
Season 52 · Episode 13
عاموس ٦: ٨ - ٧: ١٣
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
October 31, 202517m 5s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
عاموس ٦: ٨ - ٧: ١٣
- 8یەزدانی باڵادەست سوێندی بە گیانی خۆی خواردووە، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت:
- «من قێزم لە شانازی یاقوب دەبێتەوە و
- ڕقم لە قەڵاکانییەتی،
- ئینجا شار و هەموو ئەوەی تێیدایە بەدەستەوەی دەدەم.»
- 9وای لێدێت، ئەگەر دە کەس لە خانووێکدا بمێننەوە ئەوانیش دەمرن.
- 10ئەگەر خزمێک هات بۆ دەرهێنانی تەرم لە خانووێک بۆ ئەوەی بیسووتێنێت، لە کەسێکی ناو خانووەکە بپرسێت، «ئایا کەسی دیکەت لەگەڵ ماوە؟» ئەو وەڵامی دەداتەوە «کەس نەماوە،» هەروەها دەڵێت: «وسبە، چونکە نابێت ناوی یەزدان بهێنین.»
- 11لەبەر ئەوەی یەزدان فەرمان دەدات،
- لە ماڵی گەورە دەدات و وردوخاشی دەکات،
- ماڵی بچووکیش پارچەپارچە دەکات.
- 12ئایا ئەسپ لەسەر بەردەڵان ڕادەکات؟
- یان کەس لەوێ بە گا کێڵان دەکات؟
- بەڵام ئێوە دادپەروەریتان ژەهراوی کرد و
- بەری ڕاستودروستیشتان کردە زەقنەبووت.
- 13ئێوە بە لۆدەڤار دڵخۆشن،
- دەڵێن: «ئایا بە توانای خۆمان قەرنایممان وەرنەگرت؟»
- 14یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت:
- «ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئەوەتا نەتەوەیەکتان لێ ڕاست دەکەمەوە،
- لە دەروازەی حەماتەوە هەتا شیوی عەراڤا
- تەنگتان پێهەڵچنن.»
عاموس ٧
- 1یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گژوگیا شێوەی کوللەی دەکێشا، گژوگیاکە پاش دروێنەی بەشەکەی پاشایە.
- 2پاش ئەوەی لە خواردنی گژوگیای خاکەکە بووەوە، گوتم: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تکایە ببەخشە! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»
- 3یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە و فەرمووی: «ئەمە ڕوونادات.»
- 4یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام: ئەوەتا یەزدانی باڵادەست بۆ دادگاییکردن بە ئاگر بانگەشەی کرد، ئاگرەکە دەریا گەورەکەی ژێر زەوی لووشدا، خاکەکەشی خوارد.
- 5ئینجا گوتم: «یەزدانی باڵادەست، تکایە با بەس بێت! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»
- 6یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە.
- یەزدانی باڵادەست فەرمووی: «هەروەها ئەمەش ڕوونادات.»
- 7ئاوای پیشان دام: پەروەردگار لەسەر دیوارێکی دروستکراو ڕاوەستاوە و شاووڵێکی لەدەست بوو.
- 8یەزدان پێی فەرمووم: «ئامۆس تۆ چی دەبینیت؟»
- منیش گوتم: «شاووڵ.»
- ئینجا پەروەردگار فەرمووی: «ئەوەتا من شاووڵێک لە ناوەڕاستی ئیسرائیلی گەلمدا دادەنێم، پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم!
- 9«نزرگەکانی ئیسحاق لەسەر بەرزاییەکان چۆڵ دەبن و
- پیرۆزگاکانی ئیسرائیل وێران دەبن،
- بە شمشێرەوە هەڵدەکوتمە سەر ماڵی یارۆڤعام.»
- 10جا ئەمەسیای کاهینی بێتئێل پەیامی بۆ یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیل نارد و گوتی: «ئامۆس لە ناوەڕاستی ماڵی ئیسرائیلدا پیلانی لە دژت گێڕاوە، خاکەکە ناتوانێت بەرگەی هەموو قسەکانی بگرێت،»
- 11چونکە ئامۆس وای گوتووە:
- «”یارۆڤعام بە شمشێر دەکوژرێت،
- ئیسرائیل لە خاکەکەی خۆی
- بێگومان ڕاپێچ دەکرێت.“»
- 12ئینجا ئەمەسیا بە ئامۆسی گوت: «ئەی پێشبینیکەر، بڕۆ ڕابکە بۆ خاکی یەهودا، لەوێ نان بخۆ و لەوێ پێشبینی بکە.
- 13بەڵام چیتر لە بێتئێل پێشبینی مەکە، چونکە پیرۆزگای پاشایە و پەرستگای پاشایەتییە.»