PLAY PODCASTS
عاموس ٧: ١٤ - ٨: ٦
Season 52 · Episode 14

عاموس ٧: ١٤ - ٨: ٦

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 1, 202519m 29s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

عاموس ٧: ١٤ - ٨: ٦

  • 14ئامۆسیش وەڵامی دایەوە و بە ئەمەسیای گوت: «من پێغەمبەر نەبووم و کوڕی پێغەمبەریش نیم، بەڵکو من گاوانم و باخەوانی دار هەنجیری کێویم.
  • 15بەڵام یەزدان لەسەر مێگەلەکەوە هەڵیگرتم، یەزدان پێی فەرمووم: ”بڕۆ پێشبینی بۆ ئیسرائیلی گەلی من بکە.“
  • 16ئێستاش گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، تۆ دەڵێیت:
  • «”پێشبینی لەسەر ئیسرائیل مەکە،
  • لێدووان لە دژی بنەماڵەی ئیسحاق مەدە.“
  • 17«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «”ژنەکەت لە شاردا لەشفرۆشی دەکات،
  • کوڕ و کچەکانت بە شمشێر دەکوژرێن،
  • زەوییەکەت بە گوریس دابەش دەکرێت،
  • خۆشت لەسەر خاکێکی گڵاودا دەمریت،
  • ئیسرائیلیش لە خاکەکەی خۆی
  • بە دیلی ڕاپێچ دەکرێت.“»

عاموس ٨

  • 1یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، سەبەتەیەک میوەی گەییو.
  • 2جا فەرمووی: «ئەی ئامۆس، چی دەبینیت؟»
  • منیش گوتم: «سەبەتەیەک میوەی گەییو.»
  • ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی گەلی من گەیشتە کۆتایی. پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم!
  • 3«لەو ڕۆژەدا گۆرانییەکانی پەرستگا دەبن بە ناڵین، تەرمەکان زۆرن و لە هەموو شوێنێکدا فڕێدراون، سەراپا کپە!» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
  • 4ئەی ئەوانەی هەناسەبڕکێتانە بەدوای نەدارانەوە،
  • هەتا کۆتایی بە هەژارانی زەوی بهێنن،
  • گوێتان لەمە بێت:
  • 5ئێوە دەڵێن،
  • «کەی جەژنی سەرەمانگ بەسەردەچێت
  • تاکو ئێمە دانەوێڵە بفرۆشین،
  • کەی ڕۆژی شەممە تەواو دەبێت،
  • تاکو گەنم بخەینە بازاڕەوە؟»
  • بۆ ئەوەی پێوانە کەم بکەنەوە و
  • نرخ زیاد بکەن و
  • فێڵ لە تەرازوو بکەن،
  • 6بۆ ئەوەی هەژاران بە زیو بکڕن و
  • نەداران بە جووتێک پێڵاو و
  • بن بێژنگی گەنم بفرۆشن.