەنگیان دەپەڕێت.
  • 11کوا لانەی شێرەکان،
  • لەوەڕگای بەچکە شێران؟
  • لەوێدا شێر و شێرە مێ دەگەڕان
  • لەگەڵ بەچکە شێر، هیچ شتێک نەیدەترساندن.
  • 12شێر بۆ پێویستی بەچکەکانی پەلاماری دەدا و
  • نێچیرەکەی بۆ شێرە مێیەکەی دەخنکاند،
  • ئەشکەوتەکەی پڕ دەکرد لە نێچیر،
  • لانەکانیشی لەوانەی پەلاماری داون.
  • 13یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:
  • «من لە دژی تۆم.
  • گالیسکەکانت دەسووتێنم و دەبنە دووکەڵ،
  • بەچکە شێرەکانیشت شمشێر دەیانخوات و
  • نێچیرت لەسەر زەوی لێ دەبڕم.
  • ئیتر دەنگی نێردراوەکانت نابیسترێن.»

ناحوم ٣

  • 1ئەی شاری خوێن، قوڕبەسەرت،
  • سەراپای درۆیە،
  • پڕ لە تاڵانە،
  • نێچیری لێ نابڕێت!