PLAY PODCASTS
عوبه‌دیا ١: ٥ - ١٢
Season 54 · Episode 3

عوبه‌دیا ١: ٥ - ١٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 20, 202515m 36s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

عوبه‌دیا ١: ٥ - ١٢

  • 5«ئەگەر دز یان چەتەی شەوانت بۆ بێت،
  • ئایا تەنها ئەوەی پێویستیان بێت نایدزن؟
  • ئەگەر ڕەزبڕت بۆ بێت
  • ئایا هەندێک ترێ بەجێناهێڵن؟
  • ئای چۆن بە تەواوی بڕایتەوە!
  • 6ئای عیسۆ چۆن دەپشکێنرێت!
  • گەنجینە شاردراوەکانی تاڵان دەکرێن!
  • 7هەموو هاوپەیمانەکانت هەتا سنوور ڕاویان نای،
  • هەڵیانخەڵەتاندی و بەسەرتدا زاڵبوون،
  • ئەوانەی نمەکی تۆیان کردبوو داوت بۆ دەنێنەوە،
  • بەڵام تۆ تێناگەیت.»
  • 8یەزدان دەفەرموێت:
  • «ئایا لەو ڕۆژەدا،
  • دانایان لە ئەدۆم لەناو نابەم،
  • تێگەیشتووانیش لە چیای عیسۆ؟
  • 9ئەی تێمان، پاڵەوانەکانت دەتۆقن،
  • هەموو ئەوانەی لە چیای عیسۆن
  • بە کوشتن لەناودەچن.
  • 10لەبەر ستەمی تۆ لە یاقوبی برات،
  • ڕیسوایی داتدەپۆشێت،
  • بۆ هەتاهەتایە لەناودەچیت.
  • 11ئەو ڕۆژەی تەماشات دەکرد
  • کاتێک بیانییەکان سامانەکەیان داگیر کرد و
  • نامۆکان هاتنە ناو دەروازەکانی و
  • لەسەر ئۆرشەلیم تیروپشکیان کرد،
  • هەروەها تۆش وەک یەکێک بووی لەوان.
  • 12بەڵام نابێت بە ڕۆژی کارەساتی براکەت دڵخۆش بیت،
  • یان لە ڕۆژی لەناوچوونی نەوەی یەهودا شادمان بیت،
  • یان لە ڕۆژی تەنگانەیاندا شانازی بکەیت.