
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
میخا ٤: ٦ - ١٣
- 6یەزدان دەفەرموێت:
- «لەو ڕۆژەدا شەلەکان کۆدەکەمەوە و
- ڕاپێچکراوەکان خڕدەکەمەوە،
- هەروەها ئەوانەی سزام داون.
- 7شەلەکان دەکەمە پاشماوە،
- دوورخراوەکانیش دەکەمە نەتەوەیەکی بەهێز.
- یەزدانیش لە کێوی سییۆن پاشایەتییان دەکات
- لەو کاتەوە و بۆ هەتاهەتایە.
- 8تۆش ئەی تاوەری پاسەوانی مێگەل،
- ئەی قەڵای سییۆنی کچ،
- هەروەک پێشتر دەسەڵاتت بۆ دەگەڕێتەوە،
- پاشایەتی ئۆرشەلیمی کچ.»
- 9ئێستا بۆچی بە هاوارەوە دەگریت؟
- بۆچی وەک ژانی منداڵبوون ژانت گرتووە؟
- ئایا پاشات نییە،
- یان ڕاوێژکارت مردووە؟
- 10ئەی سییۆنی کچ، لەبەر ژان بگەوزێ
- وەک ژنی ژانگرتوو،
- چونکە ئێستا لە شار دێیتە دەرەوە و
- لە دەشتودەر چادر هەڵدەدەیت.
- دەچیتە بابل،
- لەوێ دەرباز دەکرێیت.
- لەوێ یەزدان دەتکڕێتەوە
- لە دەستی دوژمنەکانت.
- 11بەڵام ئێستا، چەندین نەتەوە
- لە دژی تۆ کۆدەبنەوە.
- دەڵێن: «با گڵاو بێت،
- با بە دیمەنی سییۆن دڵخۆش بین.»
- 12بەڵام ئەوان نازانن
- بیرکردنەوەی یەزدان چییە،
- هەروەها لە پلانی ئەو تێناگەن،
- چونکە وەک مەڵۆی گەنم بۆ سەر جۆخین کۆی کردنەوە.
- 13«ئەی سییۆنی کچ، هەستە و پێشێلی بکە،
- چونکە قۆچی ئاسنینت پێ دەبەخشم.
- سمی بڕۆنزت پێ دەبەخشم و
- چەندین گەل تەفروتونا دەکەیت.»
- دەستکەوتی ناڕەوایی ئەوان بۆ یەزدان تەرخان دەکەیت،
- سامانیان بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان.