
Season 52 · Episode 11
عاموس ٥: ١٨ - ٢٧
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
October 29, 202514m 45s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
عاموس ٥: ١٨ - ٢٧
- 18قوڕبەسەر ئەوانەی تامەزرۆی
- ڕۆژی یەزدانن!
- بۆچی تامەزرۆی ڕۆژی یەزدانن؟
- ئەو ڕۆژە تاریکییە نەک ڕووناکی.
- 19وەک پیاوێک لەبەردەم شێر هەڵبێت و
- تووشی ورچێک بێت،
- یان بێتە ماڵەوە و دەستی لەسەر دیوارەکە دابنێت و
- مار پێوەی بدات.
- 20ئایا ڕۆژی یەزدان تاریک و بێ ڕووناکی نابێت؟
- ئایا ئەنگوستەچاو و بێ تروسکایی نابێت؟
- 21«ڕقم لە جەژنەکانتان دەبێتەوە و ڕەتیان دەکەمەوە،
- چێژ لە کۆڕەکانتان نابینم.
- 22تەنانەت ئەگەر قوربانی سووتاندنەکان و
- پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵەتان پێشکەش بکەن ڕازی نابم،
- ئاوڕ لە قوربانی هاوبەشی نادەمەوە، لە دابەستەکانتان.
- 23ژاوەژاوی گۆرانییەکانتانم لێ دووربخەنەوە!
- گوێ لە ئاوازی سازەکانتان ناگرم.
- 24لەبری ئەوە با دادپەروەری وەک زێ بڕوات و
- ڕاستودروستیش وەک ڕووبارێکی هەمیشەیی.
- 25«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی
- قوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟
- 26بەڵکو نزرگەی پاشای خۆتان،
- بنکەی بتەکانتان هەڵگرت،
- پەیکەرەکانتان بۆ کەیوان، ئەستێرەی خوداوەندەکەتان،
- کە بۆ خۆتان دروستتان کرد.»
- 27لەبەر ئەوە یەزدان کە ناوی خودای سوپاسالارە، دەفەرموێت:
- «من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە دیمەشق دوورترە.»