PLAY PODCASTS
سه‌فه‌نیا ٣: ٣ - ٨
Season 62 · Episode 6

سه‌فه‌نیا ٣: ٣ - ٨

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 15, 202621m 31s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

سه‌فه‌نیا ٣: ٣ - ٨

  • 3میرەکانی ناوەڕاستی شێرن دەنەڕێنن،
  • دادوەرەکانی گورگی ئێوارانن،
  • هیچ بۆ بەیانی ناهێڵنەوە.
  • 4پێغەمبەرەکانی لەخۆبایین،
  • خەڵکانێکی ناپاکن،
  • کاهینەکانی پیرۆزگایان گڵاو کردووە،
  • تەوراتیان پێشێل کردووە.
  • 5یەزدان لەو شارەدا ڕاستودروستە،
  • ناڕەوایی ئەنجام نادات.
  • بەیانییان دادپەروەرییەکەی پەیڕەو دەکات،
  • کەموکوڕی تێدا نییە،
  • بەڵام ستەمکار واتای سەرشۆڕی نازانێت.
  • 6«نەتەوەکانم ڕیشەکێش کرد،
  • قەڵاکانیان وێران بوون،
  • شەقامەکانی ئەوانم چۆڵ کرد،
  • بەبێ ڕێبوارن،
  • شارەکانیان وێران کران،
  • بەبێ مرۆڤن، بێ دانیشتووان.
  • 7ئینجا سەبارەت بە ئۆرشەلیم گوتم:
  • ”بێگومان ئیتر لێم دەترسیت و
  • تەمبێ دەبیت!“
  • هەتا نشینگەکەی ڕیشەکێش نەکرێت،
  • هەموو سزای خۆم بەسەریدا ناسەپێنم.
  • بەڵام چالاک بوون
  • لە گەندەڵکردنی هەموو کردەوەکانیان.»
  • 8یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە چاوەڕێم بکەن،
  • هەتا ئەو ڕۆژەی هەڵدەستم بۆ شایەتیدان،
  • چونکە بڕیارم دا نەتەوەکان کۆبکەمەوە،
  • پاشایەتییەکان خڕبکەمەوە،
  • بۆ ئەوەی هەڵچوونم بەسەریاندا هەڵبڕێژم،
  • هەموو گڕی تووڕەییم،
  • بە ئاگری ئیرەییم
  • هەموو زەوی هەڵدەلووشێت.