PLAY PODCASTS
گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی

1,039 episodes — Page 1 of 21

ئاشكراكردن ٣: ١٠ - ١٦

May 13, 202619 min

ئاشكراكردن ٣: ٧ - ١٠

May 12, 202616 min

ئاشكراكردن ٣: ٢ - ٦

May 11, 202615 min

ئاشكراكردن ٢: ٢٠ - ٣: ٢

May 10, 202616 min

ئاشكراكردن ٢: ١٣ - ١٩

May 9, 202618 min

ئاشكراكردن ٢: ١٠ - ١٣

May 8, 202618 min

ئاشكراكردن ٢: ٥ - ١٠

May 7, 202617 min

ئاشكراكردن ٢: ١ - ٤

May 6, 202615 min

ئاشكراكردن ٢: ١

May 5, 202616 min

ئاشكراكردن ١: ١٦ - ٢٠

May 4, 202618 min

ئاشكراكردن ١: ١٠ - ١٥

May 3, 202617 min

ئاشكراكردن ١: ٥ - ٩

May 2, 202618 min

ئاشكراكردن ١: ٢ - ٤

May 1, 202617 min

ئاشكراكردن پێشەكى، ١: ١

Apr 30, 202618 min

ئاشكراكردن پێشەكى ٢

Apr 29, 202618 min

ئاشكراكردن پێشەكى ١

Apr 28, 202616 min

مه‌لاخی ٤: ٣ - ٦

Apr 27, 202617 min

مه‌لاخی ٣: ١٥ - ٤: ٢

Apr 26, 202616 min

مه‌لاخی ٣: ٨ - ١٤

Apr 25, 202617 min

مه‌لاخی ٣: ٧ - ٨

Apr 24, 202617 min

مه‌لاخی ٣: ١ - ٧

Apr 23, 202616 min

مه‌لاخی ٢: ١٧ - ٣: ١

Apr 22, 202614 min

مه‌لاخی ٢: ١٠ - ١٧

Apr 21, 202614 min

مه‌لاخی ٢: ١٠ - ١٦

Apr 20, 202615 min

مه‌لاخی ٢: ١٠ - ١٦

Apr 19, 202616 min

مه‌لاخی ٢: ١٠ - ١٥

Apr 18, 202618 min

مه‌لاخی ٢: ٤ - ٩

Apr 17, 202615 min

مه‌لاخی ١: ١٤ - ٢: ٣

Apr 16, 202615 min

مه‌لاخی ١: ٩ - ١٤

Apr 15, 202613 min

مه‌لاخی ١: ٤ - ٨

Apr 14, 202615 min

مه‌لاخی پێشەكى، ١: ١ - ٣

Apr 13, 202616 min

زه‌كریا ١٤: ٨ - ٢١

Apr 12, 202615 min

زه‌كریا ١٤: ١ - ٧

Apr 11, 202613 min

زه‌كریا ١٣: ٢ - ٩

Apr 10, 202616 min

زه‌كریا ١٢: ١١ - ١٣: ٢

Apr 9, 202615 min

زه‌كریا ١٢: ٦ - ١١

Apr 8, 202613 min

زه‌كریا ١٢: ١ - ٥

Apr 7, 202613 min

زه‌كریا ١١: ١٤ - ١٢: ١

Apr 6, 202612 min

زه‌كریا ١١: ٧ - ١٣

Apr 5, 202613 min

S65 Ep 26زه‌كریا ١٠: ٧ - ١١: ٦

زه‌كریا ١٠: ٧ - ١١: ٦7ئەفرایم وەک پاڵەوانەکانیان لێدێت،دڵیان خۆش دەبێت هەروەک بە شەراب،منداڵەکانیان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن،دڵیان بە یەزدان شاد دەبێت.8ئاماژەیان بۆ دەکەم،پێکەوە کۆیان دەکەمەوە.بە دڵنیاییەوە دەیانکڕمەوە،هەروەکو پێشتر زۆر دەبن.9هەرچەندە لەنێو گەلاندا پەرتەوازەیان دەکەم،بەڵام لە خاکە دوورەکانەوە یادم دەکەنەوە.ئەوان لەگەڵ کوڕەکانیان لە ژیان دەمێننەوە ودەگەڕێنەوە.10لە خاکی میسرەوە دەیانگەڕێنمەوە ولە ئاشورەوە کۆیان دەکەمەوە.دەیانهێنمە خاکی گلعاد و لوبنان،جێیان نابێتەوە.11بەناو دەریای تەنگدا تێدەپەڕن،شەپۆلەکانی دەریا کپ دەبن وهەموو قووڵاییەکانی ڕووباری نیل وشک دەبن.لووتبەرزی ئاشور تێکدەشکێنرێت وداردەستی میسر نامێنێت.12بە یەزدان بەهێزیان دەکەم وبە ناوی خۆیەوە دەیپەرستن و گوێڕایەڵی دەبن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.زه‌كریا ١١1ئەی لوبنان، دەرگاکانت بکەرەوە،تاکو ئاگر دار ئورزەکانت بخوات!2ئەی دار سنەوبەر، واوەیلا بکە، چونکە دار ئورز کەوت،دارە گەورەکان تێکشکێنران!ئەی دار بەڕووەکانی باشان، واوەیلا بکەن،چونکە دارستانە چڕەکان تێکدران!3گوێ لە واوەیلای شوانەکان بگرن،چونکە لەوەڕگا دەوڵەمەندەکانیان وێران بوون!گوێ لە نەڕەی شێرەکان بگرن،چونکە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردون وێران بوون.4یەزدانی پەروەردگارم ئەمە دەفەرموێت: «ئەو مێگەلەی بۆ سەربڕینە بیلەوەڕێنە.5ئەوانەی دەیانکڕن و سەریان دەبڕن، سزاش نادرێن. فرۆشیارەکانیان دەڵێن: ”ستایشی یەزدان دەکەم، کە دەوڵەمەندی کردم!“ شوانەکانیان بەزەییان پێیاندا نایەتەوە.»6یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئیتر بەزەییم بە دانیشتووانی خاکەکەدا نایەتەوە، بەڵکو هەریەکەیان دەدەمە دەست نزیکەکەی و پاشاکەی. ئەوان خاکەکە وێران دەکەن، کەسیش لە دەستی ئەوان دەرباز ناکەم.»

Apr 4, 202613 min

S65 Ep 25زه‌كریا ١٠: ٤ - ٦

زه‌كریا ١٠: ٤ - ٦4بەردی بناغە لە یەهوداوە دێت،مێخی ڕەشماڵ لەوێوە دێت،کەوانی جەنگ لەوێوە دێت،هەموو سەرۆکێک لەوێوەیە.5پێکەوە وەک پاڵەوان دەبن،ئەوانەی دوژمنەکانیان لەنێو قوڕی کۆڵانەکان دەشێلن،دەجەنگن، چونکە یەزدان لەگەڵیانە،ئەسپ سوارەکانی دوژمن شەرمەزار دەکەن.6«بنەماڵەی یەهودا بەهێز دەکەم،بنەماڵەی یوسف ڕزگار دەکەم.دەیانگەڕێنمەوە، چونکە بەزەییم پێیاندا هاتەوە،وایان لێدێت وەک ئەوەی کە ڕەتم نەکردبنەوە،چونکە من یەزدانی پەروەردگاری ئەوانم،وەڵامیان دەدەمەوە.

Apr 3, 202613 min

S65 Ep 24زه‌كریا ١٠: ١ - ٣

زه‌كریا ١٠: ١ - ٣1لە بەهاردا داوای باران لە یەزدان بکەن،یەزدانە کە هەورەتریشقە دروستدەکات.ئەو شەستە باران دەبارێنێت،کێڵگەی سەوز دەداتە هەمووان.2بتەکان قسەی هەڵخەڵەتێنەر دەکەن،فاڵگرەوەکان بە درۆ باسی بینین دەکەن،خەونی درۆ دەگێڕنەوە،بەبێ سوود دڵنەوایی دەکەن،بۆیە گەل وەک مەڕ پەرتەوازە بوون،سەرگەردان بوون لەبەر بێ شوانی.3«تووڕەییم لەسەر شوانەکان گڕی گرت،ڕابەرەکان سزا دەدەم،چونکە یەزدانی سوپاسالار مێگەلەکەی خۆی،بنەماڵەی یەهودا بەسەردەکاتەوە،دەیانکاتە ئەسپی شکۆی خۆی لەنێو جەنگ.

Apr 2, 202613 min

S65 Ep 23زه‌كریا ١: ١ - ٩: ١٧

زه‌كریا ١: ١ - ٩: ١٧1لە مانگی هەشتی ساڵی دووەمی داریوش، فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات:2«یەزدان زۆر لە باوباپیرانتان تووڕە بوو.3لەبەر ئەوە بە گەل دەڵێیت: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”بگەڕێنەوە بۆ لام، منیش دەگەڕێمەوە بۆ لاتان.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.4وەک باوباپیرانتان مەبن، ئەوانەی پێغەمبەرەکانی پێشوو پێیان ڕاگەیاندن: یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”لە ڕەفتارە خراپ و نەریتە خراپەکانتان بگەڕێنەوە.“ بەڵام گوێیان نەگرت و سەرنجیان نەدامێ. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.5ئێستا باوباپیرانتان لەکوێن؟ هەروەها پێغەمبەرەکان، ئایا هەتاهەتایە دەژین؟6بەڵام فەرمایشت و فەرزەکانم کە بەندە پێغەمبەرەکانم پێ ڕاسپارد، ئایا بە باوباپیرانتان نەگەیشت؟«ئینجا تۆبەیان کرد و گوتیان: ”هەروەک ئەوەی یەزدانی سوپاسالار مەبەستی بوو پێمانی بکات، بەپێی ڕەفتار و نەریتەکانمان، ئاوای پێ کردین.“»7لە بیست و چواری یازدە کە مانگی شوباتە لە دووەم ساڵی داریوش، پەیامی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات.8لە شەودا بینینێکم بۆ ئاشکرا کرا: لەبەردەمم پیاوێک سواری ئەسپێکی سوور بووە. پیاوەکە لە شیوێک لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستاوە، لە پشتییەوە ئەسپی سوور و زەرد و سپی هەبوو.9ئینجا پرسیارم کرد: «گەورەم، ئەمانە چین؟»ئەو فریشتەیەی کە قسەی لەگەڵم دەکرد وەڵامی دامەوە: «من پیشانت دەدەم ئەمانە چین.»10ئینجا ئەو پیاوەی لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستا بوو فەرمووی: «ئەمانە ئەوانەن کە یەزدان ناردوونی تاکو بەناو زەویدا بگەڕێن.»11ئینجا وەڵامی فریشتەکەی یەزدانیان دایەوە ئەوەی لەنێو دار مۆردەکان وەستابوو و گوتیان: «بەناو زەویدا گەڕاین، هەموو زەوی حەساوەتەوە و لە ئارامیدایە.»12ئینجا فریشتەکەی یەزدان فەرمووی: «ئەی یەزدانی سوپاسالار، هەتا کەی تۆ بەزەییت بە ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا نایەتەوە کە ئەم حەفتا ساڵە لێیان تووڕە بوویت؟»13یەزدانیش بە قسەی خۆش و دڵدانەوە وەڵامی ئەو فریشتەیەی دایەوە کە قسەی لەگەڵم دەکرد.14ئینجا ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم پێی گوتم: «ئەم پەیامە ڕابگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”خۆشەویستییەکی بێ پایانم بۆ ئۆرشەلیم و سییۆن هەیە.15زۆریش لەو نەتەوانە تووڕەم کە لەخۆڕازین. من کەمێک تووڕە بووم، بەڵام ئەوان لە سزادانەکە درێژدادڕییان کرد.“16«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”بە بەزەییەوە دەگەڕێمەوە بۆ ئۆرشەلیم و لەوێ ماڵەکەم بنیاد دەنرێتەوە. گوریسی پێوانەش بەسەر ئۆرشەلیمدا ڕادەکێشرێت.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.17«هەروەها ڕایبگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”دیسان شارۆچکەکانم سەرڕێژ دەبن لە خێروخۆشی، یەزدان دووبارە دڵی سییۆن دەداتەوە و ئۆرشەلیم هەڵدەبژێرێتەوە.“»18پاشان چاوم هەڵبڕی و بینیم چوار قۆچ لەبەردەمم بوون.19لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «ئەمانە چین؟»ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودا و ئیسرائیل و ئۆرشەلیمیان پەرتوبڵاو کردەوە.»20ئینجا یەزدان چوار پیشەوەری پیشان دام.21پرسیارم کرد: «ئەمانە هاتوون چی بکەن؟»ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودایان پەرتوبڵاو کردەوە، تاکو کەس نەتوانێت سەری بەرز بکاتەوە، بەڵام پیشەوەرەکان هاتوون تاکو بیانتۆقێنن و قۆچەکانی نەتەوەکان فڕێبدەن، ئەوانەی قۆچیان بەسەر خاکی یەهودا بەرزکردووەتەوە بۆ پەرتوبڵاوکردنی خەڵکەکەی.»زه‌كریا ٢1ئینجا چاوم هەڵبڕی و پیاوێکم لەبەردەمم بینی گوریسی پێوانەی بەدەستەوە بوو.2لێم پرسی: «بۆ کوێ دەچیت؟»وەڵامی دامەوە: «بۆ پێوانی ئۆرشەلیم، تاکو درێژی و پانییەکەی بزانم.»3لەو کاتەدا ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم هاتە دەرەوە، فریشتەیەکی دیکەش بەرەوپیری هاتە دەرەوە و4پێی گوت: «ڕاکە و بەو گەنجە بڵێ: ”ئۆرشەلیم دەبێتە شارێکی بێ شوورا، لەبەر زۆری خەڵک و ئاژەڵی ماڵی تێیدا.5منیش بۆی دەبمە شوورای ئاگرین لە هەر چواردەوری، دەبمە شکۆ لە ناوەڕاستی.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.6یەزدان دەفەرموێت: «هۆی، هۆی! لە خاکی باکوور هەڵێن، چونکە وەک چوار بایەکەی ئاسمان پەرتەوازەم کردوون.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.7«هۆی، دەرباز بە، ئەی خەڵکی سییۆن کە لە بابل دەژین!»8چونکە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەدوای ئەوەی خودای شکۆدار منی نارد بۆ ئەو نەتەوانەی ئێوەیان تاڵان کرد، چونکە ئەوەی دەستتان لێدەدات، دەست لە بیلبیلەی چاوی دەدات،9بێگومان من دەستیان لێ دەوەشێنم و دەبنە تاڵانی بۆ کۆیلەکانیان. ئینجا دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی ناردووە.10«ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم، گۆرانی بڵێن و دڵخۆش بن، چونکە من دێم و لەنێوتاندا نیشتەجێ دەبم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.11«لەو ڕۆژەدا زۆرێک لە نەتەوەکان دێنە پاڵ یەزدان و دەبنە گەلی من. لەنێو ئێوەدا نیشتەجێ دەبم و دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە.12یەزدان یەهودا دەکاتە میراتی خۆی، بەشی خۆی لەسەر خاکی پیرۆز، دووبارە ئۆرشەلیم هەڵدەبژێرێتەوە.13ئەی هەموو ئادەمیزاد، لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بن، چونکە لە نشینگە پیرۆزەکەیەوە هەستا!»زه‌كریا ٣1ئینجا یەشوعی سەرۆک کاهینی پیشان دام کە لەبەردەم فریشتەی یەزدان ڕاوەستابوو، شەیتانیش لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستابوو تاکو تۆمەتباری بکات.2یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «ئەی شەیتان، یەزدان سەرزەنشتت بکات! ئەو یەزدانەی کە ئۆرشەلیمی هەڵبژارد سەرزەنشتت بکات! ئایا ئەمە مەشخەڵێک نییە لە ئاگرەوە دەرکێشرابێت؟»3یەشوع بە بەرگێکی پیس لەبەردەم فریشتەکە ڕاوەستابوو.4فریشتەکە بەوانەی فەرموو کە لەبەردەمی ڕاوەستا بوون: «بەرگە پیسەکەی لەبەر داکەنن.»ئینجا پێی فەرموو: «تەماشا بکە، تاوانەکەتم لەسەرت لابرد و بەرگی گرانبەهام لەبەرکردوویت.»5منیش گوتم: «با مێزەرێکی پاک لەسەری بنێن.» ئینجا مێزەرێکی پاکیان لەسەری نا و بەرگیان لەبەرکرد، فریشتەکەی یەزدانیش ڕاوەستا بوو.6ئینجا فریشتەکەی یەزدان یەشوعی ڕاسپارد:7«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”ئەگەر ڕێگاکانم بگریتەبەر و کار

Apr 1, 202614 min

S65 Ep 22زه‌كریا ٩: ٩ - ١٧

زه‌كریا ٩: ٩ - ١٧9ئەی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش بە!ئەی شاری ئۆرشەلیم، هاواری خۆشی بکە!ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات،دادپەروەرە و ڕزگارکەرە،بێفیزە و سواری ماکەرێک وجاشی ماکەرێک بووە.10گالیسکەی جەنگ لە ئەفرایم لەناودەبەم وئەسپیش لە ئۆرشەلیم،کەوانی جەنگ دەشکێنرێت.ئەو پاشایە ئاشتی بۆ گەلان ڕادەگەیەنێت،فەرمانڕەوایەتییەکەی لە دەریاوە بۆ دەریایە ولە ڕووباری فوراتیشەوە هەتا ئەوپەڕی زەوییە.11هەروەها بۆ تۆش، لەبەر خوێنی پەیمانەکەم لەگەڵ تۆ،دیلەکانت لە بیری بێ ئاو بەڕەڵا دەکەم.12ئەی ئەو دیلانەی هیواتان هەیە، بگەڕێنەوە قەڵاکانتان،ئەمڕۆ من ڕایدەگەیەنم کە دوو هێندە قەرەبووتان دەکەمەوە.13من یەهودام وەک کەوانەکەی خۆم چەماندووەتەوە،ئەفرایمم کردووەتە تیرەکانم،ئەی سییۆن، کوڕەکانی تۆم ڕاپەڕندووە،لە دژی کوڕەکانی تۆ، ئەی یۆنان،تۆم کردووە بە شمشێری پاڵەوان.14ئینجا یەزدان لەسەر سەریانەوە دەردەکەوێت،تیرەکەی وەک بروسک دەبریسکێتەوە.یەزدانی باڵادەست فوو بە کەڕەنادا دەکات،بەناو گەردەلوولەکانی باشووردا دەڕوات،15یەزدانی سوپاسالار گەلەکەی دەپارێزێت.بە بەردی قۆچەقانی دوژمن تێکدەشکێنن،دەخۆنەوە و دەنەڕێنن هەروەک شەرابیان نۆشی بێت،وەک تاسی خوێنپرژێن پڕ دەبن،کە بۆ پرژاندنی گۆشەکانی قوربانگا بەکاردێت.16لەو ڕۆژەدا یەزدانی پەروەردگار گەلی خۆی ڕزگار دەکات،هەروەک شوان مێگەلەکەی دەپارێزێت.لە خاکەکەی خۆی دەیانڕازێنێتەوەوەک بەردی گرانبەهای تاج.17چەند سەرنجڕاکێش و جوان دەبن!دانەوێڵە گەشە بە لاوەکان دەکات وشەرابی نوێش بە پاکیزەکان.

Mar 31, 202613 min

S65 Ep 21زه‌كریا ٩: ٨ - ٩

زه‌كریا ٩: ٨ - ٩8بەڵام لە چواردەوری پەرستگاکەم هەڵدەدەم،بۆ پارێزگاریکردن لە لەشکری تاڵانکەر.ئیتر هەرگیز سەرکاری بێگاری نایەتە سەریان،چونکە ئێستا چاوم لەسەریانە.9ئەی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش بە!ئەی شاری ئۆرشەلیم، هاواری خۆشی بکە!ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات،دادپەروەرە و ڕزگارکەرە،بێفیزە و سواری ماکەرێک وجاشی ماکەرێک بووە.

Mar 30, 202612 min

S65 Ep 20زه‌كریا ٨: ٢٠ - ٩: ٨

زه‌كریا ٨: ٢٠ - ٩: ٨20یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «چەندین خەڵک و دانیشتووانی چەندین شار دێنە ئۆرشەلیم،21دانیشتووانی شارێک دەچنە لای ئەوی دیکەیان و دەڵێن: ”با بڕۆین دەستبەجێ بۆ ئەوەی لە یەزدان بپاڕێینەوە و ڕوو لە یەزدانی سوپاسالار بکەین، هەروەها منیش دەچم.“22ئینجا زۆرێک لە گەلان و نەتەوە بەهێزەکان دێنە ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی ڕوو لە یەزدانی سوپاسالار بکەن و لە یەزدان بپاڕێنەوە.»23یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا دە پیاو لەنێو هەموو زمان و نەتەوەکان دەست بە دامێنی پیاوێکی جولەکەوە دەگرن و پێی دەڵێن: ”با لەگەڵتان بێین، چونکە بیستوومانە خوداتان لەگەڵە.“»زه‌كریا ٩1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش لە دژی خاکی حەدراخ ولە دیمەشق دەمێنێتەوە،چونکە هەموو خەڵک و هۆزەکانی ئیسرائیلچاویان لە یەزدانە.2هەروەها لە دژی حەماتی هاوسنووری،لە دژی سور و سەیدایە، کە ئەوانە زۆر دانان.3سور قەڵای بۆ خۆی بنیاد نا،زیوی وەک خۆڵ خڕکردەوە،زێڕیش وەک قوڕی کۆڵانەکان.4بەڵام پەروەردگار دەستی بەسەردا دەگرێت ولە دەریا هێزەکەی لەناودەبات،هەروەها بە ئاگر دەسووتێنرێت.5ئەسقەلان دەیبینێت و دەترسێت،غەزەش زۆر بە ئازار دەبێت،عەقرۆنیش، چونکە هیواکانی مایەی شەرمەزارین.غەزە پاشاکەی لەدەست دەدات،ئەسقەلانیش ئاوەدانی تێدا نامێنێت.6خەڵکی زۆڵ ئەشدۆد داگیر دەکەن،لووتبەرزی فەلەستییەکان لەناودەبەم.7گۆشتی بە خوێنەوە لەبەردەمیان لادەبەم وخواردنی قەدەغەکراو لەبەر ددانەکانیان.ئەو فەلەستییانەش کە دەمێننەوە دێنە پاڵ خوداکەمان ووەک هۆزێک دەبن لە یەهودا وعەقرۆنیش وەک یەبوسییەکان.8بەڵام لە چواردەوری پەرستگاکەم هەڵدەدەم،بۆ پارێزگاریکردن لە لەشکری تاڵانکەر.ئیتر هەرگیز سەرکاری بێگاری نایەتە سەریان،چونکە ئێستا چاوم لەسەریانە.

Mar 29, 202614 min

S65 Ep 19زه‌كریا ٨: ٩ - ١٩

زه‌كریا ٨: ٩ - ١٩9یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئێستا گوێتان لەم پەیامە بێت، ”با دەستەکانتان بەهێزبن بۆ ئەوەی پەرستگاکە بنیاد بنرێت.“ هەر ئەوەش بوو کە پێغەمبەرەکان لە ڕۆژی دامەزراندنی ماڵی یەزدانی سوپاسالار گوتیان.10بەر لەو سەردەمە هیچ کرێیەک بۆ مرۆڤ نەبوو، ئاژەڵیش کرێی نەبوو. ئەوەی دەچووە سەر کاریش لەبەر دوژمنانی سەلامەتی نەبوو، چونکە هەموویانم لە یەکتری بەردا.11بەڵام ئێستا من وەک پێشتر هەڵسوکەوت لەگەڵ پاشماوەی گەلەکەم ناکەم.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.12«تۆو بە جوانی دەڕوێت، دار مێو بەری خۆی دەدات، زەوی بەروبوومی خۆی دەدات، ئاسمان شەونمی خۆی دەدات. هەموو ئەم شتانە دەکەمە میرات بۆ پاشماوەی ئەم گەلە.13ئەی بنەماڵەی یەهودا و ئیسرائیل، هەروەک ئێوە مایەی نەفرەت بوون لەنێو نەتەوەکان، من ڕزگارتان دەکەم، دەبنە مایەی بەرەکەت. مەترسن، بەڵکو با دەستەکانتان بەهێزبن.»14یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «وەک چۆن مکوڕ بووم لەسەر ئەوەی تووشی بەڵاتان بکەم، کاتێک باوباپیرانتان تووڕەیان کردم و پاشگەز نەبوومەوە،15ئێستا بە هەمان شێوە مکوڕم لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە چاکە بکەم لەگەڵ ئۆرشەلیم و بنەماڵەی یەهودا. مەترسن.16ئەمانە ئەو شتانەن کە دەبێت بیانکەن: لەگەڵ یەکتری بە ڕاستی بدوێن؛ لە دادگاکانتان ڕاستی و حوکمی دادپەروەرانە هەبێت؛17لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری؛ حەزتان لە سوێندخواردنی بە درۆ نەبێت. ڕقم لە هەموو ئەمانەیە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18پاشان فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات:19یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ڕۆژووی مانگی چوار و پێنج و حەوت و دە بۆ نەوەی یەهودا دەبێتە شادی و دڵخۆشی و جەژنی خۆش. لەبەر ئەوە حەز لە ڕاستی و ئاشتی بکەن.»

Mar 28, 202614 min

S65 Ep 18زه‌كریا ٨: ١ - ٨

زه‌كریا ٨: ١ - ٨1فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات.2یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «خۆشەویستییەکی بێ پایانم بۆ سییۆن هەیە، بە دڵگەرمییەوە ئیرەدار بووم بۆی.»3یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دەگەڕێمەوە سییۆن و لە ناوەڕاستی ئۆرشەلیم نیشتەجێ دەبم. ئینجا ئۆرشەلیم بە شاری ڕاستی ناودەبردرێت و کێوی یەزدانی سوپاسالاریش بە ”کێوی پیرۆز“.»4یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «جارێکی دیکە پیرەمێرد و پیرێژن لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم دادەنیشن، هەریەکە لەبەر تەمەنی گۆچانەکەی بە دەستیەوەیە.5شەقامەکانی شار پڕ دەبنەوە لە کوڕ و کچ یاری تێدا دەکەن.»6یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەو سەردەمە لەوانەیە لەبەرچاوی پاشماوەی ئەم گەلە سەرسوڕهێنەر بێت، بەڵام ئایا لەبەرچاوی منیش سەرسوڕهێنەرە؟» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.7یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «من گەلەکەم لە خاکی ڕۆژهەڵات و لە خاکی ڕۆژئاوا ڕزگار دەکەم.8دەیانگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بن، دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان، بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی.»

Mar 27, 202613 min

S65 Ep 17زه‌كریا ٧: ٨ - ١٤

زه‌كریا ٧: ٨ - ١٤8ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات:9«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”بە دادپەروەری ڕاستەقینە حوکم بدەن، لەگەڵ یەکتری میهرەبان و بە بەزەیی بن.10بێوەژن و هەتیو، نامۆ و هەژار مەچەوسێننەوە، لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری.“11«بەڵام نەیانویست گوێ شل بکەن، شانی یاخبوونیان دایەبەر، خۆیان کەڕ کرد.12دڵیان وەک بەردەئەستێ ڕەقکرد نەوەک گوێیان لە فێرکردنەکان و لەو وشانە بێت کە یەزدانی سوپاسالار بە ڕۆحی خۆی لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ناردی. ئیتر یەزدانی سوپاسالار زۆر تووڕە بوو.13«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”چۆن بانگم کرد و گوێیان نەگرت، ئەوانیش ئاوا نزا دەکەن و گوێ ناگرم.14بە ڕەشەبایەک بەناو هەموو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاوم کردنەوە و لەوێ نامۆ بوون. لەپاش ئەوان زەوییەکە وێران بوو و کەس هاتوچۆی پێیدا نەکرد. بەم جۆرە خاکی شادییان وێران کرد.“»

Mar 26, 202612 min

S65 Ep 16زه‌كریا ٧: ١ - ٨

زه‌كریا ٧: ١ - ٨1لە چوارەم ساڵی داریوشی پاشا، لە چواری مانگی نۆ لە کیسلێڤ فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات.2خەڵکی بێت‌ئێل شەرئەچەر و ڕەگەم‌مەلەخیان لەگەڵ پیاوەکانیان نارد بۆ ئەوەی لە یەزدان بپاڕێنەوە،3بۆ ئەوەی لە کاهینەکانی ماڵی یەزدانی سوپاسالار و لە پێغەمبەرەکان بپرسن: «ئایا لە مانگی پێنجدا شیوەن بگێڕین و بە ڕۆژوو ببین، هەروەک ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو کردوومانە؟»4ئینجا فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات:5«بە هەموو گەلی خاکەکە و بە کاهینەکان بڵێ: ”کاتێک بە ڕۆژوو بوون و شیوەنتان گێڕا، لە مانگی پێنج و مانگی حەوت، لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو، ئایا بەڕاستی بۆ من بەڕۆژوو بوون؟6ئەی کە دەتانخوارد و دەتانخواردەوە، ئایا بۆ خۆتان نەبوو ئاهەنگتان دەگێڕا؟7ئایا هەمان ئەو پەیامە نەبوو کە یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کە ئۆرشەلیم ئاوەدان و ئارام بوو، شارۆچکەکانی دەوروبەری و نەقەب و زوورگەکانی یەهودا ئاوەدان بوون؟“»8ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات:

Mar 25, 202611 min