
Season 62 · Episode 7
سهفهنیا ٣: ٩ - ٢٠
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
February 16, 202619m 13s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
سهفهنیا ٣: ٩ - ٢٠
- 9«ئینجا لێوی هەموو گەلان پاک دەکەمەوە،
- هەتا هەموویان بە ناوی یەزدانەوە نزا بکەن،
- تاکو هاوشانی یەکتر خزمەتی بکەن.
- 10لەوبەری ڕووبارەکانی کوشەوە
- ئەوانەی دەمپەرستن، گەلە پەرتوبڵاوکراوەکەم،
- دیارییەکانم پێشکەش دەکەن.
- 11لەو ڕۆژەدا بەهۆی کردەوەکانت سەرشۆڕ نابیت
- کە پێیان لە من یاخی بوویت،
- چونکە من لەم شارە دایاندەماڵم،
- ئەوانەی بە لووتبەرزییان دڵخۆشن.
- ئیتر ناگەڕێیتەوە بۆ سەر لووت بەرزی
- لە کێوی پیرۆزم.
- 12بەڵام گەلێکت تێدا دەهێڵمەوە
- سادە و ساکار،
- پشت بە ناوی یەزدان دەبەستێت.
- 13پاشماوەی ئیسرائیلیش چیدی خراپە ناکەن،
- درۆ ناکەن،
- لە دەمیاندا زمانی هەڵخەڵەتێنەر نامێنێت،
- چونکە بە ئاسوودەیی دەخۆن و ڕادەکشێن،
- کەسیش نییە بیانترسێنێت.»
- 14ئەی سییۆنی کچ، گۆرانی بڵێ،
- ئەی ئیسرائیل، هاواری خۆشی بکە!
- بە هەموو دڵتەوە شادمان و دڵخۆشبە،
- ئەی ئۆرشەلیمی کچ!
- 15یەزدان سزاکەی تۆی داماڵی،
- دوژمنەکەت کشایەوە.
- یەزدان، پاشای ئیسرائیل، لەگەڵ تۆیە،
- جارێکی دیکە لە خراپە ناترسیت.
- 16لەو ڕۆژەدا بە ئۆرشەلیم دەگوترێت:
- «ئەی سییۆن مەترسە،
- دەستت شل مەکە.
- 17یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتدایە،
- لە ڕزگارکردن قارەمانە.
- بە شادییەوە پێت دڵخۆش دەبێت،
- لەناو خۆشەویستییەکەی دەتبووژێنێتەوە،
- بە گۆرانییەوە پێت شاد دەبێت.»
- 18«ئەوانەی بۆ نەمانی جەژن دەگریێن
- لە تۆ دایاندەماڵم،
- لەمەودوا شەرمەزاری هەڵناگریت.
- 19لەو کاتەدا من سزایان دەدەم
- هەموو ئەوانەی زەلیلیان کردیت؛
- شەلەکە ڕزگار دەکەم و
- ئەوانەی دوورخراوبوونەوە کۆیان دەکەمەوە.
- ستایش و ناوبانگیان پێ دەبەخشم
- لە هەموو خاکێک کە شەرمەزار بوون.
- 20لەو کاتەدا کۆتان دەکەمەوە،
- لەو کاتەدا دەتانگەڕێنمەوە خاکی خۆتان.
- ستایش و ناوبانگتان پێ دەبەخشم
- لەنێو هەموو گەلانی زەوی،
- کاتێک ڕاپێچکراوەکانتان و بەختیاریتان
- لەبەرچاوتان دەگەڕێنمەوە.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.