PLAY PODCASTS
گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی

1,039 episodes — Page 3 of 21

S61 Ep 4حه‌به‌قوق ١: ١٣ - ١٧

حه‌به‌قوق ١: ١٣ - ١٧13چاوەکانت لەوە پاکترن تەماشای خراپە بکەن،ناتوانیت بەرگەی خراپەکاری بگریت.کەواتە بۆچی بەرگەی ناپاکەکان دەگریت؟بۆچی بێدەنگ دەبیت کاتێک بەدکار کەسێکی لە خۆی ڕاستودروستتر قووت دەدات؟14مرۆڤ وەک ماسی دەریا لێدەکەیت،وەک بوونەوەری ئاوی کە فەرمانڕەوای نییە.15دوژمنی خراپەکار بە قولاپەکەی هەمووان سەردەخات،بە تۆڕەکەی ڕاویان دەکات،لەناو تۆڕەکەی کۆیان دەکاتەوە،لەبەر ئەوە شاد و دڵخۆشە.16هەر لەبەر ئەوەش قوربانی بۆ تۆڕەکەی سەردەبڕێت وبخووری بۆ دەسووتێنێت،چونکە بەهۆی تۆڕەکەیەوە خۆش ڕادەبوێرێت وخواردنەکەی چەورە.17هەتا کەی بەردەوام دەبێ لەوەی بە تۆڕەکەی ڕاو بکات،بە بێ بەزەیی نەتەوەکان لەناوببات؟

Feb 3, 202621 min

S61 Ep 3حه‌به‌قوق ١: ١٠ - ١٢

حه‌به‌قوق ١: ١٠ - ١٢10گاڵتە بە پاشایان دەکەن ومیران دەکەنە گاڵتەجاڕ،بە هەموو شارێکی قەڵابەند پێدەکەنن،خۆڵ دەکەنە گرد و دەیگرن.11ئینجا وەک با هەڵدەکەن و دەڕۆن،تاوانبارن، هێزی خۆیان دەپەرستن.»12ئەی یەزدان، ئایا تۆ لە ئەزەلەوە نیت؟خودای من، پیرۆزەکەم، تۆ هەرگیز نامریت.ئەی یەزدان، بابلییەکانت بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانت دانا،ئەی تاشەبەرد، ئەرکی سزادانت بەوان سپاردووە.

Feb 2, 202618 min

S61 Ep 2حه‌به‌قوق ١: ٣ - ٩

حه‌به‌قوق ١: ٣ - ٩3بۆ چی ناڕەواییم پیشان دەدەیت؟بۆ چی بەرگەی خراپە دەگریت؟وێرانکردن و ستەم لەبەردەممە،ناکۆکی و ڕکابەری سەرهەڵدەدات.4لەبەر ئەوە تەورات لەکارخراوە ودادپەروەری قەد سەرکەوتوو نابێت.خراپەکار گەمارۆی کەسی ڕاستودروستی دا،لەبەر ئەوە دادپەروەری دەشێوێنرێت.5«تەماشای نەتەوەکان بکەن و سەرنج بدەن،بە تەواوی سەرسام بن،چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێکی وا دەکەم،ئەگەر باس بکرێت باوەڕ ناکەن.6من بابلییەکان هەڵدەستێنمەوە،گەلێکی دڵڕەق و بە پەلە،بە فراوانی زەوی ڕێگای گرتووەتەبەر،بۆ داگیرکردنی ئەو نشینگانەی کە هی خۆی نییە.7تۆقێنەر و ترسێنەرە،خۆیان حوکم دادەنێن وشکۆی خۆیان دەسەپێنن.8ئەسپەکانیان لە پڵنگ بەتاوترن ولە گورگی ئێواران توندوتیژترن،سوارەکانی بە پڕتاویلە دوورەوە دێن،وەک هەڵۆیەکی بە پەلە بۆ خواردن دەفڕن.9هەموو بۆ ستەمکاری دێن،ئاپۆرەکەیان وەک بای ڕۆژهەڵات بەرەو پێش دەچێت،وەک لم دیل کۆدەکەنەوە.

Feb 1, 202614 min

S61 Ep 1حه‌به‌قوق پێشەكى ١: ١ - ٤

حه‌به‌قوق پێشەكى ١: ١ - ٤1ئەو سروشەی کە بۆ حەبەقوقی پێغەمبەر هات.2ئەی یەزدان، هەتا کەی هانات بۆ بهێنم وتۆش گوێ ناگریت؟هەتا کەی لە دەست ستەم هاوارت بۆ دەهێنم وتۆش ڕزگار ناکەیت؟3بۆ چی ناڕەواییم پیشان دەدەیت؟بۆ چی بەرگەی خراپە دەگریت؟وێرانکردن و ستەم لەبەردەممە،ناکۆکی و ڕکابەری سەرهەڵدەدات.4لەبەر ئەوە تەورات لەکارخراوە ودادپەروەری قەد سەرکەوتوو نابێت.خراپەکار گەمارۆی کەسی ڕاستودروستی دا،لەبەر ئەوە دادپەروەری دەشێوێنرێت.

Jan 31, 202620 min

S60 Ep 8ناحوم ٣: ٨ - ١٩

ناحوم ٣: ٨ - ١٩8ئایا لە شاری تیب چاکتریت،دانیشتووی سەر نیل،ئاو چواردەوری دابوو؟ئەوەی ڕووبارەکە دەیپاراست،ئاوەکان شوورای بوون.9کوش و میسر هێزی لە ڕادەبەدەری بوون،پووت و لیبییەکان هاوپەیمانی بوون.10بەڵام ئەو بە دیل گیرا وڕاپێچ کرا،منداڵەکانی پارچەپارچە کرانلەسەر سووچی هەموو شەقامێک.لەسەر پیاوماقوڵانی تیروپشک کرا وهەموو گەورە پیاوانی کۆت و زنجیر کران.11هەروەها تۆش سەرخۆش دەبیت،خۆت دەشاریتەوە ولە پەنایەک دەگەڕێیت لە دەستی دوژمن.12هەموو قەڵاکانت وەک داری هەنجیرنبە یەکەم بەرەوە،کە بتەکێن بەردەبنەوەبۆ ناو دەمی ئەو کەسەی دەیخوات.13تەماشای سەربازەکانت بکە،هەموویان وەک ژنن!دەروازەکانی خاکەکەتبۆ دوژمنانت دەخرێنە سەر پشت،ئاگر شمشیرەی دەروازەکانت هەڵدەلووشێت.14ئاو بکێشەوە بۆ کاتی گەمارۆدراویت،قەڵاکانت بەهێز بکە!بڕۆ ناو قوڕەوە،قوڕ بشێلە وخشتبڕەکانت توندوتۆڵ بکە!15لەوێدا ئاگر دەتخوات،شمشێر دەتبڕێت ووەک پۆلە کوللە دەتخوات.وەک پۆلە کوللە زیادبە،زیادبە وەک پێکوڕە!16بازرگانەکانی خۆتلە ئەستێرەکانی ئاسمان زۆرتر کرد،بەڵام وەک کوللە خاکەکە ڕووت دەکەنەوە و دەفڕن.17پاسەوانەکانت وەک کوللەن،ئەفسەرەکانت وەک ڕەوە کوللەن،کە لە ڕۆژێکی سارد لەسەر دیوار هەڵنیشتوون،بەڵام کە خۆر هەڵهات دەفڕن،کەس نازانێ بەرەو کوێ چوون.18ئەی پاشای ئاشور، شوانەکانت خەوتن،گەورە پیاوانت پاڵکەوتن پشوو بدەن.گەلەکەت لەسەر چیاکان پەرتەوازە بوون،کەس نییە کۆیان بکاتەوە.19شکانەکەت ناگیرێتەوە،برینەکەت ساڕێژ نابێت.هەموو ئەوانەی هەواڵی تۆ دەبیستنلە خۆشیدا چەپڵە لێ دەدەن،چونکە کێ نەیچێشتووەخراپەی بەردەوامی تۆ؟

Jan 30, 202618 min

S60 Ep 7ناحوم ٣: ١ - ٧

ناحوم ٣: ١ - ٧1ئەی شاری خوێن، قوڕبەسەرت،سەراپای درۆیە،پڕ لە تاڵانە،نێچیری لێ نابڕێت!2شریقەی قامچی،خشەخشی چەرخ،غاردانی ئەسپ وهەڵبەزینی گالیسکە!3سوارەکان پێشدەکەون،بڵێسەی شمشێر وبروسکەی ڕم!زۆری برینداران وزۆری کوژراوان،تەرمی بێشومار،خەڵکی ساتمە لە تەرمەکان دەکەن.4هەموو ئەمانە لەبەر زۆری داوێنپیسی لەشفرۆشەکەیە،ڕوخسار جوان و جادووگەرە گەورەکە،ئەوەی بە داوێنپیسییەکەی نەتەوەکانی کردە کۆیلە،بە جادووگەرییەکەی خێڵەکان.5یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «من لە دژی تۆم.دامێنت هەڵدەبڕم بۆ سەر ڕووت،ڕووتیت پیشانی نەتەوەکان دەدەم وپاشایەتییەکانیش شەرمەزاریت دەبینن.6پیسایی فڕێدەدەمە سەرت،ڕیسوات دەکەم ودەتکەمە دیمەنێکی گاڵتەجاڕی.7جا هەرکەسێک بتبینێت لێت ڕادەکات و دەڵێت:”نەینەوا کاول بوو، کێ بۆی دەگریێت؟“لەکوێ کەسێک ببینمەوە دڵنەواییت بکات؟»

Jan 29, 202619 min

S60 Ep 6ناحوم ٢: ٧ - ٣: ١

ناحوم ٢: ٧ - ٣: ١7بە فەرمانی خودا بە دیل دەگیرێت وڕاپێچ دەکرێت.کەنیزەکانی هەروەک کۆتر دەگمێنن،سنگیان دەکوتن.8نەینەوا وەک حەوزێکی وشکبووە.هاوار دەکەن، «ڕاوەستن! ڕاوەستن!»بەڵام کەس ئاوڕ ناداتەوە.9«زیو تاڵان بکەن!زێڕ تاڵان بکەن!گەنجینەکانی لەبن نایەن،پڕە لە گەوهەری بەهادار.»10چۆڵ و تاڵانکراو و داماڵراوە،دڵ دەتوێتەوە و ئەژنۆکان شلن،هەموویان دەلەرزن، ڕەنگیان دەپەڕێت.11کوا لانەی شێرەکان،لەوەڕگای بەچکە شێران؟لەوێدا شێر و شێرە مێ دەگەڕانلەگەڵ بەچکە شێر، هیچ شتێک نەیدەترساندن.12شێر بۆ پێویستی بەچکەکانی پەلاماری دەدا ونێچیرەکەی بۆ شێرە مێیەکەی دەخنکاند،ئەشکەوتەکەی پڕ دەکرد لە نێچیر،لانەکانیشی لەوانەی پەلاماری داون.13یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:«من لە دژی تۆم.گالیسکەکانت دەسووتێنم و دەبنە دووکەڵ،بەچکە شێرەکانیشت شمشێر دەیانخوات ونێچیرت لەسەر زەوی لێ دەبڕم.ئیتر دەنگی نێردراوەکانت نابیسترێن.»ناحوم ٣1ئەی شاری خوێن، قوڕبەسەرت،سەراپای درۆیە،پڕ لە تاڵانە،نێچیری لێ نابڕێت!

Jan 28, 202619 min

S60 Ep 5ناحوم ٢: ١ - ٦

ناحوم ٢: ١ - ٦1ئەی نەینەوا، پەلاماردەر لە دژی تۆ هات.قەڵاکە بپارێزە،چاودێری ڕێگاکە بکە،بازووی لێ هەڵبکە،توانای زۆر بخەرە گەڕ!2یەزدان سەروەری یاقوب دەگەڕێنێتەوەوەک سەروەری ئیسرائیل،هەرچەندە تاڵانکەران تاڵانیان کردن وڕەزەمێوەکانیان تێکدان.3قەڵغانی پاڵەوانەکانی ئاڵ هەڵگەڕاون،قارەمانەکانی لە بەرگی سووردان،لە ڕۆژی خۆ ئامادەکردنیانداپۆڵای گالیسکەکان بریسکە دەداتەوە،ئەو ڕمانەی لە دار سنەوبەر دروستکراون دەلەرنەوە.4گالیسکەکان لە شەقامەکان تیژڕەون،لە گۆڕەپانەکان سەرەڕۆن.دیمەنیان وەک مەشخەڵە،وەک بروسک غار دەدەن.5نەینەوا پاڵەوانەکانی بانگ دەکات،بەڵام ساتمە دەکەن و لە ڕۆیشتنیاندا دەکەون.پەلە دەکەن بۆ لای شووراکانی وقەڵغانەکان ئامادە کراون.6دەروازەکانی ڕووبار دەکرێنەوە وکۆشکەکە دەڕمێت.

Jan 27, 202620 min

S60 Ep 4ناحوم ١: ١١ - ١٥

ناحوم ١: ١١ - ١٥11ئەی نەینەوا، یەکێک لە تۆوە دەردەکەوێت،ئەوەی بیر لە خراپە دەکاتەوە لە دژی یەزدان،ڕاوێژکاری بەدکارییە.12یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«هەرچەندە بەهێز و زۆریشن،بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن.ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیتبەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم.13ئێستاش ئەو نیرەی کە لەسەر تۆی دایانناوە دەیشکێنم،کۆتەکانت لێ دەکەمەوە.»14ئەی نەینەوا، یەزدان سەبارەت بە تۆ فەرمانی داوە:«هیچ نەوەیەک نامێنێت ناوی تۆی هەڵگرتبێت.بتە داتاشراو و لەقاڵبدراوەکانلە پەرستگای خوداوەندەکانت ڕیشەکێش دەکەم.گۆڕت بۆ هەڵدەکەنم، چونکە تۆ شایانی ژیان نیت.»15ئەوەتا لەسەر چیاکانەپێیەکانی مزگێنیدەر،ئاشتی ڕادەگەیەنێت!ئەی یەهودا، جەژنەکانت بگێڕە،نەزرەکانت بەجێبهێنە،ئیتر بەدکاران داگیرت ناکەن،بەڵکو بە تەواوی بنبڕ دەبن.

Jan 26, 202621 min

S60 Ep 3ناحوم ١: ٤ - ١٠

ناحوم ١: ٤ - ١٠4دەریا سەرزەنشت دەکات و وشکی دەکات،هەموو ڕووبارەکان بێ ئاو دەکات.باشان و کارمەل سیس دەکات،خونچەی لوبنان سیس دەبێت.5چیاکان لەبەر ئەو دەلەرزن وگردەکان دەتوێنەوە.زەوی لە ئامادەبوونی ئەو دەهەژێت،جیهان و هەموو دانیشتووانەکەی.6کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت وتاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن.7یەزدان چاکە،لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە.بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن،8بەڵام بە تۆفانێکی گەورەبە تەواوی کۆتایی بە نەینەوا دەهێنێت،دوژمنەکانی بەرەو تاریکی ڕاودەنێت.9بیر لە چی دەکەنەوە لە دژی یەزدان؟ئەو کۆتایی پێدەهێنێت،کارەسات دوو جار بەرپا نابێت.10ئەوان وەک دڕک لێک دەئاڵێن،بە شەرابەکەیان سەرخۆش دەبن،هەموویان وەک کای وشک دەسووتێن.

Jan 25, 202620 min

S60 Ep 2ناحوم ١: ١ - ٣

ناحوم ١: ١ - ٣1سروشێک سەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی:2یەزدان خودایەکی ئیرەدار و تۆڵەسێنەرە،یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە.یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی وهەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە.3یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە،بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت.ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە،هەور تۆزی پێیەکانیەتی.

Jan 24, 202620 min

S60 Ep 1ناحوم پێشەكى

ناحوم پێشەكى

Jan 23, 202618 min

S59 Ep 4یۆحه‌نای سێیه‌م ١: ١٢ - ١٤

یۆحه‌نای سێیه‌م ١: ١٢ - ١٤12دیمیتریۆس لەلایەن هەموو کەسێک و لەلایەن ڕاستیشەوە شایەتی بۆ دراوە. ئێمەش شایەتی دەدەین، ئێوەش دەزانن شایەتی ئێمە ڕاستە.13زۆرم هەبوو بۆتی بنووسم، بەڵام نامەوێت بە قەڵەم و مەرەکەب بێت.14بەڵکو ئومێدەوارم بەم زووانە بتبینم تاکو ڕووبەڕوو قسە بکەین.15سڵاوت لێ بێت.برادەران سڵاوت لێدەکەن. بە ناوەکانیان سڵاو لە برادەران بکە.

Jan 22, 202619 min

S59 Ep 3یۆحه‌نای سێیه‌م ١: ٩ - ١١

یۆحه‌نای سێیه‌م ١: ٩ - ١١9بۆ کڵێسام نووسیوە، بەڵام دیۆتریفس کە دەیەوێت لەنێوانیاندا ببێتە یەکەم، پێشوازیمان لێ ناکات.10بۆیە ئەگەر هاتم، کردەوەکانی و ئەو غەیبەتانەی کە سەبارەت بە ئێمەی گوتووە دەیخەمەوە یادی. هەروەها بەوەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو نایەوێت پێشوازی لە خوشکان و برایان بکات و هەر یەکێک بییەوێت پێشوازییان لێ بکات، ڕێی لێ دەگرێت و لە کڵێسا دەریدەکات.11خۆشەویستم، لاسایی خراپە مەکەوە بەڵکو چاکە. ئەوەی چاکە بکات لە خوداوەیە، ئەوەش خراپە بکات، خودای نەبینیوە.

Jan 21, 202614 min

S59 Ep 2یۆحه‌نای سێیه‌م ١: ٤ - ٨

یۆحه‌نای سێیه‌م ١: ٤ - ٨4خۆشی لەمە گەورەترم نییە کە گوێم لێ بێت منداڵانم بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن.5خۆشەویست، تۆ بە دڵسۆزییەوە هەموو شتێک بۆ خوشکان و برایان دەکەیت، بە تایبەتی بۆ نامۆکان.6ئەوان لەبەردەم کڵێسا شایەتییان لەسەر خۆشەویستیی تۆ داوە. کارێکی باش دەکەیت کە بەو شێوەیەی لەلای خودا شایستەیە بەڕێیان بکەیت،7چونکە ئەوانە لەبەر ناوی مەسیح هاتوونەتە دەرەوە و هیچ شتێکیان لە بێباوەڕان وەرنەگرتووە.8بۆیە پێویستە پێشوازی لە کەسانی وەک ئەوانە بکەین تاکو بەیەکەوە کار بۆ ڕاستی بکەین.

Jan 20, 202622 min

S59 Ep 1یۆحه‌نای سێیه‌م پێشەكى ١: ١ - ٣

یۆحه‌نای سێیه‌م پێشەكى ١: ١ - ٣1لە پیرەکەوە،بۆ گایۆسی خۆشەویست کە لە ڕاستیدا خۆشم دەوێت.2ئەی خۆشەویست، نوێژ دەکەم کە لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بیت و تەندروستیت باش بێت، هەروەک دەروونت سەرکەوتووە.3زۆر دڵخۆش بووم بەوەی چەند برایەک هاتن و شایەتی دڵسۆزی تۆیان بۆ ڕاستی دا، هەروەک بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆیت.

Jan 19, 202619 min

S58 Ep 5یۆحه‌نای دووه‌م ١: ٩ - ١٣

یۆحه‌نای دووه‌م ١: ٩ - ١٣9هەرکەسێک پێش بکەوێت و لە فێرکردنی مەسیح بەردەوام نەبێت، بێبەرییە لە خودا. ئەوەی لە فێرکردنەکە بەردەوام بێت، هەم باوکی ئاسمانی و هەم کوڕەکەی هەیە.10هەرکەسێک هاتە لاتان و ئەو فێرکردنەی نەهێنا، لە ماڵەکەتان پێشوازی لێ مەکەن و سڵاوی لێ مەکەن،11چونکە ئەوەی سڵاوی لێ بکات، لە بەدکارییەکانیدا بەشدار دەبێت.12زۆر شتم هەیە بۆتانی بنووسم، بەڵام نامەوێت بە مەرەکەب و کاغەز بێت، بەڵکو ئومێدەوارم لەگەڵتان بم و ڕووبەڕوو بدوێین، تاکو تەواو دڵخۆش بین.13منداڵانی خوشکە هەڵبژێردراوەکەت سڵاوت لێدەکەن.

Jan 18, 202620 min

S58 Ep 4یۆحه‌نای دووه‌م ١: ٧ - ٨

یۆحه‌نای دووه‌م ١: ٧ - ٨7چەواشەکاری زۆر بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە و دان بەوەدا نانێن کە عیسای مەسیح بە جەستە هاتووە. ئەو جۆرە کەسانە چەواشەکار و دژە مەسیحن.8ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک ئەوە لەدەست بدەن کە کارمان بۆ کردووە، بەڵکو پاداشتی تەواو وەربگرن.

Jan 17, 202621 min

S58 Ep 3یۆحه‌نای دووه‌م ١: ٣ - ٦

یۆحه‌نای دووه‌م ١: ٣ - ٦3با نیعمەت و بەزەیی و ئاشتیمان لە خودای باوک و عیسای مەسیحی کوڕی باوکەوە لەگەڵ بێت، بە ڕاستی و خۆشەویستییەوە.4زۆر دڵخۆش بووم کە بینیم هەندێک لە منداڵەکانت بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن، وەک باوک ڕایسپاردین.5ئێستاش ئەی خانم، ڕاسپاردەیەکی نوێت بۆ نانووسم، بەڵکو ئەوەی لە سەرەتاوە هەمانبووە: داوات لێ دەکەم کە یەکتریمان خۆشبوێ.6خۆشەویستی ئەمەیە: بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی خودا بڕۆین. هەروەک لە سەرەتادا گوێتان لێی بووە، ڕاسپاردەکە ئەوەیە کە بە خۆشەویستی هەڵسوکەوت بکەن.

Jan 16, 202624 min

S58 Ep 2یۆحه‌نای دووه‌م ١: ١ - ٣

یۆحه‌نای دووه‌م ١: ١ - ٣1لە پیرەکەوە،بۆ خانمی هەڵبژێردراو و بۆ منداڵانیشی کە لە ڕاستیدا خۆشمدەوێن، نەک تەنها من، بەڵکو هەموو ئەوانەی ڕاستی دەناسن،2لەبەر ئەو ڕاستییەی تیاماندا نیشتەجێ دەبێت و هەتاهەتایە لەگەڵمان دەبێت:3با نیعمەت و بەزەیی و ئاشتیمان لە خودای باوک و عیسای مەسیحی کوڕی باوکەوە لەگەڵ بێت، بە ڕاستی و خۆشەویستییەوە.

Jan 15, 202618 min

S58 Ep 1یۆحه‌نای دووه‌م پێشەكى

یۆحه‌نای دووه‌م پێشەكى

Jan 14, 202618 min

S57 Ep 17میخا ٧: ١٨ - ٢٠

میخا ٧: ١٨ - ٢٠18کێ خودایەکی وەک تۆیە،کە لە تاوان دەبوورێت ولە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت،چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت.19دەگەڕێیتەوە و بەزەییت پێماندا دێتەوە،تاوانەکانمان دەخەیتە ژێر پێتەوە وهەموو گوناهەکانمان فڕێدەدەیتە ناو قووڵایی دەریا.20دڵسۆزی بۆ یاقوب پیشان دەدەیت،خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئیبراهیم،ئەوەی سوێندت بۆ باوباپیرانمان خواردهەروەک ڕۆژگاری کۆن.

Jan 13, 202620 min

S57 Ep 16میخا ٧: ٦ - ١٧

میخا ٧: ٦ - ١٧6چونکە کوڕ سووکایەتی بە باوکی دەکات،کچ لە دایکی ڕاستدەبێتەوە،بووک لە خەسووی؛دوژمنی مرۆڤ لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.7بەڵام من چاوم لەسەر یەزدان دەبێت،چاوەڕوانی خودای ڕزگاریم دەکەم،خودام گوێم لێ دەگرێت.8ئەی دوژمنەکەم، بە نسکۆی من دڵخۆش نەبیت!چونکە ئەگەر بکەوم، هەڵدەستمەوە،ئەگەر لە تاریکیدا دانیشم،یەزدان ڕووناکییە بۆم.9لەبەر ئەوەی لە دژی ئەو گوناهم کرد،بەرگەی تووڕەیی یەزدان دەگرم،هەتا بەرگری لە داواکەم دەکات ومافی من دێتە دی.دەمهێنێتە دەرەوە بۆ ناو ڕووناکی،ڕاستودروستی ئەو دەبینم.10ئینجا دوژمنەکەم تەماشا دەکات وشەرمەزاری دایدەپۆشێت،ئەوەی پێی دەگوتم:«کوا یەزدانی پەروەردگارت؟»چاوەکانم تەماشای کەوتنی دەکەن،تەنانەت ئێستاش دەشێلرێتوەک قوڕی شەقامەکان.11ڕۆژی بنیادنانی دیوارەکانت دێت،ڕۆژی فراوانکردنی سنوورەکانت.12لەو ڕۆژەدا خەڵک دێنە لات،لەلای ئاشور و لە شارەکانی میسرەوە،تەنانەت لە میسرەوە هەتا فوراتلە دەریاوە بۆ دەریا ولە چیاوە بۆ چیا.13زەوی لەبەر دانیشتووانەکەی وێران دەبێت،بەهۆی کردەوەکانیان.14بە گۆچانەکەت شوانایەتی گەلەکەت بکە،مێگەلی میراتەکەت،ئەوەی بە تەنها لە دارستان نیشتەجێیەلە ناوەڕاستی ڕەزەکان.با لە باشان و گلعاد بلەوەڕێنوەک ڕۆژگاری کۆن.15«وەک ڕۆژانی هاتنەدەرەوەت لە خاکی میسر،کاری سەرسوڕهێنەریان نیشان دەدەم.»16نەتەوەکان تەماشا دەکەن و شەرمەزار دەبن،سەرباری هەموو پاڵەوانییەتییەکەیان.دەست دەخەنە سەر دەمیانگوێیان کەڕ دەبێت.17وەک مار خۆڵ دەلێسنەوە،وەک خشۆکەکانی زەوی.بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە،بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان دێن و دەتۆقن،لە تۆ دەترسن.

Jan 12, 202620 min

S57 Ep 15میخا ٦: ١٦ - ٧: ٥

میخا ٦: ١٦ - ٧: ٥16چونکە فەرزەکانی عۆمری وهەموو نەریتەکانی بنەماڵەی ئەحاڤتان بەجێهێناوە وڕێگای ڕاوێژەکانی ئەوانتان گرتووەتەبەر.لەبەر ئەوە وێرانتان دەکەم ودانیشتووانەکەت دەکەمە مایەی گاڵتەجاڕی وتانە و تەشەری نەتەوەکان.»میخا ٧1قوڕبەسەرم!وەک کەسێکم لێهات لە هاویندا بەر بڕنێت،وەک چنینەوەی ڕەزەمێو.نە هێشووە ترێ بۆ خواردن هەیە،نە هەنجیری یەکەم بەر کە نەوسم ئارەزووی دەکات.2خواناس لە خاک لەناوچوو،کەسێکی سەرڕاست لەنێو خەڵکدا نەماوە.هەموو بۆ خوێنڕشتن خۆیان ماتداوە،هەریەکە و براکەی خۆی بە تۆڕ ڕاودەکات.3بۆ خراپە هەردوو دەستەکانیان چالاکن،میر داوای دیاری دەکات،دادوەر بەرتیل وەردەگرێت،بەهێز بە ئارەزووی خۆی قسە دەکاتپێکەوە دەیڕێسن.4چاکترینیان وەک وشترالووکە وڕاستترینیان وەک پەرژینی دڕکە.ڕۆژی سزادانی خودا بۆ تۆ هات،ئەو ڕۆژەی کە چاودێرەکانت هاوار دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوە.ئێستا کاتی سەرلێشێواندنی ئێوەیە.5متمانە بە برادەر مەکە وپشت بە دۆست مەبەستە.نهێنیت بپارێزەتەنانەت لە ژنەکەشت کە لە باوەشت پاڵکەوتووە،

Jan 11, 202622 min

S57 Ep 14میخا ٦: ٨ - ١٥

میخا ٦: ٨ - ١٥8ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە وداوای چیت لێدەکات:دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت وبە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.9ئەگەر ئێوە دانان لە ناوی خودا بترسن!دەنگی یەزدان بانگەواز بۆ شارەکە دەکات:«ئەی گەل و ئەوانەی لە شار کۆدەبنەوە، گوێ بگرن!10ئەی ماڵی خراپەکار، ئایا هێشتا گەنجینەی داهاتی ناڕەواییتان لەبیر دەکەم؟ئایا ئێفەی ناتەواو کە نەفرەت لێکراوە لەیادی دەکەم؟11ئایا ئەوانەی تەرازوویان درۆیە بێتاوانیان دەکەم،ئەوانەی فێڵ لە توورەکەی کێش دەکەن؟12دەوڵەمەندەکانی ستەمکارن،دانیشتووانەکەشی قسەی درۆ دەکەن وبە زمانیان فێڵ دەکەن.13لەبەر ئەوە خەریکم سزاتان دەدەم،لەبەر گوناهەکانتان وێرانتان دەکەم.14ئێوە دەخۆن و تێر نابن،گەدەتان هەردەم بەتاڵ دەبێت.ئەمبار دەکەن، بەڵام هیچ نامێنێتەوە،چونکە ئەوەی مایەوە دەیدەمە شمشێر.15ئێوە دەچێنن و نادورنەوە،زەیتوون دەگوشن و بە ڕۆنەکەی خۆتان چەور ناکەن،ترێ دەگوشن و لە شەرابەکەی ناخۆنەوە،

Jan 10, 202622 min

S57 Ep 13میخا ٦: ٦ - ٨

میخا ٦: ٦ - ٨6بە چی بچمە بەردەمی یەزدان وبۆ خودای پایەبەرز بچەمێمەوە؟ئایا بە قوربانی سووتاندن بچمە بەردەمی،بە گوێرەکەی تەمەن یەک ساڵە؟7ئایا یەزدان بە هەزاران بەران وبە دەیان هەزار ڕووبار لە ڕۆن ڕازی دەبێت؟ئایا نۆبەرەکەم لە جیاتی یاخیبوونەکەم بدەم،بەری لەشم لە جیاتی گوناهی خۆم؟8ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە وداوای چیت لێدەکات:دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت وبە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.

Jan 9, 202620 min

S57 Ep 12میخا ٦: ١ - ٥

میخا ٦: ١ - ٥1گوێ بگرن لەوەی یەزدان دەفەرموێت:«هەستە، بڕۆ لەلای چیاکانەوە سکاڵا بکە،با گردەکان گوێیان لێبێت کە چی دەڵێیت.2«ئەی چیاکان، گوێ لە سکاڵای یەزدان بگرن،ئەی بناغە هەمیشەییەکانی زەوی، ئێوەش گوێ بگرن!چونکە سکاڵای یەزدان لە گەلەکەیەتی،داواکەی لە دژی ئیسرائیلە.3«ئەی گەلەکەم، چیم لێت کردووە؟بە چی نیگەرانم کردوویت؟ وەڵامم بدەوە!4من لە خاکی میسرەوە دەرمهێنایت،لە خاکی کۆیلایەتی تۆم کڕییەوە.من موسام بۆ ناردی ڕابەرایەتیت بکات،هەروەها هارون و مریەمیش.5ئەی گەلەکەم، بیهێنەرەوە یادتبالاقی پاشای مۆئاب پیلانی چی گێڕا وبەلعامی کوڕی بەعۆر چی وەڵام دایەوە.گەشتەکەت لە شەتیمەوە هەتا گلگال بهێنەرەوە یادت،تاکو کارە ڕاستودروستەکانی یەزدان بزانیت.»

Jan 8, 202622 min

S57 Ep 11میخا ٥: ٣ - ١٥

میخا ٥: ٣ - ١٥3لەبەر ئەوە یەزدان گەلەکەی خۆی ڕادەستی دوژمن دەکاتهەتا ئەو کاتەی ئەوەی ژانی گرتووە منداڵی دەبێت،پاشماوەی براکانیشی دەگەڕێنەوەبۆ لای نەوەی ئیسرائیل.4جا دەوەستێت و شوانایەتی گەلەکەی دەکاتبە هێزی یەزدان،بە باڵادەستیی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی.جا بە ئاسوودەیی دەژین،چونکە لەو کاتە مەزنایەتی دەگاتە ئەوپەڕی زەوی.5ئەو دەبێتە ئاشتی ئێمە،کاتێک ئاشور هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان وپێ بنێتە ناو قەڵاکانمان.حەوت شوانی لەسەر دادەنێین،لەگەڵ هەشت میر.6بە شمشێر شوانایەتی خاکی ئاشور دەکەن وخاکی نەمرودیش بە شمشێری هەڵکێشراو.بەڵام لە ئاشور دەربازمان دەکات،کاتێک هێرش دەکاتە سەر خاکەکەمان وکاتێک پێ دەنێتە سنوورەکانمان.7پاشماوەی یاقوب لەنێو چەندین گەل دەبێت،وەک شەونم لەلایەن یەزدانەوە،وەک بارانی بە لێزمەی سەر گژوگیا،ئەوەی چاوەڕوانی مرۆڤ ناکات وبۆ ئادەمیزاد ناوەستێت.8پاشماوەی یاقوب لەنێو نەتەوەکان،لەنێو چەندین گەل،وەک شێر لەنێو دڕندەکانی دارستاندا،وەک جوانە شێر لەنێو ڕانە مەڕدا،ئەوەی بپەڕێتەوە دەیشێلێت و پەلاماری دەدات،کەس نییە لە دەستی دەربازی بکات.9دەستت بەسەر ناحەزانت زاڵ دەبێت وهەموو دوژمنەکانت لەناودەچن.10یەزدان دەفەرموێت:«لەو ڕۆژەدا ئەسپەکانت لەنێو خۆت لەناودەبەم وگالیسکەکانت تێک دەشکێنم.11شارەکانی خاکەکەت لەناودەبەم وهەموو قەڵاکانت تێکدەدەم.12ئەو جادووگەرییەی کە دەیکەیت لەناوی دەبەم ولەمەودوا ناتوانیت نوشتە بکەیت.13بتە داتاشراوەکانت لەناودەبەم ولەگەڵ هەموو بەردە تەرخانکراوەکانت لە ناوەڕاستت،ئیتر کڕنۆش نابەیتبۆ دەستکردی دەستەکانت.14ستوونە ئەشێراکانت لەنێوتدا هەڵدەکێشم وشارەکانت وێران دەکەم.15بە تووڕەیی و هەڵچوونەوە تۆڵە دەکەمەوەلەو گەلانەی گوێڕایەڵی من نەبوون.»

Jan 7, 202621 min

S57 Ep 10میخا ٥: ١ - ٢

میخا ٥: ١ - ٢1ئەی شاری سوپاکان، سوپاکانی خۆت کۆبکەرەوە،چونکە گەمارۆ دراوین.بە گۆچان لە ڕوومەتیڕابەری ئیسرائیل دەدەن.2«بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی ئەفراتە،هەرچەندە لەنێو شارۆچکەکانی یەهودا بچووکیت،بەڵام یەکێک لە تۆوە بۆ من دەردەکەوێتئەوەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل،ڕەچەڵەکی لە دێرزەمانەوەیە،لە ئەزەلەوەیە.»

Jan 6, 202621 min

S57 Ep 9میخا ٤: ٦ - ١٣

میخا ٤: ٦ - ١٣6یەزدان دەفەرموێت:«لەو ڕۆژەدا شەلەکان کۆدەکەمەوە وڕاپێچکراوەکان خڕدەکەمەوە،هەروەها ئەوانەی سزام داون.7شەلەکان دەکەمە پاشماوە،دوورخراوەکانیش دەکەمە نەتەوەیەکی بەهێز.یەزدانیش لە کێوی سییۆن پاشایەتییان دەکاتلەو کاتەوە و بۆ هەتاهەتایە.8تۆش ئەی تاوەری پاسەوانی مێگەل،ئەی قەڵای سییۆنی کچ،هەروەک پێشتر دەسەڵاتت بۆ دەگەڕێتەوە،پاشایەتی ئۆرشەلیمی کچ.»9ئێستا بۆچی بە هاوارەوە دەگریت؟بۆچی وەک ژانی منداڵبوون ژانت گرتووە؟ئایا پاشات نییە،یان ڕاوێژکارت مردووە؟10ئەی سییۆنی کچ، لەبەر ژان بگەوزێوەک ژنی ژانگرتوو،چونکە ئێستا لە شار دێیتە دەرەوە ولە دەشتودەر چادر هەڵدەدەیت.دەچیتە بابل،لەوێ دەرباز دەکرێیت.لەوێ یەزدان دەتکڕێتەوەلە دەستی دوژمنەکانت.11بەڵام ئێستا، چەندین نەتەوەلە دژی تۆ کۆدەبنەوە.دەڵێن: «با گڵاو بێت،با بە دیمەنی سییۆن دڵخۆش بین.»12بەڵام ئەوان نازاننبیرکردنەوەی یەزدان چییە،هەروەها لە پلانی ئەو تێناگەن،چونکە وەک مەڵۆی گەنم بۆ سەر جۆخین کۆی کردنەوە.13«ئەی سییۆنی کچ، هەستە و پێشێلی بکە،چونکە قۆچی ئاسنینت پێ دەبەخشم.سمی بڕۆنزت پێ دەبەخشم وچەندین گەل تەفروتونا دەکەیت.»دەستکەوتی ناڕەوایی ئەوان بۆ یەزدان تەرخان دەکەیت،سامانیان بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان.

Jan 5, 202620 min

S57 Ep 8میخا ٤: ١ - ٥

میخا ٤: ١ - ٥1لە ڕۆژانی کۆتاییدا،کێوی پەرستگای یەزدانلەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە وگەلان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن.2زۆرێک لە نەتەوەکان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:«وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە.3لەنێو چەندین گەل دادوەری دەکات،ناوبژی بۆ نەتەوە بەهێز و دوورەکان دەکات،شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،چیتر فێری جەنگ نابن.4هەریەکە و لەژێر ڕەزەمێوەکەی ولەژێر دار هەنجیرەکەی دادەنیشێت،کەس نایترسێنێت،چونکە یەزدانی سوپاسالار فەرموویەتی.5هەر گەلێک ڕێگای خۆی دەگرێتەبەر،هەریەکە و بە ناوی خوداوەندەکانی خۆیەوە؛ئێمەش بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمانەوەبۆ هەتاهەتایە و هەتاسەر ڕێگا دەگرینەبەر.

Jan 4, 202624 min

S57 Ep 7میخا ٣: ٥ - ١٢

میخا ٣: ٥ - ١٢5یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«سەبارەت بە پێغەمبەرەکان،ئەوانەی گەلەکەم گومڕا دەکەن،بانگەوازی ئاشتی دەکەنبۆ ئەوانەی تێریان دەکەن،بەڵام جەنگ لە دژی ئەوانە بەرپا دەکەنکە تێریان ناکەن.6لەبەر ئەوە شەوێکتان بەسەردا دێت کە هیچ بینینێکتان بۆ ئاشکرا ناکرێت،تاریکییەکی بێ فاڵگرتنەوە.خۆر لە پێغەمبەرەکان ئاوا دەبێت،ڕۆژیان لێ تاریک دادێت.7پێشبینیکەران شەرمەزار دەبن،فاڵگرەوەکان ڕیسوا دەبن،هەموویان چاوەڕوویان نەماوە،چونکە خودا وەڵامیان ناداتەوە.»8بەڵام سەبارەت بە من، پڕم لە هێز،پڕ لە ڕۆحی یەزدان،لە دادپەروەری و پاڵەوانیێتی،تاکو یاخیبوونەکەی یاقوب بە خۆی ڕابگەیەنم،بە ئیسرائیلیش گوناهەکەی.9ئەی سەرکردەکانی بنەماڵەی یاقوب،ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەمە بگرن،ئێوە کە قێزتان لە دادپەروەری دەبێتەوە وهەموو ڕاستییەک خواروخێچ دەکەن،10ئێوە سییۆن بە خوێن بنیاد دەنێن وئۆرشەلیم بە ستەم.11ڕابەرەکانی بە بەرتیل دادوەری دەکەن،کاهینەکانی بە کرێ خەڵکی فێردەکەن،پێغەمبەرەکانی بە پارە فاڵ دەگرنەوە.لەگەڵ ئەوەشدا پشت بە یەزدان دەبەستن و دەڵێن:«ئایا یەزدان لەنێوانماندا نییە؟هیچ بەڵایەکمان بەسەردا نایەت.»12لەبەر ئەوە بەهۆی ئێوەوەسییۆن وەک کێڵگە دەکێڵدرێت،ئۆرشەلیم کاول دەبێت،گردەکەی پەرستگاش دەبێتە دارستانێکی بێ کەڵک.

Jan 3, 202619 min

S57 Ep 6میخا ٣: ١ - ٤

میخا ٣: ١ - ٤1گوتم:«ئەی سەرکردەکانی یاقوب،ئەی ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن.ئایا بۆ ئێوە نییە زانینی دادپەروەری؟2ئێوە کە ڕقتان لە چاکەیە و حەز لە خراپە دەکەن،پێستی گەلەکەم دادەماڵن وگۆشتیان لە ئێسکەکانیان جیا دەکەنەوە؛3ئێوە کە گۆشتی گەلەکەم دەخۆن،کەوڵیان دەکەن،ئێسکیان دەشکێنن،پارچەپارچەیان دەکەن وەک بۆ ناو مەنجەڵ،وەک گۆشتی ناو تاوە.»4ئینجا هاوار بۆ یەزدان دەکەن،بەڵام وەڵامیان ناداتەوە.لەو کاتەدا ڕووی خۆی لێیان دەشارێتەوە،لەبەر ئەو خراپانەی کردیان.

Jan 2, 202624 min

S57 Ep 5میخا ٢: ٦ - ٣: ٤

میخا ٢: ٦ - ٣: ٤6پێغەمبەرەکانیان دەڵێن: «پێشبینی مەکەن!دەربارەی ئەم شتانە پێشبینی مەکەن،ڕیسواییمان بەسەردا نایەت.»7ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئایا دروستە خەڵک بپرسێت:«ئایا یەزدان ئارامی لەبەر دەبڕێت؟یان ئەمە کارەکانی ئەوە؟»«ئایا وشەکانم باش نینبۆ ئەوانەی بە ڕێکی هاتوچۆ دەکەن؟8بەڵام لەم دواییەدا گەلەکەمبۆ دوژمنایەتی ڕاپەڕین.ئێوە کراس و کەوا پێکەوە دادەماڵنلەوانەی بە دڵنیاییەوە تێدەپەڕن،وەک ئەوانەی لە جەنگ دەگەڕێنەوە.9ژنانی گەلەکەم دەردەکەنلەو ماڵانەیان کە دڵیان پێی خۆشە.بەرەکەتەکەم لە منداڵەکانیانبۆ هەتاهەتایە دەبەیت.10هەستن و بڕۆن!چونکە ئەمە شوێنی حەسانەوە نییە،لەبەر ئەوەی گڵاو بوو،وێران بوو، وێرانبوونێکی خراپ.11ئەگەر درۆزن و چەواشەکار بێت و بڵێت:”پێشبینیت بۆ دەکەم، سەبارەت بە شەراب و مەی زۆر دەبێت،“ئەوا ئەو دەبێتە پێغەمبەری ئەم گەلە!12«ئەی یاقوب، بە دڵنیایی بە تەواوی کۆتدەکەمەوە،بە دڵنیایی پاشماوەی ئیسرائیل خڕدەکەمەوە.یەکیاندەخەم وەک ڕانە مەڕی ناو پشتیر،وەک ڕانێک لەناو لەوەڕگاکەی،ئەم شوێنە پڕ لە خەڵک دەبێت.13کەلێندڕ پێشیان دەکەوێت،دەروازەکە دەشکێنن و لێی تێدەپەڕن و دێنە دەرەوە.پاشاکەشیان لەپێشیانەوە تێدەپەڕێت،یەزدانیش پێشەنگیانە.»میخا ٣1گوتم:«ئەی سەرکردەکانی یاقوب،ئەی ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن.ئایا بۆ ئێوە نییە زانینی دادپەروەری؟2ئێوە کە ڕقتان لە چاکەیە و حەز لە خراپە دەکەن،پێستی گەلەکەم دادەماڵن وگۆشتیان لە ئێسکەکانیان جیا دەکەنەوە؛3ئێوە کە گۆشتی گەلەکەم دەخۆن،کەوڵیان دەکەن،ئێسکیان دەشکێنن،پارچەپارچەیان دەکەن وەک بۆ ناو مەنجەڵ،وەک گۆشتی ناو تاوە.»4ئینجا هاوار بۆ یەزدان دەکەن،بەڵام وەڵامیان ناداتەوە.لەو کاتەدا ڕووی خۆی لێیان دەشارێتەوە،لەبەر ئەو خراپانەی کردیان.

Jan 1, 202619 min

S57 Ep 4میخا ١: ١٣ - ٢: ٥

میخا ١: ١٣ - ٢: ٥13ئەی دانیشتووانی لاخیش،گالیسکە بە ئەسپەوە ببەستن،ئێوە یەکەمین شار بوون دوای یاخیبوونەکانی ئیسرائیل کەوتن،هەروەها سییۆنی کچتان تووشی گوناه کرد.14لەبەر ئەوە دیاری ماڵئاوایی دەدەنبە مۆرەشەت گەت.یارمەتی لە شارۆچکەکانی ئەکزیڤەوە جێی متمانە نییەبۆ پاشاکانی ئیسرائیل.15داگیرکەرتان دەهێنمە سەر،ئەی دانیشتووانی مارێشا،ئەوەی شکۆی ئیسرائیلەدێتە عەدولام.16سەرتان بتاشن بۆ شیوەنگێڕانلەسەر منداڵە نازدارەکانتان،وەک سیسارکە کەچەڵ بن و مووتان بە سەرەوە نەبێ،چونکە منداڵی ئێوە بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکەن.میخا ٢1قوڕبەسەر ئەوانەی بیر لە بەدکاری دەکەنەوە ولەناو نوێنەکانیان پیلان بۆ خراپە دادەڕێژن!کاتێک ڕووناکی بەیان دێت جێبەجێی دەکەنچونکە لە دەستیان دێ.2چاویان لە کێڵگەکانە و داگیری دەکەن،هەروەها لە ماڵەکانە و دەستی بەسەردا دەگرن.دەست بەسەر ماڵی خەڵکدا دەگرن،تاکو لە میراتەکەی بێبەشی بکەن.3لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من سەبارەت بەم گەلە بیر لە بەڵا دەکەمەوە،ئەوەی ناتوانن ملتانی لەبەر لابدەن.بە لووتبەرزییەوە هاتوچۆ ناکەن،چونکە کاتی خراپە دەبێت.4لەو ڕۆژەدا پەندتان بەسەردا هەڵدەدرێت وشیوەن دەگێڕن و دەگوترێ:”بە تەواوی وێران بووین،بەشی گەلەکەی منی گۆڕیوە.چۆن لێی داماڵین!کێڵگەکانی ئێمەی بەسەر ناپاکەکاندا دابەش کرد؟“»5لەبەر ئەوە لەنێو کۆمەڵی یەزداندا کەست نابێتبە گوریسی پێوانە خاکەکە بە تیروپشک دابەش بکات.

Dec 31, 202522 min

S57 Ep 3میخا ١: ٨ - ١٢

میخا ١: ٨ - ١٢8لەبەر ئەوە دەلورێنم و دەلاوێنمەوە،بەپێی پەتی و بە ڕووتی هاتوچۆ دەکەم.وەک چەقەڵ دەلورێنم ووەک کوندەپەپوو شیوەن دەگێڕم،9چونکە برینەکەی ساڕێژ نابێت،بەڵکو یەهوداش تووش بوو،گەیشتە دەروازەی گەلەکەم،هەتا ئۆرشەلیم هات.10ئەوە لە گەت ڕامەگەیەنن،بە هیچ شێوەیەک مەگریێن،لە بێت‌عۆفراداخۆت لە خۆڵ بگەوزێنە.11ئەی دانیشتووانی شافیربە ڕووتی و شەرمەزاری بپەڕنەوە،دانیشتووانی چەئەنان دەرنەچن.بێت‌ئێچەل دەگریێتبەڵام ناتانپارێزێت.12دانیشتووانی مارۆت بە ئازارەوە دەتلێنەوە،بە دڵەڕاوکێوە چاوەڕێی چارەسەر دەکەن،چونکە لەلایەن یەزدانەوەبەڵا بۆ دەروازەی ئۆرشەلیم دابەزی.

Dec 30, 202520 min

S57 Ep 2میخا ١: ٢ - ٧

میخا ١: ٢ - ٧2ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن،زەوی و هەموو ئەوانەی تێیدان، سەرنج بدەن:پەروەردگار لە پەرستگای پیرۆزیەوە،یەزدانی باڵادەست ببێتە شایەت بەسەرتانەوە.3ئەوەتا، یەزدان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە دێتە دەرەوە،دادەبەزێت و بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات.4چیاکان لە ژێری دەتوێنەوە ودۆڵەکان شەق دەبەن،وەک مۆم لەبەردەم ئاگردا،وەک ئاوی ڕۆیشتوو بە لێژاییدا.5هەموو ئەمە لەبەر یاخیبوونی یاقوب،لەبەر گوناهی بنەماڵەی ئیسرائیل.چی هۆکاری یاخیبوونی یاقوبە؟ئایا سامیرە نییە؟ئەی هۆکاری بتپەرستی بەرزاییەکانی یەهودا چییە؟ئایا ئۆرشەلیم نییە؟6«لەبەر ئەوە سامیرە کاول و وێران دەکەم،دەیکەمە کێڵگەی مێو چاندن.بەردەکانی فڕێدەدەمە ناو دۆڵەکەوە وبناغەکانی دەردەخەم.7هەموو بتەکانی تێکدەشکێنرێن وهەموو کرێی داوێنپیسییەکەی بە ئاگر دەسووتێنرێت،هەموو بتەکانی وێران دەکەم.لەبەر ئەوەی بە کرێی لەشفرۆشی کۆی کردووەتەوە،دەدرێتەوە لەشفرۆش.»

Dec 29, 202523 min

S57 Ep 1میخا پێشەكى، ١: ١ - ٢

میخا پێشەكى، ١: ١ - ٢1پەیامی یەزدان کە لە سەردەمی یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا بۆ میخای مۆرەشەتی هات، ئەو بینینەی سەبارەت بە سامیرە و ئۆرشەلیم بوو:2ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن،زەوی و هەموو ئەوانەی تێیدان، سەرنج بدەن:پەروەردگار لە پەرستگای پیرۆزیەوە،یەزدانی باڵادەست ببێتە شایەت بەسەرتانەوە.

Dec 28, 202521 min

S56 Ep 25یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٥: ١٣ - ٢١

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٥: ١٣ - ٢١13ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی کە باوەڕتان بە ناوی کوڕی خودا هەیە، تاکو بزانن ژیانی هەتاهەتاییتان هەیە.14ئەمەش ئەو متمانەیە کە بەومان هەیە، ئەگەر بەگوێرەی ویستی ئەو داوای هەر شتێک بکەین، گوێمان لێ دەگرێت.15ئەگەر بزانین هەرچییەک داوا بکەین گوێمان لێ دەگرێت، ئەوا دەزانین ئەوەی لە ئەومان داوا کردووە هەمانە.16ئەگەر کەسێک خوشک یان برایەکی لە کاتی ئەنجامدانی گوناهێکدا بینی کە بەرەو مردنی نەبات، پێویستە لەسەری لە خودا بۆی بپاڕێتەوە، خوداش ژیانی دەداتێ. مەبەستم ئەوانەیە گوناه دەکەن کە بەرەو مردن نییە. گوناه هەیە بەرەو مردنە، بۆ ئەمە ناڵێم داوا بکرێت.17هەموو ناڕەواییەک گوناهە بەڵام گوناهیش هەیە بەرەو مردن نییە.18دەزانین هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، بەڵکو ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە خۆی دەپارێزێت و شەیتان دەستی لێ نادات.19دەزانین لە خوداوەین و هەموو جیهان لەژێر دەستی شەیتاندا دانراوە.20هەروەها دەزانین کە کوڕی خودا هات و چاوی کردینەوە تاکو ئەو بناسین کە ڕاستییە. ئێمەش لەگەڵ ڕاستییەکەدا بووینەتە یەک، کە عیسای مەسیحی کوڕی خودایە. ئەو خودای ڕاستەقینە و ژیانی هەتاهەتاییە.21ڕۆڵە خۆشەویستەکان، خۆتان لە بت بپارێزن.

Dec 27, 202521 min

S56 Ep 24یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٥: ٧ - ١٢

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٥: ٧ - ١٢7ئەوانەی شایەتی دەدەن سێیانن:8ڕۆح و ئاو و خوێن، ئەم سێ شایەتە هەمان شایەتی دەدەن.9ئەگەر ئێمە شایەتی مرۆڤ لەلامان قبوڵ بێت، شایەتی خودا گەورەترە، چونکە ئەمە شایەتی خودایە سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی.10ئەوەی باوەڕ بە کوڕی خودا بهێنێت ئەم شایەتییە لە خۆیدا هەیە. ئەوەی باوەڕ بە خودا نەکات خودا بە درۆزن دادەنێت، چونکە باوەڕ بەو شایەتییە ناکات کە خودا سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی.11ئەمەش شایەتییەکەیە: خودا ژیانی هەتاهەتایی پێداوین و ئەو ژیانەش لە کوڕەکەیدایە.12ئەوەی کوڕەکەی هەبێت ژیانی هەیە، ئەوەی کوڕی خودای نەبێت، ژیانیشی نابێت.

Dec 26, 202523 min

S56 Ep 23یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٥: ٤ - ٦

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٥: ٤ - ٦4چونکە هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت جیهان دەبەزێنێت. ئەو سەرکەوتنەش کە جیهان دەبەزێنێت، باوەڕمانە.5کێیە جیهان دەبەزێنێت؟ تەنها ئەو کەسەی باوەڕی هەیە کە عیسا کوڕی خودایە.6ئەمە ئەوەیە کە بە ئاو و خوێن هاتووە، عیسای مەسیح، نەک تەنها بە ئاو، بەڵکو بە ئاو و بە خوێن. ڕۆحی پیرۆزیش شایەتی دەدات، چونکە ڕۆحەکە ڕاستییە.

Dec 25, 202519 min

S56 Ep 22یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٥: ١ - ٤

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٥: ١ - ٤1هەرکەسێک باوەڕی بەوە هەبێت کە عیسا مەسیحە، ئەوە لە خوداوە لەدایک بووە. هەرکەسێک باوکی خۆشبوێ، ئەوەشی خۆشدەوێت کە لێی لەدایک بووە.2بەمەدا دەزانین ڕۆڵەکانی خودامان خۆشدەوێت: کە خودامان خۆشبوێت و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنین.3ئەمە خۆشەویستی خودایە، ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنن، ڕاسپاردەکانیشی قورس نین،4چونکە هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت جیهان دەبەزێنێت. ئەو سەرکەوتنەش کە جیهان دەبەزێنێت، باوەڕمانە.

Dec 24, 202515 min

S56 Ep 21یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٤: ١٣ - ٥: ١

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٤: ١٣ - ٥: ١13بەمەدا دەزانین کە ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ خودا دەژین و خوداش بە یەکبوون لەگەڵ ئێمە دەژیێت: ئەو لە ڕۆحی خۆی پێداوین.14ئێمەش بینیمان و شایەتی دەدەین کە باوک کوڕی خۆی ناردووە بۆ ئەوەی ببێتە ڕزگارکەری جیهان.15هەرکەسێک دانی پێدا بنێت کە عیسا کوڕی خودایە، ئەوا خودا بە یەکگرتوویی لەگەڵ ئەو کەسەدا دەژیێت، ئەویش بە یەکگرتوویی لەگەڵ خودا دەژیێت.16ئێمەش ئەو خۆشەویستییەی خودا کە بۆ ئێمەیە ناسیمان و باوەڕمان پێکرد.خودا خۆشەویستییە. ئەوەی لە خۆشەویستیدا دەژیێت، ئەوا بە یەکگرتوویی لەگەڵ خودا دەژیێت، خوداش بە هەمان شێوە لەگەڵ ئەودا دەژیێت.17بەم شێوەیە خۆشەویستی لە نێوماندا گەیشتووەتە تەواوەتی تاکو لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا دڵنیا بین، چونکە ئێمەش لەم جیهانەدا وەک عیسا دەبین.18خۆشەویستی ترسی تێدا نییە، بەڵکو خۆشەویستی تەواو ترس دەردەکاتە دەرەوە، چونکە ترس لە سزاوە دێت. ئەوەی بترسێت لە خۆشەویستیدا تەواو نەبووە.19خۆشماندەوێت، چونکە یەکەم جار ئەو خۆشیویستووین.20ئەگەر یەکێک گوتی: «خودام خۆشدەوێت» و ڕقی لە خوشکی یان براکەی بێتەوە، ئەوە درۆزنە، چونکە ئەوەی خوشک و برای خۆی خۆشنەوێت کە بینیویەتی، ناتوانێت خودای خۆشبوێ کە نەیبینیوە.21لە ئەوەوە ئەم ڕاسپاردەیەمان دراوەتێ: ئەوەی خودای خۆشبوێ، با خوشکەکە و براکەشی خۆشبوێ.یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٥1هەرکەسێک باوەڕی بەوە هەبێت کە عیسا مەسیحە، ئەوە لە خوداوە لەدایک بووە. هەرکەسێک باوکی خۆشبوێ، ئەوەشی خۆشدەوێت کە لێی لەدایک بووە.

Dec 23, 202518 min

S56 Ep 20یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٤: ١٠ - ١٢

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٤: ١٠ - ١٢10خۆشەویستی لەمەدایە: نەک ئێمە خودامان خۆشویست، بەڵکو ئەو خۆشیویستین و کوڕەکەی بۆ کەفارەتی گوناهەکانمان نارد.11خۆشەویستان، ئەگەر خودا بەم شێوەیە خۆشیویستین، پێویستە لەسەرمان یەکتریمان خۆشبوێ.12هەرگیز کەس خودای نەبینیوە. ئەگەر یەکتریمان خۆشبوێ، ئەوا بە یەکگرتوویی لەگەڵ خودا دەژین و خۆشەویستییەکەی لە ناخماندا تەواوە.

Dec 22, 202519 min

S56 Ep 19یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٤: ٥ - ٩

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٤: ٥ - ٩5ئەوان سەر بە جیهانن، هەر بۆیە ئەوەی دەیڵێن لە جیهانەوەیە و جیهان گوێیان لێ دەگرێت.6ئێمە لە خوداوەین و ئەوەی خودا بناسێت گوێمان لێ دەگرێت، بەڵام ئەوەی لە خوداوە نەبێت گوێمان لێ ناگرێت. بەم شێوەیە ڕۆحی ڕاستی و ڕۆحی چەواشە دەناسینەوە.7خۆشەویستان، با یەکتریمان خۆشبوێ، چونکە خۆشەویستی لە خوداوەیە و ئەوەی کەسانی دیکەی خۆشدەوێت لە خوداوە لەدایک بووە و خودا دەناسێت.8ئەوەی کەسانی دیکەی خۆشنەوێت خودای نەناسیوە، چونکە خودا خۆشەویستییە.9بەم شێوەیە خۆشەویستی خودا لەنێوانماندا دەرکەوت: خودا کوڕە تاقانەکەی خۆی ناردە جیهان تاکو بەهۆیەوە بژین.

Dec 21, 202518 min

S56 Ep 18یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٤: ١ - ٤

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٤: ١ - ٤1خۆشەویستان، بڕوا بە هەموو ڕۆحێک مەکەن، بەڵکو ڕۆحەکان تاقی بکەنەوە، بزانن ئایا لە خوداوەیە؟ چونکە زۆر پێغەمبەری درۆزن بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە.2ڕۆحی خودا بەمە دەناسنەوە: هەر ڕۆحێک دان بەوەدا بنێت کە عیسای مەسیح لە جەستەدا هاتووە، ئەوا ئەو ڕۆحە لە خوداوەیە،3بەڵام هەر ڕۆحێکیش دان بە عیسادا نەنێت، ئەوا ئەو ڕۆحە لە خوداوە نییە. ئەو ڕۆحە دژە مەسیحە کە بیستووتانە دێت و ئێستا وا لە جیهاندایە.4ڕۆڵە خۆشەویستەکان، ئێوە لە خوداوەن و بەسەر ئەو پێغەمبەرە درۆزنانەدا زاڵ بوون، چونکە ڕۆحی خودا ئەوەی لە ئێوەدایە گەورەترە لە ڕۆحی شەیتان ئەوەی لە جیهاندایە.

Dec 20, 202520 min

S56 Ep 17یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٣: ١٩ - ٤: ١

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٣: ١٩ - ٤: ١19بەمە دەزانین کە سەر بە ڕاستیین، هەروەها چۆن دڵمان ئاسوودە دەبێت لە ئامادەبوونی ئەو:20کاتێک دڵمان سەرکۆنەمان دەکات، خودا لە دڵمان گەورەترە و هەموو شتێک دەزانێت.21خۆشەویستان، ئەگەر دڵمان سەرکۆنەمان نەکات، ئەوا لەبەردەم خودا دڵنیا دەبین،22هەرچییەکی لێ داوا بکەین لێی وەردەگرین، چونکە ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنین و ئەوە دەکەین کە بەدڵیەتی.23ئەمەش ڕاسپاردەکەیەتی: باوەڕمان بە ناوی عیسای مەسیحی کوڕەکەی هەبێت و یەکتریمان خۆشبوێ، وەک ڕایسپاردووین.24ئەگەر کەسێک ڕاسپاردەکانی خودا بەجێبگەیەنێت، ئەوا بە یەکبوون لەگەڵ خودا دەژیێت، هەروەها خوداش بە یەکبوون لەگەڵ ئەو کەسەدا دەژیێت. بەمەدا دەزانین خودا بە یەکبوون لەگەڵمان دەژیێت: بەو ڕۆحەی کە پێیداوین.یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٤1خۆشەویستان، بڕوا بە هەموو ڕۆحێک مەکەن، بەڵکو ڕۆحەکان تاقی بکەنەوە، بزانن ئایا لە خوداوەیە؟ چونکە زۆر پێغەمبەری درۆزن بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە.

Dec 19, 202521 min

S56 Ep 16یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٣: ١٣ - ١٨

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٣: ١٣ - ١٨13خوشکان، برایان، لاتان سەیر نەبێت ئەگەر جیهان ڕقی لێتان بێتەوە.14دەزانین لە مردنەوە بۆ ژیان گواستراینەوە، چونکە برایانمان خۆشدەوێت. ئەوەی خۆشەویستی نەبێت لە مردندا دەمێنێتەوە.15هەرکەسێک ڕقی لە خوشکی یان براکەی ببێتەوە، بکوژە و ئێوە دەزانن هیچ بکوژێک نابێتە خاوەنی ژیانی هەتاهەتایی.16بەمە خۆشەویستیمان زانی: عیسای مەسیح ژیانی خۆی بۆ ئێمە دانا. ئێمەش دەبێت ژیانی خۆمان بۆ خوشک و براکانمان دابنێین.17ئەوەی ماڵی دنیای هەبێت و خوشکی یان براکەی خۆی بە نەداری بینی و دڵی لێی ڕەقکرد، چۆن خۆشەویستی خودای تێدا دەمێنێتەوە؟18ڕۆڵە خۆشەویستەکان، با تەنها بە وشە و زمان خۆشەویستی دەرنەبڕین، بەڵکو بە کردار و ڕاستی.

Dec 18, 202515 min

S56 Ep 15یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٣: ٩ - ١٢

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٣: ٩ - ١٢9هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، چونکە تۆوی خودای تێدا دەچەسپێت. ناتوانێت بەردەوام‏ بێت لە گوناهکردن، لەبەر ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە.10ڕۆڵەی خودا و ڕۆڵەی ئیبلیس بەمە دەردەکەون: هەرکەسێک ڕاستودروستی پەیڕەو نەکات لە خوداوە نییە، هەروەک ئەوەی خوشکی یان برای خۆی خۆشنەوێت،11چونکە ئەمە ئەم پەیامەیە کە لە سەرەتادا بیستتان، کە یەکترمان خۆشبوێ.12وەک قایین مەبن، کە سەر بە شەیتان بوو و هابیلی برای خۆی کوشت. بۆچی کوشتی؟ چونکە کارەکانی ئەو خراپ بوون و هی براکەی ڕاستودروست.

Dec 17, 202521 min

S56 Ep 14یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٣: ٥ - ٩

یۆحه‌نای یه‌كه‌م ٣: ٥ - ٩5دەزانن ئەو دەرکەوت تاکو گوناهەکان لاببات. ئەو خۆی بێ گوناهە.6هەرکەسێک بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح بژیێت، لە گوناهکردن بەردەوام نابێت. هەرکەسێک بە بەردەوامی گوناه بکات، نە ئەوی بینیوە و نە ئەویشی ناسیوە.7ڕۆڵە خۆشەویستەکان، با کەس چەواشەتان نەکات. ئەوەی ڕاستودروستی پەیڕەو بکات ڕاستودروستە، وەک چۆن ئەویش ڕاستودروستە.8ئەوەی گوناه بکات لە ئیبلیسە، چونکە ئیبلیس هەر لە سەرەتاوە گوناهی کردووە. کوڕی خودا بۆ ئەمە دەرکەوت، تاکو کارەکانی ئیبلیس تێکبدات.9هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، چونکە تۆوی خودای تێدا دەچەسپێت. ناتوانێت بەردەوام‏ بێت لە گوناهکردن، لەبەر ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە.

Dec 16, 202519 min