PLAY PODCASTS
حه‌به‌قوق ٢: ٥ - ١٩
Season 61 · Episode 7

حه‌به‌قوق ٢: ٥ - ١٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 6, 202621m 5s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

حه‌به‌قوق ٢: ٥ - ١٩

  • 5لە ڕاستیدا شەراب فریوی دەدات،
  • لەخۆباییە و هەرگیز هێور نابێتەوە،
  • چونکە وەک گۆڕ ئارەزووی بەرفراوانە،
  • وەک مردنە، هەرگیز تێر نابێت،
  • هەموو نەتەوەکان بۆ خۆی کۆدەکاتەوە و
  • هەموو گەلان بە دیل دەگرێت.
  • 6«ئایا گەلەکان پەند و توانج لەو ناگرن، دەڵێن:
  • «”قوڕبەسەر ئەوەی شتی دزراو کەڵەکە دەکات و
  • بە ستەمکاری خۆی دەوڵەمەند دەکات!
  • ئەو دۆخە هەتا کەی بەردەوام دەبێت؟“
  • 7ئایا قەرزدەرەکانت کتوپڕ لێت ڕاستنابنەوە؟
  • ئایا بەئاگا نایێن و ناتلەقێنن؟
  • ئینجا دەبیتە دەستکەوت بۆیان.
  • 8لەبەر ئەوەی تۆ چەندین نەتەوەت تاڵان کرد،
  • ئەو گەلانەی کە ماونەتەوە تۆ تاڵان دەکەن،
  • لەبەر ئەوەی تۆ خوێنی مرۆڤت ڕشت،
  • تۆ خاک و شار و هەموو دانیشتووانەکەیت وێران کرد.
  • 9«قوڕبەسەر ئەوەی دەستکەوتی ناڕەوا بۆ ماڵەکەی بەدەستدەهێنێت و
  • هێلانەکەی لە بەرزایی دادەنێت،
  • تاکو لە چنگی خراپە دەرباز بێت!
  • 10پیلانی ڕیشەکێشکردنی گەلانێکی زۆرت گێڕا،
  • شەرمەزاریت هێنایە سەر ماڵەکەت و خۆتت دۆڕاند.
  • 11لەبەر ئەوە بەرد لەناو دیوارەوە هاوار دەکات و
  • کاریتەش لە دارەوە دەنگ دەداتەوە.
  • 12«قوڕبەسەر ئەوەی بە خوێنڕشتن شار بنیاد دەنێت و
  • بە ستەمکاری شارۆچکە دادەمەزرێنێت.
  • 13ئایا ئەوە لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە نییە
  • کە ماندووبوونی گەلان تەنها بۆ ئاگر بێت،
  • شەکەتبوونی نەتەوەکان بێ سوود بێت؟
  • 14چونکە زەوی پڕ دەبێت لە ناسینی شکۆمەندی یەزدان،
  • هەروەک ئاو دەریا دادەپۆشێت.
  • 15«قوڕبەسەر ئەوەی شەراب دەرخواردی نزیکەکەی دەدات،
  • هەتا سەرخۆش دەبێت لە مەشکەکەوە بۆی تێدەکات،
  • تاکو جەستەیان بە ڕووتی ببینێت.
  • 16تێردەبیت لە شەرمەزاری لە جیاتی شکۆمەندی.
  • ئێستا نۆرەی تۆیە! بینۆشە و ڕووت ببەوە،
  • جامی دەستی ڕاستی یەزدان دێتە سەر تۆ،
  • شەرمەزاریش شکۆی تۆ دادەپۆشێت.
  • 17ئەو ستەمەی لە لوبنانت کرد بەسەرت دێتەوە،
  • لەناوبردنی ئاژەڵەکانی دەتترسێنێت.
  • لەبەر ئەوەی تۆ خوێنی مرۆڤت ڕشت،
  • تۆ خاک و شار و هەموو دانیشتووانەکەیت وێران کرد.
  • 18«ئەو بتەی کە دەتاشرێت چ کەڵکێکی هەیە؟
  • یان ئەو پەیکەرە لەقاڵبدراوەی خەڵکی فێری درۆ دەکات؟
  • چونکە دروستکەرەکەی پشتی پێ دەبەستێت،
  • بتێکی دروستکردووە ناتوانێت قسە بکات.
  • 19قوڕبەسەر ئەوەی بە تەختەدار دەڵێت: ”هەستە!“
  • بە بەردی بێ هەست و نەست: ”بە ئاگابە!“
  • ئایا دەتوانێت ڕێنمایی بکات؟
  • بە زێڕ و زیو ڕووکەش کراوە،
  • ڕۆحی تێدا نییە.»