PLAY PODCASTS
گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی

1,041 episodes — Page 5 of 21

S52 Ep 10عاموس ٥: ٦ - ١٧

عاموس ٥: ٦ - ١٧6ڕوو لە یەزدان بکەن و بژین،ئەگینا وەک ئاگر پڕدەداتە بنەماڵەی یوسف،ئاگرەکەش دانیشتووانی بێت‌ئێل دەخوات وکەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.7ئەی ئەوانەی دادپەروەریتان کردە زەقنەبووت،ڕاستودروستیش بە زەویدا دەدەن!8ئەوەی کەلووەکانی حەوتەوانە و ڕاوچی دروستکردووە،سێبەری مەرگ بۆ بەیان دەگۆڕێت وڕۆژ وەک شەو تاریک دەکات،ئاوی دەریا بانگ دەکات وبەسەر ڕووی زەویدا دەیڕێژێت،ناوی یەزدانە،9ئەوەی وێرانی بەسەر قەڵادا دەبارێنێت ووێرانی بەسەر شاری قەڵابەنددا دێت.10ئەوان لە دادگا ڕقیان لە سەرزەنشتکار دەبێتەوە وقێزیان لە کەسی ڕاستگۆ دەبێتەوە.11لەبەر ئەوەی ئێوە هەژار پێشێل دەکەن وبەشە گەنمی لێ دەستێنن،ئەوا ئەو کۆشکەی کە لە بەردی داتاشراو بنیاد نراوە،تێیاندا دانانیشن،ئەو ڕەزەمێوە بەردارەی چاندووتانە،لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.12دەزانم یاخیبوونەکانتان زۆرن،گوناهەکانتان گەورەن.ستەمکارانی ڕاستودروست و بەرتیلخۆران،مافی هەژاران لە دادگادا دادەماڵن.13لەبەر ئەوە لەو کاتەدا کەسی وریا بێدەنگ دەبێت،چونکە کاتێکی خراپە.14دوای چاکە بکەون نەک خراپە،بۆ ئەوەی بژین،جا وا دەبێت، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار لەگەڵتاندا دەبێت،وەک خۆتان گوتتان.15ڕقتان لە خراپە بێتەوە و حەزتان لە چاکە بێت،دادپەروەری لە دادگادا بچەسپێنن،ڕەنگە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالارلەگەڵ پاشماوەی یوسف میهرەبان بێت.16لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، پەروەردگار ئەمە دەفەرموێت:«لە هەموو گۆڕەپانەکاندا شیوەن دەگێڕن ولە هەموو شەقامەکاندا دەڵێن: ”ئای! ئای!“جوتیارەکان بۆ گریان بانگ دەکەن وئەوانەی وەستای لاوانەوەشن بۆ شیوەن گێڕان.17لە هەموو ڕەزەمێوەکاندا شیوەن دەبێت،چونکە بە ناوەڕاستتدا تێدەپەڕم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Oct 28, 202517 min

S52 Ep 9عاموس ٤: ١١ - ٥: ٥

عاموس ٤: ١١ - ٥: ٥11«هەندێکتانم هەڵگەڕاندەوە،وەک چۆن سەدۆم و عەمۆرام هەڵگەڕاندەوە،وەک پارچە دارێکی گڕگرتووتان لێهات کە لەناو ئاگرەوە دەرهێنرابێت،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12«ئەی ئیسرائیل، ئاوات پێ دەکەم،ئەی ئیسرائیل، لەبەر ئەوەی ئەمەت پێ دەکەم،ئامادەبە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خوداکەت.»13شێوەداڕێژی چیاکان وبەدیهێنەری با،ئەوەی بیرکردنەوەی خۆی بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت،ئەوەی بەرەبەیان دەکاتە تاریکی،بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات،ناوی یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالارە.عاموس ٥1ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەم پەیامە بگرن، ئەم لاوانەوەیە کە من بەسەر ئێوەیدا هەڵدەدەم:2«ئیسرائیلی پاکیزە کەوت،جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە،فڕێدرایە سەر خاکەکەی،کوا ئەوەی هەڵیدەستێنێتەوە؟»3سەبارەت بەمەش یەزدانی باڵادەست بەم جۆرە دەفەرموێت:«ئەو شارەی لە ماڵی ئیسرائیل هەزار سەرباز دەنێرێت،سەد سەربازی بۆ دەمێنێتەوە،ئەو شارۆچکەیەی سەد سەرباز دەنێرێت،دە سەربازی بۆ دەمێنێتەوە.»4لەبەر ئەوە یەزدان ئاوا بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەفەرموێت:«ڕوو لە من بکەن و بژین،5ڕوو لە بێت‌ئێل مەکەن ومەچن بۆ گلگال وبۆ بیری شابەع مەپەڕنەوە،چونکە گلگال بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکرێت وبێت‌ئێل دەبێتە نەبوو.»

Oct 27, 202518 min

S52 Ep 8عاموس ٤: ٦ - ١٠

عاموس ٤: ٦ - ١٠6«هەروەها منیش لە هەموو شارۆچکەکانتان سک بەتاڵی ولە هەموو شوێنەکانتان کەمی نانم پێدان،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.7«هەروەها بارانم لێ گرتنەوەهێشتا سێ مانگی مابوو بۆ دروێنە.بارانم بەسەر شارۆچکەیەکدا باراند وبەسەر شارۆچکەیەکی دیکەدا نەمباراند.بەسەر کێڵگەیەکدا باری وئەو کێڵگەش کە بەسەریدا نەباری وشک بوو.8خەڵکی دوو سێ شارۆچکە بۆ ئاو خواردنەوە چوونە شارۆچکەیەکی دیکە،تینووێتییان نەشکا،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9«زۆر جار باخ و ڕەزەمێوی ئێوەم هەڵپڕووکاندووە،بە بای گەرمەسێر و کەڕوو.کوللە دار هەنجیر و دار زەیتوونیان خواردووە،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕاونەتەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.10«دەردم ناردە سەر ئێوە،وەک ئەوەی ناردبوومە سەر میسر.بە شمشێر لاوەکانی ئێوەم کوشت،لەگەڵ ئەسپە ڕاپێچکراوەکان،وام کرد بۆنی بۆگەنی تەرمەکانی ناو ئۆردوگاکەتان بکەن،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Oct 26, 202517 min

S52 Ep 7عاموس ٣: ٩ - ٤: ٥

عاموس ٣: ٩ - ٤: ٥9بە قەڵاکانی ئەشدۆد و خاکی میسر ڕایبگەیەنن وپێیان بڵێن:«لەسەر چیاکانی سامیرە کۆببنەوە،ئەو هاتوهاوارە زۆرەی ناوەڕاستی ببینن،ئەو زۆردارییەی لەناویدا هەیە.»10یەزدان دەفەرموێت: «نازانن کاری باش بکەن،ئەوانەی بەرهەمی تاڵان و ستەمکاری لە قەڵاکانیان ئەمبار دەکەن.»11لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«دوژمن دێنە چواردەوری خاکەکە وهێزتان لێ کەم دەکاتەوە وقەڵاکانتان تاڵان دەکرێن.»12یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«وەک چۆن شوان دوو قاچ یان پارچە گوێیەکلە دەمی شێر دەردەهێنێت،ئاواش ئیسرائیلییەکانی دانیشتووی سامیرەبە گۆشەی قەرەوێڵەیەک وبە پارچە پێخەفێک دەردەکرێن.»13«گوێ بگرن و شایەتی لەسەر بنەماڵەی یاقوب بدەن،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی پەروەردگار، خودای سوپاسالارە.14«لەو ڕۆژەی کە سزای ئیسرائیل دەدەم لەسەر یاخیبوونەکانی،سزای قوربانگاکانی بێت‌ئێلیش دەدەم،جا قۆچی قوربانگاکان دەبڕێنەوە ودەکەونە سەر زەوی.15کۆشکی زستانە دادەڕمێنم،هەروەها کۆشکی هاوینەش،کۆشکە عاجەکانیش لەناودەچن وهەموو کۆشکەکان کۆتاییان پێدێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.عاموس ٤1ئەی مانگاکانی باشان، ئەوانەی لە کێوی سامیرەن،ئەی خاتوونەکان، ئەی ئەو ژنانەی ستەم لە هەژاران دەکەن،نەداران وردوخاش دەکەن وبە مێردەکانیان دەڵێن، «خواردنەوەمان بۆ بهێنن!»گوێتان لەم پەیامە بێت:2یەزدانی باڵادەست سوێندی بە پیرۆزی خۆی خوارد:«بێگومان ڕۆژێک دێت،خۆتان بە قولاپ دەگیرێن ودوا کەسیشتان بە قولاپی ماسی.3هەریەکە و لەپێش خۆیەوەبەناو کەلێنی دیوارێکدا دەبردرێن وفڕێدەدرێنە هەرمۆن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.4«وەرن بۆ بێت‌ئێل و یاخی ببن،لە گلگال یاخیبوون زۆر بکەن.هەموو بەیانییەک قوربانییەکانتان بهێنن،هەر سێ ساڵ جارێک دەیەکەکانتان.5ئەی نەوەی ئیسرائیل، لە هەویرترشەوە قوربانی سوپاسگوزاری بسووتێنن،بانگەواز بۆ بەخشینی ئازاد بکەن و ڕایبگەیەنن،چونکە واتان پێ خۆش بوو.»ئەوە فەرموودەی یەزدانی باڵادەستە.

Oct 25, 202518 min

S52 Ep 6عاموس ٣: ٣ - ٨

عاموس ٣: ٣ - ٨3ئایا دووان پێکەوە هاتوچۆ دەکەن،بێ ئەوەی ڕێک بکەون؟4ئایا شێر لە دارستان دەنەڕێنێت،ئەگەر نێچیری نەبێت؟ئایا بەچکە شێر لە لانەکەیەوە دەنگی دێت،بێ ئەوەی هیچی ڕفاندبێت؟5ئایا باڵندە دەکەوێتە ناو داوی زەوییەوە،لە کاتێکدا تەڵەی بۆ نەنرابێتەوە؟ئایا تەڵە لەسەر زەوی هەڵدەگیرێتەوە،ئەگەر هیچی نەگرتبێت؟6ئەگەر کەڕەنا لە شاردا لێبدرێت،ئایا گەل ناترسێت؟ئەگەر بەڵایەک لە شاردا ڕوو بدات،ئایا یەزدان نەیکردووە؟7بێگومان یەزدانی باڵادەست هیچ کارێک ناکاتبێ ئەوەی نهێنییەکەی بۆ بەندە پێغەمبەرەکانی ئاشکرا بکات.8شێر نەڕاندی،کێ ناترسێت؟یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت،کێ هەیە بتوانێت پەیامی خودا ڕانەگەیەنێت؟

Oct 24, 202517 min

S52 Ep 5عاموس ٢: ٩ - ٣: ٢

عاموس ٢: ٩ - ٣: ٢9«من بووم کە ئەمۆرییەکانم لەپێشیان لەناوبرد،ئەوانەی باڵایان وەک باڵای دار ئورز بوو،وەک دار بەڕوو بەهێز بوون.بەروبوومی ئەوانم لە سەرەوە لەناوبرد وڕەگوڕیشاڵیان لە ژێرەوە.10من بووم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان،چل ساڵ لە چۆڵەوانیدا بەڕێم خستن،بۆ ئەوەی دەست بەسەر خاکی ئەمۆرییەکاندا بگرن.11«لەنێو کوڕەکانتان پێغەمبەرانم بۆ دانان ولەنێو لاوەکانتان ئەوانەی نەزریان لە خۆیان گرتبوو.ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئایا وا نەبوو؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12«بەڵام ئێوە شەرابتان دەرخواردی ئەوانە دا کە نەزریان لە خۆیان گرتبوو،فەرمانتان بە پێغەمبەران کرد پێشبینی نەکەن.13«ئەوەتا من لە شوێنی خۆتان دەتانچەقێنموەک چۆن جەنجەڕ دەچەقێتلەبەر پڕی گوڵەگەنمەکان.14ئەوەی خێرایە هەڵنایەت،بەهێز هێزی خۆی توندوتۆڵ ناکات وپاڵەوان گیانی خۆی دەرباز ناکات.15تیرهاوێژ خۆی ڕاناگرێت،ئەوەی پێیەکانی سووک بێت هەڵنایەت وئەسپ سواریش گیانی خۆی دەرباز ناکات.16ئەوەی بەجەرگە لەنێو پاڵەوانانلەو ڕۆژەدا بە ڕووتی هەڵدێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.عاموس ٣1ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێتان لەم فەرمایشتە بێت کە یەزدان فەرموویەتی، لە دژی ئێوە و هەموو ئەو خێڵەی لە خاکی میسرەوە دەریهێنان، کە فەرمووی:2«تەنها ئێوەم ناسیلە هەموو خێڵەکانی زەوی،لەبەر ئەوە سزاتان دەدەم،لەسەر هەموو تاوانەکانتان.»

Oct 23, 202520 min

S52 Ep 4عاموس ٢: ٤ - ٨

عاموس ٢: ٤ - ٨4یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«یەهودا یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی فێرکردنی یەزدانیان ڕەتکردەوە وفەرزەکانی ئەویان بەجێنەهێنا،چونکە درۆکانیان فریوی دانئەوەی باوکانیان دوایان کەوتن،5هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر یەهودا،قەڵاکانی ئۆرشەلیم دەخوات.»6یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئیسرائیل یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،کەسانی ڕاستودروست بە زیو دەفرۆشن،نەداریش بۆ جووتێک پێڵاو.7سەری هەژاران لەسەر خۆڵی زەوی پێشێل دەکەن،ڕێگای کڵۆڵان خوار دەکەنەوە.پیاوێک و باوکی بۆ لای یەک کچ دەچن،تاکو ناوی پیرۆزم بزڕێنن.8لەسەر جلوبەرگێک ڕادەکشێن کە بە بارمتە وەریانگرتووەلە پاڵ هەموو قوربانگایەک،شەرابی بە سەرانە وەرگیراو دەخۆنەوەلەناو ماڵی خوداوەندیان.

Oct 22, 202515 min

S52 Ep 3عاموس ١: ٦ - ٢: ٣

عاموس ١: ٦ - ٢: ٣6یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«غەزە یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی چەند کۆمەڵگایەکی بە تەواوەتی بە دیل گرت وبە ئەدۆمی فرۆشت،7ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی غەزە،قەڵاکانی دەخوات.8فەرمانڕەواکە لە ئەشدۆد ڕیشەکێش دەکەم وگۆچان بەدەست لە ئەسقەلان.دەستم دەگەڕێنمەوە سەر عەقرۆن،پاشماوەی فەلەستییەکان لەناودەچن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.9یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«سور یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی تەواوی چەند کۆمەڵگایەکی بە دیلگیراوی فرۆشتە ئەدۆم وپەیمانی برایەتییان نەهێنایەوە یادیان،10ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی سور،قەڵاکانی دەخوات.»11یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«لەبەر ئەوەی ئەدۆم یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی بە شمشێرەوە دوای براکەی کەوت،بەبێ دەربڕینی بەزەیی.هەروەها لەبەر ئەوەی تووڕەییەکەی بەردەوام لە جۆش بوو،قینیشی بۆ هەتاهەتایە هەڵدەگرت،12هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر تێمان،قەڵاکانی بۆزرا دەخوات.»13یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«عەمۆن یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی سکپڕەکانی گلعادیان هەڵدڕی،بۆ ئەوەی سنوورەکانیان بەرفراوان بکەن،14ئاگر لە شووراکانی ڕەبە بەردەدەمقەڵاکانی دەخوات،بە هاتوهاوارەوە لە ڕۆژی جەنگدا،بە زریانەوە لە ڕۆژی باوباراندا.15پاشاکەیان ڕاپێچ دەکرێت،ئەو و هەموو کاربەدەستەکانی بە یەک جار.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.عاموس ٢1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«مۆئاب یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی ئێسکەکانی پاشای ئەدۆمی سووتاندهەتا ئەوەی بووە گەچ،2هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر مۆئاب،قەڵاکانی قەریۆت دەخوات.مۆئاب لەناو هاژەهاژ دەمرێت،لەنێو هاتوهاوار و دەنگی کەڕەنا.3فەرمانڕەوا لە ناوەڕاستیدا ڕیشەکێش دەکەم وهەموو کاربەدەستەکانی لەگەڵیدا دەکوژم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Oct 21, 202518 min

S52 Ep 2عاموس پێشەكى ١: ١ - ٥

عاموس پێشەكى ١: ١ - ٥1ئەمە پەیامی ئامۆسە کە یەکێک بوو لە شوانەکانی شارۆچکەی تەقۆعە، دوو ساڵ پێش بوومەلەرزەکە لە سەردەمی عوزیای پاشای یەهودا و لە سەردەمی یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل، ئەم بینینەی دەربارەی ئیسرائیل بۆ ئاشکرا کرا.2گوتی:«یەزدان لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت،لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی دێت،لەوەڕگای شوانەکان شیوەن دەگێڕن ولووتکەی کارمەل وشک دەبێت.»3یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«دیمەشق یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی بە جەنجەڕی ئاسن گلعادیان شێلا،4ئاگر دەنێرمە سەر ماڵی حەزائێل،قەڵاکانی بەن‌هەدەد دەخوات.5شەوبەندی دەروازەکانی دیمەشق دەشکێنم،فەرمانڕەواکە لە دۆڵی ئاڤەن ڕیشەکێش دەکەم،هەروەها گۆچان بەدەست لە بێت‌عەدەن.گەلی ئارام بۆ قییر ڕاپێچ دەکرێن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Oct 20, 202518 min

S52 Ep 1عاموس پێشەكى

عاموس پێشەكى

Oct 19, 202515 min

S51 Ep 15په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٥: ٥ - ١٤

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٥: ٥ - ١٤5ئەی لاوەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی پیران بن، هەمووتان بەرامبەر بە یەکتر بێفیز بن، چونکە:﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات،بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.﴾6بۆیە لەژێر دەستی بەهێزی خودا بێفیز بن، تاکو لە کاتی خۆیدا بەرزتان بکاتەوە.7هەموو خەمێکتان بە خودا بسپێرن، چونکە ئەو بایەختان پێدەدات.8چاوکراوە بن و ئێشک بگرن، شەیتانی دوژمنتان وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ دەسووڕێتەوە، بەدوای یەکێکدا دەگەڕێ بۆ ئەوەی بیخوات.9بەربەرەکانێی بکەن، لە باوەڕەکە بچەسپێن، بزانن خوشک و براکانیشتان لە جیهاندا هەمان ئازار دەچێژن.10خودای هەموو نیعمەتێک، ئەوەی بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بانگی کردوون بۆ شکۆیە هەتاهەتاییەکەی، کە تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ڕاستە ڕێتان دەکات و واتان لێ دەکات کە بەهێز و چەسپاو و دەمەزراو بن.11هەتاهەتایە دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین.12بەهۆی سیلا، کە بە برای دڵسۆزی دەزانم، بە کورتی بۆم نووسین، هانتان دەدەم و شایەتی دەدەم، ئەمە نیعمەتە ڕاستەقینەکەی خودایە. تێیدا بچەسپێن.13ئەوەی لە بابل وەک ئێوە هەڵبژێردراوە، سڵاوتان لێدەکات، هەروەها مەرقۆسی ڕۆڵەم.14بە ماچی خۆشەویستی سڵاو لە یەکتری بکەن. ئاشتی بۆ هەمووتان بێت کە لەگەڵ مەسیح یەکن.

Oct 18, 202516 min

S51 Ep 14په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٤: ١٨ - ٥: ٤

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٤: ١٨ - ٥: ٤18﴿ئەگەر کەسی ڕاستودروست بە زەحمەت ڕزگاری ببێت،ئەی چارەنووسی خراپەکار و گوناهبار چۆن دەبێت؟﴾19بۆیە ئەوانەی بەگوێرەی خواستی خودا ئازار دەدرێن، با خۆیان بدەنە دەست بەدیهێنەری دڵسۆز و بەردەوام بن لە چاکەکاری.په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٥1وەک پیرێکی هاوڕێتان، داوا لەو پیرانە دەکەم کە لەنێوتاندان، شایەتی ئازارەکانی مەسیح و هاوبەشی ئەو شکۆیەی وا ڕادەگەیەنرێ:2ئەو مێگەلەی خودا بلەوەڕێنن کە لەنێوانتاندایە، وەک چاودێر خزمەتیان بکەن، نەک بە ناچاری، بەڵکو بە ویستەوە وەک چۆن خودا دەیەوێت، نەک بۆ دەستکەوتی شەرمەزاری، بەڵکو بە چالاکییەوە،3خۆتان بەسەر ئەوانەدا مەسەپێنن کە دراونەتە دەستتان، بەڵکو ببنە نموونە بۆ مێگەل.4کاتێکیش سەرۆکی شوانان دەردەکەوێ، تاجی شکۆ وەردەگرن کە کاڵ نابێتەوە.

Oct 17, 202517 min

S51 Ep 13په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٤: ٨ - ١٧

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٤: ٨ - ١٧8لە سەرووی هەموو شتێکەوە خۆشەویستیتان بۆ یەکتری بەهێز بێت، چونکە خۆشەویستی گوناهی زۆر دادەپۆشێت.9بێ بۆڵەبۆڵ میوانداریەتی یەکتری بکەن.10هەریەکە بەگوێرەی ئەو بەهرەیەی وەریگرتووە، خزمەتی یەکتری پێ بکەن، وەک سەرکارێکی باش لەسەر نیعمەتە جۆراوجۆرەکانی خودا.11ئەگەر کەسێک وتار دەدات، با بە جۆرێک بدوێت وەک کەسێک کە پەیامی خودا ڕابگەیەنێت. ئەگەر کەسێک خزمەت دەکات، با بەو هێزەوە بیکات کە خودا دابینی کردووە، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە خودا لە هەموو شتێکدا شکۆدار بێت. هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین.12خۆشەویستان، لەلاتان سەیر نەبێ لە تاقیکردنەوەتان بەڵای سووتێنەر تووشتان دێت، وەک بڵێی شتێکی سەیرتان بەسەرهاتووە،13بەڵکو دڵخۆش بن وەکو ئەوەی کە بەشداریتان لە ئازارەکانی مەسیحدا کردبێت، تاکو لە ئاشکراکردنی شکۆیەکەی دڵخۆش و شادمان بن.14ئەگەر بە ناوی مەسیح جنێوتان پێدرا، خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە، چونکە ڕۆحی شکۆ و خودا دێتە سەرتان.15با کەستان وەک بکوژێک یان دزێک یان بەدکارێک یاخود یەکێک دەست لە کاروباری خەڵک وەربدات ئازار نەچێژێ،16بەڵام ئەگەر وەک قوتابی مەسیح ئازار بدرێن، شەرم مەکەن، بەڵکو ستایشی خودا بکەن کە ناوی مەسیحتان هەڵگرتووە،17چونکە کاتی دەستپێکردنی لێپرسینەوەیە لە گەلی خودا. ئەگەر دەستپێک لە ئێمەوە بێت، کۆتایی ئەوانە چی دەبێت کە گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیلی خودا نابن؟

Oct 16, 202515 min

S51 Ep 12په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٤: ١ - ٧

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٤: ١ - ٧1وەک مەسیح بە جەستە ئازاری چێژت، ئێوەش خۆتان بەم بیروڕایە چەکدار بکەن، چونکە ئەوەی بە جەستە ئازار بچێژێ لە گوناهکردن دەوەستێ،2تاکو ئەو کاتەی بە جەستە لە ژیاندا ماوە بۆ هەوەسی مرۆڤانە نەژی، بەڵکو بۆ خواستی خودا.3ئیتر ئەو کاتەی لە ئەنجامدانی خواستی بێباوەڕان بەسەرتان برد بەسە، لە بەڕەڵایی، هەوەسبازی، سەرخۆشی، ڕابواردن، ئاهەنگی شەرابخواردنەوە، بتپەرستیی قێزەون.4لەمە سەرسام دەبن کە لەگەڵیان ڕاناکەن بۆ لافاوی هەمان بەدڕەوشتی و جنێوتان پێدەدەن.5بەڵام ئەوانە حیسابی خۆیان دەدەن بەوەی کە ئامادەیە مردووان و زیندووان حوکم بدات،6چونکە بەم هۆیەوە مژدە درایە مردووانیش، تاکو بەگوێرەی خەڵک لە جەستەدا حوکم بدرێن، بەڵام بەگوێرەی خودا لە ڕۆحدا بژین.7کۆتایی هەموو شتێک نزیک بووەتەوە. بۆیە ژیر و چاوکراوە بن تاکو نوێژ بکەن.

Oct 15, 202517 min

S51 Ep 11په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٣: ١٦ - ٤: ١

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٣: ١٦ - ٤: ١16هەروەها ویژدانێکی باشتان هەبێت، هەتا ئەوانەی بوختان بە سەربوردە باشەکانتان دەکەن کە بەرهەمی یەکبوونتانە لەگەڵ مەسیح، لە قسەکانیان شەرمەزار بن،17چونکە باشترە، ئەگەر خواستی خودا بێت، لەبەر چاکەکاری ئازار بدرێن، نەک خراپەکاری.18لەبەر ئەوەی مەسیح تەنها جارێک لەبەر گوناه ئازار درا، بێتاوان لە پێناوی تاوانباران، تاکو لە خودامان نزیک بکاتەوە. خەڵک مەسیحیان کوشت بەڵام خودا بە ڕۆح زیندووی کردەوە،19بەمەش ڕۆحی مەسیح چوو مزگێنی دا بە ڕۆحە زیندانییەکان،20بەوانەی کە لە کۆندا یاخی بوون، کاتێک خودا لە ڕۆژانی نوحدا بە پشوودرێژییەوە چاوەڕوان بوو، کە کەشتییەکە ئامادە دەکرا. تەنها هەشت کەس لەو کەشتییەدا بوون و بە ئاو ڕزگار بوون.21ئەمەش هێمای لەئاوهەڵکێشانە کە ئێستا ڕزگارتان دەکات، نەک سڕینەوەی پیسی جەستە، بەڵکو بەڵێنی ویژدانێکی باش بۆ خودا، بە هەستانەوەی عیسای مەسیح،22ئەوەی بەرەو ئاسمان ڕۆیشت و لە دەستەڕاستی خودا دانیشت، فریشتە و دەسەڵاتدار و هێزەکان ملکەچن بۆی.په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٤1وەک مەسیح بە جەستە ئازاری چێژت، ئێوەش خۆتان بەم بیروڕایە چەکدار بکەن، چونکە ئەوەی بە جەستە ئازار بچێژێ لە گوناهکردن دەوەستێ،

Oct 14, 202516 min

S51 Ep 10په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٣: ٧ - ١٥

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٣: ٧ - ١٥7بە هەمان شێوە، مێردەکان، بە هەستیارییەوە لەگەڵ ژنەکانتاندا بژین و ئەوە لەبەرچاو بگرن کە لە ئێوە ناسکترن. ڕێزیان بگرن، چونکە لەگەڵتاندا هاومیراتی نیعمەتی ژیانن، بۆ ئەوەی نوێژەکانتان کۆسپی تێنەکەوێت.8لە کۆتاییدا، هەمووتان یەک بیروڕاتان هەبێ، هاوسۆزبن و یەکتریتان خۆشبوێت، میهرەبان و ڕۆحسووک بن.9خراپە بە خراپە مەدەنەوە، نە جنێویش بە جنێو، بەڵکو بە پێچەوانەوە داوای بەرەکەت بکەن و بزانن ئێوە بۆ ئەمە بانگکراون، تاکو ببنە میراتگری بەرەکەت،10چونکە﴿ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆشبوێت وڕۆژگاری خۆش ببینێت،با زمانی لە خراپە بپارێزێت ولێوەکانی لە فێڵبازی.11با لە خراپە لابدات و چاکە بکات،با بەدوای ئاشتیدا بگەڕێت و کۆششی بۆ بکات،12چونکە چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە وگوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە.بەڵام ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە.﴾13کێ ئازارتان دەدات ئەگەر بۆ چاکە دڵگەرم بن؟14بەڵام ئەگەر لەبەر ڕاستودروستی ئازارتان چێژت، ئەوا خۆزگە بە ئێوە. ﴿مەترسن لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، مەتۆقن.﴾15بەڵکو مەسیح وەک پەروەردگار لە دڵتاندا تەرخان بکەن، هەردەم ئامادەبن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری هەر یەکێک سەبارەت بەم هیوایەی لە ئێوەدایە، بەڵام بە دڵنەرمی و ڕێزەوە.

Oct 13, 202516 min

S51 Ep 9په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٢: ٢١ - ٣: ٦

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٢: ٢١ - ٣: ٦21بۆ ئەمە بانگکراون، لەبەر ئەوەی مەسیحیش لە پێناوتاندا ئازاری چێژت و نموونەی بۆ بەجێهێشتن، تاکو بە هەنگاوەکانیدا بڕۆن.22﴿ئەوەی هیچ گوناهێکی نەکردبوو،فڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو.﴾23ئەوەی جنێوی پێدەدرا و جنێوی نەدەدایەوە، ئازار دەدرا و هەڕەشەی نەدەکرد، بەڵکو خۆی دەدایە دەست ئەوەی حوکمی دادپەروەرانەیە.24ئەوەی خودی خۆی لە لەشیدا لەسەر دار گوناهەکانمانی هەڵگرت، تاکو سەبارەت بە گوناه بمرین و بۆ ڕاستودروستی بژین. بە برینەکانی ئەو چاکبوونەوە.25ئێوە وەک مەڕی ونبوو وابوون، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە لای شوان و چاودێری گیانتان.په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٣1ئەی ژنەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی مێردەکانتان بن، تەنانەت ئەگەر هەندێکیان گوێڕایەڵی وشەی خودا نەبوون، ئەوا ژنەکان بێ وشە بە ڕەوشتیان دەیانبەنەوە،2کاتێک لەخواترسی و ڕەوشتی پاکتان ببینن.3با ڕازاوەییتان دەرەکی نەبێت، لە ئەگریجەی پرچ و زێڕ بەخۆوەکردن و جلی باش لەبەرکردن،4بەڵکو لەناو دڵتاندا شاراوە و لەناونەچوو بێ، ڕازاندنەوەی ڕۆحێکی نەرم و هێمن، ئەوەی لەلای خودا گرانبەهایە،5چونکە بەم شێوەیە ژنە پیرۆزەکان لە کۆندا، کە هیوایان بە خودا بوو، خۆیان دەڕازاندەوە، ملکەچی مێردەکانیان دەبوون،6وەک سارا گوێڕایەڵی ئیبراهیم بوو، بە گەورە بانگی دەکرد. ئێوەش بوونەتە کچی ئەو، ئەگەر چاکە بکەن و لە هیچ شتێک نەترسن.

Oct 12, 202517 min

S51 Ep 8په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٢: ١٠ - ٢٠

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٢: ١٠ - ٢٠10پێشتر گەل نەبوون، بەڵام ئێستا گەلی خودان، پێشتر بەزەییتان وەرنەگرتبوو، بەڵام ئێستا بەزەییتان وەرگرتووە.11خۆشەویستان، ئێوە نامۆ و بێگانەن بەم جیهانە، هەر بۆیە لێتان دەپاڕێمەوە لە هەوەسەکانی جەستە دوور بکەونەوە، کە لە دژی دەروون دەجەنگن.12با لەنێو بێباوەڕاندا ڕەوشتتان باش بێت، تاکو کاتێک بوختانتان پێ دەکەن گوایا ئێوە بەدکارن، کردەوە چاکەکانتان ببینن و لە ڕۆژی بەسەرکردنەوەی خودا، ئەوانیش خودا شکۆدار بکەن.13لەبەر مەسیحی باڵادەست، ملکەچی هەموو دامودەزگایەکی مرۆڤانە بن: بۆ پاشا وەک دەسەڵاتدار،14یان بۆ پارێزگاران وەک نێردراوی ئەو بۆ سزادانی بەدکاران و ستایشی چاکەکاران،15چونکە خواستی خودا ئاوایە، بە چاکەکاری نەزانیی گێلەکان بێدەنگ بکەن.16وەک مرۆڤی ئازاد بژین، بەڵام نەک ئازادی پەردەی بەدکاری بێت، بەڵکو وەک بەندەی خودا بژین.17ڕێز لە هەمووان بگرن، هاوباوەڕانتان خۆشبوێ، لە خودا بترسن و ڕێز لە پاشا بگرن.18ئەی کۆیلەکان، بە هەموو ترسەوە ملکەچی گەورەکانتان بن، نەک تەنها بۆ چاک و دڵنەرمەکان، بەڵکو بۆ توندەکانیش،19چونکە ئەگەر کەسێک لەبەر ویژدانی بەرامبەر خودا بەرگەی ژانی ئازاری زۆرداری بگرێت، ئەمە جێی ستایشە.20بەڵام ئەگەر هەڵەتان کرد و لێتان درا و بەرگەتان گرت، ئەمە چ شانازییەکە؟ بۆیە ئەگەر چاکە بکەن و لە ئازاردا بەرگەتان گرت، ئەمە جێی ستایشە لەلای خودا.

Oct 11, 202518 min

S51 Ep 7په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٢: ٣ - ٩

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٢: ٣ - ٩3چونکە تامتان کردووە کە مەسیحی باڵادەست چاکە.4ئەوەی ئێوە دێنە لای، بەردە زیندووەکەیە، لەلایەن خەڵکەوە ڕەتکراوەتەوە، بەڵام لەلایەن خوداوە هەڵبژێردراوە و گرانبەهایە،5ئێوەش وەک بەردی زیندوو لە خانووێکی ڕۆحی بنیاد دەنرێن، بۆ کاهینیێتی پیرۆز، بۆ کردنی قوربانییە ڕۆحییە قبوڵکراوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە،6چونکە لە نووسراوە پیرۆزەکاندا هاتووە:﴿ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم،گرنگترین بەردی بناغەی هەڵبژێردراو و گرانبەها،ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.﴾7بۆیە بۆ ئێوە کە باوەڕتان هێناوە ئەم بەردە گرانبەهایە، بەڵام بۆ بێباوەڕان،﴿ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە،بوو بە گرنگترین بەردی بناغە،﴾8هەروەها:﴿دەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ،تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە.﴾ئەوانە ساتمە دەکەن و دەکەون، چونکە گوێڕایەڵی وشەی خودا نین، هەر ئەمەشە چارەنووسیان.9بەڵام ئێوە گەلێکی هەڵبژێردراون، کاهینیێتی شاهانە، نەتەوەیەکی پیرۆز، گەلی تایبەتی خودان، تاکو چاکییەکانی ئەوە ڕابگەیەنن کە بانگی کردوون لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکییە سەرسوڕهێنەرەکەی.

Oct 10, 202516 min

S51 Ep 6په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ١: ٢١ - ٢: ٢

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ١: ٢١ - ٢: ٢21بەهۆیەوە باوەڕتان بە خودا هەیە، ئەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە و شکۆی پێدا، تاکو هیوا و باوەڕتان بە خودا بێت.22بە گوێڕایەڵیتان بۆ ڕاستی خۆتان پاک کردووەتەوە بۆ خۆشەویستی برایانەی بێ دووڕوویی، لە قووڵایی دڵەوە یەکتریتان خۆشبوێ.23ئێوەش لەدایک بوونەوە، نەک بە تۆوێکی فەوتاو بەڵکو نەفەوتاو، بە وشەی زیندووی خودا کە دەمێنێتەوە،24چونکە نووسراوە:﴿هەموو مرۆڤێک وەک گژوگیا وایە وهەموو شکۆیەکەی وەک گوڵی کێوی وایە.گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،25بەڵام فەرمایشتی یەزدان هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.﴾ئەمەش ئەو فەرمایشتەیە کە مزگێنیتان پێدرا.په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٢1بۆیە هەموو ڕق و هەموو فێڵ و دووڕوویی و چاوپیسی و هەموو زەمکردنێک دابکەنن.2وەک ساوای تازە لەدایک بوو، ئارەزووتان لە شیری ڕۆحی پاک بێت، تاکو بەمە بۆ ڕزگاری گەشە بکەن،

Oct 9, 202516 min

S51 Ep 5په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ١: ١٣ - ٢٠

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ١: ١٣ - ٢٠13بۆیە با مێشکتان ئامادە بێت بۆ چالاکی، خۆڕاگر بن، هیواتان بە تەواوی لەسەر ئەو نیعمەتە بێت کە لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحەوە دێت.14وەک منداڵی گوێڕایەڵ، وەک کاتی نەزانی خۆتان لەگەڵ هەوەسە کۆنەکانتان مەگونجێنن،15بەڵکو هەروەک ئەوەی بانگی کردوون پیرۆزە، ئێوەش لە هەموو هەڵسوکەوتێک پیرۆز بن،16چونکە نووسراوە: ﴿پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم.﴾17لەبەر ئەوەی لە خودای باوک دەپاڕێنەوە، ئەوەی بێ لایەنگری هەرکەسێک بەگوێرەی کردەوەکەی حوکم دەدات، کەواتە لە کاتی نامۆییتاندا بە لەخواترسییەوە بژین.18دەزانن بە شتی لەناوچووی وەک زێڕ و زیو نەکڕاونەتەوە، لەو ژیانە پووچەی لە باوباپیرانەوە بۆتان مابووەوە،19بەڵکو بە خوێنێکی گرانبەها، خوێنی مەسیح، کە وەک بەرخێکی بێ لەکە و کەموکوڕییە.20لەپێش دامەزراندنی جیهان هەڵبژێردرابوو، بەڵام لەم ڕۆژگارانەی دوایی لە پێناوی ئێوەدا دەرکەوت.

Oct 8, 202517 min

S51 Ep 4په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ١: ٧ - ١٢

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ١: ٧ - ١٢7تاکو سەلماندنی باوەڕی ڕاستەقینەتان، کە لە زێڕی لەناوچوو بەنرخترە، هەرچەندە بە ئاگر تاقی دەکرێتەوە، کاتێک عیسای مەسیح ئاشکرا دەکرێت ستایش و شکۆ و ڕێزی بەدواوە دەبێت.8هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە،9چونکە ئامانجی باوەڕتان بەدەستدەهێنن، واتا ڕزگاریی دەروونتان.10ئەو پێغەمبەرانەی کە پێشبینییان کرد لەسەر ئەو نیعمەتەی کە خودا بۆ ئێوەی ئامادە کردبوو، بە وردی لێکۆڵینەوەیان لە بابەتی ئەو ڕزگاربوونە کرد و بەدوایدا گەڕان،11ڕۆحی مەسیح کە تێیاندابوو، ئاگاداری دەکردنەوە سەبارەت بە ئازارەکانی مەسیح و ئەو شکۆداربوونەی لەدوای ئازارەکانەوە دێت، هەوڵیان دەدا کە بزانن ڕۆحی پیرۆز ئاماژە بە چی دەکات لەبارەی کاتی ڕوودانەکەی یان بارودۆخی جیهان لە کاتی ڕوودانەکەی.12بۆیان ئاشکرا کرا کە پەیامەکە بۆ خۆیان نەبوو، بەڵکو بۆ ئێوە بوو، واتا ڕووداوەکان لە سەردەمی ئێوە ڕوودەدەن. ئێستا پێتان ڕاگەیەنرا بەهۆی ئەوانەی مزگێنییان پێ بەخشین بە یارمەتی ڕۆحی پیرۆز، کە لە ئاسمانەوە نێردراوە. ئەمانە ئەو ڕووداوانەن کە فریشتەکانیش بە پەرۆشن لێیان ورد ببنەوە.

Oct 7, 202516 min

S51 Ep 3په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ١: ٣ - ٦

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ١: ٣ - ٦3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان! بەهۆی بەزەییە فراوانەکەیەوە لەدایکبوونەوەی پێ بەخشین بۆ هیوایەکی زیندوو بە هەستانەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان،4بۆ میراتێک کە نافەوتێت و گڵاو نابێت و کاڵ نابێتەوە. ئەو میراتە بۆ ئێوە لە ئاسمان پارێزراوە،5ئێوە کە بە هێزی خودا پاسەوانی کراون بە باوەڕ، بۆ ئەو ڕزگارییەی ئامادەیە لە کۆتایی زەمانە ڕابگەیەنرێ.6ئەمانە دڵخۆشتان دەکات، هەرچەندە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم ناچار بن بە دەست تاقیکردنەوەی جۆراوجۆرەوە ئازار بچێژن،

Oct 6, 202517 min

S51 Ep 2په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ١: ٢ - ٢

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ١: ٢ - ٢1لە پەترۆسی نێردراوی عیسای مەسیحەوە،بۆ ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون، بێگانە پەراگەندەکان لە پۆنتۆس و گەلاتیا و کەپەدۆکیا و ئاسیا و بیسینیا،2کە بەگوێرەی زانینی پێشووی خودای باوک هەڵبژێردراون، بە پیرۆزکردنی ڕۆحی خۆی بۆ گوێڕایەڵی عیسای مەسیح و پرژاندنی خوێنەکەی:با نیعمەت و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت.

Oct 5, 202518 min

S51 Ep 1په‌تڕۆسی یه‌كه‌م پێشەكى، ١: ١

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م پێشەكى، ١: ١1لە پەترۆسی نێردراوی عیسای مەسیحەوە،بۆ ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون، بێگانە پەراگەندەکان لە پۆنتۆس و گەلاتیا و کەپەدۆکیا و ئاسیا و بیسینیا،

Oct 4, 202517 min

S50 Ep 8یوئێل ٣: ١ - ٢١

یوئێل ٣: ١ - ٢١1«لەو ڕۆژانەدا و لەو کاتەدا،کاتێک ڕاپێچکراوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەگەڕێنمەوە،2هەموو نەتەوەکان خڕدەکەمەوە ودەیانبەمە خوارەوە بۆ دۆڵی یەهۆشافات.لەوێدا دادگاییان دەکەم،لەسەر گەلەکەم و میراتەکەم، ئیسرائیل،کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاویان کردنەوە وزەوییەکەی منیان دابەش کرد.3لەسەر گەلەکەم تیروپشکیان کرد،منداڵیان بۆ لەشفرۆش فرۆشت،کچیان بۆ شەراب فرۆشتبۆ ئەوەی بیخۆنەوە.4«ئەی سور و سەیدا و هەموو ناوچەکانی فەلەستیە، ئیتر ئێوە چیتان لە دژی من هەیە؟ ئایا تۆڵەم لێ دەستێننەوە؟ جا ئەگەر تۆڵەم لێ بستێننەوە، بە پەلە و خێرا بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە،5چونکە ئێوە زێڕ و زیوەکەی منتان برد و گەنجینە باشەکانی منتان بردە ناو پەرستگاکانی خۆتان.6نەوەی یەهودا و نەوەی ئۆرشەلیمتان بە نەوەی یۆنانییەکان فرۆشت، تاکو لە نیشتیمانی خۆیان دووریان بخەنەوە.7«ببینن، من لەو شوێنەوە کە ئەوانتان پێی فرۆشتبوو هەڵیاندەستێنم، ئەوەی کردبووتان بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە.8کوڕ و کچەکانتان دەفرۆشمە نەوەی یەهودا، ئەوانیش دەیانفرۆشنە سەبئییەکان، نەتەوەیەکی دوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9ئەمە لەنێو نەتەوەکاندا ڕابگەیەنن:خۆتان بۆ جەنگێک ئامادە بکەن!پاڵەوانەکان هەڵتسێنن!با هەموو جەنگاوەران پێشبکەون و هێرش بکەن.10گاسنەکانتان بکوتن و بیکەنە شمشێر،داسەکانیشتان بکەنە ڕم.با لاواز بڵێت،«من پاڵەوانم!»11ئەی هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر، بە پەلە وەرن،لەوێدا کۆببنەوە.ئەی یەزدان، پاڵەوانەکانت دابەزێنە!12«نەتەوەکان هەڵدەستن و دێن،بۆ دۆڵی یەهۆشافات،چونکە لەوێدا دادەنیشم بۆ دادگاییکردنیهەموو نەتەوەکانی دەوروبەر.13داسەکە ڕاوەشێنن،چونکە دروێنەکە پێگەیشتووە.وەرن ترێ بپڵیشێننەوە،چونکە گوشەرەکە پڕ بووە،قەڕابەکە سەرڕێژ دەبێت،چونکە خراپەیان زۆرە!»14«لە دۆڵی بڕیارکۆمەڵ، کۆمەڵ!چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکەلە دۆڵی بڕیار.15خۆر و مانگ تاریک دەبن وئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن.16یەزدانیش لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت،لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی بەرز دەکاتەوە،ئاسمان و زەوی دەهەژێن.بەڵام یەزدان پەناگایە بۆ گەلەکەی خۆی،قەڵایە بۆ نەوەی ئیسرائیل.17«ئیتر دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم،لە سییۆن نیشتەجێم، کێوی پیرۆزم.ئۆرشەلیمیش پیرۆز دەبێت؛لەمەودوا بێگانە بەناویدا تێناپەڕێت.18«لەو ڕۆژەدا چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت،گردەکان شیریان لێ دەڕژێت؛هەموو کەندەکانی یەهودا ئاویان لەسەر دەڕژێت،کانییەک لە ماڵی یەزدانەوە هەڵدەقوڵێت،دۆڵی شەتیم ئاو دەدات.19بەڵام میسر وێران دەبێت،ئەدۆمیش دەبێتە چۆڵەوانییەکی وێران،لەبەر ئەوەی ستەمیان لە نەوەی یەهودا کرد،خوێنی بێتاوانیان لە خاکەکەیاندا ڕشت.20یەهوداش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت،ئۆرشەلیمیش نەوە دوای نەوە.21لەو خوێنڕشتنەیان خۆشدەبمکە پێشتر لێی خۆش نەببووم.»یەزدانیش لە سییۆن نیشتەجێ دەبێت!

Oct 3, 202514 min

S50 Ep 7یوئێل ٢: ٢٢ - ٣٢

یوئێل ٢: ٢٢ - ٣٢22ئەی ئاژەڵە کێوییەکان مەترسن،چونکە لەوەڕگاکانی دەشتودەر سەوز دەبن،درەختەکان بەر دەگرن،دار هەنجیر و دار مێو بەرێکی زۆر دەردەخەن.23ئەی نەوەی سییۆن،شاد و دڵخۆش بن بە یەزدانی پەروەردگارتان،چونکە بۆ دەرکەوتنی ڕاستودروستی پاییزە بارانی پێدان.پاییزە باران و بەهارە بارانهەروەک پێشتر بەسەرتاندا دەبارێنێت.24ئیتر جۆخینەکان پڕ دەبن لە دانەوێڵە وقەڕابەکان سەرڕێژ دەبن لە شەراب و زەیت.25«قەرەبووی ئەو ساڵانەتان دەکەمەوە کە کوللەی گەورە خواردیان،پێکوڕە و وردە کوللە وکوللەی قرتێنەر،لەشکرە گەورەکەم کە ناردمە سەرتان.26ئینجا زۆر دەخۆن و تێر دەبن،ستایشی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان دەکەن،ئەوەی کاری سەرسوڕهێنەری لەگەڵدا کردن،بۆ هەتاهەتایە گەلەکەم سەرشۆڕ نابێت.27ئیتر دەزانن کە من لە ناوەڕاستی ئیسرائیلم،کە من یەزدانی پەروەردگارتانم وبێجگە لە من یەکێکی دیکە نییە.بۆ هەتاهەتایە گەلەکەم سەرشۆڕ نابێت.28«پاش ئەمانە،ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن،گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت.29تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم،لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم.30پەرجوو لە ئاسمان وزەویدا نیشان دەدەم،خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ.31خۆر دەبێتە تاریکی ومانگیش دەبێتە خوێن،بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و ترسناکی یەزدان بێت.32بەڵام هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوەڕزگاری دەبێت،چونکە هەروەک یەزدان فەرمووی،ڕزگاربوون لە کێوی سییۆن ولە ئۆرشەلیم دەبێت،بۆ ئەوانەیە کە ماونەتەوە،ئەوانەی یەزدان بانگهێشتی کردوون.

Oct 2, 202518 min

S50 Ep 6یوئێل ٢: ١٦ - ٢١

یوئێل ٢: ١٦ - ٢١16گەل کۆبکەنەوە وکۆمەڵ تەرخان بکەن،پیران خڕبکەنەوە ومنداڵان کۆبکەنەوەلەگەڵ شیرەخۆرەکان.با زاوا لە ژوورەکەیەوە بێتە دەرەوە،بووکیش لە کوللەکەی.17با کاهینەکان، خزمەتکارانی یەزدان،لەنێوان هەیوانەکە و قوربانگاکەدا بگریێن.با بڵێن: «ئەی یەزدان، دڵت بە گەلەکەت بسووتێت،میراتەکەت مەکە جێگای تانە و تەشەر،هەتا گەلان بیانکەنە پەند.بۆچی لەنێو گەلاندا بڵێن: ”کوا خوداکەیان؟“»18ئینجا یەزدان خۆشەویستی بۆ خاکەکەی دەردەبڕێت وبەزەیی بە گەلەکەیدا دێتەوە.19یەزدان وەڵام دەداتەوە و بە گەلەکەی دەفەرموێت:«دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتتان بۆ دەنێرم،هەتا ئەوەی لێی تێردەبن،ئیتر ناتانکەمە جێگای تانە و تەشەری نەتەوەکان.20«ئەو سوپایەش کە لە باکوورەوە هاتووە لێتان دوور دەخەمەوە،دەریدەکەم بۆ زەوییەکی وشک و وێران،ڕووی لە دەریای ڕۆژهەڵاتە وپشتیشی لە دەریای ڕۆژئاوایە،بۆگەنییەکەی سەرکەوت وبۆنە پیسەکەی بڵاو دەبێتەوە.»بێگومان کاری مەزنی ئەنجام داوە.21ئەی زەوی مەترسە!شاد و دڵخۆش بە،چونکە یەزدان کاری مەزنی ئەنجام داوە.

Oct 1, 202519 min

S50 Ep 5یوئێل ٢: ١٢ - ١٥

یوئێل ٢: ١٢ - ١٥12یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا،بە هەموو دڵتانەوە بگەڕێنەوە لام،بە ڕۆژووگرتن و گریان و شیوەن گێڕانەوە.»13دڵتان دابدڕن نەک جلەکانتان،بگەڕێنەوە لای یەزدانی پەروەردگارتان،چونکە میهرەبان و بە بەزەییە،پشوودرێژە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرە،لە خراپە پاشگەز دەبێتەوە.14کێ دەزانێت؟ ڕەنگە بگەڕێتەوە و پاشگەز بێتەوە،لەپاش خۆیەوە بەرەکەت بەجێبهێڵێت،بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراببۆ یەزدانی پەروەردگارتان.15لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن،ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن.

Sep 30, 202517 min

S50 Ep 4یوئێل ٢: ١ - ١١

یوئێل ٢: ١ - ١١1لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن،لەسەر کێوی پیرۆزم هاوار بکەن بۆ ئاگادارکردنەوە.با هەموو دانیشتووانی خاکەکە بلەرزن،چونکە ڕۆژی یەزدان دێت و نزیکە.2ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،ڕۆژی هەور و تەمی چڕە.وەک کازێوە باڵی بەسەر چیاکاندا دەکێشێت،سوپایەکی گەورە و بەهێز دێت،لە دێرزەمانەوە هاوشێوەی نەبووە،لە نەوەی داهاتووش شتی وا نابێتەوە.3لەپێشیانەوە ئاگر دەخوات ولەپشتیشیانەوە گڕ دەسووتێنێت.لەپێشیانەوە خاک وەک باخچەی عەدەنە،لەپشتیشیانەوە چۆڵەوانییەکی وێرانە،هیچ لێیان دەرباز نابێت.4دیمەنیان وەک دیمەنی ئەسپە،وەک سوار غار دەدەن.5وەک دەنگی گالیسکەلەسەر لووتکەی چیاکان باز دەدەن،وەک دەنگی گڕی ئاگرە کە پوشوپەڵاش هەڵدەلووشێت،وەک سوپایەکی بەهێزی ڕیزبەستووە بۆ جەنگ.6لەبەردەم ئەوان، گەلان سڵ دەکەنەوە،هەموو دەموچاوێک ڕەنگی هەڵدەبزڕکێت.7وەک پاڵەوان هێرش دەبەن،وەک جەنگاوەر بە شووراکاندا هەڵدەگەڕێن.هەموویان لەسەر یەک هێڵ دەڕۆن ولە ڕێچکەی خۆیان لانادەن.8تەنگ بە یەکتری هەڵناچنن وهەریەکەیان بە ڕیزی خۆیدا دەڕوات،بە سەنگەرەکاندا ڕەت دەبن،بەبێ ئەوەی ڕیزەکانیان بشکێنن.9بەناو شارەکەدا غار دەدەن،بەسەر شووراکاندا ڕادەکەن،سەردەکەونە سەر ماڵەکان،وەک دز بەناو پەنجەرەکاندا دێنە ژوورەوە.10لەبەردەمیان زەوی دەلەرزێت،ئاسمان دەهەژێت،خۆر و مانگ تاریک دەبن وئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن.11یەزدان دەنگی بەرز دەکاتەوەلەپێش سوپاکەیەوە،سەربازەکانی زۆر زۆرن،ئەوانەی فەرمانەکەی بەجێدەهێنن بە هێزن.ڕۆژی یەزدان گەورەیە،زۆر سامناکە.کێ خۆی لەبەری دەگرێت؟

Sep 29, 202519 min

S50 Ep 3یوئێل ١: ١٣ - ٢٠

یوئێل ١: ١٣ - ٢٠13ئەی کاهینەکان، گوش بپۆشن و بلاوێننەوە،ئەی خزمەتکارانی قوربانگا، واوەیلا بکەن.ئەی خزمەتکارانی خوداکەم،وەرن و شەو بە بەرگی ماتەمەوە بمێننەوە،چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابلە ماڵی خوداتان ڕاگیراوە.14ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن،پیران کۆبکەنەوە،هەموو دانیشتووانی خاکەکەشبێنە ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان،هاوار بکەن بۆ یەزدان.15ئای بۆ ئەو ڕۆژە!چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە،وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.16ئایا لەبەرچاومان خواردن نەبڕاوە؟ئایا لە ماڵی خودامان خۆشی و شادی ماوە؟17تۆوی دانەوێڵەکانلەژێر باڕستی خاکدا ڕزین،کۆگاکان چۆڵ کران،ئەمبارەکان وێران کران،چونکە دانەوێڵە وشک بوو.18ماڵاتەکان چۆن دەناڵێنن!مێگەلەکان بەڕەڵا بوون،چونکە لەوەڕگایان نییە،تەنانەت ڕانە مەڕەکانیش ماندوون.19ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەکەم،چونکە ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خوارد،گڕێک هەموو درەختەکانی کێڵگەی سووتاند.20تەنانەت ئاژەڵە کێوییەکانیش چاویان لە دەستی تۆیە،چونکە جۆگەلە ئاوەکان وشکیان کردووە وئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خواردووە.

Sep 28, 202516 min

S50 Ep 2یوئێل ١: ٥ - ١٢

یوئێل ١: ٥ - ١٢5ئەی سەرخۆشەکان، بەئاگا بێن و بگریێن!ئەی هەموو ئەوانەی شەراب دەخۆنەوە،واوەیلا بۆ شەرابی شیرین بکەن،چونکە لە دەمتان بڕاوە.6نەتەوەیەک پەلاماری خاکەکەمی دا،بەهێز و بێشومارە،ددانەکانی ددانی نەڕە شێرە وکەڵبەی شێرە مێی هەیە.7دار مێوەکەمی وێران کردووە ودار هەنجیرەکەمی تێکشکاندووە،توێکڵەکەی داتاشیوە و فڕێیداوە،لقەکانی سپی بوونەوە.8شین بگێڕە وەک پاکیزەیەکی جلوبەرگی گوش پۆشیو،بۆ مێردی گەنجییەتی کە نەماوە.9پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابلە ماڵی یەزدان بڕایەوە،کاهینەکان دەلاوێننەوە،ئەوانەی خزمەتکاری یەزدانن.10کێڵگەکان وێران بوون،خاک شیوەنی گێڕا،چونکە دانەوێڵە فەوتا،شەرابی نوێ نەما،ڕۆن لە هیزە بڕا.11ئەی جوتیارەکان، نائومێد بن،ڕەزەوانەکان، واوەیلا بکەن،بۆ گەنم و جۆ،چونکە دروێنەی کێڵگە لەناوچوو.12دار مێو وشک هەڵگەڕا ودار هەنجیر سیس بوو،دار هەنار و خورما و سێو،هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان.بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما.

Sep 27, 202518 min

S50 Ep 1یوئێل پێشەكى، ١: ١ - ٤

یوئێل پێشەكى، ١: ١ - ٤1پەیامی یەزدان کە بۆ یۆئێلی کوڕی پەتوئێل هات:2ئەی پیران، گوێ لەمە بگرن،ئەی هەموو دانیشتووانی خاکەکە، گوێ شل بکەن.ئایا ئەمە لە سەردەمی ئێوەیان لە سەردەمی باوباپیرانتان ڕوویداوە؟3ئەمە بۆ کوڕەکانتان بگێڕنەوە،کوڕەکانیشتان بۆ کوڕەکانیان،کوڕەکانیشیان بۆ نەوەی دوای خۆیان.4ئەوەی لەبەر کوللەی قرتێنەر مایەوەکوللەی گەورە لووشیان دا،ئەوەی لەبەر کوللەی گەورە مایەوەپێکوڕە لووشیان دا،ئەوەش کە لەبەر پێکوڕە مایەوەوردە کوللەی لووشیان دا.

Sep 26, 202518 min

S49 Ep 16یاقوب ٥: ٧ - ٢٠

یاقوب ٥: ٧ - ٢٠7بۆیە خوشکان و برایانم، هەتا هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ ئارام بگرن. تەماشا بکەن چۆن جوتیار چاوەڕێی بەرهەمە بەهادارەکەی زەوی دەکات، بۆ بارانی پاییز و بەهار ئارام دەگرێت.8ئێوەش ئارام بگرن و ورەتان بەرز بێت، چونکە هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ نزیک بووەتەوە.9خوشکان، برایان، بۆڵەبۆڵ لەسەر یەکتری مەکەن، نەوەک حوکم بدرێن. ئەوەتا دادوەر لە بەردەرگا ڕاوەستاوە.10خوشکان، برایان، نموونە وەربگرن لە بەرگەی ئازار و ئارامگرتنی ئەو پێغەمبەرانەی کە بە ناوی یەزدانەوە قسەیان کرد.11وا ئێمە ئەوانە بە بەختەوەر دەزانین کە دانیان بەخۆیاندا گرتووە. دانبەخۆداگرتنی ئەیوبتان بیستووە کە لە ئەنجامدا یەزدان چۆن بەرەکەتداری کرد، چونکە یەزدان بەزەیی زۆرە و میهرەبانە.12خوشکان و برایانم، پێش هەموو شتێک، سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان و نە بە زەوی و نە بە شتی دیکە. بەڵکو با قسەتان «بەڵێ» بۆ «بەڵێ» و «نەخێر» بۆ «نەخێر» بێت، نەوەک تاوانبار بکرێن.13کامەتان ناخۆشی هەیە؟ با نوێژ بکات. کەس دڵخۆشە؟ با بە گۆرانی ستایش بکات.14کامەتان نەخۆشە؟ با پیرانی کڵێسا بانگ بکات بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەن و بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە چەوری بکەن.15ئەو نوێژەی بە باوەڕ دەکرێت نەخۆش چاک دەکاتەوە و عیسای خاوەن شکۆ هەڵیدەستێنێتەوە. ئەگەر گوناهێکیشی کردبێت دەبەخشرێت.16بۆیە بۆ یەکتری دان بە گوناهەکانتاندا بنێن، نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە. نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە.17ئەلیاس مرۆڤێک بوو وەک ئێمە لە هەمان سروشت، بە گەرمی نوێژی کرد تاکو باران نەبارێت، ئیتر سێ ساڵ و نیو لەسەر خاکەکەیان باران نەباری.18نوێژی کردەوە، ئاسمان بارانی دا و زەویش بەرهەمی دا.19خوشکان و برایانم، ئەگەر یەکێکتان لە ڕاستی چەواشە کرا و یەکێک گەڕاندییەوە،20با بزانێت ئەوەی گوناهبارێک لە ڕێگای گومڕایی بگەڕێنێتەوە، دەروونێک لە مردن ڕزگار دەکات و زۆر گوناهیش دادەپۆشێت.

Sep 25, 202516 min

S49 Ep 15یاقوب ٥: ١ - ٦

یاقوب ٥: ١ - ٦1وەرن ئەی دەوڵەمەندەکان، بگریێن و شیوەن بکەن بۆ ئەو دەردەسەرییەی بەسەرتان دێت.2سامانتان بۆگەن بووە و بەرگتان مۆرانە لێیداوە،3زێڕ و زیوتان دادەخورێت، داخورانەکەشیان شایەتیتان لەسەر دەدات و وەک ئاگر جەستەتان دەخوات. لە ڕۆژانی کۆتایی گەنجینەتان بۆ خۆتان کۆکردەوە.4ئەوەتا ئەو کرێیەی کە نەتانداوە بەو کرێکارانەی کە لە کێڵگەکانی ئێوە کاریان کردووە، لە دژی ئێوە هاوار دەکات. هاواری سەپانەکانیش گەیشتە گوێی یەزدانی سوپاسالار.5لەسەر زەوی خۆشتان ڕابواردووە و بە شوێن ئارەزووەکانی جەستەتان کەوتوون، دڵی خۆتان وەک دابەستە بۆ ڕۆژی سەربڕین ڕاگرتووە.6بێتاوانەکەتان حوکم دا و کوشتتان، کە بەرهەڵستی ئێوەی نەدەکرد.

Sep 24, 202519 min

S49 Ep 14یاقوب ٤: ٥ - ١٧

یاقوب ٤: ٥ - ١٧5یاخود وا دەزانن نووسراوە پیرۆزەکە لەخۆڕا دەفەرموێ، خودا بە دڵگەرمی پەرۆشە بەو ڕۆحەی کە تیاماندا نیشتەجێی کردووە؟6بەڵام نیعمەتی زیاتر دەدات، بۆیە نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێت:﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات،بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.﴾7بۆیە ملکەچی خودا بن. بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت.8لە خودا نزیک بنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە. دەستتان خاوێن بکەنەوە ئەی گوناهباران، دڵتان پاک بکەنەوە ئەی ڕاڕایەکان.9خەفەت بخۆن و بگریێن و شیوەن بکەن. پێکەنینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خەفەت.10لەبەردەم پەروەردگاردا بێفیز بن، ئەویش بەرزتان دەکاتەوە.11خوشکان، برایان، بە خراپە باسی یەکتری مەکەن. ئەوەی بە خراپە باسی خوشک یان براکەی بکات یاخود حوکمیان بدات، ئەوا بە خراپە باسی تەورات دەکات و تەورات حوکم دەدات. ئەگەر تەورات حوکم بدەیت، ئەوا تۆ کار بە تەورات ناکەیت، بەڵکو خۆت دەکەیت بە دادوەر بەسەرییەوە.12تەنها یەک شەریعەتدانەر و دادوەر هەیە، ئەو دەتوانێت ڕزگار بکات و لەناوببات. بەڵام تۆ کێی تاکو نزیکەکەت حوکم بدەیت؟13وەرن ئەوانەی دەڵێن: «ئەمڕۆ یان بەیانی دەڕۆین بۆ فڵان شار، ساڵێک لەوێ دەبین و کاسبی دەکەین و قازانج دەکەین.»14ئێوە کە نازانن بەیانی چی دەبێت، ژیانتان چییە؟ چونکە هەڵمێکە، ماوەیەک دەردەکەوێت، دواتر نامێنێت.15لە جیاتی ئەوە بڵێن: «ئەگەر مەسیحی باڵادەست خواستی لەسەر بوو و ژیاین، ئەمە و ئەوە دەکەین.»16بەڵام ئێوە شانازی بە لووتبەرزیتانەوە دەکەن، هەموو شانازییەکی ئاواش خراپە.17بۆیە ئەوەی بزانێت چاکە بکات و نەیکات، گوناه دەکات.

Sep 23, 202519 min

S49 Ep 13یاقوب ٤: ١ - ٤

یاقوب ٤: ١ - ٤1هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم شەڕ و ناکۆکییەی نێوانتان چییە؟ ئایا بەهۆی ئارەزووە خراپەکانتانەوە نییە کە لە ئەندامەکانی لەشتاندا دەجەنگن.2ئارەزوو دەکەن و نیتانە، هەر بۆیە دەکوژن. ئیرەیی دەبەن و ناتوانن دەستتان بکەوێت، هەر بۆیە ناکۆکی دەکەن و شەڕ دەکەن. نیتانە، چونکە لە خودا داوا ناکەن.3کاتێک داوا دەکەن وەریناگرن، چونکە بە پاڵنەری خراپ داوا دەکەن، تاکو ئارەزووەکانتانی پێ تێر بکەن.4ئەی داوێنپیسان، نازانن دۆستایەتی جیهان دوژمنایەتی خودایە؟ بۆیە ئەوەی بیەوێت ببێتە دۆستی جیهان، ئەوا بووەتە دوژمنی خودا.

Sep 22, 202518 min

S49 Ep 12یاقوب ٣: ١٠ - ١٨

یاقوب ٣: ١٠ - ١٨10ستایش و نەفرەت لە هەمان دەم دێتە دەرەوە. خوشکان و برایانم، ئەمە پەسەند نییە.11ئایا لە یەک کانیدا ئاوی سازگار و ئاوی سوێر هەڵدەقوڵێت؟12خوشکان و برایانم، ئایا دار هەنجیر زەیتوون دەگرێت، یان مێو هەنجیر؟ بەم شێوەیەش کانی سوێر ئاوی سازگار نادات.13کێ لەنێوتاندا دانا و تێگەیشتووە؟ با بە ڕەوشتی باشی نیشانی بدات، هەروەها بەو کارانەی کە بە بێفیزییەوە ئەنجامی دەدات و لە داناییەوە سەرچاوە دەگرێت.14بەڵام ئەگەر چاوپیسی تاڵ و خۆپەرستیتان لە دڵدا بوو، شانازی مەکەن یان نکۆڵی لە ڕاستی مەکەن.15ئەم داناییە لە ئاسمانەوە دانەبەزیوە، بەڵکو دنیایی و مرۆڤانە و شەیتانییە،16چونکە چاوپیسی و خۆپەرستی لەکوێ بێت، گێرەشێوێنی و هەموو کارێکی خراپ لەوێیە.17بەڵام ئەو داناییەی لە ئاسمانەوەیە، لەپێش هەموو شتێک پاکە، دواتر ئاشتیخوازە، خۆنەویستە، گوێڕایەڵە، پڕ لە بەزەییە و بەروبوومی چاکە، لایەنگر و دووڕوو نییە.18ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی دەچێنن و بەرهەمەکەی ڕاستودروستی دەبێت.

Sep 21, 202520 min

S49 Ep 11یاقوب ٢: ٢١ - ٣: ٩

یاقوب ٢: ٢١ - ٣: ٩21ئایا ئیبراهیمی باوکمان بە کردار بێتاوان نەکرا، کاتێک لەسەر قوربانگا ئیسحاقی کوڕی پێشکەش کرد؟22دەبینیت باوەڕ بە کردارەکەی لە کاردا بوو، باوەڕەکەش بە کردار تەواو بوو.23نووسراوە پیرۆزەکەش هاتە دی کە دەفەرموێ: ﴿ئیبراهیم باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا،﴾ هەروەها ناوی لێنرا دۆستی خودا.24دەبینن کە مرۆڤ بە کردار بێتاوان دەبێت نەک تەنها بە باوەڕ.25بەم شێوەیە ڕاحابی لەشفرۆش، ئایا بە کردار بێتاوان نەبوو، کە پێشوازی لە سیخوڕەکان کرد و بە ڕێگایەکی دیکەدا بەڕێی کردن؟26هەروەک چۆن جەستە بێ ڕۆح مردووە، باوەڕیش بێ کردار مردووە.یاقوب ٣1خوشکان و برایانم، زۆرتان مەبنە فێرکار، بزانن لێپرسینەوەی قورسترمان لەگەڵ دەکرێت.2هەموومان لە زۆر شت هەڵە دەکەین. ئەگەر یەکێک هەیە لە قسەکردندا هەڵە ناکات، ئەوە مرۆڤێکی تەواوە و دەتوانێت جڵەوی هەموو جەستەی بگرێتە دەست.3ئێمە لغاو دەکەینە دەمی ئەسپ تاکو گوێڕایەڵمان بێت و هەموو لەشی ئاراستە بکەین.4سەیری کەشتی بکەن، هەرچەندە گەورەیە و بای بەهێز دەیبات، کەچی بە سەوڵێکی بچووک بۆ هەر لایەک کەشتیوان بیەوێت ئاراستەی دەکات.5بە هەمان شێوە زمانیش ئەندامێکی بچووکە، بەڵام شانازی بە لەخۆباییبوونەوە دەکات. ئاگرێکی بچووک چ دارستانێکی گەورە دەسووتێنێ.6زمان ئاگرە، جیهانێکە لە خراپە لەنێو ئەندامانی لەشمان. زمان هەموو لەش گڵاو دەکات، ئاگر لە ژیان بەردەدات و خۆی بە گڕی دۆزەخ دادەگیرسێت.7مرۆڤ دەتوانێت هەموو جۆرە ئاژەڵێکی کێوی و باڵندە و خشۆک و بوونەوەرێکی ئاوی دەستەمۆ بکات و کردووشیەتی،8بەڵام کەس ناتوانێت زمان دەستەمۆ بکات. خراپەیەکە ناگیرێت، پڕە لە ژەهری کوشندە.9بە زمان ستایشی یەزدان و خودای باوک دەکەین، هەر بە هەمان زمانیش نەفرەت لەو خەڵکە دەکەین کە لە شێوەی خودا دروستکراون.

Sep 20, 202520 min

S49 Ep 10یاقوب ٢: ١٥ - ٢٠

یاقوب ٢: ١٥ - ٢٠15ئەگەر خوشک یان برایەک پێویستی بە جلوبەرگ و خواردنی ڕۆژانە هەبوو،16یەکێکتان پێتان گوتن: «بەخێر بچن، جلی گەرم لەبەر بکەن، تێر بخۆن،» و پێداویستییەکانی ژیانیان نەدەنێ، چ سوودێکی هەیە؟17بەم شێوەیەش، باوەڕ ئەگەر کرداری نەبێت، لە خۆیدا مردووە.18لەوانەیە کەسێک بڵێ: «تۆ باوەڕت هەیە و من ‏کردار.»نیشانم بدە باوەڕت چۆن بێ کردار دەبێت، ئەوسا منیش بە کردارەکانم نیشانت دەدەم باوەڕم چۆنە‏.19تۆ باوەڕت هەیە کە یەک خودا هەیە، چاک دەکەیت. تەنانەت ڕۆحە پیسەکانیش باوەڕ دەکەن و دەلەرزن.20ئەی مرۆڤی گێل، دەتەوێت بزانیت کە باوەڕ بێ کردار نەزۆکە؟

Sep 19, 202516 min

S49 Ep 9یاقوب ٢: ٣ - ١٤

یاقوب ٢: ٣ - ١٤3تەماشای بەرگە نایابەکەتان کرد و گوتتان: «لێرە دانیشە باشە،» بە هەژارەکەش بڵێن: «لەوێ ڕابوەستە» یان «لەبەرپێم دانیشە،»4ئایا لەنێوان خۆتاندا جیاکاری ناکەن و بە بیری خراپ حوکم بەسەر یەکدا نادەن؟5خوشک و برا خۆشەویستەکانم، گوێ بگرن: ئایا خودا هەژارانی ئەم جیهانەی هەڵنەبژاردووە تاکو لە باوەڕ دەوڵەمەند بن و میراتگری شانشین بن، کە بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت؟6بەڵام ئێوە سووکایەتیتان بە هەژارەکە کرد. ئایا دەوڵەمەندەکان نین خۆیان بەسەرتاندا دەسەپێنن و ڕاپێچی دادگاکانتان دەکەن؟7ئایا ئەوان نین کفر بەو ناوە چاکە دەکەن کە پێی بانگکراون؟8ئەگەر بەڕاستی شەریعەتی شاهانەتان هێناوەتە دی کە بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکە دەڵێ: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،﴾ چاک دەکەن.9بەڵام ئەگەر جیاکاری بکەن، ئەوا گوناه دەکەن و وەک سەرپێچیکار لەلایەن شەریعەتەوە سەرزەنشت دەکرێن،10چونکە ئەوەی هەموو شەریعەت بەجێبهێنێت، بەڵام تەنها بەندێکی بشکێنێت، ئەوا لە هەمووی تاوانبارە.11ئەوەی فەرموویەتی: ﴿داوێنپیسی مەکە،﴾ هەروەها فەرمووشیەتی: ﴿مەکوژە.﴾ ئەگەر داوێنپیسیت نەکرد بەڵام یەکێکت کوشت، ئەوا سەرپێچی شەریعەتت کردووە.12ئاوا بدوێن و ئاوا کار بکەن، وەک ئەوەی بە شەریعەتی ئازادی حوکم بدرێن،13چونکە حوکمدان بێ بەزەییانەیە بۆ ئەو کەسەی کە بێ بەزەیی بووە، بەڵام بەزەیی بەسەر حوکمداندا سەردەکەوێت.14خوشکان و برایانم، چ سوودێکی هەیە ئەگەر یەکێک بڵێت باوەڕم هەیە، بەڵام کرداری نەبێت؟ ئایا ئەم جۆرە باوەڕە دەتوانێت ڕزگاری بکات؟

Sep 18, 202519 min

S49 Ep 8یاقوب ٢: ١ - ٢

یاقوب ٢: ١ - ٢1ئەی خوشکان و برایانم، ئێمەی باوەڕداران بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، نابێت جیاکاری لەنێوان خەڵکی بکەین.2ئەگەر پیاوێک هاتە ناو کۆڕەکەتان، ئەنگوستیلەی زێڕی لە پەنجە بوو و بەرگی نایاب بوو، هەروەها هەژارێکیش بە بەرگی پیس،

Sep 17, 202520 min

S49 Ep 7یاقوب ١: ٢٣ - ٢٧

یاقوب ١: ٢٣ - ٢٧23چونکە ئەگەر یەکێک گوێگری وشەی خودا بێت و کاری پێ نەکات، وەک یەکێک وایە لە ئاوێنەدا سەیری ڕوخساری خۆی بکات،24ئینجا دوای ئەوەی سەیری خۆی دەکات و دەڕوات، یەکسەر لەبیری دەچێت چۆن بووە.25بەڵام هەرکەسێک بە وردی سەرنجی ئەو شەریعەتە تەواوە بدات کە ئازادی دەبەخشێت، هەروەها بەردەوام کاری پێ بکات و ئەوەی دەبیستێت لەیادی نەکات بەڵکو کاری پێ بکات، ئەوا ئەمە لە کرداریدا بەرەکەتدارە.26ئەوەی خۆی بە دیندار دابنێت و زمانی خۆی نەپارێزێت، ئەوا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت و دیندارییەکەی پووچە.27ئایینی پاک و بێگەرد لەلای خودای باوک ئەمەیە: بەسەرکردنەوەی هەتیوان و بێوەژنان لە تەنگانەیاندا، هەروەها خۆی لە گڵاویی جیهان بپارێزێت.

Sep 16, 202518 min

S49 Ep 6یاقوب ١: ٢٠ - ٢٢

یاقوب ١: ٢٠ - ٢٢20چونکە تووڕەیی مرۆڤ ڕاستودروستی خودا ناهێنێتە کایەوە.21کەواتە هەموو گڵاوی و گەشەکردنێکی بەدکاری دابکەنن، ئەو وشەیەی کە لە ئێوەدا چانراوە بە دڵنەرمییەوە وەریبگرن، ئەوەی دەتوانێت گیانتان ڕزگار بکات.22تەنها گوێگری وشەی خودا مەبن، بەڵکو کاری پێ بکەن، ئەگینا خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن،

Sep 15, 202518 min

S49 Ep 5یاقوب ١: ١٦ - ١٩

یاقوب ١: ١٦ - ١٩16خوشک و برایانی خۆشەویستم، هەڵمەخەڵەتێن.17هەموو بەخشینێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو لەلایەن سەرەوەیە، لەلای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە، ئەوەی ناگۆڕێت و سێبەری خولانەوەی نییە.18خواستی لەسەر بوو کە بە وشەی ڕاستی لەدایک ببین، تاکو ببینە نۆبەرەی بەدیهێنراوانی.19خوشک و برا خۆشەویستەکانم، ئەمەتان بیر نەچێت: با هەر مرۆڤێک لە گوێگرتندا خێرا بێت، لە قسەکردندا لەسەرخۆ بێت، لە تووڕەبووندا خاو بێت،

Sep 14, 202520 min

S49 Ep 4یاقوب ١: ١٣ - ١٥

یاقوب ١: ١٣ - ١٥13کاتێک کەسێک تاقی دەکرێتەوە، با نەڵێت: «لەلایەن خوداوە تاقی دەکرێمەوە،» چونکە خودا لە کاری خراپەدا تاقی ناکرێتەوە، ئەویش کەس بەو شێوەیە تاقی ناکاتەوە.14بەڵام هەرکەسێک بەو ئارەزووە خراپەی کە هەیەتی تاقی دەکرێتەوە، ئەگەر پێی ڕاکێشرا و هەڵخەڵەتا.15کە ئارەزووی خراپ سک بکات گوناهی لێ دەبێت، گوناهیش کە گەشەی کرد مردن بەرهەم دێنێت.

Sep 13, 202522 min

S49 Ep 3یاقوب ١: ٨ - ١٢

یاقوب ١: ٨ - ١٢8چونکە مرۆڤی ڕاڕا، لە هیچ یەک لە ڕێگاکانی چەسپاو نییە.9با برای پایەنزم شانازی بە بەرزییەکەیەوە بکات،10دەوڵەمەندیش بە نزمییەکەی، چونکە وەک گوڵی گژوگیا لەناودەچێت.11لەبەر ئەوەی ڕۆژ بە گەرمییە سووتێنەرەکەی هەڵدێت، گژوگیا وشک دەبێت و گوڵەکەی هەڵدەوەرێت و دیمەنی جوانی نامێنێت. بە هەمان شێوە، دەوڵەمەندیش کاتێک سەرقاڵە بە کارەکانییەوە لەناودەچێت.12خۆزگە دەخوازرێت بەوەی بەرگەی تاقیکردنەوە دەگرێت، چونکە کە سەلمێنرا تاجی ژیان وەردەگرێت، ئەوەی خودا بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت.

Sep 12, 202523 min

S49 Ep 2یاقوب ١: ١ - ٧

یاقوب ١: ١ - ٧1لە یاقوبی بەندەی خودا و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە،بۆ دوازدە هۆزەکە کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرشوبڵاو بوونەتەوە:سڵاو.2خوشکان و برایانم، بەوپەڕی خۆشیی دابنێن، کاتێک دەکەونە نێو جۆرەها تاقیکردنەوە و ناخۆشییەوە،3چونکە دەزانن تاقیکردنەوەی باوەڕتان دانبەخۆداگرتن دروستدەکات.4با دانبەخۆداگرتن کاری خۆی تەواو بکات، بۆ ئەوەی تەواو و پێگەیشتوو بن و کەموکوڕیتان لە هیچ شتێکدا نەبێت.5ئەگەر یەکێکتان لە دانایی کەموکوڕی هەیە، با داوا لە خودا بکات، کە بە دڵفراوانی بە هەمووان دەبەخشێت و گلەییش ناکات، پێشی دەبەخشرێت.6بەڵام با بە باوەڕەوە داوا بکات و گومان نەکات، چونکە ئەوەی گومان دەکات وەک شەپۆلی دەریا وایە، با دەیهێنێت و دەیبات.7ئەو مرۆڤە با بیرنەکاتەوە کە شتێک لە مەسیحی باڵادەستەوە وەردەگرێت،

Sep 11, 202520 min

S49 Ep 1یاقوب پێشەكى

یاقوب پێشەكى

Sep 10, 202522 min

S48 Ep 15هۆشه‌ع ١١: ١ - ١٤: ٩

هۆشه‌ع ١١: ١ - ١٤: ٩1«کە ئیسرائیل منداڵ بوو، خۆشم ویست ومن کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد.2بەڵام هەرچەندەی بانگم دەکردن،ئەوەندە منیان لە خۆیان دوورخستەوە،قوربانییان بۆ بەعلەکان سەردەبڕی وبخووریان بۆ وێنەی خوداوەندەکان دەسووتاند.3من بووم ئەفرایمم فێری ڕۆیشتن کرد،دەستم بە باڵیانەوە گرت،بەڵام نەیانزانی من چاکم کردنەوە.4بە گوریسی نەرمونیانی مرۆڤانە ڕایاندەکێشم،بە بەستنی خۆشەویستی،من بۆیان بووم بەوەی کە نیر لەسەر ملیان هەڵدەگرێت،چەمامەوە بۆ ئەوەی نانیان بدەمێ.5«ئایا ناگەڕێنەوە بۆ خاکی میسر وئاشور نابێتە پاشایان،چونکە ڕەتیان کردەوە بگەڕێنەوە لام؟6شمشێر دەکەوێتە شارەکانیان وشەوبەندی دەروازەکانیان تێکدەشکێنێت،کۆتایی بە تەگبیرەکانیان دەهێنێت.7گەلەکەم مکوڕن لەسەر هەڵگەڕانەوە لە من.تەنانەت ئەگەر هاوار بۆ خودای هەرەبەرزەکەش بکەن،ئەو پایەبەرزیان ناکات.8«ئەی ئەفرایم، چۆن وازت لێ بهێنم؟ئەی ئیسرائیل، چۆن بە دەستتەوە بدەم؟چۆن وەک ئەدما هەڵسوکەوتت لەگەڵدا بکەم؟چۆن وەک چەبۆئیمت لێبکەم؟دڵم لێم هەڵگەڕاوەتەوە وهەموو میهرەبانیم گڕی گرتووە.9گڕی تووڕەییم ناخەمەگەڕ وناگەڕێمەوە ئەفرایم وێران بکەم،چونکە من خودام نەک مرۆڤ،من خودا پیرۆزەکەم، لە ناوەڕاستی ئێوەدام،بە قینەوە نایەم.10لەدوای یەزدانەوە دەڕۆن،وەک شێرێک دەنەڕێنێت.کاتێک دەنەڕێنێت،منداڵەکان لە ڕۆژئاواوە بە لەرزەوە دێن.11وەک چۆلەکە لە میسرەوە بە لەرزەوە دێن،وەک کۆتر لە خاکی ئاشورەوە.ئینجا لە ماڵەکانیاندا نیشتەجێیان دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12ئەفرایم بە درۆ دەوری لێدام وبنەماڵەی ئیسرائیلیش بە فێڵەوە،یەهوداش هێشتا سەرسەختە بەرامبەر بە خودا،لە پیرۆزە دڵسۆزەکە.هۆشه‌ع ١٢1ئەفرایم لەسەر با دەلەوەڕێت،دوای بای ڕۆژهەڵات کەوتووە،هەموو ڕۆژێک درۆ و توندوتیژی زیاد دەکات.لەگەڵ ئاشوردا پەیمان دەبەستن وزەیتی زەیتوون بۆ میسر دەنێرێت.2یەزدان لە دژی یەهودا سکاڵای هەیە،سزای یاقوب بەپێی ڕەفتارەکەی دەدات،کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەداتەوە.3لەناو سکدا پاژنەی براکەی گرت وبە هێزی خۆی لەگەڵ خودا کەوتە زۆرانێ.4لەگەڵ فریشتەکە زۆرانێی کرد و سەرکەوت،گریا و پاڕایەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵی میهرەبان بێت.لە بێت‌ئێل تووشی بوو،لەوێ قسەی لەگەڵی کرد.5یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار،ناوبانگی یەزدانە!6تۆش بۆ لای خودات بگەڕێوە،خۆشەویستی نەگۆڕ و دادپەروەری پەیڕەو بکە وهەمیشە چاوەڕوانی خودای خۆت بە.7بازرگان تەرازووی ساختەی لە دەستدایە،حەز دەکات ستەم بکات.8ئەفرایم گوتی:«من دەوڵەمەند بووم و سامانم بۆ خۆم پێکەوەنا،لە هەموو سامانەکەم خراپەیەکم تێدا نابیننەوەکە گوناه بێت.»9«من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم،ئەوەی لە خاکی میسرەوە تۆی دەرهێنا،دووبارە لەناو چادرەکان نیشتەجێت دەکەم،وەک ڕۆژانی جەژن.10قسەم لەگەڵ پێغەمبەرەکاندا کرد وبینینی زۆرم بۆ ئاشکرا کردن،هەروەها لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە نموونەم هێنایەوە.»11ئایا خراپەکاری لە گلعاد هەیە؟بێگومان دانیشتووانەکەی پووچن!لە گلگال گا دەکەن بە قوربانی،بەڵێ، بەڵام قوربانگاکانیان وەک کۆمەڵە بەرد دەبنلەسەر هێڵەکانی جووتی کێڵگەدا.12یاقوب بۆ دەشتودەری ئارام هەڵات وئیسرائیل لە پێناوی ژنێکدا خزمەتی کرد،لە پێناوی ژنێکدا شوانایەتی کرد.13یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرێکەوە ئیسرائیلی لە میسر دەرهێنا ولە ڕێگەی پێغەمبەرێکیشەوە چاودێری کرد.14بەڵام ئەفرایم زۆر بە خراپی یەزدانی پەست کرد،پەروەردگارەکەشی تاوانی ئەو خوێنەی لەسەریەتی دەیهێڵێتەوە وسووکایەتییەکەی بەسەر خۆیدا دەداتەوە.هۆشه‌ع ١٣1کاتێک ئەفرایم قسەی کرد، لەرزین پەیدابوو،ئەویش لە ئیسرائیلدا پایەدار بوو،بەڵام خۆی تاوانبار کرد بە پەرستنی بەعل و مرد.2ئێستا گوناهیان زیاتر و زیاتر دەکەن،لە زیوەکانیان بتی لەقاڵبدراو بۆ خۆیان دروستدەکەن،بتی دروستکراو بەپێی تێگەیشتنی خۆیان،هەمووی دەستکردی وەستایە.دەربارەیان دەڵێن:«ئەوانە مرۆڤ دەکەنە قوربانی،بتە گوێرەکەکان ماچ دەکەن!»3لەبەر ئەوە وەک هەوری بەیانییان دەبن ووەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات،وەک پووشی جۆخین کە دەدرێت بەدەم باوە،وەک دووکەڵ لە کڵاوڕۆژنەوە.4«بەڵام من یەزدانی پەروەردگارتم،ئەوەی لە خاکی میسر دەریهێنایت.جگە لە من دان بە هیچ خودایەکی دیکەدا نانێیت،جگە لە منیش هیچ خودایەک ڕزگارکەر نییە.5من لە چۆڵەوانیدا چاودێری تۆم کرد،لە زەوی تینووێتی.6کاتێک لە لەوەڕ تێربوون،کە تێربوون دڵیان بەفیز بوو،لەبەر ئەوە منیان لەیاد کرد.7جا وەک شێر دەبم بۆیان،وەک پڵنگ لەسەر ڕێگا خۆم مات دەکەم.8وەک ورچێکی جەرگسووتاو پەلاماریان دەدەم وپەردەی دڵیان دەدڕێنم.وەک شێرە مێ لەوێ دەیانخۆم،ئاژەڵی کێوی پارچەپارچەیان دەکەن.9«ئەی ئیسرائیل، تۆ لەناوچوویت،چونکە تۆ لە دژی منیت، لە دژی یارمەتیدەری خۆتیت.10ئێستا کوا پاشاکەت؟تاکو لە هەموو شارۆچکەکانت ڕزگارت بکات،کوا ئەو فەرمانڕەوایانەی کە سەبارەت بەوان گوتت:”پاشا و میرم بدەرێ“؟11لە تووڕەییمدا پاشایەکم پێت دا ولە هەڵچوونمدا بردمەوە.12تاوانەکانی ئەفرایم ئەمبار کراون،گوناهەکانیشی تۆمارکراون.13ژانی منداڵبوون بەسەریدا دێت،بەڵام منداڵێکی نەفامە،چونکە لە کاتی خۆیدا نایەت ولە منداڵدان ناترازێتە خوارەوە.14«لە دەست جیهانی مردووان خۆمیان بۆ بەخت دەکەم،لە مردن دەیانکڕمەوە.ئەی مردن، کوا دەردەکانت؟ئەی جیهانی مردووان، کوا وێرانکاریت؟«میهرەبانی لە چاوەکانم شاردراونەتەوە،15هەرچەندە لەناو براکانیدا بە بەروبووم بوو.بایەکی ڕۆژهەڵات دێت،بای یەزدان لە چۆڵەوانی هەڵدەکات،ئینجا کانییەکەی کوێردەبێتەوە وسەرچاوەکەی بێ ئاو دەبێت.گەنجینەی هەموو کەلوپەلە بەنرخەکانیتاڵان دەکرێت.16خەڵکی سامیرە تاوانبار دەکرێن،چونکە لە خودای خۆیان یاخی بوون،بە شمشێر دەکوژرێن ومنداڵەکانیان تێکدەشکێنرێن،سکی سکپڕان هەڵدەدڕێت.»هۆشه‌ع ١٤1ئەی ئیسرائیل، بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بگەڕێنەوە،چونکە بە تاوانی خۆتان تێکشکان!2ئەم قسانە لەگەڵ خۆتان ببەن وبگەڕێنەوە لای یەزدان،پێی بڵێن:«لە هەموو تاوانێک خۆشبە وبە چاکەی خۆت وەرمانبگرە،بەروبوومی لێوەکانمان سوپاسکردنی تۆ دەبێت.3ئاشور ڕ

Sep 9, 202523 min