
Season 57 · Episode 4
میخا ١: ١٣ - ٢: ٥
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
December 31, 202522m 31s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
میخا ١: ١٣ - ٢: ٥
- 13ئەی دانیشتووانی لاخیش،
- گالیسکە بە ئەسپەوە ببەستن،
- ئێوە یەکەمین شار بوون دوای یاخیبوونەکانی ئیسرائیل کەوتن،
- هەروەها سییۆنی کچتان تووشی گوناه کرد.
- 14لەبەر ئەوە دیاری ماڵئاوایی دەدەن
- بە مۆرەشەت گەت.
- یارمەتی لە شارۆچکەکانی ئەکزیڤەوە جێی متمانە نییە
- بۆ پاشاکانی ئیسرائیل.
- 15داگیرکەرتان دەهێنمە سەر،
- ئەی دانیشتووانی مارێشا،
- ئەوەی شکۆی ئیسرائیلە
- دێتە عەدولام.
- 16سەرتان بتاشن بۆ شیوەنگێڕان
- لەسەر منداڵە نازدارەکانتان،
- وەک سیسارکە کەچەڵ بن و مووتان بە سەرەوە نەبێ،
- چونکە منداڵی ئێوە بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکەن.
میخا ٢
- 1قوڕبەسەر ئەوانەی بیر لە بەدکاری دەکەنەوە و
- لەناو نوێنەکانیان پیلان بۆ خراپە دادەڕێژن!
- کاتێک ڕووناکی بەیان دێت جێبەجێی دەکەن
- چونکە لە دەستیان دێ.
- 2چاویان لە کێڵگەکانە و داگیری دەکەن،
- هەروەها لە ماڵەکانە و دەستی بەسەردا دەگرن.
- دەست بەسەر ماڵی خەڵکدا دەگرن،
- تاکو لە میراتەکەی بێبەشی بکەن.
- 3لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
- «ئەوەتا من سەبارەت بەم گەلە بیر لە بەڵا دەکەمەوە،
- ئەوەی ناتوانن ملتانی لەبەر لابدەن.
- بە لووتبەرزییەوە هاتوچۆ ناکەن،
- چونکە کاتی خراپە دەبێت.
- 4لەو ڕۆژەدا پەندتان بەسەردا هەڵدەدرێت و
- شیوەن دەگێڕن و دەگوترێ:
- ”بە تەواوی وێران بووین،
- بەشی گەلەکەی منی گۆڕیوە.
- چۆن لێی داماڵین!
- کێڵگەکانی ئێمەی بەسەر ناپاکەکاندا دابەش کرد؟“»
- 5لەبەر ئەوە لەنێو کۆمەڵی یەزداندا کەست نابێت
- بە گوریسی پێوانە خاکەکە بە تیروپشک دابەش بکات.