PLAY PODCASTS
سه‌فه‌نیا ١: ١ - ٦
Season 62 · Episode 2

سه‌فه‌نیا ١: ١ - ٦

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 11, 202619m 39s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

سه‌فه‌نیا ١: ١ - ٦

  • 1پەیامی یەزدان بۆ سەفەنیای کوڕی کووشی کوڕی گەدەلیاهوی کوڕی ئەمەریای کوڕی حەزقیا، لە سەردەمی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا:
  • 2«هەموو شتێک لەسەر ڕووی زەوی
  • بە تەواوەتی دادەماڵم.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 3«مرۆڤ و ئاژەڵ دادەماڵم،
  • باڵندەکانی ئاسمان و
  • ماسییەکانی دەریا دادەماڵم.
  • بەدکاران تووشی کۆسپ دەکەم و
  • مرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی بنبڕ دەکەم.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 4«دەستم بۆ سەر یەهودا و
  • بۆ سەر هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم درێژ دەکەم.
  • ئەو بەعل پەرستانەی ماونەتەوە لەم شوێنە بنبڕیان دەکەم،
  • ناوی کاهینە بتپەرستەکان و کاهینە هەڵگەڕاوەکان،
  • 5ئەوانەی لە سەربانەکان کڕنۆش دەبەن
  • بۆ ئەستێرەکانی ئاسمان،
  • ئەوانەی کڕنۆش دەبەن و سوێند بە یەزدان دەخۆن،
  • هەروەها سوێند بە مۆلەخیش دەخۆن،
  • 6لەگەڵ ئەوانەی لە یەزدان هەڵگەڕاونەتەوە و
  • ئەوانەی ڕوو لە یەزدان ناکەن و پرسیاری لێ ناکەن.»